جه‌لال جه‌وهه‌ر ئه‌ندامی پێشووی مه‌كته‌بی سیاسیی یه‌كێتی نیشتمانیی كوردستان له‌رێی ئه‌م دیمانه‌یه‌وه تیشك ده‌خاته سه‌ر هۆك
اره‌كانی هاتنه ده‌ره‌وه‌ی چوار مه‌كته‌ب سیاسییه‌كه‌و پرسی گۆڕان وپرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مان، هه‌ر له‌رێی ئه‌م دیمانه‌یه‌وه ئه‌وه راده‌گه‌یه‌نێت بێ ئومێدبوون له‌گۆڕان له‌ناوخۆی یه‌كێتی بۆیه ناچاربوون بێنه ده‌ره‌وه‌و له‌ده‌ره‌وه‌ی حیزب به‌و هه‌نگاوه هه‌ڵسن.
ئاسۆ: چه‌ند ساڵێكه باسی گۆڕان و چاكسازیی له‌حیزبدا ده‌كرإ، هۆی چی بوو ئه‌م جووڵانه‌وه‌یه له‌ناو حیزب سه‌ری نه‌گرت؟.
جه‌لال جه‌وهه‌ر: هه‌وڵ و ته‌قه‌لای زۆر درا، گۆڕان و نوێبوونه‌وه له‌حیزبدا بكرێ، به‌ده‌یان یاداشت و پڕۆژه پێشكه‌شكرا، به‌ده‌یان كۆڕ‌و كۆبوونه‌وه‌و سیمیناریان بۆ به‌سترا، به‌سه‌دان وتار‌و لێكوڵێنه‌وه بڵاوكرایه‌وه، هیچ ئه‌نجامێكی نه‌بوو، به‌ده‌یان جار بڕیاری بۆ دراو به‌ڵێن درا، به‌ڵام به‌داخه‌وه هیچی لـێ سه‌وز نه‌بوو، به‌ڵكو نائومیدیی و بێ بڕوایی زۆری لێكه‌وته‌وه. ئه‌م ساڵ بۆ ئه‌و ساڵ، ئه‌م مانگ بۆ ئه‌م مانگ تا به‌ته‌واوی بێ بڕوا‌و نائومێدبووین، له‌وه‌ی چاكسازیی له‌ناو حیزب‌دا بكرێ. هۆیه‌كه‌شی دیاره، ویستێكی به‌هێز هه‌یه له‌دژی چاكسازیی، كه‌هه‌موو ده‌سه‌ڵاتێكی قۆرخكردووه. به‌ڕای ئێمه چاكترین رێگه ئه‌وه‌یه گۆڕانكارییه‌كان له‌ڕێی هه‌ڵبژاردن و سندوقه‌كانی ده‌نگدانه‌وه بكرێ. ئه‌مڕۆ جووڵانه‌وه‌یه‌كی به‌هێز هه‌یه‌و رووبه‌رێكی فراوانی گرتۆته‌وه، له‌ناو حیزب ورێكخراوه‌كان، له‌ناو رێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵی مه‌ده‌نی، له‌میدیاكان، كه‌سایه‌تی، .. ده‌كرێ به‌شێوه‌یه‌كی نوێ رێكبخرێ و ئاڕاسته بكرێن بۆ گۆڕان و نوێبوونه‌وه.
ئاسۆ: زۆر باسی گۆڕان ده‌كرێت، ئایا ده‌كرێ وه‌ك یه‌كێك له‌قوتبه سه‌ره‌كییه‌كانی گۆڕان به‌شێوه‌یه‌كی كورت مه‌فهومێكمان بده‌یتێ له‌سه‌ر گۆڕان، چونكه به‌ڕاستی ئه‌م چه‌مكه تائه‌مڕۆش لای زۆرێك له‌خه‌ڵك به‌ته‌واوی ناناسرێ؟.
جه‌لال جه‌وهه‌ر: به‌ڵێ به‌ڕاستی گۆڕان وه‌ك بیر‌و رێباز ره‌هه‌ندێكی جیهانی هه‌یه، زیادبوونی خێرای به‌ره‌و پێشچوونی كۆمه‌ڵه‌كانی مرۆڤایه‌تی له‌سه‌رجه‌م بواره‌كانی ژیانی ئابووری ورووناكبیریی وكۆمه‌ڵایه‌تی وسیاسیی له‌سه‌ر ئاستی دنیا فه‌زای زه‌روریه‌تی به‌رجه‌سته‌بوونی گۆڕانی خوڵقاند، ئێمه‌ش وه‌ك كۆمه‌ڵێك له خه‌ڵك، هه‌ر زوو دركمان به‌وه‌كرد گۆڕان هه‌قیقه‌تێكی یه‌قین وحه‌تمییه‌و ناكرێت پشتگوێ بخرێت، بۆیه زۆر به‌جیددی كه‌وتینه كار به‌مه‌به‌ستی ئه‌نجامدانی گۆڕان له‌ناو حیزبه‌وه، به‌ڵام دوای ئه‌وه‌ی به‌هۆی باڵاده‌ستبوونی ئه‌وانه‌ی دژی گۆڕان بوون، بوینه‌ووه، نه‌مانتوانی له‌ناو حیزبه‌وه ئه‌وه بكه‌ین بۆیه بڕیارماندا له‌ده‌ره‌وه‌ی حیزب ئه‌و پڕۆژه‌یه ئه‌نجام بده‌ین، لێره‌دا وه‌ك مه‌فهومی گۆڕان به‌شێوه‌یه‌كی گشتیی چه‌ند ئاڕاسته یان چه‌ند ره‌هه‌ندێكی هه‌یه، له‌بواری سیاسیی‌دا ده‌بێ گۆڕان له‌سروشت وشێوازی سیستمی سیاسی‌دا بكه‌ین خاڵی سه‌ره‌تای ئه‌مه‌ش یه‌كه‌م شت له‌سه‌پاندنی عورفی ئاڵوگۆڕكردنی ئاشتیانه‌ی ده‌سه‌ڵاته‌وه ده‌بێت، له‌بواری بیر‌و رووناكبیریدا كاتی ئه‌وه هاتووه ئێمه‌ش ته‌جاوزی عه‌قڵیه‌ت وبیری سه‌ده‌ی بیسته‌م بكه‌ین، بنه‌ماكانی بیری نوێمان له‌سه‌ر دره‌وشاوه‌كانی بیری نوێ دامه‌زرێنین، نه‌ك چاوه‌ڕوان بین، بیرێكمان به‌موعه‌له‌بی بۆ بێنن و بیكه‌نه ئایدیای حیزب.
ئاسۆ: به‌ڕای ئێوه رێگای هه‌ڵبژاردن بۆ مه‌به‌ستی گۆڕان ئه‌نجامی ده‌بێ. گرنگی لیستی جیاواز چییه؟ پێتوایه زۆرینه‌ی كورسییه‌كان به‌ده‌ستبێنن؟ حیزبه ده‌سه‌ڵاتداره‌كان ئۆپۆزیسیۆن قه‌بوڵ ده‌كه‌ن؟.
جه‌لال جه‌وهه‌ر: رێگای هه‌ڵبژاردن و ده‌نگدان، ئه‌ویش رێگایه بۆ گۆڕان، بێگومان چاكترین رێگاشه، هیوادارین رێگه‌ی هه‌ڵبژاردن و سندوقه‌كانی ده‌نگدان ببێ به‌كولتووری گۆڕان و نوێبوونه‌وه له‌ژیانی سیاسیی و حیزبی و حوكمڕانی. هه‌ر لایه‌ك ده‌چێته هه‌ڵبژاردن بۆ ئه‌وه‌یه زۆرینه به‌ده‌ستبێنێ، گه‌ر زۆرینه‌ش به‌ده‌ستنه‌هێنێ، ده‌بێ به‌سه‌ره‌تایه‌ك بۆ گۆڕان و دروستبوونی ده‌نگی جیاواز‌و ئۆپۆزسیۆن، ده‌بێ به‌كولتوورێكی شارستانی و ئاشتیانه‌ی میلله‌ته‌كه‌مان و جووڵانه‌وه‌كه‌ی، بۆ ده‌سا و ده‌سكردنی ده‌سه‌ڵات. حیزبه ده‌سه‌ڵاتداره‌كان ده‌بێ معاره‌زه قه‌بوڵ بكه‌ن، گه‌ر قه‌بوڵی نه‌كه‌ن ناتوانن له‌گه‌ڵ بار‌و زروفی ئه‌مڕۆی عێراق و كوردستان بگونجێن، ده‌بێ رابێنرێن و خۆشه‌بكرین بۆ قه‌بوڵكردنی عه‌قڵێتی معاره‌زه. رۆڵی معاره‌زه دیاره‌و به‌رهه‌میشی لـێكه‌وتۆته‌وه، یه‌كه‌م ده‌سكه‌وت: به‌دروستبوونی جووڵانه‌وه‌یه‌كی به‌هێزی معاره‌زه ده‌قێكی گرنگی شكاند، كه‌سه‌رده‌مێك خه‌تی سور بوو، هه‌موو مه‌یدانه‌كانی جه‌ماوه‌ریی (رێكخراوه‌كان) و حیزبه سیاسییه‌كان، میدیاكانی گرتۆته‌وه، هه‌ر ماوه‌ته‌وه به‌شێوه‌یه‌كی چاكتر خۆی رێكبخات و خۆی ئاماده بكات بۆ هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئاینده. دووه‌م: ئه‌وه‌ی ئه‌نجام ده‌درێ ئه‌مڕۆ و ئه‌وه‌ی ئه‌نجامدراوه له‌چه‌ند مانگی نزیكی رابردوو له‌خزمه‌تگوزاریی و ئاوه‌دانكردنه‌وه به‌ده‌ستخۆشییه‌وه، به‌ڵام به‌ری فشار و ده‌سكه‌وتی معاره‌زه‌و جه‌ماوه‌ره‌كه‌یه‌تی.
ئاسۆ: پێتانوایه ئه‌م هه‌ڵبژاردنه به‌پاكی به‌ڕێوه ده‌چێ، زه‌مانه‌ت چییه له‌م هه‌ڵبژاردنه ساخته‌كاریی ناكرێ؟.
جه‌لال جه‌وهه‌ر: هیوادارین هه‌ڵبژاردنێكی پاك بێ و ساخته‌كاریی تێدا نه‌كرێ و هیچ كارێك نه‌كرێ بۆ سووككردن و له‌كه‌داركردنی هه‌ڵبژاردن، چونكه ئه‌وه كاریگه‌ریی خراپی بۆ سه‌ر ناو وناوبانگی لایه‌نه سیاسییه‌كان و میلله‌ته‌كه‌مان ده‌بێت. گه‌ر ناو وناوبانگی میلله‌ت و وڵاته‌كه‌مان لا پیرۆزه‌و به‌رژه‌وه‌ندیی میلله‌ت و وڵاتمان لاگرنگه‌و له‌پێشه‌وه‌یه، ئه‌وه ده‌بێت به‌رژه‌وه‌ندیی حیزبی بخرێته دوای به‌رژه‌وه‌ندیی گشتی، به‌ڕای من ده‌بێ هه‌موو رێگه ئسوڵییه‌كان بگرینه به‌ر بۆ چاك و پاكڕاگرتنی ئه‌م هه‌ڵبژاردنه، ده‌بإ وابكرێ چاودێریی ورد بكرێ، هه‌م له‌لایه‌ن نوێنه‌ری كیانی سیاسیی، كۆمیسیونی هه‌ڵبژاردن، چاودێرانی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نیی، میدیاكان، چاودێری نێوده‌وڵه‌تی، هاوكات ئه‌ركی ئێوه‌یه، ئه‌ركی هه‌موو رۆژنامه‌نووسێك ورووناكبیرێكی پاك ودڵسۆزه كه‌ئه‌مڕۆ به‌گیانی له‌خۆ بوورده‌ییه‌وه، له‌پێناو ئاینده‌ی میلله‌ته‌كه‌مان وبۆ رێگرتن له‌دووباره‌نه‌بوونه‌وه‌ی ئه‌و ئه‌زموونه تاڵ وتفته‌ی ساڵانی رابردوو بێنه مه‌یدان، كار له‌سه‌ر ئاشكراكردنی راستییه‌كان وریسواكردنی گه‌نده‌ڵیی ونارێكییه‌كان بكه‌ن.
ئاسۆ: گه‌ر ساخته‌كاریی ئه‌نجامدرا رێگه‌چاره‌ی ئێوه چییه بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه؟.
جه‌لال جه‌وهه‌ر: رێگای ئێمه بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی ساخته‌كاریی له‌هه‌ڵبژاردن، رێگای دیموكراسی و رێگای ئاشتییه، رێگای دادگایه له‌كوردستان، رێگای دادگای فیدراڵییه له‌عێراق، ئه‌گه‌ر هه‌ر نه‌گه‌ین به‌ئه‌نجام رێگای دادگای نێوده‌وڵه‌تیش ده‌گرینه‌به‌ر، ده‌بێ خه‌ڵكی ئه‌وه بزانێ كه‌دنیای ئه‌مڕۆ، دنیای سه‌رده‌م به‌عس نییه كه‌سانێك له‌ده‌سه‌ڵات بتوانن خوڵكی ئه‌نفال و قه‌تڵ وعام بكه‌ن وكه‌سیش توانای نه‌بێ لێپرسینه‌وه‌یان له‌گه‌ڵدا بكات. له‌سه‌ره‌تای (2009) له‌چوارده پارێزگای عیراق هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان ئه‌نجامدرا، كه ئه‌نجامه‌كانی زۆر جیاواز بوو له‌هه‌ڵبژاردنه‌كانی ساڵی (2005) . هه‌موو لایه‌نه‌كانی ئه‌م هه‌ڵبژاردنه پیرۆزباییان له‌یه‌ك كرد و په‌سه‌ندیان كرد، ئه‌مه له‌كاتێكدایه كه‌شه‌ش ساڵ تێبه‌ڕ بوو به‌سه‌ر رزگاركردنی عیراق له‌دیكتاتۆرییه‌ت و هیچ جۆره كێشه‌یه‌كیش دروست نه‌بوو. ئێمه‌ی كورد زیاتر له (18) ساڵه ئازاد و شانازیش ده‌كه‌ین به‌و ئازادیی و دیموكراسییه‌ته‌ی هه‌یه له‌كوردستان، به‌حیساب ناوه‌ندێكی دیموكراتین! بۆ ده‌بێ زیاتر بیر له‌ساخته‌كاریی بكرێته‌وه‌و له‌م هه‌ڵبژاردنه به‌تایبه‌تی؟.
ئاسۆ: مه‌ترسی ده‌سه‌ڵات له‌لیستی گۆڕان و لیسته تازه‌كان بۆ؟ هێشتا هیچ نه‌بووه شێوه‌یه‌ك له‌هه‌ڵمه‌ت و هێرش ده‌كرێته سه‌ر لیستی گۆڕان و لیسته‌كانی تر؟.
جه‌لال جه‌وهه‌ر: مه‌سه‌له‌ی موماره‌سه‌ی دیموكراسییه‌ت له‌ناو جووڵانه‌وه‌ی كورددا هیشتا به‌شێكی هه‌ره زۆری هه‌ر ناو ودروشمه، موماره‌سه‌ی دیموكراسی ته‌نانه‌ت له‌ناو حیزبیشدا نه‌بۆته نه‌ریت و كولتوور. دیموكراسییه‌ت به‌ر له‌هه‌موو شتێك پێویستی به‌چاندنی عه‌قڵییه‌ت وهۆشیاریی تایبه‌ت به‌خۆی هه‌یه، به‌راستی هه‌موو ئه‌مانه‌ش تا ئه‌مڕۆ كاری پێویستیان بۆ نه‌كراوه، بگره له‌ناو حیزب‌دا نه‌مانتوانیوه دیموكراسی بین چجا له‌ناو كۆمه‌ڵ، به‌بارێكی تردا ئه‌گه‌ر ئه‌و پرۆسه‌یه به‌وجۆره بێ له‌ناو حیزب‌دا، ده‌بێ چه‌ند بواری موماره‌سه‌ی پرۆسه‌ی دیموكراسی هه‌بێ له‌گه‌ڵ حیزبه سیاسییه‌كاندا. عه‌قڵیه‌تێك ئاماده‌نه‌بێ ده‌سا و ده‌سی ده‌سه‌ڵات له‌ژیانی رێكخراوه‌یی و حیزبی‌دا و له‌گه‌ڵ هاوڕێكانی خۆی بكات، چۆن وا به‌ئاسانی موماره‌سه‌ی كاری دیموكراسی له‌گه‌ڵ حیزب و رێكخراوی سیاسیی تر ده‌كات؟!.
له (5 – 6) ساڵی رابردوو پێشكه‌وتن بووه له‌موماره‌سه‌ی دیموكراسی، له‌بواری هه‌ڵبژاردن و راگه‌یاندنی ئازاد و كاری رێكخراوه‌كانی مه‌ده‌نی، له‌عیراق به‌گشتیی. به‌ڵام چاوه‌ڕوان ده‌كرا پرۆسه‌ی دیموكراسی له‌كوردستان بكه‌وێته پێش عیراق، به‌داخه‌وه وا ده‌رنه‌چوو به‌هۆی زاڵبوونی عه‌قڵیه‌تی پاوانخوازیی له‌كوردستاندا بگره ئێمه كه‌وتینه دوای ئه‌وانیش. بۆیه پێویست ده‌كا حیزب و رێكخراوه سیاسییه‌كانی كوردستان عه‌قڵیه‌تی و زهنیه‌تی خۆیان (سه‌ركردایه‌تی و كادران، ئه‌ندام) رابێنن و بگونجێنن و خۆشه بكه‌ن بۆ بوونی ئۆپۆزسیون له‌كوردستان چونكه ئه‌وه ناوه‌ڕۆكی دیموكراسییه‌ته، ئه‌گه‌ر ئه‌و عه‌قڵیه‌ته نه‌بێ، ئه‌ی بۆ ده‌بێ بترسن له‌م لیستانه؟ خۆ ئه‌م لیستانه له‌شكر و تۆپ و ته‌یاره و هێزه‌كانی پۆلیس و ئاسایشیان نییه ته‌نیا شتێك كه‌هه‌یانه بڕوایه به‌گۆڕان و به‌بوونی ئۆپۆزیسیۆن، جه‌ماوه‌رێكی بێ چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نییان هه‌یه.
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
