یه‌ك له‌و كه‌سایه‌تیانه‌ی گه‌رمیانی مه‌كۆی شۆڕش و كوردایه‌تی له ناوچه‌ی " زه‌نگنه "ی هه‌میشه به‌رگری و به‌رخودان له مێژووی بزاڤی ئاز
ادی خوازی گه‌له‌كه‌مان (حاجی قادر بنه‌كه‌ییه) . له پێناو ئازادی گه‌ل و خاكه‌كه‌یدا هه له ته‌مه‌نی لاوێتییه‌وه هه‌ستی نه‌ته‌وایه‌تی شورشگێڕی له هزریدا به‌ر جه‌سته ده‌بێ و ده‌رئه‌نجام به‌شداری كارای ده‌بێ له شۆڕشی ئه‌یلولی مه‌زندا، له كاری سیاسی و كومه‌ڵایه‌تیدا ڕۆڵی به‌رچاوی بووه له ناوچه‌كه‌یدا وه‌ك كه‌سایه‌تیه‌كی لیهاتوو وه‌به‌م هۆیه‌شه‌وه ده‌بێته جێی متمانه‌ی بارزانی نه‌مر و كراوه به به‌رپرسی ناوچه‌ی زه‌نگنه، بۆیه به باشمان زانی سه‌باره‌ت به ژیانی خۆیی و پێشمه‌رگایه‌تی تێشكێك بخه‌ینه سه‌ری و له زاری خۆیه‌وه به سه‌رهاتی وه‌رده‌گرین، ئه‌ویش به خۆشحاڵیه‌وه ئاماده‌ی خۆی پیشانداو به‌م جۆره هاته ئاخاوتن:-
- به‌ڵی:- من ناوی ته‌واوم (حاجی قادر كوڕی مه‌حه‌مه‌د خلیفه عارف) ه وله ساڵی (1933) له گوندی بنه‌كه‌ی خه‌په كوێر له دایك بوومه له یه‌كێك له بنه‌ماڵه ناسراوه‌كانی ناحیه‌ی سه‌نگاو به زه‌نگنه ده‌ناسرێن و دایكم ناوی (ره‌عنه‌یه كچی ئه‌مین سه‌لیم ده‌ڵویی) یه و ژنم هێناوه كه كچی مامی خۆمه به ناوی (غه‌ریبه‌ی كچی حسێن عارف معروف عبدالرحمن اغا) یه و چوار كوڕم هه‌یه به ناوه‌كانی (هدایت و محمد و كامران و علی) خوێندنی سه‌ره‌تایم هه‌ر له گونده‌كه‌ی خۆمان ته‌واو كردوه و بنه‌ماڵه‌كه‌ی ئێمه به بنچیینه خه‌ڵكی ناوچه‌ی (سه‌نگاو) ین و باپیره گه‌وره‌مان له‌ویه‌وه هاتوه بۆ ناوچه‌ی زه‌نگنه سه‌ره‌تا هه‌تووته گوندی بنه‌كه‌ی خه‌په كوێر كه بێشتر ناوی (شانه‌زه‌ر) بووه به هۆی كۆچكردنی یه‌كێك له ئاموزاكانم به ناوی (ره‌حیم فتاح عبدالرحمن ئاغا) گوندی بنه‌كه‌ی دووه‌م نزیك ناحیه‌ی قادر كه‌ره‌م درۆست ده‌كات هه‌ر ناوی لێ ده‌نێ (بنه‌كه) واتا له (بنه‌وه) هاتووه، ئێستا ئێمه بوێنه به دوو بنه‌ماڵه یه‌كه‌م بنه‌ماڵه‌ی عبدالرحمن ئاغای باپیرم و دووه‌م بنه‌ماڵه‌ی ێفر ئاغا، دابه‌ش بوونی ئێمه له رووی جوكرافیاوه سه‌رتا سه‌ری كوردستانی كردوته‌وه له (خورماتوو و كفری و سه‌رقه‌ڵا و ناحیه‌ی ڕزگاری و كه‌لار و سه‌نگاو و سڵیمانی و هه‌وڵیر و دهوك و كه‌ركوك) له شاری كه‌ركوك نزیكه‌ی (20) ماڵ ده‌بێن.
من له ساڵی 1955 بووم به سه‌رباز له سوپای عێراقی له كاتی كوده‌تاكه‌ی (عبدالكریم قاسم) دا به سه‌ر (ملك فیێل) ی دووه‌م له (1985) به دوای ئه‌وه به ماوه‌یه‌كی كه‌م كێرام به ناوی كوردایه‌تیه‌وه بۆ ماوه‌ی ساڵ و نێوی زیندان كرام له به‌ندینخانه‌ی كه‌ركوك له دوای ئه‌شگنچه‌دانێكی زۆر به لێبوردنی گشتی ده‌رچووم له (1965) دوای ماوه‌یه‌كی كه‌م له هاتنی به‌عس بۆ سه‌ر ده‌سه‌ڵات دوباره له لایه‌ن ده‌زگای ئیستخباراته‌وه فه‌رمانی كردنم بۆ ده‌رچوو چوومه ده‌ره‌وه بۆ ناو شۆڕشی ئه‌یلول له دوای ئه‌وه بوومه متمانه‌ی شۆڕشی ئه‌یلول له (1965) تاوه‌كو (1966) كرام به به‌ڕه‌یوبه‌ری كۆمركی كفری پله‌ی كادریم بێ به‌خشرا له لایه‌ن شۆرشه‌وه بوومه ئه‌ندام له رێكخراوه‌كانی پارتی تا ساڵی 1969 تا چوومه سه‌ره‌وه بۆ ناوچه‌ی پێنجوین دوای ساڵی بووم به فه‌رمانده‌ی ده‌سته (ئامر مه‌فره‌زه) له لقی (3) پارتی دیموكراتی كوردستان. له‌وی له چه‌ندین شه‌ڕ بشداری چالاكانه‌م كردووه وه‌كو شه‌ڕه‌كانی (قه‌یوان، ماره ڕه‌ش) و چه‌ندین شه‌ڕی تر تا وه‌كو به‌یانی ئازاری ساڵی (1970) له دوای ئه‌وه من هاتمه‌وه بۆ شاری كه‌ركوك به پله‌ی فه‌رمانده‌ی ده‌سته (ئامر مه‌فره‌زه) له باش تێكچوون له‌گه‌ڵ حكومه‌تی ناوه‌ندی ساڵی 1973 ده‌رچووین بۆ ناوچه‌ی سه‌نگاو هه‌تاكو به‌یانه شوومه‌كه‌ی به‌عس كه دژی گه‌لی كورد دای، دواتر لقی (3) هاته ناو هه‌ولێره‌وه ئێمه دانشتین تاوكو ڕاپه‌رینه مه‌زنه‌كه‌ی به‌هاری ساڵی (1991) له پاش ئه‌وه دووباره په‌یوه‌ندیم نوی كرده‌وه وبه‌رده‌وامم بوومه له ناو پارتی دیموكراتی كوردستان و ئێستا ئه‌ندامی كۆمه‌ڵایه‌تی لقی (3) كه‌ركوكم.
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
