مه‌ریوان سه‌فادین 35 ساڵ پێش ئێستا له‌هه‌ڵه‌بجه هاتووه‌ته دنیاوه‌و له‌ساڵی 1992 هاتووه‌ته نێو دنیای هونه‌رو تاكو ئه‌مڕۆ له‌خزمه‌تكردنی
هونه‌ری كوردیی به‌رده‌وامه، خاوه‌نی 2 ئه‌لبوومی گۆرانیی بڵاوكراوه‌یه به‌ناوه‌كانی دییه له‌ساڵی 2002 و جێ‌ژوان له‌ساڵی 2006 له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵێ به‌رهه‌می تر كه به‌تاك بڵاوبوونه‌ته‌وه. هه‌رواش ئه‌م هونه‌رمه‌نده یه‌كێك له‌و گۆرانیبێژانه‌یه لایه‌نگریی هونه‌ری ره‌سه‌نی كوردییه‌و ئه‌مه‌ش له‌كاره‌كانیدا به‌شێوه‌یه‌كی كاریگه‌ر ره‌نگدانه‌وه‌ی هه‌بووه. ده‌رباره‌ی كێشه هه‌نووكه‌ییه‌كانی موزیك وگۆرانی كوردیی وئه‌و كۆسپ و ته‌گه‌رانه‌ی له‌به‌رده‌م هونه‌رمه‌نداندایه، "مه‌ریوان سه‌فائه‌دین" به‌مجۆره وه‌ڵامی پرسیاره‌كانی داینه‌وه.
ستیڤان:وه‌ك ده‌بینین هونه‌ری گۆرانی كوردیی وه‌ك هه‌ر كایه‌یه‌كی تر، له‌كۆمه‌ڵی كورده‌وارییدا تووشی گه‌نده‌ڵی و پاشاگه‌ردانی هاتووه، به‌ئه‌ندازه‌یه‌ك هیچ چاوێك نه‌ماوه بۆ بینین ولێكجوداكردنه‌وه‌ی به‌رهه‌می چاك له‌خراپ. دیاره ئه‌م بارودۆخه‌ش كۆمه‌ڵێك هۆكاری خۆی هه‌یه، ده‌كرێت بڵێین یه‌كێك له‌هۆكاره‌كانی پابه‌نده به‌و دۆخه نه‌خوازراوه سیاسییه‌ی له‌كوردستاندا بووه‌ته ئه‌مری واقیع، پرسیار ئه‌وه‌یه خودی هونه‌رمه‌ندان وداموده‌ستگه هونه‌رییه‌كان به‌شێكی تری هه‌ره گرنگیی ئه‌و سه‌رگه‌ردانییه هونه‌رییه نین ئه‌مڕۆ له‌كوردستاندا بوونی هه‌یه؟.
مه‌ریوان سه‌فادین:به‌رای من تێكه‌ڵبوونی ئه‌و هه‌موو كاره چاك وخراپانه‌ی كه ئه‌مڕۆ له‌ناو هونه‌ری كوردییدا هه‌یه‌و ده‌بینرێت من ده‌یگێڕمه‌وه بۆ بوون وكاریگه‌ریی ده‌سه‌ڵاتی سیاسیی له‌سه‌ر هونه‌رمه‌ندان وته‌نانه‌ت له‌سه‌ر ئه‌و هه‌ناسه‌یه‌ی كه هه‌موو تاكێكی كورد هه‌ڵیده‌مژن، هه‌ربۆیه‌ش تائێستا نه‌توانراوه فلته‌رێك له‌سه‌ر كاری چاك و خراپ دابنرێت تا چیتر هونه‌ری ره‌سه‌نی كوردیی ئه‌نفال نه‌كرێ وبه‌ره‌و مه‌رگی نه‌به‌ن.
ستیڤان:مینۆرسكی كوردناس ده‌ڵێت كورده‌كان هه‌موو شاعیرن، به‌ڵام ئه‌گه‌ر ناوبراو له‌هه‌نووكه‌دا بژیایه ده‌یووت: هه‌موو كوردان سترانبێژن. به‌بۆچوونی ئێوه پێشكه‌وتنی هونه‌ری گۆرانی كوردیی په‌یوه‌سته به‌چه‌ندێتی و ژماره‌ی هونه‌رمه‌ندانه‌وه یاخود به‌چۆنێتی خودی گۆرانییه‌وه؟ له‌هه‌مان كاتدا واقیعه‌كه وامانلێده‌كات پرسیاری ئه‌وه‌ش بكه‌ین، ئایا په‌یدابوونی ئه‌م هه‌موو گۆرانیبێژه چ هۆكارێك له‌پشتییه‌وه راوه‌ستاوه؟.
مه‌ریوان سه‌فادین:په‌یدابوونی ئه‌م هه‌موو گۆرانیبێژه‌ی كه‌ئه‌مڕۆ په‌یدابوون به‌رای من زیانی زیاتری هه‌بووه‌و داوه له‌هونه‌ری ره‌سه‌نی كوردیی، باشترین به‌ڵگه‌ش ئه‌وه‌یه ئه‌گه‌ر بگه‌ڕێینه‌وه بۆ ساڵانی نه‌وه‌ته‌كان وساڵانی دوای دووهه‌زار. ئه‌و هونه‌رمه‌ندانه‌ی یان ده‌توانم بڵێم زۆربه‌ی زۆری ئه‌و گۆرانیبێژانه‌ی كه‌ساڵانی نه‌وه‌ته‌كان ده‌ستیان به‌كاری هونه‌ریی كرد هه‌ر ئه‌وانه‌ن ئه‌مڕۆ شه‌ڕ بۆ پاراستنی هونه‌ری ره‌سه‌نی كوردیی ده‌كه‌ن. به‌ڵام به‌داخه‌وه ئه‌م گه‌نجانه‌ی ئه‌مڕۆ گۆرانی ده‌ڵێن سه‌رگه‌ردانانه و بێ بنامایانه گۆرانی ده‌ڵێن، نازانم گۆرانی بۆچی ده‌ڵێن یان دڵنیانین خزمه‌ت به‌چی ده‌گه‌یه‌نن؟. به‌ڵام من دڵنیایان ده‌كه‌مه‌وه كه‌خزمه‌تی هونه‌ری كوردیی ناكه‌ن، زۆربه‌ی زۆریان ده‌نگی نه‌شاز وئاوازی ناخۆش هۆنراوه‌ی بێ سه‌رووبن به‌كارده‌هێنن. هیوادارم كه‌مێك به‌خۆیاندا بچنه‌وه ونه‌شاره‌زاییانه خۆیان فڕێنه‌ده‌نه دنیای هونه‌ری كوردیی.
ستیڤان:خه‌ڵاتكردن له‌لایه‌ن هه‌ندێك وه‌زاره‌تی حكومه‌ته‌وه بووه‌ته دیارده‌یه‌كی باو وماوه‌ی چه‌ند ساڵێكه دووباره ده‌بێته‌وه، به‌شی زۆری چاودێران له‌و بڕوایه‌دان مۆتیڤی تری وه‌ك سیاسیی وحیزبیی ته‌نانه‌ت ده‌سته‌گه‌ریی رۆڵیان هه‌یه له‌و خه‌ڵاتكردنانه‌دا، تۆ وه‌ك هونه‌رمه‌ندێك تاچه‌نده پێتوایه له‌بواری هونه‌ریشدا غه‌در له‌هونه‌رمه‌ندانی جیددی كراوه له‌رێی خه‌ڵاتكردنی هه‌ندێ سترانبێژی ناشایسته‌وه؟.
مه‌ریوان سه‌فادین:خه‌ڵاتكردنی هه‌ندێ هونه‌رمه‌ندو خه‌ڵاتنه‌كردن وپشتگوێخستنی كۆمه‌ڵێك هونه‌رمه‌ند، ئه‌مه‌ش دڵنیا بن ده‌سه‌ڵاتی سیاسیی هه‌ڵیده‌بژێرێت چوونكه هه‌ر سیاسه‌تمه‌دارو ده‌سه‌ڵاتی سیاسیی ئاگادارنین ونازانن كێ هونه‌رمه‌نده‌و به‌كێ ده‌وترێت هونه‌رمه‌ند. ئه‌گه‌ر بیانزانیایه كێیه هونه‌رمه‌ند ئه‌و هونه‌رمه‌ندانه‌یان خه‌ڵات ده‌كرد كه‌ساڵانێكه خزمه‌ت ده‌كه‌ن وشه‌ونخونی له‌گه‌ڵ هونه‌ره‌كه‌یان ده‌كێشن.
ستیڤان:ئێستا رێكخراوی هونه‌رمه‌ندانی كوردستان وه‌ك سه‌ندیكایه‌كی پیشه‌یی له‌كوردستاندا بۆ كۆكردنه‌وه‌ی توێژی هونه‌رمه‌ندان هه‌ڵسووڕان ده‌كات، به‌بڕوای ئێوه ئه‌و رێكخراوه تاچه‌نده توانیوویه‌تی به‌ئه‌ركی خۆی هه‌ستێت له‌بواری ه‌داكۆكیكردن له‌مافه‌كانی هونه‌رمه‌ندو به‌ده‌ستهێنانی ده‌ستكه‌وت بۆ هونه‌ری كوردیی؟.
مه‌ریوان سه‌فادین:ئاگاداری ئه‌و رێكخراوه نیم كه‌به‌ڕێزتان باسی ده‌كه‌ن وناشزانم ئه‌و رێكخراوه كێن وله‌كێ وكێ دروستبووه‌و كێ هاوكارییان ده‌كات و سه‌رپه‌رشتیی ده‌كات. بۆیه ناتوانم هیچ بڵێم ده‌رباره‌ی.
ستیڤان:تارادده‌یه‌ك شه‌ڕێكی سارد له‌نێوان گۆرانیبێژه گه‌نجه‌كان وبه‌ته‌مه‌نه‌كاندا هه‌یه، هه‌رچی گه‌نجه‌كانن هونه‌رمه‌ندانی به‌ته‌مه‌ن به‌وه تاوانبار ده‌كه‌ن له‌سه‌ر یه‌ك ریتم وستایڵی كۆن چه‌قیان به‌ستووه‌و دژی هه‌ر چه‌شنه نوێگه‌رییه‌كن له‌هونه‌ردا، له‌به‌رامبه‌ردا به‌ته‌مه‌نه‌كان پێیانوایه گه‌نجه‌كان دوور له‌زه‌وقی وه‌رگری كورد كارده‌كه‌ن و ته‌نیا كار له‌سه‌ر وێنه ده‌كه‌ن وهه‌موو لایه‌نه هونه‌رییه‌كانی دیكه‌یان فه‌رامۆشكردووه، تۆ خۆت له‌كام نه‌وه‌دا ده‌بینیته‌وه‌و چۆن له‌م شه‌ڕه سارده‌ی نێوان ئه‌م دوو نه‌وه‌یه تێده‌گه‌یت؟.
مه‌ریوان سه‌فادین:به‌رای من هونه‌ر هه‌رگیز نه‌كۆن نه‌تازه‌و نه‌گه‌نج و نه‌پیری نییه، به‌تایبه‌ت به‌شی گۆرانی و موزیك، چوونكه هونه‌ر هه‌ستێكی جوانه هه‌میشه ناخی مرۆڤ ودڵی مرۆڤ خۆش ده‌كات، به‌ڵام له‌هه‌مان كاتدا كه‌وتۆته‌وه سه‌ر ئه‌و هونه‌رمه‌نده كه‌توانای چه‌نده بۆ كاری جوان وپێشكه‌وتوو یان تا چه‌ند به‌سه‌لیقه‌یه له‌بواره‌كه‌یدا كه‌بتوانێت له‌گه‌ڵ سه‌رده‌مدا كاری نوێ پێشكه‌ش بكات، ئیتر هونه‌رمه‌نده گه‌نجه‌كان یان به‌ته‌مه‌نه‌كان هه‌رچۆن بیر‌و بۆچوون له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌ڵێن حورمه‌تم هه‌یه بۆ بۆچوونه‌كه‌نیان، به‌ڵام ئه‌وه بوو بۆچوونی من.
ستیڤان:یه‌كێك له‌و دیاردانه‌ی هه‌ستی پێده‌كه‌ین له‌نێو خودی هونه‌رمه‌نداندا بریتییه له‌ناكۆكیی زۆر له‌نێوانتاندا كه‌هه‌ندێكیان زۆر لاوه‌كین، ئایا ئه‌م شه‌ڕه ده‌نووك وهه‌رایه‌ی له‌نێوان هونه‌رمه‌ندانی كورددا هه‌یه له‌یه‌كێك له‌ماناكانیدا ئه‌وه ناگه‌یه‌نێت به‌شێكی به‌رچاو له‌هونه‌رمه‌ندان له‌ئه‌نجامی ده‌ستكورتیی له‌داهێناندا په‌نا ده‌به‌نه به‌ر به‌رپاكردنی شه‌ڕ ومه‌یدانی هونه‌ریش ده‌كه‌نه شه‌ڕگا؟.
مه‌ریوان سه‌فادین:شه‌ڕی نێوان هونه‌رمه‌ندان وناكۆكیی نێوان هونه‌رمه‌ندان نه‌ده‌سكورتییه‌و نه‌ده‌وڵه‌مه‌ندییه، به‌ڵام ناراستگۆییه‌و حه‌سوودی بردن به‌یه‌ك ویه‌كترشكاندن وزۆر شتی تره كه‌ناكرێ بیانڵێم. به‌ڵام به‌كورتی دڵنیات ده‌كه‌مه‌وه كه‌هۆی نه‌بوونی ئه‌و هه‌ست وسۆز وخۆشه‌ویستییه‌یه جاران هه‌بوو له‌نێو كۆمه‌ڵگای كوردیی، تا وای لێهات كه‌وته ناو هونه‌رمه‌ندان ونێوان هونه‌رمه‌ندانی شێواند، به‌رادده‌یه‌ك كه‌ئێستا كه‌م هونه‌رمه‌ند له‌گه‌ڵ یه‌ك راستگۆن وهاوڕێن به‌دڵ، ئه‌وه‌ش هه‌مووی تموحی ماددییه وایكردوه سه‌ری نه‌ك له‌ته‌نیا هونه‌رمه‌ندان شێواندووه به‌ڵكو له‌هه‌موو تاكێكی كوردیش.
ستیڤان:دزیی هونه‌ریی خه‌ریكه له‌نێو هونه‌رمه‌ندانی گۆرانیبێژی كورددا ده‌بێته دیارده‌و له‌ماوه‌ی رابردوودا ده‌یان گۆرانیبێژمان بینیوه به‌دزینی ئاوازی بێگانه یان خۆماڵی تاوانباركراون، ئه‌مه ئه‌و رامانه‌مان لا دروست ده‌كات: تۆ بڵێی كه‌له‌پووری موزیك وژێرخانی فه‌رهه‌نگیی ئێمه‌ی كورد هه‌ژار بێت یان هونه‌رمه‌ندی ئێمه‌یه ناشایسته‌و كه‌م ئاسته، له‌مباره‌یه‌وه چ بۆچوونێكتان هه‌یه؟.
مه‌ریوان سه‌فادین:من له‌گه‌ڵ دزینی ئاوازی بێگانه‌دا نیم كه‌ئه‌مڕۆ به‌شێوه‌یه‌كی زۆر زه‌ق ده‌كرێت وده‌هێنرێته ناو هونه‌ری كوردیی، به‌ڵام ده‌كرێ سوود له‌ئاوازو هونه‌ری بێگانه وه‌ربگرین به‌تایبه‌تی هونه‌رو ئاوازی ئه‌و نه‌ته‌وانه‌ی كه‌هونه‌ره‌كه‌یان له‌هونه‌ری كوردییه‌وه نزیكن، بۆ نموونه ئازه‌ری یان یۆنانی وئیرانی و.. هتد. من مه‌به‌ستم ئه‌وه نییه كه‌تابعه‌لئه‌سل ئاوازه‌كانیان بێنین له‌گه‌ڵ هۆنراوه‌یه‌كی كوردیی بیڵێینه‌وه، مه‌به‌ستم ئه‌وه‌یه ته‌نیا گوێیان لێبگرین وسوودیان لێوه‌ربگرین.
ستیڤان:هه‌ندێك له‌شاره‌زایان پاشه‌ڕۆژێكی خراپ بۆ هونه‌ری كوردیی پێشبینی ده‌كه‌ن وپێیانوایه هه‌م تاكی هونه‌رمه‌ند وهه‌م حكومه‌ت وداموده‌ستگه هونه‌رییه‌كان به‌قه‌باره‌ی یه‌كتر به‌شدارن له‌خولقاندنی ئه‌م ژینگه‌یه كه‌هه‌ناسه‌ی هونه‌ری كوردیی سوار كردووه‌و له‌خنكانی نزیك خستۆته‌وه. به‌ڵام ئایا هیچ رێگاچاره‌یه‌ك شك ده‌به‌ین بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین به‌سه‌ر ئه‌م حاڵه‌ته‌دا زاڵبین؟به‌كورتی هه‌نگاوه خێرا‌و دوورماوه‌كان له‌چیدا ده‌بینیته‌وه؟.
مه‌ریوان سه‌فادین:به‌بۆچوونی من بۆئه‌وه‌ی هونه‌ری ره‌سه‌نی كوردیی به‌یه‌كجاری له‌ناو نه‌چێت، ته‌نیا چاره‌سه‌ر ئه‌وه‌یه كه فلته‌رێكی به‌هێز له‌سه‌ر ئاواز‌و گۆرانی ومۆزیكی كوردیی دابنرێت به‌شه‌رتێك ده‌سه‌ڵات وحكومه‌ت و وه‌زاره‌تی مه‌عریفه‌ش پشتگیریی لێبكات.
Shamzini79@hotmail. com
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
