(له لیستی پارتی سۆسیالستی هۆڵه‌ندی "SP" ژماره 3 )
" برۆفایل نیكۆل فان خیه‌مێرت " Nicole van Gemert" له ساڵی 1975 له شاری فان ڕای له دایك بووه، ماسته‌ری زانستی
كۆمه‌ڵایه‌تی خوێندوه‌وه له زانكۆی ماسترێخت، 9 ساڵه ئه‌ندامی پارتی ئێس په‌یه " سۆسیالست "، جێگری پارله‌مانتار كریستا بووه، له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پارتدا بوو له شاری هوفلرخ، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی هه‌رێمایه‌تی ناوه‌ڕاسته. به‌رپرسی نه‌خشه‌دانانه له ڕێكخراوی "Wecf ". هاوكاری كریستای كردووه له دۆسیه‌ی فرانس ڤان ئانرات و هه‌وڵدان بۆ درووستكردنی مۆنمێنتی هه‌ڵه‌بجه، ئێستاش پاڵێوراوی ژمار 3 ی پارته‌كه‌یه‌تی بۆ پارله‌مانی ئه‌وروپا. "
پ: سه‌ره‌تا با لێره‌وه ده‌ستپێبكه‌ین، بۆچی ده‌ته‌وێت بچیته پارله‌مانی ئه‌وروپاوه؟.
وه‌ڵام: بیرۆكه‌ی یه‌كێتی ئه‌وروپا له به‌هێز بوندایه، خه‌ریكه سیاسه‌تی وڵاته گه‌وره‌كان باڵا ده‌ست ده‌بێت له بڕیاره‌كانیدا، من بچمه ئه‌وێ هه‌وڵه ده‌م هێز بۆ پارله‌مانه ناوچه‌ییه‌كان " وڵاته‌كان " بگه‌ڕێته‌وه، چونكه زۆرجار سیاسه‌تی وڵاته گه‌وره‌كان دژ به مافی گه‌لانه و مافی هاووڵاتیانی خۆشیان، ئێمه سه‌ربازگیری و سیاسه‌تی چه‌وتمان به‌رامبه‌ر په‌نابه‌ران و په‌ره گرتنی ڕاستیزم و دژابه‌تی گه‌لانی چه‌وساوه‌مان بۆ چییه؟.
بۆیه پێمان وایه پێویسته هه‌ر وڵاتێك سیاسه‌تی خۆی دابڕژێت به پێی تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی. هه‌روه‌ها ده‌مانه‌وێت هه‌نگاوی ڕۆژ به ڕۆژ به‌هێزبوونی ناوه‌ندێتی یه‌كێتی ئه‌وروپا ڕابگرین.
پرسیار: هاتنی توركیا بۆ ناو یه‌كێتی ئه‌وروپا به‌لاتانه‌وه چۆنه؟.
وه‌ڵام: ئێمه ده‌مانه‌وێت ڕیفراندۆم بكرێت بۆ هه‌ر وڵاتێك بێته ژوره‌وه، واتا له جیاتی گه‌ل ئه‌و بڕیاره نه‌ده‌ین، ده‌مانه‌وێت خه‌ڵك بۆ خۆی بڕیار بدات، ئێمه بۆ هه‌موو بڕیاره هه‌ستیاره‌كان ده‌مانه‌وێت ڕیفرادۆمی بۆ بكرێت، به‌ڵام برۆكسل ئه‌م دیموكراتیه‌ته‌ی تێدا نییه.
من به پێویستی ده‌زانم توركیا پێشتر هه‌موو مه‌رجه‌كان جێبه‌جێ بكات، له مافی مرۆڤ، مافی نه‌ته‌وه‌كان به تایبه‌ت " كورد و كێشه‌ی قوبرس "، عه‌سكه‌رتاریه‌ت، گه‌نده‌ڵی... نه‌مانی جیاكاری له نێوان ناوچه‌كانی وڵات به پێی په‌یماننامه‌ی كۆپنهاگن، ئه‌وسا ڕێگری نامێنێت.
پرسیار: به چونتان بۆ پارله‌مانی ئه‌وروپا، به نیازن چی بۆ كورد بكه‌ن؟.
وه‌ڵام: ئێمه ده‌بینه ده‌نگی ئه‌وانه‌ی له برۆكسل ده‌نگیان نییه، كێشه‌یه‌كی وه‌ك كورد كه ئێستا تا ڕاده‌یه‌ك ون بووه، نه‌ك كورد نموونه بلوج و عه‌ره‌بی ئێران و ئازه‌ر و دارفۆر و باشووری سودان و...، من ئه‌وكاته به هاوكاری دۆسته‌كانم له كورده‌كان ده‌نگیان ده‌گه‌یه‌نمه جێی خۆی، هه‌ر كاتێك پێویست بكات به به‌رژه‌وه‌ندی مافه‌كانیان قسه ده‌كه‌م و هه‌ڵوێست وه‌رده گرم، چۆن پارته‌كه‌م له هۆڵه‌ندا هه‌ڵوێستی هه‌بووه به‌رامبه‌ر به كێشه‌كانتان، من ده‌بمه ده‌نگی مه‌زڵومان بێ بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن، ڕۆژه‌كان زۆری نه‌ماوه و ده‌بیننه‌وه كه ڕاستگۆ بومه‌به‌رامبه‌ر وته‌كانم، كه چومه پارله‌مانی ئاوروپاوه ئه‌بێ بزانن ده‌نگێكتان زیادی كردووه، پارتی سۆسیالست هه‌مان هه‌ڵوێستی هه‌یه به‌رامبه‌ر به مافه‌كانی كورد، هه‌ڵوێستی من له‌وێوه سه‌رچاوه‌ی گرتووه، وه فراكسیه‌كه‌مان هه‌موو له‌گه‌ڵ مافه‌كان كوردددان له هه‌موو پارچه‌كانی كوردستان.
پرسیار:له هۆڵه‌ندا لیستێك هه‌یه به‌ناوی ڕێكخراوه‌كانی تیرۆره‌وه، ئه‌م هه‌ڵوێسته‌ش له ڕوانگه‌ی به‌رژه‌وه‌ندی سیاسی و ئابووری وڵاتانی ڕۆژئاواوه وه‌رگیراوه، ئێوه سه‌باره‌ت به‌و لیسته چی ده‌ڵێن؟، ئه‌گه‌ر باوه‌ڕیشتان پێی نییه چۆن هه‌وڵ بۆ هه‌ڵگرتنی ده‌ده‌ن؟.
وه‌ڵام:ئێمه له‌گه‌ڵ ئه‌وه نین كه پارتی جه‌ماوه‌ری بكرَته تیرۆریست، به‌ڵام باوه‌ڕمان وایه گروپی بچووكی تیرۆریست هه‌یه، خه‌ڵكی بێتاوانه كوژن.

تا ئێستا ئاگادارین "پ‌ك‌ك "چه‌ندین جاره شه‌ڕ ڕاده‌گرێت، ته‌مه‌نا ده‌كه‌ین توركیا وه‌ڵامیان بداته‌وه، ناكرێت له ژێر به‌هانه‌ی تیرۆریست گه‌لی بنده‌سته بچه‌وسێنرێته‌وه‌و مافه‌كانی پێشێل بكرێت و سه‌ركووت بكرێت. كات و هێز مانای تیرۆریست بوون ده‌گۆڕێت، ئه‌وه‌ی جاران تیرۆریست بوون ئێستا له پارله‌مانی ئه‌وروپا داده‌نیشن نموونه شین فین له ئێرلاند، بۆیه ئێمه دژ به ئه‌و لیسته‌ین و هه‌وڵی نه‌مانی ده‌ده‌ین، فێرن زوو خه‌ڵكه كه‌نه تیرۆریست تا بهانه‌ی سه‌ركوتكردنیان بۆ بدۆزنه‌وه، بۆیه من ئه‌و لیسته ڕه‌ته كه‌مه‌وه، كه ڕه‌تیشم كرده‌وه و به نا دادپه‌روه‌رم زانی پشتیوانی له هه‌موو هه‌وڵێك ده‌كه‌م بۆ نه‌مانی.
پرسیار: یانی ده‌كرێت ئه‌گه‌ر توركیا هاته یه‌كێتی ئه‌وروپاوه، تیرۆریسته‌كان ئێستای توركیاش " به ئیسلاحی ئه‌وان " بێنه پارله‌مانی ئه‌وروپاوه؟.
وه‌ڵام: راسته وایه، بێشك دێن، چونكه ئه‌وان هێزێكی جه‌ماوه‌رین و خه‌ڵكیان له‌گه‌ڵه و كورده‌كان هه‌موو له گه‌ڵیاندان، ده‌نگی باش ده‌هێننه‌وه.
پرسیار: سه‌باره‌ت به ئێران، ڕژێم به‌رده‌وامه له ئیعدامكردنی چالاكڤانانی مه‌ده‌نی و سیاسی، ئه‌و خه‌ڵكه پێویستیان به پشتیوانیكردن هه‌یه.
وه‌ڵام: پێویسته وڵاته ئه‌وروپییه‌كان یه‌ك یه‌ك پاڵه‌په‌ستۆ بكه‌نه سه‌ر ئێران بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ڵوێستی پراتیك بگرترێته به‌ر دژ ئه‌و ههه‌ڵمه‌ته نموونه سه‌پاندنی ئابلوقه‌ی ئابووری.
مانگی 10 یه‌ك وه‌زیری ده‌ره‌وه ده‌بێت بۆ هه‌موو ئه‌وروپا، ئه‌و كات ده‌توانین پاڵه‌په‌ستۆ بكه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌وروپا به‌شێوه‌ی یه‌كگرتووانه هه‌ڵوێست وه‌ربگرێت دژ به هه‌ڵمه‌تی هه‌ڵواسین له ئێران.
دیاره ئێستاش هه‌ڵمه‌تی له قاو دان به‌رده‌وامه، پێویسته ئێران واز له‌م كاره وه‌حشیانانه‌یه بهێنێت و وه‌ڵامی نه‌ته‌وه‌كان بداته‌وه و مافی ژنانیش به فه‌رمی بناسێت، سه‌رده‌می حكوومه‌تی سه‌ركووت و ئیعدام و كرداری دواكه‌وتوو نه‌ماوه.
پرسیار: ماوه‌یه‌كی زۆره له‌گه‌ڵ كێشه‌كانی كورددا ده‌ژێیت، ئاگاداری به‌شێك له دۆسیه‌ی ئانرات و تاوانی هه‌ڵه‌بجه و ئه‌نفال و كۆمه‌ڵكوژی كوردان هه‌یت، پێت وایه له پارله‌مانی ئه‌وروپا چی ده‌كرێت له‌و بواره‌دا؟.
وه‌ڵام: ناتوانم ئێستا هیچ به‌ڵێنێك پێش وه‌ختان بده‌مێ، به‌ڵام بیر له‌وه ده‌كه‌مه‌وه بۆ زیندووه‌كان هه‌وڵێكی وا بدرێت وه‌ك مرۆڤ بژێن و خاوه‌ند مافه‌كانی خۆیان بن له ناوچه‌كه.
پێویسته جینۆسایدی كورد به فه‌رمی دانی پێدا بنرێت و بناسرێت، وه‌لێ هاوكات پێویسته زوڵمی سه‌ر كوردان له ئێستادا له‌م وڵاتانه كۆتایی پی َ بێت " توركیا و سوریا و ئێران و ئێراق " دان به مافه‌كانی كورددا بنێن.
بۆ ئه‌م مه‌به‌سته هه‌وڵه ده‌م له گه‌ڵ هاوكارانم گروپێك پێك بێنم بۆ ئه‌و ئامانجانه كاری به‌رده‌وام بكه‌ین و له په‌یوه‌ندیدا بین له‌گه‌ڵ خودی كورده‌كان و به پێی ئامۆژگارییه‌كانیان كاره‌كان به‌رینه پێشه‌وه، چونكه داواكارییه‌كانیان به‌رده‌وام له گۆڕان و به‌ره‌وپێشه‌وه چوندایه.
گرنگ ئه‌وه‌یه بۆتان ده‌سه‌لمێنم، مانگێكی دیكه هه‌ست به‌وه بكه‌ن دۆستیك نزیكتان زیادی كردووه له پارله‌مانی یه‌كێتی ئه‌وروپا.
ماڵپه‌ڕی تایبه‌تی پاڵێوراو:
http://www. minderbrussel. nl/kandidaten/nicole-van-gemert
هه‌ڵوێستی كاك یونس گۆران له‌سه نیكۆڵ
یونس گۆران ئه‌ندامی پارله‌مانی هه‌رێمی ئۆترێخت و كاندیدی پێشتری هه‌مان پارت بۆ پارله‌مانی ئه‌وروپا: نیكۆڵ له ڕێگای پارله‌مانی ناوچه‌ییه‌وه ده‌یناسم، هاوكارمه، ژنێكی خاكی و زیره‌ك و باش و ڕاستگۆیه، باوه‌ڕی به یه‌كسانی به‌هێزه، دڵسۆزی نه‌ته‌وه بنده‌سته‌كان به گشتی وه كورد به تایبه‌تییه، له‌و بڕوایه‌دام ئه‌وه‌ی من ده‌مه‌ویست له پارله‌مانی ئه‌وروپا بیكه‌م بۆ گه‌له‌كه‌م، ئێستا نیكۆ باوه‌ڕم به‌هێزه بیان كات به زیاده‌وه، بۆیه داواكارم ئه‌وانه‌ی ده‌یانه‌ویست ده‌نگ به من بده‌ن له هه‌ڵبژاردنی پارله‌مانی ئه‌وروپا، ده‌نگه‌كه‌یان بده‌ن به نیكۆڵ، به زیادكردنی دۆستێكمان له‌و شوێنه هه‌ستیاره قازانجه كه‌ین.
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
