پرۆسه‌ی هاوسه‌رگیری وه‌ك قومار وایه مرۆڤ یان ئه‌یباته‌وه یان ئه‌یدۆڕێنێت.
* سه‌ره‌تا وه‌ك پرسیارێكی ته‌قلیدی خۆت بناسێنه؟
كه‌ژاڵ ئیسماعیل، له‌شاری سلێمانی له‌دایك بووم له‌خێزانێكی گه‌وره‌و قه‌ره‌باڵغ گه‌وره‌بوم، له‌به‌رئه‌وه‌ی باوكم له ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان هاتۆته دونیا‌و زۆربه‌ی كه‌سوكارم له شاری سه‌قزن، بۆیه خۆم به ڕۆژهه‌ڵاتیش ئه‌زانم، دواقۆناغی خوێندنم
له خانه‌ی مامۆستایان ته‌واوكرد، ساڵانێكی زۆر به پیشه‌ی مامۆستاییه‌وه سه‌رقاڵ بووم، ماوه‌ی شه‌ش ساڵه له وڵاتی هۆڵه‌ندا له‌گه‌ڵ خێزانه‌كه‌م ئه‌ژیم.
* بۆچی ڕێگای نوسینت هه‌ڵبژارد؟
- ئه‌بوایه ئه‌م ڕێگایه هه‌ڵبژێرم، چونكه وا ڕاهاتوم له‌و ته‌مه‌نه‌ی توانای نوسینم به‌هێز بووه به‌رده‌وام ئه‌منوسی یان وێنه‌م ئه‌كێشا، چونكه زۆر خولیای هونه‌ری نیگاركێشان بووم و توانایه‌كی باشم هه‌بوو و له‌زۆربه‌ی پێشانگاكانی قوتابخانه‌دا به‌شداریم ئه‌كرد به‌تایبه‌ت حه‌زم ئه‌كرد به قه‌ڵه‌م (فه‌حم) پۆرترێت بكێشم، به‌داخه‌وه تاوانێكی گه‌وره‌م به‌رامبه‌ر ئه‌و خولیا جوانه ئه‌نجامداو هه‌رزوو كوشتم، به‌ڵام نه‌متوانی له‌گه‌ڵ نوسین هیچ بكه‌م سه‌رباری بارودۆخی تایبه‌تی ژیانم كه زۆرزۆریش له‌كاروان دوایخستم توانیم بنوسم، چونكه گه‌ر نه‌نوسم ئه‌مرم.
* كإ هانده‌ری سه‌ره‌كیت بوو بۆئه‌وه‌ی بگه‌ی به ئامانجه‌كانت؟
- هیچ كه‌س.
* بۆچی له هه‌نده‌ران ده‌ژیت، ئایا تائێستا بیرت له گه‌ڕانه‌وه بۆ كوردستان نه‌كردۆته‌وه؟
- هاتنم بۆ هانده‌ران به ویستی خۆم نه‌بوو هیچ كاتێكیش پێش هاتنم خه‌ونم پێوه نه‌بینیبوو، به‌ڵام ئه‌گه‌ر قه‌ده‌ری مرۆڤه‌كان به‌حه‌زو ویستی خۆیان بوایه ژیان به‌جۆرێكی دیكه ئه‌بوو، هه‌موو ساتێك نیشتمان له یادمه‌و له‌خوێنمایه شه‌و نیه خۆم بۆ یه‌كه‌م ساتی گه‌ڕانه‌وه‌م ئاماده‌نه‌كه‌م و خه‌ون به‌و هیوایه‌وه نه‌بینم، تائێستا ماوه‌یه‌ی شه‌ش ساڵه نه‌گه‌راومه‌ته‌وه، به‌ڵام ئه‌مساڵ به‌دڵنیایی ئه‌گه‌ڕێمه‌وه.
* چی ده‌رباره‌ی خۆسوتاندنی ئافره‌تان ده‌ڵێی؟
- ئه‌ڵێم خۆسوتاندن واته یاخی بوون له‌ژیان و ته‌سلیمكردنی ڕۆح به‌و ژیانه‌ی دۆزه‌خه.
* هه‌ست ده‌كرإ كه تۆ زۆربه‌ی نوسینه‌كانت له‌سه‌ر مه‌سه‌له وروژێنه‌ره‌كانی ئافره‌تانن، ده‌كرإ بزانین ئه‌مه هۆكاری چییه؟
- ئه‌گه‌ر وا نه‌بێت كه‌واته من ژن نیم و ئازار له‌گه‌ڵ ژنانی هاو ئازار‌و هاو غه‌مم به‌شناكه‌م.
* ده‌ڵێن ئافره‌تانی ڕۆشنبیری ده‌ره‌وه له‌وانه‌ی ناوه‌وه بوێرترو ئازاترن، تۆ چی ده‌ڵێی له‌وباره‌وه؟
- له‌وانه‌یه غوربه‌ت هۆكار بێت، یان ته‌نهایی و ئازاری دووری، ئه‌شبێت قه‌یرانی كۆمه‌ڵایه‌تی لێره نه‌بێت و ژن ئازاد بێت له ده‌ربڕینی ئه‌وی ئه‌یه‌وێت بیڵێت.
* زۆرجار ئیسلامییه‌كانی كوردستان ده‌ڵێن ئه‌و توند‌و تیژیه‌ی له ئه‌وروپا دژی ئافره‌تان هه‌یه له كوردستان نییه؟
- له ئه‌وروپاش توندوتیژی هه‌یه، به‌ڵام به‌و شێوه‌یه نییه كه له‌كوردستان ئه‌كرێت، چونكه لێره ژن پله‌ی یه‌كی له‌نێو كۆمه‌ڵ پێبه‌خشراوه‌و یاسا سه‌روه‌ره، توندوتیژی شێوازی هه‌یه‌و لێره هه‌ر رۆژێك ژنێك ناكوژرێت و ئازار نادرێت، سوكایه‌تی پێناكرێت و نابه‌رابه‌ری له‌گه‌ڵ ناكرێت، چونكه ژن به‌ئاسانی ئه‌توانێت مافی خۆی ده‌سته‌به‌ربكات وخۆی ده‌ربازبكات له‌ژیانێك پێێ قه‌بوڵ نه‌كرێت.
* هه‌ندێكجار چه‌په‌كان ده‌ڵێن ئایین ڕێگره له به‌رده‌م ئازادی ئافره‌ت؟
- ئایین فاكته‌رێكه نه‌ك ڕێگر، چونكه فاكته‌ره‌كانی ڕێگرتن له‌به‌رده‌م ئازادی ژن زۆرن.
* زۆربه‌ی ئه‌و ئافره‌تانه‌ی شه‌ڕ له‌سه‌ر مافی ئافره‌ت ده‌كه‌ن، سه‌ر به‌هه‌وإ شوو ده‌كه‌ن، ئه‌و ئه‌و ئیزدیراجیه‌ته بۆچی؟
- من تێناگه‌م و ناشتوانم بڵێم زۆربه‌ی، چونكه حاڵه‌ته‌كه به‌و ڕێژه‌یه نییه‌و ئه‌كه‌وێته سه‌ر ئازادی تاك.
* زۆرجار گله‌یی له ڕێكخراوه‌كانی ئافره‌تان و ژنانی كوردستان ده‌كرێت و ده‌ڵێن پاشكۆی حیزبن؟
- له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ڕاستییه‌كی حاشاهه‌ڵنه‌گره و ناتوانرێت نكوڵی لێبكرێت.
* ئایا كێشه‌ی ئافره‌تی كورد زۆرتر نه‌بووه له‌دوای ئه‌وه‌ی كه خاوه‌نی چه‌ندین ڕێكخراوی ئافره‌تان و ژنانن، ئایا ئه‌و ڕێكخراوانه هیچ كارێكیان كردووه كه توانیبێتیان كێشه‌كان كه‌م بكه‌نه‌وه، یان زۆرتربوونه؟
- ڕاسته كێشه‌كان زۆرتربوون، له‌م ساڵانه‌ی دواییدا و ڕۆژ له‌دوای ڕۆژ كێشه‌ی ئافره‌ت ئاڵۆزتر ئه‌بێت و توندوتیژی و كوشتن و خۆكوشتنی ژنان ڕوله‌زیادبوونه، هه‌ڵبه‌ت توندوتیژی به‌رامبه‌ر ژن تازه نییه، به‌ڵام ئه‌شێت هۆكاری زانین و ئاگاداركردنه‌وه‌ی كۆمه‌ڵگه به‌و كێشه‌یه ئازادی بڵاوكردنه‌وه بێت، هه‌رچه‌نده ژماره‌یه‌كی زۆر ڕێكخراوی ژنان دروست بوون به‌ناوی داكۆكیكردن و پاراستنی ماف و ئازادییه‌كانی ژن، به‌ڵام پێشتریش له وتاری تایبه‌ت به‌و مه‌سه‌له‌یه ئاماژه‌م به‌ڕۆڵی سلبی ڕێكخراوه‌كان كردووه كه هیچ هه‌نگاوێكی جدیان نه‌ناوه بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی توندوتیژی دژ به ژنان.
* هه‌روه‌كو ده‌زانین كه ساڵانێكی زۆره ڕێكخراوی ئافره‌تان و ژنان له كوردستان هه‌یه، به‌ڵام ئه‌مسالڕ له شاری سلێمانی یه‌كێتی پیاوانی كوردستان دامه‌زرا، تۆ چۆن پێناسه‌ی ئه‌و رێكخراوه ده‌كه‌یت؟
- له‌نزیكه‌وه ئاگاداری ئه‌و ڕێكخراوه نیم، به‌ڵام بیستومه، پێم خۆشه بۆ نه‌بێت، پیاویش وه‌ك ژن خاوه‌نی كۆمه‌ڵێك كێشه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی و ئابوری و خێزانی و ده‌رونییه، پیاویش وه‌ك ژن گیرۆده‌ی كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی نا ئازاده‌و بیری نه‌ریت پارێزی وایلێكردووه به‌نه‌ویستی خۆی ببێته پێشه‌نگی كۆمه‌ڵگه، بۆ پێت وایه پیاو كێشه‌ی نییه؟ من دڵنیام ڕێژه‌یه‌كی زۆر له‌پیاوان به‌هه‌مان شێوه‌ی ژن توندوتیژیان به‌رامبه‌ر ئه‌كرێت.
* ئه‌و هۆكاره سه‌ره‌كیانه چین كه ده‌بنه هۆی سه‌فه‌ركردنی گه‌نجان و لاوان بۆ هه‌نده‌ران؟
- هۆكاره‌كان زۆرن، به‌ڵام وه‌ك ئه‌وه‌ی لاوان (گه‌نجه‌كانمان) خۆیان باسی لێوه‌ده‌كه‌ن، بێنازی و فه‌راهه‌م نه‌كردنی مافه‌كانیان، بێ ئیشی، گرانی، نا ئازادی له‌ڕاده‌ربڕین و دیاریكردنی چاره‌نوسی خۆیان، نابه‌رامبه‌ری له دروستبوونی چینه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌دا، ئه‌و قه‌یرانه ده‌رونیانه‌ی له‌كۆمه‌ڵگه‌دا ڕوبه‌ڕوی گه‌نجان بونه‌ته‌وه وه‌ك سانسۆرێك بۆ سه‌ر زه‌و‌تكردنی حه‌زو ئاره‌زووه‌كانیان، بۆ نمونه گه‌نج توانای خۆشه‌ویستی نییه به‌ئازادی و ناتوانێت به ویستی خۆی ژیانێكی ئاسوده له‌گه‌ڵ هاوخوازی خۆی دروستبكات، ئه‌مه له‌لایه‌ك له‌لایه‌كی دیكه ئه‌و گه‌نده‌ڵییه‌ی ئه‌مڕۆ له دام و ده‌زگا به‌رپرسه‌كاندا ئه‌بینرێت وایكردووه گه‌نج هه‌ستی ئینتمای بۆ نیشتمان لاواز بوبێت، وێڕای ئه‌و بارودۆخه ئابوری و كۆمه‌ڵایه‌تییه‌ی گه‌نجی تێدا په‌روه‌رده بوو وایكرد بێزار بێت، بۆ نموونه گه‌نجه‌كانمان له تاریكی بێكاره‌بایی و بێ ئاوی و نه‌بوونی خزمه‌تگوزارییه‌كاندا په‌روه‌رده بوون ئه‌مه وایكرد توشی ڕه‌شبینی و نائومێدی بن و دواتر گه‌نج دوای ته‌واوكردنی خوێندن فرسه‌تی دامه‌زراندن و كاركردنی كه‌مه ئه‌مه‌ش بێ ئومێدبوونێكی دیكه‌یه، فاكته‌رێكی گرنگ هه‌یه ئه‌ویش كێشه‌ی نێو خێزان و چۆنێتی په‌روه‌رده‌كردن به‌ڕێگایه‌یه‌كی نادروست و به‌كارهێنانی توندوتیژی له‌نێوخێزانداو ناته‌بایی وا ده‌كات گه‌نج له‌و واقیعه كۆمه‌ڵایه‌تییه هه‌ڵبێت.
* له ئه‌وروپا به‌گشتی چۆن وه‌سفی كۆمه‌ڵگه‌ی كوردی ده‌كه‌ن، له هه‌موو ڕوویه‌كه‌وه؟
- من ئاگاداری كۆمه‌ڵگه‌ی كوردی نیم و له‌نزیكه‌وه تێكه‌ڵیان نیم.
* ده‌كرإ بزانین ماوه‌ی چه‌ند ساڵه ده‌نوسی و یه‌كه‌مین نوسینیشت چی بوو، وه له كوإ بڵاوكرایه‌وه؟
- ماوه‌ی چوارساڵه به‌رده‌وام ده‌نوسم، یه‌كه‌م نوسینم ده‌قێكی شیعری بوو به‌ناوی (ئێواران) له ماڵپه‌ڕی كوردستان نێت بڵاوم كرده‌وه، یه‌كه‌م وتار یان شیعرم به‌داخه‌وه نازانم له‌كام ڕۆژنامه بڵاو بۆته‌وه به هۆی دووریم له كوردستان و بێ ئاگاییم له بڵاوكردنه‌وه.
* تاچه‌ند بڕوات به خۆشه‌ویستی هه‌یه؟
- ئه‌گه‌ر خۆشه‌ویستی نه‌بێت ژیان به‌رده‌وام نابێت، تا ئه‌وكاته‌ی ژیان به‌رده‌وامی هه‌بێت باوه‌ڕم به‌خۆشه‌ویستی هه‌یه چۆن ئه‌گه‌ر خۆشه‌ویستی نه‌بێت ناتوانم ته‌نها وشه‌یه‌ك بنوسم.
* بۆچی وشه‌ی سێكس له وڵاتی ئێمه وشه‌یه‌كی بڤه‌یه، كإ وایكردووه ئه‌و وشه‌یه هه‌ر به بڤه‌یی بمێنێته‌وه؟
- ڕاسته وشه‌ی (سێكس) ته‌نانه‌ت ناوبردنیشی شه‌رم وعه‌یبه‌یه، تاوانی كه‌لتورو ئه‌و نه‌ریته داخراو و كۆنخوازه‌یه كه به‌درێژایی مێژوو خۆی دووباره ئه‌كاته‌وه، له‌كاتێكدا (سێكس) غه‌ریزه‌یه‌كی ئاسایی و كردارێكی فیزیكی مرۆڤه. وه‌ك ئه‌وه‌ی بوونی نه‌بێت له‌نێو گفتوگۆ و هه‌موو به‌رنامه‌كانی ژیاندا ته‌نانه‌ت له په‌روه‌رده‌شدا وه‌ك تاوانێك یان وشه‌یه‌كی نه‌فره‌تلێكراو چاویلێده‌كرێت. له‌كاتێكدا پێویستییه‌كی گرنگه وه‌ك هه‌مو پێویستییه‌كانی مرۆڤ و چه‌پاندنی و به‌عه‌یبكردنی بۆته هۆی دورستكردنی گرێیه‌كی ده‌روونی درێژخایه‌ن له‌ته‌واوی كۆمه‌ڵگه‌دا، خێزان، قوتابخانه و پرۆسه‌ی فێركردن، كۆمه‌ڵگه، كه‌لتور، ئایین، ته‌نانه‌ت یاساش هاوتاوانه له بڤه‌كردنی ئه‌و وشه‌یه.
* ده‌كرإ بزانین شووت كردووه؟
- به‌ڵێ
* به بڕوای ئێوه هه‌بوونی (700-800) ڕێكخراوی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی له هه‌رێمی كوردستان ڕێژه‌یه‌كی زۆر نییه؟
- نه‌ك زۆر به‌ڵكو زیادیشه، به‌رای من بوونی ژماره‌یه‌كی كه‌م ڕێكخراوی مه‌ده‌نی به‌توانا و بوێر كه خزمه‌ت به كۆمه‌ڵگه بكه‌ن باشتره له‌وه‌ی زۆر‌و بۆر بن.
* ئایا ئه‌و ڕێكخراوانه‌ی كه له كوردستان هه‌ن، تاچه‌ند توانیویانه كۆمه‌ڵگه‌ی كوردی به‌ره‌و ڕۆشنبیركردن و گۆڕان ببه‌ن؟
- ئه‌زیزم ئێمه تازه له قۆناغی گاگۆڵكێداین به‌ره‌و ڕۆشنبیركردن.
* ڕۆژانه زیاتر كاته‌كانت به‌چی به‌سه‌ر ده‌به‌ی؟
- خوێندنه‌وه، نوسین، ئیشی ماڵ، چونكه زۆر حه‌زم به پاكوخاوێنی وته‌رتیبی ناوماڵه.
* ئایا كێشه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانی ئافره‌تانی كورد له هه‌نده‌رانیش زۆر نه‌بووه؟
- كه‌وتۆته سه‌رباری كۆمه‌ڵایه‌تی و ڕۆشنبیری خێزانه‌كه‌و چه‌ندێتی و چۆنێتی مامه‌ڵه‌و ئینسجام و بارودۆخی تایبه‌ت به‌ژیان، جا ژنی كورد له‌كوێ و كه‌ی بێ كێشه ژیاوه؟!
* تاچه‌ند بڕوات به ئازادی سێكسی و په‌یوه‌ندی سێكسی نێوان كوڕ‌و كچ هه‌یه، كه به‌ر له پرۆسه‌ی هاوسه‌رگیری هه‌بێت؟
- پرۆسه‌ی هاوسه‌رگیری پرۆسه‌یه‌كی گه‌وره‌و جوانه و له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا پرۆسه‌یه‌كی ئاڵۆزه، وه‌ك قومار وایه مرۆڤ یان ئه‌یباته‌وه یان ئه‌یدۆڕێنێت. ئه‌وجا پرۆسه‌یه‌ك هێنده پیرۆز و گه‌وره‌بێت پێویستی زۆری به خۆئاماده‌كردن و بیركردنه‌وه هه‌یه، له‌و باوه‌ڕه‌شدانیم سێكس پێش ئه‌نجامدانی ئه‌و پرۆسه پیرۆزه گرنگییه‌كی ئه‌وتۆی هه‌بێت، چۆن ئه‌گه‌ر دووكه‌س یه‌كیان خۆشبوێت و توانای دروستكردنی ژیانێكی ئاسوده‌و ئارامیان هه‌بێت ئه‌و په‌یوه‌ندییه جوانییه كه‌ی له‌وه‌دایه پرۆسه‌كه پێك بهێنرێت، چۆن به‌راستی په‌یوه‌ندی سێكسی پێش ئه‌نجامدانی پرۆسه‌ی هاوسه‌رگیری ئه‌گه‌ری په‌شیمانی له‌دوایه‌و له‌وانه‌یه كێشه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی دروست بكات. به‌تایبه‌ت له‌كۆمه‌ڵگه‌ی ئێمه‌دا كه نه‌ك باوه‌ڕی پێی نییه به‌ڵكو هه‌زمیشی ناكات. به‌رای من ئه‌كه‌وێته سه‌ر قه‌ناعه‌تی ئه‌و دووكه‌سه خۆیان و ئازادییان و تاچه‌ند باوه‌ڕیان به‌وه هه‌یه.
* چۆن پێناسه‌ی كۆمه‌ڵگه‌ی كوردی ده‌كه‌یت؟
- ئه‌و كۆمه‌ڵگه‌یه‌یه كه یه‌كه‌م هه‌نگاوم بۆ ژیان له‌ئامێزیدا نا، جا ئه‌گه‌ر ئازارم چه‌شتبێت یان نا‌ئومێد بووبم من به هه‌موو جوانی و پیرۆزی و سلبیات و ئیجابییاته‌كانیایه‌وه تاسه‌رئێسقان شانازی پێوه ده‌كه‌م.
* له ژیانت له‌چی په‌شیمانی كه كردووته؟
- شتێك كه‌ناتوانم بیڵێم.
* قه‌ت گریاوی؟
- خۆزگه بتپرسیایه كه‌ی ناگرێیت؟ چونكه من گریان به وه‌سیله‌یه‌ك بۆ خۆبه‌تاڵكردنه‌وه له‌ئازار ئه‌زانم و له‌به‌رئه‌وه‌ی خاوه‌ن عاتیفه‌یه‌كی زۆرم بیرم نایه‌ت ڕۆژێك نه‌گریابم.
* ئه‌گه‌ر گریاوی بۆچی؟
- بۆ ئه‌و ساڵانه‌ی بێهوده له‌ته‌مه‌نم ڕۆشتوون، بۆ ئه‌و هاوڕێ و كه‌سه ئه‌زیزانه‌ی ونم كردون یان جێیان هێشتوم به‌یه‌كجار، بۆ مناڵیم ئه‌گریم و به‌رده‌وام له‌یادمه، هه‌موو دیمه‌نێكی تراجیدی نیگه‌رانم ئه‌كات، باپێت بڵێم تاسه‌ر ئێسقان ئاشقی گریانم.
* ده‌كری بزانین له‌چ ئاستێكی خوێندندان ئێستا؟
- خانه‌ی مامۆستایانی سلێمانیم ته‌واو كردووه‌و ئێستاش خوێندكاری زانكۆم، دوا قۆناغی كۆلیژی ده‌رونناسی.
* دوا وته‌ت چییه؟
- با به عه‌شق ژیان جوان و جوانتر بكه‌ین. به‌راستی ئه‌مه یه‌كه‌م جاره پرسیاری له‌م جۆره وه‌ڵام بده‌مه‌وه به تایبه‌ت ئه‌و پرسیارانه‌ی كه تایبه‌تن به‌ژیان و ئاره‌زووه‌كانی خۆم، بۆیه سوپاستان ئه‌كه‌م و ئومێدی سه‌رفرازیتان خوازیارم.
jalalbarznje@yahoo. com
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
