كاتێك كه به جاده‌ی بن قه‌لاتی هه‌وڵردا تێپه‌ر ده‌بیت به‌رانبه‌ر به قه‌لای سه‌ركه‌ش له بن گه‌لا سه‌وزه‌كانی داریكدا له سه‌ر شوسته‌كه پیاوێكی ته‌مه‌ن 50 ساڵه به‌دی ده‌كه‌یت كه دانیشتووه و سندوقیكی كارتونی بچوكی له‌به‌رده‌مدایه‌و چه‌ند شمشال و باله‌بان و بلوێرو نای و قه‌صه‌ب و دوزه‌له ی پێدا هه‌ڵواسراوه كه بۆ فرۆشتن ئاماده‌ی كردوه و هه‌ر جار ناجارێك فوو به یه‌كیك له ئامیره‌كانیدا ده‌كات و ده‌بێته مایه‌ی سه‌رنج راكێشانی هامشۆ كه‌ران و به دیارییه‌وه بۆ ساتێك ڕاده‌وه‌ستن و هه‌ندێك جار گه‌نجیك پارچه‌یه‌كی لی ده‌كڕێت و ئه‌ویش پاش لیدانی حه‌یرانیكی كوردی یا لاوكی: یان به‌سته‌یك بۆی تاقی ده‌كاته‌وه‌و ده‌یداته ده‌ستی ئه‌مه‌ی خواره‌وه چاوپێكه‌وتنێكی تایبه‌ته له گه‌ڵ كاك به‌كر حمدامین كه دانیشتووی داره‌تووی نزیك هه‌ولێره
كاك به‌كر ته‌مه‌نت و ساڵا له دایك بوونت
- من له دایك بووی 1957 م له شارۆچكه‌ی مخمور
له كه‌ییه‌وه ئه‌م كاره ده‌كه‌یت و له كه‌ییه‌وه له‌م شوێنه ئامێری موسیقای كوردی ده‌فرۆشی
- من له سالانی 1987 و 1988 ده‌ستم به‌م كاره‌م كردووه و سه‌ره‌تا له ناو ده‌لالخانه‌ی هه‌ولێر ده‌مفرۆشت به‌لام ئیستا چه‌ند ساڵێكه هاتوومه‌ته سه‌ر ئه‌م جاده‌یه
- ژیانی خێزانیت
خێزانم هه‌یه و خاوه‌ند پێنج منداڵم
ئایا به‌م كاره ژیانی رۆژانه‌ت دابین ده‌كات
- خراپ نییه و قه‌ناعه‌تم پیی دێت
ئه‌و مادانه‌ی كه ئامێره موزیكه‌كانی لیدروست ده‌كه‌یت چین
- قه‌میش و دار‌و پلاستیك و بۆڕی
بابێینه سه‌ر مه‌قامه كوردییه‌كان ئایا هه‌موویان به یه‌ك جۆر ئامێر لێده‌درێن
- به گوێره‌ی مه‌قامه‌كانه‌وه هه‌ر یه‌كه‌یان به جۆرێك ئامێری تایبه‌تی لێده‌ده‌رێت بۆ نموونه ده‌توانین به باڵه‌بان به‌یات و هه‌ندێك مه‌قامه كانی تر لیبده‌ین به‌لام مه‌قامی حیجاز به و شمشاڵه ئاسنانه لی ده‌درێت به گوێره‌ی ئه‌م بلوێره بۆ تۆنه به‌رزه‌كان لی ده‌درێت
ووشه‌ی باڵه‌بان له چییه‌وه هاتووه
- ووشه‌ی باڵه‌بان وه‌ك من بیزانم ناوی باڵنده‌یه‌كه له كوردستانی یه‌ریڤان به ناو بانگه و ئامێری باڵه‌بان ئامێرێكی سه‌د له‌سه‌د كوردییه‌و له‌و به‌شه‌ی كوردستانه‌وه بلاو بۆته‌وه بۆ به‌شه‌كانی تری كوردستان و ته‌نها كوردیش به كاری ده‌هێنی و هه‌زاران ساڵه كه یه‌زیدیه‌كان له بۆنه ئایینییه‌كاندا به‌كاری ده‌هێنن و تاكو ئێستاش له ناو یه‌زیدیه‌كانی رووسیادا له جیاتی ته‌ڵقینی مردوو یان نوێژی مردوو به‌كار ده‌هێنرێت
ئامێری باڵه‌بان پێك هاته‌كه‌ی چییه‌و چۆن دورست ده‌كرێت
- ئامێری باڵه‌بان له دوو به‌شی سه‌ره‌كی پێك دێت كه یه‌كه‌میان بوریه‌كی دریژ له قه‌میش یان دار یان پلاستیك پیك هاتووه كه حه‌وت كونی تیدایه له رووی سه‌ره‌وه و كونی هه‌شته‌م له ژێره‌وه‌یه ده‌كه‌وێته نیوان كونی یه‌كه‌م و دووه‌م بۆ به ده‌ست هێنانی ده‌نگه به‌رزه‌كان به‌كار دێت به‌شی دووه‌میش فیته‌یه كه ئه‌وێش له جورێك قه‌میشی تایبه‌ت كه به ئاگر خۆشه ده‌كرێت و به هه‌مان ئه‌ستووری قه‌میشی بۆریه‌كه ده‌بێت
باڵه‌بانه‌كانی ناوچه‌ی یه‌ریڤان درێژترو ده‌نگیان خۆشتره بۆچی
- باڵه‌بانه‌كانی ئه‌وی كه درێژتره هه‌موو تۆنه‌كانی ده‌كه‌وێته مه‌ودای قه‌راره‌وه كه ئه‌مه‌ش ناوچه‌یه‌كی نزمه له ده‌نگه‌كانو له گه‌ڵ لاوكی كوردیدا زیاتر ده‌گونجێت
چی تر كار له ده‌نگی باله بان ده‌كات
- كونی سه‌ركی باله‌بان واتا كونی بۆڕیه‌كه‌ی به تایبه‌تی ئه‌گه‌ر له دار دورست كرابی
ئه‌و دارانه چین كه له دورست كردنی باڵه‌باندا به كار ده‌هێنرێن
- داری قه‌یسی و داری گوێزو یان كه‌وه‌ت كه ده‌بێت ئه‌م دارانه سه‌د له سه‌د ووشك بن چونكه له‌كاتی كار كردن له‌سه‌ریان ئاگر بكار دێت نه‌وه‌ك بشكێن
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
