ئیسماعیل كه‌ریم- نووسه‌رو رۆژنامه‌نووس:نه‌وشیروان مسته‌فا وكۆسره‌ت ره‌سوڵیش به‌شێكن له‌دروستكه‌ری ئه‌م دۆخه‌ی به‌سه‌ر یه‌كێتی هاتووه … ئاماده‌كاری ته‌وه‌ره:ستیڤان ئه‌حمه‌د "شه‌مزینانی"
دروست له‌دوای هه‌ڵوێست وه‌رگرتن وبڕیاری وازهێنانی كۆسره‌ت ره‌سوڵ عه‌لی وچوار ئه‌ندامه‌كه‌ی مه‌كته‌بی سیاسیی یه‌كێتی كه‌سه‌ر به‌باڵی ر
یفۆرم بوون، له‌وانه‌یه ئێستا كاتی ئه‌وه هاتبێته پێشه‌وه به‌جیددی قسه له‌سه‌ر قۆناغی پۆست مام جه‌لال بكرێت، چونكه ئیدی ئه‌ستێره‌ی دره‌وشاوه‌ی تاڵه‌بانی له‌ئاسمانی سیاسه‌تدا به‌ره‌و كوژانه‌وه ده‌ڕوات، ئه‌مه‌ش یه‌كێتی ده‌باته قۆناغێكی نوێوه كه له‌وانه‌یه له‌وه‌تی یه‌كێتی هه‌یه رووبه‌ڕووی قۆناغی وا سه‌خت وپڕ ئاڵوگۆڕ نه‌بووبێته‌وه. له‌ناو خودی یه‌كێتی نیشتمانیشدا چه‌ند سه‌ركرده‌یه‌كی ركابه‌ر هه‌ن به‌هه‌موو وزه‌و تواناوه كارده‌كه‌ن تاوه‌كو له‌سبه‌ی رۆژدا ببنه ئه‌ڵته‌رناتیڤی مام جه‌لال، به‌ڵام به‌هۆی ململانێی سه‌خت وهه‌بوونی چه‌ندین فراكسیۆنی جیا جیاوه له‌ناو په‌یكه‌ری ئه‌و حیزبه‌دا، ئاسان نییه پێشبینی بكرێت كێ ده‌توانێت دوای مام جه‌لال ببێته چه‌تری كۆكردنه‌وه‌ی هه‌موو باڵ وده‌سته‌كان؟ هه‌روه‌ك ئاسان نییه بڕیاری ئه‌وه بده‌ین یه‌كێتی وه‌ك خۆی ده‌مێنێته‌وه یان دابه‌ش ده‌بێت بۆ چه‌ند گروپ ورێكخراو وپارتێكی تر! به‌هه‌رحاڵ ئه‌و دوو ركابه‌ره‌ی هه‌تا ئێستا له‌هه‌وڵدان بۆ جێگرتنه‌وه‌ی مام جه‌لال "نه‌وشیروان مسته‌فاو كۆسره‌ت ره‌سوڵ"ن، له‌باری واقیعیشه‌وه ئه‌و دوو سه‌ركرده‌یه خاوه‌نی بنكه‌ی جه‌ماوه‌ریی ورابردوو وتوانای زیاترن له‌چاو به‌شی هه‌ره زۆری ئه‌ندامانی مه‌كته‌بی سیاسیی ئێستای یه‌كێتی بۆئه‌وه‌ی بتوانن ململانێ بكه‌ن بۆ قۆناغی پۆست تاڵه‌بانی. به‌ڵام هێشتا روون نییه ئه‌و دۆخه چۆن ده‌بێت وبارودۆخی ئه‌وكاتی كوردستان چ واقیعێك به‌سه‌ر یه‌كێتی ئه‌وێ رۆژێدا فه‌رز ده‌كات، به‌ڵام روون وئاشكرایه وه‌زعی ناوخۆیی یه‌كێتی گرژیی وئاڵۆزیی سه‌خت به‌خۆوه ده‌بینێ هه‌تا لێواری لێكترازانی ریزه‌كانی. كه‌وابوو مافێكی ره‌وای چاودێرانی سیاسیی وناوه‌نده‌كانی توێژینه‌وه‌یه هه‌ر له‌ئێستاوه شرۆڤه‌ی ئه‌و باره پێشبینیكراوه بكه‌ن وسه‌ره‌تایه‌كی گرنگ بۆ دایه‌لۆگ كردن له‌مه‌ڕ ئه‌و پرسه گه‌رم وبایه‌خداره بورووژێنن له‌سه‌ر هه‌موو ئاسته‌كان. ئێمه لێره‌دا وله‌رێی ئه‌م ته‌وه‌ره‌وه هه‌وڵده‌ده‌ین بۆ خوێندنه‌وه‌یه‌كی كه‌می ئه‌و پرۆسه‌یه‌و ده‌مانه‌وێ پرسیاری دۆخی دوای مام جه‌لال وچاره‌نووسی سیاسیی یه‌كێتی بكه‌ین، هه‌روه‌ك چۆن ده‌مانه‌وێ پرسیار ده‌رباره‌ی ئه‌وه‌بكه‌ین ئاخۆ كام له‌سه‌ركرده ركابه‌ره‌كانی ئێستای یه‌كێتی شانسی زۆرتری هه‌یه بۆ پڕكردنه‌وه‌ی جێگه‌كه‌ی تاڵه‌بانی؟ له‌پاشاندا خوازیارین له‌وه‌ش تێبگه‌ین ئاخۆ كام ئه‌گه‌ر زیاتر له‌واقیعه‌وه نزیكه هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی یه‌كێتی یان مانه‌وه‌ی یه‌كێتی به‌ریزێكی یه‌كگرتوو؟، لێ ره‌نگه هه‌بن وا بیربكه‌نه‌وه هێشتاكه زووه بۆ ورووژاندنی ئه‌م پرسه به‌حكومی ئه‌وه‌ی هێشتا واقیعه‌كه رووینه‌داوه‌و نه‌هاتۆته پێشه‌وه، به‌ڵام رای دروست ئه‌وه‌یه هه‌ر له‌نهۆوه زۆر گرنگه شیكاریی وخوێندنه‌وه بۆ ئه‌و واره بكرێت وبكرێته رۆژه‌ڤ. ئێمه له‌رێی ئه‌م ته‌وه‌ره‌وه ده‌مانه‌وێت ئه‌و پرسه بورووژێنین وده‌رگایه‌كی گه‌وره‌تر بكه‌ینه‌وه له‌راستای تاوتوێكردنی ئه‌و پرسه له‌هه‌موو ئاسته‌كانی سیاسیی ورووناكبیریی ورۆژنامه‌وانی. بۆ وه‌ڵامی پرسیاره‌كانی ته‌وه‌ره‌كه‌ی ئێمه‌ش "ئیسماعیل كه‌ریم" نووسه‌رو رۆژنامه‌نووس به‌مجۆره هاته دوان.
ستیڤان:پرسی پاشه‌ڕۆژی یه‌كێتی نیشتمانیی كوردستان دوای مام جه‌لال، یه‌كێكه له‌و پرسه هه‌ره گه‌رمانه‌ی ناوه‌ندی سیاسیی ورۆژنامه‌وانی كوردیی تا ئه‌ندازه‌یه‌كی باش به‌خۆیه‌وه خه‌ریك كردووه، بێگومان دره‌نگ بێت یان زوو واقیعی دوای مام جه‌لال بۆ پارتێكی وه‌ك یه‌كێتی هه‌ر دێته پێشه‌وه. هه‌ندێك له‌شرۆڤه‌كاران وه‌های بۆ ده‌چن دوای مام جه‌لال یه‌كێتی به‌ره‌و پارچه پارچه‌بوون ولێكهه‌ڵوه‌شانه‌وه ده‌ڕوات، ئه‌مه‌ش ئه‌گه‌رێكی دوور نییه. به‌ڵام ئه‌گه‌ر شێمانه‌ی ئه‌وه بكه‌ین یه‌كێتی وه‌ك ریزێكی یه‌كگرتوو ته‌نانه‌ت پته‌وتر له‌وه‌ی كه‌ئێستا هه‌یه، ده‌مێنێته‌وه، ئایا به‌بێ بوونی مام جه‌لال ده‌توانێت هه‌مان ئه‌و یه‌كێتییه به‌هێزه‌ی ئێستا بێت؟ ئایا یه‌كێتی دوای مام جه‌لال "یه‌كێتی"یه‌كی لاواز نابێت به‌تایبه‌ت له‌به‌رامبه‌ر پارتیدا؟.
ئیسماعیل كه‌ریم:سه‌ره‌تا ده‌خوازم بڵێم ئه‌م دۆخه‌ی یه‌كێتی نیشتمانیی پێدا تێده‌په‌ڕێ شتێكی نوێ نییه‌و زۆربه‌ی حزب ورێكخراوه‌كانی دونیا پێیدا تێپه‌ڕیوه، یاخود پێیدا تێده‌په‌ڕن. به‌ڵام ئه‌وه‌ی ئه‌م دۆخه له‌وانی تر جیا ده‌كاته‌وه، به‌كاریزمابوونی سه‌ركرده‌یه له‌نێو ئه‌م حزبه‌دا، شێرپه‌نجه‌كه‌ش لێره‌وه سه‌رچاوه ده‌گرێت، چونكه مردنی سه‌ركرده‌یه‌كی كاریزما ده‌یان وبگره سه‌دان گۆڕان وكاره‌سات به‌داوی خۆیدا دێنێت، ئۆباڵی هه‌ر كاردانه‌وه‌یه‌كی نێگه‌تیڤیش به‌هه‌ر ئاقارێكدا بێت، ئۆباڵه‌كه‌ی له‌ئه‌ستۆی خودی سه‌ركرده‌كان ودواتریش ئه‌ندامی ئه‌و حزبه‌یه، چونكه هه‌ر خودی خۆیان دروستكه‌ری ئه‌و هه‌لومه‌رجه بوون كاریزمای سه‌ركرده‌ی تێدا له‌دایكبێت ئه‌مه‌ش یه‌كێكه له‌هه‌ره دواكه‌وتووترین مۆدیل له‌سیاسه‌تدا كه‌ئێستا له‌نێو هیج رێكخراو وحزبیكی مۆدێرندا كاری پێناكرێت، ته‌نیا له‌نێو ئه‌مجۆر وشكڵه‌ی حزبی رۆژهه‌ڵاتی ناویندا نه‌بێت. ره‌نگه به‌هێنده‌ی پێوسته قسه له‌سه‌ر گوزه‌ران وگۆڕانی سیستمی په‌روه‌رده‌و به‌ڕێوه‌بردنی ئه‌ركه نیشتیمانییه‌كان وئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی كوردستان وهێنانه‌دی خه‌ونی توێژی گه‌نجان ونه‌مانی سته‌می ده‌سته‌ڵاتی پیاوسالاریی بكه‌ین له‌دوای نه‌مانی كاریزمای ناو یه‌كێتی نیشتیمانیی كوردستان، ئه‌وا هێنده گرنگ نه‌بێت له‌سه‌ر پارچه پارچه‌بوونی ئه‌م حزبه‌و په‌رته‌وازه‌ی بكه‌ین، چونكه بۆ خه‌ڵكی كوردستان گرنگ نییه له‌داوی مام جه‌لال كێ ده‌بێته سه‌رۆكی یه‌كێتی، ئه‌وه‌نده‌ی ئه‌و كه‌سه‌ی ده‌بێته سه‌ركرده تاچه‌ندێك ده‌توانێت میلله‌ت له‌م میحنه‌ته ده‌رباز بكات، كه‌ئه‌م نیشتیمانه به‌رینه ده‌رفه‌تی خه‌ونێكی تێدا نه‌ماوه‌ته‌وه هاووڵاتی هه‌ستبكات، ئه‌م به‌شێكه لێی وئه‌ویش به‌شێكه له‌م. گه‌نجانی وڵات نه‌ك مشتێ له‌خاكی وه‌ته‌ن ناده‌ن به‌قه‌سری قه‌یسه‌ری، به‌ڵكو له‌هه‌ر ساتێك‌دا ده‌رفه‌تێكیان بۆ هه‌ڵكه‌وێت ئاماده‌ن هه‌موو نیشتیمان بده‌نه ده‌ست قه‌ده‌ری نادیاری رێگه دوور‌و سه‌خته‌كانی مه‌نفا. ده‌كرێت لێره‌دا ئه‌م پرسیاره بورووژێنین ئایا له‌هه‌گبه‌ی ئه‌و دوو به‌ڕێزه‌دا واته كاك نه‌وشیروان وكاك كۆسره‌ت چی تێدایه بۆ میلله‌ت؟ كه‌هه‌ر یه‌كێكیان به‌پێی پله‌ی حزبی وسیاسیی خۆیان هه‌رده‌م له‌ناوه‌ندی بڕیاری ده‌سته‌ڵاتدا بوون وكه‌چی رۆژ له‌دوای رۆژ خۆری ده‌سته‌ڵاتی كوردیی له‌ئاوابووندایه له‌دڵی هه‌ر تاكێكی كورددا.
راسته هه‌ریه‌ك له‌و دوو به‌ڕێزه ته‌مه‌نێكیان به‌خشیوه‌ته شۆڕش وهه‌م خودی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان، به‌ڵام هه‌ر خودی ئه‌مانیش به‌شێكن هه‌م له‌دروستكردنی كاریزمای سه‌ركرده‌و هه‌م له‌م هه‌موو نه‌هامه‌تییه به‌سه‌ر تاكی كورددا هاتووه، ئیتر من باس له‌مادده‌ی 140 وخه‌فه‌كردنی ده‌نگی چه‌ند ملیۆن كورد بۆ ریفراندۆم و وابه‌سته‌بوون وگرێدانه‌وه‌ی كوردستان به‌عێراق، زه‌مینه خۆشكردنی یه‌كێتی له‌حزبێكی سۆسیال دیموكرات بۆ حزبێكی بنه‌ماڵه‌و چاونوقاندن له‌خواردنی سه‌روه‌ت وسامانی ئه‌م میلله‌ته به‌رۆژی رووناك ناكه‌م، كه‌چه‌نده قێزه‌ونه. بۆیه له‌وه دڵنیام ئه‌مانیش به‌شێكن له‌دروستكردنی ئه‌م دۆخه‌ی ئێستا به‌سه‌ر یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان هاتووه‌و هه‌م نادیاریی ئاینده‌یه‌كی رووناكی ئه‌م میلله‌ته هه‌ربۆیه ئه‌قڵیكی سیاسیی دروستكه‌ری ته‌نگژه‌یه‌كی سیاسیی بێت، هه‌ر خودی خۆیشی توانای ده‌ربازبوونی نییه لێی، ته‌نیا بۆ ده‌ربازبوونی له‌و دۆزه پێوستی به‌ئه‌قڵێكی ته‌واو جیاوازتر هه‌یه له‌و ئه‌قڵه‌ی دروستكه‌ری ئه‌م ته‌نگژه‌یه كه‌له‌ئێستاشدا هیچ زه‌مینه‌یه‌ك فه‌راهه‌م نه‌كراوه به‌وه‌ی ده‌رفه‌ت به‌كه‌س وخه‌ڵكی تر بده‌ن له‌ده‌ره‌وه‌ی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان كاربكات بۆ گۆڕینی ئه‌م دۆخه، ته‌نیا خودی خۆیان نه‌بێت، من بۆ خۆم هیچ گره‌نتییه‌ك نابینم كه‌هه‌ریه‌ك له‌به‌ڕێزیان سبه‌ی رۆژ نه‌بنه كاریزما به‌ڵام له‌گه‌ڵ هه‌موو ئه‌مانه‌شدا به‌نه‌مانی مام جه‌لال دڵنیام له‌وه‌ی ئامانجه‌كان وكاركردنه‌كان به‌ئاڕاسته‌یه‌كی تردا ده‌ڕوات، ته‌نیا شتێك له‌م گۆڕینی دۆخه‌دا دڵخۆشكه‌ر بێت، هۆشیاریی تاكی كۆمه‌ڵگا وهاتنه ده‌نگ وفشار خستنه سه‌ر ناوه‌ندی بڕیاردان ورێگربن له هه‌چ حزب وسه‌ركرده‌یه‌ك به‌خواستی خۆی یاری به‌موقه‌ده‌راتیان بكات. من گومانم له‌وه‌یه ئێستا یه‌كێتی حزبێكی یه‌كگرتووی تۆكمه بێت وه‌ك ئه‌وه‌ی به‌ڕێزتان ده‌یڵێن. له‌ناو منداڵدانی یه‌كێتیدا چ ئێستا‌و چ پێشتریش ده‌یان كێشه‌و ململانێ هه‌بووه، به‌ڵام ئه‌وه‌ی رێگر بووه له‌به‌رده‌م ته‌قینه‌وه‌ی ئه‌م بۆمبایه له‌ناو خودی خۆیدا ته‌نیا ده‌سه‌ڵاتی كاریزمای سه‌ركرده بووه، كه‌هه‌موو ده‌نگه جیاوازه‌كانی خامۆشكردووه، ئه‌گینا هه‌مو ساتێ ئه‌گه‌ری ته‌قینه‌وه‌ی ئه‌م بۆمبه هه‌بووه. به‌ڵام ره‌نگه له‌ئێستادا ئه‌گه‌ره‌كان زیاتر زه‌مینه‌یان بۆ ره‌خسابێ هۆكارگه‌لێكی زۆر هه‌یه زیندووترینیان پیربوونی سه‌ركرده‌و نه‌مانی ماهێت وقودسێتی حزب لای میلله‌ت و وه‌ك ده‌ڵێن پڕبوونی په‌رداخه ئاوه‌كه له‌رژاندایه هیچ پێشهاتێك له‌ئارادا نییه بۆ لاوازبوونی یه‌كێتی له‌به‌رامبه‌ر پارتیدا دوای تێپه‌ڕبوونی ئه‌م دۆخه ئه‌گه‌ر سه‌ركرده‌كانی خودی یه‌كێتی خۆیان مه‌به‌ستیان نه‌بێت، به‌پێچه‌وانه‌وه ده‌توانن متمانه‌ی میلله‌ت بۆ لای خۆیان بگه‌ڕێننه‌وه، به‌گوێگرتنیان له‌هه‌موو چین وتوێژه‌كانی كۆمه‌ڵگاو وه‌لانانی به‌رژه‌وه‌ندیی تایبه‌تی خۆیان، به‌ڵام بۆخۆشم گه‌شبین نیم له‌به‌رامبه‌ر ئه‌م هه‌ڵوێسته‌دا، چونكه مێژوویه‌كمان له‌به‌رده‌مدایه خودی ئه‌م دوو به‌ڕێزه‌ش به‌شدارن له‌شێواندنیدا كه‌ره‌نگه ئه‌مه هۆكاربێت بۆ نه‌مانی گه‌ڕانه‌وه‌ی متمانه‌ی كۆمه‌ڵگا بۆ ئه‌م حزبه وباڵاده‌ستی پارتی دیموكراتی كوردستان له‌دوای تێپه‌ڕبوونی ئه‌م دۆخه.
ستیڤان:راستییه‌كی به‌ڵگه‌نه‌ویسته به‌شێك له‌سه‌ركرده به‌هێزه‌كانی ئه‌مێستای یه‌كێتی نیشتمانیی كوردستان هه‌ر له‌نهۆوه له‌هه‌وڵدان بۆئه‌وه‌ی بتوانن ببنه ئه‌ڵته‌رناتیڤی مام جه‌لال وبه‌ئاشكراش زه‌مینه‌سازیی بۆ ئه‌و مه‌به‌سه‌ته ئه‌نجام ده‌ده‌ن. ره‌نگبێ نه‌وشیروان مسته‌فا وكۆسره‌ت ره‌سوڵ به‌هێزترین دوو ركابه‌ر بن بۆ جێگرتنه‌وه‌ی مام جه‌لال، به‌بڕوای ئێوه دوای مام جه‌لال نه‌وشیروان مسته‌فا ده‌توانێت ئه‌و پارته له‌ژێر كاریزمای خۆی كۆبكاته‌وه یان كۆسره‌ت ره‌سوڵ؟ ئایا چاره‌نووس پۆستی دووه‌م سكرتێری یه‌كێتی كه‌بێگومان دوای "مام جه‌لال"ه، به‌كام له‌م سه‌ركرده ركابه‌رانه ده‌به‌خشێت؟.
ئیسماعیل كه‌ریم:ئه‌گه‌ر هه‌ندێ واقیعیانه وه‌ڵام به‌م پرسیاره بده‌ینه‌وه، ئه‌وه وه‌ك له‌وه‌ڵامی پێشوودا ئاماژه‌م پێدا بۆ میلله‌ت گرنگ نییه كام له‌م دوو سه‌ركرده‌یه شوێنی به‌ڕێز مام جه‌لال ده‌گرنه‌وه، به‌ڵكو ئه‌وه‌ی لای میلله‌ت گرنگه كام له‌م دوو سه‌ركردانه ده‌توانن چ خودی یه‌كێتی وچ كۆمه‌ڵگا له‌م دۆزه‌خه ده‌ربازكه‌ن كه‌هه‌ر خودی خۆیان خوڵقێنه‌رین. كه‌م تازۆر ده‌ستیان هه‌یه له‌هێنانی ئه‌م دۆخه‌دا كه‌رووبه‌ڕوویان بۆته‌وه. منداڵێك چاوی له‌وه‌یه تا چه‌ندێك ده‌توانێت منداڵیی خۆی موماره‌سه بكات وخه‌ونه منداڵییه‌كانی بێته‌دی وله‌سه‌رماو گه‌رما پارێزراو بێت وه‌ك منداڵانی تری دونیا بتوانێت سبه‌ی له‌ته‌مه‌نی گه‌وره‌بوونیدا شانازیی ومایه‌ی خۆشبه‌ختی بێت ئه‌و ته‌مه‌نه منداڵییه پێیدا گوزه‌ر كردووه، نه‌ك ئه‌وه‌ی كێ رابه‌رایه‌تی ده‌سه‌ڵاتی حوكمی وڵاته‌كه‌ی ده‌كات گه‌نجێك هێنده‌ی بیری لای ئه‌وه‌یه چه‌ندێك زه‌مینه‌ی بۆ ره‌خساوه بۆ توانا‌و چالاكییه‌كانی وخزمه‌ت به‌به‌هره‌كانی ده‌كرێت وئاینده‌یه‌كی گه‌شی لێ دیاره، هه‌رگیز له‌بیری ئه‌وه نییه ئه‌و كه‌سه‌ی ده‌سه‌ڵاتی حزبی به‌ده‌سته كوڕی كێیه‌و سه‌ر به‌چ ده‌ڤه‌رێكی ئه‌م هه‌رێمه‌یه. كچێك هێنده‌ی له‌ئه‌ندێشه‌ی ئه‌وه‌دایه چۆن ده‌سته‌ڵات ده‌توانێت به‌ر به‌و ره‌شه‌كوژیانه بگرێت هه‌ر جاره‌ی له‌ژێر پاساوێكدا به‌ده‌ستی پیاوانی كۆمه‌ڵگاكه‌ی ئه‌نجام ده‌درێت، هێنده له‌خه‌می ئه‌وه‌دا نییه كاك كۆسره‌ت ده‌بێته سه‌رۆكی یه‌كێتی یان كاك نه‌وشیروان. ژنه ره‌شپۆشێكی به‌جێماوی ئه‌و گه‌رمیانه هێنده‌ی ئاینده‌ی خۆی ومنداڵه ورده‌كانی به‌ته‌نافی ژیانێك هه‌ڵده‌خات یه‌ك تۆز كه‌رامه‌تی تێدا پارێزراوبێت، هه‌رگیز له‌بیری ئه‌وه‌دا نییه ئاخۆ كێ له‌م دوو سه‌ركرده‌یه ده‌بێته سه‌ركرده‌ی ئه‌م حزبه به‌گشتی. سه‌رجه‌م توێژی كۆمه‌ڵگا هێنده چاویان له‌گۆڕینی ئه‌م دۆخه‌یه به‌ئاڕاسته‌یه‌كی شارستانی وكۆمه‌ڵێكی مه‌ده‌نی ئه‌رك ومافیان وه‌ك یه‌ك بۆ دیاری بكرێت وحورمه‌تی ئینسانیبوون وكوردبوونیان بۆ بگێڕننه‌وه. ئه‌وا به‌نیو هێنده له‌بیری ئه‌وه‌دا نین كاك نه‌وشیروان یان كاك كۆسره‌ت دێته سه‌ر حوكم، گرنگ ئه‌وه دووباره‌بوونه‌وه‌ی مێژوو نه‌بێت وئه‌وكاتیش نوكی قه‌ڵه‌مه‌كانمان تیژ نه‌كه‌ینه‌وه له‌سه‌ر كاریزمابوونی ئه‌م دوو به‌ڕێزه ئه‌مه له‌كاتێكدا ده‌كرا له‌ماوه‌ی به‌شداربوونیان له‌ناوه‌ندی ده‌سته‌ڵاتدا كۆمه‌ڵێ كاری مرۆڤدۆستانه‌یان ئه‌نجام بدایه بیانتوانیایه سه‌رنجی كۆمه‌ڵگا بۆ لای خۆیان راكێشن، رێگربوونایه له‌به‌رانبه‌ر ئه‌و هه‌موو گه‌نده‌ڵی ماڵوێرانی ونه‌هامه‌تیانه‌ی به‌سه‌ر میلله‌تدا هاتووه، نه‌ك فه‌رامۆشكردنی میلله‌ت وپه‌ڕاوێزخستنی توێژی گه‌نجان ونه‌مانی وه‌فایان به‌رانبه‌ر هاوڕێ وهاوسه‌نگه‌ره شه‌هیده‌كانیان. له‌كۆتایدا ده‌مه‌وێت بڵێم شارستانیترو مرۆڤانه‌تر ئه‌وه‌یه مادامێ هه‌ر یه‌ك له‌م دوو به‌ڕێژه كه‌م تازۆر ده‌ستیان هه‌یه له‌دروستكردنی ئه‌م دۆخه، ئه‌وا ته‌واو دڵنیام ئه‌قڵێك به‌رهه‌مهێنه‌ری دۆخێكی ئیفلیج بێت، ئه‌وا پێوستی به‌ئه‌قڵێكی تر هه‌یه بۆ گۆڕینی ئه‌و دۆخه، چونكه به‌ئه‌قڵێكی ئیفلیج دۆخێكی ئیفلیج چاره‌سه‌ر ناكرێت وناگۆڕێت به‌مه‌رجێ گه‌ر زه‌مینه بڕه‌خسێنن بۆ هاتنه ناوه‌وه‌ی ئه‌قڵی شارستانی ومۆدرین وتێكشكانی ئه‌و هه‌موو دیوارانه‌ی رێگرن له‌بینینی چاره‌ی تر‌و ده‌روازه‌ی تر‌و تێڕوانینی تر بۆ دۆخه‌كه.
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
