ستاره عارف- نووسه‌ر و رۆژنامه‌نووس: به‌نه‌گه‌ڕانه‌وه‌ی باڵی ریفۆرم بۆ ناو یه‌كێتی ئه‌گه‌ری هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی رێكه‌وتنی نێوان پارتی ویه‌كێتی هه‌یه … ئاماده‌كاری ته‌وه‌ره:ستیڤان ئه‌حمه‌د "شه‌مزینانی" ..
دروست له‌دوای هه‌ڵوێست وه‌رگرتن وبڕیاری وازهێنانی كۆسره‌ت ره‌سوڵ عه‌لی وچوار ئه‌ندامه‌كه‌ی مه‌كته‌بی سیاسیی یه‌كێتی كه‌سه‌ر به‌باڵی ریفۆرم بوون، له‌وانه‌یه ئێستا كاتی ئه‌وه هاتبێته پێشه‌وه به‌جیددی قسه له‌سه‌ر قۆناغی پۆست مام جه‌لال بكرێت، چون
كه ئیدی ئه‌ستێره‌ی دره‌وشاوه‌ی تاڵه‌بانی له‌ئاسمانی سیاسه‌تدا به‌ره‌و كوژانه‌وه ده‌ڕوات، ئه‌مه‌ش یه‌كێتی ده‌باته قۆناغێكی نوێوه كه له‌وانه‌یه له‌وه‌تی یه‌كێتی هه‌یه رووبه‌ڕووی قۆناغی وا سه‌خت وپڕ ئاڵوگۆڕ نه‌بووبێته‌وه. له‌ناو خودی یه‌كێتی نیشتمانیشدا چه‌ند سه‌ركرده‌یه‌كی ركابه‌ر هه‌ن به‌هه‌موو وزه‌و تواناوه كارده‌كه‌ن تاوه‌كو له‌سبه‌ی رۆژدا ببنه ئه‌ڵته‌رناتیڤی مام جه‌لال، به‌ڵام به‌هۆی ململانێی سه‌خت وهه‌بوونی چه‌ندین فراكسیۆنی جیا جیاوه له‌ناو په‌یكه‌ری ئه‌و حیزبه‌دا، ئاسان نییه پێشبینی بكرێت كێ ده‌توانێت دوای مام جه‌لال ببێته چه‌تری كۆكردنه‌وه‌ی هه‌موو باڵ وده‌سته‌كان؟ هه‌روه‌ك ئاسان نییه بڕیاری ئه‌وه بده‌ین یه‌كێتی وه‌ك خۆی ده‌مێنێته‌وه یان دابه‌ش ده‌بێت بۆ چه‌ند گروپ ورێكخراو وپارتێكی تر! به‌هه‌رحاڵ ئه‌و دوو ركابه‌ره‌ی هه‌تا ئێستا له‌هه‌وڵدان بۆ جێگرتنه‌وه‌ی مام جه‌لال "نه‌وشیروان مسته‌فاو كۆسره‌ت ره‌سوڵ"ن، له‌باری واقیعیشه‌وه ئه‌و دوو سه‌ركرده‌یه خاوه‌نی بنكه‌ی جه‌ماوه‌ریی ورابردوو وتوانای زیاترن له‌چاو به‌شی هه‌ره زۆری ئه‌ندامانی مه‌كته‌بی سیاسیی ئێستای یه‌كێتی بۆئه‌وه‌ی بتوانن ململانێ بكه‌ن بۆ قۆناغی پۆست تاڵه‌بانی. به‌ڵام هێشتا روون نییه ئه‌و دۆخه چۆن ده‌بێت وبارودۆخی ئه‌وكاتی كوردستان چ واقیعێك به‌سه‌ر یه‌كێتی ئه‌وێ رۆژێدا فه‌رز ده‌كات، به‌ڵام روون وئاشكرایه وه‌زعی ناوخۆیی یه‌كێتی گرژیی وئاڵۆزیی سه‌خت به‌خۆوه ده‌بینێ هه‌تا لێواری لێكترازانی ریزه‌كانی. كه‌وابوو مافێكی ره‌وای چاودێرانی سیاسیی وناوه‌نده‌كانی توێژینه‌وه‌یه هه‌ر له‌ئێستاوه شرۆڤه‌ی ئه‌و باره پێشبینیكراوه بكه‌ن وسه‌ره‌تایه‌كی گرنگ بۆ دایه‌لۆگ كردن له‌مه‌ڕ ئه‌و پرسه گه‌رم وبایه‌خداره بورووژێنن له‌سه‌ر هه‌موو ئاسته‌كان. ئێمه لێره‌دا وله‌رێی ئه‌م ته‌وه‌ره‌وه هه‌وڵده‌ده‌ین بۆ خوێندنه‌وه‌یه‌كی كه‌می ئه‌و پرۆسه‌یه‌و ده‌مانه‌وێ پرسیاری دۆخی دوای مام جه‌لال وچاره‌نووسی سیاسیی یه‌كێتی بكه‌ین، هه‌روه‌ك چۆن ده‌مانه‌وێ پرسیار ده‌رباره‌ی ئه‌وه‌بكه‌ین ئاخۆ كام له‌سه‌ركرده ركابه‌ره‌كانی ئێستای یه‌كێتی شانسی زۆرتری هه‌یه بۆ پڕكردنه‌وه‌ی جێگه‌كه‌ی تاڵه‌بانی؟ له‌پاشاندا خوازیارین له‌وه‌ش تێبگه‌ین ئاخۆ كام ئه‌گه‌ر زیاتر له‌واقیعه‌وه نزیكه هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی یه‌كێتی یان مانه‌وه‌ی یه‌كێتی به‌ریزێكی یه‌كگرتوو؟، لێ ره‌نگه هه‌بن وا بیربكه‌نه‌وه هێشتاكه زووه بۆ ورووژاندنی ئه‌م پرسه به‌حكومی ئه‌وه‌ی هێشتا واقیعه‌كه رووینه‌داوه‌و نه‌هاتۆته پێشه‌وه، به‌ڵام رای دروست ئه‌وه‌یه هه‌ر له‌نهۆوه زۆر گرنگه شیكاریی وخوێندنه‌وه بۆ ئه‌و واره بكرێت وبكرێته رۆژه‌ڤ. ئێمه له‌رێی ئه‌م ته‌وه‌ره‌وه ده‌مانه‌وێت ئه‌و پرسه بورووژێنین وده‌رگایه‌كی گه‌وره‌تر بكه‌ینه‌وه له‌راستای تاوتوێكردنی ئه‌و پرسه له‌هه‌موو ئاسته‌كانی سیاسیی ورووناكبیریی ورۆژنامه‌وانی. بۆ وه‌ڵامی پرسیاره‌كانی ته‌وه‌ره‌كه‌ی ئێمه‌ش "ستاره عارف" نووسه‌رو رۆژنامه‌نووس به‌مجۆره هاته دوان.
ستیڤان: پرسی پاشه‌ڕۆژی یه‌كێتی نیشتمانیی كوردستان دوای مام جه‌لال، یه‌كێكه له‌و پرسه هه‌ره گه‌رمانه‌ی ناوه‌ندی سیاسیی ورۆژنامه‌وانی كوردیی تا ئه‌ندازه‌یه‌كی باش به‌خۆیه‌وه خه‌ریك كردووه، بێگومان دره‌نگ بێت یان زوو واقیعی دوای مام جه‌لال بۆ پارتێكی وه‌ك یه‌كێتی هه‌ر دێته پێشه‌وه. هه‌ندێك له‌شرۆڤه‌كاران وه‌های بۆ ده‌چن دوای مام جه‌لال یه‌كێتی به‌ره‌و پارچه پارچه‌بوون ولێكهه‌ڵوه‌شانه‌وه ده‌ڕوات، ئه‌مه‌ش ئه‌گه‌رێكی دوور نییه. به‌ڵام ئه‌گه‌ر شێمانه‌ی ئه‌وه بكه‌ین یه‌كێتی وه‌ك ریزێكی یه‌كگرتوو ته‌نانه‌ت پته‌وتر له‌وه‌ی كه‌ئێستا هه‌یه، ده‌مێنێته‌وه، ئایا به‌بێ بوونی مام جه‌لال ده‌توانێت هه‌مان ئه‌و یه‌كێتییه به‌هێزه‌ی ئێستا بێت؟ ئایا یه‌كێتی دوای مام جه‌لال "یه‌كێتی"یه‌كی لاواز نابێت به‌تایبه‌ت له‌به‌رامبه‌ر پارتیدا؟.
ستاره عارف:به‌هێزیی پێكهاته‌ی هه‌ر رێكخستن و حیزبێك به‌رادده‌ی خزمه‌تكردن و په‌رژاندنه سه‌ر خه‌ڵك و ئاوڕدانه‌وه له‌خواسته‌كانیان ده‌پێورێت، به‌پێچه‌وانه‌شه‌وه راسته. یه‌كێتی له‌رووی پێكهاته‌ی رێكخستنییه‌وه ئێستا له‌بارێكی لاوازدایه، هه‌میشه له‌ناوخۆییدا به‌به‌رژه‌وه‌ندییه ته‌سك و لاوه‌كییه‌كانییه‌وه سه‌رقاڵبووه و ئه‌وه‌نده‌ی به‌گرفتی ناوخۆییه‌وه كاتیان كوشتووه، نیوه‌ی ئه‌وه ئاوڕیان له‌خه‌ڵك نه‌داوه‌ته‌وه، ئه‌وه‌یان له‌بیر چۆته‌وه كه‌ئه‌وان به‌شێكی سه‌ره‌كی ده‌سه‌ڵاتن و خه‌ڵك چاوه‌ڕوانی خزمه‌تگوزارییان لێده‌كات. ئێستا له‌سایه‌ی تاڵه‌بانییه‌وه ده‌سه‌ڵاتێكی تاكڕه‌و وناوه‌ندگه‌را له‌ناو یه‌كێتیدا حوكم ده‌كات كه‌نه‌یهێشتووه كه‌سانی پاش خۆی یان به‌توانا و خاوه‌ن ئه‌زموون دروست ببن و ئاماده‌ی پاش حوكمی خۆیان بكات. زۆرینه‌ی ده‌ركه‌وته‌ی باڵه‌كانیش بۆ ئه‌م خاڵه ناوه‌ندییه ده‌گه‌ڕێته‌وه كه‌ناتوانن وه‌ك خۆیان بیربكه‌نه‌وه و شه‌فاف و ئازادانه راوبۆچوونیان هه‌بێت. ستاتۆی ئێستای یه‌كێتی له‌لاوازیدایه و به‌له‌ناوچوونی تاڵه‌بانیش ئه‌گه‌ر رێگه به‌كه‌سانی گه‌نج و نوێ و شاره‌زا و پشت به‌ستوو به‌ئه‌زموون و توانای نوخبه‌یه‌كی ناو یه‌كێتی نه‌درێت بێنه ناوه‌وه و له‌سه‌ر بنه‌مایه‌كی ریفۆرمخوازانه و خاوه‌ن دیسپلین خۆی رێكنه‌خاته‌وه ئه‌گه‌ری له‌سه‌ر پێ راوه‌ستانێكی به‌هێزی نابێت و هه‌ر به‌م ستاتۆ لاوازه‌وه ده‌مێنێته‌وه. له‌لایه‌كی تره‌وه ئه‌گه‌ری درێژبوونه‌وه‌ی ته‌مه‌نی ده‌سه‌ڵاتی هه‌یه، چونكه خاوه‌ن ده‌زگای به‌هێزی دارایی و ئاسایشن و رێككه‌وتنێكی ستراتیژیی به‌هێزیان له‌گه‌ڵ پارتیدا هه‌یه و له‌بارێكدا كه‌باڵی ریفۆرم بۆ ناو یه‌كێتی بگه‌ڕێته‌وه. بێ ریفۆرم و خزمه‌تكردنی خه‌ڵك و بونیادنه‌نانه‌وه‌ی پێكهاته‌ی رێكخستنی له‌نوێوه، مه‌حاڵه بتوانێت ببێته‌وه به‌هێز، چونكه به‌هێزی رێكه‌وتنه ستراتیژییه‌كه توانای به‌ده‌ستهێنانه‌وه‌ی ده‌نگه‌كانی هه‌ڵبژاردنی هه‌یه، له‌حاڵه‌تی نه‌گه‌ڕانه‌وه‌ی باڵی ریفۆرم بۆ ناو یه‌كێتی ئه‌گه‌ری هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی رێكه‌وتنه‌كه‌ی نێوانیان هه‌یه كه‌رێككه‌وتنێكی بازرگانییه له‌نێوان هه‌ردوولادا بۆ شاردنه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵییه‌كانی نێوانیان و كپكردنی ده‌نگی ناڕه‌زایی خه‌ڵك. له‌م حاڵه‌ته‌شدا وه‌ك راستی خۆی ده‌كه‌وێته‌وه گۆڕه‌پان، كه‌لاوازه به‌رامبه‌ر به‌هه‌ڵبژاردن و پارتی و له‌ده‌ستدانی رێكه‌وتنه‌كه زیانی جیددی پێده‌گه‌یه‌نێت، هه‌ر بۆئه‌وه‌ی ئه‌م هێزانه‌ش له‌ده‌ستنه‌دات، یه‌كێتی هه‌وڵێكی زۆری‌دا باڵی ریفۆرم قایل بكات و بگه‌ڕێته‌وه ناو یه‌كێتی.
ستیڤان: راستییه‌كی به‌ڵگه‌نه‌ویسته به‌شێك له‌سه‌ركرده به‌هێزه‌كانی ئه‌مێستای یه‌كێتی نیشتمانیی كوردستان هه‌ر له‌نهۆوه له‌هه‌وڵدان بۆئه‌وه‌ی بتوانن ببنه ئه‌ڵته‌رناتیڤی مام جه‌لال وبه‌ئاشكراش زه‌مینه‌سازیی بۆ ئه‌و مه‌به‌سه‌ته ئه‌نجام ده‌ده‌ن. ره‌نگبێ نه‌وشیروان مسته‌فا وكۆسره‌ت ره‌سوڵ به‌هێزترین دوو ركابه‌ر بن بۆ جێگرتنه‌وه‌ی مام جه‌لال، به‌بڕوای ئێوه دوای مام جه‌لال نه‌وشیروان مسته‌فا ده‌توانێت ئه‌و پارته له‌ژێر كاریزمای خۆی كۆبكاته‌وه یان كۆسره‌ت ره‌سوڵ؟ ئایا چاره‌نووس پۆستی دووه‌م سكرتێری یه‌كێتی كه‌بێگومان دوای "مام جه‌لال"ه، به‌كام له‌م سه‌ركرده ركابه‌رانه ده‌به‌خشێت؟.
ستاره عارف:بۆ خه‌ڵك گرنگ نییه كێ به‌ڕێوه‌ی ده‌بات، گرنگ ئه‌وه‌یه ئه‌وه‌ی كه‌رێبه‌رایه‌تی ده‌كات له‌و پێكهاتانه بێت، كه‌خیانه‌ت له‌رابردووی نه‌كات و داهاتووشی به‌باشی و به‌قازانجی گه‌ل شرۆڤه بكات و به‌ئاسانی ته‌سلیم به‌داكه‌وت و واقیعی ده‌وروبه‌ر نه‌بێت، بێجگه له‌هه‌ندێك به‌رژه‌وه‌ندیی سیاسیی، هه‌میشه له‌به‌رده‌م هه‌ر ده‌ستدرێژییه‌كی ده‌ره‌كی و پیلانێكی ناوخۆییدا خاوه‌ن هه‌ڵوێست بێت و رای گه‌له‌كه‌ی له‌كایه و به‌رژه‌وه‌ندییه سیاسییه‌كاندا نه‌دۆڕێنێت. بۆ هه‌ر حیزبێك هه‌مان پێوان راسته، له‌ئاستی یه‌كێتیدا خاڵی هه‌نووكه كه‌به‌قووڵی دیاره و باڵ باڵێنه‌ی له‌سه‌ر دروست ده‌بێت، مه‌سه‌له‌ی ناوچه‌چێتی و ناوه‌ندگه‌راییه كه‌هه‌ركه‌س بۆ خۆی راده‌كێشێت. له‌داهاتووی پاش تاڵه‌بانیشدا هه‌مان مه‌سه‌له به‌زه‌قی به‌ڕێوه ده‌برێت، چونكه زه‌مینه‌یه‌كی كراوه‌تریان بۆ ده‌ڕه‌خسێت و پێكهاته‌یه‌كی به‌ته‌مه‌ن حوكم ده‌كات، كه‌شیمانه‌ی گۆڕان و هه‌ڵوه‌سته‌كردن له‌سه‌ر خود له‌بونیادیاندا نه‌ماوه، بۆیه له‌رووی به‌ڕێوه‌بردن و رێكخستن و ده‌سه‌ڵاتدارییانه‌وه له‌سه‌ر گه‌ل، جیاواز له‌بوونی هه‌ندێك به‌رنامه و بیرۆكه‌ی فیكریی له‌ناو باڵه‌كاندا، له‌رووی عه‌قڵییه‌تی ئیداره‌كردنه‌وه درێژكراوه‌ی هه‌مان سیستمی حوكمن. وه‌ك"د. شاهۆ سه‌عید" ده‌ڵێت "یه‌كێتی له‌كاتی پشوودا هه‌میشه به‌ره‌و په‌رته‌وازه‌یی و ده‌سته‌گه‌ریی ترسناك چووه، ئێستاش پاش گۆڕانی دۆخی كوردستان و ئێراق یه‌كێتی له‌به‌رده‌م تاقیكردنه‌وه‌یه‌كی سه‌ختدایه، كه به‌م نوخبه سیاسییه ته‌قلیدییه‌ی ئێستایه‌وه ده‌ره‌قه‌ت نایه‌ت"، بۆیه به‌م پێكهاته كز و هه‌ڵوه‌شاوه‌یه‌وه هه‌ر كه‌س ببێته میراتگری تاڵه‌بانی هیچ له‌واقیعه‌كه ناگۆڕێت و گۆڕانی بنه‌ڕه‌تی روونادات، له‌حاڵه‌تی راگه‌یاندنی جیابونه‌وه‌ی باڵی ریفۆرم به‌ته‌واوی، یه‌كێتی وه‌ك شێوه ته‌قلیدییه‌كه‌ی سه‌ده‌ی بیسته‌م، له‌پاش باڵی ریفۆرم به‌هێزترین ركابه‌ری دوای ئه‌و شوێنی ده‌گرێته‌وه.
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
