- له‌گه‌ڵ گه‌وره‌یی خه‌بات و قوربانیدانمان وه‌كو كورد به‌شێكی زۆر بچوكین له عێراق
- كاتی شه‌ڕی ناوخۆ به مام جه‌لالم وت من هاتومه‌ته‌وه ئاماده‌م به گوله‌یه‌كی دوژمنی كورد بكوژرێم به‌ڵام نه‌هاتووم پارتی یه‌ك بكوژم یان پارتی یه‌ك بمكوژێ
- ته‌نها له‌ساڵی 2007 - 18559 كه‌سی عێراقی هاتونه‌ته سوید و داوای په‌نابه‌ریان كردووه
- زۆركه‌س له‌ناو حه‌ره‌كه‌ی كوردیدایه له‌سه‌ر دوو كورسی دانیشتووه هه‌م كوردستانییه‌و سه‌ربه‌خۆیه هه‌میش عێراقییه
- ئه‌گه‌ر جه‌یشی ئه‌مریكیش له عێراق نه‌مێنێ وجوی ئه‌مریكا ده‌مێنێت ڕێگه‌ی ئه‌وه‌ش نادرێت كێشه سه‌ر هه‌ڵبدات
- به‌شی دووه‌م
رزگار ره‌زا چوچانی – تاڤگه سابر / ستۆك هۆڵم
rzgarchuchani@yahoo. com
ئه‌حمه‌د بامه‌رنی 1952 له‌دایك بووه سه‌ره‌تایی له‌بامه‌ڕنی و ئه‌عدادییه‌ی له ئامێدی ته‌واو كردووه له‌ساڵی 1973 به‌شی ئینگلیزی كۆلیژی ئادابی ته‌واو كردوه و له‌سه‌ره‌تای 1974 بوه‌ته پێشمه‌رگه‌ی پارتی تا ئاداری 1975 دواتر وڵات به‌جێده‌هێلێت دواتریش ده‌چێته نێو ریزه‌كانی یه‌كێتی تاكو ئێیستا چه‌ندین پۆستی حزبی و حكومی بڕیوه و ئێستا سه‌فیری حكومه‌تی عێراقه له‌سوید له‌م دیمانه‌یه‌دا باسی خه‌باتی خۆی چ له‌نێو بزوتنه‌وه‌ی سیاسی كوردستان ده‌كات و وه‌ك سه‌فیری عێراقیش له‌كێشه‌ی په‌نابه‌ران ده‌دوێت و له‌و وڵاته‌و تێروانینی خۆی بۆ كێشه‌كانی ئه‌مڕۆی عێراق ده‌خاته روو.
*له‌سوید جالیه‌ی عێراقی تا چه‌نده و تاچه‌ند ئه‌و جالییه ده‌وری هه‌یه له په‌یوه‌ندییه‌كانی ئه‌و دوو حكومه‌ته؟
- جالییه‌كی زۆر گه‌وره‌ی عێراقی له‌سوید بونی هه‌یه ئه‌و جالیه‌ش زۆر به‌باشی چووه ناو كۆمه‌ڵگه‌ی سوید له‌هه‌موو جێگه‌یه‌كی ئه‌م وڵاته عێراقی بونی هه‌یه هیچ فه‌رمانگه و دائیره‌یه‌كی سوید نییه كه‌سێك یان چه‌ند كه‌سێكی عێراقی تێدا نه‌بێت له‌م ماوه‌یه‌دا من چومه شه‌ریكه‌ی سكانیا داوه‌تیان كردبوم زیاتر له 20 كه‌س هاتنه لام كه هه‌مویان موهه‌ندیس و شاره‌زابون بۆ په‌یوه‌ندیش ئه‌م جالیه ده‌توانرێ به‌گه‌ڕ بخرێت منیش ئه‌وه‌م به‌كار هێناوه له‌گه‌ڵیان وتومه خه‌ڵكێكی عێراقی لێره بونی هه‌یه له‌سه‌ر ده‌ستی ئێوه و به شاره‌زایی و سه‌قافه‌تی ئێوه په‌روه‌رده‌بووه ئه‌گه‌ر ناشتانه‌وێ قژ سه‌ردو چاوشینه‌كانی خۆتان بنێرن كار بكه‌ن ئه‌و خه‌ڵكه‌ی دیكه بنێرن كه لێره گه‌وره بوون و سه‌قافه‌تی ئێوه‌یان هه‌یه ئه‌وجا ئه‌وه‌شم بیر هێناونه‌ته‌وه كه خه‌ڵكانێك هه‌یه له‌م وڵاته‌ی ئه‌واندا خۆی په‌روه‌رده‌كردووه و ئێستا به‌رپرسیاره‌تیان هه‌یه له عێراق بۆنمونه له‌كوردستان 5-6 وه‌زیر جنسیه‌ی سویدییان هه‌یه ئه‌مه جگه له مه‌سئولیه‌ته‌كانی تر ئه‌وه‌شه واده‌كات كه بڵێن ده‌توانرێ سود له‌و جالییه ببینرێ سویدیه‌كانیش ئێستا بڕوایان به‌عێراق باشتره.
*له‌سوید په‌نابه‌ر گه‌لێكی زۆر بونی هه‌یه ئه‌مرۆ روبه‌ڕوی كێشه بونه‌ته‌وه و به جیاواز له هه‌ر وڵاتێكی ئه‌وروپی له ناردنه‌وه‌یان توندوتیژی به‌كار دێت و به‌زۆر ره‌وانه‌ی وڵاتی خۆیان ده‌كرێنه‌وه باسی ئه‌وه‌ش هه‌یه ریككه‌وتن له‌گه‌ڵ حكومه‌تی عێراق هه‌یه به‌ڵام بۆ ریككه‌وتنه‌كه هیچ پرسێك به‌كورد نه‌كراوه له‌كاتێكدا به پێی یاسا ده‌بێت له ریككه‌وتنه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی عێراق راوێژ له‌گه‌ڵ هه‌رێمه‌كانیش هه‌بێت تۆ وه‌كو كوردێك كه سه‌فیری عیراقی تاچه‌ند ئاگات له‌و ریككه‌وتنه هه‌یه؟
- من كاتێك هاتمه ئێره یه‌كێك له گه‌وره‌ترین موشكیله‌كانم مه‌سه‌له‌ی په‌نابه‌ر بوو چونكه موشكیله بۆ ئێمه دروست بوو كاتێك سه‌دام مابوو هه‌موو په‌نابه‌رانی عێراق له‌م وڵاته یان په‌نابه‌ری سیاسی بووه یان ئینسانی، پێش 2003 بۆ ئه‌و مه‌سه‌له كه‌س نه‌هاتۆته سه‌فاره‌ت ئه‌و كابرای كه لێره بووه زۆر خۆشحاڵ بووه كه له ماوه‌ی یه‌ك ساڵدا 65 په‌ساپۆرتی ده‌ركردووه له‌كاتێكدا جالییه‌ی عێراقی ئه‌و وه‌خته تا 130000 سه‌دوسی هه‌زار كه‌س بووه به‌ڵام كه سه‌دام نه‌ماوه زۆربه‌ی وڵاتانی ئه‌وروپا پاسه‌پۆرته‌كانیان سه‌حب كرد ئه‌وه‌ش موشكیله‌یه‌كی گه‌وره‌ی بۆ ئێمه دروستكرد من یه‌كه‌م وه‌زیر كه بینیم وه‌زیری دوای دوومانگ كه هاتمه ئێره وه‌زیری هیجره بوو كه چه‌ندین موشكیله‌م له‌گه‌ڵ باسكرد‌و دواتریش لیژنه‌یه‌كمان دروستكرد له ئێمه له سه‌فاره‌ت و له‌وه‌زاره‌تی عه‌دل و له‌وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه له‌وه‌زاره‌تی هیجره نزیكه‌ی مانگێك پێكه‌وه دانیشتین زۆر موشكیله‌یه‌كمان چاره‌كرد به‌ڵام ئه‌م حكومه‌ته موشكیله‌یان هه‌یه دوای 2004 خه‌ڵك به‌لێشاو ده‌هاته ئێره هه‌تا هه‌وڵیاندا حه‌لێك بدۆزنه‌وه به‌حوكمی ئه‌وه‌ی ئه‌و خه‌ڵكه‌ی ده‌هات زیاتر خه‌ڵكی كوردستان بوو چه‌ندین جار چونه هه‌ولێر له‌وێ وتبویان ئێمه قه‌وانینمان هه‌یه ئه‌گه‌ر كه‌سێك بێت داوای لو‌و شه‌رت و شروتی ئه‌وه‌ی تێدا بوو ئێمه قبوڵی ده‌كه‌ین ئه‌گه‌ر نه‌ش بوو به‌پێی قانونی ئێمه ئستیناف ده‌كات و دواتر ته‌میز ده‌كات به‌ڵام ئه‌گه‌ر ته‌میز ڕێگه‌ی پێنه‌دا داوا له پۆلیس ده‌كرێت ئه‌و كه‌سه له‌م وڵاته نه‌مێنێت چونكه مانه‌وه‌كه‌ی غه‌یره شه‌رعی ده‌بێت ده‌بێت هاوكارمان بن تا بیان گێڕینه‌وه كوردستان به‌ڵام حكومه‌تی هه‌رێم ئاماده‌ی ئه‌و هاوكارییه نه‌بوو بۆیه له رێككه‌وتنێك كه له‌و باره‌یه‌وه هه‌یه مه‌سه‌له حساب نه‌كردن نییه بۆ هه‌ولێر من ئاگادارم چه‌ندین جار چونه‌ته هه‌ولێر بۆ ئه‌م مه‌سه‌له‌یه براده‌ران له‌هه‌ولێر له حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان وتویانه ئێمه قبوڵ ناكه‌ین كه‌س بگێڕنه‌وه بۆیه سوید له هه‌ولێر بێ ئومێد بوو ئێ حكومه‌تی سویدیش به‌دوای حه‌ل ده‌گه‌ڕێت چونكه په‌نابه‌رێكی زۆری عێراقی روی له‌م وڵاته ده‌كرد من ئاگادارم ته‌نها له‌ساڵی 2007 - 18559 كه‌سی عێراقی هاتونه‌ته سوید و داوای په‌نابه‌ریان كردووه ئه‌م ده‌سه‌ڵاته‌ی ئێستاش كه هاتنه سه‌ر حوكم خیتابی دیكه‌یان هه‌یه ئه‌مان ده‌یانه‌وێت ئه‌و مه‌سه‌له‌یه چاره بكه‌ن بۆیه چه‌ندین جار چونه به‌غدا و كاك وشیاریش هاته ئێره باس كرا و دیسان ئه‌مان چونه‌وه به‌غداو ئه‌و هه‌وڵانه بۆ چاره‌سه‌ری ئه‌و ره‌وشه دروست بوو دواتر وه‌سیقه‌یه‌كیان ته‌قدیم كرد وه‌كو موزه‌كه‌ره‌ی ته‌فاهوم له نێوان هه‌ردولا له وه‌سائیق و مه‌عاهه‌داتی دووه‌لیش هه‌ندێ قه‌وانین هه‌یه كه ده‌ڵێت ئه‌گه‌ر په‌نابه‌رێك له‌وڵاتێك نه‌یتوانی بیسه‌لمێنێت كه مافی په‌نابه‌ری هه‌یه به‌پێی قانون ده‌بێت ئه‌و وڵاته‌ی ئه‌و په‌نابه‌ره‌ی لێوه هاتووه قبوڵی بكاته‌وه ئه‌و قه‌وانینه‌ش چه‌ند وڵاتێك ئیمزای نه‌كردووه وه‌ك ئیران و سۆماڵ و ئه‌ریتیریاو لیبیا و وڵاتێكی تره به‌ڵام عێراق ئیمزای كردووه كاتێك عێراق ویستی ئه‌وه‌نه‌كات وتیان ئێوه ئه‌و قانونه‌تان ئیمزا كردووه بۆیه كاتێك چونه‌وه به‌غدا له‌ڕێی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه موزه‌كه‌ره‌كه‌یان ته‌قدیمكرد وه‌زاره‌تی خاریجیش به‌رزی كرده‌وه بۆ ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران ئه‌وانیش ره‌زامه‌ندیان له‌سه‌ردا و كاك وشیار به‌ناوی حكومه‌تی عێراق ئیمزای كرد، كه ئه‌و ناردنه‌وه‌ی ئێستای په‌نابه‌رانیش له‌و موزه‌كه‌ره‌دا هه‌بووه كه پرس به‌حكومه‌تی هه‌رێمیش نه‌كراوه مه‌سه‌له‌كه هه‌رێم خۆیه‌تی نه‌یان ویستووه له‌و باره‌یه‌وه ریكبكه‌ون ئه‌گه‌رنا من بۆخۆم لێره وه نامه‌م بۆ كاك نێیرڤان و كاك عومه‌ر فه‌تاح ناردووه ئاگادارم كردون له‌وه‌ی كه حكومه‌تی سوید ده‌یانگوت ئه‌گه‌ر حكومه‌تی هه‌رێم له‌گه‌ڵ ئێمه رێكبكه‌وێت بۆ ناردنه‌وه‌ی په‌نابه‌ران ئێمه ئاماده‌ین پشتیوانی ئابوری سیاسی و زۆر یارمه‌تی بده‌ین به‌ڵام ڕێكنه‌كه‌وێ له‌گه‌ڵ حكومه‌تی عێراق رێكده‌كه‌وین مه‌رج نییه هه‌ركه‌س هاتبێته ئێره ئێمه بیبه‌ینه‌وه به‌رده‌رگای خۆی یان ئه‌و پارێزگایه‌ی لێوه‌ی هاتووه ئێمه ده‌یان گه‌یه‌نینه‌وه عێراق دوای ئه‌وه‌ش موشكیله‌ی حكومه‌تی خۆیانه، من له‌نامه‌كه‌م بۆ سه‌رۆكی حكومه‌تی كوردستان وتومه شتێكی وا هه‌یه به‌ڕای من ئه‌وه‌ی ئێوه ده‌یڵێن هه‌ڵه‌یه فه‌رموو وه‌رن له‌گه‌ڵ ئه‌م حكومه‌ته دانیشن، منیش ده‌زانم ئه‌وه موشكیله‌یه‌كی گه‌وره‌یه به‌ڵام چاره‌سه‌ری ئه‌و موشكیله به‌و شێوه‌یه ئه‌نجامه‌كه‌ی خراپتر ده‌بێت وه‌رن له‌گه‌ڵیان دابنیشن بڵێن ئه‌مه موشكیله‌كانمانه یه‌ك و دوان و سیان وه‌رن له‌گه‌ڵمان حه‌ل بكه‌ن تا ئێمه‌ش ئه‌و خه‌ڵكه وه‌ربگیرنه‌وه یارمه‌تیمان بده‌ن با خانویان بۆ دروستبكه‌ین یارمه‌تیان بده‌ین لێره‌ش له‌سه‌ر كار رایان بهێنن بۆ ئه‌وه‌ی كه هاتنه‌وه كوردستان كاریان هه‌بێت، نه‌ك به‌و شێوه‌یه چونكه ئه‌وه‌ناكرێت تۆ بڵێی وڵاته‌كه‌ی من ئازاد و ئارامه و شه‌ریكاتی سوید وه‌رن له‌وێ كار بكه‌ن حكومه‌تی سوید وه‌ره قونسوڵیه‌ت بكه‌وه به‌ڵام كاتێك دێته سه‌ر په‌نابه‌ر مه‌حكمه‌و ده‌سه‌ڵاتی سوید بڵێت ئه‌م په‌نابه‌ره وه‌رناگرم ده‌ینێرمه‌وه تۆ بڵێ وه‌ڵا وه‌ری ناگرمه‌وه وه‌زعی حكومه‌ته‌كه‌م خراپه یان ئه‌وه یان ئه‌وه یه‌كیان بڵێ كه حكومه‌تی هه‌رێم ئه‌و ئاماده‌ییه‌ی نه‌بوو ئه‌و ڕیككه‌وتنه له‌گه‌ڵ سوید بكات ئه‌مانیش چون له‌گه‌ڵ حكومه‌تی عێراق رێككه‌وتن و ئه‌وه ساڵێكیشه خه‌ڵك ده‌نێرنه‌وه.
* باسی ئه‌وه‌ت كرد قه‌وانین و بنه‌مای نێوده‌وڵه‌تی هه‌یه بۆ ئه‌و ڕیككه‌وتنه‌ی عێراق و سوید به‌ڵام له ئێستای عێراقیشدا ئه‌و قه‌وانینه هه‌یه كه له‌ڕیككه‌وتنه‌كانی ده‌ره‌وه‌دا ده‌بێت ناوه‌ند راوێژ له‌گه‌ڵ هه‌رێمه‌كان بكات به‌ڵام له‌ڕێككه‌وتنێكی ئاوادا كه په‌یوه‌ندی به خه‌ڵكێكی زۆری هه‌رێمی كوردستانیشه‌وه هه‌یه وه‌ك حكومه‌تی هه‌رێم رایایگه‌یاندووه حكومه‌تی عێراق هیچ راوێژێكی به هه‌رێم نه‌كردووه تۆ ئه‌وه ناو ده‌نێی چی؟
- ئاخر حكومه‌تێكی وه‌كو سوید ده‌چێت له‌گه‌ڵ حكومه‌تێكی مه‌ركه‌زی رێكبكه‌وێت له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش ئه‌مان ئاماده‌بون له‌گه‌ڵ حكومه‌تی هه‌رێمیش رێكبكه‌ون به‌ڵام حكومه‌تی هه‌رێم ئاماده‌نه‌بوو من ئه‌و مه‌سه‌له‌م له‌گه‌ڵ به‌رپرسێكی باڵای كوردستاندا باسكرد وتی وه‌ڵا ئه‌وه‌ی تۆ ده‌یڵێی راسته كاك ئه‌حمه‌د به‌ڵام ئێمه ناوێرین ئه‌وه بكه‌ین چونكه خه‌ڵك و سه‌حافه قسه‌ی زۆرمان له‌سه‌ر ده‌كه‌ن، به‌ڵام كاكه ئیمزای ناكه‌ن ئه‌وه له‌گه‌ڵ حكومه‌تی عێراق ئیمزای ده‌كه‌ن به‌ڵام خۆ ئه‌مان له‌خۆرا كه‌س نانێرنه‌وه ئه‌مان دوای ئه‌وه‌ی هه‌موو كارێكی قانونی له‌گه‌ڵ ده‌كه‌ن ئه‌گه‌ر به‌پێی قانون ئیسپات بوو هه‌قی ئیقامه‌ی نییه ئه‌وجا ده‌ینێرنه‌وه نه‌ك هه‌ر له‌گه‌ڵ گه‌شتنی بڵێین ده‌ینێرنه‌وه كه په‌نابه‌ری كوردیش له‌كاتی ناردنه‌وه‌ی بۆ به‌غدا توشی كێشه ده‌بێت ئه‌مان سویدیه‌كان ده‌ڵێن كێشه‌ی نێوان به‌غدا و هه‌ولێر كێشه‌ی ئێمه نییه كه‌وایه یه‌كێك له كێشه‌كان كێشه‌ی نێوان هه‌ولێر و به‌غدایه كۆنتاكت نه‌ماوه نه‌وعێك له قه‌تع بون هه‌یه ئه‌وه‌ش بۆ ئه‌وانه بووه به‌كێشه كه ده‌یان نێرنه‌وه چونكه ئه‌وان توشی كێشه ده‌بن.
*وه‌كو وتمان به‌پێی راگه‌یاندنی حكومه‌تی هه‌رێم هیچ راوێژێكیان پێنه‌كراوه تۆ وه‌كو كوردێك كه سه‌فیری عێراقی تاچه‌ند راوێژت پێكراوه؟
- منیش راوێژم پێنه‌كراوه من حه‌زده‌كه‌م شتێك رون بكه‌مه‌وه من ده‌مزانی هه‌وڵێك هه‌یه بۆ ئه‌و ریككه‌وتنه رۆژێك هاتمه ئێره له‌بیرمه رۆژی دوو شه‌ممه بوو سكرتێره‌كه‌م جه‌ریده‌ی بۆ هێنام وتی كاك ئه‌حمه‌د ئه‌وه وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی سوید موقابه‌له‌كراوه ده‌ڵێت به‌مزوانه ڕێككه‌وتن نامه‌ی لێكگه‌شتن له‌گه‌ڵ حكومه‌تی عێراق ئیمزا ده‌كه‌ین له‌باره‌ی په‌نابه‌رانه‌وه منیش ته‌له‌فۆنم بۆ دكتۆر محمه‌د حاج حمود كرد كه مه‌سئولی قانونییه له‌وه‌زاره‌تی خاریجی له به‌غدا به‌ڵام ده‌ستم نه‌كه‌وت دواتر ته‌له‌فۆنم كرد بۆ له‌بید عه‌لاوی كه وه‌كیل وه‌زیره ئه‌و هه‌ڵی گرت وتم شتێكی وانوسراوه راسته گوتی به‌ڵێ كاك ئه‌حمه‌د وایه ئێستا من له‌مه‌راسیمی ئیمزاكردنه‌كه دێمه‌وه وتی بۆ تۆ ئاگادار نیت وتم نه‌وه‌ڵا له جه‌ریده بینیومه وتی چۆن ده‌بێت وتم له‌خۆتان بپرسن دواتر ته‌له‌فۆنم بۆ كاك وشیاركرد وتم هیچ نه‌بێ رای ئێمه‌تان وه‌رگرتایه ئێمه له‌موشكیله‌كه ده‌زانین وتی وه‌ڵا خۆت ده‌زانی ئه‌وان هاتون پرۆژه‌یه‌كیان ته‌قدیمكردووه ئێستا بۆت ده‌نێرم كه‌ناردی به ئینگلیزی و عه‌ره‌بی نوسرابوو من ئاگاداربوم كه هه‌وڵ هه‌یه به‌ڵام بۆ ئیمزاكردنه‌كه من ئاگادار نه‌بووم له‌كاتێكدا مه‌فروزبوو بگه‌ڕێنه‌وه بۆ سه‌فاره‌تی عێراق له‌سوید چونكه ئه‌وه ئسوڵێكه ئه‌و په‌یوه‌ندی به ئه‌وه‌وه هه‌یه ئه‌و ئاگاداری ره‌وشی په‌نابه‌رانه و ئاگاداری دۆخی هه‌ردوو وڵاته‌كه‌شه بۆیه ده‌بوو ئێمه ئاگادار كراباین بیان گوتاییه ئێمه ڕێككه‌وتنێكی وامان هه‌یه یان ده‌بوو نامه‌یه‌كیان بنوسیایه بیان وتیایه تۆ له‌ساحه‌كه‌ی ئاگات له‌و وه‌زعه‌یه چی ملاحه‌زه‌یه‌كتان هه‌یه به‌ڵام پرسمان پێ نه‌كراوه به‌نسبه‌ت حكومه‌تی هه‌رێم و به‌غداش ئه‌وه په‌یوه‌ندی به‌و كێشانه هه‌یه كه له‌نێوانیان دروست بووه.
*تۆ هه‌ڵه‌یه‌ك له‌و رێككه‌وتنه ده‌بینی؟
- به‌ڵێ ده‌بینم ئالیه‌تێك دانه‌نراوه بۆ چاره‌كردن و ژیان دروستكردنه‌وه‌یان بۆنمونه كه‌سێك خاوه‌نی ماڵومنداڵه ده‌ینێرنه‌وه ئایا خانویه‌ك جێگه‌یه‌ك بۆ ئه‌و دابینكراوه تێی بچێته‌وه یان مناڵه‌كانی تێببات نه‌خێر ئه‌وه له‌سه‌ر ئێمه ده‌كه‌وێ وه‌كو حكومه‌تی عێراق ئه‌مان ته‌نها حسابی ئه‌وه‌یان كردووه بیان گه‌یه‌ننه‌وه مه‌تاری به‌غدا. پرسیار ئه‌وه‌یه ئه‌ی دوای مه‌تار چی؟ ئه‌مان وه‌كو حكومه‌تی سوید ده‌ڵێن دوای ئه‌وه عیلاقه‌ی به ئێمه‌وه نییه، راسته دوای هه‌وڵێكی زۆر كه به‌رده‌وام من قسه‌م زۆر له‌گه‌ڵ كردوون كه پێم ده‌وتن مومكین نییه كابرایه‌ك هه‌موو شتی خۆی فرۆشتبێت تا گه‌شتۆته ئێره لێره‌ش سواری ته‌یاره‌ی بكه‌ن و بیبه‌نه‌وه به‌بێ هیچ ئه‌ویش نارواته‌وه ئاماده‌یه له‌سه‌ر ئه‌و جاده بمرێت به‌ڵام ناچێته‌وه بۆ ئه‌و شوێنه‌ی هیچی تیانه‌ماوه بۆ ئه‌و هه‌مووی فرۆشتووه رۆژێك لێم پرسین ئێوه ساڵێك چه‌ند سه‌رف ده‌كه‌ن له په‌نابه‌رێك وتی له نزیكه‌ی 250000 دوسه‌دو په‌نجا هه‌زار كرۆن وتم باشه بۆ ئێوه 150000 سه‌دوپه‌نجا هه‌زار كرۆن ناده‌ن به‌وانه‌ی ده‌یان نێرنه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی شتێكی بۆ خۆیان پێ بنیات بنێین وتی ئه‌وه‌یان مه‌سه‌له‌یه‌كی تره ئیدی به‌رده‌وام خه‌ریكی ته‌رح بوین بۆیان به‌ڵام دواتر هاتنه سه‌ر ئه‌و بڕوایه‌ی كه ئه‌گه‌ر په‌نابه‌رێك به ئاره‌زوی خۆی بگه‌ڕێته‌وه نه‌ك ئه‌وانه‌ی به‌زۆر ده‌نێرنه‌وه پێم وایه 25000 بیست و پێنج هه‌زار كرۆنی ده‌ده‌نێ خێزانه‌كه‌شی هه‌مان پاره‌ی ده‌ده‌نێ به‌منداڵه‌كه‌شی هه‌مان شت ئه‌و پاره‌یه زۆر نییه به‌ڵام باشتره له هیچ ئه‌وجا ئیتیفاقیشیان له‌گه‌ڵ مونه‌زه‌مه‌یه‌كی ئه‌ڵمانی كردووه كه ئه‌و مونه‌زه‌مه له خیلالی 6 مانگ كار بۆ په‌نابه‌ره گه‌ڕاوه‌كان بدۆزێته‌وه بۆ ئه‌و ماوه‌یه حكومه‌تی سوید له‌ڕێی ئه‌و مونه‌زه‌مه‌وه پاره بدات به‌وان له‌لایه‌ن حكومه‌تی عێراقیشه‌وه شتێك ده‌كرێ ئه‌و په‌نابه‌ره‌ی ده‌گه‌ڕێته‌وه پێویسته سه‌ردانی وه‌زاره‌تی هیجره بكات پێش ده‌رچون له‌سه‌ر چ كارێك بووه ده‌یگه‌ڕێننه‌وه سه‌ر كاره‌كه‌ی خۆی پێم وایه ملیۆنێك یان دوو ملیۆن دیناره ده‌یدرێتێ ئه‌گه‌ر خانوی داگیر كرابێت ده‌یدرێته‌وه یارمه‌تی ته‌ئسیسی خانوشی ده‌درێت هه‌ندێكیشیان حه‌قی زه‌وی وه‌رگرتنی پێده‌درێت بۆیه‌ش ئه‌وه وایكردووه خه‌ڵك زۆر ده‌ڕواته‌وه به‌ڕه‌زامه‌ندی خۆی و به‌به‌راورد له‌گه‌ڵ جاران له% 300 زیادی كردووه به‌ڵام ئه‌وه به‌س نییه ده‌كرێ ژیان به‌باشی بۆ ئه‌وانه دروست بكرێت كه ده‌گه‌ڕێنه‌وه كه ئه‌وه‌ش نه‌كراوه هه‌ڵه‌كراوه ده‌بو له‌كاتی ئیمیزا كردنی ریككه‌وتنه‌كه له‌و باره‌یه‌وه زۆرشت ره‌چاو بكرێت.
*له‌باره‌ی ئه‌و كێشه‌وه چ قسه‌یه‌كت هه‌یه بۆ په‌نابه‌ران؟
- من رام وایه ئه‌وانه‌ی كه هه‌موو ئیجرائاتێكیان كردووه و ره‌فزیان بۆ هاتووه زۆریان به قاچاغ ده‌ژین و زۆریشیان خه‌ریكی وڵات و وڵاتن بێ‌ئاگا له‌وه‌ی كه ئێسته هه‌موو ئه‌وروپا یه‌ك قانونی هه‌یه و له‌هه‌ركوێ بیت سیسته‌می په‌نجه‌مۆر هه‌یه له نێوانیان و ئاشكرا ده‌بن من ناڵێم بگه‌ڕێنه‌وه به‌ڵام ئه‌گه‌ر من له‌جێی ئه‌و په‌نا به‌رانه بم خۆم له‌و حاڵته رزگار ده‌كه‌م و ده‌چمه‌وه وڵاته‌كه‌ی خۆم لێره داوای یارمه‌تی ده‌كه‌م فێری كارێكم بكه‌ن و بم نێرنه‌وه چونكه هه‌ر ۆژێك بێت ده‌گیرێن ئیتر بۆ له‌و زروفه بژین.
* بچینه سه‌ر مه‌سه‌له‌یه‌كی تر وه‌ك ده‌بینرێ له‌دوای هاتنه سه‌رحوكمی ئۆباما له ئه‌مریكا باسی پشتوێ خستنی كورد ده‌كرێت و كێشه‌ی ئاڵۆزتریش له‌نێوان عێراق و كوردستان دروست بووه و رای یه‌كتر ناخوێننه‌وه به‌پێی ئه‌وه‌ی له‌مه‌سه‌له‌ی په‌یوه‌ندی ده‌ره‌وه كارتان كردووه خوێندنه‌وه‌تان بۆ ئه‌و لایه‌نه چییه؟
- به‌گشتی وڵاتانی ده‌ره‌وه ته‌ماشای عێراق ده‌كه‌ن له‌زوبێره‌وه تاكو زاخۆ راسته كوردستان ناوچه‌یه‌كی تایبه‌ته‌و تایبه‌تمه‌ندی خۆی هه‌یه به‌ڵام ئه‌وان قه‌ت جیا له عێراق سه‌یری ناكه‌ن راسته پێشتر ئێمه به‌حوكمی ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندیمان له‌گه‌ڵ عێراق نه‌بوو به‌ر له‌رخانی رژێم ته‌عامولمان له‌گه‌ڵ ده‌كرا نوێنه‌رایه‌تیمان هه‌بوو له‌ده‌ره‌وه و كاری باشیش ده‌كرا به‌تایبه‌ت له ئه‌مریكا و ئه‌وروپا به‌ڵام دوای روخانی عێراق ئه‌وه‌ی لای ئه‌وان گرنگه عێراقه ئه‌من و ئاسایش و پێشكه‌وتنی دیموكراسی عێراقه كوردستانیش به‌شێكه له‌عێراق من بۆچونم وایه كه‌ڕه‌نگه راستیش نه‌بم ئه‌وه بۆچونی خۆمه كه ده‌بێت قیاده‌ی كوردی بڕیار بدات ئایا له عێراق و له‌گه‌ڵ عێراق بژی و به‌شێك بێت له‌عێراق یان جیا بێته‌وه ئه‌گه‌ر تۆ له ده‌وڵه‌تێكی فیدڕاڵی ده‌ژیت تۆ حه‌ق و حقوقت هه‌یه و واحباتیشت هه‌یه تۆ ناتوانی به‌س حقوق داوا بكه‌یت و واجبات نه‌كه‌ی من واهه‌ست ده‌كه‌م به حوكمی ئه‌وه‌ی له‌ساڵی 1992 ه‌وه تا ساڵی 2003 وه‌كو ده‌وڵه‌تێكی سه‌ربه‌خۆ كارمان كردووه هێشتاش له‌و خه‌یاڵه ده‌ژین چونكه ئه‌و كات ئێمه په‌یوه‌ندیمان به به‌غداوه نه‌بوو سه‌یاره‌مان جیا بوو پاره‌مان جیا بوو بڕیارمان جیا بوو هه‌موو شتمان جیا بوو ئێستاش زۆركه‌س له‌ناو حه‌ره‌كه‌ی كوردیدایه له‌سه‌ر دوو كورسی دانیشتووه هه‌م كوردستانییه‌و سه‌ربه‌خۆیه هه‌میش عێراقییه ئه‌وه‌یه موشكیله‌كه، به تێڕوانینی من هه‌موو ئه‌م وڵاتانه‌ی ده‌ره‌وه تێگه‌شتنی باشیان بۆ مافی كورد هه‌یه و له‌گه‌ڵ هه‌موو ماف و پێشكه‌وتنه‌كانیانن به‌ڵام له چوار چێوه‌ی عێراق من ده‌بینم عێراق وه‌كو وڵات له ئه‌وروپاو دنیا گرنگییه‌كی گه‌وره‌ی هه‌یه چونكه ئه‌و راستییه ده‌زانن كه عێراق عاملی ئیستقرارو تێك چونه‌وه‌یه عامیلێك كه مومكینه هه‌مو ناوچه‌كه تێك بدات ته‌جروبه‌ی عێراق كه به‌بڕوای من وێڕای هه‌موو ئه‌و مه‌شاكیلانه‌ی كه هه‌یبووه زۆر باش رۆشتووه و هه‌نگاوه‌كانی باش ده‌ڕوا ئه‌گه‌ر سه‌ركه‌وت ئه‌وه گومان له‌وه‌دا نییه كه ته‌ئسیر له‌هه‌موو ناوچه‌كه ده‌كات و هه‌موو ناوچه‌كه ده‌گۆڕێت.
* تۆ باسی ئه‌وه‌ت كرد كه‌لای حكومه‌تی هه‌رێم خه‌ڵكانێك هه‌ن له‌سه‌ر دوكورسی ده‌ژین ئه‌وه‌ت به‌كێشه زانی وتت یان عێراقی یان سه‌ربه‌خۆیی، به‌ڵام ئه‌ی رات چییه له‌سه‌ر ئه‌و عێراقیانه‌ی كه ئه‌مرۆ به ئاراسته‌ی بچوككردنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی هه‌رێمه‌كان كه له‌ده‌ستوری عێراقدا هاتووه كار ده‌كه‌ن و هه‌وڵی جدی بۆ ده‌ده‌ن؟
- من ناڵێم حكومه‌تی به‌غدا مه‌لائیكه‌تن له‌وێش خه‌ڵكی خراپ هه‌یه به‌ڵام كاكه ئه‌مه خه‌باته و خه‌باتێكی دورودرێژه عێراق ده‌ستپێكردنێكی تازه‌یه به‌نسبه‌ت عێراقییه‌كانه‌وه چونكه پێشتر عێراقێك بوو زیارتر له چه‌ند سه‌د ساڵه سونه به‌ڕێوه‌ی بردووه عێراقێكه ئه‌گه‌رچی شیعه زۆرینه بووه به‌ڵام مه‌حروم بوون له هه‌موو شت كورد نه‌ته‌وه‌ی دووه‌می عێراقه بێ به‌ش بووه له هه‌موو مافێك له‌دروست بونی عیراقه‌وه تاكو ئه‌مرۆش مه‌شاكیلی له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵاته‌كانی هه‌بووه ئه‌م كێشانه هه‌رهه‌موی مومكین نییه بتوانی به‌چه‌ند ساڵێك چاره‌ی بكه‌ی چاره‌ی ئه‌وه یه‌كه‌م پێویستی به‌سه‌قافه‌تی پێكه‌وه ژیانه پێویسته كاری بۆ بكرێت ده‌بێت سونه بێنه ئه‌و بڕوایه‌ی كه ده‌سه‌ڵات بۆ هه‌موو عێراقییه‌كان بێت ده‌بێت شیعه بێنه ئه‌و بڕوایه‌ی كه ئه‌گه‌ر زۆرینه‌شه رێزی كه‌مینه‌ی لا هه‌بێت عه‌ره‌ب كه نه‌ته‌وه‌ی یه‌كه‌مه له‌عێراق بێته ئه‌و بڕوایه‌ی كه كوردیش وه‌كو ئه‌و خاوه‌نی ئه‌م وڵاته‌یه و به‌شداره تێیدا هه‌روه‌ها كوردیش هه‌روا بێت به‌ڵام له‌و چه‌ندان ساڵه‌ی پێش‌و شتێكی جیاواز له‌و سه‌قافه‌ته دروست بووه ناكرێت ته‌سه‌وری ئه‌وه بكه‌ین مه‌شاكیل رونادات ئێمه ده‌ستورمان هه‌یه و خه‌ڵكی عێراق ده‌نگی بۆ داوه تاكو ئه‌و رۆژه‌ش ده‌گۆڕێت هه‌موو كه‌س ده‌بێت ملكه‌چ بێت به‌و ده‌ستوره كه تێیدا مافه‌كانی كورد هاتووه ده‌بێت له‌چوارچێوه‌ی ئه‌و ده‌ستوره كورد به‌هه‌موو توانای خۆی داكۆكی له‌مافی خۆی بكات به‌ڵام به‌شێوه‌یه‌كی حه‌زاری و به قه‌ناعه‌ت پێهێنانی به‌رانبه‌ر راسته ئه‌نواعی كۆنه به‌عسی هه‌یه كه ده‌یه‌وێ نیزام بگه‌ڕێته‌وه بۆ نیزامی به‌عس قبوڵ ناكات ئه‌سڵه‌ن كورد بونی هه‌بێت به‌ڵام ده‌توانین بڕوایان لادروست بكه‌ین سه‌ره‌تا كه‌س قبوڵی نه‌ده‌كرد كوردێك وه‌زیر خاریجی بێت كوردێك سه‌ره‌ك كۆمار بێت به‌ڵام ئێستا قبوڵه بۆیه ده‌بێت كورد به دیالۆگ كار بكات و به شێوه‌ی حه‌زاری داوای مافی خۆی بكات.
*بێگومان ئه‌و قبوڵكردنه‌ی كه‌باس ده‌كرێت به‌هۆی وجودی سوپای ئه‌مریكا بووه له عێراق ئێستا ئه‌و بۆچونه‌ش جێی مشتومڕی میدیاكانی جیهان و رۆژ ئاواشه كه به‌كشانه‌وه‌ی سوپای عێراق شه‌ڕی كوردی عه‌ره‌ب دروست ده‌بێت له‌وباره‌یه‌وه رای ئێوه چییه؟
- له‌لای من شه‌ڕێك به‌ناوی كوردی عه‌ره‌بی شتێكی قورسه ئه‌وه‌م پێقبوڵناكرێت چونكه چه‌ندین روبه‌ڕوبونه‌وه‌ش رووبدات وه‌ك هه‌میشه شه‌ڕی كورد له‌گه‌ڵ نیزامه‌كان ده‌بێت نه‌ك عه‌ره‌ب ئه‌وه‌ش مێژوو سه‌لماندویه‌تی كه نه‌عه‌ره‌ب و نه‌كورد شه‌ڕی یه‌كتر ناكه‌ن نمونه‌ش زۆره بۆ باسكردن كه عه‌ره‌ب چه‌ند له‌دژی شه‌ڕی كورد بووه كوردیش به‌هه‌مان شێوه بۆیه ناكرێ ئێمه ئه‌م موسته‌ڵه‌حه‌ش قبوڵ بكه‌ین چونكه هیچ مه‌سڵه‌حه‌تێكمان له‌وه نییه با سوپای ئه‌مریكاش بكشێته‌وه ئه‌مریكا كێشه قبوڵ ناكات نمونه‌ش هه‌یه له‌ساڵی 1991 نۆرپلایزۆن دروست كرا ئه‌وه‌ی خه‌تی 36 كه نه‌یانهێشت ته‌یاره‌و سوپای عێراقی ته‌ده‌خول بكات ئه‌وه‌نه‌بوو وه‌كو ئێستا جه‌یشی دونیا له‌وێ بوو وه‌كو چۆن ئێستا له‌عێراق هه‌یه دوای 1991 - 1992 ورده ورده هه‌موو كشانه‌وه مه‌ركه‌زێكیان له‌زاخۆ دروستكرد به‌ناوی
"mcc" دوو زابتی ئه‌مریكی بوون دووی فه‌ره‌نسی و دووی به‌ریتانی و وابزانم زابتێكی توركیش بو له‌زاخۆ بون ئه‌و چه‌ند زابته كیفایه‌ت بوو كه جه‌یشی عێراقی نه‌توانێ هیچ ته‌ده‌خولێك بكات له 1992 - 2003 جه‌یشی عێراق نه‌یتوانی یه‌ك جموجوڵ بكات یانی كه جه‌یشی ئه‌مریكی ده‌كشێته‌وه مانای ئه‌وه نییه ئیتر ئاڵۆزی وا گه‌وره دروست ده‌بێت كه له كۆنترۆڵ ده‌ربچێت ئه‌گه‌ر جه‌یشی ئه‌مریكیش له عێراق نه‌مێنێ وجوی ئه‌مریكا ده‌مێنێت ڕێگه‌ی ئه‌وه‌ش نادرێت ئه‌و كێشه‌یه سه‌ر هه‌ڵبدات.
*كێشه‌یه‌كی تر باس ده‌كرێت كه ئه‌مرۆ په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی كوردستان له ئاستی پێویست نییه ئه‌مه به شكستی دیبلۆماسیه‌تی كورد ده‌زانی یان شتێكی تر؟
- نا ئه‌وه شكستی دیپلۆماسیه‌ت نییه دوێنێ سه‌رده‌می سه‌دام ده‌سه‌ڵاتێكی عه‌سكه‌رتاریه‌ت و دیكتاتۆر هه‌بوو بۆیه موعارزه‌ی هه‌بوو حكومه‌تێكی وه‌كو سوید و وڵاتانی دنیا ئاماده‌ییان هه‌بوو له چه‌ندین لاوه په‌وه‌ندیان هه‌بێت له‌گه‌ڵ لایه‌نه عێراقییه‌كان كوردیش یه‌كێك له‌و لایه‌نانه بو كه په‌یوه‌ندی به‌هێزی له‌گه‌ڵ ده‌ره‌وه هه‌بوو به‌ڵام ئێستا حكومه‌تی عێراق گۆڕاوه و عێراقییه‌كان به‌شدارن تێیدا بۆیه وڵاتانی ده‌ره‌وه له‌گه‌ڵ حكومه‌ت په‌یوه‌ندی ده‌به‌ستن نه‌ك لایه‌نه‌كان ئه‌م وڵاتانه كه‌لتوری ده‌وڵه‌تیان هه‌یه بۆیه له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌ت مامه‌ڵه‌ده‌كه‌ن ده‌زانن وه‌كو ده‌وڵه‌ت ناتوانن بڕۆن عیلاقه بكه‌ن له‌گه‌ڵ حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئه‌گه‌ر بشكه‌ن ده‌بێت له‌ڕێگه‌ی حكومه‌تی عێراقه‌وه بێت بۆیه پێم وایه ئه‌و ساردییه له په‌وه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه مانای شكستی دیبلۆماسیه‌تی كورد نییه ئێستا دیبلۆماسیه‌تی عێراقی هاتۆته مه‌یدان بۆیه وڵاتانیش ته‌عامولی زیارتری له‌گه‌ڵ ده‌كه‌ن سیاسه‌تمه‌دارێكی هه‌ر وڵاتێك له په‌یوه‌ندییه‌كانی خۆی نه‌خشه‌ی دنیای له‌به‌رده‌سته كه له‌په‌یوه‌ندییه‌كانی خۆی ده‌ڕوانی سه‌یری بازنه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی له جیهان ده‌كات ئایا به‌هێزی په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ ئه‌م وڵاته‌دا له‌كوێدا له‌به‌رژه‌وه‌ندییه‌تی ئه‌و له‌كوێدا كێشه‌ی بۆدروست ده‌بێت بۆیه ئه‌وان به‌پێی به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانی خۆیان ته‌عامول ده‌كه‌ن ئه‌وانه دنیا به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ك ده‌بینن په‌یوه‌ندییه‌كانیان شه‌به‌كه‌یه‌كی پێكه‌وه گرێدراوه ئه‌وه ته‌ئسیر له‌و ده‌كات ئه‌ویش ته‌ئسیر له‌وی دی، بۆیه ئه‌وان خۆیان ده‌زانن چۆن ته‌عامول بكه‌ن ئێمه‌ش وه‌كو كورد خه‌بات و قوربانی دانێكی گه‌وره‌مان هه‌یه میله‌تێكین تا ئێستا ته‌عدامان لێكراوه و زوڵممان لێده‌كرێت به‌ڵام له‌گه‌ڵ گه‌وره‌یی خه‌بات و قوربانی دانمان به‌شێكی زۆر بچوكین له‌دنیاو له عێراقیش به‌شێكی زۆر بچوكین به‌هه‌موو شاره‌كانمانه‌وه به كه‌ركوك و خانه‌قینیشه‌وه نفوسه‌كه‌مان به‌قه‌د نفوسی به‌غدا نابێت بۆیه ده‌كرێت مه‌نتق تر له شته‌كان تێبگه‌ین كه‌وابوو ئێستا رونه كه په‌وه‌ندییه‌كانی كوردستان وه‌ك جاران نییه مانای ئه‌وه نییه ئه‌وه شكستی دیبلۆماسیه‌تی كورده.
ئه‌م چاوپێكه‌وتنه بۆ رۆژنامه‌ی بارزان سازكراوه و پێشتر له‌و رۆژنامه‌یه بڵاو كراوه‌ته‌وه .
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
