ئه‌وه‌ی كه‌مێك له‌بارودۆخی سیاسی جیهان شاره‌زابێت ده‌زانێت (ئیسلامی سیاسی) ئه‌و دێوه‌زمه‌یه‌یه كه له‌هه‌ر شوێنێكی جیهاندا ناوی ده‌هێنیت خێرا گ
ومانی توندرۆیی و هه‌ره‌شه‌ی ئه‌من وئاسایش به‌دوای خۆیدا ده‌هێنێت، له‌ساڵی (1994) وه ئوسامه بن لادن خۆی كرده نوێنه‌ری ئیسلام و شه‌ری جیهانی دژی رۆژئاوا و سستمی نوێی جیهانی راگه‌یاند و هێرشه‌كانی 11ی سێپتێمبه‌ریش لوتكه‌ی توانای رێكخراوی قاعیده‌ی به‌ئه‌مریكا و جیهان پیشاندا و له‌و رۆژه‌وه ئیسلام له‌هه‌ر شوێنێكی دنیا وه‌ك دوژمنێكی وه‌همی رۆژئاوا پیشاندرا و لاوازیی جه‌ماوه‌ریی سستمه ئیسلامیه‌كان و نه‌بوونی ئه‌زموونێكی شایسته وجوانی ئیسلامی پشتئه‌ستوور به یاسا و شه‌ریعه‌تی راسته‌قینه‌ی ئیسلام له‌جیهاندا، رێگای بۆ ده‌سته‌واژه‌یه كرده‌وه كه ده‌ڵێت: (موسڵمانه‌كان هه‌مویان تیرۆرست نین به‌ڵام ئه‌وانه‌ی هێرشه تیرۆرستیه‌كانیان ئه‌نجام داوه هه‌موویان موسڵمان بوون) . ئه‌مه‌ش به‌س بوو بۆ سانسۆرخستنه‌سه‌ر هه‌ر سستم و ده‌سه‌ڵات و گروپ و تاقم و جالیه‌یه‌كی ئیسلامی له‌هه‌رشوێنێكی جیهان و ئیعلامی ئه‌مریكا و رۆژئاواش به‌پیشاندانی ئوسامه‌بن لادن و رێكخراوی قاعیده به‌نوێنه‌ری ئیسلام و موسڵمانان، پرۆسه‌یه‌كی سه‌ركه‌وتویان له‌ناشیرین كردنی ئیسلام و ئیسلامیه‌كان له‌جیهان و ته‌نانه‌ت له‌ناو خودی وڵاته ئیسلامیه‌كاندا به‌رێوه‌برد و تاراده‌یه‌كی زۆر سۆزی مرۆییان بۆ جیهانی ئیسلامی و جالیه‌ی موسڵمانان له‌سه‌رتاسه‌ری جیهاندا كه‌مكرده‌وه و له‌به‌رامبه‌ریشدا ئه‌مریكا توانی هاوپه‌یمانیه‌كی سیاسی و سه‌ربازی و مه‌عنه‌وی، نێوده‌وڵه‌تی بۆ شه‌ری قه‌ڵاچۆكردنی تیرۆر كۆبكاته‌وه كه توانی له‌سایه‌یدا دوو رژێمی گه‌وره و به‌هێزی (ئوسوڵی و دكتاتۆری) له‌ئه‌فغانستان و عیراق بروخێنێت،
هه‌تا سه‌ردانی باشووری ئه‌فریقام نه‌كردبوو بروام نه‌ده‌كرد كه وڵاتێك له‌جیهاندا هه‌بێت و هاوپه‌یمانی ئه‌مریكا و رۆژئاوابێت، له‌هه‌مان كاتیش‌دا جالیه‌یه‌كی موسڵمانی (كه‌مینه) ی كاریگه‌ر و ئیجابی تێدابێت و ده‌سه‌ڵاتتدارانی ئه‌و وڵاته ستایشیان بكه‌ن و به‌سه‌مامی ئه‌مانی بزانن و به‌شداری له‌سه‌قامگیریی سیاسی و ئابووری كۆمه‌ڵایه‌تی و ته‌ندروستی ئه‌و وڵاته‌دا بكات.
ژماره‌ی موسڵمانان له‌باشووری ئه‌فریقا ئه‌و نهێنیه‌بوو كه به‌درێژایی (10) رۆژ مانه‌وه‌م له‌باشووری ئه‌فریقا و دیدار و كۆبونه‌وه له‌گه‌ڵ چه‌ندین كه‌سایه‌تی و شاندی ئاینی و حكومی و به‌تایبه‌تیش كه‌سایه‌تی و ناوه‌نده ئیسلامیه‌كانی ئه‌و وڵاته، نه‌متوانی بگه‌مه ژماره‌یه‌كی دروست، هه‌ندێك ده‌یانگوت 4ملیۆنه و هه‌ندێك ده‌یانگوت ملیۆنێكه، به‌ڵام ده‌توانم بڵێم بوونی یه‌ك ملیۆن موسڵمان له‌باشووری ئه‌فریقا، هیچ گومانێكی تێدانابێت. پێش ئه‌وه‌ی به‌موسڵمانانی ئه‌م وڵاته بگه‌م له‌گه‌ڵ چه‌ندین كه‌سایه‌تی سیاسی و ئاینی (مه‌سیحی و بووزی و یه‌هودی) ره‌شپێست و سپیپێستی باشووری ئه‌فریقا له‌سه‌ر بارودۆخی گشتی وڵاته‌كه گفتوگۆم كرد و له‌ئه‌نجامدا هه‌موان ئه‌وه‌یان ته‌ئكید كرده‌وه كه ئیسلام له‌باشووری ئه‌فریقا یه‌كێكه له‌ئاینه رێزلێگیراو و گرنگه‌كان و له‌هیچ كه‌سم گوێلێنه‌بوو به‌یه‌ك وشه‌ی سلبی باسی ئیسلام و موسڵمانانی باشووری ئه‌فریقا بكات و به‌پێچه‌وانه‌شه‌وه ستایشێكی له‌راده‌به‌ده‌ری موسڵمانان و ئاینی ئیسلامیان ده‌كرد و ده‌یانگوت ئیسلام یه‌كێكه له‌و ئاینانه‌ی كه سه‌ركه‌وتن و گه‌شه‌كردنی هه‌مه‌لایه‌نه‌ی باشووری ئه‌فریقا مسۆگه‌ر ده‌كات و هه‌میشه موسڵمانان فاكته‌ری خێر و بڵاوكردنه‌وه‌ی گیانی ئاشتی و پێكه‌وه‌ژیان و یه‌كترقبوڵكردن بوون.
ئه‌م تێروانین و بۆچونانه جگه له‌وه‌ی زۆر دڵخۆشیان كردم، له‌هه‌مان كاتیش‌دا هانده‌رم بوون تا به‌زوترین كات و زۆرترین كات به‌دیداری موسڵمانانی ئه‌و وڵاته و بارودۆخ و ره‌وشی ژیانی موسڵمانانی باشووری ئه‌فریقا بگه‌م و له‌ناویاندابم.
دیار و گفتوگۆ له‌گه‌ڵ (شێخ حه‌سه‌ن عه‌بدولره‌حمان سه‌قه‌ری) سه‌رۆكی كۆمه‌ڵه‌ی رۆشنبیری ئیسلامی له‌شاری (پریتۆریا) ی پایته‌ختی باشووری ئه‌فریقا باشترین و سه‌رنجراكێشترین دیدار‌و گفتوگۆی ئه‌م دۆسبَیه بوو، به‌عه‌ره‌بیه‌كی ناته‌واو پێی گوتم من باوكم به‌ره‌چه‌ڵه‌ك خه‌ڵكی یه‌مه‌نه، به‌ڵام پێش له‌دایكبونی من دایك و باوكم به‌هۆی بازرگانی ده‌ریاییه‌وه چونه‌ته هیندستان و له‌وێشه‌وه هاتونه‌ته شاری (كیپ تاون) كه گه‌وره‌ترین به‌نده‌ر و شاری باشووری ئه‌فریقایه و ده‌كه‌وێته ئه‌و شوێنه‌ی كه عه‌ره‌ب پێی ده‌ڵێن (راس الرجاْ الێالح)، له‌وی باوكم نیشته‌جی بووه و منیش هه‌ر له‌وی له‌دایكبووم، دواتر به‌هۆی خوێندن له‌زانكۆی به‌ناوبانگی پریتۆریا هاتومه‌ته ئه‌م شاره و نزیكه‌ی 5 ساڵه دوای ده‌رچوونم له‌زانكۆ هاتوم له‌م كۆمه‌ڵه‌یه‌دا ئیش ده‌كه‌م و حكومه‌ت و هیچ رێكخراو و گروپ و لایه‌نێك هاوكاری ئه‌م كۆمه‌ڵه‌یه ناكات و سه‌رچاوه‌ی داهاتمان ته‌نها كۆمه‌ك و سه‌ده‌قه‌ی موسڵمانانی وڵاته‌كه‌یه به‌تایبه‌تیش موسڵمانه به‌ره‌گه‌ز هیندیه‌كان كه توانایه‌كی زۆریان له‌هونه‌ری بازرگانیكردن و په‌یوه‌ندی ئابووری هه‌یه و منداڵه‌كانی زۆربه‌یان له قوتابخانه‌كانی ئێمه ده‌خوێنن. كاتێك پرسیاری مێژووی ئیسلام و ئه‌و مه‌زهه‌ب و شێوازه‌ی عیباده‌ت كرد كه‌ئه‌وان په‌یره‌وی ده‌كه‌ن، گوتی:زۆرینه‌ی موسڵمانان لێره سوننه مه‌زهه‌بن وپه‌یره‌وی هه‌ردو ئیمامی حه‌نه‌فی و شافعی ده‌كه‌ن، گوتیشی مێژوی ئیسلام له‌باشووری ئه‌فریقا ده‌گه‌رێته‌وه بۆ سه‌رده‌می داگیركردنی هیندستان له‌لایه‌ن به‌ریتانیاوه، ئه‌وكاته یه‌كێك له‌گه‌وره مه‌رجه‌عه ئیسلامیه‌كانی هیندستان كه هه‌ڵگری ته‌ریقه‌تی نه‌قشبه‌ندی بووه و پاڵپشتێكی به‌هێزی سه‌ركرده‌ی به‌ناوبانگی ئه‌و وڵاته (مه‌هاتما غاندی) بووه، له‌لایه‌ن به‌ریتانیه‌كانه‌وه بریاری دوورخستنه‌وه‌ی خۆی و سه‌دان كه‌س له‌هه‌وادارانی دراوه بۆ یه‌كێك له‌دوورگه موسته‌عمه‌ره‌كانی به‌ریتانیا له‌ئۆقیانووسی ئه‌تڵه‌سی، له‌كاتی له‌نگه‌رگرتنی كه‌شتیه به‌ریتانیه‌كه له (كیپ تاون)، كه‌شتیه‌كه نه‌كه‌وتۆته‌وه كار و له‌به‌رئه‌وه به‌ناچاری ئه‌و موسڵمانانه كه له‌سه‌ر نیشتمانپه‌روه‌ری له‌وڵاته‌كه‌یان دوور خرانه‌وه له‌باشووری ئه‌فریقا جێگیربوون و له‌چه‌ند سه‌د كه‌سێكه‌وه ئێستا له‌ملیۆنێك تێپه‌ری كردوه،
له‌وه‌ڵامی ئه‌و پرسیاره‌ی كه بۆچی به‌پێچه‌وانه‌ی زۆربه‌ی وڵاتانی جیهانه‌وه، له‌باشووری ئه‌فریقا جالیه‌ی ئیسلامی و موسڵمانان به‌هۆكاری سه‌قامگیری و ئاشته‌وایی نیشتمانی و چاكسازی كۆمه‌ڵایه‌تی ده‌ناسرێن، شێخ حه‌سه‌ن گوتی:لێره موسڵمانان مانای ئاشتی و مرۆڤایه‌تی له‌هه‌رشوێنێكی دیكه زیاتر ته‌قدیر ده‌كه‌ن، وڵاتێك ئه‌وه بۆچوون و تێروانینی بێت له‌سه‌ر ئیسلام و موسڵمانان، چۆن ده‌بی رێز له‌تایبه‌تمه‌ندی و پێكهاته‌ی ئاینی و نه‌ته‌وه‌یی و ئیتنی نه‌گرین، ئێمه ئه‌زموونی تێكه‌ڵاوكردنی سیاسه‌ت و ئاینمان له‌مه‌سیحیه‌كانی باشووری ئه‌فریقا دیراسه كرد كه ئاینی زۆرینه‌ی ئه‌م وڵاته‌ن به‌ڵام ده‌رئه‌نجام زه‌ره‌ریان كرد له‌تێكه‌ڵاوكردنی ئاین له‌كاروباری ده‌وڵه‌تتدا و له‌ئه‌نجامی موتابه‌عه‌كردنی زۆربه‌ی بزوتنه‌وه ئیسلامیه سیاسیه‌كانی جیهان كه هه‌وڵ ده‌ده‌ن له‌سه‌ر سۆز و ئیمانداری بگه‌نه كورسی ده‌سه‌ڵات و دواتریش دوای وه‌رگرتنی ده‌سه‌ڵات، بینیمان چ كاره‌ساتێكیان به‌سه‌ر موسڵمانان و ئاشتی جیهانی هێنا، ئه‌مانه وانه‌ی گرنگ بوون بۆ ئێمه و ئێستا هه‌موو یان زۆربه‌ی موسڵمانان و كه‌سایه‌تیه ئیسلامیه‌كان له‌باشووری ئه‌فریقا گه‌یشتونه‌ته ئه‌و باوه‌ره‌ی كه هه‌ركاتێك ئیسلام له‌سیاسه‌ت جیاكرایه‌وه، موسڵمانان ده‌بنه مامۆستای داهێنان و فاكته‌ری گه‌شه‌كردن. ئه‌م كه‌سایه‌تیه ئیسلامیه درێژه‌ی به‌قسه‌كانیدا و گوتی:ئه‌و شێوازه‌ی موسڵمانانی باشووری ئه‌فریقا په‌یره‌وی ده‌كه‌ن بۆته هۆی گه‌شه‌كردن و خۆش ویستنی ئاینی ئیسلام له‌م وڵاته‌دا و له‌جیاتی ئه‌وه‌ی حكومه‌ت چاودێریمان بكات و گومانمان لێبكه‌ن، ئێمه رێنمایی و پلان و چاره‌سه‌ری هه‌مه‌لایه‌نه به‌حكومه‌ت و ته‌نانه‌ت به‌حزبه سیاسیه مه‌سیحی و بوزی و یه‌هودیه‌كانیش ده‌ده‌ین، بۆیه بینیتان له‌هه‌موو وڵاتانی دنیاوه (به سعودیه و میسر و شیشان و ئه‌فغانستان و ئێرانیشه‌وه) قوتابی دێن لێره زانستی ئیسلامی ده‌خوێنن و ئه‌حكامه‌كانی شه‌ریعه‌ت و فه‌توادان ده‌خوێنن و دواتر ده‌رۆنه‌وه بۆ وڵاتی خۆیان و په‌یامی راسته‌قینه‌ی ئیسلام ده‌گه‌یه‌نن.
سه‌باره‌ت به‌ته‌فسیری جیهاد و ئه‌وه‌ی له‌لای هه‌ندی گروپی چه‌كداری و سیاسی ئیسلامی پێی ده‌ڵێن (العملیات الاستشهادیه) شێخ حه‌سه‌ن به‌حه‌سره‌تێكه‌وه گوتی: هه‌ر قسه‌كردنێك له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته بێ سوود و كات به‌سه‌ربردنه، چونكه من دڵنیام نه‌خشه‌دانه‌ر و هه‌ڵگرانی فكری (جیهادی – سه‌له‌فی) پێش من و تۆ ده‌زانن دوای كڵاوی بابردو كه‌وتوون، هه‌ر موسڵمانێك له‌هه‌ر ئاستێكی رۆشنبیری و فیقهیدا بێت، ئه‌گه‌ر بروای وابێت به‌خۆكوشتن و خۆته‌قاندنه‌وه كێشه‌ی ئیسلام له‌جیهاندا چاره‌سه‌رده‌بێت، ئه‌وا شایانی ئه‌وه نیه رێگای پێبدرێت له‌ناو كۆمه‌ڵگای ئیسلامی‌دا قسه‌بكات و بژی، ئه‌وانه‌ی وا بیرده‌كه‌نه‌وه كه ئیسلام ئه‌وه‌نده مرۆڤه‌كانی لا سوك و هه‌رزانه كه به‌فه‌رمانی (ئه‌میر) ێك خۆی بكوژێت و له‌گه‌ڵ خۆیدا ژماره‌یه‌كی دیكه‌ش بكوژێت وه‌ك ترساندنی به‌رامبه‌ر و تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه، ئه‌وا دڵنیابه هه‌موو قورئانی پیرۆزیان به‌هه‌ڵه بۆ خۆیان ته‌رجه‌مه‌كردوه. ئه‌بی ئێمه نه‌وه‌ی نوێی موسڵمانان له‌م چه‌واشه‌كردن و هه‌ڵه‌تێگه‌یشتنه هۆشیاربكه‌ینه‌وه و له‌جیاتی فێركردنیان به‌فكری قین هه‌ڵگرتن و توندوتیژی و تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه، فێری ئاشتی و پێكه‌وه‌ژیان و رێزگرتنی خه‌ڵكی دیكه‌یان بكه‌ین و هه‌میشه ئه‌بی له‌وتار و قسه‌كردندا گه‌شبینی به‌موسڵمانان بده‌ین و به‌شێوه‌یه‌ك فێریان نه‌كه‌ین كه ئه‌م ژیانه‌ی كه خوای گه‌وره بۆ مرۆڤایه‌تی دروست كردوه به‌سوك و بی كه‌ڵك بزانن، ده‌بی واز له‌تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه بهێنین و بیر له‌گه‌شه‌كردنی زانستی و مرۆیی بكه‌ینه‌وه، چونكه خوای گه‌وره له‌سه‌ر بنه‌مای هه‌ڵسوكه‌وتی ئه‌م دنیایه، له‌قیامه‌ت مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ مرۆڤه‌كان ده‌كات، قورئانی پیرۆز به‌سه‌دان و هه‌زاران به‌ڵگه و فه‌رمانی له‌م رێگایه‌دا پێداوین. له‌كۆتایی قسه‌كانیدا (شێخ حه‌سه‌ن) ئه‌سه‌فی بۆ بوونی حزب و گروپی ئیسلامی توندرۆ له‌چه‌ند وڵاتێكی جیهاندا ده‌ربری و گوتی: ئه‌و وڵاته‌ی تۆی لێ ده‌ژیت كه‌وتۆته ناوچه‌یه‌كی جوگرافی دنیاوه كه زۆربه‌ی خه‌ڵك و خاكه‌كه‌ی موسڵمان و نیشتمانی ئیسلامه، بۆیه من له‌رێگای تۆوه پێشنیاری ئه‌وه‌یان ده‌خه‌مه به‌رده‌م كه ئیسلام نه‌كه‌نه هۆكارێك بۆ گه‌یشتن به‌ده‌سه‌ڵات، چونكه خه‌ڵك زۆربه‌ی له‌و ناوچه‌دا به‌رێژه و شێواز و مه‌زهه‌بی جیاجیا موسڵمانن و دڵنیام دواجار ده‌گه‌نه ئه‌و قه‌ناعه‌ته‌ی كه سیاسه‌ت هونه‌ری گۆرانكاریه و ئه‌گه‌ر ئیسلام و سیاسه‌ت تێكه‌ڵاوبوو ئه‌وا موسڵمانه ده‌سه‌ڵاتتداره‌كان ناچارده‌بن وه‌ك زۆربه‌ی ده‌وڵه‌تانی ئیسلامی، ئه‌حكام و سه‌وابیته ئیسلامیه‌كان له‌پێناو سیاسه‌تتدا بگۆرن و به‌وه‌ش ئاینه‌كه‌مان پیرۆزی و رێزی خۆی له‌ناو خه‌ڵك له‌ده‌ست ده‌دات و به‌زیانی موسڵمانان ته‌واو ده‌بێت.
naqshbandy@gmail. com
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
