له‌مێژووی گه‌له‌كه‌ماندا زۆر رووداوكاره‌ساتی ناخۆش وجه‌رگبڕبه‌سه‌ر گه‌له‌كه‌مان ونه‌ته‌وه‌كه‌مانداهاتوه، بێگومان نه‌وه‌ی نوی نه‌له ئێستاونه‌له‌داهاتووداناتوانن وبۆشیان نیه ئه‌و رۆژانه له‌بیربكه‌ن كه‌به‌خوێن وقوربانیدانی باوك وباپیرانیان وكه‌سوكاره‌كانیان به‌ده‌ستهاتوه، چونكه ئه‌وان له‌پێناوسه‌رفرازی وكامه‌رانی رۆله‌كانیان گه‌وره‌ترین قوربانیان به‌خشی وژیانیان له‌پێناو مانه‌وه‌ی خاك ونه‌ته‌وه‌وكلتوره‌كه‌یان كرده‌قوربانی تا میلله‌ته‌كه‌مان به‌ئازادیی وسه‌رفرازی وبه‌خته‌وه‌ری بژی وبمێنێته‌وه.
خه‌بات وقوربانی خه‌لكی تێكۆشه‌ری ناوچه‌ی خۆشناوه‌تی وده‌ڤه‌ره‌كانیتری كوردستان هۆكار بووبۆئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ خه‌لكی كوردستان له‌سایه‌یی ده‌سه‌ڵاتێكی خۆیی وخۆمانه بژی وهه‌بی. چونكه ئه‌وان له زوودا بۆ به‌ده‌ستهێنانی رۆژێكی وه‌ك ئه‌مڕۆكۆڕی خه‌باتیان گه‌رمتروفراوانتركرد، بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ هه‌موو میلله‌ت له‌ژێر سایه‌یی ئه‌و ده‌سه‌ڵاته خۆمانه‌یه‌دا به‌ئاسوده‌یی وكامه‌رانی بژن وهه‌بن. هه‌رئه‌وه‌شه وایكردوه كه ئه‌مڕۆ هه‌ر هه‌موومان شانازی به‌ورۆژگاره‌وه بكه‌ین وده‌شزانین به‌هۆی ئه‌و خه‌باته له‌مێژینه‌مان وقوربانیه‌كانمان ماوین وهه‌ین.
كیمیابارانكردنی گونده‌كانی خۆشناوه‌تی (بالیسان وشیخ وه‌سان) رووداوێكه پێویستی به‌وه‌هه‌یه خوێندنه‌وه‌یه‌كی سیاسی وسه‌ربازی وكۆمه‌لایه‌تی له‌باره‌یه‌وه بكری وهۆكاروفاكته‌روده‌ره‌نجامه‌كانی ئه‌و رووداوه شڕۆڤه‌ولێكدانه‌وه‌ی زانستی وتیوری له‌باره‌یه‌وه بكری وئه‌نجامبدری. به‌داخه‌وه ئێمه هه‌نوكه یادی تێپه‌ڕبونی بیست ودوو ساڵ به‌سه‌ر ئه‌و كاره‌ساته ده‌كه‌ینه‌وه كه‌چی تائێستا نازانین رژێمی له‌ناوچوو (به‌عس) بۆ به چه‌كێكی قه‌ده‌غه‌كراویی نێوده‌وله‌تی رووبه‌رووی هاولاتیانی ولاته‌كه‌ی خۆی بوه‌وه‌ونامرۆڤانه شه‌هیدی كردن وبه‌بێله‌بارچاوگرتنی بنه‌ماكانی مرۆڤایه‌تی وئاینی زینده‌به‌چاڵیكردن؟!!!ئه‌گه‌ر تادوێنی نه‌كراونه‌لواوه به‌شێوه‌یه‌كی زانستی ئه‌م رووداوه بخه‌ینه به‌ر میكرۆسكۆبی لێكدانه‌وه‌وشرۆڤه‌ووه‌رگرتنی داتا، ئه‌وا بۆ له‌مه‌ودوا هیچ بیانووخۆدواخستنێك له‌باره‌ی لێكدانه‌وه‌ی ئه‌و كاره‌ساته قبوڵ وماعقوڵ نیه!چونكه هه‌م زه‌مینه له‌باره هه‌میش ئه‌وكه‌سانه له‌ژیاندا ماون كه ده‌توانن هۆكاروفاكته‌ره‌كانی ئه‌م رووداوه بۆ نه‌وه‌ی نوی روون بكه‌نه‌وه‌وئازادانه لایه‌نه‌شاراوه‌كان بخه‌نه‌روو!!به‌تایبه‌ت ئه‌وانه‌ی خۆیان له‌رابردوودا برینداروزامداری جۆرێك له‌و چه‌كه‌بوونه وله‌ئێستادا هه‌م ماون وهه‌میش له هه‌ڕه‌می ده‌سه‌ڵاتدان. كه‌واته له‌م رووه‌وه ئێمه‌ی خه‌لكی خۆشناوه‌تی له‌م باره‌یه‌وه ده‌توانین دووجار سودله‌بوون ومانه‌وه‌ی ئه‌وانه وه‌ربگرین:
له‌یه‌كه‌مدا ده‌توانین بۆمان روونبكه‌نه‌وه ئاخۆ كاریگه‌ری چه‌كیی كیمیایی له‌رووی ئازاروو ده‌روونی وجه‌سته‌ییه‌وه چكاریگه‌ریكی ده‌بی وهه‌یه؟!چونكه ئه‌وان خۆیان كه‌سی به‌ركه‌وتوی ئه‌و چه‌كه‌ن!
له‌دووه‌مدا ئه‌وانه ئێستا له‌ناوه‌ندی ده‌سه‌ڵات وحكومڕانیه‌وه پله‌یی لێپرسراویه‌تیان هه‌یه، ئه‌گه‌رئه‌و لێپرسراوبه‌رپرسانه‌ی له‌ئازاروناخۆشیه‌كانی ئه‌وچه‌كه نازانن وئاگادارنین، خۆ ئه‌وان ده‌زانن جه‌سته‌یی كیمیایی كرا‌و چه‌ند به‌سوێی وبه‌ئازاره؟!بۆیه له‌سه‌ر ئه‌و به‌رپرسانه پێویسته‌له‌هه‌موو لێپرسراوه‌كانیتر زیاتر له‌په‌رۆشی چاره‌سه‌ركردنی كه‌سانی به‌ركه‌وتووی ئه‌و چه‌كه‌دابن وهه‌ست به‌ئازارومه‌ینه‌تیه‌كانیان بكه‌ن.
ئه‌و چه‌ند په‌یڤه‌ی كه له‌سه‌ره‌تادا نیشانمانداوخستمانه روو له‌ئه‌نجامی گفتوگۆیه‌كی كراوانه‌دا دروستبوو كه‌له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان (عه‌دنان مفتی) وه‌ك زامدارێكی كیمیایی، وه‌ك به‌رپرسێكی ئه‌وده‌سه‌ڵاته، سه‌باره‌ت به كاره‌ساتی كیمیابارانكردنی خۆشناوه‌تی دیدارمانكردبوو. ئه‌و له‌سه‌ره‌تادا به‌ئاخێكه‌وه رووی لێمان وه‌رگێراوبه‌خێرهاتنیكردین وتی:ده‌زانم خه‌لكی گونده‌كانی خۆشناوه‌تی چاكه‌ی زۆرییان له‌سه‌رمان هه‌یه‌و پێویسته پاداشتیان بكه‌ین وباشتر ئاوڕییان لێبده‌ینه‌وه، كه‌ده‌لێم پاداشت مانای ئه‌وه‌نیه ئه‌وان چاكه‌یان بۆ ئێمه هه‌بووبی و‌ئێستا ئێمه له‌ده‌سه‌ڵاتداین چاكه‌كه‌یان بده‌ینه‌وه، مه‌به‌ستمه بلێم:له‌سه‌ر ده‌سه‌لاته خزمه‌تی خه‌لكی خۆشناوه‌تی و هه‌موو ئه‌وناوچه‌وكه‌سانه‌بكات كه له‌رۆژانی ناوخۆشیدا قوربانیان به‌خشی به‌و گه‌له. خه‌لكی گونده‌كانی دۆڵی بالیسان به‌تایبه‌ت ئه‌و گوندانه‌ی به‌رچه‌كی كیمیایی كه‌وتن پێویسته زیاتر خزمه‌تبكرێن وروویان بۆ وه‌ربگێڕدرێ. بۆیه هه‌رله‌سه‌رتادا ده‌مه‌وی سه‌ری رێزوخۆشه‌ویستی بۆ شه‌هیدانی ئه‌و كاره‌ساته‌وشه‌هیدانیتروبرینداروقوربانیانی ئه‌و كاره‌ساته دابنوێنم ودرودبۆگیانی پاكیان ره‌وانه‌ده‌كه‌م.
له‌درێژه‌ی قسه‌كانیدا كه‌له‌ته‌لاری په‌رله‌مان بۆمان رێكخرابووتی:ئه‌وكاته‌ی كه ئێمه له‌ئیداری سلیمانی له‌ده‌سه‌لاتدابوین، ئه‌وه‌ی له‌تواناو ئیمكانیه‌تمانداهه‌بوو بۆ ئه‌و ناوچه‌یه‌كردمان ودرێغیمان نه‌كرد. به‌لام ئه‌وه مانای ئه‌وه‌نیه توانیبێتمان تینوێتی خه‌لكی ئه‌و ناوچه پڕئازاره‌مان شكاندبی!چونكه ئه‌وان مسته‌هه‌قی زۆرله‌وه‌زیاترن وپێویسته‌باشتروچاكتر به‌پیرئێشوئازاره‌كانیانه‌وه‌بچین وخزمه‌تگوزارییان پێشكه‌ش بكه‌ین.
له ناودیداره‌كه‌دا سه‌رنجی بۆ رابردووی ئه‌و كاره‌ساته‌ومێژووی رووداوه‌كه راكێشاین ووتی: یاده‌وه‌ری ئه‌و رۆژه تایبه‌تمه‌ندییه‌كی زۆریی هه‌یه، چونكه یه‌كه‌مجار بوو رژێمی دكتاتۆری له‌ناوچووی عێراق چه‌كی كیمیایی به‌رامبه‌ر خه‌ڵكی بێ‌تاوان و سڤیلی كوردستان له‌و ناوچه یه‌دا به‌كارهێنا!! ئه‌ورووداوه بوه هۆی شه‌هیدبوونی ده‌یان كه‌سو بریندار بوونی سه‌دان كه‌سی تر به‌بێ ئه‌وه‌ی هیچ بیانوویه‌ك یان هۆكارێك هه‌بێت ته‌نیا له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كوردبون و داوای مافه‌كانی خۆیان ده‌كرد. دۆڵی خۆشناوه‌تی زۆر له‌و ناوچه‌یه دووربو كه شه‌ڕی ئیراق /ئیرانی لێ‌بوو. چونكه رژێم بیانوی ئه‌وه‌ی ده‌رده‌بڕی كه ناوچه‌كه شوێنێكی جه‌بهه‌ییه‌وشه‌ڕیی تێدایه!به‌لام ناوچه‌كه زیاترله (100) كم دوور بووله‌سنووره‌كه‌وده‌كه‌وێته ناوه‌راستی كوردستانی عێراق. بێگومان ئه‌وه‌ی له‌وكاره‌ساته‌ش بونه قوربانی وشه‌هیدبون خه‌لكی سیڤیل بوون!!واتا هه‌موویان منداڵ و پیرو ژن بوون و برینداره‌كانیشیان گواستنه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی ئاسه‌واری ئه‌و تاوانه بشارنه‌وه وهیچ لایه‌ن وچاودێرێكی بیانی وده‌ره‌وه‌له‌و كاره‌ساته‌ئاگادارنه‌بن ونه‌زانن!! من وهاورێكانم ئه‌وكاته‌ی كه‌ئه‌و خه‌به‌ره‌مان بیست به‌راستییه‌كه‌ی هه‌موومانی هه‌ژاند و هه‌موومانی دڵ ته‌نگ كرد و نیگه‌رانی كردین و ماته‌مین سه‌رتاسه‌ری كوردستانی داگرت. هه‌رچه‌نده چه‌ند رۆژێك به‌سه‌ر ئه‌وكاره‌ساته هه‌واڵه‌كه گه‌یشت به‌ئێمه، به‌ڵام له‌گه‌ڵ گه‌یشتنی خه‌به‌ره‌كه پێمان وابوو ئه‌و مه‌ترسییانه‌ی كه رژێمی دكتاتۆرییه‌ت هه‌یبوله‌سه‌رمان ئه‌وكاره‌ساته‌مان به سه‌ره‌تایی ئه‌و به‌رنامه‌ییه‌دانا كه‌رژێم ده‌یویست به‌سه‌ر ئێمه‌ی كورددا جێبه‌جێیبكات. دواجار ئه‌و پێشبینه‌شمان هاته‌دی وله‌رۆژی (16/3/1988) واتا یازده مانگ دوای به‌كارهێنانی چه‌كی كیمیایی له‌دۆڵی بالیسان شاری هه‌ڵه‌بجه و ده‌وروبه‌ریان بۆ ردوومانكردو هه‌زاران كه‌سیی بێگوناهیان شه‌هیدكرد!كه‌ئه‌وانیش به‌چه‌كیی كیمیایی لێدران وله‌نابران!!پاشان كاره‌ساتی گۆپته‌په‌و بادینان و گه‌رمیان دروستبوكه هه‌موویان تائێستاش نه‌خۆشی جۆراوجریان به‌هۆی ئه‌و چه‌كه‌وه هه‌یه‌وبه‌وهۆیه‌وه ده‌نالێنن.
به‌ڵام ئه‌وه‌ی مایه‌یی خۆشبه‌ختییه ئه‌مڕۆكه ئه‌و تاوانبارانه‌ی كه به‌كارهێنه‌روسه‌به‌بكاری ئه‌و كاره‌ساته‌بون ئێستا دراونه‌ته دادگاوهه‌ندێكیان به‌سزای تاوانی خۆیان گه‌یشتون وئه‌وانیتریش له چاوه‌ڕوانی بڕیاره‌كانی دادگای سه‌ربه‌خۆیدان وئه‌وانیش به‌سزای خۆیان ده‌گه‌ن. ئه‌وانه‌ی كه‌دوای پڕۆسه‌یی ئازادی ئیراق خرانه نێوقه‌فه‌زی تاوانكاری نه‌ماون، وه‌ئه‌وانه‌ی ئێستا له‌قه‌فه‌زدان وچاوه‌روانی دوارۆژی خۆیان ده‌كه‌ن، ئه‌وه‌ش په‌ند وده‌رسێكه بۆ هه‌موو ئه‌وكه‌سانه‌ی كه‌مافی مرۆڤــ پێشێڵ ده‌كه‌ن و دژی مافی گه‌لان و سیاسه‌تی ره‌گه‌ز په‌ره‌ستی و توندڕه‌وی به‌كارده‌هێنن دژبه‌خه‌ڵك! به‌تایبه‌تی ئه‌و سیاسه‌ته‌ی كه‌له‌سه‌رده‌می رژێمی له‌ناوچوو كه‌له‌كوردستان و عێراقدا رووی دا، واتا له زه‌مانی رژێمی دكتاتۆری سه‌دام.
سه‌رۆكی په‌رله‌مان پاشان سه‌رنجی بۆ رۆژگارێك راكێشاین كه‌دوای دوومانگ له رووداوی كیمیابارانكردنی گونده‌كانی دۆڵی بالیسان رووی‌دابوو. له‌م باره‌یه‌وه‌وتی:
له‌بیرم ناچێته‌وه كه‌ئێمه له‌سه‌ركردایه‌تی دوای دورمانگ وێنه‌ی كاره‌ساتی ئه‌و كاره‌ساته‌مان به‌ده‌ست گه‌یشت! ئێمه‌پاشان ئه‌و وێنانه‌مان له‌رۆژنامه‌كانی ده‌ره‌وه بڵاو كرده‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌وتاوانه‌دڕنده‌یه به‌دونیا بناسێنینن ولێیانئاگاداربكه‌ینه‌وه. به‌ڵام به‌داخه‌وه زۆر ولات وكه‌س وسیاسیه‌كان هه‌بون باوه‌ڕیان نه‌ده‌كرد كه ئه‌و كاره‌ساته له‌لایه‌ن رژێمی عێراقه‌وه به‌كارهاتووه!!چونكه ئه‌و كاته پێیان وابوو له ئه‌نجامی شه‌ری عێراق و ئێران ئه‌و رووداوه دروستبوه!!دوایه‌ش ئێمه هیچ به‌ڵگه‌یه‌كمان نه‌بوو تابڵێین: ئه‌وه چه‌كی كیمیاییه كه دژی خه‌لكی مه‌ده‌نی وهه‌ژاروگوندیه‌كان به‌كارهێنراوه‌وشه‌هید بوون. ئه‌وه‌ی ده‌یزانی وئاگاداربوو ته‌نیا خۆمان بووین كه‌باسمان ده‌كرد ونه‌مانده‌توانی رۆژنامه‌نووسێكی بیانی بێنینه ئه‌و ناوچه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و مه‌ئسات وناخۆشی وكاره‌ساته له‌نزیكه‌وه ببینی وبزانی!واتا وه‌ك ئه‌و كاره‌ساته‌ی كه‌به‌سه‌ر شارۆچكه‌ی هه‌ڵه‌بجه‌داهات بۆ ئه‌وه‌ی بگوازرێته‌وه‌و نه‌قڵ بكرێت بۆ كه‌ناڵه‌كانی راگه‌یاندن وهه‌موو ناوه‌نده‌كانی ده‌سه‌ڵات وبه‌رگریكارانی مافی مرۆڤ وئینسانیه‌ت. به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا دۆستانی گه‌لی كوردستان له‌سه‌رتاسه‌ری دونیا باوه‌ڕیان به‌ئێمه كرد، وتارییان له‌سه‌ر ئه‌ورووداوه نوسیوله‌كه‌ناڵه‌جیاجیاكان بڵاویانكرده‌وه، ئه‌وه‌ش هه‌نگاوێكبوو له قۆناغێكی تازه‌ی خه‌بات بۆ ریسواكردنی سیاسه‌تی رژێمی له‌ناوچوو، وه‌بۆپشتگیریی و كۆكردنه‌وه‌ی ده‌نگی دۆستایه‌تی وهاوبیری بو بۆ خه‌باتی گه‌له‌كه‌مان.
به‌رله‌كۆتایی ئه‌و دیداره سه‌رۆكی په‌رله‌مان تیشكی خسته سه‌ر چۆنیه‌تی دۆزینه‌وه‌ی گۆڕی به‌كۆمه‌ڵی به‌ركه‌وتوانی چه‌كیی كیمیایی خۆشناوه‌تی وگه‌راندنه‌وه‌یان بۆ زێدی خۆیان له‌م باره‌یه‌وه ده‌ڵێ:
له پاش راپه‌ڕین له (1991) به‌بیرم دێت ره‌نگه له‌مانگی حه‌وت یان هه‌شتبێ ئه‌و كۆمه‌ڵه شه‌هیده‌ی كه له‌ئه‌نجامی به‌كارهێنانی چه‌كیی كیمیایی دۆڵی بالیسان شه‌هید كرابون وبه‌زیندووی خرابونه نێو چاڵه‌وه له گۆرستانێكی سه‌ررێگای (هه‌ولێر/مخمور) دۆزرانه‌وه!! كه خه‌به‌ری ئێمه‌یاندامن خۆم شایه‌تحاڵی ئه‌وه‌م كه‌خۆم رۆیشتم وكه‌ناڵه‌كانی راگه‌یاندنیشم له‌گه‌ڵ خۆم برد بۆ ئه‌وه‌ی وێنه‌ی ئه‌و شه‌هیدوگۆرستانه بگرن. كه چوین و ته‌ماشامانكرد ئه‌و خه‌ڵكانه‌ی كه‌له‌وێنده‌ر زینده‌به‌چاڵكرابون به‌جلی خۆیان نێژرابون هه‌تا منداڵیشی تێدابووكه به‌بووكه‌شووكه‌ی خۆیان شاردبوویانه‌وه!!!بێگومان ئه‌و گۆرستانه‌م به‌چاویی خۆم بینی وكاره‌ساته‌كه‌ی رۆژی (16/4/1978) م بیرهاته‌وه كه‌چۆن ئه‌و خه‌لكه هه‌ژارولێقه‌وماوانه‌ییان كیمیابارانكردوچۆنیش دوور له‌كه‌س وكارییان ئاوا به‌بێویژدانی له‌و شوێنه دووره زینده‌به‌چاڵكردوه‌وبزرییان كردون؟!ئه‌و به‌سه‌ر هاته بۆمن دوولایه‌نی هه‌بوو.
یه‌كه‌م مژده‌یه‌كی خۆشبوبۆكه‌سوكاره‌كانیان چونكه تا ئه‌وكات له‌چاوه‌ڕوانی گه‌رانه‌وه‌ی خۆشه‌ویسته‌كانیاندابوون ونه‌یان ده‌زانی رژێمی دیكتاتۆر زینده‌به‌چاڵیكردون!ئه‌مه‌ش وایكرد چیتر له‌چاوه‌ڕوانی وگه‌رانه‌وه‌ی ئه‌واندانه‌بن چونكه چاوه‌ڕوانی ئه‌وان زیاتر ده‌یتڵاندنه‌وله‌بئێومێدیدا ده‌ژییان!
دووه‌م ده‌رخستنی رووی راسته‌قینه‌ی رژێم وئه‌و ولات وكه‌س ولایه‌نانه‌بوو كه پێشتر بڕوایان نه‌بوو كه‌رژێم چه‌كی كیمیایی دژی هاولاتیانی خۆی به‌كارهێناوه، واتا ئه‌وانه‌ی كه له‌كاتی رووداوه‌كه‌دا بڕواییان نه‌ده‌كرد كه‌رژێم ئه‌وكاره‌ساته‌ی به‌سه‌ر خه‌لكی مه‌ده‌نی كورد به‌كارهێناوه وله‌ناویبردون.
سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان له‌باره‌ی گفتوگۆكانی نێوان (كوردورژێم) له‌دوای راپه‌رین له‌م باره‌یه‌وه وتی: له‌كاتی گفتوگۆكانماندا له‌گه‌ڵ رژێم ئه‌وان له‌باره‌ی دیاریكردنی گۆره‌به‌كۆمه‌ڵه‌كان وشوێنبزركراوه‌كان خۆیان ده‌شارده‌وه‌وله‌ئاشكراكردنی ئه‌و به‌سه‌ر هاته خۆیان لاده‌دا!!
له‌دواجاردا (عه‌دنان مفتی) سه‌رۆكی په‌رله‌مان ده‌ڵی:پێویسته یادكردنه‌وه‌ی ئه‌و رووداوه ده‌رسێكبی بۆ ته‌بایی ویه‌كریزی گه‌له‌كه‌مان. له‌هه‌مان كاتدا ده‌بێژی:پێویسته هه‌موو لایه‌نه‌كان له‌رووی یارمه‌تی وهاوكارییه‌وه چاوییان له‌خه‌لكی خۆشناوه‌تیبی به‌گشتی وبه‌ركه‌وتوانی چه‌كیی كیمیایی به‌تایبه‌تی، وه‌له‌سه‌ررووی هه‌مووشیان حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه. پاشان ئاماژه‌یدا به‌رۆژی ژینگه‌ی كوردستان كردكه په‌رله‌مان وحكومه‌ت رۆژی ئه‌و كاره‌ساته‌یان به‌و رۆژه دیاریكردوه‌وهه‌ڵبژارد.
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
