- وه‌ك هه‌ڵوێست له‌به‌رانبه‌ر شه‌ڕی ناوخۆ وازم له هه‌موو پۆستێك هێنا
- كاتی شه‌ڕی ناوخۆ به‌رنارد كۆشنه‌ر پێی ده‌وتم ئێمه ویستمان یارمه‌تی ئێوه بده‌ین شتێك دابمه‌زرێنن سه‌رمان پێی به‌رز بێت به‌ڵام ئێوه نه‌ك هه‌ر هیواكانی ئێمه‌تان له‌ناوبرد واشتان كرد ئه‌گه‌ر له ئه‌فریقاش شتێكی واڕوو بدات نه‌توانین یارمه‌تییان بده‌ین
- حكومه‌تی سوید ده‌یانگوت ئه‌گه‌ر حكومه‌تی هه‌رێم له‌گه‌ڵ ئێمه رێكبكه‌وێت بۆ ناردنه‌وه‌ی په‌نابه‌ران ئێمه ئاماده‌ین پشتیوانی ئابوری و سیاسی بكه‌ین به‌ڵام حكومه‌تی هه‌رێم ئاماده نه‌بوو ئه‌و رێكه‌وتنه بكات
رزگار ره‌زا چوچانی – تاڤگه سابر / ستۆكهۆڵم
ئه‌حمه‌د بامه‌رنی 1952 له‌دایك بووه سه‌ره‌تایی له‌بامه‌ڕنی و ئه‌عدادییه‌ی له ئامێدی ته‌واو كردووه له‌ساڵی 1973 به‌شی ئینگلیزی كۆلیژی ئادابی ته‌واو كردوه و له‌سه‌ره‌تای 1974 بوه‌ته پێشمه‌رگه‌ی پارتی تا ئاداری 1975 دواتر وڵات به‌جێده‌هێلێت دواتریش ده‌چێته نێو ریزه‌كانی یه‌كێتی تاكو ئێیستا چه‌ندین پۆستی حزبی و حكومی بڕیوه و ئێستا سه‌فیری حكومه‌تی عێراقه له‌سوید له‌م دیمانه‌یه‌دا باسی خه‌باتی خۆی چ له‌نێو بزوتنه‌وه‌ی سیاسی كوردستان ده‌كات و وه‌ك سه‌فیری عێراقیش له‌كێشه‌ی په‌نابه‌ران ده‌دوێت و له‌و وڵاته‌و تێروانینی خۆی بۆ كێشه‌كانی ئه‌مڕۆی عێراق ده‌خاته روو.
به‌شی یه‌كه‌م
* ساڵی چه‌ند تێكه‌ڵ به‌كاری سیاسی بویت و چۆن سه‌ره‌تا پارتی و دواتریش چویته ڕیزی یه‌كێتی؟
له‌ته‌منی 16 ساڵییه‌وه ئاشنای سیاسه‌ت بوم له‌و وه‌خته‌ش له ئامێدی بووم و ئامێدیش پێشمه‌رگه له‌ده‌ورو به‌ری بوو منیش قوتابی بووم به‌ڵام له‌گه‌ڵ پێشمه‌رگه ته‌عاتوف و یارمه‌تیم هه‌بوو له‌گه‌ڵیان كه چوومه زانكۆ له‌به‌غداد له ساڵی 1969 بووم به ئه‌ندامی پارتی دیمكراتی كوردستانی عێراق ئیتر من له‌بیرمه‌پێش به‌یانی 11 ئادار من له كولیه‌ی ئاداب بوین كه هه‌موو به‌شه‌كانی پێكه‌وه بوون ئێمه له به‌شه‌كه‌دا 7 كه‌س بووین كه ئه‌ندامی پارتی دیمكراتی كوردستان بووین دوای 1970 هه‌موو كه‌س بوو به ئه‌ندام و كوردایه‌تیان به‌رزبویه‌وه ئێمه زۆر خۆشحاڵ بووین كه 11 ئادارئیمزا كرا، له‌وێش من تاوه‌كو 1973 لیژنه‌ی پارتی دیمكراتی كوردستان هه‌بوو له‌كولیه‌ی ئاداب من ئه‌ندامی لیژنه‌كه بووم له‌گه‌ڵ چه‌ند هاوڕێیه‌ك كارمان ده‌كرد یه‌كێك له‌وانه شه‌هید ئازاد بوو ئه‌وه‌ی كه له‌گه‌ڵ له‌یلا قاسم له‌سێداره درا و دواتر به‌غدام به‌جێهێشت له 1/3/ 1974 چوم بوم به به پێشمه‌رگه له‌به‌شی راگه‌یاندن دامه‌زرام ئه‌و وه‌خته دارا تۆفیقی ره‌حمه‌تی به‌رپرسی ئێمه بوو له22/3/1975 كوردستان‌م به‌جێهێشت و له تاران 70 رۆژ مامه‌وه له جێیه‌ك بووم هه‌موو رۆژ سه‌ردانی مه‌كته‌بی شۆرۆشم ده‌كرد كه شه‌فیق قه‌زاز به‌رپرسی بوو پێیان وتم ئێوه بۆتان هه‌یه بچنه وڵاتێكی ده‌ره‌وه به‌ڵام به‌مه‌رجێك نه‌گه‌ڕێنه‌وه چونكه به‌و مه‌به‌سته ڕێكمان خستووه و ئه‌گه‌ر ئه‌و وڵاتانه قبوڵتان نه‌كه‌ن ده‌تان گه‌ڕێننه‌وه عێراق ده‌بێت خۆڕاگربن كه چوینه ده‌ره‌وه گیراین و فه‌ره‌نسا ویستی بمان گه‌ڕێنێته‌وه عێراق وتمان لێمان گه‌ڕین وڵاتێكی تر بۆ خۆمان هه‌ڵده‌بژێرین دواتر 10 كه‌س هاتینه سوید من دوای ئه‌وه‌ش چومه هۆڵه‌ندا له‌وێش شه‌ش مانگ مامه‌وه و دواتریش چومه‌وه فه‌ڕه‌نساو له‌وێ لجوئم وه‌رگرت كه یه‌كێتی نیشتیمانی دروست بوو له‌مانگی 10ی 1975 بوومه ئه‌ندامی یه‌كێتی له‌وێ ده‌مخوێند و كاری سیاسیشم ده‌كرد و نوێنه‌رایه‌تی یه‌كێتیم ده‌كرد تا ساڵی 1980 له‌و ساڵه‌ش جارێكی تر چوومه‌وه كوردستان چومه توێژه‌ڵه و ناوه‌زه‌نگ و نزیكه‌ی شه‌ش مانگ له‌گه‌ڵ پێشمه‌رگه مامه‌وه به‌ڵام داوام لێكرا كه بێمه ده‌ره‌وه چونكه ده‌ره‌وه‌یان به‌پێویست تر بینی بۆیه جارێكی تر گه‌ڕامه‌وه ده‌ره‌وه و ئه‌ندامی كۆمیته‌ی یه‌كێتی نیشتیمانی بووم له‌ده‌ره‌وه له ساڵی 1991 كۆنگره‌یه‌ك هه‌بوو له به‌یروت كۆنگره‌ی موعاره‌زه‌ی عێراقی من چوومه ئه‌و كۆنگره‌یه ئه‌و ده‌میش كاتی راپه‌ڕین و جموجوڵ بوو له‌وێوه له‌گه‌ڵ مام جه‌لال چوینه شام من بۆ هه‌فته‌یه‌ك چوبوم بۆیه كاتیشم دیاری كردبو ئه‌و وه‌خته من و شه‌ریكێكم بۆ به‌ڕێوه‌بردنی ژیانی خۆمان خواردنگه‌یه‌كمان هه‌بوو له پاریس بۆیه به‌شه‌ریكه‌كه‌م وت بۆ هه‌فته‌یه‌ك ده‌ڕۆم و دێمه‌وه دواتر مام جه‌لال داوای له‌من كرد بمێنه‌مه‌وه و له‌گه‌ڵی بچمه‌وه كوردستان ته‌له‌فۆنم كرد بۆ شه‌ریكه‌كه‌م وتم ئه‌وه من ده‌رۆمه‌وه كوردستان و تۆش كه‌یفی خۆته من له 2/3/1991 گه‌ڕامه‌وه كوردستان له‌وێش هه‌موو كاره‌ساته‌كانم بینی دواتریش له‌وێ له‌ساڵی 1992 بومه ئه‌ندامی په‌ڕله‌مانی كوردستان له‌هه‌مان كاتیش ئه‌ندامی لیژنه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی یه‌كێتی بوم له‌هه‌ولێر له‌كۆتایی ساڵی 1994 كوردستان‌م به‌جێهێشت و گه‌ڕامه‌وه فه‌ڕه‌نسا تا ساڵی 1997 ئه‌و ماوه‌یه‌ش من ئیشم ده‌كرد بۆ ژیانی خۆم وازم له كاری حزبی و ساسی هێنا.
*ئه‌و كاته‌ی تۆ كوردستانت به‌جێهێشته‌وه و وازت له‌كاری سیاسی هێنا كاتی شه‌ڕی ناوخۆ بوو ئه‌وه‌ش وه‌ك هه‌ڵوێست بوو به‌رانبه‌ر به‌شه‌ڕ ئه‌گه‌ر وردتر له هۆكاری ئه‌و جێهێشتنه‌ی كوردستان قسه بكه‌ی؟
- جه‌وله‌ی یه‌كه‌می شه‌ڕم بینی و له‌گه‌ڵ بووم دواتر هودنه‌یه‌ك راگه‌یه‌نرا جێی دڵخۆشی بوو به‌ڵام هاتوچۆم هه‌بوو ده‌مبینی وێڕای هودنه‌و هه‌وڵی حیوار هه‌ردوولا خۆیان بۆ شه‌ڕ ئاماده ده‌كه‌نه‌وه چومه لای مام جه‌لال به جه‌نابیانم وت مام جه‌لال من هاتومه‌ته‌وه ئێره بۆ خزمه‌تی كورد ئاماده‌م ئه‌مرۆو به‌یانی و هه‌ركات به گوله‌یه‌كی به‌عس و دوژمنی كورد بكوژرێم به‌ڵام نه‌هاتووم لێره یان پارتییه‌ك بكوژم یان پارتییه‌ك بمكوژێ چونكه هه‌موومان كوردین من براده‌ری زۆر نزیكم و خزمه‌كانم هه‌بوون پارتی بوون ئه‌وانیش به‌هه‌مان شێوه كه‌سوكاریان لای یه‌كێتی هه‌بوو وتم من نه‌هاتووم شه‌ڕی یه‌كتر بكه‌ین و من ده‌گه‌ڕێمه‌وه ده‌ره‌وه و كوردستان به‌جێده‌هێڵم مام جه‌لال وتی پێم ناخۆشه بگه‌ڕێیته‌وه كه‌من سور بوم له‌سه‌ر گه‌ڕانه‌وه‌م مام جه‌لال وتی ئه‌وه بڕیاری خۆته‌و ناتوانم ڕێت لێ بگرم ئه‌وه‌ش وه‌ك هه‌ڵوێستێك به‌رانبه‌ر به‌شه‌ڕی ناوخۆ كه زۆر ئازاری ویژدانی ده‌دام وازم له‌پۆست و كاری سیاسیش هێنا كه گه‌ڕاشمه‌وه ده‌ره‌وه 50$ دۆلار له گیرفانمدا بوو هه‌رچۆن بوو پێی گه‌شتمه ئه‌سته‌نبول له‌وێ جوابم بۆ خێزانم نارد پلیتم بۆ بنێره تا بگه‌ڕێمه‌وه.
* تۆ كوردستانت به‌هۆی شه‌ڕی ناخۆ به‌جێهێشته‌وه و وازت له‌پۆسته‌كانت هێنا ئه‌ی له ده‌ره‌وه بۆ له حزبایه‌تی دور كه‌وتیته‌وه؟
- من به‌یه‌كجاری دانیشتم وازم له هه‌موو شت و پۆستێك هێنا ئه‌ویش به‌هۆی ئه‌وه‌ی جگه له‌وه‌ی ئازارمان به‌و كێشه‌یه ده‌كێشا ئه‌گه‌ر بش چویتایه‌ته لای خه‌ڵك لای كورد و دۆست و فه‌ڕه‌نسییه‌كانیش نه‌تده‌زانی چی بڵێی فه‌ڕه‌نسییه‌كان ده‌یان وت ئێمه به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ك یارمه‌تی ئێوه‌ماندا به‌ڵام ئێوه واتان كرد په‌شیمان بین، یه‌كێك له براده‌ره هه‌ره نزیكه‌كانی من له‌فه‌ڕه‌نسا به‌رنارد كۆشنه‌ره كه وه‌زیری ده‌ره‌وه‌یه من له‌ساڵی 1974 ه وه كۆشنه‌ر ده‌ناسم و خێزانی تێكه‌ڵم له‌گه‌ڵیدا دواجار كه گه‌ڕامه‌وه فه‌ڕه‌نسا چه‌ندین جار پێكه‌وه چوینه‌ته سه‌فره و پێكه‌وه نانمان خواردووه كه ده‌مبینی پێی ده‌وتم ئه‌حمه‌د ئێمه ویستمان یارمه‌تی ئێوه بده‌ین كه كوردن تا شتێك دابمه‌زرێنن سه‌رمان پێی به‌رز بێت تابتوانین له‌مه‌حافلی نێوده‌وڵه‌تی بڵێن به‌ڵێ یارمه‌تی كوردماندا له‌ژێر نیزامێكی خوێناوی رزگارمان كرد و حیمایه‌یه‌یان ده‌كه‌ین و ئێستاش بووه‌ته هه‌رێمێكی بچوكی پێكه‌وه ژیان و دیموكراسی به‌ڵام ئێوه ئێستا واده‌كه‌ن نه‌ك هه‌ر هیواكانی ئێمه‌تان له‌ناوبرد واشتان كرد ئه‌گه‌ر له ئه‌فریقاش شتێكی واڕوو بدات نه‌توانین یارمه‌تی یان بده‌ین و پشتگیریان بكه‌ین چونكه پێمان ده‌ڵێن ئێوه پشتیوانی كوردتان كرد چیان به‌سه‌ر هات.
ئیتر له‌و كاته‌شدا تۆ نه‌تده‌وانی هیچ بڵێی چونكه وه‌ڵام نه‌بوو پاساو نه‌بوو بۆ ئه‌و هه‌ڵه گه‌وره‌یه كه كوردی تێكه‌وتبو من ئێستاش بیری لێده‌كه‌مه‌وه باشه گردی فڵان به‌ده‌ست من بێت یان دۆڵی فڵان به‌ده‌ست تۆ بێت چی تیایه كه ئه‌وه ئه‌وكات بوبو به‌شانازی بۆ حزبه‌كان به پێچه‌وانه‌ی مه‌نتقی خه‌باتی پێشوو ئه‌وه‌ش وایكردبوو زۆر زه‌حمه‌ت بێت خه‌ڵك تێبگه‌یه‌نی كه ئه‌و كورده‌ی كیمیاباران و ئه‌نفالكراوه ئێستا له‌سه‌رگردی فلان و دۆڵی فڵان له‌نێو خۆیاندا شه‌ڕیانه و خوێن ده‌ڕێژن بۆیه دانیشتنم هه‌ڵبژارد شه‌ریكه‌یه‌كم دروستكردوو بۆخۆم كاری خۆمم كرد.
*ئه‌ی چۆن بوو گه‌ڕایته‌وه ناو یه‌كێتی جارێكی تر؟
- پێش 31ی ئابی 1996 مام جه‌لال هاته له‌نده‌ن داوای كرد‌و منیش چومه‌لای وتی ئه‌حمه‌د ده‌مه‌وێ بچیته برۆكسل چونكه جێگه‌یه‌كی زۆر موهیمه مه‌كته‌بی یه‌كێتی له‌وێ بكه‌ینه‌وه من پێم وت به‌داوای لێبوردنه‌وه ناتوانم ئه‌و كاره بكه‌م چونكه بچم چی به‌خه‌ڵك بڵێم ئێمه پێش ئێستا قه‌زیه‌یه‌كمان هه‌بوو دوژمنێكمان هه‌بوو كاری له‌سه‌ر بكه‌ین و له‌هه‌موو ده‌رگایه‌ك بده‌ین به‌ڵام ئێستا كێشه‌یه‌ك دروست بووه و پاساو نییه بۆ دیفاع كردن لێی من بچم چۆن كابرایه‌كی بێگانه تێبگه‌یه‌نم له‌و شه‌ڕه و بڵێم چی بۆیه ئه‌و داوایه‌م ره‌تكرده‌وه و ئاماده‌ی هیچ كارێك نه‌بووم، به‌ڵام له‌ساڵی 1996 دوای 31ی ئاب مه‌سه‌له‌كه گۆڕا بۆیه له‌ساڵی 1997 جارێكی تر مام جه‌لال داوای لێكردمه‌وه ئه‌و كاتیش یه‌كێتی نیشتیمانی له وه‌زعێكی خراپ‌دا بوو بۆیه وه‌كو واجبێكی خۆم و وه‌ك وه‌فایه‌ك بۆ براده‌ران و بۆ یه‌كێتی وتم پێویسته تواناكانم به‌كار بهێنمه‌وه بۆ خزمه‌تی یه‌كێتی بۆیه قبوڵم كرد‌و چوم مه‌كته‌بی یه‌كێتیم له برۆكسل كرده‌وه گه‌ڕانه‌وه‌شم په‌یوه‌ندی به ته‌ده‌خولاتی جه‌یشی عیراقه‌وه هه‌بوو من له‌بیرمه ئه‌وكات له‌پاریس بووم كاك محه‌مه‌د سابر نوێنه‌ری یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان بوو ئه‌وله پاریس شه‌و تیلی بۆ كردم وتی كاك ئه‌حمه‌د حه‌زمكرد ئاگادارت بكه‌م جه‌یشی عیراقی ده‌وری شاری هه‌ولێری گرتووه مومكینه هجوم بێته سه‌ر برده‌رانی ئێمه وتم ئه‌گه‌ر شتێكی وابوو تیلم بۆبكه به‌یانی سه‌عات 5 تیلی كرد وتی كاكه هجوم بۆسه‌ر باره‌گاكانی یه‌كێتی ده‌ستی پێكرد منیش چومه مه‌كته‌بی یه‌كێتی سه‌عات 9ی به‌یانی مام جه‌لال ته‌له‌فۆنی كرد كاك حه‌مه پێی وت ئه‌وه كاك ئه‌حمه‌دیش لێره‌یه قسه‌ی له‌گه‌ڵ كردم وتم مام جه‌لال من ئێستا ئه‌حمه‌ده‌كه‌ی جارانم و هه‌رچ داواده‌كه‌ی ده‌یكه‌م، چونكه وه‌ك وتم مه‌سه‌له‌كه گۆڕا له‌وێ بۆ چوار پێنج رۆژ مامه‌وه هه‌موو په‌یوه‌ندییه‌كان له‌گه‌ڵ سه‌حافه و فه‌ره‌نسییه‌كان و حزبه‌كان یان وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه من ده‌مكرد من كه له‌فه‌ڕه‌نسا بووم مه‌جموعه‌یه‌كی زۆرم له وه‌زاره‌تی خاریجی ده‌ناسی یه‌كێك له‌وانه به‌رپرسی شه‌رق الاوست بوو ناوی ژۆپێر بو و زۆر براده‌رم بوو ده‌یوت ئه‌گه‌ر هه‌ركارت هه‌بوو رۆژی شه‌ممان تیل بكه چونكه به‌یانییه‌كه‌ی به‌رپرسی به‌شه‌كان ده‌وام ده‌كه‌ین له‌وه‌زاره‌ت ته‌له‌فۆن و شتی وانییه به ئیسراحه‌ت قسه‌ی خۆمان ده‌كه‌ین ئه‌و كاته‌ش ئه‌و براده‌ره‌م له‌وێ نه‌مابوو ببوه سه‌فیر له ئه‌فغانستان كه‌سێكی تر چوبووه جێی 31ی ئابیش رۆژی شه‌ممه بوو منیش ته‌له‌فۆنم بۆ ئه‌و كه‌سه كرد كه له‌جێی ئه‌و بردره‌م له وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه بوو نه‌م ده‌ناسی به‌ڵام ده‌مزانی شه‌ممیه ئه‌وكه‌سه‌ش كه به‌رپرسی شه‌رق الاوسته له‌وێیه ته‌له‌فۆنم بۆكرد وتم من فڵانم له‌مه‌كته‌بی یه‌كێتی له پاریس وتی تۆ چ ئیشت به‌من هه‌یه وتم شتێكی وا ریوداوه و جه‌یشی عیراق هجومی بۆ سه‌ر هه‌ولێر كردووه وتی باشه كێ حه‌قی به‌تۆ داوه له رۆژی شه‌ممه ته‌له‌فۆن بكه‌ی كه ده‌وام نییه وتم من حه‌ق به‌خۆم ده‌ده‌م چونكه تۆ مه‌سئولی شه‌رق الاوستی له وه‌زاره‌ت تا نه‌ڵێی نه‌مزانیوه‌شتی واڕویداوه ئێستا ئه‌و كه‌سه سه‌فیری فه‌ره‌نسایه له به‌غدا به‌و شێوه‌یه گه‌رامه‌وه ناو یه‌كێتی بومه نوێنه‌ری یه‌كێتی له‌برۆكسل تا 2001 له دوای ئه‌وه‌ش هه‌م سه‌رپه‌رشتی نوێنه‌رایه‌تی یه‌كێتیم له برۆكسل و هه‌میش له فه‌ره‌نسا ده‌كرد.
* له‌ساڵی 2004 ه‌وه سه‌فیری عیراقی له‌سوید ئێستا په‌یوه‌ندییه‌كانی عیراق و سوید له چ ئاستێكدایه؟
- ئێستا زۆر باشه پێشتر كه سوسیال دیموكراته‌كان له ده‌سه‌ڵات بون وه‌ك ئێستا باش نه‌بوو چونكه ئه‌وان زۆر حه‌زیر بوون و له‌دژی شه‌ڕبون به‌تایبه‌ت كه حزبی چه‌پ و سه‌وز و ئه‌وانه‌یان له‌گه‌ڵ بوو ئه‌وانه هه‌رزۆر له‌دژی ئه‌مریكاش بون كه‌من هاتمه ئێره چه‌ند كه‌سێكم ده‌ناسی كه له پۆستی وه‌زیرو پۆسته‌كانی تردا بوون زۆرجار ده‌چومه لایان ئه‌وان ده‌یانوت ئه‌وه‌ی له عێراق رویدا ناشه‌رعییه چونكه له‌ژێر چه‌تری ئومه‌ی موته‌حیده نه‌بووه كه من هاتم له ماڵپه‌ڕی وه‌زاره‌تی خاریجی سوید نوسرا بوو ئێمه به‌رپرسیاره‌تی هه‌ڵناگرین هه‌ركه‌س بچێته عێراق و هاوكاری ناكه‌ین نه‌بۆ شه‌ریكات و نه‌بۆ ئه‌شخاس تا شه‌ش مانگ خه‌ریك بووم هه‌تا توانیم له‌و نوسراوه‌یاندا هه‌رێمی كوردستانی لێده‌ركه‌ن وتم ئه‌گه‌ر ناتوانن بچنه به‌غدا خۆ هه‌ولێر و سلێمانی هیچ كێشه‌ی نییه ئه‌گه‌ر ساڵی ته‌قینه‌وه‌یه‌كی لێ‌دروست بێت ئه‌وه له هه‌موو دنیاش هه‌یه دوای شه‌ش مانگ هه‌وڵدان نوسنه‌كه‌مان پێ گۆڕین به‌وه‌ی كه بنوسن ته‌وسیه‌تان ده‌كه‌ین نه‌رۆنه عیراق جگه له هه‌رێمی كوردستان تۆ ئه‌زانی سویدییه‌كان زۆر خاون تا بڕیارێك وه‌رده‌گرن چاوی ئینسان ده‌ردێت دواتر هه‌وڵمدا و وتم من ده‌مه‌وێت له‌گه‌ڵ شه‌ریكاتی سویدی دانیشتنێك بكه‌م وتیان باشه پێمان خۆشه بۆ ئه‌وه‌ش شه‌ش مانگ هه‌وڵمدا هیچ نه‌بوو وتم ئه‌رێ بۆ ئێوه ئه‌و كاره ناكه‌ن وتیان كاكه تۆ ئه‌گه‌ر له‌گه‌ڵ شه‌ریكات دابنیشیت داوایان لێده‌كه‌ی بچنه عێراق ئێمه‌ش رامان گه‌یاندووه ته‌وسیه‌تان ناكه‌ین و نابێت بڕۆنه عێراق ئه‌وه‌ش پێكه‌وه ناگونجێت منیش له‌هه‌وڵی خۆم به‌رده‌وام بووم و هه‌رچۆن بوو ئه‌و دانیشتنه‌م كرد 83 شه‌ریكه به‌شدارییان كرد سه‌رۆكی ژوری بازرگانی سوید پێی گوتم ئه‌گه‌ر ئێمه له‌سه‌ر سعودییه شتێكمان بكردایه 20 شه‌ریكه ده‌هات ئه‌وه‌تا 83 شه‌ریكه هاتووه وتم باشه فه‌رمون كه ناتوانن بچنه عێراق فه‌رمون بچنه هه‌رێمی كوردستان خۆ ئه‌وێ ئارامه و جموجوڵی بازرگانی هه‌یه و كار ده‌كرێت له‌وێ بۆیه‌ش نزیكه‌ی 20 كۆمپانیامان رێكخست له‌گه‌ڵ ژوری بازرگانی چونه كوردستان دیسان له 2006 جارێكی تر چونه‌وه كوردستان كه ئه‌م ده‌سه‌ڵاته‌ی ئێستاش هاتنه سه‌رحوكم ئه‌مان نه‌زره‌یه‌كی تریان هه‌بوو ئه‌مان حه‌ساسیه‌تیان له‌گه‌ڵ ئه‌مریكانییه ئه‌مان كراوه‌تر بوون كه ئه‌مان هاتنه سه‌رحوكم كاره‌كان به‌نسبه‌ت عیراقه‌وه گۆڕا وامان كرد كه كاك هۆشیار سه‌ردانی ئێره بكات دوای ئه‌وه‌ش وه‌زیره‌ی خاریجی و وه‌زیری هیجره‌ی ئێره چونه به‌غداد ئه‌م مانگه‌ش وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی سوید له‌گه‌ڵ چه‌ند شه‌ریكه‌یه‌كی سویدی چونه‌وه عێراق و ئێستاش داوه‌تی دوو وه‌زیری عێراقی كراوه وه‌زیری ته‌ندروستی و تیجاره بۆیه ئێستا هه‌ست ده‌كه‌ین كه سوید زۆر گرنگی به‌عێراق ده‌دات و حه‌زده‌كه‌ن بچن سه‌رمایه‌داری بكه‌ن ئێمه له‌زۆر ده‌رگایه‌كمانداوه توانیومه‌نه له‌وه‌یان بگه‌یه‌نین كه عێراق وڵاتێكی ده‌وڵه‌مه‌نده و پێویستی به‌وه‌یه هه‌موو شت بگۆڕێت ئه‌وه چل ساڵ زیاتره هیچ گۆڕانێك له عێراق نه‌بووه له هه‌موو روه‌كانه‌وه و پێویستی به‌وه‌یه هه‌موو شته‌كان بكڕێت و بگۆڕێت ئه‌مانیش ئه‌و راستییه باش ده‌زانن كه عێراق وڵاتێكی بێ سامان نییه من له مه‌لیكه‌وه تا هه‌موو به‌رپرسانی ئێره پێم وتون كه ئێوه له رۆژه سه‌خته‌كان هاوكاری ئێمه بوون هاوكاری موعارزه‌ی عێراق بوون له‌وكاته‌ی كه‌س ده‌رگای نه‌ده‌كرده‌وه لێمان مام جه‌لال و كاك مه‌سعود لێره چاوپێكه‌وتنیان له‌گه‌ڵ به‌رزترین ده‌سه‌ڵاتدا ده‌كرد فه‌رمون وه‌رن ئێستاش هاوكاربن تا پاداشتی ئه‌و چاكه‌یه‌تان بده‌ینه‌وه به‌م شێوه قسه‌كردن و په‌یوه‌ندی كردنه و به‌و كراوه‌ییه‌ی ئه‌م ده‌سه‌ڵاته‌یان كه ئێستا بونی هه‌یه توانیمان وابكه‌ین كه په‌یوه‌ندی عێراق سوید روو له‌باشی بێت به‌شێوه‌یه‌ك كه له‌گه‌ڵ چه‌ند ساڵ له‌مه‌و به‌ر ئه‌رز و ئاسمان جیاوازی هه‌یه.
rzgarchuchani@yahoo. com
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
