یه‌كه‌ی سه‌رپه‌رشتیاری په‌روه‌رده‌ی، لایه‌نێكی به‌هێز و كاریگه‌ری پرۆسه‌ی په‌روه‌رده و فێركردنه رۆلێكی گرینگی هه‌یه له چادێریكردنی پرۆسه‌ی په‌روه‌رده و فێركردن و چاكسازی و گۆڕانكاری و بردنی بۆ ئاقارێكی ته‌ندورست و به‌رهه‌مهێنانی نه‌وه‌یه‌ك ته‌ژی له زانست و مه‌عریفه، به تایبه‌ت دوایی كۆنگره‌ی په‌روه‌رده‌یی كه ساڵی رابردوو وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئه‌نجامی دا‌و له‌م كۆنگره‌یه ده‌سه‌ڵاتێكی ته‌واو له ناوه‌نده‌كانی خوێندن به سه‌رپه‌رشتیاری په‌روه‌رده‌ی دراوه، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ئه‌و ناوه‌نده‌ی بڕیاریش به‌بی كێشه و گرفت نیه و تاكو ئێستا وه‌كو به‌رێوبه‌ره‌كه‌ی ئاماژه‌ی بۆ كرد له‌م دیمانه‌دا نه‌یتوانیوه به‌پێی پێویست رۆڵی چاودێریكردنی پرۆسه‌ی په‌روه‌رده و فێركردن بگێڕن، ئێمه بۆ زیاتر تیشك خستنه سه‌ر كێشه و ئاریشه‌كان و خاڵه لاواز و به‌هێزه‌كانی سه‌رپرشتیاری په‌روه‌رده‌ی ئه‌م گفتوگۆیه‌مان له‌گه‌لچ به‌رێز (مامۆستا برهان عبدلله ئه‌رگوشی) به‌رێوبه‌ری گشتی سه‌رپه‌رشتی كردنی په‌روه‌رده‌ی له وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان سازكرد:
سازدانی/به‌شدار علی
پرسیار/ مامۆستا ده‌مانه‌وێت له‌سه‌ره‌تاوه ئه‌وه روون بكه‌یته‌وه كه ئیش و كاره‌كانی سه‌رپه‌رشتیاری په‌روه‌رده‌یی له چ چوارچێوه‌یه‌كدا خۆی ده‌بینێته‌وه؟
برهان ئه‌رگوشی: سه‌رپه‌رشتی كردنی په‌روه‌رده‌یه كه خۆی له به‌رێوبه‌ری گشتی سه‌رپه‌رشتی كردنه په‌روه‌رده‌یی ده‌بینێته‌وه، ئه‌م به‌رێوبه‌رایه‌تیه‌ش له كابینه‌ی پێنج‌دا دورست بوه پێشتر له شێوه‌ی به‌رێوبه‌رایه‌تی سه‌رپه‌رشتی كردن بوو، ئه‌ركی سه‌ره‌كی ئێمه بریتیه له هه‌ڵسه‌نگاندن و به‌ره‌وپێش بردنی پرۆسه‌ی په‌روه‌رده و فێركردن و ده‌ست نیشانكردنی خاڵه به‌هێز و لاوازه‌كانی بواری په‌روه‌رده و فێركردن، سه‌په‌رستی كردنی په‌روه‌رده‌یی لایه‌نێكی به هێز و كاریگه‌ر و پڕ بایه‌خه له‌نێو پرۆسه‌ی په‌روه‌رده‌دا چونكه گرینگ‌ترین پێكهاته‌ی وه‌زاره‌ته كه هه‌موو ئه‌لقه‌كان به‌یه‌كه‌وه ده‌به‌ستێته‌وه‌به شێوه‌یه‌كی ئاسۆیی و ستونی، بۆیه كاتێكیش بیر له‌هه‌ر چاكسازیه‌ك ده‌كرێته‌وه بیر له تاكی سه‌رپه‌رشتیار ده‌كرێته‌وه كه هه‌ڵگری ئه‌و په‌یامه بێت و بۆ گۆڕانكاری و چاكسازی، بۆیه من به دڵنیایه‌وه ده‌ڵێم ئه‌گه‌ر سه‌رپه‌رشتیارانی په‌روه‌رده‌یی به ئه‌ركی خۆیان هه‌ڵسن ژماره‌یه‌كی زۆری كێشه و ئاریشه‌كانی په‌روه‌رده و فێركردن به‌ره‌و چاره‌سه‌ربوون هه‌نگاو هه‌ڵده‌گرن، به‌ڵام ئه‌وه‌ی گرینگه كه له كۆنگره‌ی په‌روه‌رده‌یش ته‌وه‌رێكی بۆ ته‌رخان كرا ئه‌وه‌یه، ئه‌گه‌ر سه‌رپه‌رشتیاری په‌روه‌رده‌ی له‌ناو وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده سه‌ربه‌خۆ بێت ده‌توانی هه‌ڵسه‌نگاندنێكی بێلایه‌ن و بابه‌تی بكات، هه‌رچه‌ندیشه ئه‌مه بڕیاری به‌سه‌ر درا به‌ڵام تاكو ئیستا نه‌چۆته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه، مه‌به‌ستمان له‌سه‌ربه‌خۆیی سه‌رپه‌رشتیاری په‌روه‌رده‌یی ئه‌وه‌یه كه له‌رووی دارایه و ئیداری هه‌موو ماف و ئیمتیازات و ئه‌رك و به‌رپرسیاریه‌تی سه‌رپه‌رشتیار له‌ژێر ده‌ستی به‌رێوبه‌ری په‌روه‌رده نه‌بێت، چونكه ئه‌گه‌ر له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتی ئه‌و به‌رێوبه‌ری په‌روه‌رده‌یه بێت ناتوانی هه‌ڵسه‌نگاندنێكی دورست و رێك و پێك بكات، وه‌كو چۆن ده‌زگای چاودێری دارایی كه سه‌ر به‌وه‌زاره‌تی دارایی نیه و راسته‌وخۆ له لایه‌ن په‌رله‌مانه‌وه سه‌رپه‌رشتی ده‌كرێت، به‌هان شێوه‌ش ده‌بێت سه‌رپه‌رشتیاری په‌روه‌رده‌یی له‌لایه‌ن یه‌كه‌كانی به‌رێوه‌بردنی په‌روه‌رده‌یی و له‌به‌رێوبه‌رایه‌تیه گشتیه‌كانی پارێزگاكان و قه‌زاكان به شێوه‌یه‌كی سه‌ربه‌خۆ ئه‌ركی چاو‌دێر ببینن، به‌مه‌ش ده‌تواندری زۆرێك له‌م كێشانه‌ی كه له خراپ به‌رێوه‌بردنه‌وه هاتۆته كایه‌وه ده‌تواندری چاره‌سه‌ر بكرێن.
چه‌مكی سه‌رپه‌رشتی كردن تا ڕاده‌یه‌ك نوێیه پێشتر (پشكنه‌ر-مفتش) هه‌بوو ئه‌ركی ئه‌وه‌بوو به‌دوایی هه‌ڵه‌كاندا ده‌گه‌ڕا، دواتر بوو به ئاراسته‌كه‌ر و ئیستاش بۆته سه‌رپه‌رشتیار له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ئێمه له هه‌ولچداین كاری سه‌رپرشتیار مرۆڤانه‌تر بكه‌ین له ناوه‌رۆكه‌وه.
ئه‌ركی ئه‌و سه‌رپه‌رشتیاره‌ش به‌دواداچوون و گه‌یاندنی رێنمایی و بڕیاره‌كانی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده له ناوه‌نده‌كانی خوێندن
پرسیار/واته كاری سه‌رپرشتیار چاودێریكردنه به‌سه‌ر پرۆسه‌ی په‌روه‌رده و فێركردن... ؟
برهان ئه‌رگوشی: خۆی هه‌روایه به‌شێك له‌كاری سه‌رپرشتیار چاودێریكرنه، به‌ڵام نه‌وه‌ك سه‌رپه‌رشتی كردنێك به شێوه‌یه‌ك له‌سه‌ر ئاستی گه‌وره و بچوكی نه‌بێت، به‌ڵكو ده‌بێت له په‌یوه‌ندیه‌كی مرۆڤانه ده‌رنه‌چێت و هاوكاره یه‌كتر و ته‌واوكه‌ری یه‌كتر بن به مامۆستا و قوتابی و سه‌رپرشتیار و فه‌رمانبه‌رانه‌وه...
پرسیار: به‌پێی قسه‌كانی جه‌نابت سه‌ربه‌خۆیی سه‌رپه‌رشتیاری په‌روه‌رده‌یی زۆر گرینگه، ئێوه‌لای خۆتان تا چه‌ند ته‌وانیوتانه سه‌ربه‌خۆیی خۆتان بپارێزن؟
برهان ئه‌رگوشی: حه‌ز ده‌كه‌م ئه‌وه بلێم له زۆربه‌ی وڵاتانی پێشكه‌ووتو له‌م وڵاتانه‌ی كه بواری په‌روه‌رده و فێركردن هه‌نگاوی زۆر گه‌وره‌ی ناوه، یه‌كه‌یسه‌رپه‌رشتیاری ده‌زگایه‌كی سه‌ربه‌خۆییه، له وڵاتێكی وه‌كو به‌ریتانیا یه‌كه‌ی سه‌رپه‌رشتیاری په‌روه‌رده‌ی نه‌ك هه‌ر سه‌ر به وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده و په‌رله‌مانه، به‌ڵكو سه‌ر به خودی مه‌لیكه‌ی به‌ریتانیایه و یاداشت و راپۆرته‌كانی ئه‌وانیش كاریگه‌ری ده‌بێت له‌سه‌ر ساسه‌تی پرۆسه‌ی په‌روه‌رده و فێركردن له سه‌راسه‌ری ئه‌و وڵاته. به‌داخه‌وه ئێمه تاكو ئیستا له نیوه‌ی رێگاین، وه‌كو پێشتر نین و نه‌گه‌یشتوینه‌ته ئه‌و شوێنه‌ش كه خۆمان ده‌مانه‌وێت، كێشه‌كه‌ش له تێنه‌گه‌یشتنی هه‌ندێك له به‌رێوبه‌ری گشتی پارێزگاكانه، ئه‌وان وا تێده‌گه‌ن كه به‌شێك له ده‌سه‌ڵاتی ئه‌وان كه‌مده‌بێته‌وه و كه‌رتێك له فه‌رمانگه‌كه‌یان لی جیاده‌كرێته‌وه و ئێمه پێشمان راگه‌یاندوون یه‌ك زه‌ڕه ده‌سه‌ڵاتی ئه‌وانمان ناوێت به‌ڵكو مه‌به‌ستمانه سه‌ربه‌خۆیانه هه‌ڵسه‌نگاندن بكه‌ین و پێنیاز بكه‌ین بۆ به‌رێوبه‌ری په‌روه‌رده‌كان، ئه‌مه‌ش ئاسته‌نگێكه له‌به‌رده‌م ئیش و كاره‌كانی سه‌رپه‌رشتیاری په‌روه‌رده‌یی، من له‌دواین كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زاره‌ت ئه‌وه‌م راگه‌یاند: یان با بگه‌رێینه‌وه دواوه وه‌كو پێشتر سه‌رپه‌رشتی كردن به‌رێوه بچێت یاخود رێگه بدرێت ئه‌و بڕیاره‌ی كۆنگره‌ی په‌روه‌رده‌یی جێبه‌جێ بكرێت، به‌ڵام به‌داخه‌وه تاكو ئیستا هه‌نگاوی بۆ نه‌هاوێژراوه، له‌م باره‌یه‌وه نا تێگه‌یشتنێك هه‌یه و پرۆژه‌یه‌كی روون و ئاشكرا نیه بۆ ده‌سه‌ڵاتی په‌روه‌رده‌كان و سه‌رپه‌رشتیاران، به‌رێوبه‌رانی په‌روه‌رده ده‌ڵێن ئێمه هیچ كاریچك به‌بی سه‌رپه‌رشتیاران ناكه‌ین و كه‌چی زۆرێك له سه‌رپه‌رشتیارانیش گله‌ییه‌كانیان دێننه لای ئێمه كه یاداشته‌كانی ئێمه له‌لایه‌ن به‌رێوبه‌رانی په‌روه‌رده‌ی قه‌زاكان هیچ حیسابێكیان بۆ ناكه‌ن...
هه‌ر لێره‌شدا ده‌مه‌وێت ئه‌وه بڵێم، ساڵی رابردوو بۆ یه‌كه‌مین جار هه‌ڵسه‌نگاندنی خودی سه‌رپه‌رشتیاران كرا، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا سه‌رپه‌رشتیاریش هه‌ڵه ده‌كات و ئه‌گه‌ر بزانین سه‌رپرشتیارێك دوور له یاسای په‌روه‌رده‌ی ره‌فتاری كردووه ئه‌و سزای ده‌ده‌ین و پله‌كه‌ی لێده‌سه‌نینه‌وه و ده‌گه‌رێته‌وه كاری مامۆستایه‌تی، هه‌ر وه‌كو ئه‌وه‌ی ئیستا به‌رامبه‌ر مامۆستایان ده‌كرێت كه ئه‌گه‌ر هه‌ڵسه‌نگاندنه‌كه‌ی باش نه‌بوو ده‌گه‌رێته‌وه كاره فه‌رمانبه‌ری، پێوه‌ریش بۆ هه‌ڵسه‌نگاندنی سه‌رپه‌رشتیاران باشی و خراپی ئه‌و قوتابخانه و مامۆستایانه بوو كه ئه‌و سه‌رپه‌رشتیاره سه‌رپه‌رشتیان ده‌كات، ئه‌و مامۆستایانه تا چه‌ند توانای زانستی و رۆشنبیریان به‌رز ده‌كرێته‌وه، تا چه‌ند رۆڵیان هه‌یه جێبه‌جێكردنی بڕیار و راسپارده‌كانی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده، تا چه‌ند ئه‌و سه‌رپه‌رشتیاره په‌یوه‌ندیه‌ك له نێوان ناوه‌نده‌كانی خوێندن و كۆمه‌ڵگا دورست ده‌كات، تا چه‌ند كاری كردووه بۆ زیاتركردنی رێژه‌ی ده‌رچوونی قوتابخانه‌كان و دورست كردنی تاكێكی زیره‌ك و بڕوا به‌خۆبوو، هه‌روه‌ها چالاكی و دیكۆمێنت كردنی كاره‌كانی سه‌رپه‌رشتیار رۆڵ ده‌بێنی له هه‌ڵسه‌نگاندنه‌كه هه‌ر له نوسین و بڵاوكراوه و كۆر و سیمیناره‌وه تا ده‌گات به چالاكی تری جۆراو جۆری توێژینه‌وه و لێكۆڵینه‌وه، ئێمه له رێگای فۆرمێكی نوێمان دورست كردووه بۆ هه‌ڵسه‌نگاندنی سه‌رپه‌رشتیاران.
پرسیار/ئایا ئه‌و هه‌ڵسه‌نگاندنه له‌لایه‌ن ئێوه یاخود به‌رێوبه‌رایه‌تی په‌روه‌رده‌كانه‌وه ده‌كرێت؟
برهان ئه‌رگوشی: ئێمه‌لێره‌وه له پشت ئه‌و مێزه‌وه ناتوانین هه‌ڵسه‌نگاندن بكه‌ین، به‌ڵكو له‌لایه‌ن سه‌رپه‌رشتیاری یه‌كه‌م له‌هه‌ر قه‌زایه‌ك و به‌رێوبه‌رایه‌تی سه‌رپه‌رشتی كردنی په‌روه‌رده‌یی له قه‌زاكان نمره‌كانی هه‌ڵسه‌نگاندن له نێوانیان دابه‌ش كراوه و هه‌رله‌لایه‌ن ئه‌وانیشه‌وه ده‌كرێت، ئێمه كاریگه‌ریه‌كی ئه‌وتۆمان نیه له‌سه‌ر هه‌ڵسه‌نگاندنه‌كه، چونكه ئه‌وان زیاتر له‌یه‌كه‌وه نزیكن.
پرسیار/ ده‌ست تێوه‌ردانی حیزبی چه‌نده هه‌یه له كاره‌كانتان؟
برهان ئه‌رگوشی: كاركردن له‌م وڵاته‌ی ئێمه ئاسان نیه، داواكاری و ده‌ست تێوه‌ردان هه‌بوه، به‌ڵام نه‌یتوانیوه كاریگه‌ری له بڕیاره‌كانی ئێمه بكات، به دڵنیایه‌وه‌ش ده‌ڵێم كارێكی وامان كردوه هیچ كاركردنێكی حزبی و خزمایه‌تی رۆڵی نه‌بێت، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش ئه‌وپه‌ڕی شه‌فافیه‌تمان په‌یڕه‌و كرد له ئیش و كاره‌كانمان و هه‌موو پله و مه‌رجه‌كانمان له ده‌زگاكانی راگه‌یاندن بڵاوكرده‌وه و كۆمه‌ڵێك فلته‌رمان دانا بۆ تێپه‌ڕ بوون و گه‌یشتن به پله‌ی سه‌رپه‌رشتیار.
پرسیار/ مه‌رجه‌كانی بوون به سه‌رپه‌رشتیاری په‌روه‌رده‌یی چییه؟
برهان ئه‌رگوشی: مه‌رجه‌كانی بوون به سه‌رپه‌رشتیار، ئێمه گۆڕانكاریمان له مه‌رجه‌كان كردووه زیاتر تركیزمان كردۆته سه‌ر چۆنایه‌تی نه‌وه‌ك چه‌ندایه‌تی و مه‌رجه‌كانمان قورس كردوه بۆ ئه‌وه‌ی سه‌رپه‌رشتیارێكی به توانا و تاكێكی به توانا دورست بكه‌ین، دوایین مه‌رجه‌كان له‌سه‌ر ئه‌مانه رێك كه‌وتوین، ده‌بێت ئه‌و مامۆستاسه (13) ساڵ خزمه‌تی هه‌بێت ئه‌م مه‌رجه‌ش به بڕوای من لایه‌نی ئیجابی و سلبیشی هه‌یه، هه‌روه‌ها بۆ سه‌رپه‌سشتیاری كارگێریش پێویسته له‌ناو ئه‌و سێزده ساڵه ئه‌و مامۆستایه (5) ساڵ به‌رێوبه‌ر یان یاریده‌ده‌ر بوبێت بۆ ئه‌وه‌ی بێته سه‌رپه‌رشتیاری كارگێری، بۆ قۆناغی ئاماده‌یش ئه‌و مامۆستایه پێویسته (3) ساڵ له ئاماده‌یی وانه‌ی به‌سه‌ركه‌وتووی گوتبێته‌وه، هه‌روه‌ها پێویسته له بنه‌ڕه‌تی هه‌ڵگری بڕوانانه‌ی دبلۆم و بۆ ئاماده‌یش كلۆریوس بێت، ئێمه ئه‌م ساڵ ده‌رفه‌تمان به هه‌موو ئه‌و مامۆستایانه‌دا كه هه‌ڵگری بڕوانامه‌ی دبلۆمن و ئه‌گه‌ری گۆڕانكاری هه‌یه له ساڵانی رابردوو، زیاتر ئێمه تركیز ده‌كه‌ینه سه‌ر بڕوانامه‌ی كلوریوس له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا هه‌ڵگرانی دبلۆم به‌پێی توانا بێبه‌ش ناكه‌ین، هه‌روه‌ها ده‌بێت ئه‌و كه‌سه رابردویه‌كی پاگ و كه‌سایه‌تیه‌كی كۆمه‌ڵایه‌تی و په‌روه‌رده‌ی سه‌ركه‌وتووی هه‌بێت و هیچ جۆره سزایه‌كی له‌سه‌ر نه‌بێت، هه‌ر له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا هه‌موو سه‌رپه‌رشتیارێك به شێوه‌یه‌كی گشتی تاقیكردنه‌وه‌یه‌كی په‌روه‌رده‌ییان ده‌كه‌ین بزانین ئه‌و تاكه له رووی په‌روه‌رده و فێركرن و رۆشنبیریه‌وه له چ ئاستێكدا و پێویسته له‌م تاقیكردنه‌وه‌یه كه‌متر له شه‌ست له سه‌د نه‌بێت، دوایی ئه‌وه له پسپۆری خۆی تاقیكردنه‌وه‌یه‌ك ده‌كرێت و پێویسته له سه‌دا په‌نجاو پێنج بهێنێت، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ده‌بێت ئه‌و مامۆستایه له بواری كۆمپیوته‌ر و ئه‌نته‌رنێت و زمانی ئینگلیزی شاره‌زایه‌كی هه‌بێت، ئه‌و مه‌رجه له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ره‌نگه ئیستا قورس بێت بۆیه بۆ ئه‌مساڵ رێژه‌كه‌مان كه‌مكرده‌وه، پاش هه‌موو ئه‌وانه چاوپێكه‌وتنێك ده‌كرێن له‌لایه‌ن لیژنه‌یه‌كی پسپۆره‌وه له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌وه له رووی كه‌سایه‌تی و توانای ئه‌و مامۆستایه و دواتریش كۆنمره‌یه‌ك بۆ ئه‌و رێز و سوپاسانه ده‌مێنێته‌وه كه له ساڵانی خزمه‌تی به‌ده‌ستی هێناوه، دواین قۆناغ به لایه‌نی كه‌م ده‌بێت خولێكی به‌لایه‌نی كه‌م به تاقیكردنه‌وه ببینێت و سه‌ركه‌وتوو بێت تیادا.
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
