ئۆپۆزیسیۆنی كوردی ئێران گه‌وره‌ترین و كاریكه‌رترین كارتێكن كه له‌حاست ئێران به ده‌ست حكوومه‌تی هه‌رێمی هه‌رێمه‌وه‌ن، كز كردنی ئه‌و كارته وه‌كوو بێده‌ست كردن و بێچه‌ك هێشتنه‌وه‌ی خۆیان وایه،
عه‌بدوڵڵای موهته‌دی سكرتێری كۆمه‌ڵه‌ی شۆڕشگێڕی زه‌حمه‌تكێشانی كوردستان، له‌وبڕوایه‌دایه سیاسه‌تی نوێی ئه‌مریكا به‌سه‌روَكایه‌تی "ئوَبامای ڕه
شپێست "له‌به‌رامبه‌ر دوَزی گه‌لی كورد له‌خوَر هه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا ڕوون نییه وله‌هه‌مان كاتیش‌دا پێی وایه كوَماری ئیسلامی ئێران به‌هاتنی دیموكراته‌كان، نیگه‌رانن وترسیان له"ئوَباما"، زیاتره وه‌ك له‌حكومه‌تی پێشووی ئه‌مریكا، به‌سه‌روَكایه‌تی "جوَرج بوَش" موهته‌دیله‌به‌شێكی دیمانه‌كه‌یدا ده‌ڵێت:"هاتنه سه‌ركاری ئۆباما"، ده‌توانإ له‌چاو ئیداره‌ی پێشوو زیاتر له به‌رژه‌وه‌ندی ره‌وتی دیموكراسی خوازی له ناوچه‌كه‌دا بێت ئه‌گه‌ر چاوێك به میژووشدا بخشێنینه‌وه، له دوو قۆناغی پێشتردا دموكراته‌كان له ئێران دنه‌ی گۆڕانیان دا، یه‌كیان له سه‌رده‌می جان كێنێدی دا كه وێڕای داوای لیبرالیزه كردن و كرانه‌وه‌ی فه‌زای سیاسی، پێشنیاری پرۆژه‌ی ئیسڵاحاتی ئه‌رزی و هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی نیزامی ده‌ره‌به‌گایه‌تییان هێنایه ئاراوه و ده‌زانین كه بوو به هۆی گۆڕانكارییه‌كی گه‌وره. ئه‌وه‌ی دیكه‌یان جیمی كارته‌ر بوو كه هه‌مد یسان داوای كرانه‌وی سیاسی و ره‌چاو كردنی مافی مرۆڤی له شای ئێران كرد كه ده‌زانین بوو به یه‌كێك له هۆكاره‌كانی سه‌رهه‌ڵدانی شۆڕش له ئێران. كإ ده‌ڵإ ئه‌مجاره‌ش حكوومه‌تی دێمۆكراته‌كان له ئه‌مریكا نابێته هۆكارێكی هانده‌ر بۆ گۆڕانی سیاسی له ئێران. ؟". ئه‌وه‌ی كه‌ده‌یخوێننه‌وه ده‌قی ئه‌وگفتوَگوَیه‌یه له‌گه‌ڵ به‌ڕێز موهته‌دیدا.
ئاسوَ:سه‌ركه‌وتنی باراك ئوَبا "له‌لایه‌ن جیهانی عه‌ره‌بی و ئیسلامیه‌وه، پێشوازییه‌كی گه‌رمی لێكراو وئێرانیش وه‌ك یه‌كێك له‌نه‌یاره كوَن و سه‌رسه‌خته‌كانی ئه‌مریكا له‌ڕوَژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، پێشوازیان له‌دوَڕاندنی كوَمارییه‌كان كردوبه‌جوَرێك خوَشحاڵبوون به‌وگوَڕانه‌ی له‌ئه‌مریكاوه ده‌ستی پێكردووه، پسیارێك كه‌لێره‌دادێته‌پێش ئه‌وه‌یه هاتنی" ئوَباما "ده‌توانێت چ گوَڕانكارییه‌ك بكات له‌ڕوَژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، ئه‌وگوَڕانكاریانه‌ش تاچه‌ند به‌سودی گه‌لانی ژێرده‌سته ته‌واو ده‌بێت. ؟
موهته‌دی: هه‌ر وه‌كوو ره‌نگه سه‌رنجتان دابإ، شایی پێوه كردنی كۆماری ئیسلامیی ئێران به ئۆباماوه زۆری نه‌خایاند. سه‌ره‌تا پێیان وابوو به چوونی بووش و هاتنی ئۆباما فشاریان له‌سه‌ر هه‌ڵده‌گیرێت و ده‌رفه‌تی ئه‌وه په‌یدا ده‌كه‌ن به وتووێژی دوورودرێژ و موجامه‌لاتی بإناوه‌رۆك بیگوزه‌رێنن و كات بۆ خۆیان بكڕن و له‌بنه‌وه خه‌ریكی به‌رمانه ئه‌تۆمییه‌كه‌ی خۆیان، خه‌ریكی زێده‌خوازییه ناوچه‌ییه‌كانیان، خه‌ریكی به‌هێزكردن و ته‌یار كردنی تێرۆریزم و به‌تایبه‌ت خه‌ریكی سه‌ركوت و داپڵۆسینی خه‌ڵكی ئێران بن. زۆری پێنه‌چوو بۆیان ده‌ركه‌وت كه به هه‌ڵه چوون و ده‌ستیان كرد به گۆڕینی زمان و گوتاری خۆیان له‌سه‌ر ئۆباما. به‌بڕوای من ئێستا ترسیان له ئۆباما زیاتره تا له حكوومه‌تی بووش و نێئۆكانه‌كان. ناهه‌قیشیان نییه. من له‌و بڕوایه دام كه هاتنه سه‌ركاری ئۆباما ده‌توانإ له‌چاو ئیداره‌ی پێشوو زیاتر له به‌رژه‌وه‌ندی ره‌وتی دێمۆكراسیخوازی له ناوچه‌كه‌دا بێت. ئه‌گه‌ر چاوێك به میژووشدا بخشێنینه‌وه، له دوو قۆناغی پێشتردا دێمۆكراته‌كان له ئێران دنه‌ی گۆڕانیان دا، یه‌كیان له سه‌رده‌می جان كێنێدی دا كه وێڕای داوای لیبرالیزه كردن و كرانه‌وه‌ی فه‌زای سیاسی، پێشنیاری پرۆژه‌ی ئیسڵاحاتی ئه‌رزی و هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی نیزامی ده‌ره‌به‌گایه‌تییان هێنایه ئاراوه و ده‌زانین كه بوو به هۆی گۆڕانكارییه‌كی گه‌وره. ئه‌وه‌ی دیكه‌یان جیمی كارته‌ر بوو كه هه‌مد یسان داوای كرانه‌وی سیاسی و ره‌چاو كردنی مافی مرۆڤی له شای ئێران كرد كه ده‌زانین بوو به یه‌كێك له هۆكاره‌كانی سه‌رهه‌ڵدانی شۆڕش له ئێران. كإ ده‌ڵإ ئه‌مجاره‌ش حكوومه‌تی دێمۆكراته‌كان له ئه‌مریكا نابێته هۆكارێكی هانده‌ر بۆ گۆڕانی سیاسی له ئێران. ؟ئاسوَ:ئوَباما" تائێستا سیاسه‌تێكی ڕوونی به‌رامبه‌رخه‌ڵكی كوردستان ده‌رنه‌بڕیوه‌و له‌به‌رامبه‌ریشدا باس له‌جیهێشتنی له‌عێرا ق، وگفتوگوَو دانوستاندن له‌گه‌ڵ سوریا و ئێران ده‌كات، پێتان وایه سیاسه‌تی ئه‌مریكا ده‌توانێت سه‌ركه‌وتوبێت له دوَستایه‌تی له‌گه‌ڵ ئه‌وڵاتانه‌ی كه به‌هه‌مووشێوه‌یه‌ك گوَڕٍان ودیموكراسی ڕه‌تده‌كه‌نه‌وه. ؟موهته‌دی: منیش له‌و بڕوایه دام هێشتا ئۆباما سیاسه‌تێكی روونی به‌رامبه‌ر خه‌لكی كوردستان ده‌رنه‌بڕیوه. له‌راستیدا، هێشتا نه ئه‌مریكا و نه رۆژئاوا به‌گشتی سیاسه‌تێكی روونیان سه‌باره‌ت به كورد، وه‌كوو نه‌ته‌وه‌یه‌ك و نیشتمانێك، نه‌هێناوه‌ته ئاراوه. راسته كه دۆخی ناوچه‌یی و نێونه‌ته‌وه‌یی كورد ئێستا زۆر له ده‌هه‌كانی پێشوو چاكتره، مه‌ترسیی جێنۆسایدی له‌سه‌ر نه‌ماوه، له فه‌رامۆشی هاتۆته ده‌ر و چۆته ناو سیاسه‌تی جیهانییه‌وه و هتاد، به‌ڵام به هه‌موو ئه‌وانه‌شه‌وه تا ئێستاش كورد وه‌كوو نه‌ته‌وه‌یه‌ك به هه‌موو مافه‌كانییه‌وه به‌ره‌سمی نه‌ناسراوه و هیچ گارانتییه‌كی نێوده‌وڵه‌تی بۆ پاراستنی مافه‌كانی بوونی نییه. له وه‌ڵامی پرسیاره‌كه‌تاندا ده‌بإ بڵێم پێم وا نییه سیاسه‌تی ئه‌مریكا و هیچ ده‌وڵه‌تێكی دیكه له‌م ناوچه‌یه‌دا ئه‌گه‌ر بێتوو كورد له‌به‌ر چاو نه‌گرێت، سه‌ركه‌وتوو بإ، به‌ڵام مه‌رچ ئه‌وه‌یه كه كورد خۆی سیاسه‌تێكی ئاكتیڤی ژیرانه‌ی یه‌كگرتووی هه‌بإ. ئێستا كاتی ئه‌وه هاتووه كه سه‌ركردایه‌تیی سیاسیی كورد له باشوور له‌گه‌لڕ سه‌ركردایه‌تیی سیاسیی كورد له رۆژهه‌ڵات په‌یوه‌ندێكی زۆر جیددی‌تر و دووربینتر ره‌وچاو بكا. به‌بإ هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌لڕ كوردی ئێران سیاسه‌تی كوردی باشوور له‌نگ ده‌مێنێته‌وه. به‌ڵام ئه‌گه‌ر ئه‌و هه‌ماهه‌نگییه هه‌بإ، زۆر كار ده‌كرێت و سه‌ریشمان بێ‌كڵاو نامێنێته‌وه.
ئاسوَ:ئوَباما" داوای دانوستان ده‌كات له‌گه‌ڵ كوَماری ئیسلامی ئێران‌دا، به‌بڕوای ئێوه دانووستان له‌گه‌ڵ كوَماری ئیسلامی ئێران، سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ست دێنێت.
موهته‌دی: له‌وانه‌یه پێتان سه‌یر بإ، به‌ڵام من دژی گفتوگۆی ئۆباما له‌گه‌لڕ ئێران نیم و به‌زیانی خه‌ڵكی ئێران و به‌زیانی ئۆپۆزیسیۆنیشی نابینم. له‌ئارادا نه‌بوونی دانوستاندنی راسته‌وخۆی ئه‌مریكا له‌گه‌لڕ ئێران، تا ئێستا ده‌رفه‌تی خۆ دزینه‌وه و ته‌فره‌دانی بۆ رژیمی كۆماری ئیسلامی فه‌راهه‌م كردووه. دانوستاندنی راسته‌وخۆ مه‌جالی مانۆر له ئێران ده‌ستێنێته‌وه و ناچاری ده‌كا به ئا و به نا وه‌ڵامێك بداته‌وه و كێشه‌كان به‌ره‌و یه‌كلایی كردن ده‌با. به‌ڵام ئه‌وه‌ی كه ئاكامی ئه‌و دانوستاندنه چی ده‌بێت، وه‌ڵامه‌كه‌ی هاسان نییه. به‌بڕوای من به‌گشتی دوو سێناریۆ ده‌توانن بێنه دی:یه‌كه‌م ئێران رازی ده‌بإ ده‌ست له پێتاندنی یورانیۆم و به‌رنامه ئه‌تۆمییه‌كه‌ی هه‌ڵگرإ، كه ئه‌وه سه‌رچاوه‌ی نیگه‌رانییه‌كی گه‌وره‌ی هه‌موو رۆژئاوا و دنیای عه‌ره‌بیشه و ئیسرائیلیش ده‌خاته مه‌ترسییه‌وه، هه‌روه‌ها ده‌ست له پشتگیری و هاندانی حه‌ماس و حیزبوڵڵا و داڵده‌دانی تێرۆریزم و شتی له‌و بابه‌ته هه‌ڵگرإ و به‌رامبه‌ر به‌وه ئه‌مریكاش قه‌ولی ئاشت بوونه‌وه و دۆستایه‌تی و هاوكاری سیاسی و ئابووری پإ بدا كه ئه‌م حاڵه‌ته له‌خۆیدا مانای گۆڕانێكی گه‌وره‌ی ئایدیۆلۆژی و سیاسییه بۆ ئێران، مانای ده‌ستهه‌ڵگرتنی رژیمی كۆماری ئیسلامییه له زۆرێك له‌و شیعارانه‌ی كه سإ ده‌هه‌یه پێیه‌وه ده‌ناسرێته‌وه. به واتایه‌كی تر، سازشێكی ئاوای رژیمی ئێران له‌گه‌لڕ ئه‌مریكا، بیه‌وإ و نه‌یه‌وإ و دره‌نگ یا زوو، له بوواری نێوخۆییشدا گۆڕانێكی گه‌وره‌ی به‌دوادا دێت. دیاره داهاتوویه‌كی ئاواش، كه خۆیان به‌ناوی رووخاندنی نه‌رم ناوی لێده‌به‌ن، جێگه‌ی مه‌ترسییه‌كی زۆره بۆ سه‌رانی ئێران و هه‌ولڕ ده‌ده‌ن به هه‌موو شێوه‌یه‌ك خۆی لی ببوێرن. دووهه‌م، ئێران رازی نابإ ده‌ست له هیچكام له‌و سیاسه‌تانه، كه له راستیشدا به‌ردی بناغه‌ی پێناسه‌ی تا ئێستای ده‌وڵه‌تی كۆماری ئیسلامیی ئێرانن، هه‌ڵگرێت و ناچار پاش بێنه و به‌ره و گفتوگۆ و هه‌وڵدان بۆ كات كوشتن كه پێم وانییه بێڵن زۆریش درێژه بكێشإ، عاقیبه‌ت ده‌رده‌كه‌وإ كه ئێران ئاماده نییه و له‌م حاڵه‌ته‌دا ئه‌مریكاش و دنیاش لێی توند ده‌كه‌نه‌وه و سه‌رده‌می ململانإ و گرژی به ته‌وژمێكی زۆرتر له جارانیشه‌وه ده‌ست پێده‌كاته‌وه. من ئه‌گه‌ری حاڵه‌تی دووهه‌م به زیاتر ده‌زانم.
ئاسوَ:له‌گه‌ڵ خوَشحاڵبوونی وڵاتانی ڕوَژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، به‌ڵام دوودڵی وگوَمان هه‌یه له‌سیاسه‌تی "ئوَباما "له‌به‌رامبه‌ر كورد، به‌بوَچونی ئێوه تاچه‌ند ئه‌م گوَمانانه له‌جێگای خوَیدایه.
موهته‌دی: به‌ڵإ، به‌بڕوای من دوودڵی و گومان له‌جێی خۆیه‌تی، به‌ڵام چار هه‌ڵنه‌گر نییه و به سیاسه‌تی دروست و یه‌كگرتوو و به فشاری گونجاو له‌سه‌ر ئه‌مریكا قابیلی گۆڕانه.
ئاسوَ:ئه‌مڕوَ ئێران له‌ڕوی سه‌ربازیی و ته‌كنه‌لوَجییه‌وه پێشكه‌وتنێكی زوَری به‌خوَیه‌وه بینیوه‌و به‌مه‌رج گفتوگوَ له‌گه‌ڵ ئه‌مریكییه‌كان وڵاتانی ڕوَژئاوا ده‌كات، مه‌رجه سه‌ركییه‌كانی ئێران، ڕێگه‌دانییه‌تی به وڵاتێكی خاوه‌ن ئه‌توَمی" وه‌ك خوَیان ده‌ڵێن له‌بواری ئاشتیدا " مه‌رجی دووهه‌میان ڕێگرتنه له‌ده‌ست تیوه‌ردانی "ڕوَژئاوا" له‌كاروباری ناوخوَی ئێران، پرسیاره‌كه‌ی من ئه‌وه‌یه له‌ئه‌گه‌ری ڕازیبونی ئه‌مریكا به‌مه‌رجی دووهه‌می كوَماریئیسلامی ئێران، چاره‌نوسی گه‌لی كورد له‌كوردستانی ئێران چوَن ده‌بێت.
موهته‌دی: جارإ پێش هه‌موو شتێك ئێران بۆ ئێمه به‌هێزه، بۆ ئه‌مریكا به‌هێز نییه. پێشم وانییه كه ئه‌مریكا و رۆژئاوا رێگه‌ی ئه‌وه به ئێران بده‌ن ببێته وڵاتێكی خاوه‌ن چه‌كی ئه‌تۆمی، چونكه ئه‌وه كاریگه‌ری له‌سه‌ر هه‌موو ناوچه‌كه داده‌نێت و نه عه‌ره‌ب و نه ئیسرائیل و نه توركیاش شتی وایان بۆ قبوولڕ ناكرإ. پێشم وا نییه ئێران مه‌رجه‌كانی خۆی بۆ به‌سه‌ر دنیای رۆژئاوادا بسه‌پێندرێت. پێشبینیشم ئه‌وه نییه كه له داهاتوودا ده‌ستی ده‌وڵه‌تی ئێران له پێشێلكارییه‌كانی مافی مرۆڤ ئاواڵه‌تر ده‌بإ. به‌ڵام به‌ده‌ر له هه‌موو ئه‌وانه‌ش، پرسی نێوخۆیی ئێران زیاتر له هه‌موو شتێك به توانای خودی خه‌ڵكی ئێرانه‌وه به‌ستراوه‌ته‌وه. كوردی ئێرانیش ده‌سته‌وه‌ستان و بإ سیاسه‌ت و بإ خه‌بات نین. ئێستا یه‌كخستنی خه‌باتی سیاسی له كوردستانی رۆژهه‌ڵات و پێكهێنانی به‌ره‌یه‌كی یه‌كگرتوو له هه‌میشه پێویستتره.
ئاسوَ: حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و پارته‌سیاسیه‌كانی باشوری كوردستان له‌گه‌ڵ كوَمار یئیسلامی ئێران، دیبلوَماسیه‌تێكی گه‌رمووگوڕله‌نێوانیانداهه‌یه، پرسیاره‌كه‌ی من ئه‌وه‌یه پێتان وانیه نیگه‌رانی هه‌رێمی كوردستان له‌سیاسه‌تی ناڕوَشنی ئیداره‌ی تازه‌ی ئه‌مریكا، دیبلوَماسیه‌تی هه‌رێمی كوردستان و كوَماری ئیسلامی ئێرانی بوژاندوبێته‌وه؟.
موهته‌دی: حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان مافی خۆیه‌تی په‌یوه‌ندی ئابووری و دیپلۆماسی له‌گه‌لڕ ئێران هه‌بێت و گه‌رم و گوڕیشی بكا و له‌پێناو به‌رژه‌وه‌ندی هه‌رێم و خه‌ڵكه‌كه‌ی و ئاسایشه‌كه‌ی كه‌ڵكی لێوه‌ر بگرێت. ئێمه‌ش ئۆپۆزیسیۆنی كوردی ئێران به شاهیدیی هه‌مووان زۆر به‌ده‌ربه‌سته‌وه هه‌ڵسوكه‌وتمان له‌گه‌لڕ ئه‌زموونی كوردستانی باشوور كردووه و به‌نۆبه‌ی خۆمان ئه‌و به‌رژه‌وه‌ندانه‌مان لا گرینگ بووه و پاراستوومانن. ته‌نیا ئه‌وه ده‌مێنێته‌وه كه بڵێین ئه‌و په‌یوه‌ندی و دیپلۆماسییه‌ی حكوومه‌تی هه‌رێم و پارته سیاسییه‌كانی باشووری كوردستان نابإ به زیانی كوردی ئێران و به‌رژه‌وه‌نده‌كانی به‌ڕێوه بچێت، چونكه له راستیدا هه‌ر ئێمه بۆ یه‌كتر ده‌مێنینه‌وه. ئاسوَ:ئه‌گه‌رسیاسه‌تی ئوَباما به‌قازانجی ئێران شكایه‌وه‌و حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان روویی له‌تاران كرد وه‌ك سا ڵانی نه‌وه‌ده‌كان، ئوَپوَزسیوَنی كوردستانی ئێران له‌هه‌رێمی باشور چ چارنوسێكی ده‌بێ؟.
موهته‌دی: ده‌بإ وه‌ڵامه‌كانی پێشووم ئه‌وه‌ی ده‌رخستبإ كه من ئه‌ستێره‌ی به‌ختی ده‌وڵه‌تی كۆماری ئیسلامیی ئێران هێنده له دره‌وشانه‌وه نابینم. هه‌ر وه‌ها له‌و بڕوایه‌ش دا نیم كه سیاسه‌تی ئۆباما حه‌تمه‌ن به قازانجی ئێران ده‌شكێته‌وه. بۆیه به هیچ جۆر مه‌سڵه‌حه‌تی هه‌رێمی كوردستانیش له‌وه‌دا نابینم كه به‌و جۆره‌ی جه‌نابت باسی ده‌كه‌ی خۆی به تارانه‌وه گرإ بدات. رژیمی كۆماری ئیسلامی له‌به‌ر ده‌م گۆڕان دایه و ئیمامی زه‌مانیش فریای كه‌وإ هه‌ر دێته گۆڕان، ئه‌وه‌ش له‌رووی دوگمایه‌كی ئایدیۆلۆژیكه ناڵێم به‌ڵكوو له‌رووی لێكدانه‌وه‌یه‌كی واقیعبینانه‌ی كۆمه‌ڵگای ئێران و ره‌وته قووڵه‌كانی نێو ئه‌و كۆمه‌ڵگایه و پێویستییه‌كانی سه‌رده‌م ده‌ڵێم. ئه‌مریكا بیه‌وإ و نه‌یه‌وإ، ئێران هه‌ر ده‌بإ بگۆڕإ و ببێته وڵاتێكی دێمۆكراتیكی فێدرالی. ئه‌م راستییه له پارته سیاسییه‌كانی كوردستانی عێراقیش شاراوه نییه. بێجگه له‌وه، ئۆپۆزیسیۆنی كوردی ئێران گه‌وره‌ترین و كاریگه‌رترین كارتێكن كه له‌حاست ئێران به ده‌ست حكوومه‌تی هه‌رێمی هه‌رێمه‌وه‌ن، كز كردنی ئه‌و كارته وه‌كوو بێده‌ست كردن و بێچه‌ك هێشتنه‌وه‌ی خۆیان وایه، بۆیه له‌و بڕوایه دانیم كه نه له‌رووی به‌رژه‌وه‌ندی باڵای نه‌ته‌وه‌یی گه‌لی كورده‌وه و نه له رووی مه‌سڵه‌حه‌تی سیاسی هه‌رێمی كوردستانه‌وه فه‌رامۆش كردن و په‌راوێز خستن و كز كردنی ئێمه به قازانج بێت. ئه‌گه‌ر ئێمه كز و بیده‌ست بكرێین، له سبه‌ی رۆژی گۆڕاندا، كإ له كوردستانی ئێران ده‌بێته هاوپه‌یمانی راسته‌قینه‌ی كوردستانی باشوور؟ كإ به‌قه‌ده‌ر ئێمه‌مانان خه‌مخۆر و به‌ده‌ربه‌ستی كوردستانیباشووروبه‌رژه‌وه‌نده‌كانییه‌تی و به قه‌ده‌ر ئێمه به‌ڵه‌د و شاره‌زا و نزیك و دۆستی خه‌ڵك و حیزبه‌كانیه‌تی؟ له‌لایه‌كی تریشه‌وه، كإ به‌قه‌ده‌ر ئه‌وان یارمه‌تی و هاوكاری و پشتگیری ئێمه‌ی كردووه كه به‌راستی سپاسیان ده‌كه‌ین. هه‌ر بۆیه‌ش، من به‌پێچه‌وانه پێم وایه كاتی ئه‌وه هاتووه كه حكوومه‌تی هه‌رێم و پارته سیاسیییه‌كانی ئێِره له هه‌میشه زیاتر پشتگیریمان بكه‌ن، ده‌ستگرۆییمان بكه‌ن، وه‌كوو پارتنه‌رێكی راسته‌قینه مامه‌ڵه‌مان له‌گه‌لڕ بكه‌ن و رێككه‌وتنی ستراتێژیكمان له‌گه‌لڕ ببه‌ستن. ئه‌مه خوێندنه‌وه‌یه‌كی مه‌سئوولانه و واقیعبینانه‌ی پاشه‌رۆژمانه و هه‌ر ئه‌مه‌ش له مه‌سڵه‌حه‌تی هه‌موو لایه‌كمان دایه.
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
