· مام جه‌لال له قادر عه‌زیز عاجز بوو به‌هۆی ئه‌و سه‌ردانه‌ی كه كردبوی بۆ ماڵی مه‌سعود بارزانی كاتێك له زه‌حمه‌تكێشان
ئینشیقاقمانكرد جه‌لال تاڵه‌بانی پێی وتین من ده‌تانكه‌م به حزبی سێیه‌م.
· كاتێك كۆسره‌ت ره‌سوڵ بووه سه‌رۆكی حكومه‌ت مه‌لا به‌ختیار گڕی گرت وتی من له ئاڵای شۆڕشدا زه‌ره‌رم كردووه، ئه‌و شوێنه شوێنی من بوو.
· ئه‌گه‌ر مام جه‌لال له سیاسه‌تی ئه‌مڕۆی به‌رده‌وام بێت وه‌كو یاسر عه‌ره‌فات ده‌مرێت.
· هه‌موو خه‌ڵكه گه‌نده‌ڵه‌كانن له ده‌وری جه‌لال تاڵه‌بانی كۆبوونه‌ته‌وه.
· مام جه‌لال ئه‌گه‌ر به‌م شێوه‌یه به‌رده‌وام بێت یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان ناڵێم نامێنێ ڕه‌نگه وه‌كو ناو بمێنێ، به‌ڵام ده‌بێت به حزبی ده‌ره‌جه چوار و ده‌ره‌جه پێنجیش.
· كاتی رووداوی قامشلۆ پێشنیارمان بۆ قادر عه‌زیز كرد هه‌ڵوێست وه‌ربگرین وتی براده‌رینه خوا نانێكی داوه مه‌یبڕن با به‌یه‌كه‌وه بیخۆین به‌ڵام به‌ته‌نهاش ئه‌و نانه ده‌خوا.
· كاكه حه‌مه و قادر عه‌زیز ته‌نها ته‌نها خاڵی هاوبه‌شیان سفر كردنه‌وه‌ی مالییه‌ی دوو حزبه‌كه‌یانه بۆ ماڵی خۆیان ئه‌گه‌رنا یه‌ك خاڵی هاوبه‌شیان نییه.
· ئه‌گه‌ر كۆمه‌ڵه تا دوای ڕاپه‌ڕین بمایه‌ته‌وه یه‌كێتی نه‌ده‌گه‌یه‌شت به‌و ئاسته‌ی كه ئێستا پێی گه‌یشتووه.
رزگار ره‌زا چوچانی – تاڤگه سابیر – ستۆكهۆڵم
دیدارێك له‌گه‌ڵ به‌رێز حه‌مه ئاوات شێخ سدیق كادری دیرێنی كۆمه‌ڵه‌ی ره‌نجده‌ران و ئاڵای شۆڕش و حزبی زه‌حمه‌تكێشان و وه‌ك خۆی ده‌ڵێ كادرێكی بێكاری نێو یه‌كێتی، له‌م دیداره‌دا حه‌مه ئاوات شیخ سدیق، باسی بارودۆخی كۆمه‌ڵه و ئاڵای شۆرش و دواتر دروستبونی ره‌وتی نیشتیمانی و بارودۆخی نێوخۆی ئه‌مڕۆی یه‌كێتی ده‌كات.
به‌شی دووه‌م
*به‌پێی ئه‌وه‌ی تۆ باستكرد كێشه‌و ململانێكان فره‌لایه‌ن بوون، به‌ڵام ئه‌و كێشانه ئه‌وه‌نده گه‌وره بوون تاكه چاره ئینشقاقی لێبكه‌وێته‌وه؟
- ئه‌گه‌ر به دیدی ئێستا سه‌یری روداوه‌كان بكه‌ی تێگه‌شتنه‌كان زۆر جیاوازن، ئه‌وكاته خوێندنه‌وه‌كانمان له جێی خۆیدا نه‌بوو، به دیدی من ئه‌گه‌ر ئێستا باسی ئه‌و لایه‌نه بكه‌م چۆن له‌سه‌ره‌تا ڕه‌خنه‌م له‌هه‌ر سێ باڵه‌كه‌ی ناو كۆمه‌ڵه گرت كه به هۆی تائسیراتی مام جه‌لاله‌وه نه‌مانزانی ته‌عامولی واقیعیانه له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵه بكه‌ین و بیپارێزین نه‌هێڵین له‌ناو یه‌كێتیدا بتوێته‌وه و مام جه‌لال وه‌كو ئێستا ببێته ئه‌و ده‌سه‌ڵاته تاكڕه‌وی هه‌موو شت بۆخۆی بگێڕێته‌وه، ئه‌گه‌ر نا كێشه‌كان له‌و ئاسته‌دا نه‌بوون ئه‌بێ ئێستاش ئه‌و باڵانه به‌خۆماندا بچینه‌وه، ئێمه هیچمان خیانه‌تكار نه‌بوین و دڵسۆزی میلله‌تی خۆمان بووین، بۆیه ئه‌ڵێم ئه‌گه‌ر ئێستا بوایه كه خوێندنه‌وه‌ی باشتر بۆ رووداوه‌كان هه‌یه پێم وایه ڕێگه‌مان نه‌ده‌دا كۆمه‌ڵه له‌ناو بچێت كۆمه‌ڵه‌شمان ده‌پاراست ئه‌گه‌ر كۆمه‌ڵه‌ش تا دوای ڕاپه‌ڕین بمایه‌ته‌وه یه‌كێتیش نه‌ده‌گه‌شت به‌و ئاسته‌ی كه ئێستا پێی گه‌شتووه.
*ئاڵۆزییه‌كی ڕانه‌گه‌یه‌نراو له نێوان كاك نه‌وشیروان و كاك مه‌لا به‌ختیار به‌دی ده‌كرێت تۆ واده‌زانی ئه‌و ئاڵۆزییه هه‌وڵی تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه‌یه‌كی رابردوو بێت له نه‌وشیروان موسته‌فا؟
- وه‌ڵا من رۆحیه‌تی تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه له مه‌لا به‌ختیاردا ده‌بینم، به‌ڵام بۆ تۆڵه له نه‌وشیروان موسته‌فا؟ ئه‌و هێزه‌ی كه چووه سه‌ر مه‌لا به‌ختیار چه‌كیان كرد و گرتیان هێزی كۆمه‌ڵه نه‌بووه، به ته‌نها شه‌هید شه‌وكه‌تی حاجی موشیربوو شۆڕشگێڕان بوو، ئه‌وه‌ش ئه‌مر بووه له مام جه‌لاله‌وه ده‌رچووه مه‌لا به‌ختیار بۆ خۆشی ئه‌و راستییه ده‌زانێت بۆ مێژوو قسه‌یه‌كی مه‌لا به‌ختیار بیر ده‌هێنمه‌وه دوای ئه‌وه‌ی مه‌لا به‌ختیار ئاڵای شۆڕشی كرده كه‌سك و له‌گه‌ڵ زه‌حمه‌تكێشان یه‌كی گرت جارێك له‌سوید ته‌له‌فۆنی كرد بۆمن وتی ئه‌وه قادر عه‌زیز و عه‌بدولخالق زه‌نگه‌نه له‌گه‌ڵ یه‌كێتی یه‌ك ده‌گرن، ده‌بێت ئێمه ڕێگه بگرین و نه‌هێڵین ئه‌و یه‌كگرتنه رووبدا، چونكه من ده‌مه‌وێ ئه‌ندام په‌ڕله‌مانیش بم له جێی سالار عه‌زیز كه زه‌حمه‌تكێشان دایان نابوو، وتمان كاكه فه‌رقی تۆ‌و كاك سالار چییه بۆچی تۆ بچیته جێی ئه‌و، وتی ناكاكه من ده‌مه‌وێ بچمه په‌ڕله‌مان و شه‌خسی جه‌لال تاڵه‌بانی و یه‌كێتی بده‌مه دادگا، چونكه دژ به ئافاقی دیموكراسی له‌گه‌ڵ ئێمه‌دا ته‌عامولیان كردووه و ئێمه‌یان زیندانی كردووه، ئه‌ی ئه‌وه سه‌لماندنی ئه‌وه نییه بۆ خۆشی ده‌زانێ به بڕیاری كێ ده‌ستگیر كراوه، به‌هه‌ر حاڵ مه‌لا به‌ختیار رۆیشته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی نه‌هێڵێت ئه‌و ڕێككه‌وتن و یه‌كگرتنه سه‌ر بگرێت، به‌ڵام ئه‌وه‌نده‌م زانی له دیمه‌شق له‌ماڵی مام جه‌لاله‌وه ته‌له‌فۆنی بۆمن كرد، وتی ئه‌وه مام جه‌لال سڵاوی هه‌یه ئێمه ئیعلانی یه‌كگرتنمان كرد تۆش ئیعلانی بكه، چونكه ئه‌و كاته من به‌رپرسی رێكخستنه‌كانی ئه‌وروپای زه‌حمه‌تكێشان بووم، منیش وتم وه‌ڵا من هه‌ڵوێستم ده‌بێت و ئێستا به‌یانێكتان له‌سه‌ر ده‌رده‌كه‌م، چونكه تۆ رۆشتیته‌وه نه‌هێڵی یه‌كگرتنه‌كه ببێت، به‌ڵام خۆت یه‌كتگرت، به‌ڵام كاك به‌ختیار تموحی شه‌خسی خۆی زۆر بوو، نمونه‌یه‌كی تر كاتێك كۆسره‌ت ره‌سوڵ بووه سه‌رۆكی حكومه‌ت مه‌لا به‌ختیار گڕی گرت، ئه‌وكات هه‌ر له سوید ته‌له‌فۆنی بۆمن كرد وتی ده‌نگوباس چییه، وتم وه‌ڵا هیچی وانییه، وتی چۆن ئاگات لێی نییه فوئاد مه‌عسومیان له سه‌رۆكی حكومه‌ت لابردووه و كۆسره‌ت ره‌سوڵیان داناوه، وتم جا كاكه ئه‌وه كێشه‌ی ئێمه‌یه؟ هه‌ردوكیان یه‌كێتین و ئه‌و سه‌رۆكایه‌تییه‌ش به‌شی یه‌كێتییه ئاره‌زوی خۆیانه كێ داده‌نێن و كێ لاده‌به‌ن ئه‌وه كه‌ی په‌یوه‌ندی به زه‌حمتكێشانه‌وه هه‌یه، وتی من له ئاڵای شۆڕشدا زه‌ره‌رم كردووه ئه‌و شوێنه شوێنی من بوو كه ئێستا كۆسره‌ت ڕه‌سوڵی تێدایه، زۆر قسه‌ی پیسیشی كرد كه له كاتێكی تردا هه‌مووی باس ده‌كه‌م، به هه‌رحاڵ ئه‌گه‌ر ئه‌مرۆ ئاراسته‌ی دژایه‌تییه‌كانی گۆڕیوه نیازی تۆڵه‌ی هه‌یه له‌كاك نه‌وشیروان ئه‌وه مه‌لا به‌ختیار به‌هه‌ڵه‌دا چووه و بۆ خۆشی ده‌زانێت كه گرتنه‌كه‌ی بڕیاری مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی بووه و له پێش هه‌موشیانه‌وه شه‌خسی جه‌لال تاڵه‌بانی خۆی.
*كه هاتیته ناو زه‌حمه‌تكێشان سه‌ره‌تا ڕازی نه‌بووی به چونه‌وه ناو یه‌كێتی و ڕه‌وتی نیشتیمانیتان دامه‌زراند و دواتریش ئه‌و هه‌وڵه‌تان سه‌ری نه‌گرت هۆی ئه‌و سه‌ر نه‌گرتنه چی بوو؟
- من به كورتی جوابی ئه‌م پرسیاره ده‌ده‌مه‌وه، چونكه نوسینێكم له‌سه‌ر ئه‌و مه‌سه‌له به‌ده‌سته‌وه‌یه، كاتێك مه‌لا به‌ختیاروان بوونه‌وه به یه‌كێتی من مامه‌وه له‌گه‌ڵ زه‌حمه‌تكێشان و له‌كۆنگره‌ی دوو له‌ساڵی 1994 به ئه‌ندامی كۆمیته مه‌ركه‌زی حزبی زه‌حمه‌تكێشان هه‌ڵبژێردرام دیسان له 1999 دا له‌كۆنگره‌ی سێیه‌م به كۆمیته مه‌ركه‌زی ده‌رچوم و بومه به‌رپرسی لقی سلێمانی له‌ساڵی 2004 دا له‌كۆنگره‌ی چواره‌می زه‌حمه‌تكێشان كه له‌دوكان له ئۆتێل میرال به‌ڕێوه چوو من ده‌نگی یه‌كه‌مم هێنا هه‌رچه‌ند ده‌نگی یه‌كه‌م هه‌موو جارێ بۆمن نه‌گبه‌تی بووه ئه‌و ده‌نگه‌ش وای ده‌كرد وایكرد كه شه‌خسێك له‌مكته‌بی سیاسی زایده‌ن قادر عه‌زیز پێیا قبوڵنه‌كرا، به‌ڵام من ده‌نگی یه‌كه‌مم هێنا دكتۆر سه‌ردار ده‌نگی دووه‌می هێنا هه‌ندێ كادر و ئه‌ندام لق و ئه‌ندام مه‌كته‌بمان پاڵاوتبوو بۆ سه‌ركردایه‌تی ده‌نگیان له مه‌كته‌بی سیاسی كۆن زیاتر هێنا ئه‌وانیش له‌ناو حزبی زه‌حمه‌تكێشانی كوردستان ئه‌زمه‌یه‌كیان دروستكرد، ئه‌زمه‌كه‌ش ئه‌وه بوو یه‌كه‌م كۆبونه‌وه‌ی كۆمیته مه‌ركه‌زی كه ویستیان كۆبونه‌وه‌كه بكه‌ن من وتم كاك قادر ته‌نها یه‌ك قسه‌م هه‌یه و كۆبونه‌وه‌كه به‌جێده‌هێڵم به‌شداری ئه‌و كۆبونه‌وه‌م نه‌كرد دواتر له‌ڕێگه‌ی مامۆستا پشكۆ له‌گه‌ڵ مه‌لا به‌ختیار من جوابم بۆ مام جه‌لال نارد وتم ئه‌مه‌وێ مام جه‌لال ببینم مام جه‌لال ناردی به‌دوامدا و مام جه‌لالم بینی وتی دیاره له‌گه‌ڵ قادر عه‌زیز كێشه‌كانتان گه‌یشتووه به حه‌دێك كه گرێ نادرێ؟ وتم نه‌خێر وتی به‌نیازی چیت؟ ئێمه بڕیارمان دابوو كه‌چی ده‌كه‌ین، به‌ڵام وه‌ك ده‌ستپێشخه‌رییه‌ك وتم وه‌ڵا ده‌مه‌وێ بزانم تۆ ڕات چییه؟ وتی ئه‌گه‌ر ئێوه ببن به‌یه‌كێتی چه‌ند كه‌ستان له‌گه‌ڵه؟ وتم وه‌ڵا پێنج سه‌د شه‌ش سه‌د كه‌سێك وتی ئه‌ی ئه‌گه‌ر حزب دروست بكه‌ن؟ وتم له‌نیوه زیاتری حزبی زه‌حمه‌تكێشانمان له‌گه‌ڵه وتی حزب دروست بكه‌ن و پێویستم به‌ژماره نییه وتی سیاسه‌تی ئێستا جیاوازه له سه‌رده‌می شاخ حه‌مه ئاوات سیاسه‌ت به پاره نییه بڕۆن كاركردن له ئێوه مه‌سروفات له‌من بڕۆن حزب دروست بكه‌ن هه‌رچی كۆنه كۆمه‌ڵه و كۆنه یه‌كێتی و ئه‌وانه‌ی كه عاجز بوون له‌یه‌كێتی نیشتیمانی كۆی بكه‌نه‌وه و ته‌نزیمێكی چه‌پی كوردستانی دروست بكه‌ن، من ده‌تانكه‌م به حزبی سێیه‌م، له‌وكاته‌دا من به‌مام جه‌لالم وت ئێمه له‌ژێر سنوری پارتیشدا مقه‌ڕاتمان ده‌بێت ناكرێ پارتی ئاگادار نه‌بێ وتی زۆر باشه بڕۆ پارتیش ئاگادار بكه‌وه به‌ڵام رۆژێك به‌ر له‌جیابونه‌وه‌تان نه‌وه‌ك پارتی مه‌علومات بداته قادر عه‌زیز منیش ئه‌وكاته چوومه شه‌قڵاوه و له‌ڕێی فه‌ره‌یدون جوانڕۆییه‌وه ئاگاداری مه‌كته‌بی سیاسی پارتیم كرده‌وه كه ئێمه له‌زه‌حمه‌تكێشان جیا ده‌بینه‌وه وتیان له‌گه‌ڵ جیابونه‌وه نین به‌ڵام ته‌عامولتان له‌گه‌ڵ ده‌كه‌ین، له‌سه‌ر ئه‌و قسانه‌ی مام جه‌لال ئێمه ئیعلانی ئیشیقاقمان كرد و جیابوینه‌وه زۆر له نیوه زیاتری حزبی زه‌حمه‌تكێشانمان له‌گه‌ڵ بوو له‌سه‌عات سێی شه‌ودا له شاره‌زوره‌وه تا دهۆك هه‌موو قه‌تعه‌كانی حزبی زه‌حمه‌تكێشانمان وه‌رگێڕا و لێمان نوسی ره‌وتی نیشتیمانی كوردستان دواتر جه‌لال تاڵه‌بانی پێی وتین به‌پێی یاسای په‌ڕله‌مان بۆ ئه‌حزاب ته‌قدیمی ئیجازه بكه‌ن ئێمه‌ش ته‌قدیممانكرد پاش ماوه‌یه‌ك مه‌لا به‌ختیار وتی جه‌لال تاڵه‌بانی بانگت ده‌كات كه چوم وتی كوڕم باوی حزبی بچوك نه‌ماوه و لیژنه‌یه‌ك دروست ده‌كه‌م له ئه‌رسه‌لان بایز و مه‌لا به‌ختیار و ئازاد جوندیانی و ئێوه‌ش ئه‌و چواره‌ی مه‌كته‌بی سیاسی خۆتان تۆ‌و دكتۆر سه‌ردار و مه‌لا هه‌ندرێن و كاك مسته‌فا دانیشن له‌گه‌ڵیان بۆ حیوار و بوون به‌یه‌ك وتم مام جه‌لال تۆ خۆت وتت حزب دروست بكه‌ن، خه‌ڵكیشمان به‌و تموحه هێناوه ئێستا چۆن پێیان بڵێین ببنه یه‌كێتی به‌ڕاستی بۆ ئه‌وه پێویستمان به كات هه‌یه دوای دوو جه‌لسه له‌گه‌ڵ ئه‌و لیژنه‌ی ئه‌وان دایان ناوه نه‌گه‌شتینه نه‌تیجه مام جه‌لال غه‌زه‌بی لێگرتین و نه‌یهێشت ببینه حزب له‌كاتێكدا كه هه‌موو شروتێكی حزبیبوونمان تێدا بوو، به‌ڵام مام جه‌لال ڕێی لێگرتین، جا نازانم ئه‌و لیژنه‌یه چۆن ڕاستییه‌كانیان گه‌یاندبووه مام جه‌لال ئه‌ویش كاغه‌زێكی نوسی بۆمان كه به‌م شێوه نوسی بوی "برایانی به‌ڕێز كاك د. سه‌ردار كاك حه‌مه ئاوات ئێوه قۆڵی منتان بڕی ئێمه نزیك بوینه‌وه بۆ هاوكاریكردن به‌ڵام ئێوه پێچه‌وانه‌كه‌یتان كرد بۆیه بڕیارمدا موچه‌ی خۆتان و هه‌موو پێشمه‌رگه‌كانتان و باره‌گاو مقه‌ڕه‌كانتان ببڕم بۆیه ئێمه‌ش به‌ناچاری و بۆ دابینكردنی مه‌عیشه‌تی كادیره‌كانمان له‌گه‌ڵ شۆسیالست یه‌كمان گرت.
*له یه‌ك كاتدا تۆ باسی دوو هه‌ڵوێستی لێك جیاوازی مام جه‌لالت كرد هه‌م هاندانتان بۆ ئیشیقاق و حزب دروستكردن هه‌میش ڕێگری له‌به‌رده‌متان ئه‌و دوو هه‌ڵوێسته چۆن و بۆچی؟
- دیاره هاوكاری مام جه‌لال بۆ ئێمه و هاندانمان بۆ ئیشقاق كه ئێمه به‌بێ ئه‌ویش هه‌ر جیا ده‌بوینه‌وه دوو هۆكاری هه‌بوو یه‌كه‌میان دروستكردنی ئینشقاق له ناو زه‌حمه‌تكێشان دووه‌میان وه‌ك ئینزارێك و ئیشاره‌تێكی سیاسی بوو بۆ قادر عه‌زیز كه ئه‌گه‌ر به ده‌ردی خۆته‌وه دانه‌نیشێ ئاوات لێده‌كه‌م، چونكه ئه‌و كاته ده‌نگوباس وابوو كه قادر عه‌زیز چوبووه ماڵی مه‌سعود بارزانی ئه‌وه‌ی مام جه‌لالیش ئینزاركردنی قادر عه‌زیز بوو و قسه‌ی زۆریشی به قادر عه‌زیز وت كه ئێستا كاتی باسكردنی نیه واته ئه‌وه‌ی عامیلی موساعیدی ئێمه بوو ئه‌وه‌بوو مام جه‌لال له قادر عه‌زیز عاجز بوو به‌هۆی ئه‌و سه‌ردانه‌ی كه باس ده‌كرا قادر عه‌زیز كردبوی بۆ ماڵی مه‌سعود بارزانی، بۆیه‌ش به گرنگییه‌كی زۆره‌وه به‌ره‌و پیرمان هات بۆ هاوكاریكردنمان زۆریش كۆمه‌كی كردین، به‌ڵام له خیلالی 10- 15 رۆژدا په‌شیمان بوه‌وه. وازهێنان له پشتیوانیشمان له ژێر تائسیراتی بنه‌ماڵه‌ی مام جه‌لال بوو دواتر ده‌ركه‌وت كه قادر عه‌زیز په‌یوه‌ندی به‌كه‌سێكی هه‌ره‌نزیكی بنه‌ماڵه‌ی مام جه‌لاله‌وه كردووه وتویه‌تی ئه‌وان نه‌شگه‌ڕێنه‌وه ناو زه‌حمه‌تكێشان و ببنه یه‌كێتی ته‌بیعییه، به‌ڵام نه‌هێڵن ببنه حزب كاره‌ساتیش ئه‌وه‌یه قانونێك كه په‌ڕله‌مانی كوردستان دایناوه بۆ دروستكردنی حزب به ته‌ئسیری یه‌كێك له بنه‌ماڵه‌كه‌ی مام جه‌لال ڕێگه‌ی جێبه‌جێكردنی ده‌گرێت و ناهێڵێت ئێمه ببینه حزب ئێمه په‌یوه‌ندیمان به وه‌زاره‌تی ناخۆ كرد بۆ جوابی ئیجازه وتیان به‌بڕیاری مام جه‌لال ئیجازه نادرێن.
*دوای ئه‌وه‌ی مه‌لا به‌ختیار و عیماد ئه‌حمه‌د و سالار عه‌زیز بوونه یه‌كێتی تۆ له‌ناو زه‌حمه‌تكێشان مایه‌وه، ده‌گوترێ قادر عه‌زیز به‌ڵێنی پێدابووی بتكاته ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی، بۆچی دواتر پاشگه‌زبووه‌وه؟
-من پێویستم به‌به‌ڵێنی قادر عه‌زیز نه‌بووه من له‌كۆنگره‌دا ده‌نگی یه‌كه‌مم هێناوه به‌وه‌ش ئه‌و مافه‌م هه‌بووه ئه‌ندامی مه‌كته‌ب سیاسی بم به‌ڵام قادر‌و مه‌كته‌ب سیاسیه‌كه‌شی رێی ئه‌و مافه‌ی منیان ده‌گرت ئیدی به‌ڵێنی چی كاك كۆسره‌ت ره‌سوڵ ئاگاداری ئه‌و كێشه‌یه بوو كه په‌یوه‌ندییه‌كی پته‌وی شه‌خسی له‌گه‌ڵ من و قادر عه‌زیز هه‌بوو سه‌ردانی حزبی زه‌حمه‌ت كێشانی كرد له‌وێ پێشنیاری كردبوو كه به‌پێی ده‌نگه‌كانی خۆم مافی ئه‌وه‌م هه‌یه ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی بم قادر لای ئه‌و وتبوی باشه به‌سه‌ر چاو تۆ چی ده‌ڵێی من واده‌كه‌م به‌ڵام دوای رۆشتنی كاك كۆسره‌ت قادر عه‌زیز به‌براده‌رانی كۆمیته‌ی مه‌ركه‌زی وتبوو ئه‌گه‌ر حه‌مه ئاوات یه‌كێتی نییه كۆسره‌ت ره‌سوڵ عیلاقه‌ی چییه به‌سه‌ریه‌وه حه‌مه ئاوات زۆر سه‌هووه به‌زه‌ختی كۆسره‌ت بیكه‌ینه مه‌كته‌بی سیاسی واته قادر عه‌زیز به‌ڵێنی نه‌داوه‌و ڕێشی له‌مافی خۆم گرتووه.
*حیزبی زه‌حمه‌تكێشان خۆی به حیزبێكی چه‌پ و نوێخواز ده‌زانێ، به‌ڵام له كاتی دروستبوونیه‌وه تا ئێستا هه‌ر قادر عه‌زیز سكرتێره، ئه‌مه بۆچی وایه؟
من راستییه‌ك ده‌ڵێم حزبی زه‌حمه‌تكێشان حزبێكی بچوكه تا ئێستا سێ ئیشیقاق له‌نێو ئه‌و حزبه‌دا رویداوه جیابونه‌وه‌ی مه‌لا به‌ختیاروان و بونیان به‌یه‌كێتی پاشان عه‌بدولخاق زه‌نگه‌نه‌و غازی حه‌سه‌ن پاشان براده‌رانی ڕه‌وت ئه‌مه هه‌مووی سه‌رچاوه‌ی له‌تاك ڕه‌وی شه‌خسی قادر عه‌زیزه‌وه گرتووه من پێم وایه قادر عه‌زیز نمونه‌یه‌كی بچوكراوه‌ی پارتی و یه‌كێتییه نه‌ك حزبێكی نوێخواز نه‌ك نوێخواز نییه له‌گه‌ڵ شعاره‌كانیشی راست ناكات قادر عه‌زیز كه ئیدعای پان كوردستانی ده‌كات له‌كۆبونه‌وه‌یه‌كی كۆمیته مه‌ركه‌زی پاش رووداوه‌كانی قامشلی من و چه‌ند كادرێكی تر پێشنیارمان كرد هه‌ڵوێستمان هه‌بێت به‌یانێك ده‌ربكه‌ین قادر وتی براده‌رینه خوا نانێكی داوه مه‌یبڕن با به‌یه‌كه‌وه بیخۆین بڕواتان هه‌بێت ئه‌و نانه‌شی له‌گه‌ڵ كه‌س نه‌خواردووه و به‌ته‌نها خواردویه‌تی ئیتر چۆن واز له‌سه‌ركردایه‌تی ده‌هێنێت ئه‌وه نه‌ك قادر عه‌زیز به‌ته‌نها ئه‌وه خه‌سڵه‌تی سیاسه‌ت و تموحی شه‌خسی هه‌موو ئه‌و كه‌سانه‌یه كه خۆیان به‌سه‌ركرده‌و سكرتێر ده‌زانن له ئه‌حزابی كوردی یه‌ك سكرتێرم پێبڵێ جگه له عه‌زیز محه‌مه‌د و كه‌ریم ئه‌حمه‌د بۆ خۆیان وازیان له‌ده‌سه‌ڵات هێنابێت تامردن.
* قادر عه‌زیز زۆر باس له دیموكراسی و گرنگیدان به رای خه‌ڵك ده‌كات، ئایا قادر عه‌زیز له هه‌ڵسوكه‌وتی له‌گه‌ڵ ئه‌ندام و كادیران دیموكراسی بوو؟
- وه‌ڵا ئه‌گه‌ر له‌من ده‌پرسیت وه‌ڵامم نه‌خێره ئه‌و كه‌سێك نه بووه له‌وانه‌ی بڕوای به‌وه هه‌بێت كه‌سیش بۆی نه‌بووه قسه له‌قسه‌ی بكات نه‌ك بڕوابونی به‌دیموكراسی به‌ڵێ له‌كۆمیته‌ی مه‌ركه‌زی هه‌بووه قسه‌ی هه‌بێت به‌ڵام له مه‌كته‌بی سیاسیه‌كه‌ی كه لاوازترین مه‌كته‌بی سیاسییه نه‌بووه و نییه وه‌ڵامی بۆ یه‌ك قسه‌ی قادر عه‌زیز چونكه مه‌كته‌ب سیاسیه‌كه‌ی وه‌ك عایله‌یه‌كیان لێ هاتبوو ئه‌وه‌نده له‌مێژه‌بوو پێكه‌وه‌بون هه‌ر له‌سه‌ره‌تای جیابونه‌وه‌یان له‌شۆسیالست، بۆیه‌ش وه‌ك بنه‌ماڵه‌یه‌كی پاوان خوازی ده‌سه‌ڵاتی زه‌حمه‌تكێشانیان لێ هاتبوو دوای هه‌ر كۆنگره‌یه‌ك له‌رۆژنامه‌و ڕاگه‌یاندنه‌كانی زه‌حمه‌تكێشان ده‌ڵێن له‌كۆبونه‌وه‌ی كۆمیته‌ی مه‌ركه‌زی مه‌كته‌بی سیاسی هه‌ڵبژێر درا به‌ڵام هه‌موو جارێك ئه‌ندامانی مه‌كته‌بی سیاسی پێشوو واته ئه‌و بنه‌ماڵه‌ی كه‌یاسمانكرد وه‌كو خۆی دانراونه‌ته‌وه یانی كۆمیته‌ی مه‌ركه‌زی ته‌نها ده‌نگیان بۆ كه‌سێك ده‌دا له‌ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و بنه‌ماڵه‌ی مه‌كته‌بی سیاسی كه ئه‌گه‌ر بیان ویستایه ژماره‌یه‌ك زیاد بكه‌ن ئه‌گه‌رنا بنه‌ماڵه‌كه هه‌روه‌ك خۆیان سابت ماونه‌ته‌وه كه‌سیش له كۆمیته مه‌ركه‌زی نه‌یتوانیووه مناقه‌شه‌ی ئه‌وه بكات ئیدی دیموكراسی چی؟.
* ئێوه به‌ر له‌وه‌ی ببنه یه‌كێتی، به‌نیازبوون له‌گه‌ڵ حیزبی سۆسیالیستی دیموكراتی كوردستان یه‌كبگرن، بۆچی یه‌كتان نه‌گرت یان ئێوه به‌شداری كۆنگره‌ی حسكتان كرد، ده‌گوترێ ژماره‌یه‌ك كه‌سی ئێرانی وه‌ك چاو‌دێر له كۆنگره ده‌بینران، راسته؟
- ئێمه له‌گه‌ڵ سۆسیالست یه‌كمان گرت وه‌ك پێشتریش ئاماژه‌م پێدا یه‌كگرتنی ئێمه له‌سه‌ر ئه‌و مه‌وزوعه‌بوو كه مام جه‌لال به‌نامه ئاگاداریكردین كه موچه‌كانمان ده‌بڕێت موچه‌كانیشمان بڕابوو ئێمه‌ش به‌ناچاری و بۆ دابینكردنی مه‌عیشه‌تی كادیره‌كانمان ناچاربوین یه‌كبگرین بڕیار بوو من و مه‌لا هه‌ندرێن و مسته‌فا ره‌سوڵ ئه‌م سیانه‌مان له‌كۆنگره‌ی سۆسیالست به‌مسۆگه‌ری ده‌ربچین و هیچ شروتێك نه‌مان گرێته‌وه ڕه‌شنوسی ئه‌و ئیتیفاقه‌شم له‌لایه به‌ڵام له‌كۆنگره به‌س من ده‌رچوم ئه‌وان موئامه‌ره‌یانكرد كه مسته‌فا ره‌سوڵ و مه‌لا هه‌ندرێن ده‌رنه‌چن له هاورێیانی ئێمه ته‌نها به‌ناز ڕه‌سوڵ ده‌رچوو كه پێشتر ئه‌ندامی ناوچه‌ی سلێمانی زه‌حمه‌تكێشان بوو له‌و كۆنگره‌یه‌دا من یه‌كێك بووم له ئه‌ندامانی لیژنه‌ی سه‌رپه‌رشتی كۆنگره پێشنیاری ئه‌وه‌م كرد گوتم حزبی سۆسیالست به‌تایبه‌ت كاكه حه‌مه موزایه‌ده زۆر له‌سه‌ر پارتی و یه‌كێتی ده‌كات له‌سه‌ر كوردستانی بوون بۆیه ده‌بێت ئه‌وه بخه‌ینه ده‌نگه‌وه كه حزبی سۆسیالستی كوردستان داش عیراقی پێوه نه‌بێ حمه‌ی حاجی مه‌حمود ته‌سه‌وری نه‌ده‌كرد ئه‌و پێشنیازه‌ی من زۆرینه‌ی ده‌نگ به‌ده‌ست بهێنێت بۆیه رازی بوو خرایه ده‌نگتان و زۆرینه‌ی ده‌نگی به‌ده‌ست هێنا دوای ئه‌وه‌ی عه‌بدولاڵڵای حاجی مه‌حمود برای كاكه حمه بۆ زیاتر له‌یه‌ك كاتژمێر كۆنگره بزربوو ئێمه‌ش دواتر دڵنیا بوین كه‌چووبووه لای ئیتڵاعاتی ئێران بۆیه كه هاته‌وه جه‌وی كۆنگره‌كه تێك چوو تێك چونه‌كه‌ش به‌و شێوه بوو ئه‌نواع لیستیان دابه‌واند بۆ هه‌ڵبژاردن بۆ ئه‌وه‌ی نه‌هێڵن ئه‌و براده‌رانه‌ی ئێمه ده‌ربچن له‌سه‌ر ئه‌وه ئێمه وازمان له سۆسیالست هێنا ئه‌گه‌رنا یه‌كمان گرتبوو بۆ وه‌ڵامی به‌شی دووه‌می پرساره‌كه‌ش ده‌ڵێم له‌ناو كۆنگره نا به‌ڵام له‌ده‌ره‌وه‌ی كۆنگره و بۆ ده‌ست خسته ناو كۆنگره ئیتڵاعاتی ئێران ده‌ستی باڵای هه‌بوو تاكو ئێستاش ده‌ستی هه‌یه.
* ده‌گوترێ له‌و كاته‌ی له‌گه‌ڵ حسك بوون پیلانێك هه‌بووه بۆ كوشتنت، ئه‌و پیلانه چۆن بوو؟
_من دروست نازانم پیلان هه‌بووه یان نا به‌ڵام یه‌ك دوو جار به‌ته‌له‌فۆن له‌لایه‌ن كه‌سانی دڵسۆز و هاوڕێی پێشمه‌رگه‌ی كۆنی خۆمه‌وه ئاگادار كراومه‌ته‌وه كه ئاگاداری خۆم بم پێیان وتووم ته‌له‌فۆنه‌كه‌ت كۆنتڕۆڵه و چاودێری له‌سه‌ره و زۆر قسه‌مه‌كه به‌ڵام ئه‌م باسه‌ش هه‌ردیسان ده‌ڵێم كاتی ماوه.
*ئێوه هه‌ر چوون بۆ ناو یه‌كێتی بۆ له‌گه‌ڵ دكتۆر سه‌ردار نه‌چوون و دواتر چوون؟
- بڕیار نه‌بووه كه له‌گه‌ڵ دكتۆر سه‌ردار نه‌چینه ناو یه‌كێتی ئێمه كۆبونه‌وه‌یه‌كمان سه‌رجه‌م كادیره‌كانی ره‌وتی نیشتیمانی لێ‌بوو بڕیارماندا ببینه یه‌كێتی به‌ڵام من هاتمه‌وه سوید و به ته‌ئسیری چه‌ند براده‌رێكیپ لاواز له دكتۆر سه‌ردار وابوو ئه‌گه‌ر هه‌موومان پێكه‌وه ببینه یه‌كێتی پله‌و پایه‌ی زیاتر به‌ر ئێمه ده‌كه‌وێت نه‌ك به‌دكتۆر و ده‌وروبه‌ره‌كه‌ی بۆیه له غیابی من بڕیاری دابوو له‌گه‌ڵ چه‌ند كادرێكی ده‌وروبه‌ری خۆی بونه یه‌كێتی به‌ڵام ده‌بێت ئه‌وه‌ش بڵێم كه ئه‌وكاته‌ش كه دكتۆر سه‌ردار له مه‌كته‌بی سیاسی زه‌حمه‌تكێشانیش بووه خه‌تمایلی یه‌كێنی بووه، به‌ڵگه‌شم لایه وه‌ك له‌زۆربه‌ی وه‌ڵامه‌كان وتومه بائه‌وه‌ش بمێنێ.
* بۆچی هیچ پۆستێك نه‌درا تۆ؟
من له‌ناو یه‌كێتی پۆستم پێدرا كاك كۆسره‌ت پێشنیاری كرد ببمه جێگری لێپرسراوی مه‌كته‌ب وه‌ك مه‌كته‌بی په‌یوه‌ندییه نیشتیمانییه‌كانی یه‌كێتی دوو براده‌ری تریش مسته‌ف ره‌سوڵ كه‌مال ره‌سوڵ خۆمان من و كه‌مال ره‌سوڵ و نه‌جمه‌دین شێخ سدیق بردمان بۆ قه‌ڵاچۆلان له‌وكاته‌دا مه‌كته‌بی سیاسی ویستیان ئه‌مره‌كه ده‌ربكه‌ن به‌ڵام ئه‌حه‌مه‌د شێخ سدیق و كه‌مال ره‌سوڵ پێشنیاریان كرد كه جارێ ئه‌و ئه‌مره ده‌رنه‌چێت بۆ ئه‌وه‌ی كادیره‌كانمان نه‌ڵێن كاریان بۆ خۆیان كردووه تا ئه‌وان ده‌ست به‌كار ده‌بن با ئه‌مری هه‌موومان پێكه‌وه ده‌ربچێت ئه‌وه تا ئێستاش ماوه‌ته‌وه.
* زۆر جار باس له یه‌كگرتنی زه‌حمه‌تكێشان و سۆسیالیست ده‌كرێ، به‌ڵام یه‌كناگرن، به‌رای تۆ بۆچی یه‌كناگرن؟
-بۆ یه‌كگرتن من بۆ خۆم به‌شداری یه‌ك دوو كۆبونه‌وه‌م كردووه ئه‌و پرۆسه‌یه زۆر كۆنه به‌ڵام به‌بڕوای من ئه‌و دوو شه‌خسیه‌ته حمه‌ی حاجی مه‌حمود و قادر عه‌زیز له هیچ خاڵێك یه‌كناگرنه‌وه یه‌ك خاڵ نه‌بێت ئه‌ویش سفركردنه‌وه‌ی بودجه‌و سامانی هه‌ردوو لایه‌نه‌كه‌یه كه ئه‌وه‌ی حسك هه‌یه‌تی سفر بكرێته‌وه ئه‌وه‌ی زه‌حمه‌تكێشان هه‌یه‌تی سفر بكرێته‌وه بۆ ماڵی قادر عه‌زیز و حه‌مه‌ی حاجی مه‌حمود ته‌نها ئه‌و خاڵه هاوبه‌شه هه‌یه ئه‌گه‌ر نا حه‌مه‌یه‌كی حاجی مه‌حمود له‌سۆسیالست ملی بۆ چه‌ندین كه‌سی وه‌ك ره‌سوڵ مامه‌ند و دكتۆر مه‌حمود و شه‌هید تایه‌ری عه‌لی وه‌لی به‌گ و عه‌دنان موفتی عادل موراد نه‌دا ئێستا چۆن مل بۆ قادر عه‌زیز ئه‌دا كه‌وایه ته‌نها له‌سفركردنه‌وه‌ی مالیه بۆ ماڵی هه‌ردووكیان نه‌بێت هیچ خاڵێكی هاوبه‌شیان نییه بۆ یه‌كگرتن.
* تۆ ئێستا یه‌كیتیت با بگه‌ڕێنه‌وه وه‌ڵامێكی خۆت باسی ئه‌وه‌ت كرد هه‌ڵه‌ی یه‌كتر قبوڵنه‌كردن و تێنه‌گه‌شتن له‌یه‌ك كۆمه‌ڵه‌ی هه‌ڵوه‌شانده‌وه و به‌ش به‌شیكردن هه‌روه‌ها وتت ئه‌گه‌ر ئێستا بوایه ناكۆكییه‌كان به‌و شێوه نه‌ده‌بون چونكه تێگه‌شتنی زیاتر هه‌یه ئه‌ی بۆ تائێستا ئه‌و یه‌كتر قبوڵ نه‌كردنه بونی هه‌یه له نێو یه‌كێتیدا ئه‌مه‌ش هه‌مان تێنه‌گه‌شتنه‌كه‌ی جاران نییه؟
- ئه‌گه‌ر به‌راوردێكی ئێستا و ئه‌و كاته بكه‌ین ده‌بێ بڵێن سه‌د ره‌حمه‌ت له كفن دزی پێشوو به‌ڕاستی هێشتا ململانێكانی ئه‌وكاته‌م پێ جوانتر و باشتره له ئێستا هه‌میشه ئه‌وه‌م وتووه له‌دوای فه‌تره‌یه‌كی كه‌م له ڕاپه‌ڕینه‌وه خه‌ڵكانێك كه له شاخه‌وه هاتنه خوارێ به عه‌قڵیه‌تی شاخه‌وه هاتن و نه‌یانزانی ته‌عامول له‌گه‌ڵ واقێكی ئیشتیماعی نوێ‌دا بكه‌ن كه ژیانی ناوشاره ئه‌و سه‌رده‌مه نییه كادرێك دێیه‌ك كۆبكاته‌وه هه‌مووی خه‌ڵكی داماو و نه‌زانه و قسه‌یان بۆ ده‌كات به‌ڵكو ئه‌مه شاره و قوتابی زانكۆ و خه‌ڵكی خاوه‌ن قه‌ڵه‌م و رۆشنبیری تێدایه هه‌روه‌ها به هۆی سیقه نه‌بونی قیاده‌ی سیاسی كورد به وه‌زعه‌كه و زروف و خۆ زانینیان به موه‌قه‌ت و نه‌بونی ستراتیژی و بڕوایه‌كی نه‌ته‌وه‌یی له‌ناو حزبه‌كان هه‌ركه‌سه و كه‌وته هه‌ڵپه‌ی دروستكردنی خۆی بۆیه‌ش زاهیره‌ی گه‌نده‌ڵی هه‌ر پاش ماوه‌یه‌كی كه‌م له‌دوای ڕاپه‌ڕینه‌وه له‌نێو ده‌سه‌ڵاتی كوردی و حزبه كوردستانییه‌كان ده‌ستی پێكرد ئێمه زیارتر باسه‌كان ده‌گێڕینه‌وه بۆ ناو یه‌كیتی له‌به‌ر ئه‌وه‌ی له ناو یه‌كێتیداین ئه‌گه‌رنا باسكردن له گه‌نده‌ڵی ده‌خوازێ ریفۆرم له سیسته‌می ده‌سه‌ڵات و كۆمه‌ڵایه‌تی كۆمه‌ڵگه‌ی كوردی بكرێت ئه‌و پڕۆژه‌یه‌ش كه نه‌وشیروان موسته‌فا ته‌قدیمی كردووه بۆ ریفۆرم با وه‌ك پرۆژه‌یه‌ك ته‌نها بۆ ناو یه‌كێتی سه‌یری نه‌كرێت ئه‌وه مه‌شروعێكی شمولییه كه‌داوای ریفۆرم و له‌سیسته‌می ده‌سه‌ڵات و كۆمه‌ڵگه‌ی كوردیدا ده‌كات به‌ڵام ئه‌گه‌ر بێمه نێو یه‌كێتی قسه بكه‌م له‌و باڵباڵێنه بدوێم ئه‌وانه‌یان كه داوای ریفۆرم ده‌كه‌ن ئه‌وانه له‌خزمه‌تی یه‌كێتی و خوێنی شه‌هیدانن ئه‌وانه‌ن ده‌یانه‌وێ جوانی و سه‌روه‌رییه‌كانی یه‌كێتی بپارێزن ئه‌وانه‌ن كه به‌وه‌فان به‌رانبه‌ر به‌خوێنی شه‌هیدان ئه‌وانه‌شی كه دژ به ئه‌وانه‌ن وه‌ك ئه‌وانی دوێنێ كه تۆ به‌راوردی ده‌كه‌ی له ئه‌نجامی باش حاڵی نه‌بونیان نییه له بارودۆخه‌كه به‌ڵكو ئه‌وانه خه‌ڵكه گه‌نده‌ڵه‌كانن، چونكه ده‌زانن خواستی ریفۆرمخوازه‌كان به هه‌موو ته‌وه‌جوهه‌كانییه‌وه به كۆمپانیای وشه‌وه به‌ڕابونه‌وه به ڕه‌گه‌وه به چوار براده‌ره‌كه‌ی مه‌كته‌بی سیاسییه‌وه كه‌باڵی رێفۆرمن وه‌ك عومه‌ری سه‌ید عه‌لی و عوسمانی حاجی مه‌حمود و مسته‌فای سه‌ید قادر و جه‌لال جه‌وهه‌ر ئه‌گه‌ر سه‌ربگرێ ئه‌و گه‌نده‌ڵانه جێیان نابێته‌وه بۆیه پێم وایه ئه‌وانه‌ی باسی ریفۆرم ده‌كه‌ن ئه‌وانه ده‌یانه‌وێ یه‌كێتی به‌هیز بكه‌نه‌وه، به‌ڵام لێره‌دا ده‌بێ شتێكی سه‌یر باس بكه‌م شه‌خسێكی وه‌كو جه‌لال تاڵه‌بانی بۆخۆی پرۆژه‌ی ریفۆرم ته‌قدیم ده‌كات بۆ دیاریكردنی په‌یوه‌ندییه‌كانی حزب له‌گه‌ڵ حكومه‌ت یان بۆ پاكتاوكردنی گه‌نده‌ڵی كه ئه‌مه خۆی له خۆیدا داننانی جه‌لال تاڵه‌بانییه به بونی گه‌نده‌ڵی له‌ناو ڕیزه‌كانی یه‌كێتیدا، به‌ڵام بۆ خه‌ڵكانێك كه داوای ریفۆرم ده‌كه‌ن ئه‌و ده‌ریان ده‌كات؟ بۆنمونه براده‌رانی ڕه‌گ ئه‌ی كه به‌و شێوه دانی پێداده‌نێ به‌ڕێزیان بۆچی ئه‌و كادره شۆرشگێڕانه‌ی كه داوای ریفۆرم ده‌كه‌ن بڕیاری ده‌ركردنیان ده‌درێت؟ یان به‌بڕیاری مه‌كته‌بی رێكخستنی یه‌كێتی كه له‌لایه‌ن ئه‌رسه‌لان بایزه‌وه ده‌رچووه به‌كۆمه‌ڵ خه‌ڵك ده‌رده‌كه‌ن له رێزه‌كانی یه‌كێتی كه پشتیوانیان له برده‌رانی ڕه‌گ كردوه.
*تۆ باڵه‌كانی ناو یه‌كێتیت به باڵی ریفۆرمخوازه‌كان ناو ده‌به‌یت ئه‌گه‌ر ئه‌وانیش له ژێر یه‌ك ناو كۆنابنه‌وه ئه‌وه‌ش نه‌خوێندنه‌وه‌ی یه‌كتر نییه وه‌ك رابردوو؟
-راسته ده‌بێ وابێت به‌ڵام من ئه‌وه ده‌ڵێم راوبۆچونه‌كانیان زۆر له‌یه‌كه‌وه نزیكه و خاڵی هاوبه‌شیان زۆره، به‌ڵام ئه‌گه‌ر خه‌ڵكێك به‌نیازی گۆڕان بێت بیه‌وێت موعاره‌زه‌بێت و داوای ریفۆرم بكات ده‌بێت واز له هه‌ندێ مه‌سائیلی شه‌خسیش بهێنن یانی ناكرێت كه‌سێك بیه‌وێت هه‌ر ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسیش بێت بڵێت من فراكسیۆنێكی ئۆپۆزسیۆنیشم له‌ناو ریزه‌كاندا و ریفۆرمیش ده‌كه‌م یان ده‌بێ هه‌ر وه‌زاره‌تیشم به‌ده‌سته‌وه بێت ئه‌مانه كۆمه‌ڵێ خه‌له‌لن به‌داخه‌وه وایكردووه ناڕازییه‌كان پێكه‌وه نه‌گه‌نه نه‌تیجه، به‌ڵام به‌بڕوای من ڕه‌نگه له‌داهاتوودا ئه‌م دووسێ باڵه ببنه‌وه به‌یه‌ك چونكه خه‌ڵكانێكی سه‌ربه‌خۆ و نوسه‌ری ئازاد و ویژدانی كوردی پشتیوانی له ریفۆرم ده‌كات ئه‌و پرۆژانه‌ش كه نه‌وشیروان مسته‌فا و هه‌ریه‌ك له باڵه‌كانی ریفۆرم ته‌قدیمی ده‌كه‌ن قسه‌ی هه‌ریه‌ك له تاكی كورده، به‌ڵام ره‌نگه بۆ ئه‌و ئاسان نه‌بێت ده‌ریببرێت.
*ئه‌دی له‌ژێر سیاسه‌ت و رابه‌رایه‌تی ئه‌مرۆی مام جه‌لال ئاینده‌ی یه‌كێتی چۆن ده‌بینی؟
-من هیوادارم سات و رۆژ و ساڵه‌كانی كۆتایی ته‌مه‌نی مام جه‌لال پێداچونه‌وه‌یه‌كی تێدابێت به‌و سیاسه‌ته‌ی كه هه‌یه‌تی ئه‌گه‌ر به‌م شێوه‌یه‌ش به‌رده‌وام بێت یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان ناڵێم نامێنێ ڕه‌نگه وه‌كو ناو بمێنێ به‌ڵام ده‌بێت به حزبی ده‌ره‌جه چوار ده‌ره‌جه پێنجیش هه‌موو حزبه‌كانی ناو بزوتنه‌وه‌ی رزگاریخوازی كورد یه‌ك له‌سه‌دی یه‌كێتی قوربانی و شه‌هید و عیدامی نه‌داوه ده‌كرێ مام جه‌لال له‌م كۆتاییانه‌ی ته‌مه‌نی بۆ ئه‌و قوربانیدانه ماندیلا بێت ده‌كرێت عه‌ره‌فاتیش بێت، ئه‌گه‌ر مام جه‌لال له‌سیاسه‌تی ئه‌مرۆی بێ به‌خۆدا چونه‌وه به‌رده‌وام بێت وه‌كو عه‌ره‌فات ده‌مرێت به‌كۆمه‌ڵێك ڕه‌خنه و گله‌ییه‌وه به‌ڵام ده‌كرێ خۆی بكاته ماندێلا و سیمبولێك و سه‌روه‌رییه‌كان بۆ یه‌كێتی بگێڕێته‌وه، ده‌كرێ مام جه‌لال ملبدات به خواستی هه‌موو ئه‌و خه‌ڵكانه‌ی كه داوای ریفۆرم ده‌كه‌ن و بڵێت من ته‌مه‌نێكم به‌سه‌ر برد و خزمه‌تی خۆمم كرد وه‌كو مه‌رجه‌عیه‌تێك وه‌كو براگه‌وره‌تان ده‌چم له‌ماڵی خۆم داده‌نیشم ئه‌وكات ده‌كرێ جه‌لال تاڵه‌بانی وه‌كو سیمبولێكی ناو یه‌كێتی و ناو بزوتنه‌وه‌ی رزگاریخوازی كورد وه‌كو ماندێلا لێی بڕوانرێ.
*به‌ڵام ئه‌گه‌ر مام جه‌لال كۆچی كرد و ئه‌و كێشانه‌ی ناو یه‌كێتی و باڵه‌كانی مانه‌وه، ئاینده‌ی یه‌كێتی چۆنه؟
-وه‌ڵا ئه‌وه پرسیاره لای منیش، یه‌ك كۆمه‌ڵ مه‌سه‌له هه‌یه جارێ ئه‌و ڕێككه‌وتنه ستراتیژییه‌ی كه جه‌لال تاڵه‌بانی باسی ده‌كات له‌گه‌ڵ پارتیدا به مه‌كته‌بی سیاسی پارتی و یه‌كێتیشه‌وه كه‌س نازانێ مه‌زمونه‌كه‌ی چییه به‌ڵام به‌بڕوای من ئه‌و ڕێككه‌وتنه له‌نێوان خودی مه‌سعود بارزانی و جه‌لال تاڵه‌بانی دایه بۆ پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندی ماڵ و منداڵ و بنه‌ماڵه‌كه‌ی جه‌لال تاڵه‌بانییه له‌دوای مردنی خۆی، جا ئه‌وه یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان چۆن ده‌مێنێته‌وه و جڵه‌وی چۆن ده‌گیرێته‌وه و هه‌موو باڵه‌كان یه‌ك ده‌گرنه‌وه و مل ناده‌ن به خواسته‌كانی پارتی ئه‌وه ناكرێ ئینسان پیشبینی ئه‌وه بكات كه ئاینده به‌ره‌و كوێ ده‌ڕوا.
*به‌ڵام ئێستا جگه له دژایه‌تی باڵه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی یه‌كیتی له‌ناو مه‌كته‌بی ساسی و سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتیش دژایتیه‌كی توند هه‌یه بۆ ئه‌وان ئه‌گه‌ر رانه‌گه‌یه‌نراویش بێت تۆ له‌و بڕوادای به ئاسانی بگه‌نه‌وه یه‌ك؟
- با ئێمه سه‌یری باڵه‌كان بكه‌ین ئه‌و خه‌ڵكانه‌ی له ده‌وری جه‌لال تاڵه‌بانی دژ به باڵه‌كان وه‌ستاونه‌ته‌وه كێن ئه‌وه هه‌موو خه‌ڵكه گه‌نده‌ڵه‌كانن له ده‌وره‌ی جه‌لال تاڵه‌بانی كۆبونه‌ته‌وه، ئه‌وانیش دڵنیان خواسته‌كانی ریفۆرم خوازه‌كان سه‌ربگبرێت به‌ته‌ئكید جێگه‌ی گه‌نده‌ڵ نابێته‌وه به‌ڵام ئایا پشتیوانی مام جه‌لال له‌و خه‌ڵكه گه‌نده‌ڵه له‌پێناو هێشتنه‌وه‌ی به‌رژه‌وه‌ندی تایبه‌تی خۆیی و بنه‌ماڵه‌كه‌ی له قازانجی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستانه و وه‌فایه بۆ خوێنی شه‌هیدانی یه‌كێتی یان پشتیوانی باڵی ریفۆرم ئه‌مه كێشه‌كه‌یه مه‌سه‌له‌ن هه‌ریه‌ك له‌و گه‌نده‌ڵانه‌ی كه له‌ده‌وری مام جه‌لال كۆبونه‌ته‌وه و خه‌ڵك ده‌می لێكردونه‌ته‌وه ئه‌گه‌ر مام جه‌لال بڵێ بڕۆره‌وه ماڵی خۆت دابنیشه چی روو ده‌دا؟ خۆ هیچ كام له‌وانه مه‌ركه‌زی كۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسیان ئه‌وه‌نده به‌هیز نییه وه‌كو كه‌سێكی وه‌ك نه‌وشیروان مسته‌فا خه‌ڵك له‌ده‌وری كۆببێته‌وه ئه‌وان به‌راورد ناكرێن به نه‌وشیروانێك كه سێ خه‌سڵه‌تی زۆر به‌رونی تیا به‌دیده‌كرێ كه موسته‌لزه‌ماتی بونی قیاده و سه‌ركردایه‌تی كردنه وه‌ك ئه‌وه‌ی له‌مه‌سه‌له‌ی داوین پاكیدا ئه‌و پیاوێكی داوین پاكه له‌مه‌سه‌له‌ی مادده و پاره هیچ خاڵێكی له‌سه‌ر گه‌نده‌ڵی و ڕاوڕوت و به‌كارهێنانی سه‌روه‌تی یه‌كێتی بۆ شه‌خسی خۆی له‌سه‌ر نییه و تموحی مه‌سئولیه‌تیشی نییه ئه‌و له قیممه‌ی به‌رپرسیاره‌تیدا بوو وه‌ك جێگری سكرتێری گشتی ده‌ستی له‌كاركێشاوه‌ته‌وه ئه‌م سێ خه‌سڵه‌ته‌ش له ئه‌ودا هه‌یه له هیچ كامیاندا نییه تا جه‌لال تاڵه‌بانی له ئیزندانیان بترسێ تاكو ئێستاش كاریزمای مام جه‌لال به‌هێزه و ده‌توانێت به نیو سه‌عات ئه‌وه بكات، به‌ڵام كه نایكات ئه‌وه‌یان شتێكی تره كه روونه چی له‌پشته بۆیه ئاینده‌ی یه‌كێتی وه‌ك وتم ناتوانرێ وه‌ك خۆی پێشبینی بكرێت ئه‌گه‌ر مام جه‌لال له‌م سیاسه‌ته‌ی تاكۆتایی خۆی به‌رده‌وام بێت، به‌ڵام ئه‌وه‌ش ده‌ڵێم دوای مام جه‌لال ئه‌وه‌ی بتوانێ رابه‌ریه‌تی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان بكات به‌ته‌نها نه‌وشیروان موسته‌فایه و كه‌سیش له‌و موسته‌هه‌قتر نییه.
ئه‌م دیداره به‌ناوی گۆڤاری هه‌ڵبون سازكراوه و به‌سێ به‌ش له هه‌ڵبون بڵاوكرا وه ته‌وه
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
