كاك نه‌وشیروان سه‌ره‌تا حه‌لقه‌كه‌ی نارد و خۆی نه‌هات بۆ پێكهێنانی كۆمه‌ڵه چونكه پێی وابوو سه‌رده‌می داڕمانی جه‌لالیه‌ته و ناكرێ مام جه‌لال به‌ئاشكرا ناوی بێت.
مام جه‌لال هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه پلانی هه‌بووه بۆ ئه‌وه‌ی كۆمه‌ڵه بۆ فه‌تره‌یه‌كی موعه‌یه‌ن به‌كار بهێنێ دواتریش ئیحتیوای بكات و ئیستغلالی هه‌وڵ و تێكۆشانی هاوڕێیانی كۆمه‌ڵه بكات.
سالار عه‌زیز ئه‌وه‌ی قبوڵ نه‌بوو ببێته ئه‌ندامی وه‌فدی مفاوه‌زات له‌گه‌ڵ به‌عس، به‌ڵام مه‌لا به‌ختیار پێی وابوو ئه‌و مفاوه‌زاته سه‌ر ده‌گرێ له هه‌ڵپه‌كردنیدا خۆی هاویشته نێو وه‌فده‌كه.
مه‌لا به‌ختیار ده‌یویست ببێته ئه‌ندامی په‌ڕله‌مان بۆ ئه‌وه‌ی مام جه‌لال و یه‌كێتی بداته دادگا
رزگار ره‌زا چوچانی – تاڤگه سابیر – ستۆكهۆڵم
دیدارێك له‌گه‌ڵ به‌رێز حه‌مه ئاوات شێخ سدیق كادری دیرێنی كۆمه‌ڵه‌ی ره‌نجده‌ران و ئاڵای شۆڕش و حزبی زه‌حمه‌تكێشان و وه‌ك خۆی ده‌ڵێ كادرێكی بێكاری نێو یه‌كێتی، له‌م دیداره‌دا حه‌مه ئاوات شیخ سدیق، باسی بارودۆخی كۆمه‌ڵه و ئاڵای شۆرش و دواتر دروستبونی ره‌وتی نیشتیمانی و بارودۆخی نێوخۆی ئه‌مڕۆی یه‌كێتی ده‌كات.
به‌شی یه‌كه‌م :
* بۆ ئه‌وه‌ی به پێی بیبلۆگرافیا بچینه سه‌ر پرسیاره‌كان ئه‌گه‌ر سه‌ره‌تا بۆخۆت له حه‌مه ئاوات شیخ سدیق بدوێی؟
-من حه‌مه ئاوات شێخ سدیق، خه‌ڵكی هه‌ڵه‌بجه و له شێخانی عه‌بابه‌یلێم و خوێندنی سه‌ره‌تایی و ناوه‌ندیم له هه‌ڵه‌بجه و سلێمانی ته‌واوكردووه، پاشان په‌یمانگای ته‌ندروستیم له ساڵی 1973 له به‌غدا ته‌واوكردووه، وه‌كو كاری سیاسی له ساڵی 1968ه‌وه ئه‌ندامی یه‌كێتی قوتابیانی كوردستان بووم سه‌ر به باڵی مه‌كته‌بی سیاسی، له ساڵی 1969 ه‌وه ئه‌ندامی پارتی دیموكراتی كوردستان هه‌ر سه‌ر به باڵی مه‌كته‌بی سیاسی بووم، دوای تیكه‌ڵبوونه‌وه‌ش چ له رێكخستنه‌كانی پارتی و چ له قوتابیان كارم كردووه و ئه‌ندامی لیژنه سه‌ره‌كییه‌كان بووم له مه‌عهه‌ده‌كان و له به‌شی ته‌ندروستی رێكخستنه‌كانی به‌غدای یه‌كێتی قوتابیان كارم كردووه، كه سه‌ر به لقی پێنجی پارتی بووم، له ساڵی 1974 چومه ده‌ره‌وه و به‌شداری شۆڕشم كرد له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵێ دكتۆری كادری ته‌ندروستی دوای هه‌ره‌سیش هاتینه‌وه كوردستان و له ساڵی 1976 په‌یوه‌ندیم به كۆمه‌ڵه‌ی ره‌نجده‌رانی كوردستانه‌وه كرد و له ساڵی 1978 چومه دره‌وه‌وه بوومه پێشمه‌رگه له ناوچه‌ی هه‌ورامانی له‌وێ ئه‌ندامی ناوچه‌ی هه‌ڵه‌بجه‌ی یه‌كێتی بووم و وه‌كو رابه‌ر سیاسی كۆمه‌ڵه له مه‌فره‌زه‌كان بووم، هه‌ر له‌و ساڵه برینداربووم و دواتریش له نه‌خۆشخانه‌ی شۆڕش درێژه‌م به خه‌باتی خۆمدا، دواتریش هاتمه خواره‌وه بۆ مه‌ڵبه‌ندی یه‌ك و چوینه پاڕه‌زان و له‌وێ باره‌گامان هه‌بوو كه بریتی بوین له كاك سالار عه‌زیز و شیخ عه‌لی "خوله كه‌شكۆڵ" و به‌كری حاجی سه‌فه‌ر و مامۆستا پشكۆ و من حه‌مه ئاوات به‌ڵام به‌هۆی جیاوازییه فكریه‌كانی ئه‌وكاتی كۆمه‌ڵه ئێمه كارێكی ئه‌وتۆمان نه‌بوو هه‌روه‌ها ئه‌ندامی كۆنفرانسه‌كانی یه‌ك و سێی كۆمه‌ڵه‌ی ره‌نجده‌رانی كوردستان بووم، له سه‌ره‌تای دروستكردنییه‌وه یه‌كێك بووم له كادره‌كانی ئاڵای شۆرش تا ئه‌و كاتی وازم له ئاڵای شۆڕش هێنا و چومه رێزی زه‌حمه‌تكێشان، دواتریش ره‌وتی نیشتیمانی كوردستان‌مان دروستكرد و ئێستاش كادرێكی بێكاری یه‌كێتیی نیشتیمانیی كوردستان‌م.
*باسی ئه‌ندامیه‌تی خۆتت كرد له كۆمه‌ڵه‌دا كۆمه‌ڵه چۆن دروست بوو باسی بیروباوه‌ڕی جیاواز و یان چه‌ند به‌شێك ده‌كرێ له‌ناو كۆمه‌ڵه‌شدا ئه‌گه‌ر تۆ زیاتر لێی بدوێی؟
- به‌ڵێ كۆمه‌ڵه بۆخۆی له سێ حه‌لقه پێك هاتبوو، ئه‌و سێ حه‌لقه ئه‌گه‌ر به هه‌ڵه‌دا نه‌چووبم حه‌لقه‌یه‌كیان لای مام جه‌لال بوو، حه‌لقه‌یه‌كیان لای كاك نه‌وشیروان بوو، حه‌لقه‌یه‌كیان لای كاك شه‌هاب و براده‌ران بوو به‌ڵام بۆ كاتی پێكهێنانی كۆمه‌ڵه ئه‌و حه‌لقه‌یه‌ی كه كه‌لای كاك نه‌وشیروان بوو ناردی و بۆخۆی نه‌هات نه‌هاتنی خۆشی په‌یوه‌ندی به راسته‌خۆ ناوهێنانی مام جه‌لاله‌وه هه‌بوو له دامه‌زرێنه‌رانی كۆمه‌ڵه ئه‌وه‌ش له‌كۆنفرانسی یه‌ك به‌رگوێمان كه‌وت كه كاك نه‌وشیروان ڕای وابوو به‌هۆی ئه‌وه‌ی كه تازه به‌یاننامه‌ی 11ی ئادار ده‌رچوو بوو سه‌رده‌می داڕمانی جه‌لالیه‌ت بوو ئه‌بێ مام جه‌لال به‌نهێنی و له‌پشت په‌رده‌وه ناوی بێت بۆ ئه‌وه‌ی نه‌وترێت ئه‌مانه پاشماوه‌ی جه‌لالییه‌كانن وه‌ك وتم چونكه جه‌لالیه‌ت شكستی هێنابوو نه‌ده‌كرا ئه‌و شكسته‌ش ببێته به‌شێك له كۆمه‌ڵه ده‌بوو كۆمه‌ڵه شتێكی جیا له جه‌لالی و مه‌لایی نیشان به‌خه‌ڵك بدات به‌ڵام ناوی مام جه‌لال به‌ئاشكرا هات و ئه‌ویش به‌و هۆیه‌وه نه‌چووه ده‌سته‌ی دامه‌زراندنی كۆمه‌ڵه ئه‌مه‌ش به‌و مانایه نا كه نكۆڵی له كه‌سایه‌تی مام جه‌لال كردبێت به‌ڵام ئه‌و وای پێ‌باش بوو كه ده‌بێت وابكرێت بۆ ناوبانگی كۆمه‌ڵه له‌راستیشدا بۆچونه‌كه‌ی وابوو ئه‌م سێ حه‌لقه یه‌كیان گرتوو له ساڵی 1970 كۆمه‌ڵه‌ی ره‌نجده‌رانی كوردستانیان دروست كرد، ئه‌مه‌ش له كاتێكدا كه كۆمه‌ڵه‌ی ره‌نجده‌رانی كوردستان به‌ر له راگه‌یاندنی پێشینه‌یه‌كی له‌ناو باڵی مه‌كته‌بی سیاسی‌دا هه‌بوو، بۆ نمونه شه‌هید روشدی برای حیلمی عه‌لی شه‌ریف یه‌كێك بوو له‌وانه‌ی كه له رۆژنامه‌ی نوردا ده‌ینوسی له‌دوا لاپه‌ڕه‌دا گۆشه‌یه‌كی هه‌بوو ئه‌و كۆمه‌ڵێك گه‌م گه‌نجه‌ش كه یه‌كیان شه‌هید ئارام بوو شان به‌شانی شه‌هید روشدی هه‌وڵیانده‌دا رێكخستنێك دروست بكرێت، دوور له باڵی جه‌لالی و مه‌لایی، ئه‌وه بوو به‌یانی 11ی ئازار هات به‌سه‌ردا و ئه‌و سێ باڵه یه‌كیان گرت و كۆمه‌ڵه‌ی ره‌نجده‌رانی كوردستان راگه‌یه‌نرا كه ئه‌و كات پێی ده‌وترا كۆمه‌ڵه‌ی ماركس و لینین، به‌ڵام یه‌كلا نه‌ببوه‌وه كه ئیراقی یان كوردستان له‌دوای ناوه‌كه‌ی بێت، كۆمه‌ڵه‌ی ره‌نجده‌ران له كۆمه‌ڵێ بیروباوه‌ڕی جیاجیا پێك هاتبوو، ماویزم له‌و سه‌رده‌مه وه‌كو ئه‌لته‌رناتیڤێكی ئه‌وكاته‌ی بزوتنه‌وه‌ی كۆمۆنیستی ئه‌وكات و بلۆكی سۆڤیه‌تی هاتبووه كایه‌وه كۆمه‌ڵه‌ش له‌ژێر كاریگه‌ری بیروبۆچونی ماویزمدا بوو، جگه له‌وه‌ش هه‌ر له‌سه‌رده‌می باڵی مه‌كته‌بی سیاسییه‌وه حزبی ره‌نجبه‌ران هه‌بوو كه حزبێكی ئیرانی بون و فارس بون كه ئه‌وانیش رێكخستنێكی ماوی بوون په‌یوه‌ندییه‌كی توندوتۆڵیان له‌گه‌ڵ شه‌خسی جه‌لال تاڵه‌بانیدا هه‌بوو، به‌فعلیش چه‌ندكادرێكیان هاتنه به‌كره‌جۆو هه‌ڵه‌بجه بۆ بره‌ودان به ڕێكخستنه حزبییه‌كانی باڵی مه‌كته‌بی سیاسی له‌ژێر بیروباوه‌ڕی ماویزمدا هێنده‌ی من بیرم بێت یه‌كێك له‌و كه‌سانه ناوی دكتۆر جه‌واد بوو ناشزانم ناوی ته‌واوی خۆی بوو یان نا، له‌م دوایانه‌شدا له‌ساڵی 1981 دا له‌سه‌ركردایه‌تیشدا بونیان هه‌بوو به‌تایبه‌ت یه‌كیان به‌ناوی دكتۆر ئیبراهیم ئه‌مانه زیاتر فكریان له مام جه‌لاله‌وه نزیك بوو ئه‌وانیش له ئێران قاچاغ بوون هه‌م له باره‌گانی یه‌كێتی ده‌ژیان و هه‌میش هاوكاری یه‌كێتی بوون، ئه‌و لێك نزیكییه‌ش كۆمه‌ڵی ته‌ئسیرات بوو كه ته‌ئسیریان له‌سه‌ر فكر و ئایدۆلۆژیه‌تی كۆمه‌ڵه هه‌بوو.
دوای هه‌ره‌س سه‌ره‌تا به وجودی شه‌هید شه‌هاب و براده‌ران له پێنجوێن كۆبونه‌وه‌یه‌ك كرا و بڕیاری مقاوه‌مه درا، به‌ڵام ئه‌وه سه‌ری نه‌گرت و تاخیر كرا بۆ كاتی خۆی، له ساڵی 1976 فه‌راغێكی بزوتنه‌وه‌ی شۆرشگێڕی له‌كوردستان بوونی هه‌بوو ئه‌وكاتیش حزبی شیوعی عێراق هه‌بوو، به‌ڵام نه‌یانتوانی ئه‌و فه‌راغه بقۆزنه‌وه، به‌ڵام كۆمه‌ڵه‌ی ره‌نجده‌رانی كوردستان توانی ئه‌و فه‌راغه بقۆزێته‌وه كه پێم وایه ئه‌وه یه‌كێكه له موعجیزه‌كانی كۆمه‌ڵه كه له‌ماوه‌ی ساڵێكدا توانی شۆڕشی نوێی گه‌له‌كه‌مان ده‌ست پێبكاته‌وه و یه‌كه‌م مه‌فره‌زه‌ی چه‌كدار بنێرێته ده‌ره‌وه و له ساڵی 1976 یش یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان دروست بوو.
*قسه له‌و باره‌یه‌وه هه‌یه كه یه‌كێتی بۆ ئه‌وه دروست بوو كۆمه‌ڵه له نێو یه‌كێتیبووندا بتوێنێته‌وه تۆ له‌و باره‌یه‌وه چی ده‌ڵێی؟
- ئه‌وه قسه زۆر هه‌ڵده‌گرێ كه یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان بۆچی دروست بوو ئه‌گه‌ر نوسینه‌كانی شه‌هید ئارام بهێنینه‌وه به‌رچاو زۆر پرسیاری لێده‌كرێت كه ئایا یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان بۆ ئه‌وه دروست بوو كه مام جه‌لال و یه‌كێتی ئه‌یانه‌وێ كۆمه‌ڵه قوت بده‌ن كه كۆمه‌ڵه میحوه‌ری سه‌ره‌كی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان بوو.
من بۆخۆم پێم وایه مام جه‌لال به نه‌زره‌یه‌كی شمولی سه‌یری شۆڕشه‌كه‌ی ده‌كرد وه‌كو كۆمه‌ڵه مام جه‌لال له شۆرشی نه‌ده‌ڕوانی واته به‌نه‌زره‌ی چینایه‌تی مام جه‌لال پێی وابوو شۆڕشه‌كه شۆڕشێكی جه‌ماوه‌رییه پێویستی به‌هه‌موو چینه‌كان هه‌یه هه‌رله ئاغاواته‌وه تا هه‌موو ره‌نجبه‌رێك، بۆیه تێكه‌ڵ و پێكه‌ڵییه‌ك هه‌بوو هه‌ر له‌وكاته‌دا بزوتنه‌وه‌ی سۆسیالست هه‌بوو كه ئه‌و كاته ره‌سوڵ مامه‌ند و شه‌هید عه‌لی عه‌سكه‌ری و شه‌هید سه‌عدی و دكتۆر خالید و كۆمه‌ڵێ خه‌ڵكی تربون، دروست بونی بزوتنه‌وه‌ی سۆسیالیستیش ته‌ركیبه‌یه‌كی تێكه‌ڵ بوو له‌باڵی جه‌لالی و مه‌لایی ئه‌گه‌ر شه‌ڕی هه‌كاری روینه‌دایه نه‌ده‌زانرا چاره‌نوسی ئه‌و بزوتنه‌وه‌یه به‌ره‌و كوێ ده‌چێت چونكه باڵه سه‌ره‌كییه‌كانی بریتی بون له عه‌له‌ی عه‌سكه‌ری كه ئه‌ویش لای باڵی جه‌لالی ده‌گرت دوای ئه‌ویش زیاتر باڵه مه‌لاییه‌كه مانه‌وه وه‌ك ره‌سوڵ مامه‌ند و تایه‌ری عه‌لی والی و چه‌ند كادرێكی تر مانه‌وه له‌گه‌ڵ دكتۆر مه‌حمود كه به‌ناوی لیژنه‌ی ئاماده‌كاری پارتی دیموكراتی كوردستان كاری ده‌كرد یه‌كیان گرت و حسك یان دروستكرد، بۆیه مام جه‌لال هات خه‌تی گشتیشی دروستكرد به‌بڕوای من هه‌موو ئه‌وانه‌ش پلان بون مام جه‌لال هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه پلانی هه‌بووه بۆ ئه‌وه‌ی كۆمه‌ڵه بۆ فه‌تره‌یه‌كی موعه‌یه‌ن به‌كار بهێنێ دواتریش ئیحتیوای بكات وه‌كو ئه‌وسیفه‌تی نیمچه به‌ره‌یی كه له‌ناو یه‌كیتیدا هه‌بوو و ته‌جروبه‌یه‌كی تازه‌بوو له كوردستاندا پاشان مام جه‌لال ئه‌و به‌ره‌یه‌ش نه‌هێلێ، به كۆمه‌ڵه‌شه‌وه واته مام جه‌لال ئیحتیوای ئه‌و مه‌سه‌لانه بكات كه ئیستغلالی هه‌وڵ و تێكۆشانی هاوڕێیانی كۆمه‌ڵه بكات و ئه‌نجام به حزبێك ده‌ركه‌وێ كه ئه‌نجامیش هه‌روا شكایه‌وه كردی به یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان.
*ئێوه ئه‌ندامی كۆمه‌ڵه بوون دواتریش كادری ئاڵای شۆڕش به‌ڵام كه كۆمه‌ڵه بوونی هه‌بوو چۆن بیر له‌وه كرایه‌وه ئاڵای شۆرش دروست بكرێت و هۆكاری ئه‌و دروستبونه چی بوو؟
- كه باسی هۆكاری دروستبوونی ئاڵای شۆڕش بكرێت ده‌بێت بگه‌ڕێینه‌وه بۆ حه‌قیقه‌تی ناو خودی كۆمه‌ڵه‌ی ره‌نجده‌ران، وه‌ك باسم كرد كۆمه‌ڵه‌ی ره‌نجده‌ران خۆی له سێ حه‌لقه‌ی سه‌ره‌تایی پێك هاتبوو ئه‌م سێ حه‌لقه‌یه‌ش له سه‌ره‌تادا بۆ چونه ئایدۆلۆژیه‌كانیان زۆر نزیك نه‌بوون له‌یه‌ك و چاوه‌ڕوانی ئه‌و جیابوونه‌وه ده‌كرا، بۆیه دروستبونی ئاڵای شۆڕش په‌یوه‌ندی به بارودۆخی ناو كۆمه‌ڵه‌وه هه‌بوو كۆمه‌ڵه‌ی ره‌نجده‌رانی كوردستان له‌سه‌ره‌تا كۆمه‌ڵێ خیلافاتی تێدا به‌دیده‌كرا ئه‌وه‌بوو پاش گرتنی شه‌هید شه‌هاب و براده‌رانی كه كۆمه‌ڵیك بوون پێیان ده‌وترا ته‌كه‌تولی سجن واته ئه‌و براده‌رانه‌ی له‌گه‌ڵ شه‌هید شه‌هابوان سجن بوون كاتێك سه‌دام ئه‌حمه‌د حه‌سه‌ن به‌كری له‌ده‌سه‌ڵات لادا و هاته شوێنی ئه‌و له‌ساڵی 1979 عه‌فواتێكی ده‌ركردو براده‌رانی ته‌كه‌تولی سجن ئازادكران و ئه‌وانیش هاتنه ده‌ره‌وه خیلافاته‌كانیش له‌هاتنه ده‌ره‌وه‌ی ئه‌وانه‌وه سه‌ریهه‌ڵدا له‌كاتی گرتنی كاك شه‌هاب وان كۆمیته‌ی هه‌رێمه‌كان به ده‌ستپێشخه‌ری و له‌لایه‌ن شه‌هید ئارام و كاك سالار عه‌زیز و شه‌هید ئازاد هه‌ورامی و و شه‌هید عه‌بدولره‌زاق و چه‌ند هاوڕێیه‌كی تر دروستكرا و مه‌لا به‌ختیاریش یه‌كێك بوو له ئه‌ندامی كۆمیته‌ی هه‌رێمه‌كان ئه‌مانه توانییان جڵه‌وی ڕێكخستنه‌كانی كۆمه‌ڵه بگرنه ده‌ست و یه‌كه‌م مه‌فره‌زه‌ی چه‌كداریش بنێرنه ده‌ره‌وه ئه‌وه‌ی شایه‌نی باسه كۆمیته‌ی هه‌رێمه‌كان له‌و كاته‌دا راپۆرتێكی ده‌ركرد كه به‌ته‌قریری شوبات ناسراوه له‌م راپۆرته‌دا كۆمیته‌ی هه‌رێمه‌كان ئیدانه‌ی سه‌ركردایه‌تی پێشوی كۆمه‌ڵه ده‌كات واته كاك شه‌هاب و هاوڕێكانی كه به‌بێ پرس به‌ڕێكخستن رێكخسته‌نكانیان به‌ره‌و ئێران به‌جێهێشت به ئامانجی رۆشتن به‌ره‌و لوبنان بۆلای هێزه فه‌له‌ستینییه‌كان كه ڕێكخستنه‌كانی جۆرج حه‌به‌ش و ئه‌حمه‌د جوبریل و نایف حه‌واتمه بوون كه بیروبۆچونی ماویزمیان هه‌بوو به‌هیوای ئه‌وه‌ی تاكاتێك ده‌رفه‌تی گه‌ڕانه‌وه‌یان بۆ عێراق بۆ ده‌ڕه‌خسێ لای ئه‌وان بمێننه‌وه به‌ڵام ڕژێمی شا شه‌هید شه‌هاب و هاورێكانی گرت و ته‌سلیمی عێراقی كردنه وه و شایه‌نی باسه ئه‌نوه‌ر زۆراب پێشتر له‌لایه‌ن ڕژێمه‌وه به‌هۆی نامه‌یه‌كی جه‌لال تاڵه‌بانی كه به‌یه‌كێك له ئه‌ندامانی حه‌ره‌كه‌ی ئیشتراكی عه‌ره‌بییه‌وه ناردبوی بۆ ئه‌نوه‌ر زۆراب ئه‌و كه‌سه گیراو بووه هۆی گرتنی ئه‌نوه‌ر زۆراب دواتر پێكه‌وه له‌سێداره دران ئه‌و ته‌قریره‌ش بووه هۆی دروست بونی جیاوازییه‌كی تر له جیاوازییه‌كانی كوتله‌ی سجن و كۆمیته‌ی هه‌رێمه‌كان هه‌روه‌ها كه ته‌كه‌تولی سجن هاتنه ده‌ره‌وه خیلافاتی ئایدۆلۆجی روویدا مه‌سه‌له‌ن ته‌كه‌تولی سجن وه‌كو كاك فه‌ره‌یدون عه‌بدولقادر و كاك عومه‌ری سه‌ید عه‌لی و كاك جه‌بار فه‌رمان و ئاوات عه‌بدولغه‌فور و ئاسۆی شێخ نوری و هاوڕێكانیان ئه‌وانه له‌و كه‌سانه بوون بۆچونیان وابوو كه به‌عس ناكۆكی سه‌ره‌كی نییه، چونكه ڕێكخستنێك ئه‌گه‌ر ماركسی بێت ناكۆكی سه‌ره‌كی له‌گه‌ڵ سه‌رمایه‌داری ئیمپریالیزم و سه‌رمایه‌داری جیهانیدا هه‌یه، له‌به‌ر ئه‌وه‌ش كه نیزامی ئێراقی نیزامێكی وابه‌سته‌یه به سه‌رمایه‌داری جیهانییه‌وه ناكۆكییه‌كه ناكۆكی سانه‌وییه، باڵی هه‌رێمه‌كانیش پێیان وابوو به‌عس ناكۆكی سه‌ره‌كییه، جگه له‌وه‌ش ئیختیلافات هه‌بوو له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه ئایا ده‌بێت كۆمه‌ڵه كوردستانی بێت یان داش عێراق یان كوردستانی بێت یان رێكخستنێكی عێراقی بێت، ئه‌مانه كۆمه‌ڵێك كێشه بوون كه كێشه‌كان له ئه‌ساسدا ئه‌گه‌ر به‌دیدی ئێستا سه‌یری بكه‌یت زۆر قورس نه‌بوون، به‌ڵام نه‌تیجه‌ی ته‌عامولنه‌كردنی مه‌نتقیانه‌ی ئه‌و ته‌كه‌تولانه‌ی كه له‌ناو كۆمه‌ڵه‌دا هه‌بوون، زایده‌ن ته‌ئسیراتی جه‌لال تاڵه‌بانی بارودۆخ به‌ره‌و ئاقاری تیاچونی كۆمه‌ڵه رۆیشت، ئاڵای شۆڕشیش زیاتر ئه‌و كه‌سانه‌ی له خۆگرتبوو كه سه‌ر به ته‌كه‌تولی كۆمیته‌ی هه‌رێمه‌كان بوون له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ئه‌بێ ئه‌وه نه‌شارمه‌وه ئه‌نجامه‌كان دواتر رون بوونه‌وه كه‌سانێك هه‌بوون له‌ناو سه‌ركردایه‌تی كۆمه‌ڵه‌دا ئیختیلافه‌كانیان به ئیختیلافی فكری ناو ده‌برد، به‌ڵام خه‌ڵكانێكبوون تموحی شه‌خسیان هه‌بوو به‌وه په‌رده‌پۆشیان ده‌كرد بۆیه ته‌عامولنه‌كردنی ئه‌و دوو سێ باڵه له‌گه‌ڵ یه‌ك زایده‌ن هه‌وڵی مام جه‌لال بۆ ئیحتیوا و تواندنه‌وه‌ی كۆمه‌ڵه و كردنی یه‌كێتی به یه‌ك حزب بووه هۆی تواندنه‌وه و تێكشكانی كۆمه‌ڵه به بڕوای من كۆمه‌ڵه ده‌ركه‌وتنێكی تاریخی بوو، مومكین نییه جارێكی تر ئیعاده بێته‌وه، چونكه له فه‌تره‌یه‌كی موعه‌یه‌ندا به‌و كاریگه‌رییه گه‌وره‌وه دروست بوو هه‌ر هه‌موشمان به هه‌موو باڵ و باوه‌ڕه جیاوازه‌كانمانه‌وه به‌رپرسینه به‌رانبه‌ر به تیاچونی كۆمه‌ڵه و ئه‌وه ره‌خنه‌یه‌كه له‌سه‌ر هه‌ر هه‌مومان جا هه‌یه زیاتری ده‌كه‌وێته‌وه سه‌ر و هه‌شه كه‌متر كه ئه‌گه‌ر یه‌ك تۆز گوێمان له‌یه‌ك بگرتایه و واقعبین بوینایه كۆمه‌ڵه به‌و شێوه‌یه‌ی به‌سه‌ر نه‌ده‌هات ئێمه به‌هه‌موومانه‌وه كۆمه‌ڵه‌مان له‌ناو برد، من ئێستا بۆ مێژوو ئه‌وه ده‌ڵێم له‌ناو كۆمه‌ڵه خه‌ڵكێكی وه‌ك نه‌وشیروان موسته‌فا هه‌بوو كه تێڕوانین و خوێندنه‌وه‌ی بۆ ڕێكخستنی كۆمه‌ڵه و گونجاندنی له‌گه‌ڵ واقیعی كورده‌واری له هه‌موی راستتربوو، من كۆمه‌ڵێك شت بۆ نمونه باس ده‌كه‌م له‌كۆنفرانسی یه‌كه‌می كۆمه‌ڵه‌دا كاك نه‌وشیروان پێی وابوو كه كۆمه‌ڵه ده‌كرێ پێی بگوترێت ڕێكخستنی زه‌حمه‌تكێشان، یان به‌مانایه‌كی تر كرێكاران و جوتیاران و زه‌حمه‌تكێشان و ورده بۆرجوازی شار و لادێ، به‌ڵام كۆمه‌ڵێكی ترمان كه كرچ و كاڵتربووین له تێگه‌شتنمان پێمان وابوو كه كۆمه‌ڵه ڕێكخراوی كرێكارانی كوردستانه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر موقاڕه‌نه‌ی واقیعی كوردستان بكه‌ین به‌و مه‌فهومه‌ی كه ماركس باسی كرێكار ده‌كات كرێكاری سه‌ناعی ئه‌وكاته كرێكار به‌و واقیعیه‌ته وجودی نه‌بووه له كوردستان یان ئه‌و سه‌رمایه‌داره له كوردستان وجودی نه‌بووه كه مه‌فهومی ماركس ده‌یانگرێته‌وه، به‌ڵام ئێمه قسه‌كانی كاك نه‌وشیروانمان قبوڵ نه‌بوو، هه‌روه‌ها نه‌وشیروان گوتی "من بای حه‌ره‌كه‌ی كوردی ماركسیزمم قبوڵه، كه ئایا چه‌ند خزمه‌ت به حه‌ره‌كه‌ی كوردی ده‌كات؟، بایی سۆسیال دیموكرات من ماركسیزمم قبوڵه" له كاتێكدا خه‌ڵكانێك هه‌بوون زۆر به ته‌ته‌روفه‌وه یان له كاڵوكرچی تێگه‌شتنیان له واقیعیه‌تی ماركسیزم و گونجاندنی له‌گه‌ڵ واقیعی كورده‌واریدا له‌ناو كۆمه‌ڵه بۆچونه‌كانی كاك نه‌وشیروانیان قبوڵ نه‌بوو دوای چه‌ندین ساڵ واته دوای بیست و ئه‌وه‌نده ساڵ تازه دێن وه‌كو یه‌كێتی، سۆسیال دیموكرات داوا ده‌كه‌ن و ته‌تبیقی ده‌كه‌ن جا به‌ناچارییه یان به بڕوا هه‌بونیانه به‌سۆشیال دیموكرات گرنگ ئه‌مه سه‌لماندنی ئه‌وه‌یه كه بۆچونه‌كانی نه‌وشیروان موسته‌فا واقیعیانه‌تر بووه بۆ كۆمه‌ڵگای كوردی، به‌ڵام سیراع و نه‌خوێندنه‌وه‌ی یه‌كتر و به‌رژه‌وه‌ندی شه‌خسی كۆمه‌ڵه‌ی له‌ناوبرد به‌هه‌ر حاڵ ئاڵای شۆڕشیش له ئه‌نجامی كۆتایی ئه‌و سیراعانه هاته دروست بوون له كۆمه‌ڵه‌ی ره‌نجده‌رانی كوردستان جیابوه‌وه لێره‌شدا ئه‌بێت بۆ مێژوو ئه‌و راستییه بڵێم ناوی ئاڵای شۆڕش بۆ ئه‌و كوتله‌یه ناوێك بوو له ناوه‌وه سه‌پێنرا به‌سه‌ر ئاڵای شۆڕشدا ئه‌گه‌ر نا بڕیار وابوو هه‌ر رۆژنامه‌كه ناوی ئاڵای شۆرش بێت، بۆ زیندووكردنه‌وه‌ی ئه‌و جهودانه‌ی شه‌هید ئارام كه دوو ژماره‌ی له ئاڵای شۆڕش ده‌ركردبوو، به‌ڵام كاك سالار عه‌زیز له‌گه‌ڵ مامۆستا جه‌عفه‌ردا ئه‌وانه‌ی كه له ئه‌وروپا هاتبونه‌وه پێیان وابوو ده‌بێ درێژه به خه‌بات بده‌ین هه‌ر له ژێرناوی كۆمه‌ڵه‌ی ره‌نجده‌رانی كوردستاندا به‌هه‌رحاڵ مه‌سه‌له‌كان واشكایه‌وه ناوی ئاڵای شۆڕش سه‌پێنرا به‌سه‌ر ئه‌و كوتله‌یه‌دا.
*براده‌رانی ناوه‌وه مه‌به‌ستت كێیه بۆچی ئه‌و ناوه؟
- دیاره مه‌به‌ستم مه‌لا به‌ختیاره، پێم وایه ئه‌و ناوه‌ش بۆ نه‌هێشتن یان دورخستنه‌وه له كۆمه‌ڵه بوو كه ئه‌وه‌ش ده‌چێته چوارچێوه‌ی ئه‌و پلانانه‌ی ئاماژه‌م پێدا و له‌كاتێكی تر زیاتر له‌سه‌ر ئه‌و لایه‌نه قسه‌م ده‌بێت بۆ ئێستا نا.
* تۆ گوتت نه‌خوێندنه‌وه‌ی یه‌كتر یان قبوڵنه‌كردنی سێ ئه‌ڵقه‌كه‌ی نێو كۆمه‌ڵه بووه هۆی له‌ناوچونی كۆمه‌ڵه و دروستبونی ئاڵای شۆڕشیشت بۆ ئه‌و سیراعانه گێڕایه‌وه ئه‌ی بۆچی دروستبوونی ئاڵای شۆڕش له كاتێكدا راگه‌یه‌نرا كه حیواری یه‌كێتی له‌گه‌ڵ به‌عس شكستی هێنا؟
- من بۆ مێژوو قسه ده‌كه‌م، راسته زۆربه‌ی كادره‌كانی ئاڵای شۆڕش له‌گه‌ڵ ئه‌و سازش و موفاوه‌زاته نه‌بوون یه‌كێتی له‌گه‌ڵ به‌عس كردی، به‌ڵام من ئێستاش بیرم دێت یه‌كێك له‌و كه‌سانه‌ی ئه‌ندامیه‌تی ئه‌و وه‌فده‌ی قبوڵ نه‌بوو كه بچێت له‌گه‌ڵ به‌عس دابنیشێت سالار عه‌زیز بوو، ئێمه هه‌موومان به‌یه‌ك ته‌كه‌تول ناسرابوین، مه‌لا به‌ختیاریش یه‌كێك له ئێمه‌بوو پێی وابوو ئه‌و مفاوه‌زاته له‌گه‌ڵ به‌عس سه‌ر ده‌گرێ له هه‌ڵپه‌كردنیدا یه‌كسه‌ر خۆی هاویشته نێو وه‌فده‌كه هه‌تا هه‌موومان زۆرمان پێ ناخۆش بوو كه ئه‌و له ئێمه‌یه و ئه‌ندامی ئه‌و وه‌فده بێت، به‌ڵام بێ گه‌ڕانه‌وه بۆ براده‌ر و هاوبڕواكانی و چوو بۆ به‌غدا ئه‌مه كێشه‌یه‌ك بوو لای زۆربه‌ی زۆری كادیره‌كانی كۆمه‌ڵه كه هاتنه نێو ئاڵای شۆڕش بڕوامان وابوو ئێمه نابێ مفاوه‌زات له‌گه‌ڵ به‌عس بكه‌ین، ئه‌ویش به‌و مانایه نا كه نابێ مفاوه‌زات بكرێت، به‌ڵكو ئێمه دژی مفاوه‌زاتی تاك لایه‌نه بوین له‌گه‌ڵ به‌عس، ئه‌ویش بۆ ئه‌وه‌ی دیسان زروفه‌كانی 66 دوباره نه‌بێته‌وه بچینه‌وه به‌گژ هه‌موو حزبه كوردستانییه‌كاندا ئێمه وه‌كو براده‌رانی ئاڵای شۆڕش جگه له مه‌لا به‌ختیار پێمان وابوو مساوه‌مه له‌گه‌ڵ به‌ره‌ی جود بكرێت زۆر له‌و مساوه‌مه باشتره كه له‌گه‌ڵ به‌عسدا ده‌كرێت، به‌ڵام مه‌لا به‌ختیار كه‌زانی مفاوه‌زاته‌كه به ئاكام ناگات بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌ویش بڵێ منیش له‌گه‌ڵی نه‌بووم بۆ جه‌لسه‌ی دووه‌م نه‌چوو بۆ به‌غدا من وه‌ك گوتم ئه‌وه بۆ مێژوو ئه‌ڵێم به‌بێ گه‌ڕانه‌وه بۆ ئه‌و كوتله‌یه‌ی كه ئاڵای شۆرشی لێ دروست بوو به ئازادی خۆی و له‌خۆڕا مه‌لا به‌ختیار خۆی كرده عزوی ئه‌و وه‌فده‌ی كه چونه به‌غدا بۆ مفاوه‌زات كه زانیشی سه‌رناگرێت گه‌ڕایه‌وه‌و جه‌لسه‌ی دووه‌م نه‌چوو مه‌وقیفی موعاره‌زه‌ی وه‌رگرت، به‌ڵام له ناخدا موعارز نه‌بوو.
* نه‌وشیروان موسته‌فا له كتێبی خولانه‌وه له‌ناو بازنه‌دا ده‌ڵێت ناڕه‌زایی براده‌رانی ئاڵای شۆڕش ناڕه‌زاییه‌كی شه‌خسی بوو نه‌ك بیروباوه‌ڕ تۆ چی ده‌ڵێی؟
- من پێم وایه كاك نه‌وشیروان مه‌به‌ستی ئه‌وه نه‌بووه هه‌موو براده‌رانی ئاڵای شۆڕش فكریان نه‌بووه، بۆنمونه له كۆنفرانسی سێ‌دا پاش ئه‌وه‌ی كه به‌رنامه‌كه‌ی كۆمه‌ڵه ته‌سدیق كرا حه‌وت كه‌س ده‌ستیان به‌رزكرده‌وه كه له‌گه‌ڵ به‌رنامه‌كه‌ی كۆمه‌ڵه‌دا نه‌بوون ئه‌وانه‌ی له‌یادم بێت كاكله ره‌شی هه‌ولێر و من و دكتۆر هه‌ژار و حاجی ئومێد و مه‌هدی كاوانی و شێخ دارا و بوو، ئه‌و حه‌وت كه‌سه ناڕازی بوین ده‌ستمان به‌رزكرده‌وه ئه‌گه‌ر نا ئه‌و سه‌دو بیست و حه‌وت كه‌سه‌ی تر كه ئه‌و رۆژه‌ی چونه ده‌ره‌وه رویدا له‌گه‌ڵ مه‌لا به‌ختیار چوینه ده‌ره‌وه هه‌ر هه‌مویان قه‌ناعه‌تی ئێمه‌یان هه‌بوو، به‌ڵام ده‌ستی ناڕه‌زاییان به‌رز نه‌كرده‌وه، چونكه هه‌ندێكیان تموحی ئه‌وه‌یان هه‌بوو له سه‌ركردایه‌تی كۆمه‌ڵه‌دا بمێننه‌وه ئێستاش بۆ مێژوو ئه‌و ڕاستییه ده‌ڵێم كه مه‌لا به‌ختیار له‌ده‌نگدان ڕێژه‌ی قانونی نه‌هێنا، به پێی 50+1 سوێندی به گۆڕی ئارام خوارد گوتی جارێكی تر ناچمه‌وه سه‌ركردایه‌تی كۆمه‌ڵه، به‌ڵام رۆشتیشه‌وه ئه‌ویش دوای ئه‌وه‌ی كه كاك نه‌وشیروان پێشنیاری كرد وتی با 50+1 به‌كار نه‌هێنین به‌پێی ته‌سه‌سول بێت بۆ ئه‌وه‌ی به‌زم و جیابونه‌وه رونه‌دا له‌ناوكۆمه‌ڵه‌ی ره‌نجده‌ران بۆیه مه‌لا به‌ختیار له‌خۆشی گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ ناو سه‌ركردایه‌تی كۆمه‌ڵه وازی له سوێنده‌كه‌ی هێنا كه به گۆڕی ئارام خواردبوی و گه‌ڕایه‌وه ناو كۆمه‌ڵه، ئه‌ویش به‌ده‌نگ نا، به‌ڵكو ئه‌و پێشنیاره‌ی كاك نه‌وشیروان ئاسانكاری بۆ ئه‌ویش كرد بچێته‌وه و سوێنده‌كه‌ی له‌بیركرد، بۆیه دێمه سه‌ر وه‌ڵامی پرسیاره‌كه‌ت پێم وایه كاك نه‌وشیروان له‌گه‌ڵ پیاوێكی وه‌ك مه‌لا به‌ختیاری بێت، ئه‌گه‌رنا ئێمه هه‌موو كادره‌كانی خواره‌وه فكرمان هه‌بووه، هه‌تا له كۆنفرانسی سێشدا كاك نه‌وشیروان وتی من سوپاسی ئه‌و حه‌وت براده‌ره ده‌كه‌م، خه‌ڵكی تریش هه‌ن وه‌ك ئه‌وان بیر ده‌كه‌نه‌وه، به‌ڵام جورئه‌تی ده‌ست به‌رزكردنه‌وه‌یان نییه، ئێمه هیچ تموحێكمان نه‌بوو، وتیشم من كار به‌و به‌رنامه‌یه ناكه‌م و له به‌رگه‌وه بۆ به‌رگ ره‌فزی ده‌كه‌م، ئێمه خاوه‌نی فكر بووین، بۆیه پێم وایه كاك نه‌وشیروان له‌گه‌ڵ كه‌سێكی بوبێت كه تموحی شوێنه‌كه‌ی ئه‌وی هه‌بوبێت و به‌خه‌یاڵی خۆی كه مه‌به‌ستم شه‌خسی مه‌لا به‌ختیاره دانی له‌وه جیڕ كردبوبێته‌وه كه رۆژێ له رۆژان ببێته سكرتێری كۆمه‌ڵه، من ناتوانم له‌جیاتی كاك نه‌وشیروان جواب بده‌مه‌وه ئه‌وه ئه‌بێ ئه‌و جواب بداته‌وه، به‌ڵام به‌بڕوای من ئه‌و له‌گه‌ڵ هه‌موو كادره‌كانی نه‌بووه ئه‌وه ته‌نها كه‌سێكی وه‌ك مه‌لا به‌ختیاره كه تموحی شه‌خسی هه‌بوبێت.
* یه‌كێتی مه‌لا به‌ختیار و پشكۆ نه‌جمه‌دین و شێخ عه‌لی ده‌سگیر كرد و زۆر شێوه خوێندنه‌وه و قسه‌كردنێك له‌سه‌ر ئه‌و ده‌ستگیر كردنه هه‌یه، تۆ وه‌ك كه‌سێكی نێو ئاڵای شۆڕش و ئاگاداری ئه‌و روداوه‌ی له‌و باره‌یه‌وه چۆن باس له شێوه‌ی ئه‌و ده‌سگیركردنه و هۆكاره‌كانی ده‌كه‌یت؟
- ده‌ستگیركردنه‌كه چۆن بوو، جارێ ئه‌وان چوبونه سه‌ره‌وه لای شه‌خسی جه‌لال تاڵه‌بانی وتبویان ئێمه ئاڵای شۆرش نین، ئێمه ته‌وه‌جوهێكین به نیازین له‌گه‌ڵ سالار و جه‌عفه‌ر و ئه‌وان له‌گه‌ڵ ئاڵای شۆڕشیشدا یه‌كبگرین و ته‌نزیمێكی تر ئیعلان بكه‌ین، به حساب به‌ڵێنی ئه‌وه‌شیان وه‌رگرتبوو هه‌تا كۆنفرانس ده‌گرن یه‌كێتی مه‌سڕه‌فی مقه‌ڕه‌كان و پێشمه‌رگه‌كانی ئه‌وانیش له ئه‌ستۆ بگرێت، ئه‌وجا كۆنفرانس بگرن و ئیعلانی ڕێكخستنه‌كه‌ی خۆیان بكه‌ن، به‌ڵام ئه‌وه‌بوو یه‌كێتی له‌سه‌ریان نه‌وه‌ستا.
یه‌ك مه‌سه‌له زۆر گرنگه كه ده‌بێت باس بكرێت له كاتێكدا كه یه‌كێتی مفاوه‌زاتی له‌گه‌ڵ به‌عس كرد، ئاڵای شۆڕش جیابونه‌وه‌ی رانه‌گه‌یاند كه ئه‌گه‌ر مه‌به‌ست جیابونه‌وه بێت ئه‌و كاته زۆر گونجاو بوو به‌ڵام جیابونه‌وه رانه‌گه‌یه‌نرا كاتێك مفاوه‌زات شكستی هێنا و روبه‌ڕوبونه‌وه له‌گه‌ڵ حكومه‌تی به‌عس رویدا و داستانی دابان تۆمار كرا و مه‌عسكه‌ره‌كه‌ی شه‌ده‌ڵه گیرا واته سه‌رده‌می روبه‌ڕوبونه‌وه‌ی به‌عس و تێكچونی مفاوه‌زات ئاڵای شۆڕش ئیعلانی جیابونه‌وه‌ی كرد كه ئه‌وه‌ش هه‌ڵبژاردنێكی هه‌ڵه و بۆ كاته‌كه‌ی ته‌حدیدكردنێكی هه‌ڵه بوو، به‌هه‌ر حاڵ ئه‌وه رویدا دیاره له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی كه جه‌لال تاڵه‌بانی وه‌عدی دابوو له‌سه‌ریان ده‌وه‌ستن تا كۆنفرانس ده‌كه‌ن و ئیعلانی رێكخستنی خۆیان ده‌كه‌ن، یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان پیلانی خۆیان هه‌بووه، بۆیه هێزێك ده‌نێرنه ئه‌وێ و ده‌ستگیریان ده‌كه‌ن، لێره‌شدا كۆمه‌ڵێك مه‌سه‌له هه‌یه بۆ نمونه خه‌ڵكانی وه‌كو سالار عه‌زیز و مامۆستا جه‌عفه‌ر و ئه‌وانه به‌به‌فیعلی له ده‌ره‌وه‌ی یه‌كێتی بوون و خۆیان به خاوه‌نی كۆمه‌ڵه ده‌زانی بۆیه ده‌یانویست درێژه به خه‌باتی كۆمه‌ڵه بده‌ن هه‌ر ناویشی كۆمه‌ڵه‌ی ره‌نجده‌رانی كوردستان بێت، كێشه‌یان له‌و روه‌وه نه‌بوو، به‌ڵام هیچ پاساوێك نییه بۆ په‌لاماردانی ئاڵای شۆڕش له‌لایه‌ن یه‌كیتییه‌وه، چونكه ئه‌وه شتێك بوو دژ به بۆچونی دیموكراسی و جیاوازی بیروڕا كرا له نێو ڕیزه‌كان زۆربه‌ی زۆری زۆری كادره‌كانی ئاڵای شۆرشریفۆرم خوتزبون نه‌یان ده‌ویست كۆمه‌ڵه به ئاكامه بگات هه‌ر بۆیه‌ش ئێستا زۆربه‌ی هه‌ره‌زۆری كادره‌كانی ئاڵای شۆرش له ده‌وری ریفۆرم و كۆمپانیای وشه كۆبونه‌ته‌وه.
*ئه‌ی ئێوه چی؟ كه ده‌تان زانی كاتێكی گونجاو نییه بۆ جیابونه‌وه بۆ ڕاتان نه‌بوو؟
- من ده‌بێت ڕاستییه‌كان بڵێم، ئه‌وه‌ش ناشارمه‌وه هه‌ندێ ڕاستی هه‌یه كاتی نه‌هاتووه بیڵێم من شتێك باس ده‌كه‌م، ئه‌و رۆژه‌ی كه ئێمه له كۆنفرانسی سێه‌م هاتینه ده‌ره‌وه له خێمه‌كه دانیشتبوین مه‌لا به‌ختیار بوو كاك شێخ عه‌لی بوو مامۆستا پشكۆ بوو، من بووم، مامۆستا سه‌ركه‌وت بوو، مام جه‌لال كاغه‌زێكی بۆ مه‌لا به‌ختیار نوسی من كاغه‌زه‌كه‌م نه‌دی، به‌ڵام مه‌لا به‌ختیار وتی مام جه‌لال ئه‌ڵێ جه‌لسه‌كانی ئه‌مرۆ و دوێنێتان پێم وایه زۆر به‌توندی به‌ڕێوه‌چووه بۆنی جیابونه‌وه‌ی لێدێ، ته‌مه‌نا ده‌كه‌م جیانه‌بینه‌وه ئه‌گه‌ر جیاش ده‌بنه‌وه ته‌مه‌نا ده‌كه‌م ئه‌و جیابونه‌وه‌یه ریزه‌كانی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان نه‌گرێته‌وه، یانی رێكخستنێك دروست بێت وه‌كو كۆمه‌ڵه و شۆڕشگێڕان ئه‌ندام بێت له‌ناو یه‌كێتیدا ئه‌و كاته كۆمه‌ڵێك كادرمان پێمان وابوو ده‌بێت ئیعلانی ئه‌و جیابوونه‌وه‌یه بكه‌ین، به‌ڵام نه‌كرا، من نایشارمه‌وه له‌پشتی ئه‌و نه‌كردنه‌ش كۆمه‌ڵێك شتی شه‌خسی هه‌بوو، بۆ نمونه مه‌لا به‌ختیار له‌وه‌ته‌ی خۆی ناسیوه تموحی ئه‌وه‌ی هه‌بووه له مه‌كته‌بی سیاسی بێت، له حه‌یاتیشی له مه‌كته‌بی سیاسی نه‌بووه، هه‌تا ئه‌مجاره و دواجار گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ ناو یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان دوای كۆنفرانسی سێش ئه‌گه‌ر مه‌لا به‌ختیار بكرایه به ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی و ئه‌ندامی ناوه‌ندی كۆمه‌ڵه هه‌رگیز بڕیاری جیابونه‌وه‌ی نه‌ده‌دا، به‌ڵام وه‌ك كاك نه‌وشیروان وتویه‌تی تموحی شه‌خسیش له‌گه‌ڵ جیاوازی بیروباوه‌ڕی هه‌ندێكمان هۆكاری جیابونه‌وه‌كه بوو.
* دوای گرتنی مه‌لا به‌ختیار و براده‌رانی، ئاڵای شۆرش چۆن درێژه‌ی به‌كاره‌كانی خۆیدا؟
- دوای گرتنی ئه‌وان ئاڵای شۆرش به‌رده‌وامی هه‌بوو، باره‌گاكانی گواسته‌وه زێوه زۆربه‌ی زۆری ئه‌و سێ تیپه‌ش هاتنه ده‌ره‌وه له‌گه‌ڵ ئاڵای شۆڕش له‌وانه شه‌هید جه‌لالی حه‌مه‌ی محه‌ك كه سه‌رتیپ بوو له ناوچه‌ی شارباژێڕ، كاك جه‌مالی حه‌مه‌ی خواكه‌ره‌م فه‌ره‌یدون حه‌مه‌ساڵحی ره‌حمه‌تی ئه‌مانه سێ تیپ بوون هاتنه زێوێ له‌وێ چه‌ند لیژنه‌یه‌كی سه‌رپه‌رشتی وه‌ك قیاده‌كردن بۆ زروفێكی موعه‌یه‌ن تا كۆنفرانس ده‌گرێ دروست بوو، چه‌ندین جار لیژنه‌ی سه‌رپه‌رشتی له كاك سالار عه‌زیز و حاجی مه‌مۆ و كاك سه‌لام عه‌بدوڵڵا كه ئێستا مه‌سئول لقی پارتییه له سلێمانی و كاك ئاسۆ عه‌لی كه ئێستا ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتییه پێك هاتن له‌وانه كه دواتر ئێمه‌ش له‌وێ وجودمان هه‌بوو من بۆ مێژوو ده‌یڵێم ئاڵای شۆڕش به‌ڕه‌سمی یه‌ك پلنیۆمی گرتووه ناڵێم كۆنفرانس ئه‌ویش له‌ساڵی 1987 له خواكوڕك هه‌رچه‌ند ئێستا هه‌ندێك كه‌س له‌وانه كاك عیماد ئه‌حمه‌د كه باس له درێژه‌دان به خه‌بات ده‌كه‌ن له‌دوای گرتنی ئه‌و سێ براده‌ره نایانه‌وێ باسی راستییه‌كان بكه‌ن، بۆیه من باسی نه‌تیجه‌ی ئه‌و هه‌ڵبژاردنه‌ش ده‌كه‌م كه به‌م شێوه‌یه بوو من حه‌مه ئاوات ده‌نگی یه‌كه‌م عیماد ئه‌حمه‌د ده‌نگی دووه‌م شه‌هید شێخ حسه‌ینه سور ده‌نگی سێیه‌م سه‌لاحی شێخ سدیق كه برای منه ده‌نگی چواره‌م كاردۆ و ئه‌بو به‌كر خۆشناو ده‌نگه‌كانیان وه‌كو یه‌ك بوو ئه‌بوبه‌كر خۆشناو ته‌نه‌زولی كرد بۆ كاردۆ واته سه‌لاح و كاردۆ بونه ئیحتیادی سه‌ركردایه‌تی باقی لیژنه‌ی سه‌ركردایه‌تیه‌كه بریتی بون له حه‌مه ئاوات و عیماد ئه‌حمه‌د و و به‌پێی ریزبه‌ندی ده‌نگه‌كان، به‌ڵام به‌داخه‌وه هه‌ندێ براده‌ر ئێستا باسی مێژوو و ئاڵای شۆڕش ده‌كه‌ن به‌ڕاستی باسی ناكه‌ن، له‌كاتێكدا كه ئه‌گه‌ر جیابونه‌وه‌ی ئاڵای شۆڕش نه‌بوایه، نه‌ك له مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتیدا نه‌ده‌بوو، ڕه‌نگه له باشترین حاڵه‌تیشی ئه‌ندامی مه‌ڵبه‌ند بوایه شایونی باسه یه‌كێتی ئه‌بێ ئه‌وه‌ش بڵێم دوای په‌لاماره‌كه‌ی ی ن ك بۆ ئاڵای شۆرش و هاتنی كۆمه‌ڵێك براده‌ر بۆ زێوێ یه‌كێتی توانی كه‌سێك له‌ناو ئاڵای شۆڕش دروست بكات بۆ ئه‌وه‌ی وه‌كو خه‌تمایل كار بۆ یه‌كێتی بكات من ئه‌م راستییه‌ش هه‌ڵده‌گرم بۆ كاتی خۆی و ئێستا ناوی ناهێنم.
ئه‌م دیداره به‌ناوی گۆڤاری هه‌ڵبون سازكراوه و به‌سێ به‌ش له هه‌ڵبون بڵاوكرا وه ته‌وه
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
