كۆنگره‌ی سێ له‌نێوان هه‌نگاوی یه‌كگرتنه‌وه‌ی باڵه‌كان ودابه‌شبوونی یه‌كێتی دا – به‌شی چواره‌م..
ئاماده‌كاری ته‌وه‌ره:ستیڤان ئه‌حمه‌د "شه‌مزینانی"..
زیاتر له‌ساڵ ونیوێكه یه‌كێتی نیشتمانیی كوردستان ده‌یه‌وێت كۆنگره‌ی سێیه‌می ببه‌ستێت، هه‌روه‌ك ده‌وترێت ئه‌م كۆنگره‌یه بۆ یه‌كێتی پێویستییه‌كی
گرنگ وژیانییه، له‌لایه‌ك هه‌م بارودۆخی ناوچه‌یی وناوخۆیی وجیهانی گۆڕاوه‌و پێویستیی به‌هه‌ڵوێستی نوێی حزبێكی سیاسیی وه‌ك یه‌كێتی هه‌یه، هه‌م وه‌زعی ناوخۆیی یه‌كێتی كه‌ته‌كه‌توله‌كان زۆر به‌زه‌قی كه‌وتوونه‌ته دژایه‌تیكردنی یه‌كتری وبه‌رپاكردنی جه‌نگی راگه‌یاندن له‌نێوانیاندا، بووه‌ته هۆكارێكی تری هه‌ره هه‌ستیار له‌بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و پارته له‌نزیكترین ده‌رفه‌تدا كۆنگره‌ی خۆی ببه‌ستێت وتیایدا ده‌ست بۆ زۆر بابه‌تی هه‌ستیار ببات وهه‌ندێك له‌كێشه نێوخۆییه‌كانی خۆی یه‌كلابكاته‌وه. به‌كورتییه‌كی زه‌روره‌تی كۆنگره بۆ حزبێكی گه‌وره‌ی وه‌ك یه‌كێتی كه‌هه‌شت ساڵه كۆنگره‌ی نه‌به‌ستووه له‌هه‌ر كارێكی تر پێویست وله‌پێشتره. به‌ڵام ئایا به‌راستیی یه‌كێتی له‌مانگی ئازاری دادێ كۆنگره‌ی خۆی ده‌به‌ستێت؟ جیا له‌وه‌ش ئایا كۆنگره‌ی یه‌كێتی نیشتمانیی كوردستان ده‌توانێ ببێته هیوایه‌كی نوێ وهه‌نگاوێكی دیكه له‌بۆ نزیكخستنه‌وه‌ی ئاڕاسته‌ی ته‌كه‌توله‌كان وهێنانه‌وه‌یان بۆ ژێر چه‌تری كاریزمای مام جه‌لال؟. ئایا كۆنگره ده‌توانێ به‌سه‌ر ئه‌و هه‌موو كۆسپ وته‌گه‌رانه‌دا زاڵ‌بێت كه‌له‌نێوان ماوه‌ی كۆنگره‌ی دوو وسێدا روویانداوه‌و زه‌ق بوونه‌ته‌وه؟ ئایا ئه‌م كۆنگره‌یه ده‌توانێت ببێته كۆنگره‌ی به‌هێزكردنه‌وه‌و گوڕدانه‌وه به‌یه‌كێتی نیشتمانیی كوردستان یاخود به‌پێچه‌وانه‌وه ئه‌م كۆنگره‌یه ترازان له‌ریزه‌كانی ئه‌و پارته سه‌ره‌كییه‌ی كوردستاندا درووست ده‌كات؟ ئێمه بۆ خوێندنه‌وه‌ی ئه‌م دۆخه‌و هه‌نگاوه‌كانی ئه‌م كۆنگره پێشبینیكراوه، ئه‌م ته‌وه‌ره سازده‌كه‌ین.
ستیڤان:هه‌رچه‌نده مێژووه‌كه دیارنییه‌و به‌رده‌وام دوا ده‌خرێت، به‌ڵام وابڕیاره له‌ده‌رفه‌تێكی گونجاو ونێزیكدا یه‌كێتی نیشتمانیی كوردستان سێیه‌مین كۆنگره‌ی خۆی ببه‌ستێت. ئه‌وه‌ی جێگه‌ی پرسیاركردنه ئه‌وه‌یه: ئایا ئه‌م كۆنگره‌یه ده‌توانێت چی بۆ یه‌كێتی بكات؟. به‌مانایه‌كی تر ئایا ده‌بێته هۆكارێك بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه ده‌روونی وناوخۆییه‌كانی یه‌كێتی یاخود ده‌بێته هۆی زیاتر ئاڵۆز‌كان وپه‌رته‌وازه‌بوونی ریزه‌كانی یه‌كێتی؟ به‌كورتیی وكوردیی كۆنگره‌ی سێ بۆ یه‌كێتی چ بایه‌خ ورۆڵێكی هه‌یه به‌تایبه‌ت له‌م ساته‌وه‌خته پڕ ئاڵۆزییه‌دا؟.
نزار جاف:هیچ ئاماژه‌یه‌ك له‌ئارادا نییه سه‌باره‌ت به‌وه‌ی كۆنگره‌ی داهاتووی یه‌كێتی نیشتمانیی كوردستان ببێته هۆكارێك بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌و گیروگرفته نێوخۆیی وده‌روونییه جیاوازه‌كانی ئه‌و پارته، بگره ئه‌گه‌ره‌كانی ئاڵۆزتربوونی ئه‌و كێشه‌و گیروگرفتانه پتر رێگه‌یان بۆ خۆشده‌كرێت وئاسۆی ته‌شه‌نه‌كردنیان زێتر له‌ئارادایه. له‌راستیشدا، چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌و گیروگرفته‌كان پێویستییان به‌شێوازێكی زانستیی وكه‌سانێكی پسپۆر له‌بواری رێكخستن وكۆمه‌ڵناسیشدا هه‌یه‌و دیاریشه ئه‌م دوو مه‌رجه به‌هیچ جۆرێك له‌ریزه‌كانی یه‌كێتیدا نه‌ڕه‌خساون چونكه، ئه‌و شێوازانه‌ی تائێستا چاره‌سه‌ری كێشه‌كانی نێو یه‌كێتییان پێكراون، سه‌رده‌مییان به‌سه‌رچووه‌و ته‌نیا له‌ریزی پارت ورێكخراوه "گشتگیر"ه‌كاندا ماون وپیاده ده‌كرێن. یه‌كێتی نیشتمانیی كوردستان وپارتی دیموكراتی كوردستان به‌تایبه‌تی وپارته‌كانی تری كوردستان به‌گشتیی، تائه‌مڕۆ به‌هزرو تێگه‌یشتن وتێڕوانینی شاخ مامه‌ڵه‌و ره‌فتار له‌ناو ریزه‌كانیاندا ده‌كه‌ن، هه‌میشه كۆششی چاره‌سه‌ری بنچینه‌یی ناكه‌ن به‌ڵكو پتر كاره‌كه‌یان روواڵه‌تی وكاتییه‌و ده‌توانین به‌ده‌رزییه‌ك یان كه‌بسوولێكی ئازاری كاتیی بچووێنین یان به‌جۆره راكردنێكی له‌چاره‌سه‌ری واقیعییانه‌ی كێشه‌كان دابنێین. سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی نیشتمانیی كه‌خۆی به‌پارتێكی دیموكراتیخوازو مودێرن وشارستان، له‌قه‌ڵه‌م ده‌دات، مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ئه‌ندامانی ئه‌و پارته‌دا به‌شێوازێكی دیكتاتۆریی وسه‌ركوتكارانه ده‌كات كه‌زۆر كات پتر له‌شێوازی هۆزگه‌راییشه‌وه نزیكه وبه‌هیچ شێویه‌ك رێگه‌ی را ورای جیاواز بۆ كه‌سانی خوار خۆیان نییه به‌تایبه‌تی گه‌ر بێتوو بۆچوونه‌كان له‌به‌رژه‌وه‌ندیی وسوودی ئه‌واندا نه‌بن، هه‌رچه‌نده لێره‌شدا، كاتێك باسی دیكتاتۆرییه‌ت ده‌كه‌ین ئه‌وا ده‌بێت ئه‌وه‌ش روون بكه‌ینه‌وه كه‌دیكتاتۆرییه‌تی حزبی به‌و ناوه‌ڕۆكه‌ی له‌پارته چه‌په‌كاندا هه‌یه، هه‌رگیز له‌گه‌ڵ ئه‌و ناوه‌ڕۆكه‌ی له‌یه‌كێتیدا هه‌یه، یه‌كانگیر نابن، دیكتاتۆرییه‌تی ناو یه‌كێتی نیشتمانیی پتر شێوازێكی هۆزگه‌رایی ودواكه‌وتوو ودوور له‌هه‌موو رێسا‌و یاسایه‌كه‌و له‌زۆربه‌ی كاتیش‌دا، ئه‌و هه‌ستی دیكتاتۆرییه‌ته نه‌ك ته‌نیا له‌سه‌ر كه‌سانی خوار خۆیانه‌وه پیاده ده‌كرێت، به‌ڵكو ته‌نانه‌ت له‌گه‌ڵ هاوتاكانی خۆشیاندا كاری پێده‌كرێت، لێره‌شدا ئێمه كاتێك باسی ئه‌م بارودۆخه‌ی ناو یه‌كێتی نیشتمانیی كوردستان باس ده‌كه‌ین، ئه‌وا به‌و واتایه نییه كه‌پارته‌كانی دیكه به‌گشتیی وپارتی دیموكراتی كوردستان به‌تایبه‌تی، به‌دوورن له‌و گوزه‌رانه، چونكه له‌راستیدا هه‌موو "له‌یه‌ك ئاواز ده‌خوێنن"و هه‌مان ئاوی گۆزه بۆر ده‌خۆنه‌وه. گرێدانی كۆنگره‌ی سێیه‌می یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان، ناتوانێت بایه‌خێك وكاریگه‌رییه‌كی ئه‌وتۆی بۆ ئه‌و پارته هه‌بێت وگه‌ر گۆڕانێكی بنه‌ڕه‌تیی به‌سه‌ر هه‌موو بنه‌ما قه‌یراناوییه‌كانیدا نه‌یه‌ت وئه‌مه‌ش هه‌روه‌ك چاودێران بۆی ده‌چن كارێكی یه‌كجار ئاسته‌نگه.
ستیڤان:ئایا كۆنگره‌ی سێی یه‌كێتی نیشتمانیی كوردستان، ده‌توانێت ببێته فاكتۆرێكی سه‌ره‌كیی گۆڕان و ئاڵوگۆڕ له‌په‌یكه‌ری سیاسیی ئه‌مڕۆی ئه‌و پارته‌دا، یاخود كۆنگره ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ی ده‌بێت گۆڕانێكی ریشه‌یی و واقیعی به‌سه‌ر هێڵی ئه‌مێستای یه‌كێتیدا بهێنێت وریزه‌كانی ئه‌و پارته له‌گه‌نده‌ڵی وگه‌نده‌ڵكاران پاك بكاته‌وه؟ ئایا ئومێد هه‌یه كۆنگره‌ی یه‌كێتی له‌په‌نا یه‌كخستنه‌وه‌ی ناوماڵی حیزبه‌كه، ده‌ستبه‌رێت بۆ هه‌ندێ گۆڕانی چاره‌نووسساز و هیوابه‌خش بۆ كرانه‌وه‌ی زیاتر یه‌كێتی وسیستمه سیاسیی وكارگێڕییه‌كه‌ی؟.
نزار جاف:گرتنه‌به‌ری شێوازێكی زانستی ومودێرن له‌كۆنگره‌ی سێیه‌می یه‌كێتی نیشتمانیی كوردستان، كه له‌بنه‌ڕه‌تدا له‌قووڵایی بنه‌ماو پڕه‌نسیپه راسته‌قینه‌كانی دیموكراتییه‌ت هه‌ڵبقووڵێت، ئه‌وا دوور نییه كه‌بتوانێت ببێته فاكته‌رێكی سه‌ره‌كیی گۆڕان وئاڵوگۆڕ له‌په‌یكه‌ری سیاسیی ئه‌مڕۆی ئه‌و پارته‌دا، به‌ڵام هه‌روه‌ك پێشبینی ده‌كرێت له‌لایه‌ن زۆرینه‌ی چاودێران وپسپۆرانی سیاسییه‌وه، گرتنه‌به‌ری ئه‌و جۆره شێوازه به‌هیچ شێوه‌یه‌ك له‌ئارادا نییه‌و ئاڕاسته‌ی گۆڕان ونوێخوازیی وریفۆرم له‌یه‌كێتیدا لاواز وسسته‌و به‌هیچ جۆرێك توانای ئه‌وه‌ی نییه ببێته ركابه‌رو حه‌ریفی ئاڕاسته‌ی كلاسیكیی له‌و پارته‌داو به‌هۆی هه‌ژموونی "ده‌سه‌ڵات وسامان" كه هه‌ردووكیان له‌به‌رده‌ستی ئاڕاسته‌ی دووه‌مدا "ئیحتیكار" كراون وزۆر به‌باشی سوودیان لێده‌بیندرێت بۆ ئه‌و مه‌به‌سته، ئه‌وا زۆر ئاسته‌نگه بۆ ئاڕاسته‌ی یه‌كه‌م كه‌هیچ جوڵه جوڵ وچالاكییه‌كی دیاریكراو به‌ئاقاری گۆڕاندا هه‌بێت. بێگومان، ده‌ركه‌وتنی ره‌وتێكی ریفۆرمخواز له‌ناو یه‌كێتیدا به‌و دواییانه‌و ئه‌و شێوازه‌ی كه‌سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی نیشتمانیی كوردستان له‌به‌رامبه‌ریدا گرتییه به‌ر، پتر سه‌رده‌می"قرار ێادر من مجلس قیاده الپوره"یان وه‌بیر هێناینه‌وه‌و به‌و ره‌فتاره‌ش ئه‌و راستییه‌یان خسته‌روو كه‌گۆڕان له‌ناو یه‌كێتیدا ته‌نیا به‌پێی بڕیاری سه‌ركردایه‌تی "نه‌گۆڕ"ی خودی ئه‌و پارته رووده‌دات. به‌داخه‌وه ئه‌مڕۆ، هێڵی گه‌نده‌ڵ وگه‌نده‌ڵكاران له‌ناو دوو پارته سه‌ره‌كییه‌كه‌ی كوردستاندا، بوونه‌ته دیفاكتۆیه‌ك كه‌به‌رێگه‌ی بزافێكی جه‌ماوه‌ریی هۆشیارو به‌ئاگاوه نه‌بێت، ئه‌وا هه‌رگیز ئومێدی گۆڕانكاریی بنه‌ڕه‌تیی له‌ریزو بنه‌ماكانی ئه‌و دوو پارته‌دا له‌ئارادا نییه. یه‌كێتی نیشتمانیی كوردستان، گه‌ر بخوازێت چاره‌سه‌ری كێشه‌و گیروگرفته ئاڵۆزه‌كانی بكات، ئه‌وا پێویسته به‌ر له‌هه‌موو شتێك "بڕوا"و "قه‌ناعه‌ت"ی راسته‌قینه به‌پره‌نسیپی گۆڕان وئاڵوگۆڕ وریفۆرم، له‌ناو مێشك وهزری ئه‌ندامانی سه‌ركردایه‌تی ئه‌و پارته‌دا هه‌بێت وبه‌بێ ئه‌وه‌ش، هه‌موو چاوه‌ڕوانكارییه‌كی پۆزه‌تیڤانه له‌ده‌ره‌نجامه‌كانی كۆنگره‌ی سێیه‌م، له‌كرده‌وه‌و كاری سیزیف ودۆنكیشۆت، باشتر نابێت!.
نزار جاف
*له‌ناوه‌ڕاستی حه‌فتاكانی سه‌ده‌ی رابردووه ده‌ستیكردووه به‌نووسین و وه‌رگێڕان له‌بواری ئه‌ده‌بیدا.
*سه‌ره‌تای شیعری هاوچه‌رخی بۆ سه‌رزمانی عه‌ره‌بی وه‌رده‌گێڕاو دواتر ده‌ستیكرد به‌نووسین له‌بواری شانۆدا.
*له‌كۆتایی ده‌یه‌ی هه‌شتاكانی سه‌ده‌ی رابردوودا له‌بواری رۆژنامه‌گه‌ریی له‌ئێران ده‌ستیكردووه به‌كاركردن.
*له‌دوای گه‌ڕانه‌وه‌ی له‌ئێران، بۆماوه‌ی چوار ساڵ له‌رۆژنامه‌ی "برایه‌تی" كاریكردووه.
*ساڵی 2000 كوردستانی به‌جێهێشتووه‌و له‌وڵاتی ئه‌ڵمانیا نیشته‌جێ بووه.
*له‌ئه‌وروپا بۆ ماوه‌ی سێ ساڵ جێگری سه‌رنووسه‌ری هه‌فته‌نامه‌ی "په‌یامی كورد"بووه.
*جگه به‌زمانی كوردیی، به‌رده‌وام بۆ رۆژنامه‌و گۆڤار‌و ماڵپه‌ڕه عه‌ره‌بییه‌كانیش ده‌نووسێت.
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
