دیمانه: ئاسۆ عوسمان:
نه‌ریمان بابان یه‌كێكه له‌دیارترین هونه‌رمه‌نده‌كانی باشوری كوردستان‌و ماوه‌ی چوارده‌ساڵه له‌وڵاتی غریبی نیشته جێیه به‌ڵام تاروگه زیاتر گڕووتینی پێبه‌خشیه‌وه بۆخزمه‌ت كردنی هونه‌ری نیشتیمانه بێ وڵاته‌كه‌ی.
بابان وه‌ك یه‌كێك له‌وهونه‌رمه‌نده به‌هه‌ڵویست و دڵسۆزانه‌ی نیشتیمان دژی ئه‌و بێسه‌روبه‌ری گه‌نده‌ڵییه‌یه له‌هونه‌ری كورد
ی‌دا، وه‌ك خۆی ده‌ڵێت:" له‌باتی به‌ره‌وپێشچون به‌ره‌ودواوه گه‌ڕاوینه‌وه و پێی وایه حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ڕێزی تایبه‌تی هه‌یه بۆئه‌وكه‌سانه‌ی ببن به‌هونه‌رمه‌ند به‌تایبه‌تی ئه‌گه‌ركچیش بێت و ڕه‌قسیش بزانێت. وه‌ك زۆرێك له‌هونه‌رمه‌ندنی تر بابان داوای گه‌ڕانه‌وه‌ی گۆڕی هونه‌رمه‌ند" قادردیلان"ده‌كات هه‌رچه‌نده بابان ماوه‌ی سی ساڵه له‌بواری هونه‌ری مۆزیك و گورانی كوردیدا كارده‌كات به‌ڵام تائێستا ناوی هه‌ڵكه‌وت زاهیری ڕاوێشكاری پایه‌به‌رزی هونه‌ری حكومه‌ته‌كه‌ی كاك نێچیره‌ڤان به‌رزانی نه‌بیستووه.
ئاسۆ: یه‌كێك له‌مه‌رجه‌كانی گۆرانییه‌كی سه‌ر كه‌وتوو بوونی تێكستێكی به‌هێزه، ده‌مه‌وێت بپرسم هونه‌رمه‌ندانی ئه‌مڕۆتاچه‌ند بایه‌خ به تێكست ئه‌ده‌ن.
نه‌ریمان بابان: سوپاس بۆئێوه‌بۆسازدانی ئه‌مدیمانه‌یه پێش ئه‌وه‌ی وه‌ڵامی پرسیاره‌كه‌ت بده‌مه‌وه هیوادرم وه‌ڵامه‌كان بێسانسۆربڵاوبكه‌نه‌وه.
تێكستی گۆرانی به‌لای منه‌وه‌بڕبڕه‌پشتی گۆرانییه‌كه‌یه، هه‌ركات تێكستی گۆرانییه‌ك په‌یامێكی پێنه‌بوو وه‌ك بڵقێكیناوزۆرزووله‌ناوئه‌چێت، به‌داخه‌وه ئه‌مڕۆگۆرانیبێژه‌كان ئه‌وه‌ی گرنگی پێناده‌ن تێكستی گۆرانییه‌كانیانه هه‌ربۆیه‌ش زۆربه‌خێرای گۆرانییه‌كان له‌بیرده‌چنه‌وه‌ووون ده‌بن.
ئاسۆ: ماوه‌یه‌كی زۆره هونه‌رمه‌ندان نیگه‌رانن له‌وه‌ی به‌رهه‌مه‌كانیان له‌بازاره‌كانی كوردستان به شێوه یه‌كی نایاسایی كۆپی ده‌كرێت" من" پرسیاره‌كه‌م ئه‌وه‌یه پیتان وانیه لا یه‌نی به‌رس گوی به‌مافی هونه‌رمه‌ندان نادات بۆیه تائێستا ئه‌م دیارده‌ی كۆپی كردنه چاره‌سه‌ر ناكرێت.
نه‌ریمان بابان: به‌ڕاستی كۆپی كردنی سیدییه كوردی یه‌كان له‌كوردستانداته‌نیاخه‌تایحكومه‌ت نیه، به‌ڵكوبه‌شێكی زۆریده‌گه‌ڕێته‌وه بۆناهۆشیاری كۆمه‌ڵگه چونكه ئه‌وانیش به‌شی خۆیده‌ستیان هه‌یه له‌ومه‌سه‌له‌یه‌دا هه‌مووكات گه‌لێكی هۆشیار به‌رهه‌ڵستی له‌مافی هونه‌رمه‌نده‌كانی ده‌كات، به‌ڵام لای كورد به‌پێچه‌وانه‌وه‌یه.
ئاسۆ: باس له‌وه ده‌كرێت كه‌به‌شێك له‌هونه‌رمه‌ندان به‌تایبه‌تی هونه‌رمه‌نده "لاوه‌كان"به‌كۆپی كردنی ئاوازی توركی و فارسی خه‌ریكه هونه‌ری گۆرانی كوردی ده‌شێوێنن، " تۆ" له‌م باره‌یه‌وه چی دڵێیت. ؟
نه‌ریمان بابان: هیچكات سودوه‌رگرتن له‌هونه‌ری میله‌تانی تركێشه‌یه‌ك نه‌بووه به‌ڵام ئه‌مڕۆگۆرانی بێژه‌كانی ئێمه زۆربه‌زه‌قی گۆرانییه توركیوعه‌ربیه‌ه‌كان كۆپی ده‌كه‌ن، جاری واش هه‌یه تێكسته‌كانیش كۆپی ده‌كه‌ن.
مپێم سه‌یره ئه‌ی كواداهێنانان، ئایائه‌م كۆپی كردنه ناوبنێن چی؟من ئه‌مه به‌دزییه‌كی ئاشكرائه‌بینم به‌ڵام نازانم گۆرانی" بێژ"چۆن ئه‌وحه‌قه‌به‌خۆی ئه‌دا؟ ئایا لێپرسینه‌وه‌نیه!ده‌بێت بڵێین به‌ڵی لیپرسینه‌وه‌نییه هه‌ربۆیه‌ش گۆرانی كوردی له‌قه‌یرانێكی گه‌وره‌دایه رۆژبه‌ڕۆژیش به‌ره‌ودوواوه‌ده‌چێت.
ئاسۆ: تاچه‌ند له‌وكلیپانه ڕازیت كه له ئه‌وروپاوه ده‌نێردرێنه‌وه بۆ كه‌ناڵه‌ئاسمانیه‌كانی كوردستان، پیتان وانیه به‌شیك له‌وكلیپانه مه ر جی هونه‌ریی تێدانیه.
نه‌ریمان بابان: زۆربه‌ی ئه‌وكلیپانه‌ی له"ئه‌ورووپا"وه، ده‌ڕواته‌وه بۆكوردستان مه‌رجی هونه‌ریی تیدانییه به‌ڵام پێم سه‌یره كه‌ناڵه‌كانی tv"" هیچ گوی به‌كاری پڕۆفیشناڵی ناده‌ن، ده‌بێت ئه‌وان ته‌نیا بیانه‌وێت به‌رنامه‌كانیان پڕبكه‌نه‌وه؟ هه‌ربۆیه‌ش ئه‌مڕۆكه‌ناڵه‌كوردییه‌كان به‌شێكی زۆری بینه‌ریان له‌ده‌ستداوه.
ئاسۆ: وه‌زاره‌تی ڕۆشنبیری و ڕاوێژكارانی حكومه‌ت زیاتربایه‌خ به كه‌سانێكی دیاری كراوئه‌ده‌ن له‌بواری هونه‌ری گۆرانیدا، ئه‌مدیارده‌یه‌ش له‌لایه‌ن ڕۆژنامه‌وانان و به‌شێك له‌هونه‌رمه‌ندانه‌وه به‌رده‌وام جێگای هه‌ڵوێسته‌و نیگه‌رانیه، پرسیاره‌كه ئه‌وه‌یه ئێوه وه‌ك هونه‌رمه‌ندێك چ خوێندنه‌وه‌یه‌ك بۆئه‌م دیارده‌یه ده‌كه‌ن؟.
نه‌ریمان بابان: من هه‌رگیزباوه‌ڕم به‌و وه‌زاره‌ته‌نییه كه‌ناوی له‌خۆی ناوه وه‌زاره‌تی "ڕۆشنبیری "وابزانم ئه‌م وه‌زاره‌ته‌ش پێك هاتووه له‌چه‌ندكه‌سێك كه‌وه‌ك برا بۆخۆیان "بودجه"كه به‌ش ئه‌كه‌ن به‌سه‌رخزمووكه‌سوكاریاندا. زۆرم پێ سه‌یره‌وه‌زاره‌تێك پاره‌بۆگۆرانیبێژی عه‌ره‌ب، سه‌رف ده‌كات له‌كاتێكدائه‌وان ته‌نانه‌ت بڕوایان به‌ووشه‌یكوردیی نییه! ئه‌م دیارده‌یه‌ش ته‌نهایه‌ك ته‌فسیری هه‌یه ئه‌ویش وه‌ك مانگه‌شه‌ودیاره‌كه‌ئه‌مانه هموویان ڕێك ئه‌كه‌ون له‌به‌ش كردنی پاره‌كه‌دا، به‌داخه‌وه‌ئه‌و وه‌زاره‌ته گوناحه ئه‌وناوه‌ی له‌خۆی ناوه، باشتروایه ناویوه‌زاره‌تی خزم و براده‌ران بێت به بۆچونی من وابێت جوانتره.
ئاسۆ: ده‌مه‌وێت ڕای تۆ بزانم له‌سه‌ر ده‌شنی، كه‌له‌م ماوه‌ی پێشودا، سێدێیه‌كی بڵاوكرایه‌وه‌و ناوی لێ‌نرا هونه‌رمه‌ند"ده‌شنێ" له ڕێكلامكردن بۆسێدێییه‌كه‌یده‌ركه‌وت به پشتیوانییه‌كی زه‌به‌لاحی ماددی یه‌وه، دێته ناو دونیای پاشكه‌وتووی هونه‌ری كوردیی، ده‌مه‌وێت ڕای تۆ بزانم له‌سه‌ربۆ چوونی ئه‌و كۆمه‌ڵه خه‌ڵكه‌ی نزیك له‌ده‌سه‌ڵات، كه پێیان وایه پێشنه‌كه‌وتنی هونه‌ری كوردی په‌یوه‌ندیی به‌كچی سه‌رنجڕاكێش وجلوبه‌رگی كورتی كچانه‌وه هه‌یه؟! ئایا ستایڵه‌كه‌ی ده‌شنی به‌ڕاستی هونه‌رێكی مۆدێرن وپێشكه‌وتووه؟.
نه‌ریمان بابان: ده‌شنی، ره‌قسێكی جوان ئه‌كات بڕواش ناكه‌م هونه‌رمه‌ندبێت چونكه‌ئه‌وناوه‌زۆرگه‌وره‌یه‌بڕواش ناكه‌م پێی خۆشبێت پێی بڵێن هونه‌رمه‌ند، ئه‌گه‌ر "به‌ده‌شنی "، بڵێن هونه‌رمه‌ند ئه‌و ساعه‌لی مه‌ردان و شه‌ماڵ سائیب و قادردیلان، له‌گۆڕه‌كانیاندا لێمان ڕاده‌چه‌ڵكن و ئازاریانده‌ده‌ین.
ئاساییه‌كه‌تۆخزمه‌تی ده‌سه‌ڵاتت كردوبی دڵیت نه‌كردئه‌ویش مه‌غدوورت نه‌كات، له‌هه‌موودنیاداواباوه ده‌سه‌ڵاتی كوردیش ئه‌مڕۆڕێزی تایبه‌تی هه‌یه بۆئه‌وكه‌سانه‌ی ببن به‌هونه‌رمه‌ند به‌تایبه‌تی ئه‌گه‌ركچیش بێت و ڕه‌قسیش بزانێت!به‌داخه‌وه هه‌مووده‌سه‌ڵاتی كوردی نه‌یتوانیوه ته‌رمه‌كه‌ی" قادردیلان" بهێنێته‌وه.
ئاسۆ ره‌خنه‌گران له‌بواری مۆزیك وگۆرانی كوردیی ئاستی هونه‌ریی ئێستا به‌لاواز ده‌زانن و پێیان وایه ساڵ له‌دوای ساڵ له‌گه‌ڵ پێشكه‌وتنی هونه‌ری موزیك وگۆرانی گه‌لانی تردا "هونه‌ری كوردیی" به‌ره‌ودواوه ده‌گه‌ڕێته‌وه، ده‌مه‌وێت ئه‌وه بزانین ئایا هونه‌ری كوردیی به‌مشێوه‌یه پاشه‌كشه‌ی كردووه؟!.
نه‌ریمان بابان: هه‌ركاتێك سیاسه‌ت یان پارته‌سیاسیه‌كانهونه‌ریان بۆمه‌به‌ست و ئامانجه‌كانی خۆیان به‌كارهێنا ئه‌وه هونه‌ری ئه‌ومیله‌ته به‌ره‌ودواوه‌ئه‌چیێت و په‌یامه سه‌ركییه‌كه‌ی له‌ده‌ست ده‌دات، ئه‌مڕۆ ئێمه جوان ده‌یبینین كه‌چی به‌سه‌ر هونه‌ری كوردی هاتووه، له‌وبڕوایه‌شدام ئه‌گه‌ركاروابڕوات شتێك نامێنێت ناوی هونه‌ربێت له‌ناو كوردستاندا، چونكه پارته‌سیاسیه‌كان به‌ته‌واوه‌تی ده‌ستیان به‌سه‌رئاره‌زوو هه‌ستی هونه‌رمه‌نده‌كاندا گرتووه به‌داخه‌وه‌ئه‌وه ڕاستیه.
ئاسۆ: هونه‌رمه‌ندان بۆ ئه‌نجامدانی كاره هونه‌رییه‌كانیان ده‌بی ڕوو له حیزب و ده‌سه‌ڵات بكه‌ن پاره له‌وان وه‌ربگرن، پیتاوایه ئه‌م ڕێگایه كه‌هونه‌رمه‌ندانی ئێمه هه‌ڵیان بژاردوه ڕێگایه‌كی دروسته؟.
نه‌ریمان بابان: دیاره‌ئه‌بێت وشه‌ی هونه‌رمه‌ندووگۆرانی بێََژله‌یه‌ك جودابكرێته‌وه چونكه‌دوو شتی زۆرجیاوازن، هه‌ربۆیه ئه‌مڕۆ زۆربه‌ی ئه‌وانه‌ی به‌ناوگۆرانی بێژ، فێری كاسه‌لێسی و ده‌رگاداماڵین بوون بۆكاربه‌ده‌سته‌كان له‌پێناوی چه‌ند پارچه‌دۆلارێك، به‌ڵام هونه‌ری ڕاسته‌قینه ئه‌وه‌یه كه‌له‌ناخی مرۆڤه‌وه‌سه‌رهه‌ڵده‌دات وكڵپه ده‌سێنێت هه‌رگیز به‌كاسه‌لێسی ماستاوكردن ناتوانین هونه‌رێكی پڕسه‌روه‌ری پێشه‌كه‌ش بكه‌ین.
ئاسۆ: زۆرجار تۆ به‌وه‌تاوانبار ده‌كرێیت كه شار چێتی ئه‌كه‌ی وكوردستان لایئێوه ته‌نیا سلێمانییه؟ ئه‌مه تا چه‌تند ڕاسته.
نه‌ریمان بابان: بۆمن هه‌موو شته‌كانی وڵاته‌كه‌م وه‌ك یه‌كه چونكه‌من كوردم و به‌كوردی قسه‌ده‌كه‌م له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شا خۆشحاڵم به‌وه‌تاوان بارده‌كرێم كه‌ئه‌وشاره‌م خۆش ده‌وێت كه"30"ساڵی ته‌مه‌نم وبیره‌وه‌رییه‌كانمی تیدایه ئه‌وه‌شه‌رم نییه ئه‌وه‌ش تاوان نییه تاوان ئه‌وه‌یه كه‌هه‌تائێستا حازرخۆری به‌رسێبه‌ره‌كان له‌سه‌ر كورسی ده‌سه‌ڵاته‌كان دانیشتوون و یاری به‌چاره‌نووسی میله‌تێكی به‌دبه‌ختی وه‌ك میله‌تی كورده‌وه‌ده‌كه‌ن.
ئاسۆ: ڕیتمی خیرا له‌گۆرانی كوردی زۆر بایه‌خی پێده‌درێت بۆنمونه زۆربه‌ی كه‌ناڵه ئاسمانییه‌كان، بایه‌خ به عه‌زیزی وه‌یسی و چه‌ندگۆرانبێِژێكی هاوشێوه‌ی ئه‌وئه‌ده‌ن به‌پێچه‌وانه‌شه‌وه كه‌متر له‌و هونه‌رمه‌ندا ئه‌درێته‌وه كه به‌ڕیتمی خێراگۆرانی ناچڕن.
نه‌ریمان بابان: دیاره‌كورد ده‌ستی له‌وه‌شت كه‌به‌خه‌باتی شۆڕشگێڕی سه‌رفرازی به‌ده‌ست بهێنێ، بۆیه ئه‌مڕۆناچار ئه‌یه‌وێت به‌خه‌باتی هه‌ڵپه‌ڕكی كێشه‌كانی چاره‌سه‌ر بكات و سه‌روه‌رییه‌كان بكات به‌حه‌قیقه‌ت هه‌ربۆیه‌له‌هه‌موو كوچه‌و كۆلانێكائه‌بینین كورد هه‌ڵئه‌په‌ڕن، به‌شكم به‌م هه‌ڵپه‌ڕكێیه‌كێشه‌كه‌نان بكه‌ینه كێشه‌یه‌كی نێوده‌وڵه‌تی!!.
ئاسۆ: به‌سه‌راحه‌ت تاچه‌ند ئه‌و ستایڵه‌ی هه‌ڵكه‌وت زاهیر له‌خزمه‌تی هونه‌ری كوردییه. ؟
نه‌ریمان بابان: من زیادله‌سی ساڵه له‌بواری هونه‌ردا ئیش ئه‌كه‌م بڕوات بێت ناوی هه‌ڵكه‌وت زاهیرم نه‌بیستووه ناشزانم كێیه بۆیه‌نامه‌وێت هیچ قسه‌یه‌كی له‌سه‌ر بكه‌م بۆ ئه‌ویش گۆرانی بێَژه؟.
ئاسۆ: له‌م ماوه‌یه‌ی ڕابردوودا له‌نێو چه‌ند ڕۆژنامه‌یه‌ك باس له‌سه‌روه‌تی چه‌ند گه‌نجێكی هونه‌رمه‌ند ده‌كه‌ن كه‌ده‌یانه‌وێت پڕۆژه‌ی زۆرگه‌وره‌و ئه‌گه‌ر درووست بێت" زه‌به‌لاح " له‌كوردستان بكه‌ن كه پاره‌یه‌كی خه‌یاڵی تێده‌چێت، پرسیاره‌كه‌ی من ئه‌وه‌یه ئه‌و هونه‌رمه‌ندانه پێش "پرۆسه‌ی ئازادی عێراق "، له‌دیمانه‌كانیاندا باسیان له‌وه‌ده‌كرد به پاره‌ی كرێكاری ئه‌ژین و ئه‌گه‌ر حكومه‌ت یارمه‌تیان نه‌دات ئه‌وا كاری هونه‌رییان پێنا كرێت، به‌بڕوای ئێوه ئه‌م زووده‌وڵه‌مه‌ندبوونه ده‌رچوونی بیتاقه‌یه یان ئه‌م هونه‌رمه‌ندانه‌ش به‌شدارن له‌ودزییه‌ی ئێستا له‌خه‌ڵكی ڕه‌شو ڕوتی كوردستان ده‌كرێت.
نه‌ریمان بابان: كوردستان ئه‌مڕۆ وه‌ك پڵنگێكی برینداروایه هه‌ركه‌سه‌ودێت پارچه‌یه‌كی لێده‌كاته‌وه هیوادارم ڕۆژێك بێت ئه‌و پڵنگه هه‌ستێته‌وه په‌لاماری ئه‌وكه‌سانه‌بداته‌وه كه‌ڕۆژێك له‌ڕۆژان بی به‌زه‌ییانه‌چه‌قۆی ژه‌هراوییان ئه‌كردبه‌برینه‌كانیداچونكه‌من بڕوام به‌وه‌هه‌یه له‌دوای هه‌موو شه‌وێك ڕۆژ ئه‌بێته‌وه.
ئاسۆ: به‌ته‌مای گه‌ڕانه‌وه‌نیت بۆكوردستان.
نه‌ریمان بابان: ئه‌گه‌رهه‌مووشتێك به‌باشی بڕوات ئه‌وه‌به‌نیازم دوای"14"ساڵ له‌غه‌ریبی له‌گه‌ڵ گروپێكی" سویدی "بگه‌ڕێمه‌وه بۆكوردستان چه‌ندكۆنسێرتێك بكه‌م له‌هه‌ولێرو سلێمانی و كه‌ركوكی دزراو له‌گه‌ڵ شاره‌كانی تر.
ئاسۆ: تۆ به‌وهونه‌رمه‌نده‌ناسراویت زۆر سلێمانیت خۆش ده‌وێت، چاودێران ده‌ڵێن سلێمانی له‌م چه‌ند ساڵه‌دا بۆته گوندێكی گه‌وره، به‌بڕوای ئێوه‌كی به‌ه‌رپرسی یه‌كه‌می ئه‌م بارودۆخه‌یه.
نه‌ریمان بابان: ئه‌مڕۆسلێمانی بێساحێبه، بێكه‌سه، بڕوابكه من، ئازارده‌خۆم هه‌ركه‌سه‌و هاتووه‌وده‌سه‌ڵاتی گرتۆته ده‌ست زوڵمی له‌وشاره‌كرد من تێناگه‌م بۆ؟باشه ئه‌ی خه‌ڵكی ئه‌و شاره بۆوابێده‌نگن؟سلێمانی مه‌ڵبه‌ندی ڕۆشنبیری‌و ڕاپه‌ڕین بوو، ئه‌مڕۆخه‌سێنراوه‌وده‌نگه‌كان كپكراون باڵی خامۆشی ده‌ستی به‌سه‌راگرتووه، من سلێمانیم، له‌خۆم خۆشتر ئه‌وێت به‌ڵام ئه‌مڕۆئه‌بینم چۆن خوێن له‌جه‌سته‌ی ئه‌وشاره‌م ئه‌ڕوات هیچم پێنیه بۆی بكه له‌گۆرانی زیاترله‌گه‌ڵ گریان.
ئه‌م دیمانه‌یه له‌گۆڤاری شه‌قام بڵاو كراوه‌ته‌وه
ئه‌و نووسینانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌که‌یه‌تی، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیارنییه.
