سـازدانی دیمانه: هێشوو ئازاد (گه‌نجان گروپ) govar:
کاتێک هات و ڕۆی هه‌ردی وتی (به هاتنت ڕه‌نگم گرت و به ڕۆشتن کاڵبومه‌وه) دنیایه‌کی ته‌سویری به‌دی ئه‌که‌ی له‌م دێڕه شعره‌ی هه‌ردی دا، زۆرن ئه‌و قه‌ڵه‌مانه‌ی ئه‌نوسن به‌ڵام که‌من ئه‌وانه ناوێکیان بۆ خۆیان دروستکردوه‌و گوێیان لێ ئه‌گیرێت و تێکسته‌کانیان له‌لایه‌ن گه‌وره هونه‌رمه‌ندانه‌وه ئه‌کرێته گۆرانی هه‌ردی یه‌کێکه له‌و قه‌ڵه‌مه‌ی که سه‌ره‌تایه‌کی جوان و ناسکی بۆ خۆی دروست کردوه و پاشه رۆژێکی ڕونتر له ئاوی کانی بۆ خۆی ده‌سته‌به‌رکردوه. فه‌رمون له گه‌ڵمان بن بۆ ئه‌م دیمانه‌یه میوانێکی ڕۆح سوکمان له گه‌ڵه
هێشوو: سه‌ره‌تا سپاس بۆ ئه‌و کاته‌ی به ئێمه‌ت به‌خشی هه‌رچه‌نده ده‌مێکه چاوه‌روانی ئه‌م گفتۆگۆیه‌ین به‌ڵام هاته‌دی و خۆشحاڵین به ناوی ستافی گه‌نجان گروپ سپاست ئه‌که‌ین
هه‌ردی: سپاس بۆ جه‌نابت بۆ هه‌موو خوێنه‌رێک بۆ گه‌نجان گروپ بۆ گۆڤار‌و ڕۆژنامه و ماڵپه‌ڕه‌کانیش به‌ڵێ ڕاست ئه‌که‌ی ده‌مێک بوو به‌ڵێنم دابونێ به‌ڵام زۆر مه‌شغوڵم و سه‌فه‌رم هه‌بوو بۆیه کاتم ئێجگار که‌مه ڕۆژانه
هێشوو: چه‌ند هه‌فته‌یه‌که بابه‌ت ئه‌نوسرێت و ڕه‌خنه گیراوه له ته‌ک ئه‌مه‌شدا خه‌ڵقانێکی زۆر له په‌یامنێرو ڕۆژنامه‌نوس و که‌سانی ناسراو له کوڕ‌و کچ به‌رگری له هه‌ردی ئه‌که‌ن زیاترینی ئافره‌ته به‌ڵام هه‌ردی خۆی بێده‌نگه؟
هه‌ردی: (بێده‌نگیم خۆی له خۆ‌یا وه‌ڵامه) ئه‌مه‌وێت سه‌ره‌تا سپاسی هه‌موو ئه‌وانه بکه‌م که خه‌مخۆرن و له جێی من وه‌ڵامیان داوه‌ته‌وه وه سپاسی ئه‌وه‌ش ئه‌که‌م که ڕه‌خنه‌ی گرتوه هه‌رکه‌سێکه چونکه هه‌موو که‌سێک ئازاده لای من چۆ‌ن بیر‌و ڕای خۆی ئه‌دات ئه‌وا سه‌ربه‌سته پاشان کاتێک ڕه‌خنه ئه‌گیرێت ئه‌بێت بزانم ناوه‌ڕۆکه‌که‌ی چیه؟؟ پاشان نوسه‌ره‌که‌ێ کێیه؟ ئه‌و کاته بابه‌ته‌که‌ی ئه‌خوێنمه‌وه کاتی خۆمی پێ به‌سه‌ر ئه‌به‌م چونکه له مه‌ڕ ئه‌و ئه‌لبومه تازه‌که‌ی هونه‌رمه‌ندی ئازیز کاک ئه‌ژده‌ر که‌سانی به توانا و گه‌وره‌و شاره‌زا و مۆسیقی ستایشی ئه‌و ئه‌لبومه‌یان کردوه وه جه‌ماوه‌رێکی زۆر ستایشی ئه‌که‌ن چاپی یه‌که‌می له چه‌ند ڕۆژێکدا نه‌ما کاسێت یه‌که‌م ڕوژ نه‌ما وه جاپی دوه‌م کرایه‌وه چاپی دوه‌میش له ته‌واو بوندایه و بریاریشه چاپی سێه‌م بکرێته‌وه ئیتر ئه‌و جۆره که‌سانه ئه‌ڵن چی؟؟ وه به پێی لێدوانی کۆڕه‌ک موزیک و تۆمارگاکانی کوردستان تا ئێستا به‌و شێوه‌یه زه‌خت نه‌بوه له سه‌ریان ئیتر ئه‌مه خۆی گه‌وره‌ترین وه‌ڵامه، بۆیه با بنوسن به ئاره‌زوی خۆیان هه‌ر خۆشیان ئه‌توانن بیخوێننه‌وه وه من به کاری تازه وه‌ڵامیان ئه‌ده‌مه‌وه با ئه‌وانیش بتوانن چه‌ند هونه‌رمه‌دێکی ناسراو گه‌وره وه‌ک من داوای تێکستیان لێ بکه‌ن به ڕای من دوای بژێوی ژیانی خۆیان که‌ون باشتره، وه به نسبه‌ت کاک کۆشان ئێمه هاوڕێن و یادگاری زۆرمان هه‌یه کۆشان خۆی ئاگادار نه‌بوه که هه‌ندێک که‌س به‌ناوی کۆشان قسه‌یان کردوه زۆر کات په‌یوه‌ندی ته‌له فۆنیمان هه‌یه‌و له جاران زیاتر وه له سه‌ر کلیپه‌که‌ش ناوی کاک کۆشان هه‌یه کاری زۆر جوانی هه‌یه به ڕاستی
هێشوو: بۆ هونه‌رمه‌دێکی ناسراوی وه‌ک ئه‌ژده‌ر تۆی هه‌ڵبژارد؟؟ وه چه‌ندین هۆنراوه بۆ کاک ئه‌ژده‌ر ڕۆشتوه تا بیکاته گۆرانی به‌ڵام تۆی هه‌ڵبژارد بێگومان هه‌موو شاعیرێک ئاواته خوازه هۆنراوه‌کانی بکرێته گۆرانی له لایه‌ن هونه‌رمه‌ندی ناسرا و خۆشه‌وەسته‌وه لای خه‌ڵق وه ئه‌وه‌ش ئه‌ڵم شعر نه‌بێت گۆرانی نا‌بێت
هه‌ردی: ئه‌توانن ئه‌و پرسیاره له هونه‌رمه‌ند خۆی بکه‌ن پاشان من کارم بۆ زۆرێک له هونه‌رمه‌ندانی کورد تایبه‌ت ئه‌وانه‌ی ئه‌وروپا وڵاتی سوید کردوه
هێشوو: کاری تازه‌ت بۆ کێیه؟
هه‌ردی: کاری تازه‌م بۆ چه‌ند هونه‌رمه‌ندێکی ناسراوه به شیوازی تارانه سه‌رای وه یه‌کێک له‌و هونه‌رمه‌ندانه که خاوه‌نی نازناو جه‌ماوه‌رێکی زۆره ئێستا سه‌رقاڵی ئه‌لبومه نوێیه‌که‌یه‌تی له ده‌ره‌وه‌ی وڵاته دوای ئه‌م به‌رهه‌مه‌ی من به‌رهه‌مێکی 12 گۆرانی بۆ ده‌که‌م به تارانه سه‌رای به‌ڵام من نازانم که‌ی بڵاو ئه‌بێته‌و‌ه پێم وابێت کاتێکی زۆری ئه‌وێت وه په‌یواه‌ندیم زۆر پێوه کراوه ئه‌وه‌ش نیشانه‌ی سه‌رکه‌وتنی کاره‌کانمه زۆر خۆشحاڵم
هێشوو: باسی تارانه سه‌رات کرد ئه‌توانی باسێکی ئه‌م کاره‌مان بۆ بکه‌ی وه بۆ ئه‌وانه‌ش که له‌م کاره تێناگه‌ن و ئه‌نوسن؟
هه‌ردی: به‌ڵێ کاری تارانه سه‌رای کارێکی سه‌رکه‌وتوه زۆربه‌ی میله‌تان به‌و شیوه‌یه کار ئه‌که‌ن خاسه‌ته‌ن عه‌ره‌ب تورک فارس کاری تارانه سه‌رای پێویسته ئه‌و که‌سه‌ی تێکسته‌که ئه‌نوسێت مۆسیقی بێت باش تێبگات له میلۆدی و ئه‌کسێنتی گۆرانیه‌که‌و به‌رزو نزمی گۆرانیه‌که واته هونه‌رمه‌نده‌که به دڵی خۆی ئاوازێک دانێ مۆسیقایه‌کی جوان دروست بکات پاشان بیداته ده‌ست ئه‌و که‌سه‌ی که تێکسته‌که ئه‌نوسێت تا له‌سه‌ر مۆسیقا‌و ئاوازه‌که تێکسته‌که بنوسێت به‌ڵام کارێکی ئاسان نا‌بێت حساب بۆ ئاوازه‌که بکه‌ی بۆ ئه‌کسێنتی گۆرانیه‌که پاشان حساب بۆ ده‌نگ و ئه‌دای هونه‌رمه‌ند بکه‌ی وشه‌کان به ئاسانی جێگای بێته‌وه له ناو میلۆدیه‌كه تا ئه‌و که‌سه‌ی ئه‌یڵێت به‌دڵی خۆی ئه‌دای تیا بکات پاشان تێکستی گۆرانی جیایه له گه‌ڵ تێکستی تر ئه‌ێت سه‌ربه‌ندێک بێت زوو گوێگر وه‌ری گرێت وه تارانه‌سه‌رای ئه‌وه‌شمان پێ ئه‌ڵێت که ئاوازه‌که چۆ‌ن بوو ئاوا تێکستی بۆ بنوسی حساب بۆ به‌رزو نزمی گۆرانیه‌که بکه‌ی له کوێ مۆسیقا ئه‌گۆڕیت یان ئه‌گه‌ر مۆسیقاکه حه‌زین بوو بزانی چ تێکستێکی ئه‌وێت وه له تارانه سه‌رای یاسا وایه شه‌رت نییه و‌زن و قافیه‌کان یه‌ک بێت یان برگه‌کان یه‌ک بێت چونکه میلۆدی و کۆپله‌ی گۆرانیه‌کان حکوم ئه‌کات بۆیه هه‌ندێک که‌س نازانن تارانه سه‌رای چیه و باسی بڕگه ئه‌که‌ن یان وه‌زن و قافیه به هیوام تێبگه‌ن بۆیه دواڕۆژیان ڕوناک بێت بۆیه تارانه سه‌رای کارێکی ئاسان نیه و تیێکستی گۆرانیش زمانێکی تره ته‌نها بریتی نیه له نوسینی وشه‌و برگه‌کان رێکخه‌یت و ته‌واو به‌ڵام لای ئێمه وایه و چاریش نیه به هیوام چاک بێت (نان بۆ نانه‌وا گۆشت بۆ قه‌ساب)
هێشوو: له‌ماوه‌ی چه‌ند مانگێکدا چه‌ندین دیداری هه‌ردی کرا چ که‌ناڵه سه‌ته‌لایته‌کان چ ڕۆژنامه یاخود جه‌ریده ناسراو باشه‌کانی کوردستان وه له دیداڕیکدا چه‌ند هونه‌رمه‌دێکی ناسراو هه‌ردی یان به‌که‌سێکی ماندو سه‌رکه‌و تو وه‌سف کرد له‌وانه (ناسڕی ڕ‌ه‌زازی که‌مال مه‌حمه‌د) وه چه‌ندینی تر، ئه‌مه نیشانه‌ی سه‌رکه‌وتنته بۆ ئه‌مه چیت هه‌یه؟
هه‌ردی: سپاس ته‌نها سپاسم بۆ ئه‌وانه ئه‌وا نیشانه‌ی ڕیزگرتنه له کاره‌کانم خۆشه‌ویستی ئه‌وانه بۆ من به‌ڕاستی ئه‌وانن هانی من ئه‌ده‌ن بۆ کاری نوێ سپاسی هه‌مویان ئه‌که‌م حورمه‌تم بۆیان هه‌یه
هێشوو: له دیدارێکدا که بڵاو بۆوه هه‌موومان بینیمان زۆر له کوڕان و کچانی گه‌نج زیاتر كچان (به پێکه‌نینه‌وه) ئاواته خوازبون هه‌ردی ببینن له نزیکه‌وه باسیان له هۆنراوه‌کان کرد که له ڵایه‌ن هونه‌رمه‌ند ئه‌ژده‌ره‌وه کراوه به گۆرانی وه داوای هۆنراوه‌شیان لێکردوی سه‌رسامن به هه‌ردی چی ئه‌ڵێت به‌و گه‌نجانه تایبه‌ت كچان؟
هه‌ردی: من ڕێزم بۆ هه‌موویان هه‌یه چ کوڕان چ كچان دیاره من فارقیان ناکه‌م هۆنراوه‌کانم پێشکه‌شه به هه‌موو عاشقێک به هیوام توانیبێتم که‌مێک له خه‌مه‌کانیان که‌م که‌مه‌وه
هێشوو: کاتێک که‌سێک ناسراو ئه‌بێت هه‌وڵی شکاندنی ئه‌ده‌ن تایبه‌ت ئه‌گه‌ر گه‌نجێکی قۆزو سه‌رکه‌وتو بێت هه‌ردی ڕقی له‌و که‌سانه نیه به‌و شێوه‌یه‌ن؟
هه‌ردی: هه‌رگیز ڕقم له که‌س نیه چونکه (دنیا به‌شی خۆشه‌ویستی ناکات ئیت چۆ‌ن بتوانین ڕقمان له یه‌ک بێت) به نسبه‌ت ئه‌و که‌سانه‌ش ئه‌وا ئازادن و کارێکی باش ناکه‌ن وه له ڕوی ده‌رونیه‌وه کاریگه‌ری ئه‌بێت بۆ خۆیان
هێشوو: هۆنراوه‌کانی هه‌ردی ناسکن حه‌زینن وه ئه‌مرۆ زۆربه‌ی هۆنراوه‌کانی هه‌ردی له سه‌رده‌من حه‌زینی و ناسکی هۆنراوه‌کان له کوێوه سه‌رچاوه‌ی گرتوه؟ وه کلاسیکی نانوسی؟
هه‌ردی: دیاره هه‌ر هۆنراوه‌یه‌کم و ڕه‌نگدانه‌وه‌یه‌ی هه‌یه لای من به‌ڵام زۆر کاتیش پێویسته هۆنراوه بۆ به‌رامبه‌ره‌که‌ش بنوسی له خه‌می ئه‌ویش تێبگه‌ی نه‌ک به ته‌نها بۆ خۆت وه هه‌وڵم داوه هه‌موو عاشقێک به بابه‌تێک به‌سه‌ر بکه‌مه‌وه، وه هۆنراوه‌ی کلاسیکیشم هه‌یه و به‌ڵام کلاسیکی تێگه‌شتنی ئاسان نیه ڕه‌نگه ئه‌مڕۆ بۆ گۆرانی ده‌ست نه‌دات وه‌ک وتم تێکستی گۆرانی جیایه وه نوێترین به‌رهه‌میشم کارێکه که زۆر ماندوی کردوم که بریتیه له 78 دێڕی 16 بڕگه‌ی زۆر گرنگیم پێداوه هه‌وڵ ئه‌ده‌م له ئاینده‌یه‌ی نزیکدا بڵاوی بکه‌مه‌وه
هێشوو: چه‌ند هاوڕێییه‌ک هونه‌رمه‌ندن له وڵاتی سوید وتیان هه‌ردی له سه‌رو هه‌موو یادگاریه‌کی جوان لای ئێمه دروست کردوه زۆر زۆر به‌وه‌فایه؟ چۆ‌ن ئه‌ڕوانیته وه‌فا بۆ مرۆڤ؟
هه‌ردی: به‌ڵێ من سپاسی ئه‌و هاوڕێ و هونه‌رمه‌ندانه ئه‌که‌م من وه‌ک خۆم که‌سێکی به‌وه‌فام عاتفیم مرۆڤ پێویسته وه‌فای هه‌بێت هه‌ر مرۆڤێکیش وه‌فای نه‌بێت ئه‌وه بێ به‌ریه له هه‌موو شته جوانه‌کانی ژییان
هێشو: چه‌ند پرسیارێک هاتوه بۆمان پێش دیمانه‌که به هیواین وه‌ڵاممان به‌یته‌وه
هه‌ردی: ئه‌وه‌نه‌ی بتوانم ئاماده‌م
هێشوو: له گۆرانیه‌کدا که زۆر خه‌ماویه زۆربه‌مانی گریاندوه، هه‌ردی ئه‌ڵێت (تۆ بۆچی ده‌نگ نیه تۆ بۆچی ڕه‌نگه نیه) هه‌ردی به‌کێ ئه‌ڵێت تۆ بۆچی ده‌نگ نیه؟؟ پاشان هه‌ردی ئه‌ڵێت (گوڵم ده پێم بڵێ بۆ کام خه‌یاڵ ڕێگه ئه‌گری تێنه‌گه‌شتی ئا له‌و دڵه‌ی ماڵێک بو بۆ خۆشه‌ویستی) ؟؟
هێشوو: وه‌ڵامی نه‌داینه‌وه به داوای لێبوردنه‌وه
هێشوو: کێت زۆر خۆشه‌وێ له خانه‌واده‌که‌ت وابزانین کوڕه بچوکی ماڵیشی؟
هه‌ردی: به‌ڵێ کوڕه بچوکی ماڵم وه هه‌موویانم خۆشه‌وێت دایکم باوکم خوشکوو براکانم هه‌ریه‌کێکیان لای من خۆشه‌وەستیه‌کی دروست کردوه‌و یادگارێکی لای من جێ هێشتوه بۆیه هه‌موویانم هێده‌ی خۆم خۆشه‌ووێت
هێشوو: زۆر پرسیاری ئه‌وه ئه‌که‌ن خێزانت هه‌یه یاخود ده‌سگیراندار؟؟
هه‌ردی: نه‌خێر
هێشوو: ده‌ره‌وه‌ی وڵات هانده‌ران کاری به سه‌ر شعره‌کانت کردوه؟
هه‌ردی: نوسینی شعر شتێک نیه بڵێ ئێستا ئه‌ینوسم وه لای من ئه‌که‌وێته‌وه سه‌ر کات نه‌ک وڵات یان له کوێ بی ڕه‌نگه هه‌یبێ به‌س به‌و شێوه‌یه نیه لای من وه‌ک ڕای خۆم ڕه‌نگه بۆ شاعیرێکی تر وانه‌بێ
هێشوو: هه‌ردی له دێڕێک‌دا ئه‌ڵێت (کچان ڕاسته به نازو مه‌کرن به‌ڵام تاڵیش بن ئه‌خورێنه‌وه وه‌ک به‌فر له به‌ر خۆرا بێ یه‌ک دو ئه‌توێنه‌وه) ئایا له ڕاستیشدا وایه؟؟ وه ئه‌و دێڕه شعره زۆر له‌سه‌ر زمانی کوڕانه
هه‌ردی: به‌ڵێ بێگومان وایه وه‌سفی زیاتریش هه‌ڵه‌گرن به‌ڵام هه‌ردو ڕه‌گه‌ز ته‌واوکه‌ری یه‌کن و که‌سیان له که‌سیان زیاتر نین
هێشوو: گۆڤار‌و جه‌ریده‌کان و ماڵپه‌ڕه کوردیه‌کان چۆ‌ن هه‌ڵده‌سه‌گێنی؟
هه‌ردی: به‌ڵێ گۆڤار و جه‌رده‌کان به عام من خوێنه‌ریانم تایبه‌ت هونه‌ریه‌کان ده‌ستیان خۆش بێت وه ماڵپه‌ڕه‌کان تایبه‌ت زۆربه‌ی له ئه‌وروپان به عام باشن کارێکی باش ئه‌که‌ن ماندو ئه‌بن چونکه له سه‌رئه‌رکی خۆیان کار ئه‌که‌ن من وه‌ک خۆم ده‌ست خۆشییان لێ ئه‌که‌م به‌ڵام هیوادارم باشتری بکه‌ن تایبه‌ت له ڕوی نوسینه‌وه
هێشوو: هونه‌ری کوردی چۆ‌ن هه‌ڵده‌سه‌گێنی ئه‌مڕۆو ئه‌نواع ئاواز و مۆسیقا به‌ر گوێ ئه‌که‌وێت؟
هه‌ردی: به‌ڵێ کاری باش خه‌ڵق و گوێگری تێگه‌شت و هه‌ڵی ده‌سه‌نگێنێت به‌ڵام هونه‌رمه‌ند و ئاوازدانه‌ر و شاعیر ئازادن چۆ‌ن کار ئه‌که‌ن ئایا بێگانه‌یه یا ڕه‌سه‌نی کوردیه ئه‌وا ئازاده پێویست ناکا من هه‌وڵی شکاندنی به‌م، گوێگر ئازاده گوێ له کێ و چی ئه‌گرێت کاری جوانیش هه‌میشه گوێگر پێشوازی لێ ئه‌کات به‌ڵام هه‌موو میله‌تێک ڕه‌سه‌نی و که‌لتوری خۆی ئه‌پارێزێت پیێوەیسته ئێمه‌ش به هه‌مان شێوه‌بین چونکه میله‌تی کورد له که‌لتورو ئه‌ده‌ب و فه‌رهه‌نگ و مۆسیقاوه زۆر ده‌وڵه‌مه‌نده
هێشوو: هه‌ردی به چ شاعیرێک سه‌رسامه ئه‌مانه‌ی که له ژیانا ماون؟
هه‌ردی: من زۆر خولیای شعرم و زیاتر شعر‌و ڕۆمان ئه‌خوێنمه‌وه زۆربه‌ی دیوانه‌کانی شاعیرانی گه‌وره‌م هه‌یه و به‌رده‌وام له گه‌ڵمن وه‌ک (مه‌حوی. نالی. سالم. گۆران هیتر... به‌ڵام ئه‌مڕۆ ئه‌وکه‌س و هونه‌رمه‌ندان و شاعیرانه‌ی دیمانه ئه‌کرێن که لێیان ئه‌پرسن هه‌ر ئه‌ڵن کۆنه‌کان باشه تۆ بڵێ ئێستا نه‌مان بێت یان سه‌راحه‌ت ناڵن و به ته‌نازولی ئه‌زانن؟؟ من زۆر سه‌رسامم به هه‌ردو شاعیری گه‌روه‌ی کورد (کاک ئه‌حمه‌د مه‌حمه‌د و کاک ئیسماعیل خورماڵی) به ڕاستی گه‌وره‌ی خۆیان نیشانداوه شعره‌کانیان قسه نیه به‌ڵکو شعره‌و پره له ته‌سویراتی جوان زۆر شتی کلاسیکی جوانیان هه‌یه وه‌ک ڕۆمانیش زۆر حه‌ز به ڕۆمانه‌کانی کاک به‌ختیار عه‌لی ده‌که‌م
هێشوو: باسی شاعیری گه‌وره ئه‌حمه‌مه‌حمه‌د کرد له دیمانه‌یه‌کدا کۆن له وه‌ڵامی پرسیارێکدا ئه‌حمه‌د مه‌حمه‌د ئه‌ڵێت کام شاعیر به باش ده‌زانی ئه‌ویش ده‌ڵێت مه‌حمه‌د عومه‌ر عوسمان له گه‌نجه‌کانیش هه‌ردی نوری تایبه ت بۆ نوسینی گۆرانی؟
هه‌ردی نوری: دیاره ئه‌وه گه‌وره‌ییه بۆ من ئه‌حمه‌د مه‌حمه‌د وا بڵێت زۆر خۆشاحاڵم
هێشوو: بیرت نه‌کردۆته‌وه به‌ر هه‌مه‌کانت بکه‌یته نامیلکه‌یه‌ک یاخود کتێبێک؟
هه‌ردی: بێگومان له به‌رنامه‌مدایه کۆمپانیایه‌کیش پێی وتم که له شێوه‌ی سیدی بۆم بڵاو بکه‌نه‌وه به‌ڵام جارێ له کۆکردنه‌وه‌ی هۆنراوه‌کانمم ئیشه‌ڵا له شێوه‌ی کتێب و سیدیش بڵاو ده‌بێته‌وه به‌ڵام نازانم که‌ی کاری به‌په‌له ئه‌نجام ناده‌م کتێب یاخود نامیلکه بڵاو کردنه‌وه ئاسانه به‌ڵام ئایا له چ ئاستێک‌دا ده‌بێت؟
هێشوو: چاوه‌ڕێی چ پاداشتێک ده‌که‌ی؟
هه‌ردی: من کار ناکه‌م بۆ ئه‌وه‌ی پاداشتم بدرێته‌وه خۆشه‌وەستی خه‌ڵق و رێز گرتن و به‌سه‌رکردنه‌وه‌م و پێشوازی له کاره‌کانم باشترین پاداشته بۆ من
هێشوو: ئه‌ڵن زۆر حه‌ز له جل ئه‌که‌یت من شایه‌تی ئه‌ده‌م وایه به (پێکه‌نینه‌وه) وه هانده‌ری به‌رشه‌لۆنای؟ بۆ ستایلی کلاسیکیت هه‌ڵبژاردوه له جلدا
هه‌ردی: به‌ڵێ دیاره ئه‌وا حه‌زێکی خۆمه هه‌موو مرۆڤێکیش هه‌قی خۆیه‌تی گرنگی به خۆی بدات به‌ڵێ ستایلی کلاسیکی شه‌خسیه‌تێکی تێدایه و مناڵانه نیه بۆیه گرنگی بۆ خۆگۆرێن و خۆم ئه‌ده‌م وه من هانده‌ری به‌رشه‌لۆنه‌م به‌لێ زۆرشم ئه‌و تیپه خۆشده‌وێت
هێشوو: یه‌کێک له هاوڕێ هونه‌رمه‌ده‌کان وتی هه‌ردی ده‌نگئ خۆشه‌و شاره‌زاشه له وتنی گۆرانی ئایا بیرت نه‌کردۆته‌وه گۆرانی بلێیت؟
هه‌ردی: نه‌خێر بڕواناکه‌م به‌کاری خۆمی نازانم تا ئێستا زۆر که‌س له چه‌ند بوارێک‌دا کار ئه‌که‌ن به‌ڵام هونه‌ر کارێکی ئاسان نیه بۆیه نسبه‌تێکی زۆر شکست دێنی
هێشوو: هه‌ردی که‌سێکی ئارامه به‌ڵام زۆر مه‌شغوڵه له ماوه‌ی دانیشتنمان هه‌ر ویستت کۆتای پێبێنیت چه‌ندین نامه و ته‌له‌فۆن بۆ هات؟ وه حه‌زت له پرسیاری شه‌خسی نه‌بوو زۆر پرسیار هاتبوو وه‌لام نه‌دایه‌وه
هه‌ردی: من که‌سێکی زۆر ئارامم به‌ڵام به‌رامبه‌ره‌که‌شم ده‌ور ئه‌بیێت به‌ڵام تا بتوانم دلم فراوانکه‌م زۆر گوێ ئه‌گرم به‌لام هه‌موو شتێکیش سنوری هه‌یه به نسبه‌ت مه‌شغوڵیشم ئه‌واکاری خۆمم هه‌یه‌و وه سه‌رقاڵی ژیانی ڕۆژانه‌م
هێشوو: زۆر سپاس بۆ ئه‌و کاته‌ی به ئێمه‌ت به‌خشی دڵنیابه زۆر زوو ڕۆشت و تێر نابین له جه‌نابت نمونه‌ی وه‌ک تۆ زۆر بێت به‌ڵام داوای شعرێک ئه‌که‌ین
هه‌ردی: سپاس بۆ ئێوه بمبورن که هه‌ندێک ڕاسپارد و پرسیارمم وه‌ڵام نه‌دایه‌وه به هیوام سه‌رکه‌وتوبن رێز‌و سڵاوم بۆ هه‌موو خوێنه‌رێک هه‌ربژین ئه‌م شعره‌ش پێشکه‌شی هه‌موو لایه‌ک
نهێنی!!
ویستم بنوم تارمای تۆ له ژوره‌که‌م سه‌مای ئه‌کرد
خه‌و بینای به‌جێهێشتم له گه‌ڵ یادت شینم ئه‌کرد
موحتاج بووم به خۆشه‌ویستیت ده‌نگم نوسا هێند نزام کرد
بومه ده‌رویشی ته‌کیه‌ی تۆ بۆ ئه‌وین زکرم ئه‌کـرد
به‌ڵام بیر نه‌که‌ی گه‌ر هاتوو دڵۆپێک ئاو به نهێنی
له ئـاسمانتا که‌وتـه خوارو نمه‌نمه تـه‌ڕی کـردی
دڵنیابه بـاران نـیه ئاسمانی تۆ ڕووی سـاماڵه
ئه‌شـکی مـنه بۆت ئه‌بارێ و سه‌ری کڕنوشی بۆ بردی
ئه‌و نووسینانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیا نییه.
