دیمانه: ئاسۆ عوسمان:
ده‌رباره‌ی ئه‌گه‌ری هه‌ڵبژاردنی داهاتووی كوردستان ودروستبوونی چه‌ند لیستێكی نوێ، هه‌روا بۆ قسه‌كردن له‌سه‌ر ره‌وشی سیاسیی ودوا پێشهاته‌كانی ناوخۆی كوردستان وپرسی ئۆپۆزیسیۆن وراپۆرتی چوار حیزبه‌كه؟ ئه‌م دیمانه‌یه‌مان سازدا له‌گه‌ڵ محه‌مه‌دی حاجی مه‌حموود سكرتێری حیزبی سۆسیالیستی دیموكراتی كوردستان.
ئاسۆ: له‌نێومیدیاكاندا زۆر باسی ئه‌و فایلانه ده‌كرێت لای به‌ڕێزتانه وده‌وترێت: ئه‌م فایلانه بۆ پڕوپاگه‌نده‌ی سیاسیی وئیمتیازات به‌كار ده‌هێنرێت. من ده‌پرسم كه‌ی كاتی ئاشكراكردنی ئه‌م فایلانه دێت؟.
محه‌مه‌د حاجی مه‌حموود: ده‌رباره‌ی فایله‌كان ئێمه سه‌رقاڵی جیاكردنه‌وه‌ین، له‌دوای ته‌واوبوون ورێكخستنیان بڵاوده كرێنه‌وه، ئه‌وه‌ش
نه‌ئیمتیازاتی هه‌یه‌و نه بۆ پڕوپاگه‌نده‌یه به‌ڵكو په‌یوه‌ندیی به‌كات وه‌هه‌یه. ئه‌م فایلانه بۆ ئه‌و كه‌سانه بڵاو ده‌كه‌ینه‌وه كه‌ده‌یانه‌وێت خه‌ت به‌سه‌ر خه‌باتی پێشمه‌رگه‌دا بهێنرێت، پێش ئه‌وه‌ی كه‌پێشمه‌رگه نه‌بوو خه‌ڵكی كوردستان چه‌ند خاوه‌نی خۆیان بوون له‌به‌رده‌م ئه‌من وئیستیخبارات وملازم موحسین‌دا.
ئاسۆ: زۆر له‌چاودێران باس له‌وه‌ده‌كه‌ن كورد له‌به‌رده‌م شكستێكی گه‌وره‌دایه چ له‌ناوخۆو چ له‌ده‌ره‌وه ئه‌مه تاچه‌ند راسته؟.
محه‌مه‌د حاجی مه‌حموود: كورد له‌به‌رده‌م شكستێكی گه‌وره‌دا نییه چونكه پێش "1991 "كورد هیچ جێگه‌یه‌كی له‌كوردستاندا نه‌بووه ئێستاش سێ پارێزگا ترسی له‌سه‌ر نه‌ماوه، به‌ڵام به‌به‌راورد له‌گه‌ڵ گۆڕانه‌كانی دوای یه‌كجه‌مسه‌ری سیاسیی له‌دنیادا وشكستی یه‌كێتی سۆڤێتی پێشوو، سه‌ربه‌خۆیی چه‌ندین میلله‌ت ودروستبوونی چه‌ند ده‌وڵه‌تی وه‌ك ئۆكرانیا‌و لیتوانیاو داغستان وكازاغستان له‌سۆڤیه‌تی پێشوو، ته‌یموری رۆژهه‌ڵات له‌ئه‌نده‌نوسیا ئه‌وه ده‌رده‌كه‌وێت نه‌ك كورد‌و نه ده‌سته‌ڵاتی كوردیی نه‌یتوانیوه سوود له‌و هه‌له زیندووه وه‌ربگرێت كه‌بۆ كورد هاته‌پێشه‌وه كه‌قه‌ت دووباره نابێته‌وه، واته ئه‌وه‌ی كورد خه‌وی پێوه ده‌بینی
بۆی نه‌كراو ناكرێت.
ئاسۆ: په‌رله‌مان بڕیاریداوه هه‌ڵبژاردن له‌كاتی خۆیدا بكرێت له‌و بڕوایه‌دایت پارتی ویه‌كێتی رێگه‌بده‌ن هه‌ڵبژاردن له‌كاتی دیاریكراوی خۆیدا بكرێت؟.
محه‌مه‌د حاجی مه‌حموود: ئه‌و بڕیاره‌ی په‌رله‌مان دای پێشتر له‌هه‌ردوو مه‌كته‌ب سیاسیی باسكراوه، بۆ له‌سه‌رانسه‌ری عێراق هه‌ڵبژاردن كه‌مافێكی سه‌ره‌تایی خه‌ڵكییه ده‌كرێ بۆ له‌كوردستان ناكرێ؟ ئه‌وه بۆ ئه‌وه‌بوو قسه‌ی خه‌ڵك كه‌مبكه‌نه‌وه چونكه ئه‌گه‌ر بۆیان بكرێت هه‌ڵبژاردن هه‌رناكه‌ن یان كاتێك ده‌یكه‌ن كه‌مسۆگه‌ری بكه‌ن وده‌سته‌ڵاتی ئه‌وه‌یان هه‌بێت له‌ژێرده‌ستی لیژنه‌ی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كان ده‌ریبهێنن، ته‌نیا هه‌رخۆیان سه‌رپه‌رشتی بكه‌ن، ئه‌وه‌ش خوا ده‌زانێت چی به‌سه‌ر ئه‌و هه‌ڵبژاردنه‌دا دێت؟ بۆ ئه‌وه‌شه كه‌هه‌وڵده‌ده‌ن دوابخرێت، من رام وایه له19/5 دا ناكرێت. هه‌موو ئه‌و قسانه‌ش بۆ چه‌واشه‌ی خه‌ڵك و وه‌ڵامی ئه‌مه‌ریكا وعێراق.
ئاسۆ: لێره‌و له‌وی یه‌كێتی وپارتی ئێوه ناڕاسته‌وخۆ به‌دۆستی نزیكی ئێران ده‌زانن وده‌ڵێن ئێوه پارێزه‌ری به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی ئێرانن. من ده‌مه‌وێت پرسیاره‌كه وابكه‌م ئه‌م پڕوپاگه‌ندانه بۆ له‌ئێستادا دژ به‌ئێوه ده‌كرێت؟.
محه‌مه‌د حاجی مه‌حموود: من خۆم سوپاسی كۆماری ئیسلامی ئێران ده‌كه‌م په‌یوه‌ندیی باشی له‌گه‌ڵ حزبی سۆسیالیست‌دا هه‌بێ، ئێران ده‌وڵه‌تێكی گه‌وره‌یه، له‌رووی جوگرافیاشه‌وه گرنگه‌و له‌كاتی كیمیابارن كردنی هه‌ڵبجه‌دا وله‌كۆچی ملیۆنان له‌خه‌ڵكی كوردستان هاوكارمان بووپه‌نایانداوین وتائێستاش په‌نای كورد، ده‌دات، چاكه‌ی له‌سه‌ر كوردی كوردستانی عێراق هه‌یه، ئیستا ئێران ململانێ له‌گه‌ڵ جیهاندا ده‌كات، مه‌منونیان ده‌بم په‌یوه‌ندیی حزبی سۆسیالیست له‌گه‌ڵ جمهوری ئیسلامی‌دا باش بێت به‌ڵام من ئه‌و پرسیاره بۆ خۆتان وخوێنه‌ر جێده‌هێڵم، به‌رژه‌وه‌ندیی ئێران له‌گه‌ڵ حزبی سۆسیالیسته‌یان له‌گه‌ڵ ئه‌و هه‌موو كۆمپانیا وگومركوریزبه‌ندی سه‌یاره‌ی كه به‌رۆژ گومرگی به‌رناكه‌وێ؟كۆنسۆڵگه‌رییه‌كان كێ ده‌یانپارێزێت؟ یه‌كێتی وپارتی له‌م كاته‌دا هه‌رچی ده‌ڵێن هێرشه‌و خوا جه‌زایان بداته‌وه.
ئاسۆ: وه‌ك سیاسییه‌كی كورد چۆن ده‌ڕوانیته كێشه‌كانی ئه‌م دواییانه‌ی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان؟.
محه‌مه‌د حاجی مه‌حموود: من سیاسه‌تمه‌دار نیم، ره‌نگه كوردیش سیاسه‌تمه‌داری كه‌م بێت، سیاسه‌تمه‌دار "گاندی"یه كه‌میلله‌ته‌كه‌ی كرد به‌ده‌وڵه‌ت، ماوتسی تۆنگ، كاسترۆ وماندێلایه، له‌به‌رئه‌وه‌ی كێشه‌یه‌كی ناوخۆی حزبی یه‌كێتی نیشتیمانیدا پێم خۆش نییه ته‌وازنی هێز له‌ناوچه‌كه تێكبچێت، نامه‌وێت شتێكی ناوخۆی حزبێكی كه شیكردنه‌وه‌ی بۆ بكه‌م.
ئاسۆ: بۆ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان حیزبی سۆسیالیست چ به‌رنامه‌یه‌كی هه‌یه؟ ئایا بیرتان له‌هاوپه‌یمانێتی كردۆته‌وه بۆ هه‌ڵبژاردنه‌كان؟.
محه‌مه‌د حاجی مه‌حموود: ئه‌وه چاوه‌ڕوانی خه‌ڵكه پێموانییه له‌مانگی ئایاردا بكرێت، ئه‌گه‌ر فشارێكی ده‌ره‌وه نه‌بێت چونكه ئه‌و بڕیاره له‌ده‌ست هه‌ردوو حزب ولیژنه‌ی كۆمیسیۆنی باڵادایه، كه هه‌ردووكی له‌ده‌ستی هه‌ردوو حزبه. خۆتان ده‌زانن سه‌رۆكی لیژنه‌و جێگری هه‌ردوو حزبه‌كه له‌عێراقدا یه‌كێتی وپارتییه، كاك فه‌رج حه‌یده‌ری پارتییه، له‌به‌رئه‌وه‌ی ده‌توانین بڵێین 3 مانگ تا 5 مانگمان پێویسته بۆ خۆئاماده‌كردن ئه‌وه‌یان وتیان كاته‌كه كه‌مه، ئه‌وه 2 مانگ تا 3 مانگی ده‌چێته سه‌ر، پێموایه گۆڕان رووبدات نه‌ك زۆر ئێمه‌ش له‌و بواره‌دا كارمان كردووه تائێستاش خۆمان كار ده‌كه‌ین وئه‌گه‌ر هاوپه‌یمانییه‌ك هه‌بوو سوودی هه‌بێت ده‌یكه‌ین.
ئاسۆ: هۆكار چییه تاوه‌كو ئێستا حیزبی شیوعی كوردستان نه‌هاتۆته نێو چوار حیزبه‌كه؟.
محه‌مه‌د حاجی مه‌حموود: هه‌ر حزبێك بۆ خۆی ئازاده له‌هاوپه‌یمانی وبه‌ره‌یدا.
ئاسۆ: له‌نێو پارته ده‌سه‌ڵاتداره‌كاندا قسه له‌سه‌ر گه‌ندڵی ده‌كرێت وبه‌شێك له‌سه‌ركرده‌كانی یه‌كێتیش له‌نێو ریزه‌كانی یه‌كێتی هاتنه‌ده‌ره‌وه وتیان كه‌موكوڕیی وگه‌نده‌ڵی هه‌یه، پرسیاره‌كه‌ی من ئه‌وه‌یه بۆچی تائێستا سه‌ركرده‌كانی حیزبی شیوعی بێده‌نگن له‌كه‌موكوڕییه‌كان وهه‌ڵوێستی راشكاوانه‌ی وه‌ك ئێوه‌یان نییه؟. محه‌مه‌د حاجی مه‌حموود: خۆ من نوێنه‌ری حزبی شیوعی نیم ئه‌وه له‌خۆیان بپرسه؟.
ئاسۆ: له‌م رۆژانه‌دا له‌یه‌كێك له‌راپۆرته‌كانی ئه‌مه‌ریكا هه‌رێمی كوردستان به‌پێشێلكاریی مافه‌كانی مرۆڤ تاوانبار ده‌كرێت تائێستا ده‌یان راپۆرتی نێوخۆیی ونێوده‌وڵه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌پێشێلكردنی ئازادیی و مافی مرۆڤ تاوانبار ده‌كرێت، بۆچی تائێستا حكومه‌ت هه‌نگاوی جیددی نانێت بۆ چاره‌سه‌ركردنی ئه‌م گرفتانه؟.
محه‌مه‌د حاجی مه‌حموود: ئه‌و پرسیاره پێم باشه له‌هه‌ردوو حزبی ده‌سته‌ڵاتداری بكه‌یت، بڵێیت ره‌وایه میلله‌تی كورد هه‌میشه چه‌وساوه‌ته‌وه ومافی پێشێلكراوه، ئێستا له‌كاتی ده‌سته‌ڵاتی حزبی كوردیی هه‌مان كاره به‌ڵام له‌سه‌ر میلله‌ت وده‌سه‌ڵاتی خۆی دووباره بكرێته‌وه. كورد له‌سه‌ر پێشێلكردنی مافی مرۆڤ وزیندان وئازادیی بخرێته لیستی ره‌شه‌وه بۆ چه‌ندین جار له‌و 18 ساڵه‌دا.
ئاسۆ: به‌ره‌وپێشچوونێك له‌نێوان هه‌رێمی كوردستان وتوركیادا هه‌یه، هه‌رده‌میش كورده‌كانی باكووری كوردستان نیگه‌رانن له‌م په‌یوه‌ندییانه‌و زه‌نگی ئاگاداركردنه‌وه ده‌ده‌نه هه‌رێمی كوردستان، بۆچی كورده‌كانی باكوور به‌چاوی گومانه‌وه ده‌ڕواننه ئه‌م په‌یوه‌ندییانه؟.
محه‌مه‌د حاجی مه‌حموود: حكومه‌تی هه‌رێم یان هه‌ردوو حزبی ده‌سته‌ڵاتدار یان ئیداره‌ی كورد مافی خۆیه‌تی له‌گه‌ڵ توركیا‌و هه‌ر ده‌وڵه‌تێكی تردا په‌یوه‌ندیی سیاسیی وبازرگانی وئه‌منی هه‌بێت. كوردی باكووریش مافی خۆیه‌تی گومانیان هه‌بێت، چونكه ساڵی" 1992"هه‌ردوو حزبی ده‌سته‌ڵات به‌ناوی حكومه‌ت وپه‌رله‌مانه‌وه له‌گه‌ڵ توركیا شه‌ڕێكی خوێناویی په‌كه‌كه‌یان كرد، پاشان تا "1997" هه‌ردوو حزب وپه‌كه‌كه به‌جیاجیا شه‌ڕیان به‌رده‌وامبوو تا سه‌ر ئێسقان رۆشت وبه‌قسه‌ی خۆیان چه‌ندهه‌زار كه‌س كوژراوی شه‌ڕی ناوخۆیان هه‌یه، جگه له‌هه‌زاران كه‌مئه‌ندام ئه‌و گومانه دروستبووه ترسی دووباره‌بوونه‌وه‌یان ده‌بێت.
ئاسۆ: هاتنی ئۆباما زۆر بارودۆخی له‌جیهان به‌گشتیی وئێراق به‌تایبه‌تی گۆڕیوه، لێره‌وله‌وی قسه‌ش له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كرێت كه‌سیاسه‌تی "ئۆباما"روون نییه به‌رامبه‌ر به‌كورد. ئێوه چۆن ئه‌م دۆخه تازه‌یه ده‌خوێننه‌وه؟.
محه‌مه‌د حاجی مه‌حموود: "ئۆباما" زۆر روونه به‌رامبه‌ر كورد‌و ته‌نانه‌ت جیهانیش، له‌دوای كلنتۆن وپاشان هه‌ردوو بوش، میلله‌تی ئه‌مه‌ریكا گه‌یشته ئه‌و بڕوایه‌ی پێویستیان به‌ئاشتی وچاره‌سه‌ری كێشه ناوخۆییه‌كان هه‌یه، بۆیه میلله‌تێكی هۆشیار ئۆبامای به‌ڕه‌چه‌ڵه‌ك ئیسلام وئه‌فه‌ریقیان كرد به‌سه‌رۆكی به‌هێزترین ده‌وڵه‌تی دنیا، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته ئۆباما رێگای یه‌كه‌م گفتوگۆ هه‌ڵده‌بژێرێ وه‌ك له‌و رۆژانه‌ی پێشوو جۆن كێری و وه‌فدێكی به‌پێچه‌وانه‌ی ئیداره‌ی بۆش له‌باتی فه‌تح ومه‌حمود عه‌باس، بۆ غه‌ززه رۆشتن وسه‌ری سوریا، یان دا‌و لێره‌و له‌وێش باسی گفتوگۆی كۆماری ئیسلامی ئێران وئه‌مه‌ریكا وكشانه‌وه‌ی هێزكانیان له‌عێراق و وگفتوگۆی تاڵیبان و ئه‌فغانستانیش له‌ئارادایه. ده‌رباره‌ی كوردیش كورد له‌معاده‌له سیاسییه‌كاندا نییه، كورد وه‌ك عێراقییه‌ك باس ده‌كرێت. ئۆباماش بۆئه‌وه‌ی بیسه‌لمێنێ ئه‌مه‌ریكییه‌كی باشه زیاتر گرنگی به‌ناوخۆی ئه‌مه‌ریكا ده‌دات، ئۆباما له‌گه‌ڵ كوردیش باش نابێ ده‌سه‌ڵات زیاتر ده‌دات به‌به‌غدادو پشتگیریی ده‌كات.
ئاسۆ: ئاشكراكردنی راپۆرتی چوار حیزبه‌كه له‌نێو رای گشتیی وپارته سیاسییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌م چوار پارته كاردانه‌وه‌ی جیاجیای لێكه‌وه‌ته‌وه‌و بووه جێگه‌ی مشتومڕێكی گه‌رمی ئاسۆه سیاسیی ورۆژنامه‌وانییه‌كانی كوردستان، پرسیاره‌كه ئه‌وه‌یه حیزبی سۆسیالیست تاچه‌ند له‌ده‌ره‌نجام وكاردانه‌وه‌كانی ئه‌م راپۆرته رازییه؟.
محه‌مه‌د حاجی مه‌حموود: پێموایه خه‌ڵكی كوردستان به‌میدیاكانییه‌وه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دان "18 "ساڵ ئازادیی كوردستان به‌شه‌ڕی ناوخۆشه‌وه، شه‌ش ساڵی ئازادیی عێراق ئیداره‌ی كوردستان سستییه‌كی پێوه دیاره‌و ناعه‌داله‌تی وجیاوازییه‌كی زۆر له‌نێوان میلله‌ت وده‌سه‌ڵات هه‌یه‌و خه‌مخۆرییه‌ك بۆ ئه‌و وه‌زعه نییه له‌بواری سیاسیی وئابوری وبازرگانی وئیداریی وخزمه‌تگوزاریی ویه‌كسانی كۆمه‌ڵایه‌تی وناسه‌ربه‌خۆیی قه‌زا، دزیی وتاڵانی وبێ سه‌روبه‌رییه‌ك خه‌ڵكی كوردستانی ته‌نگه‌نه‌فه‌س كردووه، دادوه‌رییه‌ك نییه. خه‌ڵكی به‌دوای نه‌فه‌سێكدا ده‌گه‌ڕێت، ئه‌و راپۆرته‌ی چوار حزبه‌كه‌ش باسی ئه‌و گه‌نده‌ڵییانه ده‌كات، خه‌ڵكی كوردستان به‌چاوی ئومێده‌وه سه‌یری ده‌كه‌ن ئه‌گه‌ر ئه‌و چوار حزبه‌كه بتوانن. من ئه‌و ره‌ده تونده‌ی یه‌كێتی وپارتی وشپرزه‌یی وئه‌و به‌لاغه عه‌سكه‌رییه‌ی ده‌ریانكردو به‌رگریی یا پشتیوانی جه‌ماوه‌ر له‌راپۆرته‌كه‌ش هه‌ردووكی به‌ئا‌سایی ده‌زانم.
ئاسۆ: كاردانه‌وی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌مه‌ڕ راپررته‌كه‌تان چۆن ده‌بینن؟.
محه‌مه‌د حاجی مه‌حموود: من پێم سه‌یره ئێوه حكومه‌ت ودوو حزبه‌كه به‌جیا ده‌زانن، به‌حكومه‌ت وحزب وپه‌رله‌مانه‌وه له‌كۆبوونه‌وه‌ی هه‌ردوو مه‌كته‌بی سیاسیی رێككه‌وتوون له‌سه‌ر ئه‌وبه‌لاغه عه‌سكه‌رییه به‌ناوی روونكردنه‌وه دژی چوار حزبه‌كه بڵاویانكردوه‌و ئه‌گه‌ر درێژه‌ی بكێشایه حكومه‌تیش به‌هێز جێبه‌جێی ده‌كرد.
چه‌ند جار سه‌رۆكی حكومه‌ت وپه‌رله‌مان چه‌ندین پڕۆژه‌ی وایان هه‌بووه ودوا پڕۆژه‌ش مام جلال خۆی ده‌ستنیشانی خاڵه‌كان ده‌كات، واته ده‌بێت بڵێین بۆ له‌وه‌ی ئێمه ئاگریان گرت چونكه نایانه‌وێ كه‌س معاره‌زه‌ی بێت معاره‌زه‌ش هه‌ر خۆیان بن.
ئاسۆ: ده‌سه‌ڵات خاڵی لاوازی ئێوه به‌وه ده‌ستنیشان ده‌كات له‌گه‌ڵ پارته ئیسلامییه‌كان هاوپه‌یمانێتی ده‌به‌ستن، وه‌ك خۆیان ده‌ڵێن ئیسلامییه‌كانی كوردستان ئه‌جندایه‌كی ئیسلامیان هه‌یه نه‌وه‌ك ئه‌جندایه‌كی نیشتیمانی، ئایاده‌كرێت بڵێن ئه‌مه ده‌بێته خاڵێكی لاواز بۆ ئێوه؟.
محه‌مه‌د حاجی مه‌حموود: من پێموایه ئه‌و پرسیارانه ده‌بێت له‌یه‌كێتی وپارتی بكه‌ی بۆ هه‌ردوو حزب له‌گه‌ڵ ئیسلامییه‌كاندا په‌یوه‌ندییه‌كی ستراتیژییان هه‌یه.
چوار قۆڵی مه‌جلسی ئه‌علای ئیسلامی عێراق
- حزبی ده‌عوای ئیسلامی عێراق
- پارتی دیموكراتی كوردستان
- یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان چوار قۆڵی ئیستراتیژی دابه‌شكردنی ده‌سه‌ڵات وداهاتی عێراق:
- یه‌كێتی نیشتمانی وحزبی ئیسلامی عێراق.
- پارتی دیموكراتی كوردستان و حزبی ئیسلامی عێراق.
بۆ ره‌وایه سێ حزب پێكه‌وه رێككه‌وتنی ستراتیژیی ئیمزابكه‌ن؟ یه‌كگرتووی ئیسلامی وپارتی دیموكراتی كوردستان ویه‌كێتی نیشتمانی هاوپه‌یمانن له 8 هاوپه‌یمانی. (له‌حكومه‌تی عێراق، له‌په‌رله‌مانی عێراق، له‌سه‌فاره‌ته‌كانی عێراق، له‌پارێزگاكانی عێراق وپارێزگاكانی كوردستان، له‌حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، له‌په‌رله‌مانی كوردستان، له‌لیژنه‌ی ئه‌نجومه‌نی پارته سیاسییه‌كانی كوردستان)، بۆ ده‌بێت بۆ ئه‌وان حه‌ڵاڵ بێت و بۆ ئێمه حه‌رام بێت؟. ئێستاش هه‌ر حزبه ئیسلامییه‌كان قبول بكه‌ن هه‌ردووكیان ده‌بنه‌وه هاوپه‌یمانه ئیسراتیژییه‌كه‌ی جاران، بۆ مه‌سیحییه‌كانی لوبنان له‌گه‌ڵ حزبوڵڵای هاوپه‌یمانن؟. له‌لوبنان مه‌سیحی وئیسلامی له‌بواری سیاسیی وسه‌ربازیی وئیداریی هاوپه‌یمانن. ئه‌وانه هه‌ر قسه‌ی رووتن.
ئاسۆ: مینحه كه‌مافێكی ره‌وای هه‌موو قه‌واره‌و پارتێكی سیاسییه به‌ڵام له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاته‌وه به‌وه تاوانبار ده‌كرێن ئێوه شه‌ڕی مینحه ده‌كه‌ن، تاچه‌ند ئه‌م پڕوپاگه‌ندانه راسته؟.
محه‌مه‌د حاجی مه‌حموود: "منحه "مافی هه‌موو قه‌واره‌یه‌كی سیاسییه، ئێمه له‌حزبی سۆسیالیست له‌شاخ بوین گومرگمان هه‌بووه‌و پاشان له‌ساڵی 1997 به‌رێككه‌وتن گومرگه‌كانمان كرده‌وه به‌یه‌ك بۆئه‌وه‌ی كوردستان رێكبخه‌ین، خێركردن نییه خه‌ڵكی كوردستان وحزبه‌كان واجبیان هه‌یه، واجبی نه‌ته‌وه‌یی نیشتمانی وئیداریی وسیاسیی. ده‌بێت مافی خۆشیان هه‌بێت، خۆ ئه‌گه‌ر داواش بكه‌ین مافی خۆمانه، ئیمه‌ش به‌شێكین له‌و میلله‌ته، ئه‌گه‌ر هه‌ر كه‌سێكیش راپۆرته‌كه‌ی خوێندبێته‌وه ده‌زانێت وروونه ئێمه داوای مافی میلله‌ته‌كه‌مان كردووه، داوای ئاو وكاره‌با وخزمه‌تگوزاریی وته‌ندروستی وبه‌رهه‌می ناوخۆیییمان كردووه‌وداوای پاراستنی سه‌ربه‌خۆیی كوردستان‌مان كردووه.
ئاسۆ: لێره‌و له‌وی له‌نێو میدیاكانی كوردستاندا ده‌نگێگ به‌ره‌و بڵندیی ده‌چێت ئه‌ویش ده‌نگی "عێراق "، له‌هه‌رێمی كوردستان دیموكراسیتره‌و ئیتر ده‌بێت ئێمه چاو له‌نموونه‌كانی ئه‌وان بكه‌ین ئێوه له‌م باره‌یه‌وه چی ده‌ڵێن؟.
محه‌مه‌د حاجی مه‌حموود: له‌و پێنج ساڵه‌ی عێراقدا چه‌ند هه‌ڵبژاردن وگۆڕانێك بووه په‌رله‌مان ده‌توانێت بڕیار بدات ولیژنه‌ی نه‌زاهه‌ش هه‌یه‌و لێپیچینه‌وه‌ی هه‌یه، بۆیه ده‌بوو عێراق سوودی له‌ته‌جروبه‌ی 18 ساڵی كوردستان وه‌ربگرتایه نه‌ك كوردستان سوودی له‌ته‌جروبه‌ی 5 یا 6 ساڵی ئێراق وه‌ربگرن.
ئاسۆ: هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاكان له‌چوارده پارێزگای عێراق راستییه‌كی سه‌لماند ئه‌ویش تاوه‌كو ئێستا پێكهاته‌كانی تری عێراق له‌گه‌ڵ به‌هێزبوونی ده‌وڵه‌تێكی ناوه‌ندیدان وه‌ك له‌ده‌وڵه‌تێكی فیدراڵی، سه‌ركه‌وتنی مالیكی، دۆڕاندنی قایمه‌ی شه‌هیدی میحراب، چاره‌نووسی فیدڕاڵییه‌ت به‌كوی ده‌گه‌یه‌نێ؟.
محه‌مه‌د حاجی مه‌حموود: فیدراڵی هه‌ر كورد یه‌كلایه‌نه‌و جارجاریش مه‌جلسی ئه‌علا باسی لێده‌كا، له‌ده‌ستوری عێراق فیدراڵی به‌ندێكی بۆ ته‌رخان نه‌كراوه به‌ڵكو له‌حاشیه یا له‌دیباجه‌ی ده‌ستووردا فیدراڵ هاتووه ئه‌وه‌ش ناكاته فیدرالی. له‌هه‌ندێك وڵاتدا‌و له‌سه‌فاره‌تێكی وه‌ك وڵاتی روسیا نوسراوه سه‌فاره‌تی روسیای فیدراڵ و له‌سه‌فاره‌تی ئه‌ڵمانیادا نوسراوه سه‌فاره‌تی ئه‌ڵمانیای فیدراڵ. له‌عێراقدا ئه‌مه‌ش نییه فیدراڵییه‌ت ده‌بێ پێویستییه‌كانی هه‌بێت یان دوو هه‌رێمی كوردستان وعه‌ره‌بستان یان چه‌ند هه‌رێمێكی دیكه بۆیه كوردستان نه له‌ده‌سته‌ڵاتی ونه له‌ده‌ستووری عێراقدا فیدراڵی نییه.
ئاسۆ: وێڕای سه‌ركه‌وتنی له‌به‌شێكی زۆری ناوچه دابڕاوه‌كانی هه‌رێم به‌ڵام تێبینی ئه‌وه ده‌كرێت كورد وه‌ك پێویست ده‌نگی نه‌هێناوه، لیستی" حه‌نان قه‌دۆ" له‌نێو شه‌به‌كه‌كاندا سه‌ركه‌وتنی گه‌وره‌ی مسۆگه‌ر كرد لیستی "حه‌دبا" له‌موسڵ سه‌ركه‌وتنێكی گه‌وره‌ی تۆماركرد، به‌ڵام كورد به‌به‌راورد له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژاردنی رابردوو ئه‌و سه‌ركه‌وتنه‌ی تۆمار نه‌كرد چی هۆكاریك له‌پشت پاشه‌كشه‌ی كورده‌وه‌یه له‌م ناوچانه؟.
محه‌مه‌د حاجی مه‌حموود: به‌شداریی كاریگه‌ری سووننه كۆنترۆڵی سوپای عێراق له‌و ناوچانه ئه‌و ئه‌نجوومه‌نانه نه‌یانتوانی ئیش و خزمه‌تی كورد وناوچه‌ی جێی ململانێكان بكه‌ن. ئه‌وانه هۆكاری دابه‌زینی كورد بوو له 31 كورسی موسڵ بۆ 12 كورسی ده‌ره‌وه‌ی موسڵ وئه‌و ده‌نگانه هی ناو موسڵ نییه، به‌ڵكو ناوچه‌كانی ئاكرێ ومه‌خمووروسنجار وشێخان وده‌ره‌وه‌ی موسڵه.
ئاسۆ: چاودێران پێیانوایه، ریژه‌یه‌كی زۆر له‌دانیشتوانی پایته‌خت كوردن، له‌هه‌ڵبژاردنی یه‌كه‌مدا كورد نزیكی په‌نجا هه‌زار ده‌نگی له‌شاری به‌غداد به‌ده‌ستهێنا، به‌ڵام له‌هه‌ڵبژاردنی ئه‌مساڵ نزیكی دوانزه‌هه‌زار ده‌نگی هێناوه! شكستی گه‌وره‌ی كورد له‌پایته‌ختی عێراقی فیدراڵ‌دا هۆكاره‌كه‌ی چییه؟.
محه‌مه‌د حاجی مه‌حموود: ره‌نگه ئه‌و ژماره‌یه‌ی كورد باسی لێوه ده‌كرێت له‌به‌غداد زیاده‌ڕه‌ویی تێدابێت، جاری پێشوو كورد له‌به‌غداد 23 هه‌زار ده‌نگی هه‌بوو نه‌ك 50 هه‌زار. نه‌بوونی یه‌ك هه‌ڵوێستی كورد له‌به‌غدادی پایته‌خت من ناڵێم فیدراڵ". كورد نه‌یتوانی فه‌یلییه‌كان كۆبكاته‌وه‌و ئیمتیازات ومافی خۆیان بداتێ به‌ڵكو له‌روانگه‌ی حزبییه‌وه كاریان كردووه. ده‌رباره‌ی موسڵیش كورد نه‌ده‌بوو قبوڵی بكات یه‌زیدیی وشه‌به‌ك له‌چوارچێوه‌ی نه‌ته‌وه‌ی كورد بچنه ده‌ره‌وه‌و له‌په‌رله‌مان ببێته یاسا‌و كورسی تایبه‌تیان به‌قانوون هه‌بێت، به‌ڵكو مافی یه‌زیدیی وشه‌به‌ك وفه‌یلی له‌چوارچێوه‌ی كوردستان وهاوپه‌یمانیدا مافیان پارێزراو بووایه.
ئاسۆ: باس له‌وه ده‌كرێت كه‌چوار حیزبه‌كه به‌یه‌ك لیست داده‌به‌زن ئایا به‌رنامه‌یه‌كی واتان هه‌یه؟.
محه‌مه‌د حاجی مه‌حموود: تائێستا نه‌چووه‌ته قاڵبی بڕیاره‌وه، به‌ڵام یه‌ك له‌خه‌یاره‌كان باسی ئه‌وه كراوه ئه‌گه‌رێكه بۆ چوار حزبه‌كه دابه‌زن. تائێستا بریاڕی له‌سه‌ر نه‌دراوه وكراوه‌یه وه‌ك ئه‌گه‌ره‌كانی تر.
ئاسۆ: یه‌كگرتنی هه‌ردوو حیزب"سۆسیالیست وزه‌حمه‌تكێشان"چی به‌ره‌و پێشچوونێكی به‌خۆوه بینیووه؟.
محه‌مه‌د حاجی مه‌حموود: به‌هۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان وهه‌ندێك خاڵی ناكۆكه‌وه جارێ راگیراوه بۆ كاتێكی دیكه.
ئاسۆ: له‌م نزیكانه‌دا له‌گه‌ڵ سه‌رۆك كۆماردا كۆبوونه‌وه، ته‌وه‌ری گفتۆگۆكه‌تان له‌سه‌ر چی بوو؟ مام جه‌لال تاچه‌ند له‌گه‌ڵ ئێوه‌یه بۆ چاكسازییكردن وچاره‌سه‌ركردنی گه‌نده‌ڵیی وكه‌موكوڕییه‌كان؟.
محه‌مه‌د حاجی مه‌حموود: باس له‌یه‌ك هه‌ڵوێستی هێزه سیاسییه كوردستانییه‌كان له‌هه‌ڵبژاردنه‌كان پێكه‌وه بن و ماڵی كوردیی درزی تێنه‌كه‌وێ، ئێمه پشتیوانیمان له‌پڕۆژه‌كه‌ی مام جلال كردووه، واتا هاوڕابووین له‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی وده‌ستتێوه‌ردان هه‌یه، به‌ڵام مام جه‌لال پێیوابوو نه‌ده‌بوو ئێمه راپۆرت بڵاوبكه‌ینه‌وه، به‌ڵكو له‌چوارچێوه‌ی ژووره‌كاندا قسه‌مان له‌سه‌ر بكردایه.
: فۆتۆی بابه‌ت
سۆران نه‌قشبه‌ندی
ئه‌و نووسینانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیا نییه.
