ئاسایش عوسمان دانش:
هونه‌رمه‌ند و ڕابه‌ری به توانای هونه‌ر و شانۆی کوردی مامۆستا { ته‌لعه‌ت سامان } یه‌کێکه لــــه‌و مامۆستایانه‌ی شانۆ که به شێوه‌یه‌کی ئه‌کادیمی و له سه‌ر
بنه‌مایه‌کی زانستیانــــــــــــــــه ڕۆڵێکـی کاریگه‌رو گرنگی بینیوه له دروست بون و به‌ره‌و پێشه‌وه چون و پێشکه‌وتنی بزوتنه‌وه‌ی هونــــه‌ری به گشتی وبزاڤی شانۆی کوردی به تایبه‌تی، ساڵانیکی زۆره له دام و ده‌زگاو تیپه هونه‌ریه‌کانی کوردوستان خزمه‌تێکی گه‌وره‌ی شانۆ و درامای کردوه‌و له‌گه‌ڵ زۆر لــــــــه هونــه‌رمه‌ندانــــــــــــــــــــی
ئه‌کادیمی و پسپۆڕ تری وه‌ك مامۆستا { ئه‌حمه‌د ساڵار، ، غـــــــــــــــــــازی بامه‌ڕنی، ، د. فــازل جاف، ، ناسڕ حه‌سه‌ن، ، به‌دیعه دارتاش، ، سه‌باح عبدولڕه‌حمان، ، فه‌تاح خه‌تاب، ، فه‌رهاد شه‌ریف } و چه‌نـدانی تر که ناتوانم لێره‌دا ناوی هه‌مویان تۆمــــــــــــــــــــــار بـــــــــکه‌م به هه‌وڵ وماندوبونیان شانۆیان گه‌یاندوته ئه‌م ئاسته و بناخه‌ی دوا ڕۆژیان بۆ دیاری کردوه.
بۆیه ئه‌وه‌ی له‌م نوسینه‌دا مه‌به‌ستمه باسی لێوه بکه‌م لایه‌نه‌کانی ژیانی هونه‌ری و کاره‌کانــــــی ئه‌م هێژاو و مامۆستا خۆشه‌ویستیه، تا ئێوه‌ی به‌ڕێز ئاشکرا بن بـــــــه که‌سایــــه‌تی شایستــــــــــــه و به نرخی وه‌ک ڕابه‌رێک و ڕێژیسورێکی کورد و نوسه‌رێکی شانۆ و درامای زۆر به توانــــا کـــــــــه هه‌ر له ته‌مه‌نی لاوێتیه‌وه تا ئێستا بـه به‌رده‌وامی و بێ ماندوبون خزمه‌تێکی گه‌وره‌ی هـــــونــــه‌ر و بزاڤی شانۆی کوردی کردوه‌و به ده‌یان ئه‌کته‌رو لاو که‌سایه‌تی ڕۆشنبیرو بــه توانای پێگه‌یاندوه له سه‌ر بنه‌مایه‌کی زانستیانه که ڕۆڵێکی کاریگه‌رو گرنگ ئه‌بینن لــــــــــه پێشکه‌وتنی بزوتنه‌وه‌ی شانۆی کوردی لــه شاری هه‌ولێری قه‌ڵاو مناره.
هه‌ڵبه‌ته باس کردنی ژیانی ئه‌م که‌سایه‌تیه، که جێگایه‌کی تایبه‌تی خۆی هه‌یـــه لــــــــــه مێژوی شانۆی کوریدا زۆر گرنگ و هه‌ستیاره، چونکه مامۆسـتا ته‌لعه‌ت سامـــان وه‌ک مرۆڤێکی شیــــــــاو و بـه‌خشنده هه‌میشه کاری کردوه له پێناوی دامه‌زراندن و خوڵقاندنی شانۆ و هونـــــــــه‌ری ڕه‌سه‌نی نه‌ته‌وه‌که‌مان.
ساڵی هه‌شتاکان وه‌ختێک ڕژێمی به‌غدا بڕیـــــــــاری گواستنه‌وه‌ی زانکۆی سلێمانی دا بــــــــــۆ شاری هه‌ولێر منیش وه‌ک فه‌رمانبه‌رێکی ئه‌و زانکۆیه چومه هه‌ولێرو لـــــــه کۆلێژی کشتوکــــــــــــــــــــــــــاڵ (کلیه الزراعــــه) له شارۆچکه‌ی ئاسکی که‌ڵه‌ک ده‌وامم کرد، له‌بـــــــــه‌ر ئـــــه‌وه‌ی ئه‌و کاته لــــه شاری هه‌ولێر جیگای تایبه‌تی نه‌بو بۆ ئه‌م کۆلێژه، بۆیه کۆلێژه‌کـــــــــــــه خرایه جێی په‌یمانگای
کشتوکاڵ له‌م شارۆچکه‌یه که زۆر گونجاو بوو دوای ماوه‌یه‌ک له‌سه‌ر داواکاری خۆم گوازرامه‌وه بۆ سه‌رۆکایه‌تی زانکۆ له شاری هه‌ولێر و بۆ به‌رده‌وامیم له‌سه‌ر شانۆ و کاری هونه‌ری په‌یوه‌ندیم کرد بـــــــــه تیپی کۆمه‌ڵه‌ی هونه‌ره جوانه‌کانی کورد لقی هه‌ولێر، چونکه پێشتر ئـــــه‌ندامی مه‌ڵبه‌ندی گشتی ئه‌م کۆمه‌ڵه‌یه بـــــــوم له شاری سلێمانی زۆر به‌خته‌وه‌ر بـــــــوم بـــــــــــــــــــــه نـاسینی هێژاو و خۆشه‌ویستم هونــــــــــــه‌رمه‌ند مامۆستــــــــــــــــــا (ته‌لعه‌ت سامان) که یه‌کێکه له‌دامه‌زرێنه‌رانی کۆمه‌ڵه‌ی هونه‌رو وێژه‌ی کوردی لــه ساڵی 1972 له شاری هه‌ولێر، ساڵانێکی زۆر تــــــــــــا کۆتایی
ساڵی 1996 که بڕیاری چونه‌وه‌م دا بۆ شاری سلێمانی لـــــــــــــــــــه گه‌ڵ ئــــــــــه‌م مامۆستا به‌نرخه به‌شداری زۆربــه‌ی کـاره شانۆی ودرامیه‌کانیم کرد وه‌ک شانۆیی { قه‌ڵای دمدم، فایلی 67، شاری ئه‌وین، خه‌ج وسیامه‌ند، زنجیره درامای که‌وه‌کانی قه‌ره‌چۆخ، درامای چه‌قۆ ] وچه‌ندین کاری تر زیاتر لێوه‌ی فیری خۆشه‌ویستی هونــه‌ر و وانـــــــــــــه‌کانی شانۆی ڕه‌سه‌نی نه‌ته‌وه‌که‌مان بوم بۆیه هه‌میشه وه‌ک سمبولێک و ڕابه‌رێکی گه‌وره‌ی شانۆ و هونه‌ر جێگایه‌کی به‌رز و مه‌زنی گرتوه لــــــه دڵ و ده‌رونما هه‌میشه له یاده‌وه‌ریم دایه‌و وه‌ک وه‌فا فه‌زڵێکی گه‌وره‌ی هه‌یه لام.
لێره‌دا ده‌مه‌وێ وه‌ک ڕونکردنه‌وه‌یه‌ک باسی کۆمه‌ڵی هونه‌رو وێژه‌ی کوردی بکه‌م له شاری هه‌ولێر ئه‌م کۆمه‌ڵه‌یه له 24 مانگی یولی ساڵی 1972 له‌سه‌ر ده‌ستی ئــــه‌م به‌ڕێزانه { محه‌مه‌د مه‌ولود مه‌م، ، ته‌لعه‌ت مامه که‌ریم سامان، ، عـــــــــــــــــــه‌بدولغه‌نی عه‌لی یه‌حیا، ، عـــــــــه‌زیز عبدولقادر، ، سابیر عبدولڕه‌حمان، ، چه‌تۆ حه‌سه‌ن، ، نــــــــــه‌جمه‌دین سه‌عید، ، جه‌لیل مسته‌فا، ، ئـــــــه‌کره‌م حوسێن حه‌مه‌دئه‌مین، ، سه‌لاح شه‌فیع، ، جه‌میل ڕه‌نجبه‌ر } وه‌ک لقی کۆمه‌ڵی هـــــونـــه‌رو وێژه‌ی کوردی له هه‌ولێر دامه‌زرا که مه‌ڵبه‌ندی گشتی له شاری سلێمانی بوو وه لــــــــــــــــــه گه‌ڵ گۆڕینی ناوه‌که‌ی بۆ کۆمه‌ڵه‌ی هونه‌ره جوانه‌کان له هه‌ولێریش گۆڕدڕا بۆ ئه‌م نـاوه، بــــه‌ڵام ساڵی 1997
له دوای یه‌ک گرتنه‌وه‌ی تیپه هونه‌ریه‌کانی شاری هه‌ولێر له‌سه‌ر داوای ده‌سته‌ی گشتی جـــارێکی تر ناوی کۆمه‌ڵه کرایه‌وه به کۆمه‌ڵه‌ی هونه‌ر و وێژه‌ی کـــــــــــــــوردی مه‌ڵبه‌ندی گشتی هـــــــه‌ولێر و مامۆستا { ته‌لعه‌ت سامان } کرایه‌وه به سه‌رۆکی کۆمه‌ڵه.
ماوه‌یه‌کی زۆره ده‌مویست ئه‌م بابه‌ته یا ڕیپۆرتاژه له‌گه‌ڵ مامۆستای هێژاو و به‌ڕێزم ساز بکـه‌م وه‌ک بابه‌تێکی گه‌وره، به سوپاسه‌وه بینێرم بۆ بڵاوکردنه‌وه له ماڵپه‌ڕه کوردیه‌کاندا به‌ڵام بـه هیچ شێوه‌یه‌ک ده‌رفه‌تم بۆ هه‌ڵ نه‌که‌وت جا هۆکه‌ی دوری نێوان هه‌ردوکمانه که‌من لـــــــه سوید
و مامۆستا ته‌لعه‌تیش له شاری هه‌ولێر ده‌ژین یا هه‌ر هۆیه‌کی تر بێت بۆیه لام ئه‌سته‌م بوو که که نوسینی ئه‌م بابه‌ته دوا بکه‌وێت تا ساڵی پار مانگی سبتمبه‌ری 2008 کــــــــــه گه‌ڕامـه‌وه بۆ کوردوستان به تایبه‌تی سه‌ردانی به‌ڕیزیانم کرد له کۆمه‌ڵه‌ی هونه‌ر و وێژه‌ی کوردی لــه شاری هه‌ولێر و به‌خۆشحاڵیه‌وه دیدارم له‌گه‌ڵ ساز دا‌و و زۆر زانیاریم ده‌سکه‌وت وا لـه دوو تۆی ئــــه‌م بابه‌ته‌دا ده‌یخه‌مه به‌ر دیدی خۆینه‌رانی هێژا هیوادارم جیگای ڕه‌زامه‌ندیتان بێت دواتریش له به‌شی دوه‌می نامیلکه‌ی چرا بڵاوی ده‌که‌مه‌وه و ده‌بێته به‌شێک له بابــه‌ته‌کانی ئه‌م نامیلکه‌یه که ساڵی 2007 بـــــــــه سوپاسه‌وه وه‌زاره‌تی ڕۆشنبیری هه‌رێمی کوردستان به‌ڕێوه‌به‌رێتی چـاپ وبڵاوکردنه‌وه‌ی سلێمانی تیراژی پێنج سه‌د دانه‌ی له‌به‌رگی یه‌که‌می ئه‌م گۆڤاره بۆ چاپ کــردم که ئه‌م زنجیره نوسین و بابه‌ته هونه‌ری و ریپۆرتاژو چاوپێکه‌وتنی شانۆکاران و باسی هه‌ندێک که‌سایه‌تی ڕابه‌رو له مامۆستایانی شانۆ و میوزیکی کوردی، کــــــــه به هیوام ببێته ئه‌رشیفێکی بـاش وبه‌سود بۆ هونه‌ری کوردی به گشتی و بزاڤی شانۆ به تایبه‌تی.
به هه‌ر حاڵ دوای ئه‌وه‌ی چاوم که‌وت به هونه‌رمه‌ندی گـه‌وره مامۆستا ته‌لعه‌ت سامان و دیدارم له گه‌ڵ ساز کرد ئه‌ویش به هـــــه‌موو جۆرێک ئاماده‌یی پیشان دا، لـه بـــــاره‌ی ژیانی تایبه‌تی و هونه‌ری خۆی له‌و چه‌ندان ساڵه زۆره‌ی کــه خزمه‌تی شانۆ و درامای کوردی کردوه دوا.
مامۆستا ناوی ته‌واوی (ته‌لعه‌ت مامه که‌ریم) ه ساڵی 1946 له شاری هه‌ولێر لــــــــــه گه‌ڕه‌کی ته‌عجیل که یه‌کێکه له گه‌ڕه‌که به‌ناوبانگ و میلیه‌کانی شاری هه‌ولێر لـــــه دایك بوه لـــــــــــــــه خێزانێکی خۆێنده‌وار، باوکی خه‌ڵکی ناوچه‌ی ده‌شتی دزه‌یی شاری هه‌ولێره دوای ته‌واو کردنی خزمه‌تی سه‌ربازی ڕوو ده‌کاته هه‌ولێر و له به‌ڕیوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی شاری هه‌ولێر بـــه پیشه‌ی پۆلیس داده‌مه‌زری و ژن دێنی و خێزان پێکه‌وه ده‌نێت ئه‌و ساته‌ش ژن هێنان زیاتر لـــــه ڕێگای ێدفه‌وه بوه نه‌ك خۆشه‌ویستی، دایکی له عه‌شیره‌تی کوره‌چیه لـــــه هه‌مان کاتدا خوالێخۆشبو مامه که‌ریم ژنێکی كـــــــه‌ش دێنی و له به‌ره‌ی ئه‌م دوو ژنه خێزانه‌که‌یان لــــــــــــــه دوانزه براو خوشکێک پێک دێت، که ئـه‌مانه‌ن { مه‌وجود، تــــه‌لعه‌ت، فــه‌ریدون، نه‌سره‌دین، خه‌تاب، دلشاد، نه‌ژاد، جه‌وده‌ت، سالار، لوقمان، خه‌تاب، ئاواز }.
مامۆستا ته‌لعه‌ت نازناوی سامانی بۆ خۆی هه‌ڵبژاردوه که ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ناوی یه‌کێک لـــــــــــــه پشته‌کانی واته باپیره‌کانی هه‌شته‌می و ئه‌م نازناوه ئاوێته بوه له گــــــــه‌ڵ که‌سایه‌تیداو بۆته ناوبانگی هونه‌ریشی، هه‌ڵبژاردنی ئه‌م نازناوه‌ش که (سامان) ه هه‌رچه‌نده به واتای سه‌روه‌ت و سامان دێت له هه‌مان کاتدا مانایه‌کی فراوانی هه‌یــــــــــــــــــه وه‌ک سامانێکی گه‌وره‌ی کلتوری و فۆلکلۆری نه‌ته‌وایه‌تی.
له ته‌مه‌نی منداڵی‌دا کاتێک ماڵیان له شارۆچکه‌ی گه‌ڵاڵه بوه چوته به‌ر خۆێندن و قوتابخانه‌ی
سه‌ره‌تایی به‌ڵام له به‌ر چه‌ند هۆیه‌ک و زیاتر به هۆی بچوکی ته‌مه‌نیه‌وه واز لــــــــــــه خۆێندن
دێنێت، کاتێکیش که دێنه‌وه شاری هه‌ولێر به‌رده‌وام ده‌بێت له سه‌ر نه‌چونی بۆ قوتابخانـــــه تا ئه‌و کاته‌ی که سه‌ردانی گوندی (سه‌ید ئه‌مین) ی کردوه بۆ بیبینی مام و ئامۆزاکانی له‌گه‌ڵیه‌کێک له مامه‌کانی که شۆفێر بوه له نێوان شاری هه‌ولێر ئه‌و گوندانه به پاێ کــاری کــــردوه به هۆی ئه‌وه‌ی زۆربه‌ی ئامۆزاکانی خۆێندکار بون و هاتوچۆی قوتابخانه‌یان کردوه ئه‌ویش بـــــۆ جارێکی تر ده‌چێته‌وه قوتابخانه‌و ده‌بێته‌وه خۆێندکار، وه ڕۆژانه‌ش به هه‌مان پاێ لـــــــه گه‌ڵ ئامۆزاکانی و به پاێه‌که‌ی مامی به‌یانیان ده‌چێته گونــدی (عه‌وێنه) و نیوه‌ڕوان ده‌گه‌ڕێته‌وه چونکه قوتابخانه له‌م گونده بوه، ماوه‌ی شه‌ش مــــــــــانکی یــــه‌که‌م تــا کۆتایی نیوه‌ی ساڵ به زمانی کوردی ده‌خۆێنی و پلــــــه‌ی یه‌که‌م بــــــه ده‌ست دێنێ و دواتر به هۆی ئه‌وه‌ی باوکی پله‌ی مفه‌وه‌زی پۆلیسی ده‌بێت ده‌گوازرێته‌وه بـــــــــــــۆ عه‌نکاوه و مـــــــــاوه‌ی شه‌ش مانگی دوه‌میش تــا کۆتایی ئــه‌و ساڵـــه خۆێندن له عه‌نکاوه ته‌واو ده‌کات به زمانی عه‌ره‌بی و بـــــــــه هه‌مـان شێوه پله‌ی یه‌که‌م لـــه عه‌نکاوه‌ش به ده‌ست دێنی و یه‌که‌م ساڵی خۆێندنی به هه‌ردو زمانی کــــوردی

و عه‌ره‌بی ته‌واو ده‌کات، ئه‌مه‌ش ده‌بێته ده‌رفه‌ت و هۆیه‌کی ڕه‌خساو بۆ هه‌وڵدان و به‌رده‌وام بـــونی له‌سه‌ر خۆێندن دواتریش له شاری هه‌ولێر بڕوانامه‌ی پۆلی شه‌شه‌می پانه‌وی، اعدادیـــه لـه ئاماده‌یی هه‌ولێری یه‌که‌م (اعدادیه اربیل الاولی) به ده‌ست دێنێ.
مامۆستا ته‌لعه‌ت سامان لــــــــــــــــــه سه‌ره‌تـــــــــــــــای قوناغی پۆلی یــــه‌که‌می نـــــــاوه‌ندیه‌وه وه‌ک گه‌نجانی ئه‌و سه‌رده‌مه هه‌وڵی زۆری داوه بــــــــــــــــــۆ نوسینی تێکستی شیعر و چیرۆک نـــــــــوسین و چه‌نده‌ها چیرۆکـی ئێزگه‌یی نوسیوه که تا ئێستاش ماون. به ڕاشکاوانه وتی چونم بۆئه‌کادیمیا له بیرم دا نـه‌بوو وه‌ک پڕۆژه. کاتێک ئاماده‌یم ته‌واو کــــــــرد باوکم زۆری لێکردم کــه ده‌بێ بچمه
کۆلێژی پۆلیس (کلیه الشرگه) و ببمه معاون له‌به‌ر ئه‌وه‌ی کــــــــــــــــــــه خۆی مفه‌وه‌زی شرگه بوو و وه پێی وابو ده‌توانی هه‌موو ئاسان کاریه‌کم بۆ بکات به مه‌به‌ستی وه‌رگرتنم، دوای ئــــــــــه‌وه‌ی ڕ‌ازی بـــوم، ته‌قدیمی کۆلێژی پۆلیسم کرد بــــه نیازی ئه‌وه‌ی ده‌رفه‌تم ده‌بێت که بتوانم لــــــــــــه‌م بواره‌دا چیرۆک و درامای پۆلیسی و ته‌حقیقی بنوسم، به‌ڵام دوای ئه‌وه‌ی لــــــــــــــــــــــه لایه‌ن ڕژێم (حکومه‌ت) ی ئه‌و کاته‌وه بڕیار درا کـــــه وه‌رنه‌گیریم لــــــــــــــــــــــــــه‌و کۆلێژه چونکه له ناوه‌ندی و ئاماده‌یی په‌یوه‌ندیم هه‌بوو بـــــــــــــــــــــه ڕێکخستنه‌کانی یه‌کێتی قوتابیانی کوردستانه‌وه بــــه‌م جۆره ماوه‌ی سالێک له خۆێندن دواکه‌وتم، بۆ ساڵی دوه‌م کــه ساڵی خۆێندنی 1965 ــ 66 بـــــــوو ئه‌کادیمیا کرایه‌وه له شاری به‌غداد که ئه‌وسا سه‌ر بــه وه‌زاره‌تی تربیه بوو دوای ئــــــــــــــــــه‌وه‌ی ته‌قدیمم کرد له پاش تاقیکردنه‌وه‌یه‌کی قورس وه‌رگیرام.
مامۆستا ته‌لعه‌ت سامان یه‌کێک بوه لـــه‌و کات و ساته‌دا که به پێشه‌نگی ئه‌و چه‌ندان خۆێندکاره
کوردانه داده‌نرێ که به پله‌یه‌کی باش ئه‌کادیمیا یا په‌یمانگای هونه‌ره جوانه‌کانیان تـــه‌واو کرد له شاری به‌غدا و گه‌ڕانه‌وه کوردوستان و خزمه‌تێکی زۆری شانۆ و هونه‌ری کوردیان کرد‌و بـــــونه هه‌وێنێکی سه‌ره‌کی بۆ دروست بون و گه‌شه کردنی شانۆ و درامای کوردی.
له ماوه‌ی ئه‌و چه‌ندان ساڵه‌ی ئه‌کادیمیا توانیویه‌تی ساڵانه کار بکات لــــــــــــه بواری ده‌رهێنانی شانۆگه‌ری یه‌ک فه‌سڵی، تیپی شانۆی قوتابیانی هـــــــــــونه‌ری دامه‌زرانــــدوه و چه‌نده‌ها شانۆی پێشکه‌ش کردوه جگه له‌وه‌ی ژماره‌یه‌ک ته‌مپیلی بۆ ڕادیۆ (ئێزگه) ش تۆمــــار کردوه هـه‌رچه‌نده ئه‌م تیپه شێوه‌یه‌کی ڕه‌سمی نه‌بوه به واتای له لایه‌ن میریه‌وه مۆڵه‌تی پێنه‌دراوه به‌ڵام له‌بـــــه‌ر ئه‌وه‌ی قوناخێکی هه‌ستیار بـــــــــــــــــــوه بۆ نه‌ته‌وه‌ی کورد، میری لــــــــــــــــــــــــه‌گه‌ڵ شۆڕشی کورد وسه‌رکردایه‌تیه‌که‌ی گه‌یشتبون به ئه‌نجام له دانوستانی نێوانیاندا و به‌یانی یـــــــــانزه‌ی ئازاری تێدا ده‌رچوو دان به مافه‌کانی کورد نرا بۆ یـــــــــــــــــــه‌که‌م جار ڕێگا ئاوه‌ڵه بو له‌به‌ر ده‌م مـافه ڕۆشبیری و سیاسی و کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کان دا، ئه‌مه‌ش هــــــــــــــه‌ل و فرسه‌تێکی باشی ڕه‌خساندوه بۆ کارکردنی ئه‌م تیپه شانۆیه لــــــــــــــــــه‌و کاته‌دا له شاری به‌غدا، لـــــــــــــــــــــــــه قوناخی دواهه‌م
ساڵیشی بۆ وه‌رگرتنی بڕوانامه‌که‌ی شانۆگه‌ریه‌ک به‌ناوی نه‌فره‌ت لێکراو (الملعون) ده‌نـــوسێ
که له لایه‌ن هاوڕیه‌کی به ناوی سه‌یفه‌دین ئیسماعیل مــــــــــــــــه‌حمود وه‌رده‌گێڕدری (ترجمه) ی ده‌کرێت بۆ زمـانی عه‌ره‌بی به‌ڵام مامۆستاکانی ڕ‌ازی نابن له‌سه‌ر ده‌قی خۆماڵی کــــــــه پێشکه‌ش بکرێت بــۆ وه‌رگرتنی بڕوانامه‌ی به‌کالۆرێس ته‌نها له سه‌ر ده‌قی بیانی نه‌بێت چونکه ئه‌مه یاسا بوه‌و په‌یڕه‌و کــراوه له ئه‌کادیمیه و کـاری پێکراوه، به‌ڵام پاش هه‌وڵدان ده‌تــــــــــوانی ڕه‌زامه‌ندی مامۆستاکانی که ئه‌م به‌ڕیزانه { سامی عبدولحه‌مید، ابراهیم جه‌لال، جاسم العبودی، جه‌عفه‌ر سه‌عدی) بون بــــــــه ده‌ست بهێنی بــۆ پێشکه‌ش کردنی ئــه‌م شانۆییه، دواتر هـــــــه‌ر له‌و ساڵه‌دا شانۆیی نه‌فره‌ت لێکراو به بۆنه‌ی ده‌رچونی بـــه‌یانی یانزه‌ی ئازاری ساڵی 1970 لــــه سه‌ر هۆڵی سینه‌ما سه‌میرامیس پێشکه‌ش ده‌کرێت به جه‌ماوه‌ر و هه‌مان بـــــــــه‌رهه‌م له کۆلێژی تربیه‌ش لــه هۆڵی (سه‌عد حه‌سری) نمایش ده‌کرێت، دواتر وه‌ک یه‌که‌م کــاری شانۆیی کوردی تۆمار ده‌کرێت بۆ ته‌له‌فزێۆنی به‌غداد بــه ڕه‌ش و سپی، له‌م شانۆیه‌دا ئـه‌م ئه‌کته‌رانه به‌شداریان تێدا کــردوه که زۆربه‌یان خۆێندکاری ئه‌کادیمیا یا په‌یمانگای هونه‌ره جوانه‌کان یــــــا کۆلێژه‌کانی تری زانکۆ
بون ئه‌و کاته له شاری به‌غدا وه‌ک مامۆستا { ئه‌حمه‌د سالار، به‌دیعـه دارتاش، سه‌عدون یونس، حکمـــه‌ت هیندی، ، فه‌رهاد شه‌ریف، ، په‌روین بابان، ، عه‌لی که‌ریم) و چه‌ندانی تر.
هاوینی ساڵی 1970 کاتێک که ئه‌کادیمیا ته‌واو ده‌کات ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ شاری هــــــــــــــه‌ولێر دوای ماوه‌یه‌ک هاوڕیه‌کی به ناوی حه‌مید که نۆێنه‌ری یه‌کێتی لاوانی دیموکرات ده‌بێت پـــــــــه‌یوه‌ندی پێوه ده‌کات به مه‌به‌ستی دامه‌زراندنی تیپێکی هونه‌ری بۆ ئه‌و ڕێکخراوه، له‌و ساته‌شدا له هیچ فه‌رمانگه‌یه‌ک یا دامه‌زراوێکی حکومی دانه‌مه‌زراوه، هه‌ل و فرسه‌تێکی گونجاوی لـــه به‌ر ده‌مدا بوه بۆ کارکردن بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش تیپێکی هونه‌ری پێک دێنێت به ناوی تیپی لاوان و چــــــــــه‌ند به‌رهه‌مێک پێشکه‌ش ده‌که‌ن له‌وانه شانۆیی { بوکی په‌رده، جه‌نگاوه‌ری شێت } و له گه‌ڵ چه‌نـــد به‌رهه‌مێکی تر، ئه‌م تیپه ماوه‌ی دوو ساڵ به‌رده‌وام ده‌بێت به‌ڵام به هۆی ئه‌وه‌ی ئــه‌م ڕێکخراوه زۆر کاری تری له سه‌ر شان ده‌بێت بۆیه ئه‌وه‌نده گرنگی نادرێت ته‌نیا به بواری شانۆ، دواتــــــر په‌یوه‌ندی ده‌کات به تیپی هونه‌ری هه‌ولێر که مامۆستا (جه‌مال هیدایه‌ت) سه‌رۆکی ده‌بێت بــه هه‌مان شێوه ئه‌م تیپه‌ش تایبه‌ت بوه بـــــــــه بواری میوزیک و گۆرانی نــــــــــــــه‌ک شانۆ بۆیه له‌م
تیپه‌ش واز ده‌هێنی و په‌یوه‌ندی نامێنی و بیر لــــــــــــــه دامه‌زراندنی تیپێکی شانۆیی سه‌ربه‌خۆ ده‌کاته‌وه و پێشنیار پێشکه‌ش ده‌کات به پارێزگای هه‌ولێر به‌مه‌به‌ستی ڕێگا پێدان بــــــه دروست
بونی تیپێکی شانۆیی، به هۆی ئه‌وه‌ی ته‌نها دوو ساڵ بوه ئه‌کادیمیای تـــه‌واو کـردوه ڕ‌ازی نابن لــــــه‌سه‌ر پێشنیاره‌که‌ی چونکه ماوه‌ی یاسایی پێنج ساڵ بوه، ئه‌و کات به‌پێ یاسا داواکردن بـۆ دامه‌زراندنی تیپی شانۆیی و هونه‌ری لـه ده‌سه‌ڵاتی پارێزگاکاندا بوه، دواتر لــــــــــــه‌گه‌ڵ چــه‌ند هاوڕیه‌کی بیر له‌دامه‌زراندنی لقی کۆمه‌ڵه‌ی هونه‌ر و وێژه‌ی کوردی ده‌که‌نه‌وه لـــه شاری هه‌ولێر
کۆمه‌ڵه‌ی هونه‌ر و وێژه‌ی کوردی ئه‌و کات چه‌ند ساڵێک بوه مه‌ڵبه‌ندی گشتی لـــه شاری سلێمانی دامه‌زرابوو لــــه توانایدا هه‌بوه که له شاره‌کانی تری کوردوستان لق بکاته‌وه بۆیه بــــــــــــه هـۆی مامۆستای ڕۆشنبیرو نوسه‌ری به توانا‌و گه‌وره‌وه خوالێخۆشبوو { محه‌مه‌د مه‌ولود مه‌م } کـــــه زۆر دلسۆز و به په‌رۆشی ئه‌ده‌ب و ڕۆشنکه‌ری و هونه‌ری کوردی بوه له گه‌ڵ چـــــه‌ند کـــــه‌سایه‌تیه‌کی تری ئه‌دیب و هونه‌رمه‌ند و ڕۆشنبیری وه‌ک { یه‌حیا مه‌رجان، عه‌بدولغه‌نی عـــــــــــــــــه‌لی یـه‌حیا، شه‌هید کاردۆ گه‌ڵالی و جه‌میل ڕه‌نجبه‌ر } وچه‌ندان به‌ڕێزی ترپـه‌یوه‌ندی ده‌که‌ن به مــه‌ڵبه‌ندی گشتی کۆمه‌ڵه‌وه له سلێمانی، مه‌رجه‌کانی دامه‌زرانــدنی لقی کۆمــه‌ڵه‌ی هونه‌ر و وێژه‌ی کوردی ده‌سته‌به‌ر ده‌که‌ن و ده‌توانن ئه‌م کۆمه‌ڵه‌یه له شاری هه‌ولێر دابمــه‌زرێنن. !!
دامه‌زراندنی کۆمه‌ڵه‌ی هونه‌رو وێژه‌ی کوردی به‌ڕوداوێکی گرنگ ئه‌ژمار ده‌کرێت لـــــــــــــه مێژووی
هونه‌ری شاری هه‌ولێر که تا ئێستا توانیویه‌تی به به‌رده‌وامی خزمه‌تی بزافی شانۆ و بـــــــــــواری میوزیک گـورانی و کلتورو ئه‌ده‌ب و ڕۆشبیری و زۆر بواری تری نه‌ته‌وه‌که‌مان بکات. نه‌وه به نه‌وه ژماره‌یه‌کی زۆر له هونه‌رمه‌ندانی شانۆکار و میوزیک زان و گۆرانی بێژ و زۆر لـــه نوسه‌ر ئه‌دیب و ڕۆشنبیرانی شاری هه‌ولێر له‌م کۆمه‌ڵه‌یه‌دا پێگه‌یشتون و گه‌شه‌یان کردوه بۆ خزمه‌تی هــــونه‌ر له‌هه‌مان کاتدا کۆمه‌ڵه جێگای زۆر له که‌سایه‌تیه سیاسی و شۆڕشگێره‌کان بوه لــــــه هه‌موو حزب ولایه‌نه‌کان کـه هه‌ڵگری فیکر و ئایده‌لوجیای سیاسی جیاواز بوون، له ناو کۆمه‌ڵه‌دا کاری خۆیان کردوه تا گه‌یشتوه ئاستی کۆبونه‌وه‌و ڕێکخستن، کۆمه‌ڵه خاوه‌نی چه‌ندان هونه‌رمه‌نـدو شاعیر و ڕۆشبیر و شه‌هیدی وه‌ک { جه‌میل ڕه‌نجبه‌ر، جه‌وهه‌ر باپیر، کاردۆ گه‌ڵاڵی، نـــــــــــه‌وزاد مسته‌فا، ته‌ها فـهقی یوسف، چنور ڕۆوف سه‌عید، شلێر محه‌مه‌د مه‌حمود، فه‌رهاد ئه‌کره‌م ئیسماعیل} ه کـه به خۆێنی ئاڵیان ئـازادی و سه‌رفرازیان بـه‌دی هێناوه بــۆ کوردوستان. !!
مامۆستا ته‌ڵعه‌ت سامان وه‌ک ئه‌ندامێکی سه‌ره‌کی ده‌سته‌ی دامه‌زرێنه‌ری لقی کۆمه‌ڵه‌ی هونـــــه‌ر و وێژه‌ی کوردی که کۆمه‌ڵه دامه‌زرا هیچ لێپرسراویتی وه‌رنه‌گرت بۆ ماوه‌یه‌ک به‌ڵکو مــــه‌به‌ستی سه‌ره‌کی وه‌ک مامۆستایه‌کی هونه‌ر و ده‌رچوی به‌شی نواندنی ئه‌کادیمیا ته‌نها خزمه‌تی هونه‌ر و
بزافی شانۆی کوردی بوه له کوردوستان به گشتی و تیپ و دامه‌زراوه هونه‌ریه‌کانی شاری هه‌ولێر به تایبه‌تی، دوای ماوه‌یه‌ک به تێکڕای ده‌نگی ئه‌ندامانی ده‌سته‌ی دامه‌زرێنه‌رو به‌رێوه‌بـــــــه‌ری کۆمه‌ڵه ده‌کرێته به‌رێوه‌به‌ری شانۆ و کاره هونه‌ریه‌کان ساڵانێکی زۆر خزمه‌ت ده‌کات، به‌ڵام بـه
هۆی هه‌ندێک له خه‌ڵکانی هه‌ڵ په‌رست و بوده‌ڵه که له ناو کۆمه‌ڵه‌دا بون و ویستویانــــه ڕێبازی ئـــــــه‌م کۆمه‌ڵه‌یه بگۆڕن لـه پێناوی به‌رژه‌وه‌ندی خۆیان دا بڕیار ده‌دات له ڕیزه‌کانی کۆمه‌ڵه دور بکه‌ویته‌وه، هه‌وڵ ده‌دات تیپێکی شانۆیی تازه دابمه‌زرێنی به‌ناوی تیپی هونه‌ری نۆی کــــوردی
دوای ئه‌وه‌ی که په‌یڕه و پڕۆگرامی (نڤام داخلی) ئه‌م تیپه نۆیه داده‌ڕێژی به هـــــــــــــاوکــاری و یارمه‌تی چه‌ند هونه‌رمه‌ندێکی ده‌رچوی ئه‌کادیمیاو په‌یمانگای هونه‌ره جوانه‌کان لـــــــــــه‌وانــه به‌ڕێزان خوالێخۆشبو هونه‌رمه‌ندی گۆرانی بێژ { ته‌حسین ته‌ها که ده‌رچوی به‌شی شانۆیـــــــــــــــه، هونه‌رمه‌ندی شێوه‌کار سلێمان شاکر، هونه‌رمه‌ند نه‌جات که ده‌رچوی بـــه‌شی مۆسیقا ده‌بێت } وه‌ک ئه‌ندامانی ده‌سته‌ی دامه‌زرێنه‌ر پێشنیاری دامه‌زراندنی ئــه‌م تیپه پێشکه‌ش ده‌کـه‌ن، دوای زیاتر له حه‌وت مانگ مۆڵه‌ت ده‌درێت بـــه‌م تیپه نۆیه، له هه‌مان کاتدا هونهرمـــــــــــــهند خالید
ئه‌حمه‌د که هاوڕی مامۆستا ته‌لعه‌ته وه‌ک خه‌مخۆرێک زۆر یارمه‌تیان ئـــه‌دات له جێبه‌جێکردنی مه‌عامه‌لاتی پێدانی مۆڵه‌تی تیپه‌که له شاری به‌غداد، دوو له گرنــگ ترین به‌رهه‌مه‌کانی تیپی هونـه‌ری نۆی کوردی (شانۆیی مـــــه‌م زین و زنــــــــــــجیره درامــای فه‌قی ئه‌حمه‌دی داره‌شمانه) ده‌بێت، پــــاش ماوه‌یه‌ک بـــه هۆی دروست بونی ململانی حزبێکی سیاسی که زۆربه‌یان ئه‌ندامی تیپی هونه‌ری نۆی کوردی بون ڕێڕه‌وه‌که‌ی له‌تیپێکی هونه‌ریه‌وه ده‌گۆڕدرێت و ئیستغلال ده‌کـرێت بۆ کاری سیاسی ئه‌مه‌ش ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی دور بکه‌وێته‌وه و واز له‌م تیپه‌ش بهێنی دواتر چه‌ند هونه‌رمـه‌ندێکی دڵسۆزی کۆمـه‌ڵه داوای لێده‌که‌ن که ئێستا هه‌ل وفرسه‌تێکی له بار‌و گونجاوه که 
بڕیاری گه‌ڕانه‌وه بدات بۆ ناو تیپی کۆمه‌ڵه، بــــــــه‌م جۆره بۆ جارێکی تــــر ده‌بێته‌وه ئه‌ندام له کۆمه‌ڵه‌دا به‌رده‌وام ده‌بێت تا پێش ڕاپه‌ڕین، له‌هه‌مان کاتدا هه‌میشه وه‌ک خولیایه‌ک حـــــــــه‌زی کردوه هه‌وڵه‌کانی چڕ بکاته‌وه له تیپێکی شانۆیدا که‌تایبه‌ت بێت به نازناوی خۆی (ســـــــامان)
له گه‌ڵ هونه‌رمه‌ندان به‌ڕیزان { مامۆستا فـــــــــــــــــــــه‌رهاد شه‌ریف، له‌تیف نعمان، غازی غه‌فور، نـــــــه‌وزاد ڕه‌مه‌زان } و چـه‌ند که‌سێکی تر داوای مۆڵــــــــــــــــــــــــه‌ت ده‌که‌ن بـــــــــــــــــــه مه‌به‌ستی دامه‌زراندنی تیپی شانۆی سامان، به‌ڵام داواکه‌یان لـــــه لایه‌ن دائره‌ی ئه‌منی هه‌ولێری سه‌ر به ڕژێم په‌سه‌ند ناکرێت، له‌دوای ڕاپه‌ڕینه مه‌زنه‌که لــــه سه‌روبه‌ندی کابینه‌ی یه‌که‌می حکومه‌تی هه‌رێمی کوردوستان که به‌ڕێز شاعیری گـــــــــــــه‌وره مامۆستا { شێرکۆ بێکه‌س } وه‌زیری ڕۆشنبیری ده‌بێت جارێکی تر داوا پێشکه‌ش ده‌که‌نه‌وه و مۆڵــــه‌تی فــــــــــــه‌رمی ده‌درێته تیپی شانۆی سامان دواتر به هۆی گۆڕانکاریه‌کان چـــه‌ندان تیپی هونه‌ری شاری هه‌ولێر لـــــــــــــــــه بــــــه‌رواری 27 ی ته‌موزی ساڵی 1997 یـه‌ک ده‌گرنه‌وه لــــــــــــــه تیپی کۆمه‌ڵه‌دا، دوای کۆبونه‌وه‌یه‌کی گشتی بڕیار ده‌درێت ناوی کۆمه‌ڵـــــه بگۆڕدریته‌وه بۆ کۆمه‌ڵه‌ی هونه‌رو وێژه‌ی کوردی، تیپی شانۆی سامانیش یه‌کێک ده‌بێت له‌و تیپانه‌ی کـه‌یه‌ک ده‌گریته‌وه و ده‌چنه‌وه ناو کۆمه‌ڵه‌ی هونه‌ر و وێژه‌ی کــــوردی مامۆستا ته‌لعه‌ت سامانیش بۆ جارێکی تـــــــــــــــر ده‌چیته‌وه نــــــــــــــاو کۆمه‌ڵه و ده‌بێت به‌سه‌رۆك و تائێستاش به‌رده‌وامه.
دوای تـه‌واو کردنی ئه‌کادیمیاو گـه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ هه‌ولێر له (ئاماده‌یی کوردوستان) ی کوڕان لـــــه شاری هه‌ولێر وه‌ک مـــامۆستا داده‌مه‌زرێ، دوای ماوه‌یــــــــــــــــه‌ک وه‌ک ڕاهێنه‌ری بــــــــه‌شی شانۆ (مدرب مسرحی) ته‌نسیب ده‌کـــرێت بۆ چالاکی قوتابخانه‌کان ماوه‌ی چـــــه‌ندان ساڵ لـه چالاکی
قوتابخانه‌کان خزمه‌ت ده‌کات و ساڵانه چه‌نده‌ها چالاکی لــــــــــــه به‌شی شانۆدا پێشکه‌ش ده‌کات که به ئه‌رک و خزمه‌تکردنێکی گرنگ ده‌ژمێردرێ بۆ پێگه‌یاندنی نـــــه‌وه‌یه‌کی وشیار و تێگه‌یشتو له بواری هونه‌ر و شانۆی قوتابخانه‌کان بـــــــــــه شێوه‌یه‌کی تایبه‌تی، کــه هه‌میشه بۆته به‌ردی
بناخه بۆ خولقاندنی شانۆیــه‌کی زانستیانه و پێگه‌یشتو بۆ په‌روه‌رده کــــــــــــردنی کۆمه‌ڵی گه‌نج و ئه‌کته‌ری به توانا له خۆێندکار و قوتابی لــــه پێناو به‌ره‌و پێشه‌وه چوون و پێشکه‌وتنی هونه‌ر و بزافی شانۆی دوا ڕۆژی نه‌ته‌وه‌که‌مان.
{{ به‌رهه‌مه‌کانی }}
وه‌ک پۆڵین کردنی به‌رهه‌مه‌کانی هونه‌رمه‌ند مامۆستا ته‌لعه‌ت سامان به پێویستم زانی وه‌ک ئه‌و ئه‌رشیفه‌ی که لێم وه‌رگرتوه تۆماری بکه‌م.
یه‌که‌م، ، ، شانۆگه‌ریــــــــــــــــه‌کان {{ نه‌فره‌تلێکراو 1969 نوسین و ده‌رهێنان، ، جه‌نـــگاوه‌ری شێت ــ نووسین و سه‌رپه‌رشتی 1970، ترس ــ نووسین و ده‌رهێنان 71، بووکی په‌رده ــ ده‌رهێنان 72
، خه‌مڵی په‌مۆ ــ ئاماده و ده‌رهێنان 72، خاڵۆی ڕێبوار ــ ئاماده‌و ده‌رهێنان 73، مـــــــــــه‌م و زین
ـــ نووسین و ده‌رهێنان 75، پیلان ـــ ئاماده و ده‌رهێنان 76، پێشانگا ـــ ده‌رهێنان 77، قــــــــه‌ل و رووته ـــ نووسین و ده‌رهێنان، گێچه‌ڵه‌کانی حه‌مه وه‌ی وه‌ی ـــ نووسین و ده‌رهێنان 79، بووکی به‌فر ـــ ده‌رهێنان 82، قه‌ڵای دمدم ـــ نووسین و ده‌رهێنان، خـــــــانزادێکی تــــــــــــــــــــر ـــ نووسین و ده‌رهێنان 83، فایلی شه‌ست و حه‌وت ـــ ده‌رهێنان، شاری ئه‌وین ــــ نووسین و ده‌رهێنــــان 84، خه‌ج و سیامه‌ند ـــ ئاماده‌و ده‌رهێنان 85، ئه‌فسانه‌ی چیای ئاگرین ـــ ئامــــاده و ده‌رهێنان 86 حه‌مه دۆک ــ ئاماده و ده‌رهێنان 87، پێکه‌نینی توڕه‌یی ـــ نــــووسین و ده‌رهێنان 92، حوکمـــــی
قه‌ره‌قۆش ـــ ده‌رهێنان 93، سێداره ـــ نووسین و ده‌رهێنان 95، پیلان ـــ ئاماده و ده‌رهینان 97
، گوریس ــ نووسین و ده‌رهێنان 98، چه‌پکی گوڵ ـــ نووسین 84، دووکه‌ڵ ــ نووسین 72، ئاڵ‌و گۆڕ
ــ نووسین 72، دڵدارێکی قرچۆک ــ ده‌رهێنان 2004، زنجیر ــ نووسین و ده‌رهێنان 2004 }}.
دووه‌م، ، ، دراما‌و زنجیره ته‌له‌فزیۆنیه‌کان {{ مه‌رج ــــ نووسین و ده‌رهێنان، ته‌له‌فیزێۆنی به‌غدا و کـه‌رکوك 1972، گۆێزان ـــ نووسین و ده‌رهێنان، تیڤی به‌غدا و که‌رکوک 1973، زنـــــــــــجیره‌ی فه‌قی ئه‌حمه‌دی داره‌شمانه ــــ نووسین و ده‌رهێنان، تیڤی کـــــــــــــه‌رکوک 1975 حــــــه‌وت ئه‌لقه، سێ که‌لله پوچ ـــ سینارێۆ و ده‌رهێنان 1992 تیڤی کوردوستان، چه‌قۆ ـــ سیناریۆ و ده‌رهێنـــان 1993 تیپی شانۆی زانکۆی سه‌لاحه‌دین له زۆربه‌ی که‌ناڵه‌کانی کوردوستان پیشان درا، زنجیره‌ی
که‌وه‌کانی قه‌ره‌چوغ ـــ نووسین وده‌رهێنان 1994 ته‌له‌فیزێۆنی گه‌لی کوردوستان، هه‌ڵگه‌ڕانه‌وه
ــــ نووسین و ده‌رهێنان تیڤی هه‌رێم، هه‌ڵچوون ــ نووسین، زنجیره‌ی تـــــــه‌لاری مه‌زن ـــ نووسین و ده‌رهێنان 2005 که‌ناڵی نه‌ورۆز }}.
سێهه‌م، ، ، چه‌نده‌ها دراما و زنجیره و ته‌مپیلی ئێزگه‌یی بۆ ئێزگه‌ی به‌شی کوردی له به‌غداد لـه نێوان ساڵانی 1965 ــــ 1975 تۆمار کردوه، چه‌نده‌ها دراما‌و زنجیره ته‌مپیلی بۆ ئێزگه‌ی هـه‌رێم
تۆمار کردوه، ، چه‌نده‌ها شانۆگه‌ری و ئۆپه‌رێت له نه‌ورۆز و بۆنه نیشمانیه‌کان، ، ، شانۆگــــــــــه‌ری و ئۆپه‌رێته‌کــــــانی چالاکی قوتابجانه‌کان، وه‌ڕگێڕانی چه‌نده‌ها شانۆگه‌ری بیانی لـــــــــــه زمانی عه‌ره‌بیه‌وه بۆ زمـــــــانی کوردی، ، ، ،
ئه‌مانه سه‌رجه‌م به‌رهه‌مه‌کانی بوون له ماوه‌ی ساڵانی 1970 وه تا ئێستا جگه لــــــــــه به‌رهــــه‌م و شانۆیی تر، ئه‌وه‌ی جێ سه‌رنجه مامۆستا ته‌لعه‌ت سامان وه‌ک نوسه‌ر و سیناریۆستێکی بـــــــــه
توانا توانیویه‌تی له ماوه‌ی ته‌مه‌نی هونه‌ریدا نووسینه‌کانی شان بــــــه شـــانی کــــــاری ده‌رهێنان
درێژه پێبدات ئه‌مه‌ش یه‌کێکه له‌و خاڵه گرنگانه‌ی که مه‌رجێکی سه‌ره‌کیه له ژیانی هه‌موو که‌ڵه مامۆستا‌و هونه‌رمه‌ندێکی سه‌رکه‌وتو، لێره‌دا ده‌مه‌وێ که باس سه‌رنج و پێشبینیه‌کانی خۆی له‌م باره‌یه‌وه تۆمار بکه‌م { من وه‌ک باسم کرد‌و پێم ڕاگه‌یاندی کــــــــــــــه هه‌ر لـه سه‌ره‌تاوه خـه‌ریکی
نوسینی شیعر و چیرۆک و ده‌قی ته‌مپیلی ئێزگه‌یی بووم، ڕ‌ازی بوونم بــــــــــــــــه چونم بــۆ کۆلێژی پۆلیس (الشرگه) له به‌ر ئه‌و هۆیه بوو هه‌روه‌ها بۆ ئه‌کادیمیه‌ش، نوسینه‌کانی مـــــن له شانۆدا لـــــــــــه‌و ڕوانگه‌یه‌وه سه‌ری هه‌ڵداوه، هیچ کاتێک له پێناوی شانۆگه‌ریه‌که‌دا نه‌م نوسیوه بــــــــه واتای ئه‌وه‌ی ماوه‌یه‌کی زۆر بیرم لێکردۆته‌وه که قوناخه‌که پێوێستی بـــــــه چ نوسینێک هه‌یه که جه‌ماوه‌ر پێویستیه‌تی، به مانای نوسینه‌کانم لــــــه گه‌ڵ پێداویستی ئـــــــه‌و قوناخه زۆر له یه‌ک نزیک بـون له گه‌ڵ ڕوداوه‌کانی ئـه‌و سه‌رده‌مه (مرحله) زۆر هاوته‌ریب بـــون بۆ نمونه شانۆیی (حه‌مــه دۆک و ئه‌فسانه‌ی چیای ئاگرین) له‌وکاته‌دا بوو که‌هه‌ڵمه‌ته‌کانی ئه‌نفال و کیمیا باران ده‌ستی پێکردبو و هه‌ردو شانۆگه‌ریه‌که زۆر به زه‌قی بانکێشته بۆ ئــــــــــــه‌وه‌ی نـه‌ته‌وه‌ی کورد له داهاتویه‌کی زۆر نزیک دا توشی ئه‌م نوشوستی و دو کاره‌ساته جه‌رگ بڕه ده‌بێت.. !!
بۆ سه‌لماندنی ڕاستی قسه‌و بۆ چونه‌کانی، من وه‌ک ئه‌کته‌رێکی به‌شدار بوو له کاره‌کانی دا بـه تایبه‌تی له ساڵه‌کانی هه‌شتاکان دا لــــــــــه دوو شانۆگه‌ری که ده‌رهێنانی به‌رێزیان بوو ئـــه‌ویش
شانۆیی یه‌که‌م (قه‌ڵای دمدم ) نووسین و ده‌رهێنانی خۆی بوو ساڵی 1982 وه بـــــۆ ماوه‌ی زیاتر له بیست تا بیست و پێنج ڕۆژ له هۆڵی ڕۆشنبیری جه‌ماوه‌ر پێشکه‌ش کرا، داستانی قــه‌ڵای دمدم یه‌کێکه له‌و چیرۆکانه‌ی باس له قاره‌مانێتی و نه‌به‌ردی نه‌ته‌وه‌ی کورد ده‌کات لـــه ســه‌رده‌مێکی
مێژوویی گرنگ دا له ڕۆژهه‌ڵاتی کوردوستان، که سه‌رکرده‌ی کورد خانی له‌پ زێڕین چوون قه‌ڵای
دمدمی نۆژه‌ن کردۆته‌وه و کردویه‌ته قه‌ڵاو شورایه‌کی بڵند و مه‌زن، ماوه‌یه‌کی زۆر بـــه ئــازایانه
ڕوو به ڕوی ئیمپڕاتۆریه‌تی فارس بۆته‌وه، دوای گه‌وره‌ترین نمونه‌ی بــه‌ره‌نگاری و گیـان فیدایی
دوژمن توانیویه‌تی شۆڕشه‌که سه‌ر کوت بکات، بۆیه پیاوه‌کانی ڕژێم له هه‌وڵداندا بــــــــــــــوون بۆ ڕاگرتنی ئه‌م کاره شانۆییه و چه‌ند ڕۆژێک پێش نمایش کردنی شانۆگه‌رێکه به هۆی یه‌کێک لـــــه
له کـــهسه نزیکه‌کانی دائره‌ی ئه‌منی سیخوڕی هــه‌ولێره‌وه ئاگادار کراینه‌وه که ده‌بێ زۆر بـــه‌ش
له ده‌قه‌که‌و چه‌ند بینراوێک لا ببرێت، گه‌ر نا شانۆیه‌که ڕاده‌گیرێت و ڕێــــــگه نادرێت پیشکه‌ش بکرێت، ئێمه هه‌موومان وه‌ک کاستی شانۆیه‌که بڕیارماندا که به‌و شێوازه ئاماده نین پێشکه‌شی بکه‌ین، دواتر له پێناوی به‌رژه‌وه‌ندی بونی ڕه‌وتی شانۆدا ڕ‌ازی بونێکی سه‌رزاره‌کیمان پێشان دا
له‌کاتی نمایشی شانۆیه‌که‌ش زۆربه‌ی داواکاریه‌کانیمان پشت گۆێخست وهیچ حوار و بینراوێکمان لا نه‌برد، به‌ڵام کاتێک کـــــه شانۆگه‌ریه‌که‌مان تۆمـــــار کرد به کامێرای ڤێدیۆ دوای یه‌ک ڕۆژ لـه کاتی مۆنتاژدا کاسێته‌که له لایه‌ن ئه‌و که‌سه‌وه بــــــــــرا و ته‌سلیمی ئه‌من کراو و هه‌مــــان ڕۆژ له شاری موسڵه‌وه گه‌یه‌ندرایه به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئــــــه‌منی عامه‌ی به‌غداد و ئه‌وانه‌ی که مه‌به‌ستیان بوو بڕیان، به‌و جۆره شانۆیه‌که‌یان شێواند به ویستی خۆیان و دوای مـــــــــــــــــاوه‌یه‌ک کاسێته‌که نێردرایه‌وه بۆ کۆمه‌ڵه و لێپرسینه‌وه‌ش له‌گه‌ڵ ده‌رهێنه‌ر و ئه‌کته‌ره‌کان و کاستی شانۆییه‌کــه کرا
دوه‌م شانۆیش (فایلی 67) که ساڵی 1983 نمایش کرا، هه‌مــــــــان مامه‌ڵه به شێوازێکی توندتر دووباره کرایه‌وه له گه‌ڵمان، لێره‌دا ته‌نها مه‌به‌ستم ئه‌وه‌یه که ڕوونیبکه‌مه‌وه چ جۆره ڕێگایه‌ک گیراوه‌ته به‌ر له لایه‌ن ڕژێمه‌وه بۆ مامه‌ڵه کردنی هونه‌ر و هونه‌رمه‌ندان. !!
هه‌ندێک له کاره شانۆیه‌کانی مامۆستا تـــــــــــــــــه‌لعه‌ت سامان وه‌رگێردراوه‌ته سه‌ر زمانه‌کانی تر و نمایش کراوه له‌وانه شانۆیی { مه‌م وزین } بۆ سه‌ر زمانی فه‌ره‌نسی لــــــــه لایـه‌ن هونه‌رمه‌ند (حه‌مه شوان) و هه‌ر له فه‌ره‌نساش نمایش کراوه، شانۆیی { شاری ئه‌وین } بــــــــــــۆ سه‌ر زمانی عه‌ره‌بی و له په‌یمانگای هونه‌ره جوانه‌کان له به‌غدا نمایش کراوه، جگه لــــــــــــــــه‌و تیپ و دام و ده‌زگایانه‌ی کـــــــــــــــــه پێشتر بــــــــــاسمان کرد تا ساڵی 1996 سه‌رۆکی یه‌کێتی هونه‌رمه‌ندانی کوردوستانی لقی هه‌ولێر بوه، ئـــــــــــــــــه‌ندامی ده‌سته‌ی دامه‌زرێنه‌ری سه‌ندیکای هونه‌رمه‌ندانی کوردوستان بوه، دواتر ئه‌ندامی ده‌سته‌ی دامه‌زرێنه‌ری ڕێکخراوی هونه‌رمه‌ندانی کوردوستان بوه
ساڵی 1975 خێزانی پێکه‌وه ناوه وخاوه‌نی سێ کوڕ و سێ كچه به ناوه‌کانی{ هه‌رمــــــان ـ پیشه‌ی پزیشک که ئێستا له به‌ریتانیا ده‌ژی، ، هه‌ژێن ــ پزیشک، ، هۆزان ـــ پزیشک، ، ســـــــازان ــ پزیشک
لانه ــــ خۆێندکاری کۆلێژی پزیشکی زانکۆی سه‌لاحه‌دین، ، لاڤه } مــــــــــــاوه‌ته‌وه بڵێم داواکارم له یه‌زدان مامۆستای به‌ڕێزمان هه‌ر ته‌مه‌ن درێژ بێت وه به‌رده‌وام بێت له خزمه‌تکردنی هـــــــــــونه‌ر و بزافی شانۆ و درامای کوردی.
ئاسایش عوسمان دانش
بیست و سێ مانگی ئازاری ساڵی 2009، سوید
