ئاماده‌كاری ته‌وه‌ره: ئاسۆ عوسمان:
یه‌كێك له‌بنه‌ما سه‌ره‌كییه‌كانی دیموكراسی، به‌ڕێوه‌بردن وده‌ستاوده‌ستكردنی ده‌سه‌ڵاته له‌رێی هه‌ڵبژاردنه‌وه. هه‌رێمی كوردستانیش هه‌رچه‌نده ماوه‌ی هه‌ژده
ساڵه سێ هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجامداوه‌وبه‌ڵام خۆی به‌لایه‌نگری جیهانی دیموكراسی ده‌زانێت وهه‌ردوو حیزبی فه‌رمانڕه‌واش له‌هه‌رێمی كوردستاندا له‌تێكڕای لێدوان وبانگه‌شه‌كانیاندا پێداگریی له‌بنه‌ماكانی دیموكراسی ده‌كه‌ن وپێیانوایه به‌شه‌رعییه‌تێكی دیموكراتییانه‌و له‌لایه‌ن خه‌ڵكی كوردستانه‌وه ماوه‌ی 18 ساڵه ره‌وایه‌تی به‌ده‌سه‌ڵاته‌كه‌یان ده‌درێت، رایگشتی له‌هه‌رێمی كوردستان وته‌نانه‌ت به‌شێك له‌میدیاو ناوه‌نده جیهانییه‌كان ئه‌م لێدوان وپێداگرییه‌ی پارتی دیموكراتی كوردستان ویه‌كێتی نیشتمانی كوردستان به‌فریوده‌رانه ده‌ده‌نه قه‌ڵه‌م وپێیانوایه یه‌كێتی وپارتی دوو حیزبی گه‌نده‌ڵ وخێڵه‌كین، ته‌نیا كاتێك دیموكراسی قبوڵده‌كه‌ن خۆیان له‌ده‌سه‌ڵاتدا بمێننه‌وه! مێژووی چه‌ندان ساڵی شه‌ڕی ناوخۆ ودابه‌شبوونی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ونه‌بوونی شه‌فافییه‌ت وگه‌نده‌ڵی وبه‌تاڵانبردنی سامانی نه‌ته‌وه‌یی وده‌ستگرتن به‌سه‌ر ده‌زگا ئه‌منی و سه‌ربازییه‌كاندا له‌پێناوی به‌رژه‌وه‌ندیی بنه‌ماڵه‌داو دابه‌شكردنی پۆسته هه‌ستیاره‌كانی ده‌سه‌ڵات به‌خزمه پله یه‌كه‌كانیان له‌پێشه‌وه‌ی ئه‌و ره‌خنانه‌دان كه ده‌سه‌ڵاتی یه‌كێتی وپارتی به‌شێوه‌یه‌كی گشتیی وبنه‌ماڵه‌ی تاڵه‌بانی وبارزانی به‌تایبه‌تی پێ تاوانبار ده‌كرێ. هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكانی عێراقیش له‌سه‌ره‌تای ئه‌م ساڵدا راستییه‌كی به‌ده‌سه‌ڵاتدارانی كوردستان سه‌لماند، كه‌ئه‌گه‌ر مێژووی ئازادبوونی عه‌ره‌به‌كانی عێراق نزیك به‌شه‌ش ساڵ بێت وبه‌قۆناغی سه‌ختی تیرۆر وجه‌نگی مه‌زهه‌بیدا تێپه‌ڕبووبن، به‌ڵام له‌هه‌ژده ساڵی كوردستان دیموكراتیترن وگۆڕانكاری وبه‌ره‌وپێشچوون له‌تێكڕای بواره سیاسیی وئیداریی وكۆمه‌ڵایه‌تییه‌كاندا له‌پێش هه‌رێمی كوردستانه‌وه‌ن. ئه‌گه‌رچی هێشتاش ده‌رفه‌تی گۆڕانكاری سیاسیی وكرانه‌وه‌و دیموكراسیبوون وده‌ستاو ده‌ستكردنی ده‌سه‌ڵات له‌كیس نه‌چوون وهه‌ڵبژاردنه‌كانی په‌رله‌مانی كوردستان كه‌بڕیار وایه له19-5 ئه‌نجام بدرێت وه‌ك گۆڕانێكی سیاسیی و وه‌رچه‌رخانێكی مێژوویی له‌هه‌رێمی كوردستان چاوی لێده‌كرێت، پێشبینی ده‌كرێت پاوانخوازیی وتاكڕه‌ویی وده‌سه‌ڵاتی بنه‌ماڵه‌یی له‌كوردستان لاوازبكات، ئه‌م هه‌ڵبژاردنه‌ی پارله‌مانی كوردستان هه‌روه‌ك چۆن ده‌رفه‌تێكی گرنگه بۆ خه‌ڵكی كوردستان ئاوهاش هه‌لێكی زێڕینه ب
ۆ نه‌یارانی گه‌نده‌ڵی و پاوه‌نخوازیی وده‌سه‌ڵاتی خێڵه‌كی كه‌به‌لیستی جیا بێنه مه‌یدانی هه‌ڵبژاردنه‌وه، پێشبینیش ده‌كرێت قه‌واره سیاسییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی پارتی ویه‌كێتی بتوانن به‌شێكی زۆری ئه‌و "111" كورسییه‌ی په‌رله‌مانی كوردستان بۆ خۆیان مسۆگه‌ر بكه‌ن. ده‌توانین بڵێین له‌ئاستی نێوخۆیی ونێوده‌وڵه‌تیشدا دوای بارزانی وتاڵه‌بانی، نه‌وشیروان مسته‌فا خاوه‌نی گه‌وره‌ترین پێگه‌ی سیاسیی وجه‌ماوه‌رییه. ئه‌م كه‌سایه‌تییه به‌رزه ئێستا له‌ده‌ره‌وه‌ی گۆڕه‌پانی سیاسیی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستاندایه‌و به‌هۆی ئه‌و جیاوازیانه‌ی له‌نێو حیزبه‌كه‌یدا هه‌یبوو خۆی ره‌وته‌كه‌ی كه‌به‌باڵی ریفۆرم ناسراوه، هاتنه‌ده‌ره‌وه. ئه‌مه سه‌رباری وازهێنانی چوار سه‌ركرده‌ی تری یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان وده‌ركردنی چه‌ند كادری تری پێشكه‌وتووی یه‌كێتی له‌لایه‌ن مه‌كته‌بی سیاسیی كه‌به‌گروپی گۆڕینی دیموكراسی "ره‌گ " ناسراون، بارودۆخی یه‌كێتی نیشتیمانیی كوردستانیان به‌شێوه‌یه‌ك شڵه‌قاندووه كه‌ئه‌م پارته گه‌وره‌یه بخاته قه‌یرانێكه‌وه هاوشێوه‌ی ئه‌و قه‌یرانه‌ی تاڵه‌بانی له‌ساڵی شه‌سته‌كانی سه‌ده‌ی رابردوودا كردیه جه‌سته‌ی پارتی دیموكراتی كوردستان به‌سه‌رۆكایه‌تی كۆچكردوو"مه‌لامسته‌فای بارزانی". بۆیه پارتی دیموكراتی كوردستان هێنده‌ی یه‌كێتی له‌قه‌واره‌ی لیستی سه‌ربه‌خۆی نه‌وشیروان مسته‌فا ناڕازییه‌و پێده‌چێت ئه‌م لیسته سۆی ئه‌و برینه قه‌تماخ نه‌گرتووه‌ی پارتی دیموكراتی كوردستان تازه‌بكاته‌وه، كه‌باڵی مام جه‌لال كردیانه جه‌سته‌ی. بۆیه پارتی كه‌وتۆته دۆخێكی ده‌روونی خراپه‌وه‌و له‌خه‌می چاره‌نووسی رێككه‌وتنه "ستراتیژییه‌كه‌یدایه" له‌گه‌ڵ یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان، یه‌كێتی نیشتیمانیش كه‌ئێستا وه‌ك پڵنگێكی بریندار خوێن له‌جه‌سته‌ی ده‌ڕوات ده‌یه‌وێت به‌رای گشتی وجیهانی بڵێت كه‌هێشتا به‌هێزترین حیزبی نێو ساحه‌كه‌یه‌و ده‌توانێت یارییه سیاسییه‌كان به‌سه‌ركه‌وتووی ئه‌نجامبدات ده‌توانێت ببێته حیزبی براوه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كانی كوردستان، هاوكات له‌م قۆناغه‌دا ناڕاسته‌و خۆ ده‌یه‌وێت نازی پارتی بكێشی وبه‌ئیمتیازدانی زیاتر وته‌نازولاتی مه‌زنتر بۆپارتی شه‌ڕی نه‌وشیروان ومانه‌وه‌ی خۆی بكات.
سه‌رباری لیستی به‌هێزی "نه‌وشیروان مسته‌فا" چه‌ندین قه‌واره‌ی به‌هێزی تر له‌ساحه‌كه‌دان، وه‌ك باس ده‌كرێت لستی چوار حیزبه‌كه كه‌دوولایه‌نی سه‌ره‌كیی ئیسلامی كوردستان "كۆمه‌ڵی ئیسلامی به‌سه‌رۆكایه‌تی عه‌لی باپیر ویه‌كگرتووی ئیسلامی به‌سه‌رۆكایه‌تی سه‌لاحه‌دین به‌هادین و حیزبی سۆسیالیستی دیموكراتی كوردستان به‌سه‌رۆكایه‌تی محه‌مه‌دی حاجی مه‌حموودو حیزبی زه‌حمه‌تكێشانی كوردستان به‌سه‌رۆكایه‌تی قادر عه‌زیز". ده‌توانن بكه‌ونه كیبڕكێیه‌كی گه‌وره‌وه‌و ببنه به‌شێكی به‌رچاوی گه‌مه سیاسییه‌كانی داهاتووی كوردستان. هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان ئه‌گه‌ر له19-5 ئه‌نجامبدرێت یاخود به‌چاوپۆشی له‌وه‌ی هه‌ڵبژادن بۆ ماوه‌ی یه‌ك دوو مانگ دوابكه‌وێت، به‌ڵام ده‌توانین ئه‌وه‌بڵێین ئه‌م هه‌ڵبژاردنه ده‌بێته سه‌خترین تاقیكردنه‌وه بۆ ئه‌زموونی كوردستان، له‌دوای پرۆسه‌ی ئازادیی عێراقه‌وه. بۆیه لێره‌دا چه‌ندین پرسیاری هه‌ستیارو جیددی دێنه پێش:ئایا یه‌كێتی وپارتی تاچه‌ند ده‌توانن وه‌ك دوو حیزبی ده‌سه‌ڵاتدار ئه‌م قۆناغه به‌سه‌ركه‌وتوویی تێپه‌ڕێنن؟ ئه‌م دوو حیزبه ده‌توانن ده‌ره‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌كان قبوڵبكه‌ن؟ له‌حاڵه‌تی لیستی نه‌وشیروان مسته‌فادا پارتی چ هه‌ڵوێستێكی ده‌بێ ویه‌كێـتی چۆن مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ئه‌و دۆخه تازه‌یه‌دا ده‌كات كه‌نه‌وشیروان مسته‌فا بۆی خولقاندووه؟ تاچه‌ند پڕوپاگه‌نده‌گانی ده‌سه‌ڵات له‌جێی خۆیاندان كه‌ئه‌مجاره‌ش زۆرینه‌ی كورسییه‌كان به‌ده‌ستده‌هێننه‌وه؟ ئه‌گه‌ر پارتی ویه‌كێتی ده‌ره‌نجامی هه‌ڵبژاردن قبوڵنه‌كه‌ن، چاره‌نووسی ئه‌م قه‌واره كوردییه به‌ره‌و كوی ملده‌نێت؟ ئه‌گه‌ر لیسته‌كانی تر بردیانه‌وه پارتی ویه‌كێتی كورسییه‌كانیان چۆڵده‌كه‌ن؟. ئه‌مانه چه‌ند پرسیارێكی گرنگ وهه‌ستیارن كه‌ده‌بێت وه‌ڵام بدرێنه‌وه. به‌داخه‌وه په‌یوه‌ندییمان به‌چه‌ندین كه‌سایه‌تی سیاسیی یه‌كێـتی وپارتییه‌وه كرد بۆ شرۆڤه‌كردنیان، به‌ڵام كه‌سیان ئاماده‌ی وه‌ڵام نه‌بوون، بۆیه به‌باشمانزانی پرسیاره‌كانمان ئاڕاسته‌ی رۆژنامه‌وانان وپارله‌مانتارن بكه‌ین كه‌به‌سوپاسه‌وه جگه له‌ئارێز عه‌بدوڵڵا كه‌به‌ڵینی به‌شداریكردنی ته‌وه‌ره‌كه‌ی دا به‌ڵام به‌هۆی سه‌فه‌ره‌وه نه‌یتوانی وه‌ڵامبداته‌وه، تێكڕا وه‌ڵامی پرسیاره‌كانیان داینه‌وه. ئه‌مه‌ی ده‌یخوێننه‌وه شرۆڤه‌ی به‌شدارانه بۆ ئه‌و پرسیارانه‌ی سه‌ره‌وه‌مان.
به‌شداربووانی ته‌وه‌ره‌كه‌ش پێكهاتوون له:
*ئارام ره‌سوڵ مامه‌ند:پارله‌مانتار له‌سه‌ر لیستی زه‌رد.
*ئه‌حمه‌د میره: سه‌رنووسه‌ری گۆڤاری لڤین.
*ئاكۆ محه‌مه‌د: سه‌رنووسه‌ری هه‌فته‌نامه‌ی روداو.
*موعته‌سه‌م نه‌جمه‌دین:جێگری سه‌رنووسه‌ری رۆژنامه‌ی هه‌واڵ.
ئاسۆ:له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی ئێستا خه‌ڵكی زۆر ناڕازییه له‌سیاسه‌ته‌كانی پارتی ویه‌كێتی، به‌ڵام به‌شێك له‌چاودێران، پێیانوایه ئه‌مجاره‌ش ئه‌م دوو پارته زۆرینه‌ی كورسییه‌كانی په‌رله‌مان مسۆگه‌ر ده‌كه‌نه‌وه پێتانوایه ئه‌م بۆچوونه نزیك بێت له‌راستییه‌وه؟.
ئارام ره‌سول مامه‌ند:پێویسته له‌سه‌ر یه‌كێتی وپارتی گوی له‌بۆچوون وداواكارییه‌كانی رۆشنبیران وگه‌نجان بگرن.
ئارام ره‌سوڵ:به‌شداریكردنی هه‌ر پارتێكی سیاسیی له‌پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن له‌په‌رله‌مان و حكومه‌ت، ئارمانجێكی سه‌ره‌كیی خه‌باتی ئه‌و پارته سیاسییه‌یه كه‌به‌شێوازی جۆراوجۆر هه‌وڵی بۆ داوه‌و خه‌باتی له‌پێناودا كردووه‌و پێگه‌ی جه‌ماوه‌ریی دروستكردووه‌و هه‌وڵی بێوچانی داوه بۆ به‌ده‌ستهێنانی رای زۆرینه‌ی میلله‌ته‌كه‌ی، هه‌روه‌ها په‌یڕه‌وپڕۆگرام وخۆڕاگریی رۆژه سه‌خته‌كانی خه‌بات وهه‌ڵویسته نه‌ته‌وه‌ییه‌كان وقوربانییه‌كان وپێشكه‌شكردنی خزمه‌تگوزارییه‌كان بۆ گه‌له‌كه‌ی تاقیكردنه‌وه‌ی توانا وخۆشه‌ویستی ئه‌و پارته ده‌بێت له‌ناو جه‌ماوه‌رداو متمانه‌ی ئه‌وه‌ی پێده‌درێت كه‌خزمه‌تی گه‌له‌كه‌ی بكات وچاوه‌روانی ده‌سكه‌وتی لی ده‌كرێت له‌لایه‌ن میلله‌ته‌كه‌یه‌وه. ئه‌گه‌ر ئێمه لێره‌دا باسه‌كه‌مان تایبه‌ت بكه‌ین له‌سه‌ر پارته سیاسییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان وبه‌تایبه‌تی پارتی دیموكراتی كوردستان ویه‌كێتی نیشتمانی كورستان، ئاوڕێك له‌رابردوویان بده‌ینه‌وه، مێژوویه‌كی پڕ خه‌بات وبه‌رخودان وقوربانیدان و خۆڕاگریی رۆژه سه‌خته‌كان وروبه‌رووبوونه‌وه‌ی رژێمی دیكتاتۆری سه‌ددام حسێن، به‌ده‌ستهێنانی چه‌ندین ده‌ستكه‌وت وسه‌ركه‌وتنی گه‌وره له‌به‌رامبه‌ریدا، ئه‌و راستییه‌مان بۆ ده‌رده‌خات ئه‌و هه‌موو خه‌باته‌ی ئه‌م دوو پارته سیاسییه به‌بی پشتیوانی میلله‌ت وئیراده‌ی به‌هێزی گه‌له‌كه‌مان كارێكی ئاسته‌مه، هه‌ر بۆیه‌ش ده‌توانین بڵێین پارتی ویه‌كێتی خاوه‌ن پێگه‌یه‌كی به‌هێزی جه‌ماوه‌رین وجێگای متمانه‌ی زۆرینه‌ی خه‌ڵكی كوردستانن وبێگومان توانیویانه زۆرینه‌ی كورسییه‌كانی په‌رله‌مان به‌ده‌ستبهێنن وبه‌ده‌وام بن له‌خه‌باتیان بۆ پێكهێنانی كۆمه‌ڵگایه‌كی دیموكرات وخوڵقاندنی كه‌شوهه‌وایه‌كی ئازاد بۆ گه‌شه‌كردنی دیموكراسی وبه‌ره‌و پێشبردنی كۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی، جگه له‌هه‌وڵی ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی كوردستان وپێشكه‌شكردنی خزمه‌تگوزاریی وفه‌راهه‌مكردنی ئازادیی رۆژنامه‌گه‌ریی وئازادیی را ده‌ربڕین وره‌خنه‌گرتن، له‌لایه‌كی تریشه‌وه خه‌باتكردن بۆ به‌ده‌ستهێنانی مافه نه‌ته‌وه‌ییه‌كانی گه‌لی كوردستان له‌عێراقی نوێ‌دا. له‌گه‌ڵ باسكردنی ئه‌م خاڵه پۆزه‌تیڤانه‌ی سه‌ره‌وه ناكرێت باسی كه‌موكوڕتییه‌كان و ناڕه‌زاییه‌كانی خه‌ڵكیش نه‌كه‌ین كه‌زۆرجار له‌رێگای رۆژنامه ومیدیاكان گوێبیستی ده‌بین، ئه‌وه‌ی پێویسته له‌سه‌ره‌تاوه باس بكه‌ین ئه‌وه‌ی كه‌بوونی ناڕه‌زایی وره‌خنه‌گرتنی جه‌ماوه‌ر، ئه‌وه نیشان ده‌دات كه‌خه‌ڵكی كوردستان به‌په‌رۆشه‌وه ده‌ڕوانێته پارتی ویه‌كێتی وخۆی به‌خاوه‌نی ده‌زانیت و باوه‌ڕی زۆری پێیان هه‌یه‌و هه‌ربۆیه‌ش چاوه‌ڕوانی زیاتریان لێیان هه‌یه. خه‌ڵك دڵخۆشه به‌ئه‌و ئه‌ركانه‌ی كراون بۆ خزمه‌تكردنیان، به‌ڵام كه‌موكورتی زۆر ماوه‌و میلله‌تیش حه‌قی خۆیه‌تی چاوه‌ڕانی ئه‌وه بێت هه‌موو ماف وخزمه‌تگوزارییه‌كانی بۆ دابین بكرێت، بابه‌تێكی تری گرنگ باسی لێوه ده‌كرێـت، چاكسازیی وریفۆرم ونوێبوونه‌وه‌یه له‌ناو حكومه‌ت وده‌سه‌ڵات، ئێستا له‌گه‌ڵ گه‌شه‌كردنی دیموكراسیه‌ت وماف وئازادییه‌كان، ده‌رگای گه‌یشتنی بۆچوونه‌كانی تاك زیادی كردووه‌و مینبه‌ره‌كان فراوان بوون وده‌سه‌ڵات باشتر ده‌توانێت گوی له‌خواست و ویسته‌كانی جه‌ماوه‌ر بگرێت، رۆشنبیران وگه‌نجانی ئه‌مڕۆ بوێرانه‌تر ره‌خنه له‌ده‌سه‌ڵات ده‌گرن و داوای چاكسازیی ده‌كه‌ن، له‌به‌رامبه‌ر ئه‌وه‌دا پێویسته له‌سه‌ر یه‌كێتی وپارتی گوی له‌بۆچوون و داواكارییه‌كان بگرن وپڕۆژه‌یان هه‌بێت بۆ زیاتر ده‌ور به‌خشین به‌گه‌نجه لێهاتووه‌كان وپه‌روه‌رده‌كردنی نه‌وه‌یه‌كی نوی له‌سه‌ر بنه‌مای ئه‌كادیمی وزانستی علومی سیاسیی وئیداریی بۆ به‌ره‌وپێشبردنی ئیداره‌ی هه‌رێم، كه‌سانی پسپۆڕ وشاره‌زا بواری كاركردنیان پی بدرێت له‌مه‌جاله جیاوازه‌كانداو پۆسته ئیدارییه‌كان به‌خه‌ڵكانی تێكنۆكرات پڕ بكرێته‌وه، پێویسته به‌رنامه‌و سیاسه‌ته ستراتیجی وئابورییه‌كان به‌شێوه‌یه‌ك دابڕیژێنه‌وه ته‌نیا ئه‌ركی حكومه‌ت نه‌بێت جێبه‌جێیان بكات، به‌ڵكو رۆڵی جه‌ماوه‌ر تیایدا زیاتر بكرێت، پێویسته سه‌روه‌ریی بپارێزرێت وله‌رێگای نوێنه‌ره‌كانیان له‌په‌رله‌مان وحكومه‌ت به‌رنامه‌یان هه‌بێت بۆگۆڕان له‌یاسا كۆنه‌كانداو تا له‌گه‌ڵ گۆڕانه‌كانی ناو هه‌رێم وبیری نوی وكۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی وسه‌رده‌میانه بگونجێن. هه‌موو رێكخراوه‌كان ده‌توانن ده‌وری كاریگه‌ریان هه‌بێت، بۆیه پێویسته هه‌وڵی جیددی بۆ زیاتر كاراكردنی رێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی بدرێت وگرنگی زیاتر به‌دامه‌زراندنی ناوه‌ند وسه‌نته‌ری دراساتی ستراتیجی بدرێت بۆ هاوكاریكردنی ده‌سه‌ڵات، له‌دانانی سیاسه‌ت ونه‌خشه‌ی هه‌رێم له‌بواره جیاوازه‌كاندا. پێویسته یه‌كێتی وپارتی به‌رنامه‌ی تایبه‌تیان هه‌بێت بۆ چاودێریكردنی داهێنان ورۆڵی ئه‌ندام په‌رله‌مان و وه‌زیره‌كانیان وله‌لای خۆشیانه‌وه هاوكار بن بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی كێشه گه‌وره‌كان وبه‌تایبه‌تی گه‌نده‌ڵی و دۆزینه‌وه‌ی ده‌رفه‌تی كار بۆ گه‌نجان وخاوه‌ن بڕوانامه‌كان و به‌هێزكردنی سیستمی فێركاریی پیشه‌یی، من پێموایه ئه‌مانه به‌شێكی گرنگن له‌ناڕه‌زاییه‌كانی خه‌ڵك. له‌كۆتاییدا بۆ كۆكردنه‌وه‌ی بۆچوونه‌كانم و وه‌ڵامدانه‌وه‌ی ئه‌و پرسیاره‌ی لێمانكراوه، ده‌توانم بڵێم: ره‌خنه‌و ناڕه‌زاییه‌كانی خه‌ڵك مافی خۆیانه، له‌بی ئومێدیی نییه له‌به‌رامبه‌ر حكومه‌ت وپارله‌مان وپارتی ویه‌كێتی، به‌ڵكو له‌ئومێد وچاوه‌ڕوانی زیاتره لێیان، ئه‌وانیش له‌به‌رامبه‌ردا ئه‌ركی به‌جێگه‌یاندنی ئه‌و چاوه‌ڕوانیان له‌سه‌ر شانه‌و من پێموایه له‌هه‌ڵبژاردنی داهاتووی په‌رله‌مانی كوردستان كه‌واده‌ی نزیك بۆته‌وه جارێكی تر جه‌ماوه‌ری گه‌لی كوردستان متمانه‌ی خۆیان بۆ پارتی دیموكراتی كوردستان ویه‌كێتی نیشتمانی كوردستان نیشان ده‌ده‌نه‌وه‌و زۆرینه‌ی كورسییه‌كانی په‌رله‌مان به‌ده‌ستده‌هێنن وبه‌و شێوه‌یه مه‌سئولێتی سه‌ره‌كی خزمه‌تكردنی میلله‌تیان ده‌كه‌وێته‌وه سه‌رشان وله‌به‌رامبه‌ردا ده‌بێت پارتی ویه‌كێتی هه‌نگاوی جیددی بنێن بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی ناڕه‌زاییه‌كانی خه‌ڵكی كوردستان وزیادكردنه‌وه‌ی متمانه‌ی جه‌ماوه‌ر.
ئه‌حمه‌د میره: ئیسلامییه‌كان ناتوانن به‌دیلی یه‌كێتی وپارتی بن به‌ڵام نه‌وشیروان مسته‌فا ده‌توانی ده‌سه‌ڵاتیان له‌ق بكات.
ئاسۆ: باڵی ریفۆرم، دووپارتی سه‌ره‌كی ئیسلامیی وحیزبی سۆسیالیست وحیزبی زه‌حمه‌تكێشان، دیارترین ئه‌و لیستانه ده‌بن له‌به‌رامبه‌ر لیستی پارتی ویه‌كێتی وهاوپه‌یمانه‌كانیان له‌هه‌ڵبژاردنی داهاتووی په‌رله‌مانی كوردستاندا، پرسیاره‌كه‌م ئه‌وه‌یه ئه‌گه‌ر ئه‌م پێنج قه‌واره‌یه له‌به‌رامبه‌ر پارتی ویه‌كێتی زۆرینه‌ی كورسییه‌كانیان به‌ده‌ستهێنا، لیستی پارتی ویه‌كێتی ئاماده‌ن رێگه به‌م قه‌وارانه بده‌ن حكومه‌ت ته‌شكیل بكه‌ن؟.
ئه‌حمه‌د میره:به‌بۆچوونی من هه‌ر له‌ئێستاوه پێش ئه‌وه‌ی هه‌ڵبژاردن بكرێت وه‌ك سه‌رچاوه رۆژنامه‌وانییه‌كان ئاماژه‌ی پێده‌كه‌ن یه‌كێتی وپارتی ده‌یانه‌وێت له‌باشترین حاڵه‌تدا هه‌ڵبژاردن دوابخه‌ن وه‌ك ده‌وتری ده‌یخه‌نه كۆتایی حوزه‌یران یان كۆتایی ساڵ، كه‌واته له‌ئێستاوه یه‌كێتی وپارتی له‌هه‌وڵی ئه‌وه‌دان ئه‌و میكانیزمانه بگرنه‌به‌ر كه‌نه‌هێڵن جاری لیستی زۆر به‌شداریی بكات ونه‌هێڵن ئه‌و لیستانه‌ی مه‌ترسییان هه‌یه بۆ سه‌ر ئاكامی هه‌ڵبژاردنه‌كان به‌شداریی بكات، كه‌واته پێش ئه‌وه ئێمه ده‌بی قسه له‌سه‌ر ئه‌وه بكه‌ین ئایا یه‌كێتی وپارتی چه‌نده ری ده‌ده‌ن به‌قه‌واره‌ی سیاسیی جیاوازی كاریگه‌ر كه‌ببێته ساحه‌كه‌وه به‌تایبه‌تی بۆ لیستی نه‌وشیروان مسته‌فا كه‌وه‌ك ده‌وتری عه‌واعقێكی زۆری بۆ دروستده‌كه‌ن تا ئه‌وه‌ی لیسته‌كه دروست نه‌كات. به‌پێی ئه‌و تێبینییانه‌ی سه‌رۆكی هه‌رێم ناردویه‌تییه‌وه بۆ په‌رله‌مانی كوردستان ئه‌وه‌ی قه‌واره‌ی سیاسیی نه‌بی مافی به‌شدارییكردنی نابی. له‌م كاته‌دا هه‌ندی كه‌س خوێندنه‌وه بۆ ئه‌وه ده‌كه‌ن ئه‌گه‌ر قه‌واره‌ی سیاسیی به‌وه پێناسه بكه‌ین به‌س حیزبی سیاسییه ره‌نگه رێگریی بكه‌ن له‌وه‌ی نه‌وشیروان مسته‌فا به‌پێی یاسای هه‌ڵبژاردنه‌كانی هه‌رێم به‌شداریی له‌هه‌ڵبژاردن بكات، هه‌رچه‌نده ئه‌مه شتێكی نه‌خوازراوه له‌و واقعه‌ی كه‌ئه‌مه‌ریكییه‌كان سه‌پاندویانه. یه‌كێتی وپارتی ره‌نگه نه‌توانن رێگریی بكه‌ن له‌به‌شداریی قه‌واره سیاسییه‌كان، به‌ڵام له‌هه‌موو بوارێكدا وه‌كو ده‌بینین هه‌موو ئاڕاسته‌كان بۆئه‌وه‌یه یه‌كێتی وپارتی پێش هه‌ڵبژاردن رێگریی دابنێت بۆئه‌وه‌ی كه‌لیستی به‌هێز نه‌چێته هه‌ڵبژاردنه‌كان یاخود ئه‌و لیستانه په‌رته‌وازه بكه‌ن. هه‌ر رۆژه كارتێكی نوی فڕی ده‌ده‌ن وده‌یخه‌نه بازاڕی سیاسه‌ته‌وه بۆئه‌وه‌ی بزانن جه‌ماوه‌ر رای چییه له‌سه‌ر ئه‌و كارتانه، تازه‌ترین كارتیان كه‌من ئێستا قسه له‌گه‌ڵ جه‌نابتان ده‌كه‌م ئه‌و كارته‌یه كه‌پێیانوایه ده‌بێت هه‌ڵبژاردنه‌كان ببێت به‌بازنه‌ی ناوچه‌یی داخراو، بۆئه‌وه‌ی بتوانن ده‌نگی لیسته بچووكه‌كان په‌رته‌وازه بكه‌ن، به‌مپێیه هه‌ر پارێزگا‌و شارێك بازنه‌یه‌كی ئینتیخابی ده‌بی. ئه‌وكاته حیزب ده‌توانی كۆنترۆڵی بكات وده‌توانی سه‌رچاوه‌ی ده‌نگه‌كان دیاریبكات، له‌به‌رئه‌وه به‌رده‌وام له‌فڕێدانی كارتدان. بۆیه خه‌مڵاندنی ئاكامی هه‌ڵبژاردنه‌كان له‌ئێستاوه ره‌نگه كارێكی ئاسته‌م بێت. به‌ڵام به‌بڕوای من هه‌ڵبژاردنی ئه‌مجاره زۆر كاریگه‌ر زۆر قورس وزۆر مه‌ترسیداریش ده‌بێت بۆ پاشه‌ڕۆژی یه‌كێتی وپارتی، بۆچی؟ چونكه له‌هه‌موو بارێكدا قه‌باره‌ی ئاسایی یه‌كێتی وپارتی ده‌رده‌كه‌وی. من ئه‌و بۆچوونه‌م هه‌یه یه‌كێتی وپارتی له‌ماوه‌ی 18 ساڵی رابردوو وایان له‌زاكیره‌ی ئه‌ندامانی خۆیان چه‌سپاندووه كه‌زۆرینه‌ی ره‌های خه‌ڵكیان له‌گه‌ڵدایه به‌ڵام هه‌ڵبژاردن قه‌باره‌ی ئاسایی خۆی ده‌داته‌وه یه‌كێتی وپارتی، له‌به‌رئه‌وه به‌دڵنیاییه‌وه هه‌ڵبژاردنێكی زۆر مه‌ترسیدار ده‌بێت بۆ ئاینده‌ی یه‌كێتی وپارتی وبۆ ئاینده‌ی قۆناغی دیكتاتۆرێتی سیاسیی له‌كوردستان به‌جۆرێك له‌جۆره‌كان له‌ق ده‌كات وتێیشده‌په‌ڕێنێت. هه‌موو شه‌ڕه‌كان له‌سه‌ر به‌رژه‌وه‌ندیی وده‌سه‌ڵات وپاره‌ن، به‌جێهێشتنی كورسی ده‌سه‌ڵات له‌لای عه‌قڵی شاخی یه‌كێتی وپارتی رێگه‌ی گواستنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵات نادات، به‌ڵام زۆرجاریش ده‌بێت ئێمه ئه‌وه بزانین ئه‌مجاره باشی هه‌ڵبژاردنه‌كان له‌وه‌دایه كه‌هێزێك ململانێی یه‌كێتی وپارتی ده‌كات خاوه‌نی خه‌باتی شاخ و رابردوویه‌كی شۆڕشگێرانه‌یه. به‌و مه‌فهومه‌ی یه‌كێتی وپارتی، مه‌سعود بارزانی وجه‌لال تاڵه‌بانی ده‌توانن رابردووی یه‌كگرتووی ئیسلامی وكۆمه‌ڵی ئیسلامی وحیزبی شیوعی وحیزبی زه‌حمه‌تكێشان وحیزبی سوسیالیست وكۆمۆنیسته‌كان بخه‌نه ژێر پرسیاره‌وه كه به‌شدارنه‌بوون له‌خه‌باتی نیشتیمانی ونه‌ته‌وه‌یی، به‌ڵام ناتوانن خه‌باتی نه‌وشیروان مسته‌فا بخه‌نه‌ژێر پرسیاره‌وه.
شه‌ڕه‌كه لێره‌دایه تاكه چه‌كی بردنه‌وه‌ی لیستی یه‌كێتی وپارتی له‌هه‌ڵبژاردنه‌كانی پێشوودا ئه‌وه‌بوو ئه‌وان هه‌میشه هه‌ڵگری سه‌روه‌ریین، ئه‌وان هه‌میشه خاوه‌نی ئه‌و شه‌هیدو ئه‌و گه‌نجانه‌ن له‌پێناو بزووتنه‌وه‌ی سیاسیی وبزووتنه‌وه‌ی رزگاریخوازی گه‌لی كوردستاندا قوربانیانداوه، به‌ڵام ئێستا كه‌سێك دێ ململانێ‌یان ده‌كات خۆیشی هاوبه‌شه له‌و خه‌باته سیاسییه. ئه‌مه له‌لایه‌ك له‌وبه‌ریش جه‌وهه‌ر نامیق كه‌شه‌خیی دووه‌م بووه له‌ناو پارتی دیموكراتی كوردستان ئێستا كه‌سایه‌تییه‌كی ناڕازییه وسه‌ركردایه‌تی ئه‌و ده‌نگه كپ وناڕازییانه ده‌كات له‌ده‌ڤه‌ری پارتی سه‌ریانهه‌ڵداوه. له‌دوا چاوپێكه‌وتنی"گۆڤاری لڤین "كه‌بڵاوبۆته‌وه ئه‌ندامێكی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی ده‌ڵێت ده‌بی یه‌كێتی وپارتی ئه‌وه بزانن ئه‌و كه‌سانه‌ی ده‌نگده‌ده‌ن به‌لیستی نه‌وشیروان مسته‌فا ته‌نیا ناڕازییه‌كانی ناو یه‌كێتی نین، ناڕازییه‌كانی ناو پارتیش ده‌نگی پێده‌ده‌ن. خه‌ڵكی كوردستان به‌تایبه‌تی نوخبه‌ی رۆشنبیر گه‌یشتۆته ئه‌و قه‌ناعه‌ته كه‌ئیسلامییه‌كان ناتوانن به‌دیلی یه‌كێتی وپارتی بن، كولتووری ئێمه كولتوورێكه توانای ته‌جاوزكردنی نییه وئیسلامی سیاسیی توانای حوكمڕانی نییه‌و زه‌مینه‌ی سیاسیی ساز نییه بۆ حوكمی ئیسلامی سیاسیی له‌كوردستاندا، پارتی ویه‌كێتی گه‌یشتوونه‌ته ئه‌و بڕوایه‌ی هه‌میشه ئه‌گه‌ر ئیسلامییه‌كان كێبڕكێیان بكه‌ن كورسی ئه‌وان ته‌واو جێگیر ده‌بی، چونكه پاڵپشتی ده‌ره‌كیان هه‌یه، كۆمۆنیست وچه‌په‌كانیش ناتوانن له‌م دۆخه‌دا ململانێی پارتی ویه‌كێتی بكه‌ن. به‌ڵام ئه‌وان له‌و مه‌ترسییه ده‌زانن كه‌هێزێكی قه‌ومی رادیكاڵی وه‌ك نه‌وشیروان مسته‌فا ره‌نگه بتوانی كورسییه‌كه‌یان پی له‌ق بكات، بۆیه ئه‌وه‌نده‌ی خه‌مڵاندنی من بی بۆ ئاكامی هه‌ڵبژاردنه‌كان وبۆ ئاكامی به‌شداریی لیستی نه‌وشیروان مسته‌فا وچوار حیزبه‌كه"جاری چوار حیزبه‌كه یه‌كلانه‌بوونه‌ته‌وه ئایا به‌لیستی هاوبه‌ش ده‌بێت یان نا؟" به‌ڵام له‌هه‌موو بارێكیدا یه‌كگرتووی ئیسلامی كه‌ره‌قه‌مێكی گه‌وره‌یه وله‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵی ئیسلامی به‌جیا داده‌به‌زنن ودوو حیزبی ئیسلامی سیاسیی خاوه‌ن جه‌ماوه‌رن له‌چاو واقیعی كوردستان. ئه‌وه‌ی روونتریشه له‌هه‌موو بارێكدا یه‌كێتی وپارتی به‌جیا داده‌به‌زن. كه‌واته ئێمه ئێستا له‌به‌رده‌م ئه‌وه‌ین كۆمه‌ڵێك لیست له‌ده‌ره‌وه‌ی یه‌كێتی وپارتی دێنه ململانێی هه‌ڵبژاردنه‌وه، من پێشتر ئاماژه‌م پێكرد له‌هه‌موو بارێكدا مه‌ترسییه بۆسه‌ر یه‌كێتی وپارتی، چونكه ئه‌مانه ده‌توانن كورسی بێنن. ئه‌گه‌ر بێت و ئێمه دوور له‌عاتیفه ئاكامی هه‌ڵبژاردنه‌كانی پێشوو هه‌ڵسه‌نگێنین ئه‌گه‌ینه ئه‌و بڕوایه؟ بۆ نموونه یه‌كێتی وپارتی ده‌زانن یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان توانیوویه‌تی له‌هه‌ڵبژاردنی شاره‌وانییه‌كان وله‌هه‌ڵبژاردنه‌كانی رێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵی مه‌ده‌نی 20% ده‌نگه‌كان به‌ده‌ستبێنی، ئه‌گه‌ر له‌م بارودۆخه‌دا بتوانی 15% بێنی كۆمه‌ڵی ئیسلامی بتوانی 5% ده‌نگه‌كان یان 7% ده‌نگ بێنی كۆمۆنیست وچه‌په‌كان بتوانن رێژه‌یه‌كی باش له‌ده‌نگه‌كان بێنن، لیستی نه‌وشیروان مسته‌فا له‌هه‌موو بارێكدا كه‌متر 15% ده‌نگه‌كان ناهێنی به‌تایبه‌تی له‌ناوچه‌كانی گه‌رمیان وسلێمانی و هه‌ندی ناوچه‌ی سه‌ر به‌پارێزگای هه‌ولێر، ئه‌وكاته بارودۆخی سیاسیی هه‌رێم یان ده‌بی به‌چه‌ك یه‌كلابكرێته‌وه یان ده‌بێت یه‌كێتی وپارتی كورسی ده‌سه‌ڵات به‌جێبهێڵن یاخود ئه‌وه‌تا كۆشكی دیكتاتۆرییه‌تیان ده‌كه‌وێته ژێره‌وه. له‌هیچ بارێكدا هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئاینده له‌به‌رژه‌وه‌ندیی ئه‌و دوو زلهێزه نین كه‌ماوه‌ی 18 ساڵه حوكمڕانی ده‌كه‌ن، هۆكارێكی تریش ئه‌وه‌یه ئاكامی هه‌ڵبژاردنه‌كان له‌به‌رژه‌وه‌ندی یه‌كێتی وپارتی نابی وكورسی ده‌سه‌ڵاتیان ده‌كه‌وێته ژێر پرسیاره‌وه.
تاكی ده‌نگده‌ر دوای هه‌ڵبژاردنه‌كانی باشوور‌و ناوه‌ڕاستی عێراق هۆشیارییه‌كی بۆ دروستبووه كه‌مه‌رج نییه تا قیامه‌ت تۆ به‌ناوی لیستی مه‌زهه‌بی ولیستی نه‌ته‌وه‌ییه‌وه خه‌ڵكی بخه‌ڵه‌تێنی، خۆت ده‌بینی له‌ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاكاندا له‌زۆرینه‌ی پارێزگاكانی ناوه‌ڕاست وباشووری عێراق لیستی نوی ده‌رچوون، ئه‌و لیستانه‌ی له‌سه‌ر نه‌خشه‌ی سیاسیی عێراق وجودیان نه‌بوو! پرسیار ئه‌وه‌یه لیستی" حه‌دبا" له‌پارێزگای موسڵ چ وجودێكیان هه‌بووه؟ لیستی ده‌وڵه‌تی قانوونی نوری مالیكی 13 كورسی په‌رله‌مانی عێراقی هه‌یه‌و 37% به‌ره‌و ژووری ده‌نگه‌كانی هێناوه ئه‌وه‌ش كاردانه‌وه‌یه‌كی ده‌روونی له‌سه‌ر تاكی ده‌نگده‌ر دروست ده‌كات، پێویسته ئه‌و هۆشیارییه‌ی بۆ دروستبێته‌وه كه‌ئاكامه‌كه‌ی به‌و ئاڕاسته‌یه بێت. ئه‌گه‌ر قسه‌كان چڕ بكه‌مه‌وه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی ئایا یه‌كێتی وپارتی كورستی ده‌سه‌ڵات چۆڵ ده‌كه‌ن. ته‌بعه‌ن ئه‌م دوو هێزه هه‌میشه شانازییان به‌وه‌وه كردووه ئه‌وان خاوه‌ن رابردوون، خاوه‌ن سه‌روه‌ریین، شه‌رعیه‌تیان به‌وه‌داوه هیچكاتی ده‌سه‌ڵات له‌سه‌ر سینییه‌كی زێڕ راده‌ستی نه‌یاره‌كانیان ناكه‌ن. ئه‌و نه‌ریته وانییه، له‌وڵاته پێشكه‌وتوو ودیموكراتییه‌كاندا هه‌موو كات له‌سه‌ر سینییه‌كی زێڕ وله‌گه‌مه‌ی دیموكراسیدا ده‌سه‌ڵات پێشكه‌شی نه‌یاره‌كان ده‌كرێت وكورسی ده‌سه‌ڵات چۆڵ ده‌كرێت. به‌ڵام من له‌وبڕوایه‌دام یه‌كێتی وپارتی نایانه‌وێت وا به‌ئاسانی ده‌سه‌ڵات له‌وانه‌وه بگوازرێته‌وه بۆ نه‌یاره‌كانیان، به‌ڵام پرسیاره‌كه ئه‌وه‌یه مه‌رج نییه له‌م هه‌ڵمه‌تی هه‌ڵبژاردنه‌دا نه‌وشیروان مسته‌فاو چوارحیزبه‌كه بگه‌نه پۆستی سه‌رۆكی وه‌زیران، بگه‌نه پۆستی سه‌رۆكی هه‌رێم، به‌ڵام مه‌رج ئه‌وه‌یه ده‌سه‌ڵاتی ره‌ها له‌ژێرده‌ستی یه‌كێتی وپارتی ده‌ربهێنری، یانی كۆمه‌ڵگه‌ی كوردیی كوژراوی سه‌پاندنی عه‌قڵێتی دیكتاتۆریی وبه‌رهه‌می ئه‌و ده‌سه‌ڵاته ره‌هایه‌یه یه‌كێتی و پارتی به‌خۆیان داوه. له‌هه‌موو بارێكدا مه‌سه‌له‌كه ئه‌وه‌یه ئه‌و ده‌سه‌ڵاته ره‌هایه‌ی ئه‌وان بكه‌وێته ژێر پرسیاره‌وه وكورسییان پی له‌ق ببێت. من له‌و بڕوایه‌دا نیم ئاكامی هه‌ڵبژاردنه‌كان پۆستی سه‌رۆكی هه‌رێم، پۆستی سه‌رۆكی حكومه‌ت، پۆستی سه‌رۆكی په‌رله‌مان، له‌ده‌ست یه‌كێتی وپارتی ده‌ربێنی به‌ڵام ده‌توانی له‌قی بكات، به‌ڵام خۆشبه‌ختانه شتێكی تر هاتۆته پێشه‌وه ئه‌ویش بۆ دۆخی دیموكراسی له‌هه‌رێم گرنگه ئه‌وه‌یه یه‌كێتی وپارتی به‌نیازن به‌لیستی جیا دابه‌زن، دڵنیام هه‌رواش ده‌بێت وبه‌لیستی جیا داده‌به‌زن، ئه‌وسا ململانێكان توندتر ده‌بێت وره‌وشی ئاكامی هه‌ڵبژاردنه‌كان به‌به‌رژه‌وه‌ندیی دیموكراتیی ده‌كه‌وێته‌وه، چونكه ئه‌م دوو حیزبه وایان له‌خه‌ڵك گه‌یاندووه رێككه‌وتنی ستراتیژییان هه‌میشه له‌به‌رژه‌وه‌ندیی دیموكراتییه‌ت وئازادیی خه‌ڵكدایه، به‌ڵام به‌و جیا دابه‌زینه پێش هه‌موو شتێك رێككه‌وتنی ستراتیژیی ده‌كه‌وێته ژێر پرسیاره‌وه، وه‌ك ئه‌وه‌ی كه‌لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیان داوه كه‌رێككه‌وتنی ستراتیژیی بۆ چه‌ند مانگێك ته‌جمید ده‌كرێت، ئه‌م ته‌جمیدكردن وگه‌مانه ته‌نیا له‌ئه‌قڵی یه‌كێتی وپارتیدا شوێنی ده‌بێته‌وه، یانی كۆڵه‌كه‌ی سه‌ره‌كی رێككه‌وتنی ستراتیژیی له‌سه‌ر ئاكامه‌كانی ئه‌م هه‌ڵبژاردنه وه‌ستاوه‌ته‌وه‌و كۆی رێكه‌وتنی ستراتیژیی ده‌كه‌وێته ژێر پرسیاره‌وه، كه‌ئه‌وه ده‌ستكه‌وتێكی مه‌زن ده‌بێت بۆ دیموكراتییه‌ت، بۆیه پێموایه هه‌ڵبژاردنی داهاتوو كورسی یه‌كێتی وپارتی ده‌خاته به‌رده‌م مه‌ترسییه‌وه‌و له‌خراپترین حاڵه‌تدا بوومه‌له‌رزه‌یه‌ك ده‌بێت كه‌ده‌سه‌ڵاتی ره‌های یه‌كێتی وپارتی له‌ق ده‌كات.
موعته‌سه‌م نه‌جمه‌دین:یه‌كێتی هه‌وڵی گه‌ڕانه‌وه‌ی ئه‌ندامانی باڵی ریفۆرمی ناوخۆ ده‌دات یان هه‌ر نه‌بێ ئینشقاقێك بخاته نێوانیان.
ئاسۆ:هه‌ڵبژاردنی پارله‌مانی كوردستان وه‌ك راگه‌یه‌ندراوه له‌رۆژی 19-5 ئه‌نجامده‌درێ، نزیكبوونه‌وه‌ی واده‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كان كێشه‌كانی نێو ماڵی یه‌كێتی زیاتر قووڵكردۆته‌وه به‌تایبه‌تی باڵی"ریفۆرم"كه‌ئێستا باس له‌لیستی جیاواز ده‌كه‌ن بۆ هه‌ڵبژاردنی داهاتووی په‌رله‌مانی كوردستان. ده‌مه‌وێ پرسیاری ئه‌وه بكه‌م ئایا یه‌كێتی له‌به‌رامبه‌ر لیستی سه‌ربه‌خۆی "نه‌وشیروان مسته‌فا" چ كاردانه‌وه‌یه‌كی ده‌بێت؟ كاردانه‌وه‌كانیش چۆن ده‌بن؟.
موعته‌سه‌م نه‌جمه‌دین:هه‌ڵبژاردنه‌كانی پارێزگاكانی عێراق كه‌له‌مانگی یه‌كی ئه‌مساڵدا ئه‌نجامدران، له‌چه‌ندین رووه‌وه كاریگه‌ریی له‌سه‌ر هه‌ڵبژاردنه‌كانی كوردستان ده‌بێت. وه‌ك ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنیش، من پێموایه ئه‌نجام ده‌درێت به‌ڵام وه‌ك به‌رواری ئه‌نجامدانه‌كه، دواخستنی گه‌ر به‌ده‌ستی ده‌سه‌ڵاتی كوردیی بێت، بێگومان ئه‌نجام نادرێت. وه‌ك بڕگه‌ی دواخستنی ده‌شێ بۆ ماوه‌یه‌كی كورت هه‌ڵبژاردنه‌كانی پارله‌مانی كوردستان دوابخرێت ئه‌مه له‌كاتێكدا ده‌سه‌ڵاتی كوردیی هیچ بیانوویه‌كی به‌ده‌سته‌وه نییه بۆ ئه‌م دواخستنه. له‌روویه‌كی تره‌وه من پێموایه ئه‌وه‌ی قه‌یران وگرفته‌كانی ناو یه‌كێتی له‌م كاته‌دا زیاتر قووڵكردووه‌ته‌وه‌و له‌هه‌مانكاتدا ده‌سه‌ڵاتدارانی پارتیشی سه‌غڵه‌ت كردووه شێواز وئاكامی هه‌ڵبژاردنه‌كانی پارێزگاكانی عێراقه، ئه‌و وانانه‌ی له‌سۆنگی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراقه‌وه درا به‌گوێی ده‌سه‌ڵاتی هه‌رێمدا، ئه‌و هه‌قیقه‌ته‌ی لایان سه‌پاندوه كه‌بێزاریی خه‌ڵك له‌ده‌سه‌ڵات وبوونی گه‌نده‌ڵی وناعه‌داله‌تی به‌شێوه‌یه‌كی زۆر وا له‌خه‌ڵك ده‌كات له‌قینی ده‌سه‌ڵاتدا ده‌نگ به‌نه‌یاره‌كانی ده‌سه‌ڵات بده‌ن، ده‌نگ به‌ده‌سه‌ڵات نه‌ده‌ن، بۆیه هه‌ر لیستێك یان هه‌ر لایه‌نێكی سیاسیی له‌ده‌ره‌وه‌ی ده‌سه‌ڵات، ئه‌گه‌ر به‌دڵی خه‌ڵكیش نه‌بێ له‌هه‌ڵبژاردنه‌كاندا به‌لیستێكی سه‌ربه‌خۆ دابه‌زێت ئه‌وه گریمانی هێنانی ده‌نگێكی زۆری هه‌یه، بۆیه لیستی جیاواز به‌شێوه‌یه‌كی گشتیی ولیسته‌كه‌ی نه‌وشیروان مسته‌فاش به‌شێوه‌یه‌كی تایبه‌تی ترس و دڵه‌ڕاوكێی له‌ناو ده‌سه‌ڵاتی هه‌ردوو حیزبی ده‌سه‌ڵاتدار، یه‌كێتی وپارتی دروستكردووه. وه‌ك كێشه‌ی ناوماڵی یه‌كێتی حاشا له‌وه ناكرێت قه‌یران وگرفت وناكۆكییه‌كان مێژوویه‌كی دووری چه‌ندین ساڵه‌یان هه‌یه‌و چه‌ندین جار قسه‌وباسی له‌سه‌ركراوه، وه‌ك خودی سكرتێری گشتیش چه‌ندین جار په‌یمانی داوه ئه‌و گرفت وكێشانه چاره‌سه‌ر بكات، به‌ڵام بێ ئاكام بووه، لێره‌دا ره‌نگه ئه‌و پرسیاره زیاتر له‌جێگای خۆیدا بێت، كه‌بۆچی ئه‌م كێشانه له‌م كاته‌دا به‌وشێوه‌یه قوڵبوونه‌وه؟.
من بۆ خۆم پێموایه زیادبوونی له‌راده‌به‌ده‌ری قه‌یران وگه‌نده‌ڵی وزوڵم وناڕێكییه‌كانی ده‌سه‌ڵاتی كوردیی له‌لایه‌ك وگۆڕانكارییه سیاسییه‌كانی دونیا له‌لایه‌كی تر، كاریگه‌ریی ته‌واویان له‌سه‌ر پڕبوونی جامی ناڕه‌زایی و قوڵبوونه‌وه‌ی ئه‌و كێشه‌و گرفتانه هه‌یه. گه‌ر تۆ بڕوانیت ده‌بینیت گۆڕانكارییه سیاسییه‌كانی وڵاته مه‌زنه‌كانی دنیا له‌ماوه‌ی كه‌متر له‌ساڵێكدا، هه‌ر له‌هاتنه سه‌ر حوكمی سه‌ركرده‌ی لاو دمیدۆڤ له‌روسیا، ئۆباما له‌ئه‌مه‌ریكا، لیڤنی له‌ئیسرائیل تاده‌گاته زیادبوون وبه‌هێزبوونی به‌ره‌ی لایه‌نگری ئاڵوگۆڕی ئاشتیانه‌ی ده‌سه‌ڵات له‌رێگای هه‌ڵبژاردن ودێموكراسی له‌سه‌ر ئاستی دنیا‌و لای ئێمه‌ش به‌رده‌وام له‌زیادبوون وفراوانبووندایه، ئه‌مه له‌بارێكی تردا گه‌ر بڕوانیته حاڵ وباری ناوخۆی یه‌كێتی وه‌ك حیزب، سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی له‌بری ئه‌وه‌ی هه‌وڵ و سیاسه‌تێك بۆ چاره‌سه‌ری ئه‌و گرفت وقه‌یرانانه بدات هه‌وڵی بۆ داپۆشین وكردنه ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و كه‌سانه‌یه كه‌داوای چاكسازیی وگۆڕان ده‌كه‌ن، له‌م پانتاییه‌دا به‌وه‌ی باڵه‌كه‌ی مام له‌هه‌ردوو گروپی م. س وسه‌ركردایه‌تی زۆرینه‌ن و هه‌موو سه‌ره داوه‌كانی ده‌سه‌ڵاتی دارایی وسیاسییان له‌ده‌ستدایه، هیچ ئه‌ندام وگروپێكی تر له‌ده‌ره‌وه‌ی ئه‌وان ناتوانێ چاكسازیی وگۆڕان بسه‌پێنێ به‌سه‌ر یه‌كێتیدا، وه‌ك باڵی ریفۆرمی ناوخۆ كه‌پێكهاتوون له‌چوار ئه‌ندامی م. س له‌سه‌ر ئه‌رزی واقعی حیزبی سه‌نگێكی ئه‌وتۆیان نییه بتوانن مه‌رجه‌كانیان بسه‌پێنن، ته‌نیا رێگا‌و دارده‌ستیان ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه‌و دروستكردنی هێزێكی گوشاره له‌ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و حیزبه، به‌ڵام ئه‌مڕۆ به‌وه‌ی ده‌نگی ناڕه‌زایی له‌ده‌سه‌ڵات وبه‌ره‌ی دژ به‌گه‌نده‌ڵی وناعه‌داله‌تی له‌دنیادا له‌بره‌ودایه هه‌ڵوێستی ئه‌م براده‌رانه ده‌نگۆیه‌كی زۆری لێكه‌وته‌وه‌و توانی سنووری عێراق وكوردستانیش ببڕێت وببێته قسه‌وباسی زۆربه‌ی كه‌ناڵه‌كانی راگه‌یاندن وسایته بیانییه‌كان. به‌ڵام له‌م پانتایه‌دا ئه‌وه‌ی زیاتر ده‌سه‌ڵاتی یه‌كێتی وپارتی سه‌غڵه‌ت كردووه. بڵاوبوونه‌وه‌ی دابه‌زینی باڵی ریفۆرم ــ نه‌وشیروان به‌لیستێكی جیاواز بۆ هه‌ڵبژاردن، بۆیه وه‌ك یه‌كه‌م هه‌ڵوێستی هه‌ردوو حیزب هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه بڕیاریان دا رووبه‌ڕووی ئه‌م دیارده‌یه ببنه‌وه نه‌ك مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵدا بكه‌ن. یه‌كه‌م هه‌ڵوێستی هه‌ردوو حیزب له‌سه‌ر نه‌وشیروان ئه‌وه بوو له‌كۆبوونه‌وه‌یه‌كی م. س دا له‌دوای ده‌مه‌قاڵێ ومشتومڕێكی زۆر بڕیاریان دا هه‌ردوولایان په‌یوه‌ست بن به‌رێكه‌وتننامه‌یه‌ك یان رێكه‌وتننامه‌یه‌ك مۆربكه‌ن كه له‌دوای هه‌ڵبژاردن لیسته‌كه‌ی نه‌وشیروان چه‌ندێك ده‌نگ بێنێ هیچیان هاوپه‌یمانی له‌گه‌ڵدا نه‌كه‌ن وشه‌ریكی نه‌بنه‌وه، به‌ته‌سه‌روبكردنی ئه‌م هه‌واڵه ره‌سیدی نه‌وشیروان له‌ناو عه‌وامدا زۆر زیادی كرد، هه‌ر ئه‌مه‌ش هانده‌ری بوو بۆ ئه‌وه‌ی راسته‌وخۆ بكه‌وێته كاركردن تا ئه‌و به‌شداریكردنه بهێنێته سه‌ر ئه‌رزی واقع، هه‌ڵمه‌تی پڕوپاگه‌نده‌كردن وراگه‌یاندنی ده‌ستپێكرد له‌و هه‌ڵمه‌ته‌دا كاك نه‌وشیروان ناڕاسته‌وخۆ سێ پایه‌ی به‌هێز بۆ خۆی بنیاتده‌نێت، یه‌كه‌م ئاماژه‌ی ئه‌وه بڵاوده‌كاته‌وه ئه‌م هه‌ڵبژاردنه وه‌ك ئه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵات گره‌وی له‌سه‌ر ده‌كات و زامنی كردووه كه‌به‌رێگای ته‌زویرو فێڵ ده‌نگی تێیادا دێنێت وئاكامگه‌راییه‌كه‌ی حه‌سم ده‌كات به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ته‌زویر ناكرێت، چونكه چاودێری نێوده‌وڵه‌تی وعێراقی تایبه‌ت سه‌رپه‌رشتی ده‌كه‌ن، دووه‌م لایه‌نگرانی باس له‌وه ده‌كه‌ن بڕێكی زۆری پاره‌ی له‌ئه‌مه‌ریكییه‌كان وه‌رگرتبێت بۆ هه‌ڵمه‌تی هه‌ڵبژاردن، ئه‌مه‌ش بۆ خۆی جگه له‌وه‌ی وره‌ی لایه‌نگر ودۆست وئه‌ندامانی زۆر به‌رز ده‌كاته‌وه، ناڕاسته‌وخۆ هێزی پاڵپشتی خۆی به‌ده‌سه‌ڵاتی هه‌ردوو حیزب نیشان ده‌دات، سێیه‌م له‌دیاریكردنی لیسته‌كه‌یدا لایه‌نگرانی ئاماژه‌ی ئه‌وه ده‌ده‌ن به‌ده‌سته‌وه كه‌ئه‌و لیسته سه‌رتاپا پێكدێت له‌خه‌ڵكی پاك وخاوه‌ن هه‌ڵوێست وخاوه‌ن بڕوانامه وكه‌سایه‌تی بیرۆكرات، ئه‌و كه‌سانه كه ده‌كرێت متمانه‌یان پێ بكرێت بۆ به‌ڕێوه‌بردنی وڵات وئیداره‌دانی حكومه‌ت، بۆیه لێره‌دا هیچ گریمانێكی تیادا نامێنێت كه‌یه‌كێتی له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و لیسته‌دا كاردانه‌وه‌ی ده‌بێت، به‌ڵام جۆری ئه‌و كاردانه‌وه‌یه یان تا چ ئاستێك ده‌توانن گوشار دروستبكه‌ن. هه‌ر له‌به‌ر ئه‌م هه‌قیقه‌ته ئێستا یه‌كێتی هه‌وڵی گه‌ڕانه‌وه‌ی ئه‌ندامانی باڵی ریفۆرمی ناوخۆ ده‌دات یان هه‌ر نه‌بێ ئینشقاقێك بخاته نێوانیان وده‌یه‌وێت له‌گه‌ڵ نه‌وشیروانیشدا بگاته چاره‌سه‌ر. من بۆخۆم پێموایه دوور نییه یه‌كێتی كاردانه‌وه‌ی خراپی له‌م مه‌سه‌له‌یه‌دا نه‌بێت، به‌ڵام باشترین رێگه بۆ باڵی مام و یه‌كێتی دوای جیابوونه‌وه‌ی ئه‌و ئه‌ندامانه‌و نه‌گه‌ڕانه‌وه‌ی نه‌وشیروان مسته‌فا ئه‌وه‌یه زۆر به‌خێرایی هه‌وڵی به‌رجه‌سته‌كردنی گۆڕان وچاكسازیی بدات وئه‌و متمانه‌یه بدات به‌خه‌ڵك كه‌نییه‌تی دروست وچاكی چاكسازیی و گۆڕانی هه‌یه به‌ڵام ئه‌مه ده‌بێت به‌عه‌قڵییه‌تێكی جیاواز له‌ئێستاو به‌به‌رنامه بێت نه‌ك كه‌سێك به‌كه‌سێكی تر جێگۆڕكێ پێبكات، چونكه دوور نییه ئه‌و جێگۆڕكێیه له‌بری چاره‌سه‌ر نه‌بێته مینێكی تر‌و نه‌ته‌قێته‌وه به‌یه‌كێتیدا. هاوكات ئه‌وه‌ی له‌م پانتایه‌دا له‌به‌رژه‌وه‌ندیی مامدایه ئه‌وه‌یه كه‌باڵی ریفۆرم له‌پێكهاته‌و ئه‌قڵییه‌ت و رابردووش‌دا هیچ جیاوازییه‌كیان له‌ده‌سه‌ڵات نییه، من پێموایه چاكسازیی وگۆران به‌جێگۆركێی ده‌م وچاوه كۆنه‌كان نابێت، به‌ڵكو به‌گۆڕینی سیستمی سیاسییه، به‌واتا گۆرینی سیستمی حوكمی تاكڕه‌ویی به‌حوكمی دامه‌زراوه‌یی، یه‌كه‌م مه‌رجیش بۆ ئه‌مه تۆ ده‌بێت كار بۆ گۆڕینی عه‌قڵییه‌تی سیاسیی وپه‌روه‌رده‌كردنی تاكی كوردییه به‌رۆشنبیربی دیموكراسییه‌ت وچاندنی وشیاریی زانستییه له‌تێگه‌یشتن و وه‌رگرتنی بیری نوێ، به‌واتا رزگاربوون له‌رابردوو وگه‌یشتن به‌ئاینده تابتوانن له‌ئێستادا له‌گه‌ڵ پێویستییه‌كانی سه‌رده‌مدا هه‌ڵكه‌ن، چونكه گرفتی گه‌وره ئه‌وه‌یه لاوان كه‌له‌هه‌موو سه‌رده‌مێكدا ژیله‌مۆو هێزی سه‌ره‌كی گۆڕان بووه، ئه‌مڕۆ له‌نێوان رابردوو و ئاینده‌دا ونبوونه.
ئاكۆ محه‌مه‌د:بنكه‌ی جه‌ماوه‌ریی پارتی له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دایه حسابێكی تازه له‌گه‌ڵ یه‌كێتیدا بكرێته‌وه
ئاسۆ:ر
ێككهوتنامهی ستراتیژیی"نێوان پارتی دیموكرات ویه‌كێتی نیشتیمانی" گه‌ره‌نتی پێكه‌وه‌ژیانی ئاشتیانه‌ی ئه‌م دوو حیزبه سه‌ره‌كییه‌ی كوردستانه. پرسیاره‌كه ئه‌وه‌یه ئه‌گه‌ر لیستی سه‌ربه‌خۆی "نه‌وشیروان مسته‌فا" پێكبێت چاوه‌ڕوانی ئه‌وه له‌پارتی دیموكراتی كوردستان ده‌كرێت پابه‌ندبێت به‌و رێككه‌وتننامه ستراتیژییه؟ ئایا ئه‌گه‌ر ئه‌م رێككه‌وتنه هه‌ڵبوه‌شێته‌وه جارێكی‌تر كێشه‌و ململانێكانی یه‌كێتی وپارتی سه‌رهه‌ڵناده‌نه‌وه؟.
ئاكۆ محه‌مه‌د:ئه‌وه‌ی وه‌ڵامی راست وره‌وانی ئه‌و پرسیاره‌ی له‌لایه پارتی دیموكراتی كوردستانه نه‌ك رۆژنامه‌نووسێك. به‌ڵام وه‌ك پێشبینی وخوێندنه‌وه‌ی لێدوانه‌كانی هه‌ردوولا، دووخاڵ دیارن. یه‌كه‌م:سه‌ركردایه‌تی هه‌ردوولا، به‌تایبه‌تیش بارزانی وتاڵه‌بانی ئاره‌زوویه‌كی زۆریان هه‌یه بۆ درێژه‌پێدانی ئه‌و هاپه‌یمانێتییه. دووه‌م:له‌حاله‌تێكدا ئه‌گه‌ر نه‌وشیروان مسته‌فا سووربێت له‌سه‌ر پێكهێنانی لیست، ئه‌وا پێوه‌ندیی نێوان یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان ونه‌وشیروان مسته‌فا ده‌گاته دووڕیانی لێك جیابوونه‌وه‌یه‌كی ناقابیل بۆ پشتگوێخستن. له‌به‌رئه‌وه‌ی چه‌ند به‌رپرسێكی یه‌كێتیش رایانگه‌یاندووه كه‌ئه‌گه‌ر لیستی نه‌وشیروان هه‌بێت زۆر ده‌نگی جه‌ماوه‌ری یه‌كێتی ده‌بات، بۆیه پارتیش له‌گه‌ڵ ئه‌و ساخكردنه‌وه‌یه‌دا ده‌بێت. ئه‌گه‌رچی ده‌نگی بنكه‌ی جه‌ماوه‌ریی پارتی له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دایه له‌كورسییه‌كانیش حسابێكی تازه له‌گه‌ڵ یه‌كێتیدا بكرێته‌وه. له‌به‌رئه‌وه‌ش به‌كورتی پێشبینی ده‌كرێ پابه‌ندبوونی پارتی به‌و رێككه‌وتنه‌وه له‌حاڵه‌تی بوونی لیستی نه‌وشیروان مسته‌فادا هه‌روا بێ گفتوگۆیه‌كی نێوخۆیی پارتی وهه‌روه‌ها گفتوگۆیه‌كی هاوبه‌ش له‌گه‌ڵ یه‌كێتیدا نه‌بێت. سه‌باره‌ت به‌به‌شی دووه‌می پرسیاره‌كه‌شتان، به‌داخه‌وه ده‌بێ بڵێین ئه‌زموونی حیزبه‌كانی كوردستان، ئه‌زموونێكی پڕ له‌ناكۆكیی وشه‌ڕه نه‌ك پێكه‌وه گونجان. باشترین ئه‌و پێكه‌وه‌گونجانه، یاخود ناكۆكیی دوور له‌توندوتیژیی ئه‌و ماوه‌یه‌ی دوای هاتنه كایه‌ی ئاشتی نێوان پارتی ویه‌كێتییه، كه‌ره‌نگدانه‌وه‌ی باشی هه‌بوو بۆ سه‌ر په‌یوه‌ندیی حیزبه‌كانی باشووری كوردستان وبه‌شه‌كانی دیكه‌ی كوردستان له‌رووی بڕانه‌وه‌ی شه‌ڕی براكوژیی. جگه له‌وه‌ش كه‌ئه‌زموونی ده‌ستاوده‌ستكردنی ده‌سه‌ڵات له‌هه‌رێمی كوردستان به‌پرۆسه‌ی ئاسایی خۆیدا تێنه‌په‌ڕیوه له‌نێو یه‌ك حیزبیشدا نه‌بووه‌و بێ كێشه نه‌بووه. هه‌ر خودی ئه‌وه‌ی ئێوه باسیده‌كه‌ن واته، دروستبوونی ئه‌و نێوه‌نده‌ی كه‌لیست دروستده‌كات، واته كۆمپانیای وشه، له‌ئه‌نجامی شێوه‌ی به‌ڕێوه‌چوون وئه‌نجامه‌كانی پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی نێوخۆیی رێكخستنه‌كانی یه‌كێتی له‌ساڵی 2006دا دروستبوو، واته له‌دوای ئه‌و هه‌ڵبژاردنانه نه‌وشیروان مسته‌فا ده‌ستی له‌كاركێشایه‌وه. هه‌ڵبژاردن نوێكه‌ره‌وه‌ی گیانی دیموكراسی وده‌سه‌ڵاتدارییه، بۆ ئه‌وه‌ش مرۆڤ هه‌ڵبژاردنێكی گه‌رموگوڕیی پێخۆشه، به‌ڵام كه‌ده‌گاته ئه‌وه‌ی ته‌ماشای حیزبه‌كانی كوردستان بكات له‌رووی قبوڵكردنی سه‌ركه‌وتنی به‌رامبه‌ر وقبوڵكردنی دۆڕان، دڵگه‌رمییه‌كه‌ی كه‌مده‌بێته‌وه. بۆیه‌ش له‌و خوله‌شدا رۆژگاری هه‌ڵبژاردنێكی لێكجیای پارتی ویه‌كێتی، ئارام نابینم.
Emili: lawa_0@hotmail. com
