دیمانه: ئاسۆ عوسمان
راپۆرتی چوار حیزبه‌كه به‌ردێكی سه‌نگین وقورس بوو بۆ شڵه‌قاندنی گۆمه مه‌نگه‌كه‌ی كوردستان ودوای بڵاوبوونه‌وه‌شی كاردانه‌وه‌ی جیاجیای
درووستكرد له‌نێوه‌ندی سیاسیی ورۆژنامه‌وانی كوردستاندا‌و هه‌ر دوو پارتی ده‌سه‌ڵاتداری كوردستانیشی نیگه‌ران كرد. قادرعه‌زیز سكرتێری حیزبی زه‌حمه‌تكێشانی كوردستان له‌دیمانه‌یه‌كی تایبه‌تدا له‌سه‌ر ئه‌گه‌ری به‌یه‌ك لیست دابه‌زینی هه‌ر چوار حیزبه‌كه له‌هه‌ڵبژاردنه‌كانی داهاتووداو به‌ره‌وپێشچوونی هه‌نگاوه‌كانی یه‌كگرتنی پارته‌كه‌یان له‌گه‌ڵ حیزبی سوسیالیست دیموكراتی كوردستان وهه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكانی عێراقدا وچه‌ند پێشهاتێكی تازه‌ی نێو گۆڕه‌پانی سیاسیی عێراق وكوردستان به‌مشێوه‌یه وه‌ڵامی داینه‌وه.
ئاسۆ: ئاشكراكردنی راپۆرتی چوار حیزبه‌كه له‌نێو رای گشتیی وپارته سیاسییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌م چوار پارته كاردانه‌وه‌یجیاجیای لێكه‌وه‌ته‌وه وبووه جێگه‌ی مشتومڕێكی گه‌رمی نێوه‌نده سیاسیی و رۆژنامه‌وانییه‌كانی كوردستان پرسیاره‌كه‌ی من ئه‌وه‌یه حیزبی زه‌حمه‌تكێشان تاچه‌ند له‌ده‌ره‌نجام وكاردانه‌وه‌كانی ئه‌م راپۆرته رازییه؟.
قادر عه‌زیز: ده‌ره‌نجام و كاردانه‌وه‌كانی راپۆرته‌كه زۆر به‌قازانجی ئێمه بوو، ئێمه زۆری لێی رازیبووین، چونكه یه‌كه‌مینجار بوو ئه‌و چوار حزبه له‌راپۆرتێكی ئاوادا دیدو بۆچوونه‌كانی خۆیان بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌و قه‌یرانه‌كانی كوردستان بۆ رای گشتی كوردستان بڵاوبكه‌نه‌وه، خه‌ڵك ده‌مێكه ره‌خنه‌ی له‌و حزبانه هه‌بوو كه‌بۆ هه‌ڵوێسته‌كانیان راناگه‌یه‌نن، یا بۆ له‌به‌رامبه‌ر خراپی بارودۆخه‌كه بێ هه‌ڵوێستن؟ له‌راستیدا هیچ كاتێك حزبه‌كانی ئێمه بێ هه‌ڵوێست نه‌بوو، چ له‌راگه‌یاندنه‌كان یا چ له كۆڕ‌و كۆبوونه‌وه ره‌سمییه‌كان هه‌میشه قسه‌كراوه، به‌ڵام دیاره هیچ كاتێك وه‌ك ئه‌وه نه‌بووه له‌راپۆرته‌كه‌دا بڵاوكرایه‌وه، بۆیه راپۆره‌كه بووه جێگه‌ی ره‌زامه‌ندیی زۆربه‌ی خه‌ڵك و میدیاكان ورووناكبیرانی گه‌له‌كه‌مان، كه‌ئه‌و پشتیوانییه‌ش له‌لایه‌ن ئێمه‌وه جێگه‌ی رێز‌و پێزانینه.
ئاسۆ: كاردانه‌وی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌مه‌ڕ راپۆرته‌كه‌تان چۆن ده‌بینن؟.
قادر عه‌زیز: حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان جگه له‌هێندێك قسه‌و لێدوان به‌ره‌سمی كاردانه‌وه‌ی نه‌بوو، به‌ڵكو كاردانه‌وه‌كه زیاتر له‌لای پارتی و یه‌كێتییه‌وه بوو، كه‌له‌رێگه‌ی رونكردنه‌وه‌یه‌كه‌وه نیشانیاندا. ئاسۆ: كاردانه‌وه‌ی هه‌ردوو پارتی ده‌سه‌ڵاتداری كوردستان یه‌كێتی نیشتیمانیی كوردستان وپارتی دیموكراتی كوردستان له‌مه‌ڕ راپۆرته‌كه تاچه‌ند له‌ئاستی پێویست وبه‌رپرسیارێتیدا بوو؟.
قادر عه‌زیز: بێگومان له‌ئاستی به‌رپرسیاریه‌تیدا نه‌بوون، چونكه له‌جیاتی ئه‌وه‌ی به‌پیر دیدو بۆچوون و رێگاچاره‌سه‌ری كێشه‌كانه‌وه بێن، هه‌ڵچوون و كاردانه‌وه‌یه‌كی خراپیان نیشاندا. كه‌دیاره كێشه‌كانیش به‌و شێوازه چاره‌سه‌ر ناكرێت.
ئاسۆ: پارتی ویه‌كێتی ئێوه به‌وه تاوانبار ده‌كه‌ن راپۆرته‌كه‌تان بۆ پڕوپاگه‌نده‌ی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستانه كه وابڕیاره له‌مانگی ئایاری ئه‌مساڵدا سازبكرێت تاچه‌ند ئه‌م پڕوپاگه‌ندانه له‌ئاستی پێویستدایه؟.
قادر عه‌زیز: بڵاوكردنه‌وه‌ی راپۆرته‌كه هیچ په‌یوه‌ندییه‌كی به‌هه‌ڵبژاردنه‌وه نه‌بوو، به‌ڵام گریمان وابوو، ئه‌وه چ عه‌یبێكی تێدایه؟ ئه‌ی حزبی سیاسیی مافی ئه‌وه‌ی نییه دیدو بۆچوونه‌كانی خۆی به‌جه‌ماوه‌ر بگه‌یه‌نێت، یا مافی ئه‌وه‌ی نییه پڕوپاگه‌نده بۆ سیاسه‌ته‌كانی خۆی بكات.
ئاسۆ: ده‌سه‌ڵات خاڵی لاوازی ئێوه به‌وه ده‌ستنیشان ده‌كات له‌گه‌ڵ پارته ئیسلامییه‌كان هاوپه‌یمانێتی ده‌به‌ستن وه‌ك خۆیان ده‌ڵێن ئیسلامییه‌كانی كوردستان ئه‌جندایه‌كی ئیسلامیان هه‌یه نه‌وه‌ك ئه‌جندایه‌كی نیشتیمانی ئایاده‌كرێت بڵێن ئه‌مه ده‌بێته خاڵێكی لاواز بۆ ئێوه؟.
قادر عه‌زیز: ئێمه هه‌موومان به‌ئیسلامییه‌كان و یه‌كێتی و پارتیشه‌وه بۆ دووساڵ ده‌چێ له‌ئه‌نجوومه‌نێكی باڵای پارته سیاسییه‌كانی كوردستاندا یه‌كمانگرتۆته‌وه، ئێمه چه‌ند جارێك یادداشتنامه‌و راپۆرتمان بۆ چاكسازیی بارودۆخه‌كه پێشكه‌شكردووه، له‌كۆبوونه‌وه‌كانی ئه‌نجوومه‌نه‌كه‌دا داوای چاكسازیی و چاره‌سه‌ری كێشه‌كانمان كردووه، به‌ڵام كاتێك وه‌ك پێویست گوێمان بۆ نه‌گیراوه ئه‌مجاره‌یان ئه‌و راو بۆچوونانه‌ی خۆمان له‌رێگه‌ی راپۆرتێكدا پێشكه‌شی رایگشتی كردووه، ئه‌مه بۆ خاڵی لاوازه؟ ئه‌مه مافێكی سروشتی خۆمانه، ئێمه ده‌مانه‌وێ جه‌ماوه‌ری كوردستان به‌رێگه‌چاره‌سه‌ری كێشه‌كان ئاشنا بكه‌ین و له‌فشاركردندا پشتیوانیمان لێبكه‌ن، ده‌مانه‌وێت رایه‌كی گشتیی له‌كوردستاندا دروستبكه‌ین، چونكه له‌دنیادا رای گشتی خه‌ڵك زیاتر ده‌توانی فشار بكات و دواجار ده‌توانی له‌رێگه‌ی ئه‌و فشاره‌شه‌وه گۆڕان و چاكسازیی ئه‌نجام بدات.
ئاسۆ: مینحه كه‌مافێكی ره‌وای هه‌موو قه‌واره‌و پارتێكی سیاسییه به‌ڵام له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاته‌وه به‌وه تاوانبار ده‌كرێن ئێوه شه‌ڕی مینحه ده‌كه‌ن تاچه‌ند ئه‌م پڕوپاگه‌ندانه راسته؟.
قادر عه‌زیز: له‌راپۆرته‌كه‌دا دوورنزیك باس له‌مینحه‌و مافه تایبه‌تییه‌كانی خۆمان نه‌كراوه، پێشتر له‌په‌رله‌مان داوامانكردبوو كه‌به‌پێی یاسای حزبه‌كان بودجه‌ی حزب و رێكخراوه‌كان له‌سه‌ر بنه‌مای چه‌ند پێوه‌رێك به‌یاسایی بكرێت، ئه‌مه‌ش ته‌نیا بۆ خۆمان نه‌بووه، به‌ڵكو بۆ یه‌كێتی و پارتی و حزبه‌كانی ناو حكومه‌ت و په‌رله‌مان و ده‌ره‌وه‌ی په‌رله‌مان و سه‌رجه‌م رێكخراوه‌كانی تری رووناكبیریی و مه‌ده‌نی بووه، ئه‌مه‌ش شه‌ڕی به‌یاساییكردنی شته‌كانی بووه له‌به‌رامبه‌ر نه‌بوونی یاسا‌و دابه‌شكردنی مینحه‌ی حزب و رێكخراوه‌كان به‌رێگه‌ی نایاساییدا.
ئاسۆ: لێره‌و له‌وی له‌نێو میدیاكانی كوردستاندا ده‌نگێگ به‌ره‌و بڵندیی ده‌چێت ئه‌ویش ده‌نگی عێراق له‌هه‌رێمی كوردستان دیموكراسیتره‌و ئیتر ده‌بێت ئێمه چاو له‌نموونه‌كانی ئه‌وان بكه‌ین ئێوه له‌م باره‌یه‌وه چی ده‌ڵێن؟.
قادر عه‌زیز: بێگومان عێراق ئێستا له‌رووی زیندوویی په‌رله‌مانه‌كه‌ی و بوونی شه‌فافییه‌ت و سه‌روه‌ریی یاسا‌و سه‌ربه‌خۆیی قه‌زاو ئازادیی هه‌ڵبژاردنه‌كانه‌وه به‌ده‌یان هه‌نگاو له‌پێش هه‌رێمی كوردستانه‌وه‌یه، هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكانی ئه‌و دواییه‌ش نموونه‌و به‌ڵگه‌ی ئه‌م راستییه‌ن.
ئاسۆ: هه‌ڵبژردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان له‌چوارده پارێزگای عێراق راستییه‌كی سه‌لماند ئه‌ویش ئه‌وه‌یه تاوه‌كو ئێستا پێكهاته‌كانی تری عێراق له‌گه‌ڵ به‌هێزبوونی ده‌وڵه‌تێكی ناوه‌ندیدان وه‌ك له‌ده‌وڵه‌تێكی فیدراڵی سه‌ركه‌وتنی مالیكی وهاوپه‌یمانیی ده‌وڵه‌تی یاسا، دۆڕاندنی حه‌كیم له‌قایمه‌ی شه‌هیدی میحراب، چاره‌نووسی فیدڕاڵییه‌ت به‌كوی ده‌گه‌یه‌نێت؟.
قادر عه‌زیز: ئه‌زموونی فیدڕالیزم له‌عێراقدا ئه‌زموونێكی تازه‌یه، به‌ئاسانی بۆ عێراقییه‌كان هه‌رس ناكرێت، ئه‌مه جگه له‌وه‌ی زۆر له‌عێراقییه‌كان به‌گومانه‌وه سه‌یری ده‌كه‌ن و پێیانوایه هه‌نگاوێكه بۆ سه‌ربه‌خۆیی كوردستان كه‌ئه‌وان به‌دابه‌شكردنی عێراقی ناوده‌به‌ن، بۆیه زۆربه‌یان له‌گه‌ڵ به‌هێزكردنه‌وه‌ی ناوه‌ندن و له‌هه‌ڵبژاردنی ئه‌و دواییه‌شدا ده‌نگیان بۆ ئه‌و ناوه‌ندییه دا.
ئاسۆ: وێڕای سه‌ركه‌وتنی له‌به‌شێكی زۆری ناوچه دابڕاوه‌كانی هه‌رێم به‌ڵام تێبینی ئه‌وه ده‌كرێت كورد وه‌ك پێویست ده‌نگی نه‌هێناوه، لیستی حه‌نان قه‌دۆ له‌نێو شه‌به‌كه‌كاندا سه‌ركه‌وتنی گه‌وره‌ی مسۆگه‌ر كرد لیستی حه‌ربا له‌موسڵ سه‌ركه‌وتنێكی گه‌وره‌ی تۆماركرد، به‌ڵام كورد به‌به‌راورد له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژاردنی رابردوو ئه‌و سه‌ركه‌وتنه‌ی تۆمار نه‌كرد چی هۆكاریك له‌پشت پاشه‌كشه‌ی كورده‌وه‌یه له‌م ناوچانه؟.
قادر عه‌زیز: سه‌باره‌ت به‌پاشه‌كشه‌ی لیستی هاوپه‌یمانیش بێگومان پاشه‌كشه‌ی زۆر كرا، كه‌ئه‌مه‌شیان بۆ سه‌رنه‌كه‌وتنی ئه‌داو سیاسه‌ته‌كانی یه‌كێتی و پارتی له‌و ناوچانه‌و له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و پێكهاتانه‌دا ده‌گه‌ڕێته‌وه، كه‌كورد با جه‌كه‌ی ده‌دات.
ئاسۆ: چاودێران پێیانوایه، ریژه‌یه‌كی زۆر له‌دانیشتوانی پایته‌خت كوردن، له‌هه‌ڵبژاردنی یه‌كه‌مدا كورد نزیك به‌په‌نجا هه‌زار ده‌نگی له‌شاری به‌غداد به‌ده‌ستهێنا، به‌ڵام له‌هه‌ڵبژاردنی ئه‌مساڵدا نزیك به‌دوانزه هه‌زار ده‌نگی هێناوه! شكستی گه‌وره‌ی كورد له‌پایته‌ختی عێراقی فیدراڵ‌دا هۆكاره‌كه‌ی چییه؟.
قادر عه‌زیز: هۆكاره‌كه‌ی ئه‌ویش هه‌ر بۆ ئه‌داو سیاسه‌تی پارتی و یه‌كێتی بۆ نه‌بوونی به‌رنامه‌و كه‌مته‌رخه‌م و پشتگوێخستن و خراپ ره‌فتاركردنیان له‌گه‌ڵ كوردانی به‌غدا ده‌گه‌ڕێته‌وه.
ئاسۆ: باس له‌وه ده‌كرێت كه‌چوار حیزبه‌كه به‌یه‌ك لیست داده‌به‌زن ئایا به‌رنامه‌یه‌كی واتان هه‌یه؟.
قادرعه‌زیز:به‌یه‌ك لیست دابه‌زینی چوار حزبه‌كه، یه‌كێ له‌ئه‌گه‌ره‌كانه، به‌ڵام هێشتا بڕیاری لێنه‌دراوه.
ئاسۆ: یه‌كگرتنی هه‌ردوو حیزب "سۆسیالیست وزه‌حمه‌تكێشان" چی به‌ره‌و پێشچوونێكی به‌خۆوه بینیووه؟.
قادر عه‌زیز: پرۆسه‌ی یه‌كگرتنه‌وه‌كه هه‌ر وه‌ك خۆی ماوه‌ته‌وه به‌ڵام پێشكه‌وتنی به‌خۆیه‌وه نه‌بینیووه.
ئاسۆ: له‌م نزیكانه‌دا له‌گه‌ڵ به‌ڕێز سه‌ركۆماردا كۆبوونه‌وه ته‌وه‌ری گفتۆگۆكه‌تان له‌سه‌ر چی بوو؟ مام جه‌لال تاچه‌ند له‌گه‌ڵ ئێوه‌یه بۆ چاكسازییكردن وچاره‌سه‌ركردنی گه‌نده‌ڵیی وكه‌موكوڕییه‌كان؟.
قادر عه‌زیز: كۆبوونه‌وه‌كه له‌گه‌ڵ سه‌رۆك مام جه‌لال هه‌وڵێكی به‌ڕێزیان بوو بۆ ئاساییكردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندیی نێوان یه‌كێتی و پارتی و چوار حزبه‌كه و پاراستنی یه‌كڕیزیی حزبه‌كان و مانه‌وه‌ی چوارچێوه‌ی هاوپه‌یمانی كوردستان له‌م قۆناغه‌دا. بێگومان به‌ڕێزیان له‌گه‌ڵ چاكسازیی و گۆڕانكارییه له‌بارودۆخه‌كه‌و بۆ ئه‌مه‌ش باسیان له‌وه‌كرد كه‌یه‌كێتی و پارتی پڕۆژه‌یه‌كی چاكسازییان ئاماده‌كردووه.
