زانا دڵشاد دزه‌یی- هه‌ولێر
خانمه هونه‌رمه‌ندی كوردستانی باكوور شه‌هریبانا كوردی حه‌ز ناكات ته‌نیا به شه‌هریبان بانگ بكری و ده‌یه‌وی هاوشانی هونه‌رمه‌ند شه‌هریبانا تورك
شه‌هریبانا كوردیش هه‌بێت، ناوبراو له دیمانه‌كیدا له‌گه‌ڵ (میدیا) باس له هه‌ندی لایه‌نی هونه‌ری خۆی ده‌كات و ده‌ڵێت "به هۆی كورد بوونمانه‌وه زۆر ئازار و ناخۆشیمان به ده‌ستی توركه‌وه بینیووه، ئاواتم دروست بوونی ده‌وڵه‌تێكی كوردییه".
+ تۆ خه‌ڵكی كوردستانی باكووری له گوندی (مێردین)، له دایك بوویت، بۆچی بڕیاری ئه‌وه‌تدا بچیته وڵاتی ئه‌ڵمانیا؟
_ وه‌ك ده‌زانن له ساڵی 1992- 1994 له باكووری كوردستان زۆر زوڵم و توندوتیژی هه‌بوون، هه‌روه‌ها گۆرانی گووتن به زمانی كوردی زۆر زه‌حمه‌ت بوو، ئه‌وكاته‌ش هونه‌رمه‌ندانی كورد ژماره‌یان كه‌م بوو، كه بۆ خه‌باتی سیاسیش ئێمه له‌گه‌ڵ پارتییه كورده‌كان (HEP ü DEP)، ده‌رده‌كه‌توتیت و بۆ خه‌بات له پێناو گه‌لی خۆماندا، بۆیه ئێمه رووبه‌رووی توشی توند و تیژی ده‌بووین وه‌ك هێرشكردنه سه‌ر ماڵی ئێمه و گرتن و زیندانی كردن، ده‌رفه‌تیان نه‌دا ئێمه هونه‌ری خۆمان پێشكه‌ش بكه‌ین، هاوسه‌ریشم له زانكۆ ده‌یخوێندن و له هه‌مانكاتیشدا خه‌ریكی خه‌باتی سیاسی بوو، له كاتی ئاهه‌نگ و كۆنسێرتی ساسییه‌كانی تایبه‌ت به رێكخراوه‌كان ئه‌وكاته هاوسه‌رم پێشكه‌شكاری ده‌كرد، زۆر له جاران ئێمه زیدانی ده‌كراوین و دواجاریش كه هاوسه‌رم زیندان كرا تووشی ئه‌شكه‌نجه‌یه‌كی زۆر سه‌خه‌ت هات، بۆیه له توركیا كۆچكردنمان لێ قه‌ده‌غه كرا و بڕیاری زیندانی كردی هه‌ردووكمان ده‌رچوو، بۆیه ئومێدمان به ئاواره بوون بۆ ده‌ره‌وه‌ی توركیا نه‌ما.
هاوسه‌ریشم خزمه‌تی سه‌ربازی له نێو سوپای توركیا ره‌تی ده‌كرد و حه‌زی لێنه‌بوو بۆ كۆماری توركی خه‌بات بكات و نه‌شی كرد. دواتر به هاوكاری هه‌ندی له دۆست براده‌ران ئێمه به شێوه‌یه‌كی قاجاخ بۆ ده‌ره‌وه‌ی وڵات ئاواره بووین.
+ ئه‌گه‌ر حكومه‌تی كوردستان هاوكاریت بكات، ئاماده‌ی بێیته‌وه له كوردستان نیشته‌جی بی؟
_ كوردستان وڵات و نیشمانی خۆمه، كوردستان كه‌رامه‌تی منه، ئه‌گه‌ر هاتوو وا دروست بوو من به خۆشحاڵییه‌وه ده‌مه‌وی بگه‌ڕێمه‌وه بۆ وڵاتی خۆم، به‌و بۆنه‌یه‌وه من جارێكی دیكه به دڵ و به گیانه‌وه سه‌لامم بۆ حكوومه‌ت هه‌رێمی كوردستان و سه‌رجه‌م ئه‌ندامانی حكوومه‌ت ده‌نێرم.
+ له كاتی سه‌ردانه‌كه‌ت بۆ كوردستان چ شتێك زۆر سه‌رنجی راكێشای؟
_ به‌ڵی به هاوكاری كۆمپانیای كۆڕه‌ك موزیك له نه‌ورۆزی ساڵی 2008 له‌گه‌ڵ هاوسه‌رم شێركۆ هاتمه باشووری كوردستان، بۆیه سوپاسی ئاراسته‌ی كۆمپانیای كۆڕه‌ك موزیك ده‌كه‌م به تایبه‌ت سیروان بارزانی، ئه‌وكاته‌ش جاری یه‌كه‌مم بوو كه ئاڵای كوردستان به ئازادی ببینم، هه‌روه‌ها سه‌ربازانی كوردستان و په‌رله‌مانی كوردستان له‌سه‌ر خاكی باوكان به تایبه‌ت له‌وكاته‌ی كه له‌گه‌ڵ سه‌ربازان و پیشمه‌رگه‌كانی كوردستان قسه‌م ده‌كرد به كوردی وه‌ڵامی منیان ده‌داوه زۆر خۆشحاڵ ده‌بووم، گه‌لی ئێمه گه‌لێكی زۆر خه‌باتكاره و شایه‌نی ژیانێكی خۆش و به‌خته‌وه‌ره.
+ هه‌ر له‌و سه‌ردانه‌ت چه‌ند كلیپێكت له كوردستان وێنه‌گرت، بۆ بڵاوت نه‌كردۆته‌وه؟
_ زۆر راسته، منیش تاكو ئێستا ئه‌و كلیپانه‌م نه‌بینیوه‌ته‌وه، من لێره‌وه ده‌ست خۆی له عیسا مێرگه‌سوری و شیرین جیهانی هاوسه‌ری ده‌كه‌م، له رێگه‌ی كۆڕه‌ك موزیكه‌وه چوار گۆرانیم كلیپ كرد كه شیرین جیهانی وێنه‌ی گرت، ئه‌وان پێیان گوتم دوای سی مانگی دیكه ته‌واو ده‌بێت، به‌ڵام به‌داخه‌وه ئه‌و 10 ده مانگه تێپه‌ریوه ئه‌و كلیپانه ته‌واو نه‌بووینه، نازانم بۆچی.
+ بوَچی ته‌نیا خوێندنی سه‌ره‌تاییت خوێندووه؟
_ زوَر جار له چاوپێكه‌وتنه‌كاندا باسم كردووه، ره‌وشی ئابووری خێزانمان باش نه‌بوو، هه‌روه‌ها ماڵمان له شارێكی توركه‌كان بوو، بوَیه ده‌رفه‌تی ته‌واوم نه‌بوو زیاتر له خوێندندا به‌رده‌وام بم، خوَزگه ده‌رفه‌تم هه‌بوایه بوَ ئه‌وه‌ی خوێندنی زانكوَشم ته‌واو بكردبایه، هیواداریشم هه‌موو گه‌نج و كچانی كورد گرینگی خوێندنیان له‌به‌رچاو بێت و له زانكوَكانیش خوێندنی خۆیان ته‌واو بكه‌ن، ئه‌گه‌ر خوێندن و شاره‌زاییمان هه‌بێت ده‌توانین له هه‌موو شوێنێك به سه‌ر به‌رزییه‌وه خزمه‌ت به كوردستان و گه‌لی كورد بگه‌ینێن.
+ كه‌ی پاشناوی (كوردی) یت هه‌ڵبژارد، به هوَی ئه‌م ناوه‌وه كێشه‌تان بوَ دروست نه‌بووه؟
_ له‌و كاته‌ی ده‌ستم به كاری هونه‌ری كرد خوَم ئه‌و ناوه‌م هه‌ڵبژارد، هه‌روه‌ها هۆكاری هه‌ڵبژاردنی (كوردی) ش ئه‌وه بوو كه حه‌زم ده‌كرد له رێگای وشه‌ی (كوردی) وا نیشان بده‌م كه كورد هه‌یه، ئه‌وكاته‌ش هونه‌رمه‌ندێكی توركیش هه‌بوو ناوی شه‌هریبانا تورك بوو و منیش (كوردی) م به كارهێنا بوَ ئه‌وه‌ی ئه‌وان بزانن كه شه‌هریبانی كوردیش هه‌یه، به داخه‌وه ئه‌و ناوه‌ش كێشه‌م بۆ دروست ده‌كات و به هوَیه‌وه له كه‌ناڵه ته‌له‌ڤزیۆنه‌كان و رادیوَیه‌كانی توركیا پشان نادرێم و چاوپێكه‌تنیش له‌گه‌ڵ من ساز ناكه‌ن و ده‌ڵێن ئه‌گه‌ر ته‌نها به ناوی شه‌هریبان رازی ده‌بیت ئێمه ده‌توانن به‌رنامه ته‌له‌ڤزێونه‌كان پێشانت بده‌ین، هه‌روه‌ها روَژنامه توركییه‌كانیش پێم ده‌ڵێن ئێمه ده‌توانن دیداریت له‌گه‌ڵ بكه‌ین ئه‌گه‌ر رازی بیت كه (كوردی) له ناوه‌كه‌ت جیابكه‌نه‌وه، هیواداریشم له داهاتووودا ئه‌م كێشه‌یه به‌كوَتایێ بێت.
+ چه‌ند زمان ده‌زانی؟
_ زوَر باش به كوردی و توركی ده‌زانم قسه بكه‌م و ئێستاش خه‌ریكی فێربوونی زمانی ئه‌ڵمانیم.
+ له هه‌موو شوێنێك جلوبه‌رگی كوردی ده‌پۆشی، یان ته‌نیا له كه‌ناڵه‌كان و كلیپه‌كان جلوبه‌رگی كوردی ده‌پۆشیت؟
_ من له هه‌موو به‌رنامه ته‌له‌ڤزیوَنه‌كان و هه‌موو ئه‌و ئاهه‌نگانه‌ی كه تێیدا به‌شداری ده‌كه‌م جل و به‌رگی ره‌سه‌نی كوردیم پۆشیوه، له ژیانی رۆژانه‌شدا سه‌رپوَشم.
