سازدانی چاوپێكه‌وتن: دانا نه‌وزه‌ر علی:
بڕیاره ڕۆژانی 14 و 15 ی ئه‌م مانگه، له‌شاری هه‌ولێر كۆنفرانسێك ده‌رباره‌ی په‌یوه‌ندیه‌كانی توركیا و هه‌رێمی كوردستان به‌به‌شداری نووسه‌ر و
ڕۆژنامه‌نووسانی تورك و كورد ساز بكرێـت. ئاڵتان تان، نوسه‌ری كوردی ناسراوی توركیا كه‌یه‌كێكه له ده‌سته‌ی ئاماده‌كاری كۆنفڕانسه‌كه له‌دیدارێكی تایبه‌تدا ووتی " ئه‌م كۆنفڕانسه كه بڕیاره له هه‌رێمی كوردستان ئه‌نجامی بدرێت پاش ئه‌و كۆنفڕانسه‌دێت كه‌ساڵی ڕابردوو له‌توركیا و ده‌رباره‌ی كێشه‌ی كوردی سازی كرد. " ئاڵتان تان ده‌ڵێ:" كۆنفڕانسه‌كه‌ی توركیا به‌به‌شداری ڕۆشنبیرانی كورد و تورك به‌ڕێوه‌چوو ئه‌نجامی باشی لێكه‌وته‌وه‌و له‌لایه‌ن عه‌بدوڵا گوڵی سه‌رۆكی توركیاوه پشتگیری كرا". ئاڵتان تان پێی وایه‌كه ئێستا له‌توركیادا دوو ئاڕاسته‌ی سه‌ره‌كی هه‌یه"یه‌كه‌میان پێی وایه‌كه‌فیدڕاڵیه‌تی هه‌رێمی كوردستان مه‌ترسیه بۆ سه‌ر ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی توركیا و نابێ ڕێی پێبدرێت، چونكه ئه‌وه واده‌كات كورده‌كانی توركیاش داوای هه‌مان شت بكه‌ن و له‌ئه‌نجامدا ده‌وڵه‌تێكی سه‌ربه‌خۆ ڕاده‌گه‌یه‌نن. به‌ڵام ئاڕاسته‌ی دووه‌م كورده‌كان به‌برا و هاوبه‌شی مێژوویی خۆیان ده‌زانن، نه‌ك فیدڕاڵیه‌تی هه‌رێمیان به‌لاوه مه‌ترسی نیه‌به‌ڵكو پێیان وایه له قازانجی توركیادایه و پێگه‌ی هه‌رێمی توركیا به‌هێزتر ده‌كات" تان به‌رده‌وام ده‌بێ و ده‌ڵێ:" ئاراسته‌و بۆچوونی یه‌كه‌م له‌لایه‌ن سوپا وگه‌لی كۆماری و پارتی نه‌ته‌وه‌یی توندڕه‌و و پارتی سه‌عاده‌ت و به‌شێكی پارتی داد و گه‌شه‌پێدانه وه پشتگیری لێده‌كرێت، ئاڕاسته‌ی دووه‌میش له‌لایه‌ن زۆرینه‌ی پارتی داد و گه‌شه‌پێدان و ئاڕاسته‌ی لیبڕاڵ و ئازادیخوازی توركیاوه‌پشتگیری لێده‌كرێت"
ئاڵتان تان واده‌بینێ كه‌ئه‌ردۆگان له‌ژێر گوشارێكی دایه، تان پێی وایه له‌حاڵی حازردا هیچ ئه‌ڵته‌رناتیڤێك نیه‌جێگه‌ی پارتی داد و گه‌شه‌پێدان بگرێته‌وه‌به‌ڵام پاش هه‌ڵبژاردنی شاره‌وانیه‌كان دیمه‌نی سیاسی توركی گۆڕانی به‌سه‌ردا دێت. تان پێی وایه‌ده‌بێ جیاوازی بكرێت له‌نێوان چاره‌سه‌ری كێشه‌ی په‌كه‌كه‌و چاره‌سه‌ری كێشه‌ی كورددا، " كێشه‌ی كورد له‌توركیا به‌دیموكراسی و پێدانی مافه‌نه‌ته‌وه‌ییه‌كان ده‌سته‌به‌ر ده‌كرێت، به‌ڵام كێشه‌ی په‌كه‌كه‌به‌ده‌ركردنی لێبوردنێكی گشتی ده‌بێ" ئه‌و پێی وایه‌كه‌په‌كه‌كه‌حاڵی باش نیه‌و ئاماده‌یه‌كه‌لێبوردنی گشتی په‌سه‌ند بكات.
له‌ته‌وه‌رێكی تردا ئاڵتان تان ده‌رباره‌ی گه‌شه‌سه‌ندنی په‌یوه‌ندیه‌كانی نێوان هه‌رێمی كوردستان و توركیا قسه‌ی كرد. ئه‌و ئیجابیانه له‌و په‌یوه‌ندیانه‌ده‌ڕوانێ و پێی وایه‌كه‌بۆ هه‌ردوو لا پێویست و ژیانیه. ئه‌وه‌م بیر خسته‌وه‌كه‌تا چه‌ند هه‌فته‌یه‌ك له‌مه‌و توركیا هه‌رێمی كوردستانی تاوانبار ئه‌كرد به یارمه‌تیدانی په‌كه‌كه، ئه‌ی نهێنی ئه‌م باشبوونه‌گه‌شه‌سه‌ندنه‌له‌ناكاوه‌چیه؟ له‌وه‌ڵامدا ووتی "ئه‌م په‌یوه‌ندیانه‌له‌ژێر كاریگه‌ری ئه‌مریكادایه، ئه‌مریكا ده‌یه‌وێت دژایه‌تی په‌كه‌كه‌بكات و له‌م ڕێیه‌شه‌وه‌ده‌یه‌وێت دۆستایه‌تی له‌نێوان توركیا‌و هه‌رێمدا دروست بكات، تا هه‌موو پێكه‌وه‌ئه‌م دژایه‌تیه‌ئه‌نجام بده‌ن". ئه‌و زۆر گه‌شبینه‌به‌سه‌ردانه‌چاوه‌ڕوانكراوه‌كه‌ی عه‌بدوڵا گوڵ بۆ عێڕاق و كوردستان و هاتنی ئه‌و به‌هۆكارێكی كاریگه‌ر داده‌نێ له‌گۆڕانی سیاسه‌تی هه‌رێمی كوردستان و كرانه‌وه‌ی زیاتری ئیداره‌ی كوردیدا".
له‌كۆتاییدا ئاڵتان تان وه‌ڵامی چه‌ند پرسیارێكی تایبه‌ت به‌ناوخۆی كوردستانی عێڕاقی دایه‌وه. ئه‌و پێی وابو كه‌دیموكراسی كوردی بۆ ئێستا كوردستان گونجاوه، به‌ڵام هێشتا پێویستی به‌گه‌شه‌كردنی زیاتر هه‌یه. ئه‌و ده‌پرسێ" ئایا ڕۆژنامه‌نووسانی كوردستان ده‌توانن ئازادانه ده‌رباره‌ی ماڵ و موڵكی به‌رپرسان بنووسن؟ ئه‌گه‌ر نه‌توانن یان ئه‌گه‌ر نووسیان دووچاری هه‌ڕه‌شه ببنه‌وه ئه‌وه‌واته ئازادی نیه، چونكه ئازادی ئه‌وه‌یه‌كه چۆن و چیت ده‌وێ ده‌ریببڕی". له‌لایه‌كی دیكه‌وه ئاڵتان تان به‌گرنگیه‌وه له‌گه‌شه‌سه‌ندنی یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان و سروشتی مه‌ده‌نی ئه‌م حیزبه‌و بێ میلیشیایی ئه‌م پارته‌ده‌ڕوانێ "جێی سه‌رنجه‌كه له‌شوێنێكی وه‌ك سلێمانیدا كه‌به‌لانكه‌ی سیكیولاریزم داده‌نرێ، یه‌كگرتوو زۆرترین جه‌ماوه‌ری هه‌بێ! ئه‌مه‌جێگه‌ی گرنگی پێدانه"
