سازدانی شه‌نكار عه‌بدوڵڵا:
پ1/گه‌نج كێیه؟ یان گه‌نجێتی چییه؟ ئایا گه‌نجێتی ته‌مه‌نێكی بایۆلۆژییه یان سۆسیۆلۆژییه؟
به‌داخه‌وه هه‌ندێك پێناسه و پێوه‌ر هه‌ن كه ناتوانرێت به‌ته‌واوه‌تی به‌سه‌ر كۆمه‌ڵگه‌ی كورده‌واریدا بچه‌سپێنرێت. ئه‌ویش به‌هۆی ئه‌و بارودۆخه ك
ۆمهڵایهتی، رامیاری و ئابوورییه‌ی كه سه‌دان ساڵه كوردستانی پێدا تێپه‌ڕبووه. بۆ نموونه له كۆمه‌ڵگه‌ی كورده‌واریدا منداڵ، به‌واتای وشه‌ی "منداڵ" زۆر كه‌مه. له‌به‌رئه‌وه‌ی هه‌ر له منداڵییه‌وه ره‌فتاری گه‌وره‌ت له‌گه‌ڵدا ده‌كرێت. هه‌ر له دوو ساڵییه‌وه پێت ده‌ڵێن تۆ گه‌وره‌یت. وامه‌كه دانیشه. مه‌كه عه‌یبه تۆ هێنده‌ی گایه‌كیت، سمێڵت گووگره بووه، واخه‌ریكیت شووده‌كه‌یت، تۆ له‌ڕێی ئه‌وه‌دا ماویت! و زۆری تر. هه‌ربۆیه له‌باری ده‌روونییه‌وه وات لێده‌كه‌ن گه‌وره و گه‌ورانه ره‌فتاربكه‌یت.
ئنجا ئه‌گه‌ر ئه‌مه بۆ منداڵ وابێت دیاره ئه‌وه‌ی پێی ده‌گووترێت مێرمنداڵ و گه‌نج زۆر خراپتره. گه‌نجانیشمان به‌هه‌مان شێوه هه‌رزوو به‌گه‌نجی گه‌نجێتییان له‌ده‌ستداوه. هه‌موومان ده‌مانبینی زۆرێك له‌گه‌نجه‌كانمان كه‌ته‌مه‌نیان له‌خوار هه‌ژده ساڵییه‌وه بوو، ته‌مه‌نه‌كانیان زۆرده‌كرا تاوه‌كو له‌لایه‌ن داگیركه‌ری به‌عسی عه‌ره‌بییه‌وه بڕیاری زیندانی یان له‌سێداره‌دان بیانگرێته‌وه. جگه‌له‌وه‌ش كۆمه‌ڵگه‌ی ئێمه زۆركه‌م حسابی بۆ گه‌نج كردووه. كوڕی لادێ به چوارده‌ساڵی ژنی هێناوه و به پازده‌ساڵی كه گه‌رمه‌ی هه‌رزه‌كاری و دانانی كه‌سایه‌تی و گه‌شه‌ی بایۆلۆژیی بووه كه‌چی ئه‌و بووه به باوك. زۆر ره‌ویم نه‌كردووه كه بڵێم تا ماوه‌یه‌ك له‌مه‌وبه‌ر زۆرینه‌ی پیاوی چل ساڵه‌ی لادێكانمان باپیربوون. دیاره بۆ ئافره‌تان ئه‌م ته‌مه‌نه زۆر له‌خوارتر بووه.
من كه منداڵ بووم زۆرچاك بیرم دێت یه‌كێك له دروشمه‌كانی شۆڕشی هه‌فتاكان كه ئێمه‌ی منداڵ ده‌مانگووته‌وه ئه‌وه‌بوو: "بژی هێزی گه‌ڵاڵه پێشمه‌رگه‌ی چوارده‌ساڵه". واته شۆڕش و پارته كوردییه‌كانیش گه‌نجیان به گه‌نج نه‌زانیوه. زۆرینه‌ی پڕۆگرامی پارته‌كوردستانییه‌كانی پێش راپه‌ڕین ته‌مه‌نی وه‌رگرتنی ئه‌ندامه‌كانیان له شازده ساڵییه‌وه بوو، زۆرجار بیستوومانه یان بینیوومانه نارنجۆكێك یان ده‌مانچه‌یه‌كیان داوه‌ته ده‌ست گه‌نجێكی دوازده یان سیازده ساڵی و ناردوویانه‌ته‌وه بۆ شار تاوه‌كو چالاكییه‌كیان پێ ئه‌نجام بده‌ن!. به‌ڵام بۆ ئێستایان نازانم!. دیاره ئه‌و پارتانه‌ش ره‌نگدانه‌وه‌ی كۆمه‌ڵگه‌ی كورده‌وارین و سه‌یری ئه‌و به‌یتی گۆرانییه بكه‌ن كه ده‌ڵێت "بۆچ بۆچ بۆچ بۆچ، ئای بۆ كچێكی چوارده‌ساڵی"! ئه‌مه ئه‌وه ده‌گه‌یه‌نێت كه كچ له كۆمه‌ڵگای ئێمه‌دا هه‌ربه چوارده‌ساڵی ئاماده‌بووه بۆ سێكس و شووكردن و ماڵبه‌ڕێوه‌بردن. كه‌چی له‌ڕاستیدا سێكسكردن له‌گه‌ڵ كچێكی چوارده‌ساڵیدا تاوانێكه و پێی ده‌ڵێن پیدۆفیلێتی و له‌و وڵاتانه‌ی یاسا تێیدا سه‌روه‌ره ده‌چێته ناو تاوانی سێكی منداڵه‌وه. واته منداڵبازی.
هه‌ربۆیه من پێم گرانه بڵێم گه‌نج كێیه له كۆمه‌ڵگه‌ی ئێمه‌دا. هه‌رچۆنێك بێت گه‌نج گرنگترین هه‌نگاوی ژیانی مرۆڤه له‌دوای منداڵییه‌وه و به‌ڕای من ده‌كه‌وێته نێوان ته‌مه‌نی 12 ساڵی بۆ 22 ساڵی و بڕبڕه‌ی پشتی دانانی كه‌سایه‌تی و پێكه‌وه‌نانی ژیانی دوواتره. هه‌نگاوێی هه‌ستیاره له‌باره‌ی یاخیبوون و چلووره‌به‌ستنی رێڕه‌وی بیركردنه‌وه و سێكس و زۆر دیاره‌گه‌لی تره‌وه. هه‌ربۆیه گه‌نجێتی ته‌مه‌نێكی گرنگی بایۆلۆژی و سۆسیۆلۆژییه و به‌داخه‌وه لای ئێمه نه ئه‌وسا و نه‌ئێستا گرنگییه‌كی ئه‌وتۆی پێنه‌دراوه، هه‌ربۆیه كۆمه‌ڵگه‌ی ئێمه به‌دواكه‌وتوویی ماوه‌ته‌وه.
پ2/ئایا هه‌ستده‌كه‌یت ململانێیه له‌نێوان نه‌وه‌ی كۆن ونه‌وه‌ی نۆێدا هه‌یه؟ تاچه‌ند گه‌نج سه‌ركه‌وتووبووه له‌وململانێیه و تاچه‌ندیش توانیویه‌تی ببێته هه‌ڕه‌شه له‌سه‌ركۆمه‌ڵگای پیر؟
ململانێی هه‌نگاوی گه‌نجی ململانێی نێوان نه‌وه‌ی كۆن و نوێیه. به‌ڵام ده‌بینیت به‌درێژاییی سه‌دان ساڵ ئه‌م ململانێیه له كۆمه‌ڵگه‌ی ئێمه‌دا وه‌ك پێویست نه‌بووه. كۆمه‌ڵگه‌كه‌ی ئێمه وه‌ك كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی كشتوكاڵیی دواكه‌وتوو به‌درێژاییی سه‌دان ساڵ ململانێیه‌كی ئه‌وتۆی به‌خۆیه‌وه نه‌بینیوه. گه‌نج له‌ته‌مه‌نی نێوان 14 تا 18 هاوسه‌رگیریی كردووه و وه‌ك باوانی خه‌ریكی كشتوكاڵ بووه و هاتووچۆی مزگه‌وتی كردووه. ململانێی نه‌وه‌ی نوێ له پێشكه‌وتنیدایه، به‌ڵام ده‌بینی نه‌وه‌كانی ئه‌وسامان هه‌ر گاسنه‌كه‌ی بابوباپیری به‌كارهێناوه به‌بێ ئه‌وه‌ی هیچ پێشكه‌وتنێكی تێدا ئافراندبێت و كیژانیش هه‌ر هه‌مان ته‌شی دایكان و داپیرانیان رێساوه به‌بێ ئه‌وه‌ی بیریان له ئامێرێكی باشتركردبێته‌وه. هه‌ربۆیه ململانێی له‌نێوان نه‌وه‌ی كۆن و نوێی ئه‌وكاته‌دا یان نه‌بووه یان زۆر كزبووه. ئێستاش ئه‌گه‌ر ململانێیه‌ك هه‌بێت دیارده‌یه‌كی نوێیه. دیارده‌ی نوێش به‌ده‌ر نییه له كه‌موكوڕی و نه‌زانی. هه‌ربۆیه زۆرجار ئه‌و ململانێیه‌ی نێوان نه‌وه‌ی ئێستامان و نه‌وه كۆنه‌كه ململانێیه‌كی ته‌واو نییه. هه‌ربۆیه سه‌ركه‌وتنی ته‌واوی به‌ده‌ستنه‌هێناوه.
هه‌ڵبه‌ت ئه‌و ململانێیه‌ی ئێستای نه‌وه‌ی نوێمان هه‌ڕه‌شه‌یه‌كه بۆسه‌ر نه‌وه‌ی پیر، چونكه نه‌وه پیره‌كه ململانێیه‌كی ئه‌وتۆی نه‌وه‌ی پێش خۆیی نه‌كردووه تاوه‌كو به‌هه‌ڕه‌شه‌ی نه‌وه‌ی نوێ بسازێت. لێره‌شه‌وه ته‌واوی پێكدادانه‌كان دروست ده‌بن. چونكه نه‌وه‌ی كۆن خۆی به‌خاوه‌نی هه‌موو شتێك ده‌زانێت و وابه‌و هاسانییه ده‌ستبه‌رداری ده‌ستكه‌وت و ده‌سته‌ڵاته‌كانی نابێت. ژیرێتیی كۆمه‌ڵگه‌ی ئێمه‌ش نه‌گه‌یشتووه‌ته ئه‌وه‌ی كه له چه‌مكی خانه‌نشینی و پشوودان تێبگات. هه‌ربۆیه پیاوانی ده‌سته‌ڵاتی وڵاته‌كه‌مان رۆژانه مووه‌كانی ده‌موچاویان ره‌شده‌كه‌نه‌وه! به‌ڵام ده‌ستبه‌رداری كورسییه‌كانیان نابن.
پ3/ ئایا گه‌نج ده‌بێت به‌رده‌وام بێت له‌وململانێیه یان چاوه‌ڕی بكات تا پیره‌كان به‌هه‌رشێوه‌یه‌ك بێت كورسی یه‌كانیان به‌جێده‌هێڵێن؟
پیره‌كان مه‌گه‌ر مه‌رگ كورسییه‌كانیان پێ به‌جێبهێڵێت! وه‌ك پێشتر باسمكرد ئه‌مه نه‌بووه‌ته ژیرێتی ئێمه.
بڕواننه زۆرینه‌ی پارته كوردییه‌كان، ده‌بینین سه‌رۆك یان سكرتێر موڵكی هه‌تاهه‌تاییه و تاده‌مرێت به‌كورسیی سه‌رۆكایه‌تی و سكرتێرایه‌تییه‌وه له‌حیمكراوه!. بۆنموونه گه‌ر قاسملۆ له‌لایه‌ن داگیركه‌ری ئێرانه‌وه تیرۆرنه‌كرایه، تاوه‌كو ئێستا سكرتێری حیزبی دێموكرات ده‌بوو. ئه‌مه بۆ شه‌ره‌فكه‌ندیش هه‌رڕاسته. ئه‌و گۆڕانكارییانه‌شی له‌م دوواییه به‌سه‌ر سكرتێری حیزبی دێموكرات هاتووه. سه‌رئه‌نجامی دووبه‌ره‌كیی خودی حیزبه‌كه‌یه نه‌وه‌ك نه‌وه‌ی پیر بڕوای به‌هاتنه سه‌ركاری نه‌وه‌ی نوێ هه‌بێت!. باسی پارتی و یه‌كێتی هه‌رناكه‌م. به‌ڵام ده‌مه‌وێت حیزبێكی وه‌ك حیزبی زه‌حمه‌تكێشان وه‌ك نموونه بهێنمه‌وه، كه زۆر خۆی له‌وانیتر به‌پێشكه‌وتنخواز داده‌نێت. ئه‌م حیزبه له‌وه‌ته‌ی هه‌یه قادر عه‌زیز سه‌رۆكییه‌تی و تاوه‌كو ده‌شمرێت هه‌ر سه‌رۆكه!. تیتر ده‌بێت چ هیوایه‌كت به‌م حیزبه و به‌م سه‌رۆكایه‌تییه‌ی ببێت.
هه‌ربۆیه نابێت گه‌نجان چاوه‌ڕێی به‌جێهێشتنی خۆویستانه‌ی! پیران بن له كورسییه‌كانیان و ده‌بێت به‌رده‌وامی ململانێی گۆڕانكاری و ده‌سته‌ڵاتگرتنه‌ده‌ست بن.
پ4/ په‌راوێزخستنی گه‌نج بۆ ناهۆشیاری گه‌نج ده‌گه‌ڕێته‌وه یان ئه‌مه ده‌سه‌ڵاتێكی پیره و ئه‌وه‌ی پی ته‌قه‌بول ناكرێت؟
له وڵاتی ئێمه نه‌ك گه‌نج زۆر شت په‌راوێزخراوه. ئه‌دی منداڵان په‌راوێز نه‌كراون!. پێم بڵێ له ئه‌نفال هۆشیارتر هه‌یه له وڵاتی ئێمه. ئه‌دی ئه‌نفال له هه‌موو شوێنێك نابینرێت؟ ئه‌ی نابینن كه چۆن ئه‌نفالیش په‌راوێزخراوه. گه‌نجیش وه‌ك ئه‌وان په‌راوێزخراوه و هۆیه‌كانیشی هه‌ر له‌پرسیاره‌كه‌ته‌وه هه‌ڵده‌هێنجم. ئه‌ویش ناهۆشیاریی خودی گه‌نجی ئێمه و دوواكه‌وتوویی پیری ده‌سته‌ڵاتداری ئێمه‌یه.
پ5/ تاچه‌ند گه‌نجی كورد توانیویه‌تی یاخی بێت؟ یاخیبوون به‌هه‌موو ماناكانیه‌وه.
خودی گه‌نج یاخیبوونه. به‌ڵام مه‌رج نییه هه‌موو یاخیبوونێك له ژیرێتییه‌وه بێت. بۆ نموونه منیش كاتی خۆی گه‌نجێكی یاخیبووم، له‌زۆر شت‌دا خۆمم پێ له‌هه‌موو كه‌س راستتربوو. ئێستا كه ئاوڕێك له رابردووی خۆم ده‌ده‌مه‌وه هه‌ندێك له‌و یاخیبوونانه‌م به‌ژیرێتی نابینم. هه‌ندێكجار باوكی ره‌وانشادم به‌ره‌وڕووی ئه‌و یاخیبوونه‌م بووه‌ته‌وه وه‌ك ئه‌وه‌ی له ساڵی 1987 به‌توندی له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا نه‌بوو له رۆژێكی ئاگرباراندا بچمه‌ده‌ره‌وه و ببمه پێشمه‌رگه. ئه‌و ده‌یگووت باشه به‌ڵام چ نه‌بێت چاوه‌ڕێبكه تاوه‌كو ئه‌و شوێنه‌ی لێوه‌یده‌ڕۆیت شه‌ڕه‌كه‌ی تێدا ده‌وه‌ستێت. به‌ڵام منی یاخی به‌گوێیم نه‌كرد. ئێستا به‌خۆم ده‌ڵێم باشه ئه‌گه‌ر دوو رۆژێك یان هه‌فته‌یه‌ك پێشمه‌رگایه‌تییه‌كه‌مم دوابخستایه چ ده‌بوو؟ خۆ به‌وه كورد رزگاری نه‌ده‌بوو و دڵی باوكیشمم نه‌ده‌ئێشاند و ئێستاش پێكه‌نینم به‌و یاخیبوونه‌م نه‌ده‌هات و ئه‌و خه‌فه‌ته‌ی باوكیشمم له‌دڵدا نه‌ده‌ما.
هه‌ربۆیه ده‌مه‌وێت بڵێم گه‌نج له‌و كاته‌دا هه‌ست ناكات ئایا یاخیبوونه‌كه‌ی ته‌واوه یان نا! ئایا له‌ژیرییه‌وه‌یه‌تی یان له سۆزه‌وه یانیش له بێهۆشییه‌وه. هه‌ر له‌به‌رئه‌مه‌یه پێویسته سیستمی به‌ڕێوه‌بردنی وڵات "ئه‌گه‌ر ببێت" زۆر گرنگی به‌و یاخیبوونه‌ی گه‌نجان بدات و ئاڕاسته‌یان بكات تاوه‌كو یاخیبوون و لۆژیكی سه‌رده‌م و كۆمه‌ڵگاكه‌مان یه‌كبگرنه‌وه.
پ6/چ جۆره خه‌باتێك باشه بۆگه‌نجان بۆڕووبه‌ڕووی ئه‌وهه‌موو نه‌هامه‌تییه‌ی كه‌ڕۆژانه یه‌خه‌یان ده‌گرێت؟ یان هه‌ڵهاتن له‌نیشتمان تاچه‌ند ڕێگه‌چاره‌یه؟
هه‌ڵهاتن له نیشتمان ئه‌گه‌رچی له‌وانه‌یه وه‌ك تاك كه‌مێك له مه‌به‌سته‌كانت وه‌دیبهێنیت! به‌ڵام خۆكوشتنێكی له‌سه‌رخۆیه و من به‌هه‌ڵه‌یه‌كی گه‌وره‌ی ده‌زانم. گه‌ر پێم ده‌ڵێیت ئه‌دی ئه‌وه‌نییه به‌خۆت شازده ساڵه له هۆڵندا پاڵتداوه‌ته‌وه! ده‌ڵێم منیش هه‌ڵه‌بووم و ئێستا لێره له بارودۆخی خۆكوشتنێكی له‌سه‌رخۆدام. تاراوگه چه‌ندت پێ ببه‌خشێت هه‌زار ئه‌وه‌نده باجی ده‌روونیت لێده‌ستێنێت. به‌ڕاده‌یه‌ك هه‌موو كاتێك حه‌ز به‌و رۆژانه ده‌كه‌یت كه له وڵات بوویت. به‌ڵام گه‌ر ئێستا بگه‌ڕێیته‌وه وڵات، له‌به‌رئه‌وه‌ی ئه‌و گۆڕانكارییانه به‌چاك و خراپییانه‌وه به ئاماده‌یی تۆ نه‌بووه، نه وڵات وڵاتی جارانه، نه‌تۆش تۆی جاران و نه خه‌ڵكیش ئه‌وه‌ی ئه‌وسایه.
من ئه‌گه‌ر ئێستا گه‌نج بم و له كوردستان بژیم و هه‌مان گڕوكفی گه‌نجایه‌تی و كوردایه‌تیی ساڵانی هه‌شتاكانمم ببێت. ئه‌وا ده‌بمه‌وه گه‌نجێكی یاخی، به‌ڵام ئه‌مجاره‌یان نابمه‌وه پێشمه‌رگه! به‌ڵكو ده‌بمه خه‌باتكارێكی دژی دوواكه‌وتوویی و بیری بێگانه، گه‌نده‌ڵی و پیرسالاری و تاوه‌كو سه‌رئێسكیش دژی بیری ئێڕاقچێتی ده‌بم.
