دیمانه:ستیڤان ئه‌حمه‌د "شه‌مزینانی"
هونه‌رمه‌ندی گۆرانیبێژ "بورهان محه‌مه‌د" یه‌كێكه له‌ده‌نگه دیاره‌كانی گۆرانی كوردیی وماوه‌ی زیاتر له‌چاره‌كه سه‌ده‌یه‌كه بێ دابڕان له‌و بواره‌دا
كارده‌كات، هونه‌رمه‌ند له‌دایكبووی ساڵی 1962 گه‌ڕه‌كی مه‌ڵكه‌ندی شاری سلێمانییه. ساڵی 1970 به‌بۆنه‌ی راگه‌یاندنی به‌یاننامه‌ی یانزه‌ی ئاداره‌وه سروودی نیشتمانیی وتووه. له‌ساڵی 1980 یه‌كه‌م به‌رهه‌می گۆرانی تۆماركردووه، جگه له‌بواری گۆرانی وتن وه‌ك ئه‌كته‌رو شانۆكاریش كاریكردووه. خاوه‌نی چه‌ندین گۆرانی تۆماركراوه له‌ته‌له‌فزیۆن ورادیۆكان. خاوه‌نی سێ كاسێت ویه‌ك سیدی گۆرانی بڵاوكراوه‌یه، له‌چه‌ندین فێستیڤاڵی گۆرانی وموسیك له‌زۆربه‌ی وڵاتانی ئه‌وروپا وكوردستان به‌شداربووه. ماوه‌ی چه‌ند ساڵێك له‌هه‌نده‌ران له‌وڵاتی هۆڵه‌ندا نیشته‌جێ بووه‌و هه‌نووكه به‌یه‌كجاریی گه‌ڕاوه‌ته‌وه بۆ كوردستان. له‌م ده‌رفه‌ته‌دا به‌خێرایی چه‌ند پرسیارێكمان ئاڕاسته‌ی هونه‌رمه‌ندی ناوبراو كرد‌و ئه‌م گفتوگۆیه‌ی لێ به‌رهه‌م هات.
ستیڤان:وه‌ك ده‌بینین هونه‌ری گۆرانی كوردیی وه‌ك هه‌ر كایه‌یه‌كی تر، له‌كۆمه‌ڵی كورده‌وارییدا تووشی گه‌نده‌ڵی و پاشاگه‌ردانی هاتووه، به‌ئه‌ندازه‌یه‌ك هیچ چاوێك نه‌ماوه بۆ بینین ولێكجوداكردنه‌وه‌ی به‌رهه‌می چاك له‌خراپ. دیاره ئه‌م بارودۆخه‌ش كۆمه‌ڵێك هۆكاری خۆی هه‌یه، ده‌كرێت بڵێین یه‌كێك له‌هۆكاره‌كانی پابه‌نده به‌و دۆخه نه‌خوازراوه سیاسییه‌ی له‌كوردستاندا بووه‌ته ئه‌مری واقیع، پرسیار ئه‌وه‌یه خودی هونه‌رمه‌ندان وداموده‌ستگه هونه‌رییه‌كان به‌شێكی تری هه‌ره گرنگیی ئه‌و سه‌رگه‌ردانییه هونه‌رییه نین ئه‌مڕۆ له‌كوردستاندا بوونی هه‌یه؟.
بورهان محه‌مه‌د:ده‌توانم بڵێم ئه‌م پاشاگه‌ردانییه ته‌نیا كوردستانی نه‌گرتۆته‌وه، به‌ڵكو ئه‌گه‌ر ته‌ماشای كه‌ناڵه ئاسمانییه‌كانی ده‌وروبه‌رو ناوچه‌كه‌مان بكه‌ین، هه‌مان پاشاگه‌ردانیی ده‌بینین. له‌كوردستاندا من ئه‌و پاشاگه‌ردانییه ده‌گه‌ڕێنمه‌وه بۆ میدیاكان. هه‌روه‌ك ده‌زانین وبیستوومانه كه‌ئێستا ئه‌گه‌ر هاوڕێیه‌كت له‌كه‌ناڵه‌كاندا هه‌بێت ده‌بینین زۆرجار له‌هه‌فته‌یه‌كدا چه‌ندین جارگۆرانییه‌كانت نمایش ده‌كرێت له‌كه‌ناڵه‌كاندا، ئه‌مه‌ش هۆیه‌كه له‌هۆیه سلبییه‌كانی ئه‌مڕۆی كه‌ناڵه ئاسمانییه‌كان كه‌زۆر گۆرانی بێ پێزو بێ مسته‌واوی هونه‌ریی بڵاوده‌كه‌نه‌وه له‌شاشه‌كانیان كه‌شایسته‌ی ئه‌وه نییه چه‌ند چركه‌یه‌كی له‌گه‌ڵدا به‌سه‌ربه‌رین. پاشان داموده‌زگا هونه‌رییه‌كانیش به‌شێكن له‌و پاشاگه‌ردانییه‌ی هونه‌ری گۆرانی كوردیی.
ستیڤان:مینۆرسكی كوردناس ده‌ڵێت كورده‌كان هه‌موو شاعیرن، به‌ڵام ئه‌گه‌ر ناوبراو له‌هه‌نووكه‌دا بژیایه ده‌یووت: هه‌موو كوردان سترانبێژن. به‌بۆچوونی ئێوه پێشكه‌وتنی هونه‌ری گۆرانی كوردیی په‌یوه‌سته به‌چه‌ندێتی و ژماره‌ی هونه‌رمه‌ندانه‌وه یاخود به‌چۆنێتی خودی گۆرانییه‌وه؟ له‌هه‌مان كاتدا واقیعه‌كه وامانلێده‌كات پرسیاری ئه‌وه‌ش بكه‌ین، ئایا په‌یدابوونی ئه‌م هه‌موو گۆرانیبێژه چ هۆكارێك له‌پشتییه‌وه راوه‌ستاوه؟.
بورهان محه‌مه‌د:راسته ئه‌مڕۆ گه‌نجان زۆر هه‌وڵده‌ده‌ن كه‌ده‌ربكه‌ون. بۆیه بۆ ده‌ركه‌وتنیان په‌نا ده‌به‌نه به‌ر هونه‌ری گۆرانی. من زۆر جاران وتوومه هه‌ندێك كه‌س هه‌ن دایكی پێیده‌ڵێت ده‌نگت خۆشه، ده‌چێت گۆرانی ده‌ڵێت یاخود حه‌زی له‌كچێكه نازانێت چۆن خۆی ده‌ربخات، پاره ده‌دات بۆئه‌وه‌ی ده‌ربكه‌وێ وگۆرانی بڵێ. یاخود پاره‌ی هه‌یه ده‌چێ گۆرانی ده‌ڵێت، به‌ڵام ئێمه‌ی كورد تائێستاش مه‌تره‌ب ومغنیمان جیا نه‌كردۆته‌وه. هه‌موو كه‌س موغنییه یاخود بڵێم گۆرانیبێژه، به‌ڵام هه‌موو كه‌س مه‌تره‌ب نییه چونكه مه‌تره‌ب، ته‌ره‌ب دروستده‌كات، ئه‌مه به‌هه‌موو كه‌س ناكرێت بووترێت مه‌تره‌ب.
ستیڤان:خه‌ڵاتكردن له‌لایه‌ن هه‌ندێك وه‌زاره‌تی حكومه‌ته‌وه بووه‌ته دیارده‌یه‌كی باو وماوه‌ی چه‌ند ساڵێكه دووباره ده‌بێته‌وه، به‌شی زۆری چاودێران له‌و بڕوایه‌دان مۆتیڤی تری وه‌ك سیاسیی وحیزبیی ته‌نانه‌ت ده‌سته‌گه‌ریی رۆڵیان هه‌یه له‌و خه‌ڵاتكردنانه‌دا، تۆ وه‌ك هونه‌رمه‌ندێك تاچه‌نده پێتوایه له‌بواری هونه‌ریشدا غه‌در له‌هونه‌رمه‌ندانی جیددی كراوه له‌رێی خه‌ڵاتكردنی هه‌ندێ سترانبێژی ناشایسته‌وه؟.
بورهان محه‌مه‌د:ئه‌و ناعه‌داله‌تییه‌ی ئێستا هه‌یه له‌خه‌ڵاتكردنی هونه‌رمه‌ندان، جا له‌رێی حكومه‌ته‌وه بێت یان هه‌ر لایه‌نێكی سیاسییه‌وه بێت. من وه‌ك خۆم به‌ناعه‌داله‌تیی ده‌زانم له‌به‌رئه‌وه‌ی كه‌ده‌بینین ده‌ڵێن ئه‌مه فڵانه كه‌سی یه‌كه‌م گۆرانیبێژی كورده! ئه‌مه كێ هه‌ڵیسه‌نگاند كه‌ئه‌م هونه‌رمه‌نده یه‌كه‌م گۆرانیبێژی كورده؟ به‌چ یاسایه‌ك؟، كێن ئه‌و لیژنه‌یه كه‌ئه‌م هه‌ڵسه‌نگاندنه ده‌كات؟ ئایا كه‌سانی پرۆفیشناڵن؟ یان هه‌ر مه‌زووع براده‌رایه‌تییه‌و شتی تری له‌پشته‌وه‌یه.
ستیڤان:ئێستا رێكخراوی هونه‌رمه‌ندانی كوردستان وه‌ك سه‌ندیكایه‌كی پیشه‌یی له‌كوردستاندا بۆ كۆكردنه‌وه‌ی توێژی هونه‌رمه‌ندان هه‌ڵسووڕان ده‌كات، به‌بڕوای ئێوه ئه‌و رێكخراوه تاچه‌نده توانیوویه‌تی به‌ئه‌ركی خۆی هه‌ستێت له‌بواری ه‌داكۆكیكردن له‌مافه‌كانی هونه‌رمه‌ندو به‌ده‌ستهێنانی ده‌ستكه‌وت بۆ هونه‌ری كوردیی؟.
بورهان محه‌مه‌د:ئه‌و پرسیاره ده‌توانن له‌ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌بردنی سه‌ندیكا بكه‌ن. به‌ڵام ئه‌وه‌ی من بزانم تائێستا هه‌ر قسه‌یه‌و هیچی تر كه‌ده‌ڵێن چووینه‌ته لای فڵانه وه‌زیر یان فڵانه به‌رپرس، په‌یمانی پێداوین یان..، ئه‌وه ساڵ وشتێكه هه‌ر ئه‌و قسانه ده‌بیستم وهیچی تر، من به‌و براده‌رانه ده‌ڵێم ئه‌گه‌ر ناتوانن، بۆچی واز ناهێنن ئه‌گه‌ر هیچ كارێكیان پێناكرێت.
ستیڤان:تارادده‌یه‌ك شه‌ڕێكی سارد له‌نێوان گۆرانیبێژه گه‌نجه‌كان وبه‌ته‌مه‌نه‌كاندا هه‌یه، هه‌رچی گه‌نجه‌كانن هونه‌رمه‌ندانی به‌ته‌مه‌ن به‌وه تاوانبار ده‌كه‌ن له‌سه‌ر یه‌ك ریتم وستایڵی كۆن چه‌قیان به‌ستووه‌و دژی هه‌ر چه‌شنه نوێگه‌رییه‌كن له‌هونه‌ردا، له‌به‌رامبه‌ردا به‌ته‌مه‌نه‌كان پێیانوایه گه‌نجه‌كان دوور له‌زه‌وقی وه‌رگری كورد كارده‌كه‌ن و ته‌نیا كار له‌سه‌ر وێنه ده‌كه‌ن وهه‌موو لایه‌نه هونه‌رییه‌كانی دیكه‌یان فه‌رامۆشكردووه، تۆ خۆت له‌كام نه‌وه‌دا ده‌بینیته‌وه‌و چۆن له‌م شه‌ڕه سارده‌ی نێوان ئه‌م دوو نه‌وه‌یه تێده‌گه‌یت؟.
بورهان محه‌مه‌د:من نه‌به‌ته‌مه‌نم ونه‌زۆر گه‌نجیشم. من وه‌ك خۆم رقم له‌هیچ هونه‌رمه‌ندێك نییه كه‌به‌مانا هونه‌رمه‌ند بێت وخۆشه‌ویستیم هه‌یه بۆ هه‌موو ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌به‌جیددی كار له‌هونه‌ری گۆرانییدا ده‌كه‌ن وچاویان ماچ ده‌كه‌م. من هه‌میشه له‌گه‌ڵ نوێگه‌ریدام به‌مه‌رجێك مۆركی ره‌سه‌نایه‌تی كوردیی پێوه دیاربێت، بۆئه‌وه‌ی كه‌سێكی بێگانه گوێ له‌گۆرانی كوردیی بێت ده‌بێ سه‌رسام بێت وبڵێت ئه‌مه هی میلله‌تێكه، مۆركی میلله‌تی كوردی پێوه دیار بێت.
ستیڤان:یه‌كێك له‌و دیاردانه‌ی هه‌ستی پێده‌كه‌ین له‌نێو خودی هونه‌رمه‌نداندا بریتییه له‌ناكۆكیی زۆر له‌نێوانتاندا كه‌هه‌ندێكیان زۆر لاوه‌كین، ئایا ئه‌م شه‌ڕه ده‌نووك وهه‌رایه‌ی له‌نێوان هونه‌رمه‌ندانی كورددا هه‌یه له‌یه‌كێك له‌ماناكانیدا ئه‌وه ناگه‌یه‌نێت به‌شێكی به‌رچاو له‌هونه‌رمه‌ندان له‌ئه‌نجامی ده‌ستكورتیی له‌داهێناندا په‌نا ده‌به‌نه به‌ر به‌رپاكردنی شه‌ڕ ومه‌یدانی هونه‌ریش ده‌كه‌نه شه‌ڕگا؟.
بورهان محه‌مه‌د:ئه‌و شه‌ڕه ده‌نووكه‌ی به‌ڕێزتان باسی ده‌كه‌ن، ئه‌گه‌ر ئاگاداربیت هه‌مان شت له‌ناو هونه‌رمه‌ندانی عه‌ره‌ب وفارس وتوركیشدا هه‌یه‌و ئه‌گه‌ر ئاگاداری رۆژنامه‌و گۆڤاره‌كان بن ئه‌وه ده‌زانین ئه‌وانیش ئه‌و كێشه‌یه‌یان هه‌یه. من بۆ خۆم ناكۆكیم له‌گه‌ڵ هیچ هونه‌رمه‌ندێكدا نییه‌و زۆربه‌شیان زۆر هاوڕێمن. ئه‌گه‌ر هه‌شبێت ئه‌وه خۆ ئێمه له‌ده‌رو دراوسێكانمان كه‌متر نین.
ستیڤان:دزیی هونه‌ریی خه‌ریكه له‌نێو هونه‌رمه‌ندانی گۆرانیبێژی كورددا ده‌بێته دیارده‌و له‌ماوه‌ی رابردوودا ده‌یان گۆرانیبێژمان بینیوه به‌دزینی ئاوازی بێگانه یان خۆماڵی تاوانباركراون، ئه‌مه ئه‌و رامانه‌مان لا دروست ده‌كات: تۆ بڵێی كه‌له‌پووری موزیك وژێرخانی فه‌رهه‌نگیی ئێمه‌ی كورد هه‌ژار بێت یان هونه‌رمه‌ندی ئێمه‌یه ناشایسته‌و كه‌م ئاسته، له‌مباره‌یه‌وه چ بۆچوونێكتان هه‌یه؟.
بورهان محه‌مه‌د:دیارده‌ی دزینی ئاواز ئه‌مڕۆ زۆر شوێنی دنیای گرتۆته‌وه، گۆرانی هه‌یه به‌چه‌ندین زمان وتراوه، دیاره ئه‌و ئاوازه سه‌ركه‌وتوو بووه یاخود ئاوازه‌كه سووكه‌و زوو ده‌توانین له‌گه‌ڵ ئه‌وجۆره ئاوازه‌دا ئاشنا ببین. كورد ده‌وڵه‌مه‌نده له‌بواری فۆلكلۆرداو هیچ هه‌ژار نییه، خۆ ناشبێت ئیتر ئێمه هه‌ر خه‌ریكی وتنه‌وه‌ی گۆرانی فۆلكلۆریی بین.
ستیڤان:هه‌ندێك له‌شاره‌زایان پاشه‌ڕۆژێكی خراپ بۆ هونه‌ری كوردیی پێشبینی ده‌كه‌ن وپێیانوایه هه‌م تاكی هونه‌رمه‌ند وهه‌م حكومه‌ت وداموده‌ستگه هونه‌رییه‌كان به‌قه‌باره‌ی یه‌كتر به‌شدارن له‌خولقاندنی ئه‌م ژینگه‌یه كه‌هه‌ناسه‌ی هونه‌ری كوردیی سوار كردووه‌و له‌خنكانی نزیك خستۆته‌وه. به‌ڵام ئایا هیچ رێگاچاره‌یه‌ك شك ده‌به‌ین بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین به‌سه‌ر ئه‌م حاڵه‌ته‌دا زاڵبین؟به‌كورتی هه‌نگاوه خێرا‌و دوورماوه‌كان له‌چیدا ده‌بینیته‌وه؟.
بورهان محه‌مه‌د:من بۆ خۆم ره‌شبین نیم، ئه‌م فه‌وزایه‌ش هه‌روا نامێنێته‌وه، چونكه ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌ئێستا له‌بواری هونه‌ری گۆرانی زۆربه‌یان ده‌بینین چه‌ند گۆرانییه‌ك ده‌ڵێن وده‌زانن سه‌ركه‌وتوو نین بۆیه وازده‌هێنن. بۆیه ده‌ڵێم گه‌نجی ده‌نگخۆشمان زۆره‌و هونه‌رمه‌ندی باشیشمان هه‌یه.
Shamzini79@hotmail. com
