هێمن زیدان ... سلێمانی
هونه‌رمه‌ندی موزیسیان زانای محمود هه‌ژار به‌ده‌ست و په‌نجه ڕه‌نگینه‌كانی هه‌میشه به‌كه‌مانچه جوانه‌كه‌یه‌وه ڕوَحمان ئارام ئه‌كاته‌وه‌و تاوێك به‌دیار سۆزی ئاوازه‌كانیه‌وه مه‌ستمان ئه‌كات به موزیكی پڕ داهێنان و جوانی خۆی. هونه‌رمه‌ند له حه‌فتاكانه‌وه كه‌مانچه‌كه‌ی كردۆته شانی و بی وچان وه‌ك پێشمه‌رگه‌یك خزمه‌تی هونه‌رو موزیكی كوردی ده‌كات كه توانی جێگای خۆی بگرێت له‌هونه‌ری كوردیدا‌و ئێستا سه‌رۆكی یه‌كێكه له‌باشترین تیپه موزیكیه‌كانی كوردستان ئه‌ویش تیپی مۆسیقای سلێمانیه...
زانای محمود هه‌ژار به‌م شێوه‌یه بۆمان دوا له‌باره‌ی ئاستی موزیك له كوردستاندا وتی (ئێمه‌ی كورد نه‌ته‌وه‌ی نین ئه‌گه‌ر نه‌ته‌وه‌ی بووینایه ئه‌بوایه میلۆدیه‌كی كوردیمان بخستایه‌ته سه‌ر سه‌رمان و بمان لاوانایه‌ته‌وه و خزمه‌تمان بكردایه، له پۆله‌كانی قوتابخانه‌كان و په‌یمانگای هونه‌ره جوانه‌كان به‌و زمانه ده‌ممان شیرین بووایه بۆ ئه‌م نه‌وه‌یه‌و نه‌وه‌كانی تر) پاشان به‌ردوام بوو له‌قسه‌كردن (ڕای جه‌ماوه‌ر زۆر زه‌عیفه وه‌ك نه‌ته‌وه له‌ناو ئێمه‌دا هه‌ندی كه‌س هه‌یه استغلالی چوعفی نه‌ته‌وه‌كه‌یان كردووه، گێره‌ی تیا ئه‌كه‌ن، یاری تیا ئه‌كه‌ن بۆ به‌رژه‌وه‌ندی خودی خۆیان یان بۆ پاره په‌یداكردن یان بۆ خۆده‌رخستنه یان ئیشی خۆی نی یه‌و هاتۆته بواره‌كه‌وه. )
سه‌باره‌ت به‌وه‌ی كاره‌كانی هونه‌رمه‌ند هه‌ڵكه‌وت زاهیر و هاوشێوه‌كانی تا چه‌ند به‌خزمه‌ت دائه‌نرێت بۆ هونه‌ری كوردی؟ زانای محمود هه‌ژار ووتی (هه‌ڵكه‌وت زاهیر ده‌رچووی په‌یمانگای هونه‌ره جوانه‌كانی سلێمانیه من له‌سه‌ره‌تادا نه‌م بیستووه ئاوازدانه‌ر بێت؟ به‌ڵام له‌م كۆتاییه‌دا كه ئه‌و ئیشانه ده‌كات ده‌عمێكی باشی له‌به‌ر ده‌ستایه. )
سه‌باره‌ت به‌ئاوازه‌كانی هه‌ڵكه‌وت زاهیر تاچه‌ند ڕه‌سه‌نایه‌تی كوردی تێدایه له‌وه‌لاًَمدا هه‌ژار وتی (هه‌ندی گۆرانی به‌تایبه‌ت له‌كچه‌كان ئاوازه‌كان كوردی نین هی شوێنێكی تره به‌بۆچونی من خزمه‌تی هونه‌ری كوردی ناكات ئه‌م كارانه، لای من گۆرانییه‌كی هه‌ورامی به‌چه‌پڵه‌وه زۆر جوانتره له‌و كارانه، به ڕای من هه‌ڵكه‌وت زاهیر ئه‌ونه‌ی لی ئه‌زانی ئه‌و شته ئه‌زانی بۆیه ئه‌وه ئه‌كات چونكه تێكه‌ڵاوی له‌گه‌ڵ خه‌ڵكانێكی ووڵاتی میسر هه‌یه كار له‌گه‌ڵ ستۆدیۆی میسری ئه‌كات به‌ڕای من پی ی ئه‌ڵێم ئه‌گه‌ر ئه‌و ئاوازانه هی خۆیه‌تی ئه‌وانه كوردی نین. خه‌ڵك گله‌یی له زه‌كه‌ریا زه‌كه‌ریا ده‌كات به‌ڵام گرنگ ئه‌وه‌یه له‌سه‌ر خه‌ته كوردیه‌كه ئه‌ڕوات)
پاشان زانای محمود هه‌ژار سه‌رسوڕمانی خۆی له‌و كارانه‌ی هه‌ڵكه‌وت زاهیر ده‌ربڕی كه‌له‌ماوه‌یه‌كی كه‌مدا كردوونی بۆ ئه‌و هونه‌رمه‌ندانه له‌وه‌ڵامدا وتی (ئه‌گه‌ر ئه‌و هه‌موو كاره‌ی كردوویه‌تی هی خۆی بێت من ئه‌ڵێم له‌وانه‌یه كارگه‌یه‌كی ئاواز دروست كردنی هه‌بێت یان زۆر داهێنه‌ره!!!)
زانای محمود هه‌ژار ئه‌وه‌شی وت كه ئێستا به‌س هه‌ڵكه‌وت زاهیر نی یه به‌ڵكو شتێكی زۆر خراپ ڕژاوه‌ته ناو شاری دهۆك و هه‌ولێر و ده‌وروبه‌ری كه به‌شێوه‌ی توركی عه‌زف ده‌كه‌ن.
له‌باره‌ی زیادبوونی ئه‌م كارانه له‌لایه‌ن هونه‌رمه‌ندانه‌وه زانا وتی (ئه‌گه‌ر كه‌سێك لی ی بزانی عزفێكی كوردی بكات ناچێت عربی یان توركی بكات، لی ی نازانن ئه‌گه‌ر دركیشی پی بكه‌ن كه كوردی نی یه به ڕای من غه‌در ئه‌كه‌ن به‌ناوی كوردییه‌وه بڵاوی ده‌كه‌نه‌وه بڵی ئاوازێكی بێگانه‌یه ئینسانێكی كورد ده‌یڵی زۆر باشتره. )
سه‌باره‌ت به‌وه‌ی كاره‌كانی هه‌ڵكه‌وت زاهیر چی خسته سه‌ر موزیكی كوردی له وه‌ڵامدا وتی (هونه‌ر شتێكه له‌ناخه‌وه‌یه، هه‌یه لای ئاساییه تێكی بدات به‌ڵام هه‌یه كوردی نه‌بێت نایكات بۆ نمونه هونه‌رمه‌ندی موزیسیان ئاكۆ عزیز هه‌ستێكی كوردیانه‌ی تێدایه ئه‌م ناتوانی ئاوازێكی بێگانه بژه‌نی. ) پاشان به‌رده‌وام زانای محمود هه‌ژار دوپاتی ئه‌كرده‌وه‌و ئه‌یوت (كه‌سێك هه‌ستی به‌رامبه‌ر ئه‌وه نه‌بێت هونه‌ری میلله‌ته‌كه‌ی خۆی بناسێته‌وه چۆن له‌ڕوویه‌ت به خۆی بڵێت هونه‌رمه‌ند به‌ڵام دام و ده‌زگاكان به‌رگری لی ئه‌كه‌ن ئه‌مه كفره ئه‌مه خیانه‌ته به‌رامبه‌ر میلله‌ته‌كه‌ی خۆمان. )
هه‌ركه‌رسێك دركی به‌شتێك كرد به‌رامبه‌ر به میلله‌ته‌كه‌ی خۆی و دركی كرد كه هه‌ڵه‌یه و كردی واته وه‌فای نی یه به‌رامبه‌ر میلله‌ته‌كه‌ی به‌رامبه‌ر به دایكی هه‌ر كه‌سێك بێت و له‌هه‌ر پله‌یه‌كی ده‌سه‌ڵاتدا بێت.
دواتر سه‌باره‌ت به‌وه‌ی هه‌ڵكه‌وت زاهیر پاره‌یه‌كی باشی له‌به‌ر ده‌ستایه به ئاره‌زوی خۆی سه‌رفی ئه‌كات بۆ ئه‌و كه‌سه‌ی خۆی بیه‌وێت هه‌ژار وتی (ئه‌و كاته‌ی هونه‌ر به‌خۆرایی بوو هونه‌ر به‌هێزتر بوو، ئه‌و سه‌رده‌مانه جوانه له میژووی دنیادا كه ته‌ماعی پاره‌ی تیا نه‌بێت تۆ (20 بۆ 30) ده‌فته‌ر دۆلار بده‌ی به‌كه‌سێك كه هونه‌ری نه‌ته‌وه‌كی خۆی نه‌ناسی سودی چی یه؟؟؟)
سه‌باه‌رت به‌بی ده‌نگی هونه‌رمه‌ندان له ئاستی ئه‌و كارانه‌دا هه‌ژار وتی (ده‌سه‌ڵاتمان نی یه به‌سه‌ر حیزب‌دا ئه‌گه‌ر زۆریش له‌سه‌ر شت بڕۆی خراپه چی بكه‌ین له‌وه زیاتر بێزاربووین هه‌موویان ئه‌زانن ئه‌و كارانه چۆنن؟؟؟)
پرسیم له‌باره‌ی ئه‌وه‌ی ئایا ته‌نها هه‌ڵكه‌وت زاهیر هه‌یه له‌كوردستاندا وا حكومه‌ت هاوكاری ده‌كات بۆ كه‌سی تر نی یه؟ زانای محمود هه‌ژار وتی (ئه‌و كارانه‌ی هه‌ڵكه‌وت زاهیر به پاڵپشتی تاكه‌كه‌سیه بۆ من بانگ ناكه‌ن!!! له وه‌زاره‌تی رۆشنبیری یارمه‌تی خراپ هه‌یه خه‌ڵك هه‌یه چوار ئه‌وه‌نده‌ی كاره‌كه‌ی پاره‌ی بۆ سه‌رف كراوه هه‌یه نیوه كه‌متری پاره‌ی سیدیه‌كه‌ی بۆ خه‌رج كراوه ئه‌مه ده‌لاله‌ت له فه‌وزای ساحه‌ی كوردستان ئه‌كات.
په‌یامی زانای محمود هه‌ژار بۆ هه‌ڵكه‌وت زاهیر ئه‌وه‌یه (ئه‌گه‌ر حه‌ز ئه‌كات ئیش بكات بیر بكاته‌وه بزانی ئه‌م كاره خزمه‌تی هونه‌ری كوردی ئه‌كات ئه‌و ئاوازانه كوردین من هه‌ست ده‌كه‌م به‌رژه‌وه‌ندی خۆیانی تیا بێت) .
زانای محمود هه‌ژار وتی (درۆ له‌گه‌ڵ خۆمان ده‌كه‌ین ئه‌مه غه‌دره له‌هونه‌ری كوردی یه‌كێك غه‌در له‌هونه‌ری كوردی بكات غه‌در ئه‌كات له نیشتیمان، وه زانا ئه‌وه‌شی وت بۆ عه‌ره‌ب بێزی نایه‌ت گۆرانی كوردی بڵێت بۆ ئێمه ئاوازی عه‌ره‌بی بهێنین؟ با هه‌ر ئاواز دانه‌نێین زۆر باشتره. )
له‌سه‌ر ئاینده‌ی كاره‌كانی هه‌ڵكه‌وت زاهیرو هاو شێوه‌كانی تا چه‌ند ئه‌مێنێته‌وه له‌ناو خه‌ڵكدا هه‌ژار وتی (گرنگ ئه‌وه‌یه ئه‌و كارانه گه‌نجی پی هه‌ڵنه‌خه‌ڵه‌تێن، كوردی ره‌سه‌ن ئه‌و شاییانه‌یه هه‌رچی له‌گه‌ل شایی بوو ئه‌وه كوردیه. )
له‌كۆتایشدا زانای محمود هه‌ژار چی نازناوێك ئه‌به‌خشێت به‌هه‌ڵكه‌وت زاهیرو هاو شێوه‌كانی له‌سه‌ر ئه‌و كارانه‌ی ئه‌یكه‌ن وتی (غه‌دره له‌راستیه‌كان ئه‌و كارانه هه‌ر كه‌سێك بیكات) .
