
قه‌ڵه‌مێکی تر شه‌هید بوو
ده گوڵی په‌نجه هه‌ڵوه‌رین
کاغه‌زێکی تریش سوتا
ترێ ڕه‌شکه‌ی دوو چاوی تر
بوون به‌مێوژ
دڵی مۆمێکی تر، وه‌ستا
لێوێکی تر
دڕکی مه‌رگ، بێده‌نگی کرد
په‌پووله‌ی روحێکی تریش
به‌ره‌و گوڵزاری نه‌مریی
فڕی.. فڕی
تفه‌نگ بازێکی بێ شه‌ره‌ف
ئه‌وی فرۆشت
گه‌نده‌ڵێکیش، به‌مه‌رگی ئه‌و
راحه‌تی بالی خۆی کڕی
