
له‌پاش سۆران مامه حه‌مه بۆ جارێكی تر هه‌واڵی تیرۆر كردنی ڕۆژنامه‌نووسێكی تر گه‌یش پێمان ئه‌وه‌ش كاكه سه‌رده‌شت عوسمانه. له كاتێك دا كه تازه ئێمه ده‌رباز بووینه له ڕۆژه نه‌هامه‌تیكانی 14\4و 16\3 كه به قوربانی گه‌لی كورد هه‌ژمار ده‌كرێت و به دروسكه‌ری ده‌سكه‌وته‌كانی ئه‌مرۆمان وه‌سف ده‌كرێت. بۆیه ده‌بێت ئه‌وه بزانین كه له‌گه‌ڵ هه‌ر هه‌ڕه‌شه‌یه‌ك و تیرۆر كردنێكی ڕۆژنامه‌نووسێكی ئازاد ئاگادار كردنه‌وه‌ی ته‌واوی گه‌لی كورده له‌به‌رامبه‌ر ئه‌وه‌یی كه نابێت ئێوه له ده‌ره‌وه‌یی سه‌ری ره‌ش و قه‌ڵاچۆڵان دا سنور ببه‌زێنین. چونكه ئازادیی ئێمه ته‌نیا سه‌یر كردنی قورخ كردنی داهاتی وولات و قورخ كردنی ده‌سه‌ڵات و سه‌یر كردنی زولم و زۆرداری ده‌سه‌ڵاتی ئه‌م دوو حزبه‌یه. بۆیه ئه‌مرۆش گه‌لی سه‌ره‌ڕایی نه‌مانی كۆمه‌ڵ كوژی له‌جیهاندا، به‌ڵام له‌م ناوچه‌یه‌یی كه بانگه‌شه‌ی ئازادی و دیموكراسی لێده‌كرێت. مه‌ترسی كۆمه‌ڵ كوژیمان له‌سه‌ره، له‌به‌رامبه‌ر ئه‌م ده‌سه‌ڵاته‌دا. چوونكه ئێمه له‌گه‌ڵ تیرۆر كردنی شه‌هید سه‌رده‌شت عوسمان ئه‌وه‌مان بیست كه ئه‌گه‌ر ئێمه‌ی گه‌لی ژێر ده‌ستی ده‌سه‌ڵاتی سه‌وز و كه‌سك نه‌بین ده‌بێت بچین بۆ ناو خاكه فرۆشراوه‌كه‌ی كوردستان.
له‌گه‌ڵ هه‌ر ناره‌زایه‌ك مافیاكانی ده‌سه‌ڵات ده‌ست به كاره‌كانی خۆیان ده‌كه‌ن كه له‌ساڵانی شه‌ره ناوه‌خۆیه‌كان له‌سه‌ر یه‌كتریان به‌ناوی لایانگری ئه‌نجام ده‌دا، كه ئه‌مه‌ش ته‌نها ته‌سفیه‌كردنی به‌ربه‌سته‌كانی ده‌سه‌ڵاتی ئاغا و فیوداله‌كان بوو
ئه‌مرۆش له‌په‌نایی ده‌زگه ئه‌منیه‌كاندا شاردراونه‌ته‌وه به‌ڕگریان لێده‌كرێت، كه له‌گه‌ڵ هه‌ر چه‌قه‌له‌یه‌كی به‌رپرسێك دا ده‌كه‌ونه دووباره كردنه‌وه‌ی خوێناوی كردنی شاره‌كانی باشوری كوردستان و به‌تایبه‌تی هه‌ولێر. كه قوربانی هه‌ره‌گه‌وره‌یی تاوانه‌كانی ئه‌م دوو حزبه‌یه ئه‌گه‌ر له كۆمه‌ڵكوژی په‌كه‌كه‌كان و ته‌سفیه‌كردنی دوكتور مه‌ڵا كان ده‌ست پێبكه‌ین. كه ئه‌مرۆش له‌گه‌ڵ دابێت ترسی ئه‌وه‌مان هه‌یه كه داخۆ كه‌ی دێت ئێمه‌ش وه‌كو هه‌موو ئه‌م ڕۆشه‌نبیر و نووسه‌ر و ڕۆژنامه‌نووسانه‌ی كه له‌رێزی ته‌سفیه و پیلانی تیرۆر كردن له پێشه‌وه بوونه، كه‌ی له‌م رێزه‌شدا سه‌ڕه‌كانمان دێته پێشه‌وه و ته‌رمه‌كه‌مان ده‌بینرێته‌وه له‌ناو ئاقاره‌كانی جه‌هه‌نه‌می دروسكراوی ده‌سه‌ڵات دارانی ته‌واوی عێراقی وه‌ك ئه‌م ناوچانه‌ی كه شه‌هیدی تێدا بینرا بیوه‌وه. وه ئێمه ده‌پرسین بۆئه‌وه‌یی بزانین، ئه‌م هیرشانه‌ی ئه‌وان له‌كه‌ی و جۆن ده‌ست پێده‌كات؟؟كه ئێمه‌ش چۆن ده‌بینرێنه؟ و له چ جێگایه‌ك ئه‌م ووڵاته ده‌رفێنرێین؟كه ته‌نها بۆ تیرۆر كردنی ئێمه‌ش ته‌واو نه‌بێت و به‌لكو ببێته گالته پێكردنیش بۆ ده‌زگا و شوێنه حه‌ساسه‌كانی ئه‌م شارانه و ئه‌م گه‌له، كه‌چه‌ند ڕۆژیك نمونه‌یه‌كیان پشانداین. كه ئه‌مه‌ش جگه له دوژمنی دوژمن ئه‌وه به‌سه‌ر ئه‌م گه‌له ناهێنی و له‌كه‌سایه‌تی خوێندكارێك په‌ڵاماری هه‌موو گه‌ل به‌گشتی و خوێندكاران به‌تایبه‌تی بدرێت، ئه‌مه‌نه‌ك ته‌نها پلانی داڕێژراو بووه به‌لكو به‌هاوكاری لایانێكی ده‌ره‌كیش بووه، چونكه ئه‌م جۆره كارانه بی هێزی ته‌واوی ئه‌م ناوچه‌یه دیار و نیشانی ئه‌م خه‌لكه ده‌دات، كه هه‌ركه‌سێك بخوازی زۆر به‌ئاسانی په‌لاماری كه‌سی دیاری كرا‌و بدات، له‌وه‌شی تێده‌په‌رێنی كه له‌به‌رچاوی پۆلیس و ئاسایشیش و دواین خوێناوی بوونی ئه‌م ئه‌م ناوچه‌یه ئه‌وه‌یه كه تیرۆریش بكرێت، له شارێكی وه‌كو مووسل بدۆزرێته‌وه كه ئه‌مه‌ش نیشانمان ده‌دات، یان ده‌بێت چۆل بكه‌ن یان ده‌بێت بمرن. بۆیه ئێمه ده‌بێت بپرسین كه ئایا 182هه‌زرا به‌س نیه یان ده‌تانه‌وێت ئێوه‌ش كه ده‌سپێكی به‌كوشتن دان له‌شه‌ره ناوه‌خۆیه‌كان ده‌ستان پێكرد، ئه‌مرۆش به تیرۆر كردن رێژه‌یی كوشتنه‌كانی سه‌دام له‌سه‌ر ئه‌م گه‌له ته‌واو بكه‌ن. جی بكه‌ین تا خۆمان له‌ده‌ست ئێوه‌ش بپارێزین. یاخووت ئێمه ده‌پرسین كه مردنی ئێمه هه‌رده‌بێت به‌تیرۆری ئێوه كۆتایی پێبێت؟؟یاخوت ده‌خوازن دووباره چۆڵ كه‌ین؟ تاكو ئێوه‌ش به‌ئاسانی بتوانن به‌كیفی خۆتان خاك هه‌راج بكه‌ن فرۆشیاریه‌كانیشتان توركیا‌و ئێران بێت؟؟ ڕۆژنامه‌نووسانیشتان گه‌لی ئێمه خه‌ریك كه‌ن به‌م ته‌وه‌ره لاوه‌كیانه و موقه‌ده‌س كردنی سه‌ركرده‌كان وه‌ك ئه‌وه‌یی كه چون (نابیت سه‌رۆك له‌دووجێگادا سه‌رۆك بێت) . بۆئه‌وه‌یی له‌پشت دیواره‌كانی ئه ته‌وه‌رانه كه‌له‌ڕێگایی كه‌ناله قه‌به و بی به‌رنامه‌كانیان و كه كه‌س نازانی كه ئه‌وانه له‌سه‌ر ناوی جیه‌وه وه‌شان ده‌كه‌ن، چه‌واشه‌كاریه‌كان و بزركردنی تیرۆره‌كان بشارنه‌وه.
گه‌لی ئێمه به‌م دوو جۆر، له كۆمه‌ڵ كوژیه‌كان كه كومه‌ڵ كوژیی ڕه‌گه‌زی و كۆمه‌ڵ كوژیی ڕۆشه‌نبیریه‌ین، بی خه‌به‌ر بخه‌ن
بۆئه‌وه‌یی هه‌شیاری گه‌ل له‌ژێر ره‌حمی ئه‌واندا ده‌رنه‌چێت و ره‌حمی ئه‌وانیش بۆ ئه‌م گه‌له رازیی بوونیانه به هه‌مان سیسته‌می ئاغا و عه‌بدایه‌تی، بۆیه هه‌ر جوڵانه‌وه‌یه‌ك كه تاكی كورد ئه‌نجامی بدات بۆ ئاگادار كردنه‌وه‌یی ئه‌م كۆمه‌ڵگایه ده‌بێت بڵێت كه‌یی كاتی من دێت بۆ زه‌نگی مردن.
ڕاستی فڕات
rasti. frat@yahoo. com
