
لێره خه‌ونه‌كانمان هێشتا نه‌پشكووتون ده‌بی له‌سه‌ر ئاته‌شبه‌ندی ئه‌قڵی پی نه‌گه‌یشتووی خاوه‌ن ده‌سه‌ڵات، ئومێده سیس بووه‌كانی به وه‌ریوی بۆ خاك بتوێنینه‌وه. لێره له‌و ووڵاته خیر له‌خۆنه‌دیتووه، له‌و كه‌ڤرستانه بی ئه‌مه‌كه، له ووڵاتی زمان زنجیركراوه‌كان، ئه‌وه‌ی بیه‌وێت بوونی هه‌بێت ده‌بێت بمرێت، ئه‌وه‌ی وویستی زار جولاندنی هه‌یه ده‌بێت بیر له بڕینی له ڕه‌گوڕیشه‌ی هه‌موو هه‌سته‌وه‌ریه‌كانی هه‌بێت.
ده‌سه‌ڵاتێك كه زانكۆ به‌هه‌ل بزانێت بۆ ڕفاندن و پارچه پارچه‌كردنی په‌پوله‌یه‌ك، ده‌نگێك، هه‌ولێكی ویستراوی كۆمه‌ڵگا.
به دڵناییه‌وه له‌نێو تاریكی‌دا نغرۆ بووه و ده‌رفه‌تی دۆزینه‌وه‌ی هیچ ڕێگه‌یه‌كی نه‌ماوه بۆ خۆ ده‌ربازكردن له ته‌نگژه ترسناكه‌كانی نێوه‌خۆیی، با بێن هه‌موومان تیرۆر بكه‌ن، ئێمه شایه‌نی تیرۆرین، چونكه ڕازین به نه‌بوونی شه‌ڕف و ئه‌خلاق و ڕاستی و جوانی، ڕازین به گه‌نده‌ڵیان، بی شه‌ره‌فیان، نه‌زانینیان، ناپیاوه‌تیان، نانبرین و شكاندن و وێرانكردنی هه‌رتاكێكی نێو ئه‌و كۆمه‌ڵگایه. به درۆ شاخداره‌كانیان، به نا یه‌كسانی و ناپاكیان ئێمه شایه‌نی تیرۆرین. تێده‌په‌ڕن وه‌كو ڕێژنه‌ی به‌هار، دڵنیام وه‌كو چۆن وه‌كو خه‌ون وابوو سه‌دامێكی شه‌ریفتر له ئێوه له ئیمپڕاتۆڕیه‌وه ببێنن له نێو قه‌فه‌زی دادگا و كامه خوێنی ده‌مژی له تۆڵه‌ی تاوانه‌كانی له سزادان و وه‌رگرتنه‌وه‌ی مافی زوڵم لێكراوان له ده‌سه‌ڵاتی له‌بن نه‌هاتووی خودای گه‌وره و به‌خشنده، زۆر جار ئه‌و خه‌ڵكه به‌زه‌ییان به حاڵ و ژیانی داده‌هاته‌وه، به‌و جۆره و بگره خراپتر ئه‌و ده‌سه‌ڵاته قێزه‌وونه‌ی ئێوه به‌ردبارانی ده‌نگ و هه‌قی خه‌لك ده‌بن، له قه‌فه‌سی دونیا و قیامه‌ت به‌بی لێپرسینه‌وه له نێو بی له‌زه‌تیه‌كانی خۆیان نغرۆ ده‌بن و ده‌توێنه‌وه. ده‌سه‌ڵاتی خودا زۆر زیاتره بۆ سرینه‌وه‌تان، چونكه تیرۆركردنی گه‌نجێك له نێو زانكۆ به بیانووی وورته‌یه‌ك، گوناهێكه وه‌ك چۆن هه‌موو دڵێكی پڕ له هه‌ناسه ساردی ئه‌و كۆمه‌ڵگا سه‌نه‌م ئاسایه پڕ خوێن ده‌كات، ئه‌وهاش حه‌رشی خودا دێنێته گۆ، ئه‌گه‌ر ئێمه تۆزێك هۆشمان هه‌بێت ده‌بێت بزانین ئه‌و ده‌ڤه‌ره‌ی ئێمه‌یه مه‌ترسیدارترین شوێنی جیهان نه‌وه‌ك به‌غدا. ئه‌وه‌تا له ده‌ڤه‌رێك بانگه‌شه‌ی ئازادی ده‌كرێت له‌سه‌ر ووته‌یه‌ك لاوێك بی رۆح ده‌كرێت كه‌چی نه سه‌رۆكی هه‌رێم، نه سه‌رۆك حكومه‌ت، نه په‌رله‌مان فزه‌یان لێوه دێت وه‌كو ئه‌وه‌ی انشالله كه‌ڕ بووبن و گوێی بیستنی گوو ڕێژكردنی به‌ناو حه‌ره‌می زانكۆ و بی ده‌سه‌ڵاتی هاوشانی بی مه‌عریفه‌یی و پاكی زانكۆكه‌یان هه‌بێت. ئه‌گه‌ر تۆزه‌ك ئینسانه‌تیان مابێت پێویسته نه‌وزاد حه‌سه‌نی راِگره گه‌نده‌ڵ و پۆزلێده‌ر و می بازه‌كه‌ی كۆلیژی زمان و ئه‌حمه‌د دزه‌یی سه‌رۆكی زانكۆ و وه‌زیری ناوه‌خۆ به زووترین كات ده‌ست له‌كار بكێشنه‌وه... ئه‌گه‌ر نا له شوێنی تیرۆركردنی زه‌رده‌شتی جوانه‌مه‌رگ گۆڕێك بۆ هه‌موو ئه‌و لاوانه هه‌ڵكه‌نن كه له ده‌ره‌نجامی سیاسه‌تی بێزاركه‌ر و گوێیه كه‌ڕه‌كانیان
بیر له خۆكوشتن ده‌كه‌نه‌وه و تیرۆر و مه‌رگیان پی باشتره له سه‌رشۆڕی و بی شه‌ڕه‌فی....
