
دوای ئەوەی ئێوارەی رۆژی 4-5-2010 لە بەردەم کۆلیژی زمانی زانکۆی سەڵاحەدین لە هەولێر دەرفێنرێ، ئەمڕۆ بەکوژراوی تەرمی سەردەشت عوسمان خوێندکاری قۆناغی چوارەمی بەشی زمانی زانکۆی سەڵاحەدین و رۆژنامەوان، لە شاری موسڵ دۆزرایەوە.
بەم بۆنە خەمناکەوە، ئێمە وەک ناوەندی ئایندە بۆ پرسەکانی گەنج، تیرۆرکردنی ئەم رۆژنامەوانە گەنجە شەرمەزار دەکەین و بە هەرەشە لەسەر ئازادی رادەربڕین و کۆمەڵگەی شارستانی دەزانین.
داواش لە لایەنە پەیوەندیدارەکان دەکەین، بەدوادچوونی ورد بۆ تیرۆرکردنی سەردەشتی جوانەمەرگ بکەن و بکوژانی رادەستی دادگا بکرێن.
(ناوه‌ندی ئاینده بۆ پرسه‌کانی گه‌نج ناوه‌ندێکی گه‌نجانه‌ی سه‌ربه‌خۆیه و له پێناو پرسه‌کانی تایبه‌ت به گه‌نجان کار ده‌کات، تا ئێستا چه‌ندین پرۆژه‌ی گه‌وره‌و ستراتیژی ئه‌نجام داوه بۆ خزمه‌تی توێژی لاوان)
6-5-2010
هەولێر باشوری کوردستان
