
به بیستنی هه‌واڵی كوشتنی زه‌رده‌شت عوسمان زۆر دڵگرانبووم. له‌به‌ر ئه‌وه دڵگران نه‌بووم كه هاوڕێم بوو، چونكه نه‌مده‌ناسی و ئاشنایه‌تیشم به بابه‌ته بڵاوكراوه‌كانی نه‌بوو، به‌ڵكو به‌وه دڵگران بووم كه ئاسایشی تاك له وڵاتی مندا چه‌ند ناسك و نه‌پارێزراوه. به خوێندنه‌وه‌ی بارودۆخی كوردستان و كوشتنی زه‌رده‌شت عوسمان، ده‌رده‌كه‌وێت كه ئه‌نجامده‌ران حكوومه‌ت و حزب نین، به‌ڵكو كه‌ساتی ده‌سه‌ڵاتدارن.
له كوردستان كه‌شوهه‌وایه‌كی سه‌قامگیرمان هه‌یه كه ئاسایشی به‌رقه‌راره، به‌ڵام كێشه‌كه له‌وه‌دایه به‌رپرسه‌كانمان خاوه‌نی پاسه‌وانگه‌لێكن.
له‌گه‌ڵ زۆرێك له‌و بیانییانه‌ی قسه‌م كردبێت ده‌رباره‌ی بارودۆخی كوردستان، ئه‌وان ئاسایشه‌كه‌یان به دڵ بووه، ته‌نانه‌ت زۆرێكیان ده‌ڵێن له ئه‌مه‌ریكا و شاره گه‌وره‌كانی وڵاتانی ئه‌وروپا و زۆر وڵاتی دیكه‌ش باشتره. ئه‌مه راسته. به‌ڵام گه‌ر وه‌هایه، بۆچی به‌رپرسانی ئێمه هه‌ر له خۆیان ده‌ترسن و زۆرینه‌ی هه‌ره زۆریان به لایه‌نی كه‌م هه‌شت پاسه‌وانییان هه‌یه كه شه‌و و رۆژ له خزمه‌تیاندان؟ یا دیاره ئاسایشی به‌رپرسانی ئێمه له مه‌ترسیدایه؟ ئه‌وه چه‌ندین ساڵ ده‌بێت نه‌مانبیستووه كه‌سێك هه‌ڕه‌شه له به‌رپرسێك بكات، نه‌ك له‌به‌ر ئه‌وه‌ی پاسه‌وانی هه‌یه و لێی ده‌ترسێت، به‌ڵكو له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌و به‌رپرسه و هێزی و ترسی خۆی هه‌یه كه ئه‌گه‌ر هه‌ڕه‌شه‌ی لێ بكه‌یت ده‌توانێت راپێچی زیندانت بكات به‌بێ بوونی مۆڵه‌تی دادوه‌ر. یان دیاره ئه‌و به‌رپرسانه شتێك ده‌زانن ئێمه نایزانین، كه ئاسایشمان به‌رقه‌رار نییه بۆیه ئه‌م هه‌موو پاسه‌وانه‌یان له ده‌وری خۆیان داوه.
حاڵه‌ته‌كه لێره‌دا زۆر مه‌ترسیداره. گه‌ر به‌رپرسێك كۆمه‌ڵێ پاسه‌وانی خۆی هه‌بێت، وه‌ك تاقمێكی چه‌كداری یاسایی كار ده‌كات. بێ گومانیش ئه‌م پاسه‌وانه‌نه له‌ژێر فه‌رمانی راسته‌وخۆی ئه‌م به‌رپرسه‌دان. بۆیه كاتێك ئه‌و به‌رپرسه داوایان لێ ده‌كات به كارێك هه‌ڵبسن، ئه‌و چه‌كدارانه، وه‌ك ئه‌ركێكی سه‌ربازی خۆیان، ناچار ده‌بن بیكه‌ن. لێره‌دا دیارده مه‌ترسیداره‌كه ده‌رده‌كه‌وێت. گه‌ر ئه‌و به‌رپرسه هه‌ر فه‌رمانێك به پاسه‌وانی بدات، ئه‌وان پێی هه‌ڵده‌ستن. هه‌موو لایه‌ك ده‌زانن نموونه‌ی ئه‌مه‌مان زۆر زۆره.
به رای منیش كوشتنی زه‌رده‌شت عوسمان له‌مه‌وه‌یه. بڕوا ناكه‌م حكوومه‌ت یا حزب ده‌ستی هه‌بێت له كوشتنی زه‌رده‌شت عوسمان. مه‌به‌ستم ئه‌وه‌یه، ده‌زگایه‌كی ناو حكوومه‌ت یا حزب فه‌رمانی ئه‌و كاره‌یان نه‌داوه. به‌ڵكو به رای من، كوشتنی زه‌رده‌شت عوسمانم له لایه‌ن به‌رپرسێكه‌وه‌یه.
بۆچی بڕوام وایه حكوومه‌ت و حزب نییه؟
له‌به‌ر ئه‌وه‌ی به شێوه‌یه‌كی به‌رده‌وام رۆژنامه‌نووسان و رۆشنبیران ره‌خنه له حكوومه‌ت و پارته سیاسییه‌كان ده‌گرن. با روونتری بكه‌مه‌وه: ئێستا له كوردستاندا به ده‌یان رۆژنامه و گۆڤاری چاپكراو و وێبسایتی رۆژنامه‌وانی هه‌ن. ئه‌مانه به به‌رده‌وامی ره‌خنه له‌م دوو لایه‌نه ده‌گرن و قسوریشی نه‌كردووه له وتنی چاك و خراپ و خراپترین، به شێوه‌یه‌ك كه حكوومه‌ت و پارته سیاسییه‌كان له قسه‌كانیان راهاتوون و چیتر پێیان وانییه دڕك بێت بچه‌قێته گیانیانه. به‌ڵگه‌كه‌شم بۆ ئه‌وه‌یه كه له‌م چه‌ند ساڵه‌ی رابردوو وێنه‌ی له‌م كوشتنه‌ی زه‌رده‌شت عوسمان له سنووری ئیداری هه‌رێمی كوردستان نه‌بینراوه. لێره‌دا مه‌به‌ستم ئه‌وه نییه كه بارودۆخی كوردستان بۆ رۆژنامه‌وانی زۆر گونجاو و رێكوپێكه، نكوڵی له نه‌بوونی ئازادییه‌كی كامڵ بۆ رۆژنامه‌نووس و ره‌خنه‌گر و رۆژنامه‌نووسان ناگیردرێت. دیاره له‌مه‌وپێشیش چه‌نج جارێك هه‌ڕه‌شه‌كردن له رۆژنامه‌نووسان هه‌بووه، به‌ڵام ئه‌وانیش له لایه‌ن حزب و حكوومه‌ته‌وه نه‌بووه، به‌ڵكو له لایه‌ن كه‌سایه‌تییه‌كان ناو ئه‌و دامه‌زراوه‌یه‌وه بووه. ره‌نگه بپرسن جا ئه‌مه چی جیاوازییه‌كه، كاتێك كه‌سێك له ناو یه‌كێك له‌م دامه‌زراوانه هه‌ڵبستێت واته ئه‌م دوو لایه‌نه پێی هه‌ڵساون. جیاوازییه‌كه له‌وه‌دایه، ئه‌گه‌ر ده‌زگایه‌كی ئه‌منی، هه‌واڵگری، ئیداری یا سیاسی ئه‌م دوو لایه‌نه به‌م كاره هه‌ڵبسن ئه‌وه راسته‌وخۆ ئه‌نجامده‌رانیشی ئه‌م ده‌زگایه‌ی ناو ئه‌م هه‌ریه‌ك له‌م دوو دامه‌زراوه‌یه‌یه و هه‌ر ئه‌م دووه‌ش تاوانبارن پێی. بڕواش ناكه‌م ئه‌م دوو لایه‌نه به كاری وه‌ها هه‌ڵسن له‌به‌ر ئه‌وه‌ی خۆیان چاك ده‌زانن ده‌ره‌نجامه‌كانی وه‌ها كارێك چۆن ده‌بێت، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی شه‌رعییه‌ت و نیازی ئیجابی حكوومه‌ت و حزب له لای خه‌ڵكی ناوخۆ شلۆق ده‌كات، كاریگه‌رییه‌كان به شێوه‌یه‌كی خراپتر له ئاستی ده‌ره‌وه ده‌بێت. چونكه زۆر رێكخراوی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ن كه پشتیگیری وڵاتانی زلهێزی رۆژئاوایان هه‌یه وه‌ك رێكخراوی لێبوردنی نێوده‌وڵه‌تی و رۆژنامه‌نووسانی بێ سنوور و هیومن رایتس وۆچ و كۆمه‌ڵێكی دیكه، ده‌تواتن ناوبانگی و سه‌روه‌ری وڵاتت بزرێنن و كرده‌وه خراپه‌كانت به گوێی به‌رپرسانی وڵاتان بگه‌یه‌نن. ئه‌وه‌نده‌ش ده‌زانم، له ئاستی هه‌ره به‌رزی سه‌ركردایه‌تی حزبه‌كان، به‌تایبه‌تی پارتی كه هه‌ولێری له بن ده‌سته، دژی هه‌ر جۆره توندوتیژییه‌كن له دژی ئازادی راده‌ربڕین و له ده‌ره‌نجامه خراپه‌كانی ئه‌و كاره‌ش تێگه‌یشتوون.
هه‌ڕه‌شه‌كانی ئه‌م چه‌ند ساڵه‌ی رابردوو له رۆژنامه‌نووس و ره‌خنه‌گر و رۆشنبیران، له لایه‌ن كه‌ساتییه‌كانه‌وه بووه. ئه‌مه‌ش زۆر باشتر ده‌سه‌ڵمێندرێت كاتێك ئێمه ده‌زانین سه‌دان كه‌س له‌م كوردستانه هه‌یه چه‌ندین پاسه‌وانی هه‌یه و پاسه‌وانه‌كانیش ملكه‌چی راسته‌وخۆی ئه‌ون. به‌ڵگه‌ش بۆ ئه‌مه زۆره كه پاسه‌وانی به‌رپرسان به كه‌یفی به‌رپرسه هه‌ڵسوكه‌وتیان كردووه كه زۆرجار دژه یاسا بووه. كاتێك به‌رپرسێك ده‌سه‌ڵاتی ئه‌وه‌ی درابووبێته چه‌ند چه‌كدارێكی له بن ده‌ست بێت و قسه‌ی بڕوات، واته هێزی هه‌یه، به‌ڵام چۆن هێزێك، هێزێكی ره‌ها چونكه له وڵاتی ئێمه یاسا سه‌روه‌ر نییه. ئه‌مانه له نه كه‌س لێیان ده‌پرسێته‌وه و نه كه‌سیش رێ‌یان لێ ده‌گرێت. (لۆرد ئاكتۆن) یش ده‌ڵێ: ( (هێز گه‌نده‌ڵ ده‌بێت، هێزی ره‌ها ته‌واو گه‌نده‌ڵ ده‌بێت. ) ) گه‌ر به‌رپرسێك له ناو په‌بلیكدا ده‌سه‌ڵاتی هه‌بێت و له ناو ئه‌م دوو دامه‌زراوه‌یه‌ش (له كوردستان) قسه‌ی بڕوات و پشتیوانی هه‌بێت، بێگومان له هه‌ڵسوكه‌وتدا جۆره ره‌فتارێك ده‌كات كه خۆی ئاره‌زووی لێ بكات. بۆیه كاتێك كه‌سێك ره‌خنه‌ی ئاراسته‌ی بكات، ئه‌و به حوكمی ئه‌و هێزه‌ی هه‌یه‌تی، سه‌ركوتی ده‌كات و هه‌وڵی له‌ناوبردنی ده‌دات.
بۆیه به رای من هه‌ڕه‌شه‌ی سه‌ره‌كی بۆ سه‌ر ژیان و ئاسایشی هاووڵاتیان له كوردستان له لایه‌ن ئه‌و به‌رپرسانه‌وه‌یه كه ژماره‌یه‌ك چه‌كدارییان له بن ده‌سته كه به ئاره‌زووی خۆیان جوڵه‌یان پێ ده‌كه‌ن.
كوشتنه‌كه‌ی (زه‌رده‌شت عوسمان) یش، كه به رۆژی رووناك و له سه‌ر شه‌قامێكی قه‌ره‌بالغی شاری هه‌ولێر، كه ئاسایشێكی توندوتۆڵی هه‌یه به جۆرێك ته‌نانه‌ت ڕا و فیكره سیاسی تاك به تاكی دانیشتووانه‌كه‌ی هه‌یه، بڕفێندرێت و دواتر به‌و هه‌و هه‌موو بازگا توندوتۆڵه تا ناو شاری موسڵ ببردرێت، دیاره كه كه‌سێك كردوویه‌تی هێزی هه‌بێت. ته‌نها كه‌سێكی به‌هێز غیره‌تی ئه‌وه‌ی هه‌یه خه‌ڵك به رووناكی له‌ناو شاردا بڕفێنێت، ته‌نها كه‌سێكی به‌هێز ده‌توانێت به‌و بازگایه‌نه‌دا به رفێندراوه‌كه‌وه تێپه‌ڕێت.
گومانم نییه ده‌زگاكانی ئاسایش و پۆلیس، ئه‌گه‌ر نه‌زانن كێیه، ئه‌وه زۆر به چاكی له دوای لێكۆڵینه‌وه ده‌یدۆزنه‌وه كێیه چونكه شت له‌وان گیر ناخوات. جا پێویسته دوای ئه‌وه‌ی تاوانباری سه‌ره‌كی و هاوه‌ڵه تاوانباره‌كانی دیكه‌شی دۆزرانه‌وه، هه‌ر هه‌موویان راپێچی به‌ر دادگا بكرێن و حوكمێكی عادیلانه‌یان به‌سه‌ردا بسه‌پێندرێت و پێویسته دوای ئه‌وه حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان پاسه‌وانی به‌رپرسه حكومی و حزبییه‌كان، ته‌نانه‌ت سه‌ربازییه‌كانیش، وه‌ربگرێته‌وه. ئه‌گه‌ر كه‌س ده‌ستنیشان نه‌كرێت و تاوانباران رووبه‌رووی حوكمی یاسا نه‌كرێنه‌وه، ئه‌وه ئه‌وكات ده‌توانرێت بگوترێت كه حزب یا حكوومه‌ت ده‌ستی له‌م كاره‌دا هه‌یه.
