
له‌لێدوانێكی تایبه‌تدا ئه‌ندامی ده‌سته‌ی كارگێڕی پارتی چاره‌سه‌ری دیموكراتی كوردستان به‌ریز ناجی ئه‌رگۆشی سه‌باره‌ت به كۆشتن و تیرۆركردنی خوێندكار‌و رۆژنامه‌وان" سه‌رده‌شت عوسمان" ئه‌و كرده‌یه‌وه شه‌رمه‌زار كرد‌و ووتی؛ له‌كاتێكدا خوێندنی ساڵ به‌رووكۆتایی ده‌چێت، گه‌نجێَكی نه‌ته‌وه‌كه‌مان كه له‌قۆناخی دوایی خوێندنی زانكۆدایه‌و له‌كاتێكدا كه ئاهه‌نگگێرانی ده‌رچوونیشی ته‌واوكردووه، به‌ڵام به‌شێوه‌یه‌كی نامرۆڤانه‌و به‌هه‌ڵس وكه‌وتێكی تیرۆریستیانه رووبه‌رووی رفاندن و پاشان كۆشتن ده‌كرێته‌وه، ئه‌مه كارێكی نائه‌خلاقی وبه‌دوور له هه‌موو پێوانه مرۆڤییه‌كانه‌و ئه‌مه‌ش كرده‌وه‌یه‌كی تیرۆریستی و ئێمه ئه‌م كرده‌وه‌یه به‌توندی شه‌رمه‌زار ده‌كه‌ین و به‌په‌له داوای ئاشكراكردنی بكه‌رانی ئه‌م كرده‌وه نامرۆڤانه‌یه ده‌كه‌ین.
رۆژی 4-5-2010 سه‌رده‌شت عوسمان خوێندكار‌و رۆژنامه‌وان له كاتێكدا له پێش چاوی ئاسایش و پۆلیسی شاری هه‌ولێره‌وه به‌شێوه‌یه‌كی هۆڤانه له‌لایه‌ن چه‌ند چه‌كدارێكه‌وه په‌لاماری ده‌درێت و بێ ئه‌وه‌ی كه هیچ كاردانه‌وه‌یك له‌لایه‌ن ئاسایش وپۆلیسی زانكووه، سه‌رده‌شت عوسمان ده‌خه‌نه به‌راكێشان و لێدان ده‌خه‌نه نێو سه‌یاره‌وه‌و ده‌یڕه‌فێنن و پاش دوو رۆژ ته‌مه‌كه‌ی له‌ده‌ره‌وه‌ی سنووری پارێزگای هه‌ولێر له‌شاری موسل ده‌دۆزرێته‌وه.
ناجێ ئه‌رگۆشی ووتی؛ ئه‌مه جارێ یه‌كه‌م نییه كه له‌به‌رامبه‌ر به‌رۆژنامه‌وانان وچالاكانی مافی مرۆڤ له‌هه‌رێمی كوردستان و له‌سنووری ده‌سه‌ڵاتی كوردیدا، ئه‌م شێوه هه‌ڵس وكه‌وتانه پێكدێت ورووبه‌رووی ناعه‌داڵه‌تی و تیرۆرده‌بنه‌وه وهه‌وڵ ده‌درێت كه ده‌نگی ناڕه‌زایه‌تی كۆمه‌ڵگا وخواسته‌كانی كپ بكرێت و ئه‌م شێوه هه‌ڵس وكه‌وته له‌به‌رامبه‌ر به رۆژنامه‌وان" سه‌رده‌شت عوسمان" هیچ پاساوێكی یاسایی وئه‌خلاقی بۆ نییه‌و ته‌نها به‌ربه‌ست كردن وكپ كردنی رای جیاواز‌و به‌گرێكردنه له هێنانه زمانی راستیه‌كانه. ئه‌مه‌ش ته‌نها ده‌كه‌وێته خانووی كرده‌وه‌یه‌كی تیرۆریستی و له پێناو شاردنه‌وه‌ی راستیه‌كان و راگه‌یاندن و قڵمی ئازادی رۆژنامه‌وانی له‌هه‌رێمی كوردستاندایه و هیچی دیكه.
ناجی ئه‌رگۆشی ووتی؛ ئه‌م كرده‌وه‌یه به‌رده‌وامی تیرۆركردنی رۆژنامه‌وانان و چالاكڤانانی مافه‌كانی مرۆڤ و راگه‌یاندنی ئازاده كه هه‌تا ئێستاشی له‌گه‌ڵدا بێت، بكه‌رانی ئه‌و كرده‌وه نامرۆڤانانه‌و ناشارستانییه دیار نه‌كراوه‌و به‌پێ پێویست به‌دوادا چوونیان بۆی نه‌كراوه.
هاوكات ناجی ئه‌رگۆشی ووتی؛ بۆ ئه‌وه‌ی بكرانی ئه‌م كرده‌وه ناشارستانیه‌و نامرۆڤانه‌یه ده‌ربكه‌وێت و بانگێكی وه‌های كرد، پێویسته هه‌موو دام وده‌زگا و رێكخراوه مه‌ده‌نییه‌كان و به‌تایبه‌تیش راگه‌یاندنه‌كان و رێكخراوه‌كانی گه‌نجان وخوێندكاران له‌ئاست ئه‌م كرده‌وه‌یه، به‌چالاكی جه‌ماوه‌ری و جۆراوجۆر ئه‌م كرده‌وه‌یه شه‌رمه‌زار بكه‌ن و داوای حیساب خواستن له‌به‌كه‌رانی بكه‌ن.
ئه‌ندامی ده‌سته‌ی كارگێڕی پارتی چاره‌سه‌ری دیموكراتی كوردستان ناجی ئه‌رگۆشی، له‌كۆتایی لێدوانه‌كه‌یدا، بانگی له دام وده‌زگا وحكومه‌تی كرد كه له‌م كرده‌وه‌یه‌دا بێده‌نگ نه‌بن و له‌كاتێكدا كه پێویسته به‌دواداچوونی بۆ بكه‌ن و لێجنه‌یه‌ك بۆ ئه‌م كرده‌وه‌یه پێك بهێنن و وبه‌كه‌رانی ئه‌م كرده‌وه تیرۆریستی و نامرۆڤانه‌یه ئاشكرا بكرێت و بۆرای گشتی وجه‌ماوه‌ری كوردستان روون بكرێته‌وه.
