دوای چاوه‌رِوانیه‌كی زۆرمان له‌و لیژنه‌یه‌ی كه‌پارتی بۆ چه‌واشه‌كردنی رِای گشتی پێكیهێنابوو، سه‌رئه‌نجام رِوونكردنه‌وه‌یه‌كی چه‌واشه‌كارانه‌ی بلاَوكرده‌وه كه‌هیچ كه‌س باوه‌رِیان پێناكات. ئه‌گه‌رچی ئێمه هه‌ر چاوه‌رِوانی ئه‌وه‌مان له‌پارتی ده‌كرد، كه‌دوای ماوه‌یه‌ك وه‌كو پیشه‌یی هه‌میشه‌یی خۆیی خۆڵ بكاته چاوی خه‌ڵكیه‌وه، به‌لاَم هیچ كه‌سێكی ژیر سیقه به‌م قسه‌یه‌ی پارتی ناكات. له‌سیناریۆكه‌یان نوسیویانه سه‌رده‌شت عوسمان به‌ڵێنی به‌گروپێكی تیرۆریستی داوه كاریان بۆ بكات، به‌لاَم دواتر په‌شیمان بۆته‌وه. هیچ ئاقڵێكی ژیر ئه‌م درۆ زل و چه‌واشه‌كاریه‌ی پارتی قبوڵ ناكات و، رِه‌تیده‌كاته‌وه. سه‌رده‌شت عوسمان خاوه‌نی قه‌ڵه‌مێك له‌رِقی له‌چه‌ك بوو، ئه‌وه هه‌موو كه‌س پێده‌زانێت و تادواین ساته‌كانی ژیانی دژ به‌ده‌مارگیری و دواكه‌وتن بوو، هه‌میشه‌ش له‌خه‌یاڵیدا چاوه‌رِوانی ئاینده‌یه‌كی گه‌شی ده‌كردو ئایا هه‌رگیز كه‌سێك وه‌كو ئه‌و، ئاماده‌یه په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ گروپی تیرۆریستی ببه‌ستێت؟
رِای گشتی به‌رِێز ئایا هیچ كه‌سێك ده‌توانێت به‌رِۆژی رِووناك له‌به‌رچاوی پۆلیس و ئاسایش و زێره‌ڤانی پارتی له‌نێو دڵی هه‌ولێری پایته‌ختی كوردستانه داماوه‌كه‌مان له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتی كۆنه په‌ره‌ستی پارتی پاسارییه‌كیش برِفێنێت.
كوردستانیانی خۆشه‌ویست
گروپی رِۆژنامه‌نووسانی بێسنووری كوردستان به‌هیچ شێوه‌یه‌ك سیناریۆی لێكۆڵینه‌وه‌ی لیژنه‌ی پارتی قبوڵ ناكات و، رِه‌تیده‌كاته‌وه. چونكه وشه به‌وشه‌ی جگه له‌چه‌واشه‌كاری هیچی تری تیانییه. بۆیه جارێكی‌تر پێشنیار ده‌كه‌ین هه‌موو تاكێك و به‌تایبه‌تی رۆژنامه‌نووسان برِژێنه سه‌ر شه‌قامه‌كان، و گورِیش به‌قه‌ڵه‌كانیان بده‌ن بۆ ئیحراجكردنی پارتی، تا ئه‌و كاته‌ی له‌ژێر فیشاری ئێوه‌دا ناچارده‌بێت رِاستیه‌كان ئاشكرا بكات. له‌سه‌ر ئاستی نێوده‌وڵه‌تیش داوا له‌نوێنه‌ری یونامی ده‌كه‌ین، له‌عێراق واز له‌موجامه‌له‌كردنی پارتی بهێنێت و، لیژنه‌یه‌ك بۆ لێكۆڵینه‌وه له‌چۆنیه‌تی تیرۆركردنی سه‌رده‌شت عوسمان پێكبهێنێت.
نیگه‌رانی خۆشمان نیشان ده‌ده‌ین له‌هه‌مبه‌ر بێده‌نگ بوونی كونسوڵخانه‌و نوێنه‌رایه‌تی ولاَتانی ئه‌مریكاو ئه‌وروپی له‌هه‌رێمی كوردستان له‌هه‌مبه‌ر ئه‌م كه‌یسه، چونكه بێده‌نگ بوونی ئه‌وانیش ده‌ریخست شتێك نییه لای ئه‌وان به‌ناوی مافی مرۆڤ و نه‌رِشتنی خوێنی مرۆڤه بێتاوانه‌كان.ته‌نیا بازرگانی كردن نه‌بێت.
گروپی رِۆژنامه‌نووسانی بێسنووری كوردستان كه‌یسی سه‌رده‌شت عوسمان به‌كراوه‌یی ده‌هێڵێته‌وه له‌ئه‌جنێدای كاره‌كانیداو داواش له‌كه‌سوكاری ده‌كه‌ین رِێگه‌مان بده‌ن بۆ ئه‌وه‌ی وێنه‌كانی بلاَوبكه‌ینه‌وه تاوه‌كو شه‌قامی كوردی پێبهه‌ژێنین.
گروپی رِۆژنامه‌نووسانی بێسنووری كوردستان
16/9/2010
http://www.facebook.com/besnur
