سلێمانی 16ی ئه‌یلولی 2010: سه‌نته‌ری میترۆ رایده‌گه‌یه‌نێت ده‌رئه‌نجامه‌كانی لیژنه‌ی لێكۆڵینه‌وه له دۆسییه‌ی رۆژنامه‌نوس سه‌رده‌شت عوسمان نائومێدكه‌رن و پرسیاری زیاتریان دروستكردووه.. هه‌روه‌ها ئه‌و ئه‌نجامه‌ی كه ره‌نگه رۆژنامه‌نوسی جوانه‌مه‌رگ په‌یوه‌ندی به گروپی ئه‌نسار ئیسلامه‌وه هه‌بووبێت، ئه‌سته‌مه جێی باوه‌ڕبێت.
سه‌رده‌شت عوسمان، 23 ساڵ، قوتابی قۆناغی چواره‌می به‌شی زمانی ئینگلیزی له‌كۆلیژی زمان زانكۆی سه‌ڵاحه‌دین و كاری وه‌رگێڕانی كردووه بۆ چه‌ند رۆژنامه‌یه‌ك و له‌رۆژنامه‌ی ئاشتینامه كاری كردووه. له‌ڕۆژی 4/5 له به‌رده‌م نزیك سه‌ڵاحه‌دین فڕێندراو دواتر ته‌رمه‌كه‌ی له شاری موسڵ دۆزرایه‌وه.
به پێی راگه‌یاندنه‌كه‌ی لیژنه‌ی لێكۆڵینه‌وه سه‌رده‌شت له‌لایه‌ن گروپی ئه‌نسار ئیسلامه‌وه كوژراوه له‌به‌ر ئه‌وه‌ی به‌ڵێنی به‌و گروپه‌دابوو هه‌ندێك كاریان بۆ ئه‌نجام بدات به‌ڵام كاره‌كانی ئه‌نجامنه‌دابوو.
راگه‌یه‌ندراوه‌كه ده‌ڵێت، "ده‌ركه‌وت كه‌سێكی سه‌ر به گروپی انێار الاسلام به‌ناوی هشام محمود اسماعیل، ته‌مه‌ن 28 ساڵ، به‌ره‌گه‌ز كورده و دانیشتووی شاری موێل پیشه‌ی فیته‌ره له پیشه‌سازی شارۆچكه‌ی بێجی ده‌ستی هه‌بووه له شه‌هید كردنی ناوبراو. " وه دواتر ئه‌و كه‌سه ده‌ستگیركراوه‌و دانی به تاوانه‌كه‌داناوه.
له روونكردنه‌وه‌یه‌كی بنه‌ماڵه‌ی رۆژنامه‌نوس سه‌رده‌شتی جوانه‌مه‌رگ، كه له‌لایه‌ن به‌كر عوسمانه‌وه نوسراوه، هاتووه، "بۆ هه‌ر كه‌سێك له نزیكه‌وه سه‌رده‌شتی ناسیبێت، یا چه‌ند دێرێك له نوسینه‌كانی سه‌رده‌شتی خوێندبێته‌وه یان ته‌نانه‌ت دوراو دووریش سه‌رده‌شتی ناسیبێت، ئه‌وه ڕوونه كه سه‌رده‌شت كه‌سێكی خۆشه‌ویستی ده‌وروبه‌ره‌كه‌ی و مه‌ده‌نی و عه‌لمانی بوو. به‌هیچ شێوه‌یه‌ك به تاڵه موویه‌كیش ئه‌و به‌ند نابێته‌وه به‌بیروباوه‌ڕی تیرۆرستیه‌وه، ئه‌و تۆمه‌ته بێبناغه‌یه‌و دوره له ڕاستی. "
پاش تیرۆركردنی رۆژنامه‌نوس سه‌رده‌شت، رێكخه‌ری سه‌نته‌ری میترۆ سه‌ردانی خانه‌واده‌ی شه‌هیدی كردوو چاوی كه‌وت به كتێبخانه‌ی تایبه‌تی رۆژنامه‌نوسی جوانه‌مه‌رگ، كه موعجیبی بیری نوسه‌رانی عیلمانی بووه، له‌وانه شێركۆ بێكه‌س، ئورهان بامۆك، نیكۆس كازانزاكیس، سوهرابی سپهری، به‌ختیار عه‌لی، گابریل گارسیا ماركیز، فاروق ره‌فیق، دیستۆفسكی، ئه‌لیكساندرۆ باریكۆ و چه‌ندینی تر.
سه‌نته‌ری میترۆ رایده‌گه‌یه‌نێت رایده‌گه‌یه‌نێت "ئه‌و ئه‌نجامه‌ی كه له‌لایه‌ن لیژنه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌وه بڵاوكرانه‌وه نائومێدكه‌رن و له‌جیاتی ئه‌وه‌ی وه‌ڵامی پرسیاره‌كان بده‌نه‌وه پرسیاری زیاتریان دروستكردووه. ئه‌و ئه‌نجامه‌ی كه ره‌نگه رۆژنامه‌نوسی جوانه‌مه‌رگ په‌یوه‌ندی به گروپی ئه‌نسار ئیسلامه‌وه هه‌بووبێت، ئه‌سته‌مه جێی باوه‌ڕبێت. هه‌ر له‌و رۆژه‌وه‌ی كه ته‌رمی سه‌رده‌شتی رۆژنامه‌نوس دۆزرایه‌وه، سه‌نته‌ره‌كه‌مان داوای ئه‌نجامدانی لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی شه‌فافی كردووه. ئێستاش جارێكی تر، داواكه‌مان بۆ ئه‌نجامدانی لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی شه‌فاف دووپاتده‌كه‌ینه‌وه. "
----------------------------------------------------------------
سه‌نته‌ری میترۆ بۆ داكۆكیكردن له رۆژنامه‌نوسان، رێكخراوێكی سه‌ربه‌خۆیه بۆ به‌رگری له رۆژنامه‌نوسان و مافه‌كانیان. ئه‌م رێكخراوه، له هه‌رێمی كوردستان، نوێنه‌رایه‌تی روانگه‌ی ئازادییه رۆژنامه‌نوسییه‌كان (مرێد الحریات الێحفیه، JFO) ده‌كات كه نوسینگه‌ی سه‌ره‌كی له به‌غدایه.
بۆ زانیاری زیاتر په‌یوه‌ندی بكه‌ن به:
ره‌حمان غه‌ریب، رێكخه‌ری سه‌نته‌ری میترۆ: 07701523300
مه‌ریوان حه‌مه‌سه‌عید، به‌ڕێوه‌به‌ر: 07701940930
ئیمه‌یڵ:
كۆتایی
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
