
دیاره هه‌وڵی ئێمه له پاڵ ئازادیخوازان بۆ دورستكردنی په‌یكه‌ری ئازادی بۆ رۆژنامه‌نوس سه‌رده‌شت عوسمان و كۆكردنه‌وه و بڵاوكردنه‌وه‌ی ده‌ستنوس و ووتار و به‌دواداچونه‌كانه رۆژنامه‌وانیه‌كانی، ته‌نها رێزگرتنێكه له گیانی سه‌رده‌شت و به‌رز راگرتنی په‌یامه ئازادیخوازی و یه‌كسانیخوازییه‌كه‌ی و هه‌موو ئه‌وانه‌ی له‌م پێناوه‌دا گیانیان به‌خشی و له‌داهاتووشدا ده‌یبه‌خشن.
ئامانجی سه‌ره‌كی ئێمه له‌گه‌ڵ هه‌موو خه‌ڵكی دنیا ئاشكراكردنی بكوژان و دادگایكردنیانه له‌دادگایه‌كی ئاشكرا و جه‌ماوه‌ری، له‌م پێناوه‌شدا كار و پرۆژه و هه‌وڵه‌كانمان به‌رده‌وامی ده‌بێت، چونكه شێوازی رفاندن و تیرۆری سه‌رده‌شت و گواستنه‌وه و فڕێدانی، دواتر مامه‌ڵه‌كردنی به‌رپرسان و ده‌سه‌ڵاتدارانی ئه‌منی له‌گه‌ڵ ئه‌و تاوانه گه‌وره‌یه و بێده‌نگی لێی، پێیگوتین گیانی هه‌موومان له‌مه‌ترسیدایه و ئاساییه له‌چاونوقاندنێكدا خێزانێك و گه‌ره‌كێك و ناوچه‌یه‌ك بكه‌ونه به‌ر ره‌حمه‌تی تیرۆر و تیرۆرستان و له‌به‌ر ناسكی وه‌زعه‌كه‌ش ده‌بێت بی ده‌نگبین!! ئاشكراشه (ئه‌زموونێك) لای خه‌ڵك گرینكه كه گیان و ماڵمان پارێزرازبێت.
كاری ئێمه وه‌كو به‌رنامه و كاره‌كانی سه‌رده‌شت، چه‌سپاندنی ئازادی و یه‌كسانی و خۆشگوزه‌رانیه له كۆمه‌ڵگادا، ئامانجی ئێمه ریسوایی و شه‌رمه‌زارییه بۆ تیرۆر و تیرۆرستان و دوژمنانی ئازادی و یه‌كسانی، ئامانجی ئێمه فراوانكردنی چوارچێوه‌ی ئازادی راده‌ربڕین و نوسین و قسه‌كردنه له‌سه‌ر هه‌موو شتێك كه سه‌رده‌شت له‌م پێناوه‌دا گیانی به‌ختكرد، بۆیه پێویستی به‌رێگری و ئاسته‌نگ ناكات و ئامانجی ئێمه رۆشنه و سه‌ره‌ڕایی هه‌ر رێگریه‌ك كه له‌یه‌كه‌م هه‌نگاودا له‌دانانی شوێنی په‌یكه‌ره‌كه له‌ناو شاری هه‌ولێر رووبه‌روویبوینه‌وه، به‌ڵام هه‌وڵ و كۆششكانمان به‌رده‌وامه و ئامانجه‌كانمان له‌دانانی په‌یكه‌ر و كتابی سه‌رده‌شت باڵاتره.
هیچ هه‌وڵ و كۆششێك ناتوانی كه‌یسی سه‌رده‌شت له‌سه‌ر مێزی رۆژنامه‌نوسان و ئازادیخوازان و ته‌واوی خه‌ڵكی عێراق و كوردستان و دونیا دابخات، تیرۆری سه‌رده‌شت كه یه‌كێك له گه‌وره‌ترین زوڵم و ناحه‌قیه‌كه به‌رامبه‌ر به ئازادی، بۆیه هیچ هه‌نگاوێك ناتوانی له‌نیگای پڕ به‌رائه‌تی سه‌رده‌شت و په‌یامه ئینسانیه‌كه‌ی دامانببڕێنێت و بۆ هه‌میشه درێژه‌ی پێده‌ده‌ین، ته‌نها ئاشكراكردنی تاوانباران و دادگاییكردنیان ده‌توانی ئومێدێك به‌دڵ و ده‌روونی خه‌ڵك بدات و مۆته‌كه‌ی ترس و دڵه‌راوكی له‌نێو هزر و بیركردنه‌وه‌یان كاڵتربكاته‌وه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی خه‌ڵك دڵی شكا و هه‌ست و نه‌ستی برینداركرا، ترس و دڵه‌راوكێی و گومان له هه‌موو شتێك بۆته به‌شێك له بیركردنه‌وه و لێكدانه‌وه‌كانی.
رێگه‌نه‌دان و گرێدانه‌وه‌ی دانانی په‌یكه‌ری ئازادی سه‌رده‌شت عوسمان به‌كۆمه‌ڵێك شتی لاوه‌كیه‌وه ته‌نها مه‌هزه‌له‌یه‌كه و هیچیتر! ناتوانی هیچ مرۆڤێكی خاوه‌ن عه‌قڵ و مه‌نتق قانح بكا و له یاسا و ده‌ستوری هیچ وڵاتێك نه‌بینراوه و نابیندرێت، ئه‌گه‌ر به‌پێی وه‌ڵامی ده‌سه‌ڵاتدارانی هه‌ولێر بێت ده‌بێت زۆرێك له په‌یكه‌ره‌كانی شاری هه‌ولێر لاببرێن و وورد و خاش بكرێن، ئه‌ی خۆ بكوژانی مامۆستا ێلاح هه‌ورامی تا ئیستا به‌ره‌سمی رانه‌گه‌یه‌ندراوه، به‌ڵام 10ساڵه په‌یكه‌ره‌كه‌ی له‌نێو كۆلیژی ئاداب باڵاده‌كا!؟ ده‌كرێت پێمان بڵێن بكوژه‌كانی هه‌ورامی كی بوو؟ به‌پێوانه‌ی پارێزگاری هه‌ولێر بێت، ده‌بێت په‌یكه‌ره‌كانی (عمری خاوه‌ر) له هه‌موو كوردستان كۆبكرێنه‌وه چونكه تاكو ئیستا دادگا نه‌یتوانیوه زانیاری ته‌واو (وه‌كو ئه‌وه‌ی پارێزگاری هه‌ولێر) گه‌ره‌كیه‌تی، له‌سه‌ر روداو و ئه‌نجامده‌رانی كۆبكاته‌وه.
هه‌ر هه‌وڵێك بۆ تێپه‌ڕاندن و وونكردنی كه‌یسی سه‌رده‌شت لای هه‌موو رۆژنامه‌نوسان و ئازادیخوازانی دونیا مه‌حكومه و له‌گه‌ڵ هه‌نگاو و پرۆژه‌ی گه‌وره‌تریان رووبه‌رووده‌بێته‌وه، ئیستا په‌یكه‌ر و شێوه و وێنه‌ی سه‌رده‌شت له‌هه‌موو كه‌لاوه و ماڵێكدایه، نوسراو و ده‌ستنوسه‌كانی له‌نێو مێشكی گه‌نجان و لاوان و پیر و په‌ككه‌وتوان سه‌یڤ بوه، چونكه ئه‌و له‌پێناوی ئازادی و خۆشگوزه‌رانی خه‌ڵك گیانی به‌خشی.
ده‌بوایه ده‌سه‌ڵاتدارانی هه‌ولێر، وه‌كو وه‌فایه‌ك بۆ گه‌نجێكی شاره‌كه‌یان كه به دڕندانه‌ترین شێوه له‌ناوبرا و توانی له‌ماوه‌یه‌كی كه‌مدا له‌رێگای نووسین و به‌دواداچونه رۆژنامه‌وانیه‌كانی مێشكی گه‌نجان و لاوان بۆ لای بیركردنه‌وه و داهێنان و ئه‌فراندن ببات و خزمه‌تێكی گه‌وره به پێشكه‌وتن بكات و ئه‌و سنورانه بشكێنێت كه مێشك و بیركردنه‌وه‌ی خه‌ڵكی ئیفلیجكردووه و له‌خاڵێكدا گیری كردوون، زیندووراگرتنی سه‌رده‌شت و په‌یام و بیروباوه‌ره‌كانی سه‌رده‌شت پێش هه‌موو شتێك خزمه‌تێكی گه‌وره‌یه به كۆمه‌ڵگا و مرۆڤایه‌تی و پێشكه‌وتن و بزاوتی رۆشنگه‌ری و رۆژنامه‌گه‌ری، به‌ڵام به‌داخه‌وه نه‌ك هاوكاری و ده‌ستپێشخه‌رییمان نه‌بینی به‌ڵكو له‌گه‌ڵ پێچه‌وانه‌كه‌ی به‌ره‌و روو بوینه‌وه، وه‌كو سه‌رده‌شت گووتی (به‌دبه‌ختی ئه‌م ده‌سه‌ڵاته ئه‌وه‌یه، باكی به‌مردنی نه‌وه‌كانی خۆی نیه... ) به‌ڵام ئه‌مجاره‌یان پێیانگووتین نه‌ك باكی به مردنمان نیه، به‌ڵكو رقیشی له زیندووبونی هه‌ندێكمانه!
هه‌موو ئه‌وانه‌ی به هاتنه سه‌رشه‌قام، به ووتار و شیعر و په‌خشان، هه‌ڵوێست و خۆپیشاندان و ناره‌زایه‌تی، كۆڕ و سیمینار و كه‌مپین و فیلم و دیكۆمێنت و وێنه و پۆستكارد، به‌شداربوون و ده‌بن له ئیدانه‌كردنی تیرۆری رۆژنامه‌نوس سه‌رده‌ست عوسمان و ریسوایی و ئاشكراكردنی بكوژان، مێژوویه‌كی دره‌وشاوه‌یان بۆخۆیان تۆماركردووه و ده‌یكه‌ن، هه‌موو ئه‌وانه‌ی به ئیمزایه‌ك پاڵپشتی و هاوكاری كه‌مپینی دورستكردنی په‌یكه‌ری ئازادییان بۆ سه‌رده‌شت عوسمان ده‌ربڕیوه، مرۆڤایه‌تی شانازییان پێوه ده‌كات، پێچه‌وانه‌كه‌شی دورسته، هیوادارین چیتر پێچه‌وانه‌كه‌ی نه‌بینین، چونكه وه‌ستانه‌وه‌یه به‌رامبه‌ر په‌یامی سه‌رده‌شته‌كان و هه‌زاره‌ها كه‌سی ئازادیخواز له كوردستان و عێراق و سه‌راسه‌ری دنیا.
1/7/2010
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
