
به‌ڕێزانی که‌مپینی (سه‌رده‌شت عوسمان بۆ ئازادی ڕاده‌ربڕین) له هه‌ولێر
دوای سڵاو ڕێز‌و ده‌ست خۆشی بۆ ئه‌م کاره گه‌وره و گرنگه
ئێمه له (که‌مپینی به‌رگری له ئازادی _ دانیمارک) به‌وپه‌ڕی توانامانه‌وه پشتگیری و پشتیوانی له که‌مپینی (سه‌رده‌شت عوسمان بۆ ئازادی ڕاده‌ربڕین) ده‌که‌ین له هه‌ولێر، وه پێمانوایه ئه‌م که‌مپینه ده‌توانێت که‌لێنێکی گه‌وره پڕبکاته‌وه له کوردستان بۆ به‌رگری له ئازادی بیروڕاو ئازادی ڕۆژنامه‌گه‌ری. ئێمه‌ش پێمانوایه فراونکردنه‌وه‌و سه‌راسه‌ری کردنه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تیه‌کان ده‌توانێت هێزو ئیراده‌یه‌کی زیندووتر ببه‌خشێته کاره‌کانمان و له پرش و بڵاوی دوورمان بخاته‌وه، که‌مپینی (سه‌رده‌شت عوسمان بۆ ئازادی ڕاده‌ربڕین) له هه‌ولێر ده‌توانێت نه‌خشێکی گرنگ بگێڕێت بۆ پێکانی ئه‌و ئامانجانه‌ی که به‌رزی کردۆته‌وه. ئێمه پێمانوایه له‌م قۆناغه‌دا زۆر ئه‌رکی گرنگ ده‌که‌وێته سه‌رشانمان بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین به‌رگری له ئازادی بیروڕاده‌ربڕین بکه‌ین و ڕێگا نه‌ده‌ین زمانی ڕاستی ووتنمان ببه‌ستن، کۆبه‌ندی کردنی کاره‌کانی ئه‌م قۆناغه‌مان له‌م سێ خاڵه‌دا ده‌توانێت وه‌ڵامێکی شیاوبێت بۆ به‌رگری له ئازادی ڕاده‌ربڕین و پاراستنی یه‌کێک له مافه سه‌ره‌تایه‌کانی خه‌ڵکی کوردستان.
یه‌که‌م: هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ئه‌و لیژنه‌یه‌ی له‌لایه‌ن سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردوستان و حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستانه‌وه پێکهێنراوه، چونکه ئه‌و لیژنه‌یه سه‌ربه‌خۆنیه‌و هه‌ر له‌سه‌ره‌تای کاره‌کانیه‌وه نیه‌تی خۆی پیشانی خه‌ڵکی کوردستاندا، به‌تایبه‌ت ڕونکردنه‌وه‌ی وه‌زاره‌تی ناوخۆ و بانگ کردنی ده‌زگاو بڵاوکراوه ئازاده‌کان وه‌ک (هاوڵاتی، ئاوێنه، لڤین، ستاندار) بۆ لێکۆلینه‌وه ئه‌م ڕاستایانه ده‌سه‌لمێنێت. له‌بری ئه‌م لیژنه‌یه، لیژنه‌یه‌کی سه‌ربه‌خۆ له (ده‌زگاو ڕێکخراوه نێوده‌وڵه‌تیه‌کان، ڕێکخراوه جه‌ماوه‌ریه‌کان، پارێزه‌ره خۆبه‌خشه‌کانی که‌یسی سه‌رده‌شت عوسمان، نوێنه‌ری خێزانی سه‌رده‌شت، ته‌واوی ڕاگه‌یاندنه‌کان، ڕۆشنبیر و که‌سایه‌تی سیاسی) پێک بێت، ئه‌م لیژنه‌یه ده‌توانێت که‌یسی تیرۆرکردنی (سه‌رده‌شت عوسمان) به ئامانجی خۆی بگه‌یه‌نێت. دووه‌م: کار کردن بۆ به‌فه‌رمی ناساندنی ئازادی بێقه‌یدوشه‌رتی سیاسی و بیروڕا ده‌ربڕین له کوردستان، ده‌رهێنانی ئازادی له ژێر ده‌یان ته‌لبه‌ند و هێڵی ڕه‌نگاو ڕه‌نگ بۆ سنوردار کردن. سێیه‌م: هاوئاهه‌نگ کردنی کاری سه‌رجه‌م که‌مپین و کۆمیته‌کانی ده‌ره‌وه‌و ناوه‌وه‌ی کوردستان، ئه‌رکێکی ته‌واو گرنگ و هه‌ستیاره، به تایبه‌ت که‌مپینی (بێده‌نگ نابین) و که‌مپینی (سه‌رده‌شت عوسمان بۆ ئازادی ڕاده‌ربڕین) و ته‌واوی چالاکیه‌کانی ده‌ره‌وه‌ی وڵات.
ئێمه وه‌ک (وه‌ک که‌مپینی به‌رگری له ئازادی _ دانیمارک) پشتیوانی له کاره‌کانتان ده‌که‌ین و خۆمان به شه‌ریک و ته‌واو که‌ری هه‌وڵه‌کانتان ده‌زانین.
kampiniazadi@yahoo. com
که‌مپینی به‌رگری له ئازادی _ دانیمارک
27/6 2010
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
