
سه‌رده‌شتی جوانه‌مه‌رگ، كوڕی مناڵه هه‌ژار و جوتیارێكی چه‌وساوه‌ی ده‌ستی رژێمی گۆڕبه‌گۆڕی ده‌شتی شه‌مامكی هه‌ولێر بوو، له‌هه‌ناوی شه‌ڕ و ئاشوب و جه‌نگه یه‌ك له‌دوایی یه‌كه‌كانی ئه‌م رژێمه له كۆتاییه‌كانی ساڵانی هه‌شتاكان چاوی به‌دنیا هه‌ڵهێنا، له یه‌كه‌م چاوكردنه‌وه‌ی نیگاكانی ئاشنا بوون به زوڵم و زۆرداری و برسیه‌تی و نه‌بونی و ئاواره‌یی و ده‌ربه‌ده‌ری، هێشتا مه‌لۆتكه بوو خێزانه‌كه‌ی ئاواره‌كرا و له گونده‌كه‌یان گواسترانه‌وه شار، به‌ڵام بۆیه‌ك ساتیش نیگاكانی له دیمه‌نه شه‌رهێنه‌ره‌كان وون نه‌بوون، كاتێك چاوه‌كانیشی ماندوو بوو، ده‌ستی برد بۆ قه‌ڵه‌م، بۆ ئه‌وه‌ی خه‌می كۆمه‌ڵگاكه‌ی بگرێته كۆڵ و رووداوه‌كان وه‌كو خۆی بگوازێته‌وه و كۆتایی به بی مافی و نایه‌كسانی و چه‌وسانه‌وه بێت، بۆ ئه‌وه‌ی گه‌نجانی مه‌مله‌كه‌ته‌كه‌ی هیواو خواسته‌كانیان وورد و خاش نه‌كری، بۆئه‌وه‌ی مناڵانی كوران و باداوه و ته‌عجیل و كانی سپیكه له‌گه‌ڵ چاوكردنه‌وه‌یان قوڕ و تۆز و خۆڵ به چاوه جوان و ناسكه‌كانیان ئاشنا نه‌بێت، بۆئه‌وه‌ی په‌ككه‌وتوانی گه‌ڕه‌كی كرێكاران و كوردستان و ئازادی رێزیان لێبگیرێت، بۆ ئه‌وه‌ی كه‌ڕامه‌تی هه‌مووان له باره‌گای كۆمه‌ڵدا پارێزراوبێت، ئه‌فسوس مه‌رگه‌وه‌ڕه‌كانی تاریكی چاویان به هه‌ست و نه‌ستی پڕ له به‌رائه‌ت و ئینساندۆستی و هیواو ئاوات و به‌رنامه و پرۆژه گه‌لێك هه‌ڵنه‌هات كه سه‌رده‌شت له‌به‌رنامه‌ی خۆی داینابوو، خۆیان زیاتر بچوك ریسواكرده‌وه و شكۆ و شه‌وكه‌تی سه‌رده‌شت و خانه‌واده و دۆست و هاورێیانیشیان باڵاتركرد..
راسته هیچ شتێك ناتوانی جێگای سه‌رده‌شت بۆ خانه‌واده و دۆست و هاوڕێیانی پڕ بكاته‌وه، هیچ مرۆڤێكی خاوه‌ن ویژدان ناتوانی فرمێسكه‌كانی رابگرێت له ئاست ئه‌و زوڵمه گه‌وره‌یه، ته‌نانه‌ت ئه‌وانه‌شی ویژدانیان به به‌رژه‌وه‌ندییه‌ك فرۆشتبوو له ئاست كوژاندنه‌وه‌ی جموجۆڵ و بینینی زه‌رده‌خه‌نه پڕ به‌رائه‌ته‌كانی سه‌رده‌شت مووی له‌شیان به‌رزده‌بێته‌وه، به‌ڵام ئێوه سه‌یركه‌ن چۆن ریسوایی و شه‌رمه‌زارییان بۆخۆیان تۆماركرد بۆ هه‌میشه كه‌وتنه به‌ر نه‌عله‌تی خه‌ڵكی دنیا، رێكخراوی سه‌رده‌شت عوسمان بۆ دیفاع له رۆژنامه‌نوسان داده‌مه‌زری، ده‌زگای راگه‌یاندنی سه‌رده‌شت عوسمان ده‌ست به‌كارده‌بی، په‌یكه‌ری ئازادی سه‌رده‌شت عوسمان له‌زۆرێك له شار و شارۆچكه‌كانی كوردستان و هه‌تا ده‌ره‌وه‌ش به‌رزده‌كرێته‌وه، ده‌یان دایك و باوك بڕیاریانداوه كۆرپه‌ی ئاینده‌یان ناوبنێن سه‌رده‌شت، وه‌رزه كتاب و نوسراوی ساڵانه‌ی سه‌رده‌شت بڵاوده‌بێته‌وه، ده‌سته‌ی پارێزه‌رانی سه‌رده‌شت عوسمان ده‌ست به‌كارده‌بن، چه‌ندین كۆمپانیا و نوسینگه له بواره جۆراو جۆره‌كان له سه‌ره‌ی وه‌رگرتنی ناو و ناونیشانه‌كانیانن له شاره‌وانیه‌كان به‌ناوی سه‌رده‌شت عوسمان، دواجاریش هه‌مووان شانازی به گه‌نجێك ده‌كه‌ن كه خۆی هه‌ڵگری ده‌یان كێشه و گرفت بوو، به‌ڵام كۆڵێك خه‌م و كێشه‌ی مه‌مله‌كه‌ت و شار و گه‌ڕه‌ك و دۆست و هاوڕێكانی له پشتی هه‌ڵگرتبوو، ئاماده‌ش بوو له‌م پێناوه گیانی خۆی ببه‌خشی...
ئه‌و ده‌یزانی ئه‌و رێگایه‌ی گرتویه‌تیه به‌ر بی مه‌ترسی نیه، ئه‌و ده‌یزانی هه‌ر شه‌ش لاكانی ته‌ندراوه به هێڵی سوور، به‌ڵام وێرانی كۆمه‌ڵگاكه‌ی و بوونی ده‌یان دیارده‌ی نه‌شاز و ناشیرن ویژدانی ئازارده‌دا و بۆ خۆچبه‌ختی هه‌مووام نه‌یتوانی رێگا له په‌یامه‌كه‌ی بگرێت.
دوایی زیاتر له چل رۆژ به‌سه‌ر شه‌هیدكردنی سه‌رده‌شتی جوانه‌مه‌رگ، لای هه‌موان روون و ئاشكرایه، ئه‌وانه‌ی سه‌رده‌شتیان تیرۆركرد دژی ئازادی و یه‌كسانین، له‌گه‌ڵ ره‌خنه و شه‌فافیه‌ت و كرانه‌وه هه‌ڵناكه‌ن، له‌گه‌ڵ چرۆكردن و گه‌شه‌كردنی پرۆژه و به‌رنامه‌ی سه‌رده‌شته‌كان ئیتر ئه‌وان كۆتاییان پێدێت، بۆیه ئاماده‌ن ریسوایی و شه‌رمه‌زاریی زیاتر بۆخۆیان تۆماربكه‌ن و سڵیشیان له قرتاندنی ناسكترین و بی گوناهترین مرۆڤ نه‌كرده‌وه.
ئه‌وه‌یه گه‌وره‌یی و پیرۆزی، مه‌رگی سه‌رده‌شت بویه تابوتێكی به‌هێز بۆ شكاندنی بته‌كان، سه‌رده‌شت چوه رێزی پیاوه مه‌زنه‌كانی دنیا و بۆ هه‌تایه ناوی به‌به‌رزی ده‌مێنێته‌وه...
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
