تیشكه ئاڵتونێكانی خۆر هێدی هێدی له پشت په‌رده‌كه‌وه ده‌كشایه نێو ژوره‌كه‌ی سه‌رده‌شت عوسمان. به‌شداری برای له‌خه‌و به‌خه‌به‌ری هێنا. سه‌رده‌شت پێڵوی چاوه‌كانی بۆ رۆژێكی نوێ هه‌ڵبری. پێخه‌فه‌كه‌ی به‌جێهێشت، په‌نجه‌ره‌كه‌ی خسته سه‌رپشت و له‌كۆڵانه‌كانی گه‌ره‌كی هه‌ژارنشینی كرێكارانی ڕوانی، تیشكی خۆری ئه‌و به‌یانییه گه‌یشتبویه نێو پانتایی ژووره به‌رته‌سكه‌كه‌ی، له قه‌دو باڵای كتێبخانه بچكۆلانه‌كه‌ی ئاڵابوو.
به‌بێ خوێن نابێ
(قه‌ڵای سپی) ئورهان بامۆك، (زۆربا) و (فرانسیكوس قه‌دیسی من) و (راپۆرت بۆ گریكۆ) ی نیكۆس كازانزاكیس، (ملوانكه) ی شێركۆ بێكه‌س، (عه‌شق هه‌میشه ته‌نیایه) ی سوهرابی سپهری، (دواهه‌مین هه‌ناری دونیا) ی به‌ختیار عه‌لی، (به‌یادی سۆزانییه غه‌مباره‌كان) ی گابریل گارسیا ماركیز، (یه‌ك كاتژمێری ماوه بۆ نیوه‌شه‌و) ی فاروق ره‌فیق، (تاوان و سزا) ی دیستۆفسكی، (به‌بێ خوێن نابێ) ی ئه‌لیكساندرۆ باریكۆ، به‌شێك بوون له ناونیشانی ئه‌و كتێبانه‌ی كه له كتێبخانه‌كه‌یدا. كتێبه‌كان نه‌ینازانی ئه‌و به‌یانییه دوا ماڵئاوایی خوێنه‌ره‌كه‌یانه.
به‌كر عوسمان برای جوانه‌مه‌گ، رۆمانی دواهه‌مین هه‌ناری دونیای به‌ده‌سته‌وه گرت وتی، " ئه‌و شه‌وه ئه‌م كتێبه به ته‌نیشت براكه‌مانه‌و بوو. "
به زه‌رده‌خه‌نه‌وه دایكی جیهێشت
ئه‌و به‌یانییه سه‌رده‌شت به قادرمه‌كاندا هاته خواره‌وه‌و رویكرده دایكی و بێ ئه‌وه‌ی هیچ وشه‌یه‌ك بدركێنێت، به زه‌رده‌خنه‌ی سه‌ر روخسارییه‌وه، ته‌ماشای سێوێ حه‌مه‌دمینی دایكی دكرد.
سێوێ وتی" یه‌ك كه‌لیمه له زاری نه‌هاته ده‌رێ ته‌نها به زه‌رده‌خنه‌یه‌كه ته‌ماشای ده‌كردم".
ئه‌و له‌م دیمه‌نه‌ی سه‌رده‌شت سه‌رسام بوو، پرسیاریكرد" كورم لۆ پێده‌كه‌نی" بێ ئه‌وه‌ی هۆكارێكی قایلكه‌ر بۆ زه‌رده‌خه‌ی ئه‌م به‌یاننیه‌ی سه‌ر روخساری بدكێنێ ماڵه‌كه‌ی جێهێشت.
زه‌رده‌خه‌نه‌ی ئه‌و به‌یانییه سه‌رده‌شت ببوه چیرۆكی دایك و خوشكه‌كه‌ی. ئه‌وان باسیان له‌و ساته به‌خته‌وه‌ریه ده‌كرد كه سه‌رده‌شتی تیاده‌ژیا. پرسیاریان ده‌كرد بۆ سه‌رده‌شت هۆكاری ئه‌و زه‌ده‌خه‌نه و شادییه‌ی لێشاردنه‌وه؟
ئاسایش ده‌فته‌ره‌كه‌یان برد
له ژوره‌كه‌ی شه‌هید سه‌رده‌شت، به‌كر به‌ده‌م خوێندنه‌وه‌ی ناونیشانی كتێبه‌كانی جوانه‌مه‌گ، له‌سه‌ر ناونیشانی كتیبه‌كه‌ی دیستۆفسكی (تاوان و سز) ا، كه‌مێك وه‌ستا، به‌هێمنییه‌وه وتی، " تاوان و سزا، به‌ڵام برام تاوانی تۆ چی بوو؟"
به‌كر، كه له ئه‌وروپا ده‌ژی، وتی كه سه‌رده‌شت خوێنه‌رو عاشقی راسته‌قینه‌ی كتێب بوو، هه‌ر كتێبێك كه ده‌یخوێنده‌وه له ده‌فته‌رێكی تایبه‌تی خۆیدا سه‌رنج و هه‌ندێ رسته‌ی ناو كتێبه‌كه‌ی له‌و ده‌فته‌ره ده‌نوسییه‌وه، "ئاسایش ئه‌و ده‌فته‌ره‌یان برد، تا ئێستا نه‌یانگه‌ڕاندۆته‌وه. "
دواهه‌مین جار سه‌رده‌شت كه په‌یوه‌ندی به به‌كره‌وه كردووبوو، داوای ناونیشانی هه‌ندێ كتێبی كردوه كه‌ر به زمانی ئینگلیزی بوون، به‌كر ئه‌و كتێبانه‌ی بۆی ناردووه وتی، " ئه‌وه‌ی بیرم مابێت كتێبێكیان تویژینه‌وه‌یه‌ك بوو له‌سه‌ر هه‌لبژاردنی ئۆباما بۆ سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مریكا".
دوا گۆرانی
هه‌موو به یانییه‌ك سه‌رده‌شت عوسمان له ماڵی خۆی كه ده‌كه‌وێته ناوه‌ڕاستی گه‌ره‌كی كرێكاران (حی العمال) ی شاری هه‌ولێره‌وه ده‌هاته ده‌ره‌وه، رویده‌كرده ناوجه‌رگه‌ی شار بۆ زانكۆی سه‌لاحه‌دین كولیژی ئه‌ده‌بیات به‌شی زمان. وه‌ك ئه‌ندامانی خێزانه‌كه‌ی باسیده‌كه‌ن، یان سه‌ردار یان به‌شداری برای به ئۆتۆمبێل ده‌یانگه‌یانده زانكۆ، ئه‌و رۆژانه‌یش ئه‌وان نه‌یانتوانیایه باوكی به‌م ئه‌ركه هه‌ڵده‌ستا.
ئه‌م به‌یانییه سه‌ردار ئۆتۆمبێله‌كه‌ی هێنایه به‌رده‌م ماڵه‌وه‌یان، سه‌رده‌شت له پێشه‌وه دانیشت به سه‌رداری ووت" كوی برام؟".
سه‌ردار باس له‌وه‌كات كه سه‌رده‌شت هێمن و كه‌مدوو بووه، زۆر جار به‌هۆی خوێنه‌دنه‌وه شه‌كه‌ت و ماندوو دیاربوو. به‌ڵام ئه‌و به‌یانییه روخۆش و به‌كه‌یف بوو. سه‌ردار نه‌یده‌زانی چی به‌خیاڵی براكه‌یدا گوزه‌ر ئه‌كات. سه‌رده‌شت له‌به‌ر خۆیه‌وه ئه‌و گۆرانییه‌ی ئه‌وته‌وه كه له‌سه‌ر موسه‌جلی سه‌یاره‌كه بوو.
ئه‌و به‌یانییه سه‌رده‌شت بۆ قوتاربوون له ژاوه‌ژاوی ئۆتۆمبێله‌كانی پایته‌خت له رێگه‌ی ریكۆرده‌ری ئۆاتۆمبێله‌كی سه‌رداری برای گوێی له گۆرانی" ده‌مه‌گری مه‌گری" یه‌كێك له گۆرانیبێژه میلییه‌كان گرت. سه‌ردار هێنایه قسه‌كردن له‌سه‌ر گۆرانییه‌كه، ئه‌وه‌نده‌ی پێنه‌چوو، سه‌رده‌شت رویكرده براكه‌ی ووتی، " ئه‌م گۆرانییه زۆر خۆشه. "
عاشقه‌كه‌ی میسی
به‌شدار عوسمان وتی كه سه‌رده‌شت وه‌رزشه‌وان بووه له تیپی تازه پێگه‌یشتوانی یانه‌ی هه‌ولێر به‌ڵام به‌هۆی خوێندنه‌وه له‌و یانه‌یه دوركه‌وته‌وه، " كه‌یفی به تیپی ئه‌رجه‌نتین و میسی ده‌هات"
دایكی سه‌رده‌شت وه‌ك ئاماژه‌كردن بۆ یارییه‌كانی جامی جیهانی له‌به‌ر خۆیه‌وه ده‌یووت" نه‌یانهێشت كورم تۆپانێ ببینێت"
دوا به‌یانی كه سه‌رده‌شت ماڵه‌وه به‌جێده‌هێڵێت، ئه‌ندامانی خێزانه‌كه هێشتا له‌ژێر كاریگه‌ری و ئه‌فسونی پێكه‌نین و شادی ئه‌و به‌یانییه‌ی سه‌رده‌شته‌كه‌یاندا بوون، هه‌واڵی رفاندنه‌كه خۆی كرده ماڵه‌كه.
سێوێ وتی" جه‌رگی منیان سوتاند، كورم رۆییشت بزربوو"
سه‌رده‌شت بێ‌ئاگا له‌وه‌ی له ده‌ره‌وه‌ی ماڵه‌كه‌یدا تیمێكی تایبه‌تی مه‌رگ له بۆسه‌دان بۆ كوشتنی زه‌ردخه‌نه‌كه‌ی سه‌ر روخساری، روخسارێك كه ئه‌ندامانی ئه‌و خێزانه تا هه‌تایه له زاكیره‌یان وون نابێت.
دایكی وتی" قه‌ت قه‌ت بیرم ناچێته‌وه كورم به ده‌م به‌خه‌نده چووه ده‌رێ" پرسیاریكرد، "نازانم چۆن زه‌فه‌ریان به‌و زه‌ده‌خه‌نه برد؟"
* رێكخه‌ری سه‌نته‌ری میترۆ بۆ داكۆكیكردن له رۆژنامه‌نوسان
rahmangarib@yahoo. com
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
