
ئاشتینامه: تایبه‌ت
شه‌هیدی ئازادی و قه‌ڵه‌م، سه‌رده‌شت عوسمان كه بۆ ماوه‌ی زیاتر له ساڵێك و تا تیرۆركردنه‌كه‌شی ئه‌ندامی ده‌سته‌ی نوسه‌رانی (ئاشتی نامه) بوه و زۆر دڵسۆزانه ئیش و كاره‌كانی هه‌فته‌نامه‌كه‌مانی راپه‌ڕاندوو له نوسین و وه‌رگێڕاندا، بۆ ئێمه له‌لایه‌ك جێگای داخ و كه‌سه‌ره كه یه‌كێك له به‌تواناترین ستافی هه‌فته‌نامه‌كه‌مان له‌ده‌ستدا و كه‌لێنێكی گه‌وره‌ی له‌نێو بژافی رۆژنامه‌گه‌ری به‌گشتی و هه‌فته‌نامه‌ی (ئاشتی نامه) بۆ ئێمه به‌جێهێشت و بۆ ئێمه سه‌خته ئه‌و كه‌لێنه به ئاسانی پڕ بكه‌ینه‌وه، له‌لایه‌كی تریشه‌وه جێگای شانازییه كه هاوپیشه‌ی ئه‌و گه‌نجه رۆژنامه‌نوسه به‌توانایه بوین و بۆیه‌ش بڕیارماندا وه‌كو وه‌فایه‌ك بۆ پاكی و جوانی و دڵسۆزی ئه‌و رۆژنامه‌نوسه وه‌كو ئه‌ندامی فه‌خری ده‌سته‌ی نوسه‌رانی ئاشتی نامه ناوه‌كه‌ی بهێڵینه‌وه..
له‌م باره‌یه‌وه به‌شداری برای شه‌هید سه‌رده‌شت له‌لێدوانێكی تایبه‌تدا به ئاشتی نامه‌ی راگه‌یاند (ئێمه وێرایی ده‌ستخۆشی له هه‌ڵوێستی دڵسۆزانه‌ی ستاف و هه‌ڵسوڕێنه‌رانی ئاشتینامه، لێره‌شدا ده‌مانه‌وێت به هه‌موو لایه‌كی رابگه‌یه‌نین كه شه‌هید سه‌رده‌شت وه‌كو رۆژنامه‌نوسێك هه‌موو كات و كار و پرۆژه‌كانی له بواری وه‌رگێڕان و نوسیندا له ئاشتینامه چڕكردبویه‌وه به‌هۆی توانا و دڵسۆزی له كاره‌كانی له ماوه‌یه‌كی كه‌مدا وه‌كو ستافی نوسینی ئاشتینامه ده‌ستنیشانكرا.. ) له كۆتایشدا به‌شداری برای شه‌هید ئه‌وه‌شی به ئاشتینامه راگه‌یاند ئێمه خه‌ریكی پرۆژه‌یه‌كی گه‌وره‌ین كه هه‌موو ووتار و بابه‌ته‌كانی شه‌هیدی جوانه‌مه‌رگ له پرۆژه‌یه‌كی گه‌وره‌ی میدیای راده‌گه‌یه‌نین.
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
