بۆ هه‌ڕه‌شه؟ بۆ توند‌و تیژی؟ بۆ رۆژنامه‌نووسان؟ بۆ تیرۆر؟ ده‌سه‌ڵاتێك بانگه‌شه‌ی دیموكراسی بكات و تیرۆر تیایدا بوبێت به دیارده ئه‌و حوكمڕانیه چ پێناسه‌یه‌ك هه‌ڵده‌گرێت؟ كێن ئه‌وانه‌ی تیرۆر ده‌كه‌ن؟ كی سودمه‌نده له تیرۆری رۆژنامه‌نووسان؟ كی به‌رپرسیاره له تیرۆری رۆژنامه‌نووسان؟ تیرۆركردنی رۆژنامه‌نووسان كه چاوی زانیاری خه‌ڵكه، ئایا تیرۆركردنی خه‌ڵك نیه؟ كێن ئه‌وانه‌ی ده‌بێت ده‌نگی ناره‌زایی به‌رزبكه‌نه‌وه به‌رامبه‌ر تیرۆر؟ كاسب كار؟ پیشه‌وه‌ر؟ فه‌رمانبه‌ر؟ مامۆستا؟ خوێندكار؟ یان هه‌موو چین و توێژێك؟ كام گروپ و رێكخراوی سیاسی ده‌بێت به‌رامبه‌ر دیارده‌ی تیرۆر ده‌نگی نا ره‌زای به‌رزبكه‌نه‌وه؟ ئۆپزسیۆن؟ رێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی؟ پارته سیاسییه‌كانی به‌شدار له ده‌سه‌ڵات؟ رێكخراوه‌كانی سه‌ربه حزب؟ چی پێویسته له‌سه‌ر كه‌ناڵه‌كانی راگه‌یاندن؟ ئایا سه‌رجه‌م كه‌ناڵه‌كانی راگه‌یاندن به ئه‌ركی خۆیان هه‌ستاون بۆ كار كردن له‌سه‌ر دیارده‌ی تیرۆر؟ كی به‌رپرسیارێتی راسته‌وخۆی ئه‌كه‌وێته ئه‌ستۆ؟ سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم؟ سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان؟ سه‌رۆكایه‌تی حكومه‌تی هه‌رێم؟ وه‌زاره‌تی ناوخۆ؟ وزاره‌تی خوێندنی باڵا‌و توێژینه‌وه‌ی زانستی؟ چی وا ئه‌كات كه‌م و كوڕی له ده‌ستگیركردنی تاوه‌نباراندا هه‌بێت؟ دوو ئیداره‌یی ده‌ستگاكانی ئاسایش؟ نه‌بوونی سه‌ربه‌خۆییان؟ ده‌ست تێوه‌ردانی حزب له دام و ده‌ستگاكانی ئایاسایشی هه‌رێم؟ یان ده‌ستگاكانی ئاسایشی هه‌رێم ته‌نها به‌ڕواڵه‌ت حوكومین و سه‌ربه حزبن؟ بوونی دوو ده‌زگای وه‌ك زانیاری و پاراستن، ئایا یاساین؟ ئایا ئه‌م ده‌ستگایانه سود به حزب ده‌گه‌یه‌نن یان به خه‌ڵك؟ رفاندنی خوێندكارێك له حه‌ره‌می زانكۆوه‌و ده‌ربازبوونی تاوه‌نباران به یانزه بازگه‌دا، ئایا ده‌ست گاكانی ئاسایش ناخاته ژێر پرسیاره‌وه؟ پاراستنی زانكۆی سه‌ڵاحه‌دین له لایه‌ن زێرڤانیه‌وه، ئایا یاساییه؟ بۆ پاسه‌وانانی زانكۆ له كاتی رفاندنی سه‌رده‌شت به‌ده‌نگ نه‌هاتن؟ له‌گه‌ڵ بڵاوبوونه‌وه‌ی هه‌واڵی فراندنی سه‌رده‌شتدا، ئایا هه‌موو رێوشوێنێكی ئه‌منی گیرایه به‌ر؟ ئایا پێویست نه‌بوو دوای بڵاوبوونه‌وه‌ی هه‌واڵه‌كه لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان، به تایبه‌ت سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم و سه‌رۆكایه‌تی حكومه‌ت و وه‌زاره‌تی ناوخۆ؟ بێنه سه‌ر شاشه‌ی تی ڤی و دڵنه‌وای بڵاوبكه‌نه‌وه، له به‌دوادا چوونی رووداوه‌كه. وه‌ك سه‌رجه‌م وڵاتانی دنیا؟ ئه‌گه‌ر بێت و ئه‌م كه‌م ته‌رخه‌میانه رویدابێت، ئایا به‌رپرسیارێتی یاسایی ئه‌كه‌وێته ئه‌ستۆی كی؟ ئایا بێده‌نگی له‌م روداوه، روداوی هاوشێوه‌ی به‌دوادا نایات؟ چی پێویسته له‌سه‌ر هه‌موو لایه‌ك بۆ ئه‌وه‌ی بكوژانی ده‌ست گیر بكرێت؟ دوێنی سۆران، ئه‌مڕۆ سه‌رده‌شت، ئایا گره‌نتی هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی سبه‌ی ئێمه نه‌بین؟ ئه‌گه‌ر ئه‌م كه‌یسه‌و ئه‌وه‌ی سۆران نه‌گاته ئه‌نجام، ده‌سه‌ڵاتدارانی هه‌رێم ناخاته ژێر پرسیاری گه‌له‌وه، له بی متمانه‌یی پاراستنی گیانی هاوڵاتیان؟ ئه‌گه‌ر هه‌رێمی كوردستان به‌م عه‌قاردا بڕوات، ئه‌توانین بڵێن، ئایا دیموكراسی هه‌یه؟ ئایا ئازادی هه‌یه؟ له ئێستادا حوكمڕانی له هه‌رێمی كوردستان چ مۆدێله حوكمڕانییه‌كه؟ ئایا دیموكراسی؟ یان دیكتاتۆری؟ ئایا بێده‌نگییه‌ك به‌دیناكرێت، له لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتدارانه‌وه؟ ئایا گومان ناكرێت، هه‌وڵ هه‌بێت ئه‌م كه‌یسه‌ش وه‌ك كه‌یسی سۆرانی مامه حه‌مه پشت گوێبخرێت؟ ئایا هیچ لایه‌نێك هه‌وڵی داوا، ئه‌م كه‌یسه بۆ مه‌به‌ستی بانگه‌شه‌ی سیاسی به‌كاربهێنێت؟ كێن ئه‌وانه‌ی ئه‌بێت رێگربێت له‌م مه‌به‌سته؟ كێن ئه‌وانه‌ی خاوه‌نی راسته‌قینه‌ی ئه‌م كه‌یسه‌ن و ئه‌بێت داكۆكی كه‌ری بن؟ ئایا سه‌روه‌ری یاسا له وڵاتی ئێمه‌دا بوونی هه‌یه، تا به متمانه‌وه چاوه‌ڕوانی لایه‌نی ئه‌منی و دادگا بین؟ ئایا چی پێویسته بكرێت، بۆ چه‌سپاندنی سه‌روه‌ری یاسا، ئازادی راده‌ربڕین، دیموكراسی، رۆژنامه‌ی ئازاد؟
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
