به‌ڕێزان سڵاو ڕێز و خۆشه‌ویستیم بۆ هه‌مووتان و ده‌ستان به گه‌رمی ده‌گوشم.
ئه‌گه‌ر چی تیرۆر کردنی خوێندکار و ڕۆژنامه‌نوس (سه‌رده‌شت عوسمان) زامێکی قوڵ و برینێکی سه‌ختی کرده جه‌سته‌ی ئینساندۆستی هه‌موومان، ئه‌گه‌ر چی کوژاندنه‌وه‌ی مۆمێکی پڕ ڕوناکی وه‌ک
(سه‌رده‌شت عوسمان) هه‌موومانی ئازاردا، به‌ڵام هه‌مان کات گوڕوتینێکی گه‌وره‌و پڕ له جۆش و خرۆشی ئینسادۆستی و به‌رگریکه‌رانه‌ی ئازادی له هه‌ناو ویژدانی هه‌مووماندا داگیرساند. یه‌که‌م جاربوو ده‌سه‌ڵاتدارانی کوردستان به‌م شێوه‌یه ڕووبه‌ڕوی لێشاو ئاپورای خه‌ڵک ببنه‌وه بۆ به‌رگری له ئازادی و ده‌نگ هه‌ڵبڕین له‌دژی ڕفاندن و تیرۆر کردن، یه‌که‌م جاربوو خه‌ڵک و ده‌سه‌ڵات به‌م جۆره له دوو سه‌نگه‌ری جیاوازدا ته‌عبیر له به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانی خۆیان بکه‌ن، ده‌نگ و هاواری خه‌ڵک له‌دژی ڕفاندن و تیرۆر، بژی و سه‌ربه‌رزی بۆ سه‌رده‌شت عوسمان، نایه‌ڵین ده‌نگی ئازادیمان کپ بکه‌ن، ئه‌و شیعارانه‌بوون که ده‌سه‌ڵاتدارانیان هێنایه له‌رزین و زمانی هه‌ڕه‌شه‌یان پرژاو په‌نجه‌ی تۆڵه‌یان له به‌ره‌ی ئازادیخواز و ناڕازی کۆمه‌ڵگا ڕاوه‌شاند.
ڕاسته هه‌موومان ماندوبوین و کارمان کرد، ڕاسته چوینه سه‌ر شه‌قامه‌کان و سه‌رما و گه‌رمامان چه‌شت، ڕاسته چاوسورکردنه‌وه‌و هه‌ڕه‌شه‌و تۆقاندن به‌رده‌وام ئاماده‌بوو، ڕاسته ڕاگه‌یاندنه‌کانی ده‌سه‌ڵات چه‌واشه‌کارانه ده‌یانویست ناڕه‌زایه‌تیه‌کانمان ناشیرین و له‌که‌دار بکه‌ن، ڕاسته ده‌سه‌ڵات ده‌یویست ئه‌م تاوانه‌ش وه‌ک ئه‌وانه‌ی پێشوو تێپه‌ڕێنێت و بازێکی به‌سه‌ردا بدات، به‌ڵام ئه‌وه ئێمه‌بوین، هه‌موومان ده‌نگمان هه‌ڵبڕی و نه‌مانهێشت ئینسان کوشتن و ئینسان ڕفاندن له کوردستان به‌ئاسانی تێبپه‌ڕێت و کۆمه‌ڵگا به‌بێ خاوه‌ن سه‌یر بکرێت.
به‌ڕێزان: ئه‌وه‌ی ئه‌نجاماندا به‌شێکبو له کاره‌کانمان، به‌ڵام هه‌موو کاره‌کانمان نیه، سه‌ره‌تا و قۆناغێکی گه‌وره‌مان بڕیوه به‌ڵام ئاسته‌نگ و مه‌ترسیه‌کان به‌ڕێگاوه‌ن، گره‌وه‌ی فه‌راهه‌م کردنی فه‌زای ئازادی و پاراستنی حورمه‌تی تاکه‌کان له‌به‌رده‌وام بونی کاره‌کانماندایه، بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین ده‌سه‌ڵاتدارانی کوردستان مه‌جبور بکه‌ین که ڕێز له ئیراده‌و ئازادیه‌کانی خه‌ڵک بگرن، ده‌بێت کاروانێک بۆ به‌رگری له ئازادی له دژی تیرۆرکردنی (سه‌رده‌شت عوسمان) به‌ڕێمانخست به‌هێز و به‌رده‌وامی بکه‌ین و به‌رده‌وام گیانی بکه‌ینه‌وه به‌به‌ردا.
ده‌سه‌ڵاتدارانی کوردستان خه‌ریکی سیناریۆسازین، خه‌ریکی فریودان و هه‌ڕه‌شه‌کردنن، کۆبونه‌وه‌کانی (مه‌سعود به‌رزانی و مه‌سرور به‌رزانی) له‌گه‌ڵ قوتابیان و خوێندکاران و لاوان و په‌رله‌مانی کوردوستان، وتار و شیکاریه چه‌واشه‌کارانه‌که‌ی (مه‌لا به‌ختیار) بۆ ئازادی نیشانه‌ی سه‌رهه‌ڵدانی گه‌مه‌یه‌کی ترسناکه، ئه‌و گه‌مه‌یه ئێمه ناچار ده‌کات که نه‌یه‌ڵین کوانوی خه‌بات و گه‌رمی ناڕه‌زایه‌تیه‌کانمان ساردبێته‌وه‌و پاشه‌کشه‌مان به‌سه‌ردا بسه‌پێنن، ده‌بێت کاره‌کانمان به‌رده‌وام بێت و به‌هه‌مان گوڕوتینی سه‌ره‌تاوه ئاڕاسته‌ی ناڕه‌زایه‌تیه‌کانمان ڕووه‌و پانتایه‌کی فراوانی کۆمه‌ڵگا بره‌و پێبده‌ین، ده‌بێت شێواز و میکانیزمی تازه بۆ به‌رده‌وام بونی ناڕه‌زایه‌تیه‌کانمان بدۆزینه‌وه، ده‌بێت هه‌موو ڕۆژێک و به ده‌یان شێوازی جۆراو جۆر یه‌خه‌ی ده‌سه‌ڵات بگرین بۆ ئاشکراکردنی تیرۆریستان و، سنورێکیش دابنێین بۆ هه‌ڕه‌شه‌و چاوسورکردنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتدارانی کوردستان. با نه‌یه‌ڵین کاره‌کانمان خاوبونه‌وه و خامۆشی به‌سه‌ردا بێت، ئه‌مڕۆ له هه‌موو کات زیارتر پێویستمان به‌وه هه‌یه که به‌ره‌ی ئازادیخوازی و ئینساندۆستی له‌یه‌کتر نزیکبین و تێگه‌شتنمان بۆ ئه‌رکێکی مێژوی که له‌سه‌ر شانمانه ڕۆشنتر و به‌رپرسانه‌تربێت، ده‌بێت هه‌وڵبده‌ین به‌رگری له ئازادی بیروڕا بکه‌ین به ئه‌رک و وه‌زیفه‌ی سه‌رجه‌م کۆمه‌ڵگاو ئاسۆ و ئامانجی ئینساندۆستی و ئازادیخوازانه بکه‌ینه فه‌رهه‌نگ و تێگه‌شتنی خه‌ڵک، ته‌نها زامنی به‌سه‌رئه‌نجام گه‌یاندنی ئه‌م په‌یامه ئینسانی و گه‌وره‌یه له به‌رده‌وامبونی کار‌و خه‌باتماندایه، (سه‌رده‌شت عوسمان) به جه‌سته له‌ناوماندا نه‌ما به‌ڵام به‌رده‌وام که ئه‌و خاڵێک داده‌نێت ئێمه‌ش له‌سه‌ری دێڕه‌وه ده‌ست پێده‌که‌ینه‌وه.
سه‌رکه‌وتوبن
هیدایه‌ت مه‌لا عه‌لی
1/6/2010
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
