
قه‌ڵه‌مێک.. ویستی
له ماڵی ووشه‌ی هاوده‌م
بچێته ده‌ر
به تێوه‌ری
هێڵی
ئاسامان و ئه‌رز
قایل نه‌بوو
هه‌ر له‌ئاسمان
به تیرێکی بێ ئامان
تیرۆر کرا
*****
خامێک خۆی پێ ڕانه‌گیرا
داستانی خاک و مردنی
خسته به‌ر جه‌سته‌ی ڕۆژنامه
نابووت کرا
*****
نوسه‌ریکی ده‌ست به‌هونه‌ر
شێوه‌ی مریشکێ هێلکه که‌ر
هه‌ر ئه‌یه‌وێ
هێلکه‌ی ڕووداو
به‌رداته‌وه
جورئه‌ت ناکات
له ناو ورگیا ماوه‌ته‌وه
*****
دوو خۆشه‌ویست
په‌یمانیان دا
یه‌که‌م به‌رهه‌می ئه‌ڤینیان
ناوی بنێن... سه‌رده‌شت
*****
گۆرانی بێژێکی ڕه‌سه‌ن
دوای ڕاهێنانی چه‌نده‌ها
ساڵی ته‌مه‌ن
له گه‌ل وه‌سفی باڵا‌و زۆڵف و
چاو و ده‌مه
له‌به‌رامبه‌ر چیرۆکی خه‌م
هه‌ست به‌ئازاری
ویژدان ده‌کات
******
چه‌رخ و ڕۆژگار
به بڕیارێک
بڕیاریاندا
ناوی سه‌رده‌شت
هه مووساڵێک
یاد که‌نه‌وه
له‌م ڕۆژه‌دا
پروسکی یاد
هه‌ڵده‌نه‌وه
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
