
لە شاری ڤانکۆڤەر لە کەنەدا کۆبوونەوە و خۆپیشاندانێکی ناره‌زایه‌تی دژبه تاوانی تیرۆری سه‌رده‌شت عوسمان و سه‌رکوتکردنی ئازدای سیاسی و ئازادی راده‌ربڕین له کوردستان به‌رپاکرا. خۆپیشاندانه‌کەلە Grandview Parkلە ناوەڕاستی شاری ڤانکۆڤەر لە پاشنیوەرۆی ڕۆژی شەممە کاتژمێر ٥ ی ئێوارەی ٢٩ – ٥ - ٢٠١٠ بەبەشداری ژماره‌یه‌کی به‌رچاو له خه‌ڵکی ئازادیخوازی ره‌وه‌ندی کوردی و نوێنەری لایەن و ڕێکخراوی کوردی و کەنەدی ئاماده‌بوون.
نی‌نا جەلال بەڕیوەبەری بەرنامەکە بوو:
سەرەتا ڕزگار حمەڕەشید و کاوە حەسەن بە زمانی کوردی و ئینگلیزی ووتاری ئامادەکارانی کۆبوونەوەکەیان خوێندەوە و پاشان نوێنەری کرێکارانی پۆستی کەنەدا پشتیوانی خۆی بۆ خۆپیشاندانەکانی کوردستان لە دژی تیرۆر ڕاگەیاند و تیرۆری ڕۆژنامەنووسانی مەحکوم کرد، هەروەها بەڕێزان نوێنەرانی هەریەک لە:-
ئیبراهیم باقی ماڵی کورد لە ڤانکۆڤەر، وەستا جەلال یەکیتی کۆمۆنیستەکان لە عێراق، کاوە سوور ڕێخراوی چاک، عەمار شەریف حیزبی کۆمۆنیستی کرێکاری، ئەکرەم نادر ڕێکخراوی شورا‌و سەندیکاکرێکاریەکان لە عێراق و نوێنەری ڕیکخراوی چەپی کەنەدی FightBack ووتاریان پێشکه‌شکردو هه‌ریه‌که‌یان چ وه‌ک ڕێکخراو و چ وه‌ک تاک جه‌ختیان له‌سه‌ر بنه‌ماکانی ئازادی کرده‌وه له کوردستان که ده‌بێت ئه‌و بنه‌مایانه فراوانتر بکرێنه‌وه نه‌ک به‌رته‌سکبکرێته‌وه به ڕووی خه‌ڵکی کوردستاندا. هه‌روه‌ها له وتاره‌کانیاندا داوای ئاشکرا کردنی تاوانباران و ئه‌و ده‌ستانه‌ی له پشتی کوشتنی ڕۆژنامه‌نووسانه‌وه وه‌ستاوه ده‌کرا. ئەوەشیان دووپات ده‌کرده‌وه ک پێویستە و دەبێت ه درێژە بەم کار‌و چالاکیانە بە شێوەی ڕێکخراو هاوئاهەنگ بدرێت. لەدەرەوەی ووڵات خەڵکی ئازادیخوازی جیهان لەوکارە دزێوانەی لە کوردستان لە دژی دەنگی جیاواز و بەرتەسك کردنەوەی ئازادی هەیە ئاگادار بکرێتەوە، هاوکاتی ناڕەزایەتیەکانی کوردستان لە دەرەوەش فراون بکرێتەوە.
داواکاریەکان:-
- سه‌رۆکی هه‌رێم و پارتی دیموکراتی کوردستان که ده‌سه‌لاتداری سەرەکی شاری هه‌ولیره به‌رپرسیارێتی بەدوادا چوونی ئه‌م تاوانه له‌ئه‌ستۆ بگرن. ده‌ستبه‌جێ لێکۆڵینه‌وه و به‌دواداچونی بۆبکه‌ن و له پرۆسه‌یه‌کی ئاشکرا دا ئه‌نجامده‌رانی تاوانه‌که بۆ رای گشتی ئاشکرابکه‌ن و راپێچی دادگا بکرێن.
- حکوومەتی هەرێمی کوردستان به‌پێی یاسا پابه‌ندبوونی خۆیان به‌پاراستنی ئازادی سیاسی، بەیانی بیروڕا، ئازادیی بڵاوکردنه‌وه‌و راگه‌یاندن رابگه‌یه‌نن. به‌رپرسیارێتی به‌رامبه‌رپاراستنی گیانی هه‌لسوراوانی سیاسی و رۆژنامه‌گه‌ری نیشان بده‌ن و هه‌نگاوی به‌کرده‌وه بنێن بۆ ریگه‌گرتن له‌دووباره‌بوونه‌وه‌ی تیرۆر‌و ئینسان کوشتن له کوردستان.
به‌م شێوه‌یه سه‌ره‌ڕای وکەش و هه‌وای سارد و لەژێر لێزمەی باران دا، کۆتایی به‌خۆپیشاندانه‌که هات.
وەستاجەلال - ڕزگار حەمەڕەشید- کاوە حەسەن - ئەیوب فایەق
ayubfaek@hotmail. com
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
