فڕاندن و دواتر تیرۆرکردنی قوتابی زانکۆ و ڕۆژنامه نووسی لاو (سه رده شت عوسمان)، له هه ولێری پایته ختی هه رێم، زه نگێکی ئه وه نده مه ترسیدارو داچڵه کێنه ر بوو، جێی خۆیه تی که سانی مرۆڤدۆست و جوامێرو ویژدان زیندوو، هه ڵوێسته ی له سه ربکه ن و لێی بێده نگ نه بن. سه د مه خابن، ئه و ڕووداووه، یه که م زه نگ و کۆتاش نابێ، که به گوێماندا ده درێ. پێشتر ئه و گورگه هاره، جه سته ی سۆرانی مامه حه مه و عه بدولستار تاهیر شه ریفی خه ڵتانی خوێن کرد. ئه وه ی مایه ی دڵگرانییه، که هه ندێکمان له ئاست بێڕێزیکردن و وه ک مێگه ل ته ماشا کردنمان، ئه وه نده خه مساردین، به ده گمه ن ڕووداوی له و جۆره، له خه وی قوڵی غه فڵه ت بێدارمان ده کا ته وه. ئه و نامه یه ی که بکوژانی سه رده شت، ئاراسته ی نوخبه ی ڕۆشنبیرو ڕۆژنامه نووسانیان کرد ئه وه بوو، که هه رچی له باره ی ئازادی ڕۆژنامه گه ری و ئازادی ڕاده ربڕین، له چه ند ساڵی ڕابردوودا له هه رێمی کوردستان نووسراوه و وتراوه، تا ئه و هێڵه سووره زۆرانه بڕده که ن، که ئه وان بۆیان کێشاوین. نزیک بوونه وه له و هێڵه سوورانه ی که (فشه شکۆ= شکۆدرۆیینه) ی حیزب و به رپرس و سه رۆکه کان له که دار بکات، مایه ی سه رئێشه یه و به ده رله یاسای ڕۆژنامه گه ری، که ماوه یه ک په ڕله مانی پێوه سه رقاڵکرا، مامه ڵه ی پێویستی له گه ڵدا ده کرێ!. هه رکه س ئه و هێڵه سوورانه ببه زێنێ، وه ک هه ڤاڵێک ده یوت، خۆی له کاره با ده دات.
له مه مله که تی ڕۆژنامه نووس کوژان، لۆژیکێک باڵاده سته، هه رکه س وه ک ئه و بیرنه کاته وه به دوژمن، ده ستی ده ره کی، تابوری پێنجه م، تیرۆریست، خائین و خۆفرۆش، ناوزه ندی ده کات. له و مه مله که ته ی دوژمنانی قه ڵه م و ئازادیی به رکه ماڵن، له بری په یڕه وکردنی یاسا مرۆیی و مه ده نییه کان و سیستمی دیموکراسی، که تاکه زامنن، نه هێڵن پێشمه رگه و شۆڕشگێڕه کانی دوێنێی ئێمه وه ک مۆگابی و کاسترۆ، نه بنه دیکتاتۆرو تامردن باوه ش به کورسی ده ڵاتدا نه که ن. یاساکانی حیزب و خێڵ و بنه ماڵه، ڕێزلێگیراو و کارپێکراون. لای هه ندێ له ده سه ڵاتداران، ڕۆژنامه نووس و ڕۆشنبیرێ، خۆشه ویست و قه در و ڕێزلێگیراوه، که له ڕاپۆرتنووسین و ستایش و شانامه خوێندنه وه به سه ر سه رۆکه کاندا سه ری سپی کردبێ. ئازارو خه م و مه ینه تییه کانی خه ڵک نه بینێ، له ئاست گه نده ڵی و سته م و نادادی حیزب و به رپرسان، نه ک هه ر کڕو بێده نگ لێی که وتبێ، به ڵکو ده بێ هه وڵی ڕتووشکردن و جوانیکردنیان بدا. تا بتوانێ کۆشک و دراو، پله و پایه و نازناوی زۆرو زه وه ن به ده ست بێنێ. لای ده سه ڵاتی تۆتالیتارو نادیموکراسی، سووکترین و بێحورمه ترین که س و قه ڵه م ئه وانه ن، که به و جۆره لۆژیک و یاسایانه ڕازی نابن، جورئه تی ئه وه شیان هه بێت ده نگی ناڕه زایی به رز بکه نه وه و ڕه خنه بگرن، ئه وسا نه ک هه ر بێڕێزی به رامبه ریان ڕه وایه، به ڵکو مافی ژیانیشیان پێڕه وا نابینرێ.
گه ر سه رده شتی جوانه مه رگ، له تکساس و کۆڵۆمبیاو سۆماڵ، تیرۆر بکرایه، جێی سه رسووڕمان نه بوو. به ڵام فڕاندنی ئه و ڕۆژنامه نووسه، له حه ره می زانکۆ، له پێشچاوی کارمه ندانی پۆلیس و ئاسایش و به ڕۆژی ڕوناک، له و پایته خته ی ڕاپۆرتنووسه کانی حیزب، شه و و ڕۆژ له کۆڵانه کانیدا ماخۆلان ده که ن. جگه له وه ی تووشی شۆکمان ده کات، ئه وه شمان پێده ڵێ، که له وڵاتی ئێمه ش مافیا هه یه. به زه بری حیزب و بنه ماڵه و خێڵ، به رگی یاسایان به به ردا کراووه، که س ناوێرێ له گوڵ کاڵتریان پێبڵێ. بکوژه کان له ناومانان، دێن و ده چن، ئه وه نده ده ست و پشت قایمن، به زه بری کلک، گشت بازگه و پرسگه کان ده شكێنن، پۆلیس و ئاسیشه کان، غافڵ ده که ن. کاتێ دێنه وه ناومان، به زمانی فریشته باسی خۆیانمان بۆ ده که ن، چونکه بۆ حیزب دڵسۆزن، ئه وه نده نازیان کێشراوه، که س ناوێرێ پێێان بڵێ، سه ر به کام لان، ئیش و کارتان بۆ کام مه رام ئه نجام ده ده ن. هێنده نهێنی قایم و پارێزاون، سه د به رپرس و لێکۆڵینه وه، په ی به تاوانێکیان نابه ن، سه ره داوێ نادۆزنه وه، تاوانبارێ که شفناکه ن.
هه موو ئه وانه ی که له تاوانی کوشتنی سه رده شت عوسمان و سۆرانی مامه حه کاندا، پشکیان به رده که وێ و شه ریکه به شی ئه و گورگانه ن. گشت ئه و نووسه رو ڕۆژنامه نووس، ڕۆشنبیر، شاعیر، مه لا و واعیزو سیاسیانه ن. که له سه ر شاشه ی تیڤییه کان، له ڕووپه ڕی ڕۆژنامه کان، له مینبه ری مزگه ته کان، له هۆڵی زانکۆکان و له هۆڵی په ڕله مان خه ریکی به پیرۆزو فریشته کردنی سه رۆکه کانن، ناوێرن ڕه خنه یه کیان لێبگرن، له ئاست گه نده ڵی و نایه کسانی و که موکوڕیه کانیاندا کڕو بێده نگن. خه ریکن شه ربه تی زیلله ت به قڕگی جڤاتدا ده که ن. ئه وانه ن که له و ناوه ندانه وه، نووسه رو ڕۆژنامه نووس و بڵاوکراوه ئه هلی و ئازاد و بوێره کان، ده نگ و ڕه نگه جیاوازه کان، به ئه هریمه ن و ده ستی ده ره کی و خائین و خۆفرۆش و دژ به ئه زموونه که له قه ڵه م ده ده ن. گشت ئه و کاربه ده ست و سیاسیانه ن، که خه ریکی فه رهوودکردنی سه روه ت و سامانی میلله تن، ڕێز له یاسا ناگرن، غوروری ده سه ڵات وایلێکردوون، وه ک فیرعه ون ڕه فتار ده که ن، ئه وه نده بێهزرو جیقڵانه بچوک و گرگنن، به ڕه خنه یه ک ده هری ده بن.
گه مژه یی ئه و تاوانبارانه له وه دایه، که به عه قڵی ڕابردووه وه له مڕۆدا ده ژین، گه ر بیانزانیایه ئه و ڕۆژژمێرانه ی که له پشت سه ریانه وه هه ڵواسراوه بخوێننه وه، ئه وسا ده یزانی ئێسته سه ده ی بیستو یه که و گرنگترین پرس لای خه ڵک، دیموکراسی و ئازادییه، نه ک به فریشته کردن و پیرۆزکردنی ئه م یان ئه و سه رۆک. بکوژه کان چونکه فتیله ی عه قڵیان ڕووی له کزییه، ناتوانن کۆمه ڵگه ش وه ک خۆی بخوێننه وه، ئه وان واده زانن ڕه وڕه وه ی ژیان لای ئێمه پێشڕه وی نه کردووه، سه رده م سه رده می جارانه!!، وایانزانی که تیرۆرکردنی سه رده شت، وه ک شه هیدکردنی سۆرانی مامه حه مه و باقی قوربانییه گومناوه کانی تر، به سانایی به سه ریانا تێده په ڕێ، نه یانزانی که سه ره تای قۆناغێکی نوێ سه ریهه ڵداوه، ئێستا خه ڵک ڕازی نابن بێڕێزی و ڕیسک به که رامه ت و گیانی هیچ هاوڵاتییه ک بکرێ، چ جای ئه وه ی نووسه رو ڕۆژنامه نووس. سوپاس بۆ خوا، غه یری بکوژان، له مڕۆدا خه ڵک له گشت کات هۆشیارتره، له ئاست ئه و جۆره تاوانانه دا هه رگیس بێده نگ نابێ. له مڕۆدا ئاستی هۆشیاری خه ڵک، چونکه ڕوو له زیادبوونه، بکوژه کان به شوێنپێکانیاندا ده ناسێته وه، ده زانێ هه ر ئه وانن، بکوژانی سۆرانی مامه حه مه وعه بدولستار تاهیر شه ریف و زۆر شه هیدی گومناوی تر...
له کۆتایدا ده ڵێم، تاکو بکوژانی سه رده ست و ئه و تۆڕه مافیا گه وره یه ی له پشتیانه وه ن، نه دۆزرێنه وه و ئاشکراو دادگایی نه کرێن، هیچ هاوڵاتی و نووسه رو ڕۆژنامه نووسێ، به تایبه ت ئه وانه ی له به ره ی ئۆپزیسیۆندان، خاوه نی ماف و ژیان نین، هه میشه له دڵه ڕاوکێ و مه ترسیدا ژیان به ڕێده که ن، هیچ کاتیش به دوعاکانی به رپرسان له باره ی ئاسایش و ئارامییه وه نا ڵێن ئامین.. بۆیه ئه رکی ئه خلاقی و قانوونی سه رۆکی هه رێم و سه رۆکی حکومه تن، که نه هێڵن له وه زیاتر بێڕێزی له ئاست ژیان و مافه کانی مرۆڤی ئێمه دا بکرێ.
ئهو بابهتانهی له کوردستان نێت دا بڵاودهکرێنهوه، بیروبۆچوونی خاوهنهکانیانه، کوردستان نێت لێی بهرپرسیار نییه.
