له رۆژانی رابردوو له هه‌رێمی كوردستاندا رووداوێكی ویژدان هه‌ژێن روویدا، كه هه‌موو هاووڵاتییانی ئه‌و هه‌رێمه به‌جۆرێ له جۆره‌كان غه‌مگینی به‌رووخسارییه‌وه دیار بوو، ئه‌ویش رفاندن و تیرۆركردنی خوێندكار و رۆژنامه‌نووس سه‌رده‌شت عوسمان بوو، كه رووداوێكی جه‌رگبڕ و نامرۆڤایه‌تیی بوو روویدا.
ئێمه هه‌موومان له‌سه‌ر بێزاری و قێزه‌وه‌نی ئه‌وو رووداوه و سه‌ركۆنه‌كردنی هاوڕاین، به‌ڵام من له شێوازی تۆمه‌تخستنه‌پاڵ كه‌س و لایه‌نێك كه هه‌ندێ له رۆژنامه‌نووسان و رۆشنبیران له كاتی مه‌راسیمی ماته‌م دانان بۆ ئه‌و جوانه مه‌رگه بانگه‌شه‌یان بۆ كرد و له رۆژنامه‌كاندا وه‌شاندیان، تووشی شۆكی كردم و سه‌رم سوڕماوه له‌و كاره، چونكه خه‌ڵكانێك هه‌ن له‌و هه‌رێمه‌ی ئێمه‌دا خۆیان به‌رۆشنبیر و رۆژنامه‌نووس ده‌زانن كه‌چی به‌بێ بوونی به‌ڵگه و زانیاری تۆمه‌تی ئه‌و رووداوه دڵته‌زێنه‌یان خسته‌پاڵ لایه‌نێك و به‌دیوێكی تریش خه‌ریكه خوێنی سه‌رده‌شت بۆ مه‌رامێكی سیاسی به‌كار دێنن.
له راستیدا ئه‌و رۆژنامه و ده‌زگا راگه‌یاندنانه‌ی كه بابه‌تی رۆژنامه‌وانییان له‌سه‌ر تۆمه‌تباركردنی لایه‌نێك له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و رووداوه بڵاو كرده‌وه، جێگه‌ی گومانن لای من كه رۆژنامه‌نووس بن و ئه‌لف و بێی رۆژنامه‌وانی بزانن، چونكه له ئه‌خلاقی كاری رۆژنامه‌وانی یه‌كێك له خاڵه هه‌ره گرنگه‌كان ئه‌وه‌یه كه رۆژنامه و رۆژنامه‌نووس نابێ به‌بێ به‌ڵگه تۆمه‌ت بخاته پاڵ هیچ كه‌سێكه‌وه، چونكه ته‌نیا دادگاكان ئه‌و مافه‌یان هه‌یه گومانباران بخه‌نه نێو فایلی رووداوه‌كان و لێكۆڵینه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ بكه‌ن و دواتر بڕیاریان له باره‌وه بده‌ن، به‌ڵام له‌و هه‌رێمه‌ی ئێمه‌دا رۆژنامه‌نووس بوون به دادوه‌ر و به‌بێ زانیاری حوكم به‌سه‌ر ده‌سه‌پێنن و له تاوانه‌كان خه‌ڵك تێوه ده‌گڵێنن، بۆیه ئه‌گه‌ر ئێوه دادوه‌رانه كاری رۆژنامه‌وانی بكه‌ن، من له ئێستاوه پێشنیاز بۆ حكومه‌تی هه‌رێم ده‌كه‌م، ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری له‌و هه‌رێمه هه‌ڵوه‌شێنێته‌وه و ئێوه‌ی رۆژنامه‌نووسی "پرۆفێشناڵ" هه‌م كاری رۆژنامه‌وانی و دادوه‌ری بكه‌ن.
من نازانم چ یاسایه‌كی رۆژنامه‌وانی و چ په‌یڕه‌وێكی رۆژنامه‌وانی نێوده‌وڵه‌تی و چ فه‌رهه‌نگێكی میله‌تان قبووڵی ئه‌وه ده‌كات و قبووڵی كردووه رۆژنامه‌نووس ببێت به‌دادوه‌ر و بڕیار له‌سه‌ر كێشه‌كان بدات، به‌بێ به‌ڵگه كه‌سێك یاخۆ لایه‌نێك تاوانبار بكات، ئه‌ی ئه‌گه‌ر شتی له‌و جۆره نییه، چۆن هه‌ندێ رۆشنبیر و رۆژنامه‌نووسی ئێمه ئه‌و فه‌رهه‌نگه‌یان دروست كردووه و له كۆێیان هێناوه و كێ ئه‌و رێگایه‌ی پێ پێشانداون؟!.
زۆرجار له بابه‌ته رۆژنامه‌وانییه‌كانی ئه‌و رۆژنامه‌نووسانه ده‌بینین كه بانگه‌شه‌ی ئه‌وه ده‌كه‌ن كه ده‌سه‌ڵات یاسا په‌یڕه‌و ناكات، گریمان ده‌سه‌ڵات یاسای په‌یڕه‌و نه‌كرد و به‌بێ یاسا كێشه‌كانی یه‌كلا كرده‌وه و بڕیاریدا، به‌ڵام ئێوه خۆ به‌ناو رۆشنبیر و رۆژنامه‌نووسن و چاوی كۆمه‌ڵگان، چۆن ده‌بێ له‌جیاتی دادگا قسه بكه‌ن و بڕیار له‌سه‌ر شته‌كان بده‌ن!!!!!!.
پێویسته ئه‌وه‌ش به‌بیر ئه‌و رۆژنامه‌نووس و رۆژنامانه بهێنینمه‌وه كه زۆرجار بانگه‌شه‌ی بێلایه‌نی و سه‌ربه‌خۆیی ده‌كه‌ن، من ده‌پرسم ئێوه ده‌زانن بێلایه‌نی و سه‌ربه‌خۆی چۆنه؟ یاخۆ خۆتان لێیان بێبه‌ری كردووه و جه‌وهه‌ری ئه‌و دوو چه‌مكه‌تان له ناختاندا ره‌ش كردووه‌ته‌وه، زۆر سه‌یره ئێوه خوێنی گه‌نجێكی رۆژنامه‌نووس بۆ مه‌رامی سیاسی و هه‌ڕه‌شه‌كردن و خستنه‌پاڵی تاوانه‌كه بۆ لایه‌نێك بووه به‌ئامانجتان و كه‌چی خۆشتان به‌سه‌ربه‌خۆ و بێلایه‌ن ده‌زانن!.
من وێرای هاوخه‌میم بۆ ماڵباتی سه‌رده‌شت، ده‌خوازم ده‌زگا ته‌ناهییه‌كانی هه‌رێم و دادگا به‌كاری خۆیان هه‌ڵسن و بكوژانی ئه‌و گه‌نجه به‌په‌له ده‌ستگیر بكه‌ن و ئه‌نجامده‌رانی ئه‌و تاوانه له سه‌ر شاشه‌كانه‌وه بۆ خه‌ڵكی كوردستان ئاشكرا بكه‌ن، هه‌روه‌ها پێویسته ئیتر رۆژنامه‌نووسانیش ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌رییان لێ سه‌نرێته‌وه و یاسای رۆژنامه‌گه‌ری كه هیچ له یاسا ناچێ، په‌رله‌مان هه‌ڵی وه‌شێنێته‌وه و ئه‌رك و مافی رۆژنامه‌نووس به‌وردی دیاریی بكرێ، په‌یماننامه‌ی شه‌ره‌فی رۆژنامه‌نووسانی كوردستان دابنرێ و بڕگه و بابه‌ته ئه‌خلاقییه‌كانی كاری رۆژنامه‌وانی تێدا ره‌چاو بكرێ، چونكه به‌مجۆره‌ی ئێستا ده‌سه‌ڵات به‌رۆژنامه‌نووس دراوه ببێ به‌دادوه‌ر و ره‌ش بكات به‌سپی و سپیش بكات به‌ڕه‌ش، ئه‌مه‌ش كێشه‌یه‌كی گه‌روه و مه‌ترسیداره، هه‌ر كه‌سێك چه‌ند گوتارێك بنووسێ و ببێ به‌دادوه‌ر و دار و به‌ردی ئه‌و وڵاته بخاته نێو خانه‌ی ناوزڕاندن و تۆمه‌ت خستنه‌پاڵه‌وه. چونكه پێویسته هه‌موومان ئه‌وه بزانین كه رۆژنامه و رۆژنامه‌نووس ته‌نیا كامێرایه‌كن وێنه‌ی كایه جیاجیاكان ده‌گرن و به‌بێ مۆنتاژ ده‌یوه‌شێنن و تاكه ئامانجیش خزمه‌ت كردنی كۆمه‌ڵگایه، نه‌ك خزمه‌ت كردنی لایه‌نێكی سیاسی و دژی لایه‌نێكی تر.
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
