وه‌ك ده‌ڵێن گوێگرتن له‌شت به‌رچاو ڕۆشنی ئه‌وه‌ت پێده‌دات كه‌بۆچونی دروست بخه‌یته‌روو. پاش ئه‌وه‌ی گوێم له‌هه‌موو بۆچوونی لایه‌نه سیاسی و ڕۆژنامه‌نوسه بی لایه‌ن و لایه‌نداره‌كان گرت، دواجار گه‌شتمه ئه‌و ڕاستیه‌ی كه‌بۆچونی خۆم بخه‌مه ڕوو. هه‌رله‌سه‌ره‌تای ئه‌و كرده‌وه قێزه‌ون و نامرۆڤانه‌یه‌دا كه هاوكارو هاوپیشه‌مان كاكه (سه‌رده‌شت) ی خێر له‌خۆنه‌دیو ئیسلامیه‌كان به‌شی خۆیان لێكڕاندو بێده‌نگ لێی دانیشتن. دواتر براده‌رانی یه‌كێتی نیشتمانی له‌به‌رئه‌وه‌ی نه‌بێته په‌ڵه‌یه‌كی ڕه‌ش به‌ناو چه‌وانی حكومه‌ته‌كه‌ی (به‌رهه‌م سالح) سه‌ره‌تا به‌شێوه‌یه‌كی شه‌رمنانه قسه‌یه‌كیان له‌سه‌ركردو پاش كۆبونه‌وه‌ی هه‌ردوو مه‌كته‌بی سیاسی پارتی و یه‌كێتی پاشان به‌شێوه‌یه‌ك له‌شێوه‌كان كه‌وتنه دژایه‌تی ئه‌م مه‌سه‌له‌یه، دوایی ئه‌مانیش بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان كه‌هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه ئه‌م مه‌سه‌له‌یه‌یان وه‌كو شتێكی ئینسانی و بێ گوێدانه به‌رژه‌وه‌ندی ته‌سكی شه‌خسی و حیزبی قسه‌یان له‌سه‌ر ئه‌م مه‌سه‌له‌یه كرد‌و رای گشتیان لێ‌ئاگادار كرده‌وه. تاكار گه‌شته ئه‌وه‌ی ئه‌مریكاو ڕێكخراوی لێبوردنی نێودوڵه‌تی و زوَرێك له‌ڕۆژنامه‌نوسان و ئاژانسه كه‌وره‌كانی هه‌واڵ هاتنه سه‌رخه‌ت و داوای ڕونكردنه‌وه‌و پاشان ئیدانه‌یان كرد. ئه‌وه‌ی جێگه‌ی سه‌ر سوڕمانه ئه‌وه‌یه براده‌رانی پارتی ئه‌و هه‌موو پیاهه‌ڵدانه‌ی كه‌به‌باڵای سه‌رۆكه‌كه‌یان ده‌یان كرد گوایه كه‌حه‌كیمی ده‌ردی كوردانه. نه‌ك هه‌ر سه‌لماندی كه‌حه‌كیم نیه به‌ڵكو توانای ئه‌وه‌شی نه‌بوو كه خوێندنه‌وه بۆ ئه‌و به‌یاننامه‌یه بكات تاوه‌كو بزانێت بۆچی سه‌رده‌مێ نوسراوه. پاشان مه‌كینه‌ی ئیعلامی بینراو و بیستراوی پارتی كه‌وته كار‌و ڕوی جوانی ڕابردو داهاتوی خۆیان پیشانی خه‌ڵكی دا. به‌مه‌شه‌وه نه‌وه‌ستان كارگه‌یشته ئه‌وه‌ی كه‌زۆرێك له‌ڕۆژنامه سه‌ربه‌خۆكانیان كرده ده‌ستی ده‌ره‌كی و ناوخۆی كه‌وتنه هه‌ڵدانه‌وه‌ی مه‌له‌فی كۆن، كورد ده‌ڵێت (جووله‌كه ماڵی دای له‌كه‌می قه‌رزی كۆن هه‌ڵده‌داته‌وه) . به‌ڕای من هه‌ڵدانه‌وه‌ی مه‌له‌فه كۆنه‌كان كای كۆن به‌با كردن بوو ته‌نها بۆدورخستنه‌وه‌ی چاوی خه‌ڵك بوو له‌و حه‌قیقه‌ته ومه‌ترسی بوو نه‌ك خۆپیشاندانی هێمنانه‌و داوای ئاشكراكردنی بكوژان. پاشان زانرا كارله‌كار ترازاوه‌و مه‌سه‌له‌كه له‌ده‌ست ده‌رچوه وه‌كو پیشه‌ی هه‌میشه‌ییان دووباره به‌پیاهه‌ڵدان به‌باڵای سه‌رۆكدا هاتنه‌وه‌و وتیان كه‌سه‌رۆك داوای ئاسای كردنه‌وه‌ی وه‌زعه‌كه ده‌كات. باشه حكومه‌تی ئیسرائیل كه‌به‌رده‌وام له‌به‌رده‌م هه‌ڕه‌شه‌ی دوژمنه‌كانیه‌تی و به‌لاماری سه‌ربازی ده‌درێت بۆچی له‌سه‌ر دۆسیه‌ی گه‌نده‌ڵی سه‌رۆكی حكومه‌تی هێنرایه به‌رده‌م دادگا‌و لێبرسینه‌وه‌یه‌كی توندی له‌گه‌ڵدا كرا. ئایا بكوژانی ئه‌م ڕۆژنامه نوسه له‌سه‌رۆكی حكومه‌ت به‌رزترن كه‌هه‌وڵی شاردنه‌وه‌ی مه‌له‌فه‌كه‌یان ده‌درێت. ئایا بكوژان ده‌ستێكی به‌هێز له‌پشتیانه‌وه‌یه كه‌ئه‌گه‌ر كه‌شف بكرێن ئه‌وانیش بكوژانی ڕسته‌قینه كه‌شف ده‌كه‌ن. كه‌ده‌ستی براده‌رنی پارتی له‌پشت ئه‌م مه‌سه‌له‌یه‌وه نیه بۆچی هه‌وڵی به‌لاڕێ بردنی ئه‌م كه‌یسه ده‌ده‌ن. ئه‌گه‌ر سه‌رۆكی هه‌رێم هه‌وڵی ئاسایككردنه‌وه‌ی وزعه‌كه‌ده‌دات بابكوژانی ڕاسته‌قینه بێنێته پێش دادگا. له‌كۆتایدا ئه‌وه‌نده ده‌ڵێم ده‌بێت خه‌ڵك بای ئه‌وه‌نده هوشیار بوێت كه‌چاوی بخاته سه‌ر بكوژانی ڕاسته‌قینه نه‌ك بكوژێكی دروست كرا‌و دواتر وون كردنی ئه‌م كه‌یسه.
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
