دوای كوشتنی قوتابی سه‌رده‌شت عوسمان ڕه‌وش
ێكی نه‌خوازراو دروست كرا له لایه‌ن ده‌زگاو كه‌ناڵه به ناو ئه‌هلی و سه‌ربه‌خۆكانه‌وه، كه نه‌شیاو بوو چ بۆ مه‌رگی سه‌رده‌شت و چ بۆ ئه‌زموونی كاری رۆژنامه‌گه‌ری و چ بۆ ڕه‌وشی هه‌رێمی كوردستان، به‌ڵام زانیاری هه‌ڵه هه‌ر ئه‌وه‌ی لی چاوه‌ڕوان ئه‌كرێت!
سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان وه‌ك هه‌موو جارێكی تر هه‌ڵوێستی خۆی ئاشكرا كرد به‌رامبه‌ر ئه‌و ڕووداوه هه‌ر له سه‌ره‌تاوه، پاشان دوای ئه‌و ڕه‌وشه‌ی كه خولقێندرا له لایه‌ن ده‌زگا راگه‌یاندنه نا سه‌ربه‌خۆكانه‌وه، جارێكی تر سه‌رۆك بریاری راگرتنی ئه‌و ڕه‌وشه‌ی دا.
ئه‌وه‌ی جێگای تێبینی یه ئه‌وه‌یه كه ئه‌و رۆژنامه‌و گۆڤار و رادیۆ و TV یانه، سه‌ره‌تا به شێوازی هێرشبه‌ر ده‌ستیان پێكردوو، وایان زانی ئیتر ته‌واو خۆیان گۆڵكاری ئه‌م گێمه‌ی یاریه‌كه‌ن، چونكه ئه‌وانه به چاوی یاری كردنه‌وه ته‌ماشای ڕه‌وش و بارودۆخی كوردستان ده‌كه‌ن، به‌ڵام پاش وڵامدانه‌وه‌یان له لایه‌ن ده‌زگا راگه‌یاندنه‌كانی پارتی دیموكراتی كوردستان و رێكخراوه نا حكومیه‌كان و ناڕه‌زاییی خه‌ڵكی كوردستان و تایبه‌ت پایته‌خت، توشی شۆك بوون و وایانزانی تا سه‌ر بۆیان ئه‌چێته سه‌ر كه سوكایه‌تی و تۆمه‌ت و ناشرین كردنی ئه‌م و ئه‌و ببه‌خشنه‌وه، بۆیه كه‌وتنه شل كردنی جڵه‌وه‌كه‌و به ئاراسته‌یه‌كی تردا په‌یامه‌كانیان ئه‌گه‌یاند به راده‌یه‌ك كه خه‌ڵكی گشتی هه‌ستی پێكردن، ئه‌مه‌ش وای كرد خه‌ڵكانێك میوانداری بكه‌ن كه داوای ڕاگرتنی ئه‌و كه‌شه بكه‌ن و زمانی گفتوگۆشیان هێواش كرده‌ووه چونكه زانیان هه‌ڵه‌كه‌یان كوشنده‌یه!!!
به‌ڵام سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان به هه‌ست كردنی به به‌رژه‌وه‌ندیه باڵاكانی خه‌ڵك و هه‌رێمی كوردستان و ئه‌زموونی به‌ده‌ستهاتووی میلله‌ت و به پشت به‌ستن به شه‌رعیه‌تی بریاردان و به پاڵپشتی خه‌ڵكی كوردستان كه 70% ده‌نگی بۆداوه‌و، به له‌به‌رچاوگرتنی دۆخی كوردستان، بریاری راگرتنی ئه‌م دۆخه‌ی دا‌و لایه‌نی په‌یوه‌ندیداری هێشته‌وه بۆ چاره‌سه‌ركردنی دۆخه‌كه‌و دۆزینه‌وه‌ی بكوژانی سه‌رده‌شت و یاساشی كرده ناوبژیوان بۆ ئه‌م دۆسێیه، تا یاسا بڕیاری خۆی بدات و هه‌مووشمان له‌به‌رده‌م یاسادا وه‌ك یه‌كین.
به‌ڵام سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی كه ئه‌م دۆخه ڕاگیرا، كه‌چی هه‌ندێك ده‌زگای ئاراسته‌كراو له لایه‌ن لایه‌نێكی دیاری كراوه‌و نه‌وه‌ستاون له تۆمه‌ت به‌خشینه‌وه‌و به‌رده‌وامن له‌سه‌ر هه‌مان سیاسه‌تی ئه‌وسایان، بۆیه ئه‌مه بانێك و دوو هه‌وایه لای ئه‌و ده‌زگایانه، مامه‌ڵه كردنیان جێگای گۆمانه، سروشتی دامه‌زراندنیان نوقسانه، كۆمه‌ك كردنیشیان ئاشكرا‌و ڕوونه وه‌ك نوێژی نیوه‌ڕۆ!!!
پرسیاری گرنگ ئه‌وه‌یه، گه‌ر ئه‌م ده‌زگاو دامه‌زراوانه‌ی هه‌رێمی كوردستان نا شه‌رعی بن، ئه‌وا ئه‌مانیش نا شه‌رعین چونكه مۆڵه‌تی كاركردنیان چ وه‌ك حیزب چ وه‌ك ده‌زگای راگه‌یاندن له ده‌زگاكانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه‌وه وه‌رگرتووه!
ئه‌گه‌ر وا نییه بۆ تۆمه‌ت ئه‌خه‌نه سه‌ر شه‌رعیه‌ت و پاكی و یاسایی بوونی ده‌زگاكانی هه‌رێمی كوردستان، له كاتێكدا خۆشیان پشت ئه‌ستوورن به مافه یاساییه‌كانیان؟؟؟
ئه‌م جۆره راگه‌یاندنانه كاریگه‌رێتیه‌كی نه‌رێنیان دروست كردووه له‌سه‌ر راگه‌یاندن به شێوه‌یه‌كی گشتی، چونكه خه‌ڵكانێك وا ته‌ماشا ده‌كه‌ن كه راگه‌یاندن به‌م چه‌شنه‌یه كه ئه‌مان پیاده‌ی ده‌كه‌ن، له كاتێكدا ئه‌م جۆره راگه‌یاندنانه نه پشت ئه‌ستوورن به تێوَره زانستیه‌كانی راگه‌یاندن و نه پابه‌ندن به ئیتیكی كاری پیشه‌یی راگه‌یاندن و نه هه‌ستی به‌رپرسیارێتیان تیایه به‌رامبه‌ر به خاك و میلله‌ت و نه ڕاستگۆیی هه‌یه له زانیاریه‌كانیاندا!!!
ده‌بێـت چیتر ڕێگه له‌م ده‌زگاو كه‌ناڵانه‌ی راگه‌یاندن بگیرێت و بۆ هه‌ر هه‌ڵه‌یه‌ك یان سه‌رپێچیه‌كیان ڕووبه‌ڕووی یاسا بكرێنه‌وه‌و به ئاشكرا‌و له شاشه‌ی TV كانه‌وه بگوازرێته‌وه بۆ خه‌ڵكی كوردستان، تا خه‌ڵك له ماهیه‌ت و له ناوه‌ڕۆكیان تێبگات و چیتر خه‌ڵك چه‌واشه نه‌كه‌ن به ناوی راگه‌یاندنی ئازاد و سه‌ربه‌خۆ و ئه‌هلی و بی لایه‌نه‌وه، چیتر زانیاری بی بنه‌ما بڵاونه‌كه‌نه‌وه‌و، تۆمه‌ت نه‌خه‌نه پاڵ كه‌سێك یان لایه‌نێك یان پارتێك بۆ مه‌به‌ستێكی دیاریكراویان و ده‌رهاویشته‌ی ناخ و ڕقیان به‌تاڵ بكه‌نه‌وه‌و بیگوازنه‌وه بۆ سه‌ر ڕووپه‌ڕی رۆژنامه‌و گۆڤار و رادیۆ‌و TV ه‌كان، ده‌بێت رێز له‌م ئازادیه بگیرێت تا لایه‌نێك یان ده‌زگایه‌ك نه‌یقۆزێته‌وه بۆ خۆی و هه‌موو مافێك بۆ خۆی به ڕه‌هایی حه‌ڵاڵ بكات و بۆ به‌رامبه‌ریش هه‌موو شتێك به لێدانی ئازادی وه‌سف بكات.
ئازادی مافی هه‌موومانه بۆ هه‌مووشمانه، بۆ ئه‌وه‌ی به‌ریه‌ك كه‌وتنیش ڕوونه‌دات ده‌بێت سنورێك هه‌بێت، سنورێك كه مافی هه‌مووان بپارێزێت، به‌هاكانمان بپارێزێت، ده‌ستكه‌وت و ئه‌زموونه‌كه‌مان بپارێزێت.
blnd_ma@yahoo. com
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
