میدیایی ئازاد، به كوله‌كه سه‌ره‌كییه‌كانی دیموكراسی و كومه‌لگایی سڤیل دائه‌نریت، كه یه‌كێك له خه‌سله‌ته سه‌ره‌كییه‌كانی ئه‌م میدیایه ئه‌وه‌یه سه‌ر ب هیچ ره‌وت و حیزبیكی سیاسی نه‌بن، ئه‌مجا ئه‌م ره‌وت و حیزبه سیاسیه چ له ده‌سه‌لات دا بن یان له به‌ره‌یی ئوپوزیسیون دا بن، چونكه هه‌ر كات میدیایه‌ك به پیی به‌رنامه‌یی حیزبیكی سیاسی كاری كرد ئه‌وه له سه‌ر ئه‌و ره‌وت و حیزبه حیساب ئه‌كریت، بویه له‌م هه‌ل و مهرجانهیی كوردستان دا، ره‌وت و گوتاری سیاسی كه‌سان و حیزبه‌كان زور ئاشكرا و دیارن، كه ئه‌م ره‌وتانه‌ش پاش ئه‌و فه‌وزایه به دیار تر كه‌وتووه كه له ئه‌نجامی شه‌هید كردنی قوتابی و روژنامه‌نوسی گه‌نج (سه‌رده‌شت عوسمان) به ده‌ستی ره‌شی تیرور كوردستانی تهنیتهوه،
نه‌ك كوشتن و تیرور كردنی روژنامه‌نووس و قوتابیان، كاریكی قیزه‌وه‌نه، به‌لكه به‌رته‌سك كردنه‌وه‌یی ئازادیان و هه‌ره‌شه كردن لێیان كاریكی هاودژه له‌گه‌ل بنه‌ماكانی مافی مروڤ و بنه‌ماكانی دیموكراسی، و هه‌ر كارێكی تیرور و كوشتنێش بكریت، ده‌زگا ئه‌منیه‌كان و دادگا، خاوه‌ن ماف و ئه‌ركی به‌دووا داچونی دوسیه یه‌كه و تومه‌تبار كردنی كه‌سان و به سزا گهیاندینانن به پیی یاسا تایبه‌ته‌كان،
به‌لام ره‌وتی گوران هه‌ر وه‌ك هه‌نگوینی له كونی دار دا دوزیبیتهوه، ئه‌م هه‌له‌یی قوستوتهوه و كه‌وتوته لێل كردنی ئاو و چه‌واشه‌یی خه‌لك ئه‌كات، و هه‌ندیك جار راستهوخو و هه‌ندێك جاریش نهراستهوخو پارتی دیموكراتی كوردستان و ده‌زگا ئه‌منیه‌كانی هه‌ریمی كوردستان پی تومه‌تبار ئه‌كات، كه ئه‌م كاره‌یان به‌ر له هه‌ر شتێك له‌ق كردنی سه‌روه‌ری یاسا و جی گرتنهوهیی دامه‌زراوه دادوه‌ریه‌كان و ده‌زگا ئه‌منیه‌كانه، ره‌وتی گوران و كومپانیایی ووشه و میدیا چواشهكاریهكهیی به كام به‌لگه پارتی تومه‌تبار ئه‌كه‌ن؟، و به كام یاسا و ده‌ستور ده‌سه‌لاتی بریار دان له سه‌ر تاوانبار كردنی كه‌سان ولایه‌نه‌كانی تر به خویان ئه‌ده‌ن. له‌م هه‌ل و مه‌رجه دا میدیایی گوران و پهرلهمانتهرهكانی به راستهوخو و ئاشكرایی هاتونه‌ته مه‌یدان و به هزری خویان فورسهیه پارتی (كه ئیستا هیزی هه‌ره گه‌وره‌یی وهلاتمانه و له ههلبژارتنهكانی 7/3/2010 یش دا زیاتر له تیكرایی هێزه كوردیه‌كان ده‌نگی هێناوه. ) لاوازی بكه‌ن،
ئه‌مه شه‌رێكی سیاسی یه و خوێنی (سه‌رده‌شت عوسمان) یش كراوه‌ته كراسی عوسمان، و كومپانیایی ووشه به ئومیدی چنینهوهیی ده‌ست كه‌وتی سیاسی هاتووته مه‌یدان.
هه‌ر وه‌ها له‌م فه‌وزایه دا، میدیایی راسته‌قینه‌یی گوران به‌دیار كه‌وتن، و ئه‌و روژنامه و بهلاوكراوانهیی كه خویان به سهربهخو به خه‌لك ده‌ناساند، ئاشكرا بون كه هه‌ر هه‌مویان بلند گویهكانی گرده‌كه‌ن. و (سهربهخو) بون شتیك نه‌بووه جگه له خول كرنه چاوی خوینه‌ر و تاكی كورد، جیی داخه كه زور په‌رله‌مانته‌ر ههلسورینهری ئه‌م گه‌مه سیاسیه‌ن و جگه له په‌رله‌مانته‌رانی فراكسیونی گوران كه داوا له خوپیشاندهرانیان كرد ده‌رگایی په‌رله‌مان بشكینن و به‌رد و پێلاو له سه‌روكی په‌رله‌مان بگرن و به‌م كاره و ره‌فتاره‌یان سه‌لماند كه تا ئیستا نه‌ك به ته‌نیا له په‌رله‌مان و ئه‌ركه‌كانی نه‌گه‌یشتون به‌لكه هه‌مو (هه‌م و غه‌میان) شكاندنی كه‌رامه‌تی په‌رله‌مان و په‌رله‌مانتارانه،
به‌لكه هه‌ندیك په‌رله‌مانتاری تر له فراكسیونی كوردستانیش به ته‌نیا بو به‌شدار بون له خوپیشاندانهكه و سود وه‌رگرتن له‌م كوبونهوه جه‌ماوه‌ری یه بو ئه‌وه‌یی ئه‌م جه‌ماوه‌ره به هی خویان بناسینین، (غافل) لهمهیی كه ئه‌ویش كه‌وتوته خزمه‌تی ره‌وتی گوران و پلانه سیاسیهكهیی، كوبونهوهیی په‌رله‌مانی به جی هێشت و به خێراییه‌كی سه‌رسور هێنه‌ر خوی گه‌یانده ناو خوپێشاندانهكهیی،
كاری میدیایی ئازاد نیشاندانی راستیه‌كانه و ده‌بیت زور خو به دور بگریت له‌وه‌یی له‌م روداوانه‌دا ببیته هه‌م (خێم و هه‌م حه‌كه‌م) و له به‌رژه‌وه‌ندی لایه‌نه‌كی سیاسی دژایه‌تیی لایه‌نیكی دیتر بكات، چونكه ئه‌و كات ده‌بیته به‌شه‌ك له‌و حیزب و ره‌وته سیاسیه، و سه‌ربه‌خویی خویی له ده‌ست ئه‌دات و میدیایی حیزبیش ئه‌و كاته‌یی لایه‌نیكی تر تاوانبار ئه‌كات، ئه‌بیت باش بزانیت، كه چویته ناو شه‌ریكی راسته‌قینه‌یی سیاسی و یاسایی له گه‌ل ئه‌و لایه‌نه و ده‌بیت ئاماده‌یی وه‌لام و كاردانه‌وه‌یی ئه‌و حیزبه بیت، ده‌زگه ئه‌منیه‌كان و ده‌سه‌لاتی دادوه‌ریش ده‌بیت ئه‌مه قه‌بول نه‌كه‌ن كه لایه‌نیك یان ده‌سه‌لاتیكی تر جێگایان بگریته‌وه و ئه‌وان له گورهپانهكهدا ده‌ر بكه‌ن، چونكه ئه‌گه‌ر به ریگایه‌كی یاسایی هه‌لویست وه‌نه‌گرن ئیتر خه‌لك متمانه پێیان نامینیت. به‌راستیش ده‌بیت په‌رله‌مانیش ئاكار نامه‌یه‌كی بو ئه‌ندامانی خویی هه‌بیت و قه‌بول نه‌كات ئه‌ندام په‌رله‌مان بو خو داوایی شكاندنی كه‌رامه‌تی په‌رله‌مان بكات، و ئه‌م جوره ههلسوكهوتانه لێان قه‌بویل نه‌كات.
(سه‌رده‌شت عوسمان) وه‌ك گه‌نجێكی كورد تاوان لی َكراوه و دوچاری سته‌م بووه‌ته‌وه. و ده‌بیت ده‌زگا ئه‌منیه‌كانی هه‌ریم و ده‌سه‌لاتی دادوه‌ری به پیی یاسایی سزادانی عیراقی مامه‌له له گه‌ل ئه‌م كه‌یسه دا بكه‌ن، و تاوانباران به سزایی ئه‌م كاره قیزه‌وه‌نه بگه‌ینن، به‌لام ده‌بیت میدیایی ره‌وتی گوران و ههلسورینهرانی ئه‌م پیلانه‌ش باش ئاگادار بن كه نه ده‌سه‌لاتی تاوانبار كردنی خه‌لكانی تریان هه‌یه و نه ئه‌م كاره‌ش له به‌رژه‌وه‌ندیان دایه و ناتوانن كه‌لكی سیاسی (جگه له شه‌رمه‌زار بون) لیی وه‌ربگرن. چونكه ئه‌مه یه‌كه‌م تیرور و تاوانی كوشتن نییه، به‌لكه له‌مه گه‌وره‌تر له كوردستان رویداوه و له لایه‌ن ده‌زگه ئه‌منیه‌كانی كوردستانه وه ده‌ستگیر كراون، ئا له‌و كاته‌دا گوران و میدیا چهواشهكاریهكهیی چ ئه‌لێن؟ ئایه ئیتر مێداقیهتیان ئه‌مینیت؟ ئایه ئاماده‌ن داوایی لێبوردن له پارتی و ده‌زگا ئه‌منیه‌كانی حكومه‌تی هه‌ریم بكه‌ن؟
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
